دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
778 subscribers
6.78K photos
120 videos
288 files
388 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
444 دەقنامە.pdf
2.7 MB
📚ناوی بەرهەم: #دەقنامە
📚ئامادەکردن: #محەمەدعەلی_قەرەداغی
📚بابەت: #کەشکۆڵی_کوردی
📚زمان: #کوردی
📚ساڵی چاپ: #2008
📚چاپەمەنی: #ئاراس
📚شوێن: #هەولێر
🆔 @kurdica
کەلەپووری بێ‌ناز
#کەشکۆڵی فەقێ قادری شوێ

زۆر جار لەبەر خۆمەوە ئاواتێکی ــ نەزانانە و جاهیلانە‌ــ دەبەم بە کەسانێ وا قڕوقپ و بێدەنگن بەرامبەر بە هەموو بەرپرسیارەتی و ئەرکی نیشتمانی و خەمە گەورەکانی نەتەوە.
ئەڵبەت وابزانم تامی خەمی گەورە، وەک خواردنی قاوەی تاڵ خۆشە.

شوێ ئاواییەکی ناسراوی ناوچەی بانەیە. بەپێی کتێبی شەرەفنامە کاتی خۆی دوو قەڵای ناسراوی حوکمڕانی لە ناوچەی بانەدا بووە: بەڕۆژە ــ‌تەنیشت شاری بانە‌ــ و شوێ. بەڕۆژە شوێنی سڵێمان بەگ و شوێ هی میر خزر بووە.
بنەماڵەی عەبدی و شەریفی لە شوێ دوای زیاتر لە دە پشت دەگەڕێنەوە سەر میر خزر. گوایە دوای تێکشکانی قەڵای شوێ و کوژرانی میر خزر لە هێرشی سپای بەڕۆژە، ئیتر ئەو بنەماڵەیە بۆ هەمیشە لە قەڵاکە دادەبەزن و لە ناودێ نیشتەجێ دەبن. زۆربەی گەورەکانی ئەو بنەماڵەیە بەپێی شەجەرەی نووسراو لە پشتی کتێبی دەستنووسیان دوای میرخزر ئیتر ناویان بە فەقێ و مەلا هاتووە.

شوێ شوێنی شاعیری گەورە گورگین بووە. بەداخەوە شێعری زۆری لێ تۆمار نەکراوە و بەهۆی پرژوبڵاوی و کەمتەرخەمییەوە زۆربەی فەوتاوە.
لە کەشکۆڵی حەسەن بەگی کانی‌ناو ـ بانە ناسراو بە مەندەی زەمانە (نووسراو لە ۹۰ ـ ۱۰۰ ساڵ پێش ئێستا) دوو پارچە شێعری موحەمەدی گورگین و گورگینی دووەم هاتووە. مەلا ئەحمەد بەهرامی ناسراو بە گورگینی دووەم ئەویش هەر ڕێچکەی باوکی درێژە پێ داوە.

وەک باسی دەکەن لە شوێ کەشکۆڵی فەقێ قادر باوکی مەلا شەریف باپیری بنەماڵەی عەبدی و شەریفی هەتا ۳۰ ــ ۴۰ ساڵ لەمەو پێش لە ئارادا بووە. زیاتر بە سیپارەی فەقێ قادری شوێ ناسراوە. [بۆخۆم زاوای ئەو بنەماڵەیەم.] هەتا ئێستە دوای پشکنین و گەڕانێ زۆر، هیچ سۆراخێکی دەرنەکەوتووە.
بەشێک لەو کەشکۆڵە دەستخەتی مەلا شەریف [مەزاری لە چوارتایە و بووەتە خزنێ پیرۆز] بووە. مەلا شەریف و گورگینی یەکەم دۆست و هاوڕێ بوون. وەک باسی دەکەن زۆر پابەندی باوی ئەو سەردەمەی خانەقا و شێخ و دیواخان و ئاغا نەبوون. هەر بۆیە لای دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە لەبەر دڵان نەبوون. وا باس دەکرێ زۆربەی شێعری گورگینی یەکەم لە کەشکۆڵی فەقێ قادر باوکی مەلا شەریفی شوێدا بووە.
هیوادارم بتوانین ئەو گەنجینە کەلەپوورییە کۆنە هیچ نەبێ تیتۆڵێکی لێ بدۆزینەوە و پێشکەشی کتێبخانەی کوردی بکەین.
شێعرەکانی گورگینی یەکەم و دووەم زیاتر دەکەونە خانەی هەجو و داشۆرین، بەڵام پڕاوپڕ لە پەند و واتا و تێهەڵکێشی قسەی ناو کۆمەڵگا. ئەمە بۆخۆی لایەنێکی لێڵی مێژووی وێژەی کورد ڕوون دەکاتەوە، بەتایبەت لە قوتابخانەی وێژەی سۆرانیدا.

خانەیی گورگی وەهایە هەر وەکوو بەیتولعەقیق
سەگ لە دەورم لوورەیانە چونکە پیر بووم ئەی ڕەفیق
سەیری گورگی کەن کە پیرە چۆن لە ئەتراف و کەنار
دێنە مەیدانی مەسافم دێڵەڕێوی و کەمتیار
من لە ئەم عەهدە عەزیزم فێڵترینم پێ ئەڵێن
ئێوە چۆن بوو زاتو کرد هوجووم کەن ئەی خاکەسار
هەر زەمانێ تووشوو هاتم کەس نەبوو لەو مەسکەنە
گورگ چۆن پارێز دەبا بۆ کەر وەها دەوکەم بە لار


ئیرەج مورادی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi