فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
3.2K subscribers
1.42K photos
108 videos
111 files
482 links
فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان بۆ وەرگێڕەکان لە سوید
Download Telegram
قازی موحەممەد - سەرکردەیەکی درەوشاوەی کورد

لە دڵی مێژووی کوردستاندا کەسایەتییەکی نەمر دەژی، کەسێک کە بووەتە سیمبولی هیوا و یەکڕیزی، قازی موحەممەد.
قازی موحەممەد بە باوەڕە چەسپاوەکەی بە دادپەروەری و خۆشەویستیی نەگۆڕ بۆ نەتەوەکەی، لە سەردەمی تاقیکاری و خەباتدا، کوردی سەرکردایەتی کرد، بوو بە سەرکردەیەکی ئەفسانەیی کە ناوی بە زێڕ لە داستانی کوردستاندا نووسراوە.
چرایەکی ئازایەتی و هیوا، قازی موحەممەد دژی ستەمکاری و دیکتاتۆری وەستا، دەنگێک بوو بۆ بێدەنگەکان. سووربوونی بەردەوامی بۆ ئازادی و کەرامەت بۆ کورد، بوێریی ئەوەی پێ بەخشی کە دژی ملهوڕان بوەستێتەوە و بە شانازی و کەرامەتەوە بۆ مافی کوردستان خەبات بکات.
قازی موحەممەد تەنیا سەرکردەیەکی سیاسی نەبوو؛ ئەو هەروەها ڕاهێنەرێکی ئیلهامبەخش و هێمای گۆڕانکاری بوو. بە شێوازێکی بێوێنە، کوردی فێر کرد نەک تەنیا خەون بە داهاتوویەکی باشترەوە ببینێت، بەڵکوو ورەی پێ دان تا بەپشووەوە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی خەونە مەزنەکەیان. ڕووانگەی ئەو، خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری، بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو و ئاوەدان لە دڵی هەموو کوردێکدا دەژی.
هەرچەند قازی موحەممەد لە ڕووی جەستەیییەوە لەگەڵمان نەماوە، بەڵام بیرەکەی لە دڵ و مێشکماندا دەژی. ئەو وەک سەرچاوەی ئیلهام و پاڵنەرێک دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی هەوڵ دەدەن جیهان بکەنە شوێنێکی باشتر و کوردستان بکەنە بەهەشتێکی ڕازاوە. قازی موحەممەد، سەرکردەیەکی درەوشاوە و هێمایەکی هەتاهەتاییی خەباتی ئازادیخوازیی کوردستانە.
قازی موحەممەد فێری کردین پەت و سێدارە بەهێزتر و یەکگرتووترمان دەکات.
***
https://t.me/diyakohashemi
کاژێر
"کاژێر"، ڕەنگە تاکەوشەیەک بێت کە لە زمانی کوردیدا زۆرترین مشتومڕی لەسەر کرابێت.
لەم بارەیەوە بیروبۆچوونی زۆر جیاواز هەیە:
زۆرینە، بەهیچ شێوەیەک وشەکەیان پێ باش نییە و دەربڕینەکەی بە ناشیرین دەزانن و لەگەڵ چێژ و مەزاقیان نایەتەوە. لە هەنبانەبۆرینە ئەم وشانە بۆ "کاژێر" نووسراون:
1. شەویلاکە، شەویلکە، شەویلە
2. سووچ و قوژبنی ئۆدە
3. تاقە لە دیواردا
4. برێتی لە ڕەحەتبووگ لە گاندا
5. ئۆدەی خەڵوەت لە تەکیەدا
ئەوانەش کە دژی وشەکەن زۆر جار ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم وشەیە واتە "ڕەحەتبوون دوای پێوەندیی سێکسی".
بەشێکی تر چونکە بەگشتی لەگەڵ سیاسەتی تەلەفزیۆنی ڕووداودا نین، بەتوندی دژی وشەکە دەبنەوە. چونکە ڕووداو ئەو وشەیە بەردەوام بەکار دەهێنێت.
چینێکی تر کاریان بە سیاسەتی ڕووداو نییە، بەڵام چونکە ڕووداو وشەکە بەکار دهێنێت، ڕەخنەی زۆر لە ڕوو داو دەگرن.
***
کەمینە، بەکارهێنانی وشەکە بە ئاسایی دەزانن و پێیان وایە مادام کەلێنێک پڕ دەکاتەوە باشترە بەکاری بهێنن.
***
من حەز دەکەم لەم بارەیەوە بەسەرهاتێک بگێڕمەوە:

لە ڕێکەوتی ١٥/٠٣/٢٠٠٣ گرووپی زانستپەروەرانی کوردمان پێک هێنا https://zkurd.org/ و یەکێک لە ئامانجەکەمان بوو بەوەی کە وشەی بواری ئایتی بکەینە کوردی. گرووپێکی شارەزا و پسپۆڕی بواری ئایتی بووین. هەر هەفتەیەک کۆمەڵێک وشەمان دیاری دەکرد بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا لەسەری بدوێین و بزانین باشترین زاراوە چییە بۆ ئەو مەبەستە. زۆر زاراوەمان ڕۆ نا، کە تەنانەت ئەکادیمیای کوردییش فەرهەنگەکەی چاپ کرد و فەرهەنگەکە هەم بە کتێب و هەمیش بە سەرهێڵ لەبەردەستی هەموواندایە.
یەکێک لەو وشانەی کە بە دەستیەوە گیرمان کردبوو کە وشەیەکی بۆ دابنێین، وشەی "hour"ی ئینگلیزی بوو کە واتە یەکەی پێوانی کات.
یەکێک لە ئەندامەکانمان وتی بۆ پێی نەڵێین وشەی "کاژێر"؟ وتم: لە کوێت هێناوە؟ وتی گوێم لێ بووە کە شێرکۆ بێکەس لە شێعرەکانیدا بە واتای سەعات بەکاری هێناوە، بۆ نموونە؛ کاژێر ٦ی بەیانی بوو. وتمان ئەگەر وشەی کاتژمێر دابتاشرێت دەتوانێت ببێتە "کاژێر". داتاشینیش خۆی ڕێبازێکە لە ڕێبازەکانی زاراوەزانی. بەڵام ئێمە بەوەش نەوەستاین و چووین کەوتینە پشکنین لە فەرهەنگە کوردییەکان بزانین ئەو وشەیە لە فەرهەنگی کوردیدا نووسراوە یان نە.
زۆری پێ نەچوو دۆزیمانەوە کە لە فەرهەنگی "ئەستێرەگەشە"ی فازڵ نیزامەدین کە لە هەفتاکاندا چاپی یەکەمی بڵاوو بووەوە ئەو وشەیە بەم جۆرە نووسراوە:
کاژێر / ساعة الوقت او التوقیت – ذقن، اسفل الذقن.
چاپی سێیەمی فەرهەنگەکە بە پی.دی.ئیف لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس:
https://aras.bradost.net/files/ferhengy_esteeregeshe.pdf
ئێمەش بە تێکڕا دەنگمان لەسەری دا، کە مادام وشەیەکی کوردییە و سەرچاوەی بەڵگەدارمان لەسەری هەیە. ئەویش یەکێک لە کۆنترین فەرهەنگە کوردییەکان، واتە فەرهەنگی "ئەستێرەگەشە"، عەرەبی کوردی. کەوا بێت با ئێمەش وەک زمانە ئەورووپییەکان وشەی پێوانەی کات "hour" جیا بکەینەوە لە وشەی کاتژمێر "o'clock". بڕیارەکە وای لێ هات، بۆ نموونە:
I go to school at 8 o'clock.
کاتژمێر ٨ دەچم بۆ قوتابخانە.
I have been here for 2 hours.
دوو کاژێرە لێرەم.
بەتایبەت ئەمە بۆ مەکینە و پرۆگرامی وەرگێڕان زۆر گرنگە کە بۆ هەر وشەیەک وشەیەکی تایبەتمان هەبێت.
ئەم وشەیەمان خستە ناو فەرهەنگەکەوە. بۆ نموونە بۆ زاراوەی:
کاژێری سەرقاڵی = busy hour
https://lex.vejin.net/ck/search/?t=busy+hour&f=0
دواتر ئەم فەرهەنگە لەلایەن ئەکادیمیای کوردییەوە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و لە ساڵی ٢٠١١ وەشانی دووەمەکەیان چاپ و بڵاو کردەوە:
https://www.yageyziman.com/.../Ferhengi_IT_Zkurd_Weshani...
نزیکەی دە ساڵ دوای ئەوەی کە زانستپەروەرانی کورد ئەو وشەیەی بڵاو کردەوە، تەلەفزیۆنی ڕووداو دامەزرا و ئەوانیش ئەو وشەیەیان بەکار هێنا و بڵاویان کردەوە.
دیارە زۆرینەی خەڵک ئاگاداری ئەوە نەبوون کە ئەو وشەیە پێشتر لە فەرهەنگی کوردیدا بەو واتایە بەکار هاتووە، بوو بە هەرا کە ئەوە داتاشینە و ناشیرینە. هەڵبەت داتاشینیش بەشێکە لە وشەسازی بە مەرجێک خەڵک وشەکەیان پێ جوان بێت ئەگینا هیچ سوودی نییە.
کورد لەسەر ڕێبازی داتاشین وشەی زۆری داتاشیوە، بۆ نموونە:
لە وشەی “هێلکە” و “زایین” وشەی “هێلزۆک” و “هێلزۆکی“ی داتاشیوە بەرانبەر بە: (البيوضية الولودية Ovoviviparity).
هێلزۆکەکان: ئەو گیاندارانەی کە لەڕێی هەڵهێنانی هێلکە لە سکیاندا بێچووەکەیان دەبێت.
هێلزۆکی: شێوەیەکی زاووزێیە کە بێچوو لەناو هێلکە لە ناو سکی دایکیدا لەدایک دەبێت.
دیسانەوە دەبێت ئەوە بوترێت کە تەنها وشەیەک پەسەندە کە خەڵک پەسەندی بکەن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زاراوەسازی بەشی ١:
دانان و ڕۆنانی زاراوه‌ی نوێ‌ به‌گوێره‌ی یاسا و ڕێسای تایبه‌تمه‌ندی خۆی دەکرێت و زانستێکی تایبه‌تمه‌نده‌ و له جیهاندا بایه‌خی زۆری پێ دەدرێت و زاراوه‌زانی (المصطلحیة، علم المصطلح ـ اصطلاح شناسی ـ terminology) لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە و کردەی وشەسازییەکەش پێی دەوترێت (وشەسازی = صَوغُ الألفاظ = واژەسازی = word-formation).
(وشەسازی word-formation) لەڕاستیدا لقێکی مۆرفۆلۆژییە. لێرەدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین لە ڕێگەی ڤیدیۆوە بەشە جۆربەجۆرەکانی بخەینە بەرچاوی ئێوەی هێژا.
بەشی یەکەم: ڕێبازی ئاوەڵواتا/ مجاز / metaphor:
***
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زاراوەسازیی کوردی (ڕێبازی دووەم):
بۆ دروستکردنی وشەی نوێ کۆمەڵێک ڕێبازی تایبەت هەن کە هەوڵ دەدەین لێرە بەش بەش بە ڤیدیۆ باسیان بکەین. ئەم بابەتانە ساڵانێکی پێش لە ئێستە لە ئاسۆسات ڕاستەوخۆ بڵاو کرانەوە، بەڵام لەبەر گرنگییان هەمتر دەیخەینە بەرچاوی ئەوانەی تامەزرۆی ئەم بوارەن:
١. ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا (المجاز).
٢. ڕێبازی وه‌رگرتن یان كورداندن (الاستعارة).
٣. ڕێبازی وه‌رگێڕان (الترجمة).
٤. ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه‌ یه‌كه‌مییه‌كان.
٥. ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق).
٦. ڕێبازی لێكدان (التركیب).
٧. ڕێبازی پێوانه‌‌ (القیاس).
***
ئەم بەشە:
٢ ڕێبازی وه‌رگرتن یان كورداندن (الاستعارة):
له‌م ڕێبازه‌دا وشه‌یه‌ک له‌ زمانێكی تره‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و بێ ئه‌وه‌ی بكرێته‌ كوردی ته‌نها به‌ ڕێنووسی زمانی كوردی ده‌نووسرێته‌وه‌.
چاوەڕێی بەشەکانی تریش بن.
Sök tolkutbildning i Sorani.pdf
768.6 KB
خولی وەرگێڕان سویدی/کوردی
Sök tolkutbildning i Sorani.pdf
768.6 KB
خولی (فێرکردنی بنەڕەتی بۆ وەرگێڕی پێوەندی)، لە ستۆکهۆڵم بە سویدی/کوردی.
ئەگەر دەتەوێت لە بوارەکانی کۆمەڵگە، کۆچ، چاودێریی تەندروستی و یاسازانی شارەزایی بەدەست بهێنی و فێری هەزاران وشەی فەرمی و زانستی بیت، ئەگەر دەتەوێت ببیتە وەرگێڕێکی کارامە لەنێوان زمانەکانی سویدی و کوردیی سۆرانی و بڕوانامەی وەرگێڕان وەرگری، هەرچی زووتر خۆت ناونووس بکە. دواڕۆژی ناونووسین: 30-04-2024.
ماوە: یەک ساڵ، نیوەکات، 543 کاتژمێری خوێندن (یەک کاتژمێری خوێندن = 45 خولەک).
وانەوتنەوە: ئێواران، بە شێوەی سەرهێڵ و لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە هۆڵی ABF لە شاری ستۆکهۆڵم، سوید.
ئەم خولە بۆ ئەوانەیە کە دانیشتووی سویدن.
***
Ansökan gör du här:
https://abfstockholm.se/tolkutbildningar/kontakttolk/
Frågor:
grt.stockholm@abf.se Tel: 08-453 41 30
Välkommen
خولی وەرگێڕان سویدی/کوردی (سۆرانی)
(کای کۆن بەباکردن) یان (کایکۆنبەباکردن)؟
***
ئەمە لە ڕاستیدا وا دەنووسرێت:
"بەباکردنی کای کۆن" یان
"کای کۆن بەباکردن".
لەنێوان "کا" و "کۆن"، (ی)ی دانەپاڵ هەیە کە هەرگیز نالکێت بە وشەی دوای خۆی. واتە هەڵەیە ئەگەر بنووسیت کایکۆن، بەڵکوو دروستەکەی وایە: "کای کۆن" .

ئەگەریش بنووسیت "کای کۆنبەباکردن"، ئەويش هەڵەیە چونکە "کۆنبەباکردن" هەڵەیە.
هەروەها "بەباکردن" پێکەوە دەنووسرێت، چونکە "بە" دەبێت بە بەشێکی تەواوکەری چاوگەکە و پێکەوە واتاکە تەواو دەکەن. واتە چاوگەکە "باکردن" نییە، بەڵکوو "بەباکردن"ە.

کەوا بێت بەم جۆرە دروستە:
" کای کۆن بەباکردن"
یان
"بەباکردنی کای کۆن"
***
Telegram:
https://t.me/diyakohashemi
کاتێک لە وڵاتێکدا نەتەوە دەگۆڕدرێت بۆ کەمینە

ئەمە ئێجگار ناهەقییە کاتێک وڵاتێک کە لەلایەن نەتەوەیەکی باڵادەستەوە حوکمڕانی دەکات، لەناو سنوورەکانیدا هەوڵی سەرکوتکردنی نەتەوە بەرچاوەکانی دیکە دەدات و بە کەمینە (قوم، اقلیت) ناودێریان دەکات. ئەوان بەم کارە، بەهای یەکسانی و بەرانبەری لەم نەتەوانە دەستێننەوە و لە مافە بنەڕەتییەکانیان بێبەشیان دەکەن، بەمەش هەوڵ دەدەن لەو وڵاتە تاکدەسەڵاتیی خۆیان بسەپێنن.

نموونەیەکی ڕوون تورکیایە کە هەر بەتەواوی حاشا لە بوونی کورد دەکات. خۆیان بە خاوەن شارستانیەت هەژمار دەکەن، کەچی ئامادە نین دان بە بوونی نەتەوەیەکی گەورەی وەک کورددا بنێن.

هەروەها نموونەیەکی تر ئێرانە، کە نەتەوە گەورە و گرنگەکانی وەک کورد، عەرەب، بەلووچ و ئازەری لە مافەکانیان بێبەش دەکرێن و وەک کەمینە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
وشەی "کەمینە"، "قەوم" و "اقلیت" بۆ تێکدانی کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکانی تر و بێدەنگکردنی دەنگیان لە کاروباری وڵاتدا بەکار دێت.
نەتەوەی دەسەڵاتدار بە کەمکردنەوەی گرنگی و میراتی کولتووری و مافی سیاسیی نەتەوکانه تر، بە شێوەیەکی سیستماتیکی، هەوڵ دەدات ڕەوایی و هەژموونی خۆی بەسەر هەموو نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت.

لە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەردا، دەبێت هەموو نەتەوەکان، بەبێ گوێدانە قەبارە و دەسەڵات، هەمان ماف و دانپێدانانیان هەبێت. پۆلێنکردنی نەتەوەکان وەک کەمینە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی یەک نەتەوە نەک هەر ناڕەوا بەڵکوو پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.

پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ دونیایەک کە هەموو نەتەوەکانی ناو وڵاتێک بە ڕێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بەبێ ترس لە چەوساندنەوە یان نکۆڵیکردن لە کێیەتیی سیاسی و زمانەوانی و کولتوورییان، ئازادانە خۆیان دەر ببڕن.

تەنها بە پێشخستنی یەکسانی و گشتگیری دەتوانین ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام بنیات بنێین کە هەموو تاک و نەتەوەیەک بتوانێت گەشە بستێنێت و بە مەرجی یەکسان بەشداری کۆمەڵگە بێت.
ئەگەر بەردەوام ئەو مافە پێشێل بکرێت، دەبێت چاوەڕێ بن کە ئەو نەتەوانە لەو وڵاتە جیا بنەوە و لەگەڵ باقیی نەتەوەکەی خۆیان یەک بگرنەوە و پێکەوە وڵاتێکی سەربەخۆ پێک بهێنن.
ئەگەر تۆ "جیابوونەوەخوازی" (تجزیەطلبی) وەک تاوانێک هەژمار دەکەیت، بۆ ئەو نەتەوە ژێردەستانە، جیابوونەوەیە لە چەوسێنەر و ملهوڕ و یەکگرتنەوەیە لەگەڵ هاوزمانەکانی خۆیان.
ئەوەی لای تۆ تاوانە، لای ئەوان شانازییە.

کەوا بێت وشەی "قەوم" و "کەمینە" شیاوی هیچ نەتەوەیەک نییە.
کێ دڵەڕاوکێی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی خۆی دێتەوە بیر چونکە بۆی نەبووە بە زمانی خۆی یەکەم ڕۆژی خوێندن دەست پێ بکات؟
لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟

بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە:
:
١. پێوەندیی جیهانی:
کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە:
دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست.
...
٢. ستانداردە پیشەسازییەکان:
لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک:
"CPU" (central processing unit)
١. "سی‌پی‌یوو"‌ ( یه‌كه‌ی ڕێکخه‌ری ناوه‌ندی)
"RAM" (random-access memory)
٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت).
٣. ڕادار (radio detection and ranging).
لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات.
لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن.
٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت:
هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە:
ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد.
٤. کاریگەریی کولتووری:
جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە:
ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد.
بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک:
وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە.
***
بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت.
بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن.
یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil).
هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە.
لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا".
وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە.
خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە:
ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
نوێترین وەشانی ڕێنووس و خاڵبەندی، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە
پێویستییەک بۆ هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و نووسەران و میدیاکاران. هەموو ئەوانەی بە کوردی دەنووسن.
http://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/05/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_2_Bo_Mallperr.pdf
***
Telegram:
https://t.me/diyakohashemi
***
Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_2_Bo_Mallperr.pdf
1.5 MB
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، وەشانی دووەم، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە. دیاکۆ هاشمی
سەبارەت بە خاتوو (شانەدەر زێد Shanidar Z)
بەڵگە کۆنەکان نیشان دەدەن کە مرۆڤ لە درێژاییی سەردەمانی زۆر کۆن و لەمێژینە، لە ترسی دڕندەکان لە شاخەکانی کوردستاندا ئەشکەوتنشین بووە.
هەروەها کوردستان یەکێک لەو شوێنە دەگمەنانە بووە کە مرۆڤ نزیکەی دە هەزار ساڵ پێش لە ئێستە بۆ یەکەمین جار، لەوێ گەنمی دۆزییەوە و وازی لە ئەشکەوتنشینی هێنا و بەرە بەرە کەوتە ژیانی کشتوکاڵەوە.
دۆزینەوەکانی ناو ئەشکەوتی شانەدەر، خاتوو (شانەدەر زێد)، نیاندەرتاڵ و خەڵکی ئەشکەوتی شانەدەر، لەبەر چەند هۆکارێک گرنگییەکی زۆری بۆ کوردستان هەیە:

لە ڕووی زانستییەوە "شانەدەر زێد" یەکێکە لە کۆنترین نیاندەرتاڵەکان کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ماوەیەکی زۆرتر لە کوردستاندا ژیاون لەوەی پێشتر بیریان لێ دەکرایەوە.
زانستی بۆماوەیی و (د. ن. ا.)ی شانەدەر زێد دەتوانێت زانیاریی بەنرخ سەبارەت بە میراتی بۆماوەییی نیاندەرتاڵەکان و پەیوەندییەکانیان بە مرۆڤی مۆدێرن دەربخات.
خاتوو شانەدەر زێد لە دۆخێکی ڕێوڕەسمیدا بە خاک سپێردراوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە نیاندەرتاڵەکان ڕێوڕەسمی ناشتن و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی ئاڵۆزیان هەبووە. ئەمە لەوە دەدوێت کە ئەوانە خاوەنی بیروبۆچوونێکی تایبەتی بوون و هزر و بڕوای دیاریکراویان هەبووە.
دۆزینەوەکان پێوەندیی کورد بە مێژووی دوورودرێژی ناوچەکە پتەوتر دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە کە کوردستان دەیان هەزار ساڵە مرۆڤی تێدا نیشتەجێیە و لانکی مرۆڤایەتی بووە.
شانەدەر زێد هۆگری نێونەتەوەیییە بۆ کوردستان و میراتە دەوڵەمەندە کولتوورییەکانی بەرز دەکاتەوە کە دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی گەشتیاری و گەشەسەندنی ئابووریی کوردستان.
زۆر جار نیاندەرتاڵەکان وەک سەرەتایی و دڕندە وێنا کراون، بەڵام شانەدەر زێد لایەنێکی ئاڵۆزتر و مرۆڤانەتر لەم مرۆڤە سەرەتایییانە نیشان دەدات.
بەڵام گرنگە بزانین شانەدەر زێد کەسایەتییەکی مشتومڕاوییە.
بەشێک لە کوردەکان پێیان وایە دژایەتیی ئایین دەکات و یەکسەر کەوتوونەتە دژایەتییەوە.
بەشێکی تر کەوتوونەتە گاڵتەپێکردن و بێنرخکردن و پێڕابواردنی، هەر ئەوە بووە بە هۆی گەرموگوڕیی بازاڕی زۆر سایت و بە پرسیاری سەیروسەمەرەی وەک: ئەگەر ئێوە ناوێکی کوردیی بۆ بدۆزنەوە چ ناوێکی لێ دەنێن. ئیتر بە ڕادەی دانە بە دانەی بەشداربووانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوی سەیروسەمەرە و پێکەنیناویی بۆ پێشنیار کراوە. تەنانەت هەندێک کەس لە سنووری ڕێز لە تاکەکەس تێپەڕیون و بە ناوی کەسانێک کە لە ژیانی تاکەکەسییاندا ڕقیان لێیە ناودێری دەکەن و کەسایەتیی ئەو کەسانەش دەشکێنن.
هەندێکی تر پێیان وایە کە دۆزراوەکە میراتی کولتووریی ناوچەکەیە و نەدەبوو بگوازرێتەوە و دەبوا لە کوردستاندا بهێڵرایەتەوە. هەندێکی تر نیگەرانن لەوەی کە دۆزینەوەکان دەتوانن ببنە هۆی ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن. لە هەندێک وڵاتدا ئاماژە بە ناوی شوێنەکە کە کوردستانە ناکرێت و چونکە نایانەوێت دان بە دیاردەیەکی مێژوویی کە بە قازانجی کوردە بنێن.
کورد دەبێت وریا و ژیر بێت و لەم هەلە کەڵکی ئەرێنی وەربگرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر کێیەتی و کۆنبوونی خۆی بە جیهان بسەلمێنێت. ئەمە ئەگەر لە هەر وڵاتێکی تر بوایە ئێستە دانیشتووانی ئەو وڵاتانەی کە کورد نین دەیانکرد بە هەرا و زەنا.
پێویستە ئێمە پێداچوونەوە بە هزری خۆماندا بکەینەوە و داهاتووبین بین. پێویستیش ناکات بیر لە ناوی کوردیی بۆ بکەینەوە، چونکە خۆی ناوەکە بە شێوەیەکی نێونەتەوەیی ئاماژە بە ناوی شوێنەکە و ئەشکەوتەکە دەکات: (شانەدەر زێد = Shanidar Z).

بۆچی هەر ئەو ناوە بەکار نەهێنین کە جیهانی بووە، هەم وەک ڕێزێک بۆ داهێنەرەکەی بە ئینگلیزی و هەمیش لەبەر ئەوەی کە وشە و ناوێکی کوردیی بە جیهان ناساندووە؟ شانەدەر زێد.
***
دیاکۆ هاشمی
Telegram:
https://t.me/diyakohashemi
***