فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
3.28K subscribers
1.43K photos
110 videos
114 files
491 links
فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان بۆ وەرگێڕەکان لە سوید
Download Telegram
کاتێک بەردەنگەکانت خەڵکی ئاسایین...
...
کاتێک بەردەنگەکانت خەڵکی ئاسایین هەوڵ مەدە بە زمانێکی قورسی ئاڵۆزی پڕ لە وشەی سەیروسەمەرە کە کەس لێیان تێ ناگات، قسە بکەیت یان شت بنووسیت.

نووسەری باش ئەو کەسە نییە کە بە وشەی ئاڵۆز و پڕگرێ و دەقی نامۆ و پەیڤی نائاشنای بێگانە، بیەوێت خەڵک بە دەقەکانی سەرسام بکات.

بۆ ڕوونکردنەوەیەکی کەم، دەقێکی قورسی ماندووییهێنەر مەنووسە، چونکە بابەتەکەت ناخوێننەوە.

نووسەری باش کەسێکە کە بە سادەترین و باوترین وشە، بەبێ درێژدادڕی، بە زمانی خەڵک بدوێت تا زۆرترین کەس لە وشەکانی تێ بگەن.

لە سوید زۆر زۆر سوورن لەسەر ئەوەی کە زمانی دامودەزگاکان و زمانی پەیوەندییەکان هەتا دەکرێت زمانێکی سادەی گشتفام بێت.

بە وشەی ئاڵۆز خەڵک سەرسام نابن، بەڵکوو وەڕەز دەبن.
بۆچی ڕێنووس گرنگە؟
زمان ئامرازێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندیکردنە کاریگەر و ڕوون بێت پێویستمان بە بنەمایەکی هاوبەشە. ڕێنووس یان یاسا و ڕێساکانی نووسین، بە پێدانی چوارچێوەیەک بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمان بە شێوەیەکی بەردەوام، ئەم بناغەیە دروست دەکەن.
تێگەیشتن لە خوێندنەوە ئاسان دەکات:
کاتێک هەموو ئەوانەی کە بە زمانێک دەنووسن هەمان ڕێنووس پەیڕەوی بکەن، خوێندنەوە و تێگەیشتن لەوەی کە چی نووسراوە، بۆ هەموو کەسێک ئاسانتر دەبێت. ئەمە بەتایبەتی گرنگە بۆ ئەو دەقانەی کە بڕیارە لەلایەن زۆر کەسەوە بخوێنرێنەوە، بۆ نموونە. بابەتەکانی هەواڵ و کتێبی خوێندن و بەڵگەنامە فەرمییەکان.
یەکسانی دروست دەکات:
زمانەکان بەردەوام لە گۆڕاندان، بەڵام ڕێنووس لە پاراستنی پلەیەک لە یەکپارچەیی و سەقامگیری، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە کە بتوانین لە دەقەکانی قۆناغە کاتییە جیاوازەکان و لە ناوچە جیاوازەکانی زمانەکەمان، بە یەک شێوە، تێ بگەین.
ڕێگری دەکات لە تێنەگەیشتن:
کەسانی جیاواز دەتوانن هەمان وشە و دەستەواژە بە شێوازی جیاواز لێک بدەنەوە. ڕێنووس دەتوانێت بە پێدانی پێناسەیەکی ڕوون بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمان، یارمەتی بدات کە لە تێنەگەیشتن، ڕێگری بکرێت.
کات و سەرچاوە پاشەکەوت دەکات:
کاتێک هەمان ڕێنووس پەیڕەوی دەکەین، خۆمان لە بەفیڕۆدانی کات و وزە بۆ لێکدانەوەی دەقی ناڕوون یان ئاڵۆز، بەدوور دەگرین. ئەمەش کات و سەرمایە هەم بۆ نووسەر و هەم بۆ خوێنەر پاشەکەوت دەکات.
چاودێریی زمانی سویدی، لەلایەن ئەکادیمیای سویدی:
لە سوید، ئەوە ئەکادیمیای سویدییە کە بەرپرسیارە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی وا کە زمان ئاسان و گشتگیر دەکات، بۆ نموونە. فەرهەنگی ئەکادیمیای سویدی (SAOL) و ڕێزمانی ئەکادیمیای سویدی (SAG). ئەم بەرهەمانە یاسا نین، بەڵکوو وەک ڕێنمایی بەکار دێن بۆ ئەوەی چۆن دەبێ زمانەکە بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنین.
پێویستە ئێمەی کوردیش لە دەوری یەک شوێنی متمانەپێکراو و جێبڕوای زمان، خۆمان کۆ بکەینەوە تا لەو هەموو پەرتەوازی و پاشاگەردانییەی ڕێنووس خۆمان ڕزگار بکەین. هەر نووسەرێک ڕێنووسی خۆی هەیە، هەر گۆڤار و ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنێک ڕێنووسی خۆی هەیە، هەر چاپخانەیەک ڕێنووسی خۆی هەیە. وەزارەتی پەروەردە بەجیا، مامۆستاکان بەجیا، پێویستمان بە یەکگرتوویی و یەکدەستییە لە ڕێنووسدا.
زمانێک زوو ئاسانکاریی بۆ دەکرێت کە لە پێشدا ڕێنووسێکی یەکسان و چونیەکی هەبێت.
پوختە:
ڕێنووس، واتە ڕێسا و یاسای نووسین، لە ڕاستیدا یاسای ڕەبەق نین، بەڵکوو ڕێککەوتنە، ئەمانە گرنگن بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر و ڕوون و ئاشکرا بە زمانێک بنووسین. بنەمایەکی هاوبەش بۆ بەکارهێنانی زمان دروست دەکەن، تێگەیشتن لە خوێندنەوە ئاسان دەکەن، یەکپارچەیی دروست دەکەن، ڕێگری لە تێنەگەیشتن دەکەن و کات و سەرچاوە پاشەکەوت دەکەن.
خۆزگە دەکرا لە کوردستان، خولی ڕێنووسی هاوبەش بۆ هەموو مامۆستایان، بە یەک شێوە بگیرێت.
وێنە: خولێکی ڕێنووسی منە لە سوید کە لە چەند شاری جۆربەجۆر پێشکەشم کرد.
سەرچاوە:
https://diyako.yageyziman.com/%d8%a8%db%86%da%86%db%8c-%da%95%db%8e%d9%86%d9%88%d9%88%d8%b3-%da%af%d8%b1%d9%86%da%af%db%95%d8%9f/07/03/2024/
International Women’s Day
ڕۆژی جیهانیی ژنان
***
بژی خەباتی ژن، ژیان، ئازادی
***
ژن، بەشی تەواوکەری کۆمەڵگە، یەکەم مامۆستای زمان، یەکەم بارهێنەری مرۆڤ و کۆدی کردنەوەی دەرگا نهێنییەکانی ژیانە.

٨ی مارس لە هەموو لایەک، بەتایبەت لە ژنان پیرۆز بێت🌹❤️🌹
وشەی لێکدراو و دارێژراو لە هۆنراوەیەکی نالیدا

وشەی لێکدراو، بە دوو یان چەند وشەی واتادار دەوترێن کە پێکەوە واتایەکی نوێ پێک دەهێنن.
دەتوانێت ناو (بنباڵ)، هاوەڵناو (گوێکورت)، هاوەڵکار (دوێنێشەو) یان چاوگ (نانخواردن) بێت.
***
وشەی داڕێژراو ئەو وشانەن کە بە یارمەتیی (پێشگر prefix)، وەک: بێکەس، (پاشگر suffix)، وەک: وردەڵە، یان هەردووکیان (کۆنفیکس = confix)، وەک: بەهێواشی، بن.
***
سوپاس بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بۆ ئامادەکردنی ئەو وشە لێکدراو و داڕێژراوانە لە وێنەکەدا، ڕاوێژم پێ کردن و بەگەرمییەوە وەڵامیان دامەوە:
وریا عومەر ئەمین، حەمەسەعید حەسەن، ناسر سینا، ناسر حسامی هەروەها مامۆستا عەبدوڵڵا مامۆستای ڕێزمان.
***
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر وشەی لێکدراو و دارێژراو، فەرموون چاو لەم بەستەرە بکەن:
https://diyako.yageyziman.com/%d9%88%d8%b4%db%95%db%8c-%d9%84%db%8e%da%a9%d8%af%d8%b1%d8%a7%d9%88-%d9%88-%d8%af%d8%a7%da%95%db%8e%da%98%d8%b1%d8%a7%d9%88/11/03/2024/
وشەی لێکدراو (٣٦) و داڕێژراو (٧) لە هۆنراوەی "نالی"دا
ئەم هۆنراوەیە بە ڕێنووسێکی جیاواز لەوەی لە دیوانەکەیدا بڵاو بووەتەوە، نووسراوەتەوە. واتە وشە لێکدراوەکانی پێکەوە نووسراون:

هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ
سینەپان و، مووچەکورت و، شانەبەرز و، گوێدرێژ
بنزک و جەبهەت سپی، کلکئێستر و دامەنسیا
یەککەتاز و، سێبڕ و، دووباد و، شەشدانگ و درێژ
کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕنیشات و تەڕدەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچینەچێژ
ملعەلەم، شیرینقەلەم، ئاهووشکەم، مەیموونقەدەم
سمخڕ و کلکئێستر و، مەنزلبڕ و، عارەقنەڕیژ
زەرق و زەڕڕاقی، وەکوو خاکستەر، ئەمما بێغوبار
بەرق و بەڕڕاقی، وەکوو پیرۆزە، لاکین بێکڕێژ
سم وەکوو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگوون
چاو وەکوو بیجادە یا دوو شەوچراغی شوعلەڕێژ
گوێدرێژێ بار و کورتانبەرز و، پاڵانیبەزێن
چوست و وریاتر لە گوێکورتانی پاڵانی و گێژ
قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پووش و دڕکوداڵ
سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچنەوێژ
عاقڵێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سەفەر
خۆشسلووکتر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
(صائم الدهر)ی بە ڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێنییەت
(قائم اللیل)ی سلووک، ئەمما سلووکی بێنوێژ!
چەندە پێم خۆش بوو، زوبانی حاڵی دەیوت: نالییا!
هەردوو حەیوانین، ئەتۆ گوێکورت و ئەمنیش گوێدرێژ
***
https://t.me/diyakohashemi
نەورۆزتان پیرۆز بێت 💯♥️🌹💐🎊❤️
بە کۆکردنەوەی ناو و ئیمەیل کە وەک داواکارییەکە، بە ئینگلیزی دەوترێت (petition)
عەرەب پێی دەڵێت: العريضة أو التظلم
فارس پێی دەڵێت: دادخواست
لە سویدی پێی دەوترێت (namninsamling) واتە: ناوکۆکردنەوە
لە کوردیدا ئەم واتایانەی هەیە: دواکاری، سکاڵانامە، خواست. ئەگەریش لە سویدییەوە بکرێتە کوردی، دەبێتە: ناوکۆکردنەوە.
تۆ پێت وایە کام لەو وشانە بۆ ئەو مەبەستە گونجاوە؟ یان تۆ خۆت چ وشەیەک بە گونجاو دەزانیت؟
***
لە خوارەوە نموونەی داواکاریی دوو چالاکوانی ئازادیخواز و خەباتکاری کورد دەبینن کە زۆر پێویستیان بەوەیە خەڵکێکی زۆر واژۆیان بۆ بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە سوید بمێننەوە و لە مەترسیی دەرکردن ڕزگاریان ببێت. من خۆم واژۆم بۆ کردوون، تکایە ئێوەش بە نووسینی ناو و پاشناو و ئیمەیلی خۆتان پاڵپشتی لە مانەوەیان بکەن:
https://chng.it/dzGVVyfvsz
ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، دوو کوردی نەتەوەخوازی ڕۆژهەڵات، بۆ مانەوەیان لە سوید، پێویستیان بە پاڵپشتیی ئێوەیە. تکایە بە نووسینی ناو و ئیمەیلی خۆتان ئەم داواکارییە واژۆ بکەن:

