دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
788 subscribers
6.83K photos
123 videos
289 files
391 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
دەسخەتی دێهخودا:
«اگر با سرنیزه میشد سلطنتی را حفظ کرد، سلطان عبدالحمیدها (عثمانی)، نیکلاها (روس) و فاروق‌ها (مصر)حالا بر تخت خود مستقر بودند»

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
‌شێعری مافی نیشتمان

پرسیار لە کاک عەلی حسامی، نووسەری کتێبی (ما و انقلاب)



@dastnoosxane

@irajmoradi
Forwarded from دونگوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاماژەیەک بە راپەڕین وتێکۆشانی مەلا خەلیلی گۆڕەمەری لەناوچەی موکریان.

https://t.me/joinchat/AAAAAEGrJ55LGv2v9PuuQg
سڵاو و ڕێز
برای هێژا و وەشەویسم


سەبارەت بە ئەشکەوتی مەڕنوو (مەڕنۆ، مەڕنوە) کە سوڵتان سهاک و یارانی یارسانی لە کوێستانەکانی هەورامان خۆیان تیا شاردەوە و سێ ڕۆژ لەوێ بوون و دوایی لە ڕۆژی چوارەمدا خاتوو دایراک (ڕەمزبار) نەواڵەی پڵاو و کەڵەشێری بۆ بردن و ڕزگاریان بوو لە دەست چیچەکەکان، هێزی نەیار.

ئیتر لەو کاتەوە ئەوە بووەتە جەژنی خاوەنکار یا جەژنی مەڕنوو.

چەند پرسیار:
۱ــ ناونیشانی ئەو ئەشکەوتە لە کام شوێنی چیاکانی هەورامانە؟. هەندێ دەڵێن لە شنروێ (شندرە)ی لای هەڵەبجەیه، بەڵام کەس پێی نازانێ و هەندێ دەڵێن مەڕنوو لەوێ نییە و ڕەمزە.
۲ــ مەزار یا ناونیشانی خاتوو دایراک دایکی سوڵتان سهاک لە کوێیە؟
۳ــ ڕەمزبار و دایراک واتای چی ئەدەن؟
۴ــ گوایە هێز یا هۆزی چیچەک نەیاری سوڵتان سهاک و یارانی بوون لە مەڕنوو. ئایا لە مێژوودا شوێنەوارێ لە بوونی چیچەک لە هەورامان لە سەردەمی سوڵتاندا هەیە؟

تکایە هەرچی لەو بارەوە دەزانن، لە ڕێی ئەم ئایدییەوە (@irajmoradi) ئاگەدارم بکەنەوە.

سپاسی دووبارە
ئیرەج مورادی
چەند پارچە شێعرێکی موستەفا بەگی کوردی بۆ بەهائۆڵا (بانگدەری بەهائیەکان)

لەسەر ئەو شێعر و پێوەندییە، توێژینەوەیەکی چڕ پێویستە. هیوادارم هەر کەس بابەتێ دەزانێ بۆمان بنێرێ.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
پێناسەی وشەدانی کوردی

هۆکار هەرچی بێ تا ئێستە سەرچاوەی دەرنەکەوتووە وەک قامووسێ کە چەند سەدە پێش نووسرابێ، بە ناوی قامووس و وشەدانی کوردی. [ئەمە لەلایەک داخێ گرانە.]
باشە خۆ هەر گوندێکی ئەو کوردستانە هەنگاو دەنێی، کانی و کێو و دۆڵ و دەشتی نییە ناوی خۆی نەبێ. ئەوانە گەنجینەی وشەدانی کوردیین کە لەسەر قاقەز نەنووسراون و مێژووییان زیاتر لە دە ساڵ و سەد ساڵ و چەند سەدە یا یەک و دوو هەزارە یا پترە. [ئەمە ئەوپەڕی خۆشحاڵییە.]

بەش بە حاڵی خۆم تا ئێستە نزیکەی ۱۵۰۰۰ شوێنەناوی جوغرافیایی گوندەکانم کۆ کردووەتەوە. گوندی خۆمان (باقلاوای کەڵاتەرزان) نزیکی ۱۲۰ شوێنەناوی هەیە.