https://chng.it/dzGVVyfvsz
یاسای بنەڕەتیی ئێران و مافی زمان
لە وەرزی دووەم، بنەمای پازدەیەمی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لەژێر ناونیشانی زمان، خەت، مێژوو و ئاڵای وڵات لە بنەمای پازدەیەمدا باس لە زمان دەکات:
فصل دوم- زبان، خط، تاریخ و پرچم كشور
اصل پانزدهم
زبان و خط رسمی و مشترك مردم ایران فارسی است. اسناد و مكاتبات و متون رسمی و كتب درسی باید با این زبان و خط باشد، ولی استفاده از زبان‏های محلی و قومی در مطبوعات و رسانه‏‌های گروهی و تدریس ادبیات آنها در مدارس، در كنار زبان فارسی آزاد است.
واتە:
وەرزی دووەم – زمان و خەت و مێژوو و ئاڵای وڵات
بنەمای پازدەیەم
زمان و خەتی فەرمی و هاوبەشی خەڵکی ئێران فارسییە. بەڵگەنامە و نامەنووسی، دەقی فەرمی و کتێبی دەرسی دەبێ بەم زمان و خەتە بێت، بەڵام بەکارهێنانی زمانی خۆماڵی و قەومی لە چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی گشتی و فێرکردنی ئەدەبیاتیان لە قوتابخانەکاندا لە تەنیشت زمانی فارسی ئازادە.
نرخ بۆ دانەنان
جارێ پێشەکی بەکارهێنانی چەمکی “زبان محلی و قومی = زمانی خۆماڵی و قەومی” خۆی لە خۆیدا دانپێدانەنانە بەو زمان و نەتەوانە، وەک نەتەوە و زمانی هاوشان و یەکسانی فارسی و فارس. چونکە لە ئەدەبیاتی فارسیدا ئەو چەمکانە جۆرێک لە بچووککردنەوە و کەمنرخکردنی ئەو زمان و نەتەوانەن.
کورد و ئازەری و عەرەب و بەلووچ و هتد نەتەوەی گەورە و خاوەنزمانن. نەک قەوم و زبان محلی.