ڕاستی بیرتان لەم پێوەندییە کردۆتەوە:

۱ ــ ئارێز (کوێستان، سنە)، ئارەنان (گوند، سنە)، ئارەسۆ (کێو، گوندی زەنووری، سنە)، ئاریان (گوند، ژاوەرۆ)، ئارسەنگ (کوێستان، گوندێ زۆنج، سنە)، ئاربەبا (کێو، بانە) و ...
یا
۲ ــ شاهۆ (زنجیرە چیایەکە لە ڕوانسەر تا گوندی هەجێج)، داڵەهۆ (چیایەکە لە نێوان گاوارە و کرێند و سەلاس)، ماییهۆ (سەختێکە لە نێوان ئاواییەکانی سێف و بۆخەڵوو و سنووری پێنجوێن)، سپەنتاهۆ (چیا، گوندی ماوانە، تەرگەوەڕ)، بزەهۆ (چیا، گاوارە)، مەڵەهۆ (دۆڵ و یاڵ، بەرامبەر کۆساڵان، سەوڵاوا)، بەمۆ (دەبێ هەمان بەمهۆ بێ، چیایەکە لای دەربەندیخان)، گمۆ (دەبێ هەمان گمهۆ بێ، چیایەکە لە نێوان بانە و ماوەت)، باڵامبۆ (دەبێ هەمان باڵامبهۆ بێ، چیایەکە لە هەڵەبجە)، و ...

(ئار) دیارە دەبێ هەمان (ئایەر، ئایر، ئاور، ئاگر، ئاهێر، ئاهر) بێ.
(هۆ) دەبێ هەمان (کۆ، کێو، کێف، کووە) بێ. وەکوو زمناکۆ (چیایەک لە نێوان دەربەندیخان و جوانڕۆ).

ئێوەش دەتوانن یارمەتیم بەن و شوێنەناوی جوغرافیایی گوندی خۆتان بنێرن بۆ ئەم ئایدییە (
@irajmoradi). ڕۆژێک وەک وشەدانێ زیندوو چاپی دەکەم و ناوی ئێوەش بە دەستخۆشانە تێدا دەبێ.

تێبینی:
ئەوانەی هاریکار دەبن بۆ کۆکردنەوەی ئەو وشەدانە، ناوی ئەم شوێنانە لە گوندی خۆیان بۆم بنێرن، بەڵام تکایە با ڕێنووسی دروستی کوردی بێ یا بە دەنگی تۆمارکراوی خۆتان بێ.

ناوی گوند (لەگەڵ ناوچە و شارستان)، کێو، کانی، کارێز، دەشت، باسک، یاڵ، تەپۆڵکە، مووچە، کۆنەدێ، زیارەتانی دێ، کۆنە گۆڕستان، شەخس و چاکە و مەزار، قەڵا، گەڕەکی ناودێ

@dastnoosxane
@kelaterzankon
ناشوێن non-place

لای ژیرمه‌ندانی فەلسەفە و کۆمەڵناسان، ناشوێن مژارێکی ناسیاوە و باو. مارک ئوژە، فیلسووفی فەڕانسەیی پتر لەسەر بابەتی ناشوێن چووە.
واتا کاتێ باس لە پێناس و شوناسی بوونێکی ڕەسەن دەکرێتەوە، بابەتی دیکەی نیوەڕەسەن و ناڕەسەن دێتە گۆڕێ.

لای ئەو پسپۆڕانە، مژارەکانی تەکنەلۆژی وەکوو هۆتێل، بازاڕە گەورەکان، خواردنگە، ئوتووبانەکانی ناوشار، خانووی ئاپارتمانە بەرزەکان و ... هەموو دەچنە ڕیزی ناشوێنەکان و ڕەسەنایەتیان کەموکۆڕی هەیە. واتا بەشی زۆریان لەبەر تایبەتمەندی کاتیبوون و گۆڕانی پەیتاپەیتا و دووربوون لە ماکی گڵ و پەراوێزکەوتن لە کەشی پاکژ، شوناسێکی پتەویان نییە و نیمچەڕەسەن و ناڕەسەن ئەژمار دەکرێن.

لەسەر ئەو ڕەوتەی شارستانیەتی ئەوڕۆ، مرۆڤەکانیش دابەش دەبن بە سەر دوو لایەتی شوێن‌خواز و گیرۆدە بە ناشوێن. وەک باس دەکرێ مرۆڤ خاوەنی هەستی شعووریی بنچینەیی ڕەسەن‌خواز و پەیوەستبوون بە شوێنە. لەوانەیە ماوەیەک دوور بکەوێتە لە شوێن و وەک دەردێ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ، بەڵام ناکرێ بیخەینە خانەی ناڕەسەنێ وەک کەوێکی گیرۆدە لە قەفەسی دیوێکی پڕدێوجامە و جوانی نهۆمی ٨٦ ی بینایەکی ۱۰۰ نهۆمی.

هەمیشە لە دووی ڕەسەن بن و دوور بن لە بێ‌شوناسی.

وەرگیراوە بە وەرگێڕانی خۆم

ئیرەج مورادی



@dastnoosxane
@kelaterzankon
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاوایی تۆراخ‌تەپە ـ سەرشیوی مەریوان

🧳 کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شێخ ڕەحمانی جانەوەرە (هاوڕێی مەولەوی تاوگۆزی) و دڵدارەکەی ـ ئامانی جاف‌ـ

هیوادارم بەو زووانە بتوانم دیوانی شێخ عەزیز (ئازیزەکەی مەولەوی) و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە چاپ بکەم.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
گەشتی زێران و دەڤەری کڵاش ــ جوانڕۆ

گوندی کۆلکە و بنەماڵەی یۆسف یاسکە ـ شاعیری سەردەمی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
گەشتی زێران و دەڤەری کڵاش ــ جوانڕۆ

گوندی کۆلکە و بنەماڵەی یۆسف یاسکە ـ شاعیری سەردەمی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
سەفەرنامە

(لە شێخ ڕەحمان جانەوەرە تا یۆسف یاسکە)

گەشتەکانی من بۆ سنە و مەریوان لە بازنەی سێ مەبەستدا دەسووڕێنەوە; دیدار، بژیو و توێژینەوەی مەیدانی.
گەشتی ئەوجارە بۆ بژیوی ژیان و توێژینەوە دانرابوو.
دووشەمبە هەوایەکی پاییزی و هەوروهەڵا بوو. نانی نیوەڕۆم لە قاوەخانەی بەختیار لای کاک سدێق لە سەرڕێی بانە بۆ مەریوان خوارد.

🧳 لە سێڕوانی قەمچیان سەرەتا چوومە ئاوایی تۆراخ‌تەپە.
پرساپرسا چوومە لای چەند بەساڵاچوویەک. وتووێژ لەسەر بیرەوەری خەڵک لەسەر بوونی جافەکان لە کوێستانەکانی سەرشیو، بوونی مەلای ناو خێڵی جاف واتا شێخ ڕەحمان لەو دەڤەرە، دۆزینەوەی شوێنی مەلای خێڵ ــ تەختانی مەڵا لە شیوی ئامین سەردەشتی لە کانی دنگ ـ، هەواری جافەکان لە کانی دنگ، باسی ئامین لە تۆراخ‌تەپە و ئامانی جاف لە شێعری شێخ ڕەحمان و ...، باسی جۆرەکانی قارچکی کوێستان، باسی کەتیرە کردن و ...

🧳 دواتر چوومە ئاوایی کانی تەمەرخان. بە هەمان شێوەی تۆراخ‌تەپە زانیاری تۆکمەم دەست کەوت. بەتایبەت ئەوەی بوونی شێخ ڕەحمان لە دێکۆنی ئەو ئاواییە و دڵداریەکەی لەگەڵ ئامان (ئامین)، و دۆزینەوەی پارچە شێعرێکی شێخ ڕەحمان ــ زارەکی‌ــ، و باسی شوێنی مەلا خدری ڕوار لەو ئاواییە و چلەکێشانی لە چیای مەڵاخڎر، و باسی پێوەندی شێخانی ئەو گوندە و شێخ عەزیزی جانەوەرە (هاوڕێ و هامفەردی مەولەوی تاوگۆزی).

🧳 دواتر چوومە مەریوان و هەندێ وردەکاری کاری پیشەیی خۆم بوو ئەنجامم دا. بەشێک لە کارەکە بەهۆی مانگرتنی خەڵک دوا کەوت.

🧳 بەیانی سێشەمبە چووین بەرەو هەورامان. نیوەڕۆ میوانی کاک عەبدوڵا حەبیبی بووین لە نۆتشە، ئوستادی ساغکەرەوەی دەستنووسی شاعیرانی کۆن. بەرهەمی تازە و کارستانی کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف بوو. لەسەر ساغکردنەوەی کەشکۆڵی شێخ مومن مەردۆخی و بەراوردکردنی لەگەڵ دوو کەشکۆڵی‌تر قسەمان کرد.