هەر حکوومەتێک لە ئێران بێتە سەر کار هەتا بۆچوونی خۆی بەرانبەر بە مافە سەرەتایییەکانی نەتەوەکانی ناو ئێران نەگۆڕێت، کێشەکە هەرگیز چارەسەر نابێت.
گۆڕانی حکوومەت لە پاشایەتی بۆ ئیسلامەتی هیچ لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکان کەم نەکات ئەگەر بۆچوون و تێڕوانینەکان گۆڕانیان بەسەردا نەیەت.
چەواشەکردن
هەر لە کۆتاییی بنەما یان مادەی پازدەیەمدا دەڵێت:
“… بەڵام بەکارهێنانی زمانی خۆماڵی و قەومی لە چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی گشتی و فێرکردنی ئەدەبیاتیان لە قوتابخانەکاندا لە تەنیشت زمانی فارسی ئازادە.”
لەدوای ئەو هەموو ساڵە زۆرانەدا هەموومان دەزانین کە ئەو دێڕە تەنیا بۆ چەواشەکردنە و بەس.
ئازادە، واتای چییە؟ بە کام لێژنە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت؟ لە کام وەزارەت پلانی بۆ دادەنرێت؟ بە کام مامۆستا وانەی دەوترێت؟ مامۆستاکە دەبێت دەرچووی کام زانکۆی زمانی کوردی بێت؟ چۆن دەبێت لەناو خشتەی وانەوتنەوە بگونجێنرێت؟ ئایا ئەو زمانە کاریگەریی دەبێت لەسەر ماددە دەرسییەکانی تر؟ پلە و نمرەی بۆ دیاری کراوە؟ مەبەست لە ئەدەبیات چییە؟ کتێبێک بەناوی خوێندنەوەی کوردی؟؟ یان چەند شیعرێکی کوردی؟ ئایا بیرکاری و کیمیا و فیزیا و جوگرافیش وانە دەکرێت یان نەخێر؟ بێگومان وشەی “ئەدەبیات” ئەوانە ناگرێتەوە.
تێچووی ئەو کارانە کێ دەیدات؟ حکوومەت یان لە گیرفانی دایکوباوکان و خێرخوازان؟ یان داوا بکەین لەڕێی خوا خەڵک دڵی بۆمان بووستێ و بە عانەیەک خێرێک بۆ خۆی بنووسێت؟
لە کۆتاییدا دەڵیت “لە تەنیشت زمانی فارسیدا ئازادە.” تەنیشت یانی چی؟ لە قوتابخانەکان چی بە زمانی فارسی هەژمار دەکرێت تا من بتوانم خۆم بخەمە تەنیشتی؟ هەر مامۆستایەک بە فارسی بدوێت، مامۆستایەکی کوردیش لە تەنیشتی بە کوردی بدوێت؟ هەر کتێبێک بە فارسی نووسرابێت لە تەنیشتی کتێبێک بە کوردی هەبێت؟
هەموو ئەو شتانە بێوەڵامن و بێگومان هەتا ئێستەش هەر بە کردەوە هیچ هەنگاوێکی بۆ نەنراوە.
ئەی ئەگەر زمانی کوردی لە تەنیشتی زمانی فارسی ئازادە، بۆچی زوو زوو “بخشنامە” بڵاو دەکەنەوە کە منداڵان لە ژینگەی قوتابخانەدا دەبێت بە فارسی قسە بکەن، نەوەک مافە زمانییەکانی قوتابییەکی فارسزمان پێشێل بکرێت و هەست بە نامۆیی بکات.
هەموو ئەمانە نیشان دەدەن کە ئەو بڕگە و ماددە یاسایییانەی کە بۆ زمانی نەتەوەکانی ناو ئێران دیاری کراون، تەنیا بۆ چەواشەکارین و بەس.
***
نووسین: نەرگس هاشمی، سوید، 16-05-2021
سەرچاوە:
https://diyako.yageyziman.com/4486/16/05/2021/
سوپاس بۆ هەموو ئەو گرووپ و کەسایەتی و تاکەکەسییانەی دەستیان کردووە بە پشتیوانی لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی، بۆ نموونە:
عەلی جەوانمەردی Ava Today
https://t.me/javanmardi77/129090?single
***
مسیح علی‌نژاد
https://t.me/masih_alinejad/26930
پەیجی نیشتمانی جوان
https://t.me/NISHTMANIJOAN/68576
ملوانکەی شین
https://t.me/mlwankay_shin/14292
سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسایەتی و گرووپە مەزن و تاکەکەسییانەی کە پشتیوانییان لە ئیدریس هاشمی و نەرگس هاشمی کردووە. هەوڵ دەدەین بەم زووانە تا بکرێت، لیستی هەموویان کۆ بکەینەوە و بیخەینە بەر چاوی هەمووان.
بەڵام وەک پێشەکی: بۆ نموونە:

عەلی جەوانمەردی:
https://t.me/javanmardi77/129090?single
مسیح علی‌نژاد:
https://t.me/masih_alinejad/26930
ڕاگەیاندنی حیزبی دیمۆکرات:
https://t.me/PDKI_Media/93357
کوردستان میدیا
https://kurdistanmedia.com/so/news/2024/03/374
کورد کاناڵ:
https://www.youtube.com/watch?v=QU0jb_IpK44
ملوانکەی شین:
https://t.me/mlwankay_shin/14292
ڕادیۆ لوڕستان:
https://t.me/Lurestan_radio/251
ڕادیۆ کرماشان:
https://t.me/Kermashan_radio/3229
رادیو ارومیه:
https://t.me/RadioUrmiya/4392
ناسیونالیسم کورد:
https://t.me/kurdishNationalism4/47012
ئاسۆی ڕۆژهەڵات:
https://t.me/ASOYROJHELAT/25964?single