🧳 دواتر چووینە شاری پاوە و نانی شەو میوانی مامۆستا موحەمەد ڕەشید ئەمینی بووین. کێ هەیە لە هەوڵەکانی ئەو پیاوە ئاگەدار نەبێ کە چەندە دەستنووسی شاعیرانی لە کتێبخانەی خەڵک دۆزیوەتەوە و چاپی کردووە. هەواڵی کاری تازەی پێ دایین; دیوانی یۆسف بەگی ئیمامی. خۆشبەختانە خەڵاتێکی نایابم لێی وەرگرت; دەستنووسێکی پزیشکی ناوچەی هەورامان.

🧳 دواتر بۆ شەونشینی چووینە ماڵی مەلا ناسێح تەبیب‌زادە لە ئاوایی چۆڕێژە لە پاڵ شاری پاوە. ئەو پیاوە کوڕی حەکیمی گەورەی هەورامانی لهۆن، مەلا ساڵح تەبیب‌زادە بوو. لەسەر دەستنووسەکانی حەکیم و ڕەچەتە و بیرەوەریەکانی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەمان کرد. خۆشبەختانه هاورێی سەفەرەکە ــ کاک همایۆن نیک‌ڕەفتار ــ کە خۆی زاوەرییە پلانی چاپی کتێبی ئەو حەکیمەی داڕشت.

🧳 بەیانی چووینە جوانڕۆ و میوانی پیاوی دەستنووسەکانی ئەو شارە بووین، کاک غەفاری ئیبراهیمی. دوایی بەرەو ئاوایی زێران چووین و چاومان بە دیمەنی ئەو ناوچەیە کەوت بەتایبەت گوندی کۆرێ ــ زێدی کەیفی کۆرەیی، هاوڕێی حاجی قادری کۆیی لە ئەستەمبۆڵ ــ و گوندی یارێ ــ زێدی وەچەی مامۆستا بێسارانی ــ. ئاوایی زێران دەکەوێتە بەشی کڵاشی جوانڕۆ. کڵاشی هەوش ئاواییەکە لەو ناوچەیە. یاسەمەن دایکی یۆسف یاسکە خەڵکی ئەو دەڤەرە بووە و لەوانەیە پێوەندیەک لە نێوان یاسکە هەوشی و کڵاشی هەوشدا بێ.

🧳 شەو لە زێران بووین هەتا بەیانی لای نیوەڕۆ. شەو بەساڵاچووەکان لە ماڵی کاک فەرەج نادری کۆ بوونەوە و ئەوەی لەسەر باپیرە گەورەیان یۆسف یاسکە بوو، باسیان کرد. شەجەرەی بنەماڵەییان هەتا یۆسف یاسکە و میرزا یۆنسی باوکی و میرزا موحەمەدی دەڕنەی باپیریان نووسی. هەروەها دوو قەباڵەی کۆنی ئەو بنەماڵە کە توانیمان بیبینین و بەڵگە بدۆزینەوە بۆ دیوانی ئەو شاعیرە.

🧳 بەیانی لای عەسر گەیشتینە پەردیوەر و چووینە سەر مەزاری سڵتان سهاک.

🧳 دواتر چووینە ئاوایی نەیسانە و شەو لەوێ بووین و هەندێ بابەتی گیادەرمانی کوردەواری.

🧳 بەیانی لەسەر بانگێشتی قوتابخانەی کشتوکاڵی مەریوان چووین و قوتابیەکانی بەشی پەروەردەی گیای دەرمانیان کۆ کردەوە و منیش کتێبەکانی خۆمم دیاری کرد بە کتێبخانەکەیان و لەسەر گرینگی کشتوکاڵ و گیای دەرمانی قسەم کرد بۆیان.

🧳 ئێوارەکەی دیسان هاوڕێیانی سەفەر کاک همایۆن نیک‌ڕەفتار، کاک عارفی تەبەد و کاک حەسەن موحەمەدی میوانی کاک عومەر ڕەحیمی گڵیە بوون و لەوێش چەند دەستنووسی کۆنمان بەسەر کردەوە.

ئیرەج مورادی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi