دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
795 subscribers
6.94K photos
127 videos
294 files
398 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
برای گەورە و قەدرگرانم ... لە وڵاتی بریتانیا

سڵاو و ڕێز

هاوڕێیەکی هەورامیم هەیە کاک عەبدوڵا حەبیبی، لە ناو ئێمە شارەزایانی بواری دەستنووسی کوردی، بە پیاوی دەستنووس دەناسرێ.
تا وەکوو ئێستە دیوانی بێسارانی سەیدی، بێسارانی، شێخ مستەفا تەختە و کەشکۆڵی مەحموود پاشای به‌جوانی و تۆکمەیی ساغ کردۆتەوە.
کاری زۆر زانستی و ڕێکوپێکە. لە سەفەرێک لەو ڕۆژانە بۆ هەورامان، میوانی بووم. دوو بەرگی کەشکۆڵی مەحموود پاشای جافی پێ دیاری کردم. بەڕاستی کاری بێ‌وێنە و ناوازەیە و شایانی ڕێزانەیەکی شاهانەیە.

دایناوە ئەمجارە هەموو کەشکۆڵەکەی شێخ عبدالمومن مەردۆخی وا ئەسڵەکەی لە کتێبخانەی بریتانیایە (بە ناونیشانی: MS. Or. 6444، بەشی دەستنووسەکانی هێند و ڕۆژهەڵات)، ساغ بکاتەوە.
ئەو کەشکۆڵە پێشتر بەشێکی کاک ئەنوەر سوڵتانی ـ بۆکانی چاپ کردووە، بەڵام هەڵەوپەڵە و ناتەواوی تیایە. ئاساییە چونکا بەڕێزیان زۆر شارەزا نەبوون بە ئەدەبیاتی هەورامی. بەو کارەی ڕەچەیەکی گەورەی شکاند، بەڵام پێویستە دیسانەوە ئەو گەنجینە دەستنووسە چاپ و ساغ بکرێتەوە.

ئەو کارە بەڕاستی ئەگەر مامۆستا عەبدوڵا حەبیبی بیکا زۆر لایەنی شاراوەی کۆنی وێژەی کوردی ڕوون دەبێتەوە و ئەو کەشکۆڵە زانستیانە دەکەوێتە بەردەست خوێنەر و توێژەری کوردی.
بەتایبەت باسی لەوە دەکرد کە لەو ژمارە لاپەڕەی کەشکۆڵەکە وا ئەسڵەکەی دەرچووە، وێنەی ڕەش‌وسپی دەستنووسەکەیە و ڕەنگیەکەی نەدراوەتە دەر و هەروەها بەشی زۆری دەستنووسەکە کە شێعری فارسی شێخ حەسەن مەولاناوا و شاعیرانی دیکە و پەراوێز و دۆعای دیکەیە، چاپ نەکراوە و ئاگەداری نیین.

ئەگەر ئێوە یا دۆستێ زەحمەتی ئەوە بکێشێ، و سەردانی ئەو کتێبخانەیە بکات و وێنەیەکی ڕەنگی تەواوی دەستنووسەکە وەربگرێ، من بەڵێن ئەدەم زەحمەتی ئێوە لە چاپەکە پارێزراو بێ.
بەشێ لە دەقی شێعرەکان بەتایبەت پەراوێز و سەرناو و سەردێڕی شێعرەکان بە قەڵەمی سوور نووسراوە. بۆیە لە وێنە ڕەش‌وسپیەکە دەرنەکەوتووە و وەک بۆشایی ماوەتەوە بۆ توێژەران و گومانی زۆر کەوتۆتە سەر خاوەنی شێعرەکان.
لە کاروانی بووژانەوەی وێژەی کوردی هەر کەس هەنگاوێ هەڵبگرێ، شوێن‌پێی لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

سپاس و ڕێزی دووبارە

✍🏿 براتان: ئیرەج مورادی

30 گەڵاڕێزانی ۱٤۰۱

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
دەستنووسەکانی ئێمە تەنیا شێعر و چیرۆک و گێڕانەوەی دەسەڵاتی میران نییە.!

|حب سرفین: یادگار مولوی است.|

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
بەشێک (25 لاپەڕە) ــ بابەتی پزیشکی کوردەواری ــ لە توێی دەستنووسێکی شەرعی

شوێنی نووسین: خانەقای تەوێڵێ
نووسەر: مامۆستا عەلی تاوگۆزی

|تێبینی: دەقەکە فارسییە، بەڵام زۆرینەی ناوی گیا و نەخۆشییەکان کوردیین.|

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
ڕێزداران و خۆشە‌ویستان
وێڕای سڵاو


بەشانازییە‌وە گۆڤاری کە‌شکۆڵ یەکەم گۆڤاری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان، گە‌یشتە ژمارەی 20. ماوه‌ی حه‌وت ساڵە بەردەوامین لە ناساندن دە‌ستنووس و زیندووکردنە‌وەی میراتی نەتەوایە‌تی کوردی. ئەم 20 ژمارەیە، بەرهەمی نووسەران، وەرگێڕان، تۆێژەران و سەرجەم ستاڤی کە‌شکۆڵە کە بە هاوکاری یەکتر، قۆناغەکانیان بڕیوە.

کەشکۆڵ گۆڤارێکی سەربەخۆیە و لەباری ماڵییە‌وە سەر بە هیچ ناوەند و دەزگایەک نییە و لە ڕێگە فڕۆش و یارمەتی خێرخۆازانەوە دابین دەکرێ.

لەم ڕۆژانەدا کە نرخی چاپ و کاغەز گران بووە، و تێچووی کەشکۆڵ قورساییەکی زۆری هاویشتۆتە سەرشانمان، چاوەڕوانی یاریدەی ماڵی و دڵسۆزی خەمخۆرانین.

ژماره کارتی بانکی میللی به نێوی محەمەد عەبدولی
6037991842247219

سپاسی گەورەییتان دەکەین. 💐🙏💐
ساڵی ۶۵۶ کۆچی کە سپای مەغۆل ـ هۆلاکۆ ـ بەغداد پایتەختی خەلافەتی عەباسیەکانی گرتە دەست، داوای لە زانایانی قوتابخانەی مستنصریە کرد فتوایەک دەربکەن، سوڵتانی کافریی دادپەروەر باشترە لە سوڵتانی موسڵمانیی زاڵم.
ئەوە رضی‌الدین عەلی کوڕی تاووس بوو کە قەڵەمەکەی هەڵگرت و ڕاشکاوانە نووسی: سوڵتانی کافری دادپەروەر باشترە لە سوڵتانی موسڵمانی زاڵم.

سەرچاوە: الفخری: محمد بن طباطبا ناسراو بە ابن الطقطقا، مردن: ۷۰۹ کۆچی، لاپەڕە ۱۷


@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
شوێنەناوی جوغرافیایی گوندەکانی کوردەواری ــ بەڵگەیەک بۆ پاڵپشتیی گەنجینەی وشەدانی کوردی

تکایە ئێوەش ناوی (کانی ـ کێو ـ دەشت ـ دۆڵ ـ مووچە ـ چەم ـ قەڵا ـ زیارەتان ـ دێکۆن ـ گەڕەک)ـی دێ خۆتان بنێرن. بە ناوی خۆتانەوە دەنووسرێ.

پڕۆژەیەکە بۆ نووسینی فەرهەنگی شوێنەناوی گوندەکان. تا ئیستە نزیکەی ۲۰ هەزار وشەم کۆ کردووەتەوە.

بۆ ئەم ئایدیەی (
@irajmoradi) بنێرن.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
کەشکۆڵی دەرمانی و چارەسەری شێخ عوسمانی نەقشبەندی

دوای چاپی (گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری ـ بەرگی ۱) بۆ بابەتی بەرگی ۲، گەلێ زانیاری مەیدانی و نووسراوی دیکەم دەست کەوتووە. لە ناو ئەوانە بەشێکی تایبەتە بە ئەزموونی پزیشکی شێخانی بیارە و بەتایبەت شێخ عوسمانی نەقشبەندی / دووڕۆ. بە نیازم بیکەم بە کتێبێ جیاواز.

تا ئێستە نزیکەی ۱۳۰ ڕەچەتە (نوسخەی دەرمانی) و بیرەوەری چارەسەربوون لەناو خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چەند کەس لە خزمانی شێخ، کۆ کردووەتەوە.
هاوکاریی ئێوە بۆ ئەم پڕۆژەیە، دەوڵەمەندکردنی بابەتەکەیە و هەگبەی پرژوبڵاوی دەرمانی ئەو پیاوە حەکیمە زیاتر یەک دەخرێتەوە و بۆ داهاتوو دەبێتە سەرچاوەیەکی ڕەسەنی پزیشکی میللی کوردەواری.

هەر کەس یادەوەری و باس و ڕەچەتەیەکی لایە و بیستوویە و بینیویە، بینێرێ بۆ ئەم ئایدیە (
@irajmoradi)، بە ناوی خۆتانەوە لە کتێبەکە تۆمار دەکرێ.

وێنە: چەند نوسخەیەکی شێخانی بیارە ـ شێخ عومەری ضیاءالدین

ئیرەج مورادی


@dastnoosxane
@kelaterzankon
Forwarded from نقشبندیکا
اسناد و نسخ خطی [۱]

نسخه‌ای بی‌نظیر از دیوان اشعار شیخ عبدالرحمن ابوالوفا نقشبندی (۱۲۵۳ - ۱۲۸۵ ه.ق) در نزد یکی از بازماندگان این خاندان در کردستان نگه‌داری می‌شود.

این نسخه از آن‌جا پراهمیت است که ظاهراً تمامی اشعار ابوالوفا را در بر دارد. به علاوه، آن را برادرزادۀ شاعر، شیخ محی‌الدین نقشبندی، مدتی پس از وفات او، در سال ۱۳۰۰ ه.ق کتابت کرده و حاشیه‌هایی در تشریح معنی برخی از اصطلاحات دیوان به آن افزوده است که نوعاً بر اهمیت آن می‌افزاید.

همین نسخه بعداً و در سال ۱۳۵۴ ه.ش به دست استاد سید محمدطاهر سیدزادۀ هاشمی رسیده و به وسیلۀ او تصحیح شده، اما تاکنون به چاپ نرسیده است.

@naqshbandica | نقشبندیکا
Forwarded from mohammad abdoli
منتشر شد:

🔸 نوزدهمین شمارۀ کشکول (ویژه‌نامۀ شرف‌الدین بدلیسی) منتشر شد.

اماکن تهیه در مهاباد:
— کتاب گزینگ
— دکۀ مطبوعاتی سیّدی

🔸 قیمت: 75 هزار تومان + 25 هزار تومان هزینۀ ارسال (برای خارج مهاباد)


⭕️ علاقه‌مندان می‌توانند برای خرید، کُد (19) را به 09357270031 پیامک نمایند.

🌸  @kashkultv
پەراوێزی دەستنووسێ کۆن

باسی ساڵی مردنی مەلا ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی بەپێی پیتی ئەبجەد

@dastnoosxane
هۆزی مامۆیی

یەکەم جار لە شێعرێکی (ئوستاد میکائیلی زەنانی) بۆ (مەولانا یەعقووب جان)** وەچەی بنەماڵەی ئەردەڵان، باسی (مامۆیی) وەک بنەماڵە هاتووە. (کەشکۆڵی شێخ عبدالمومن: نووسراو لە ۱۱۹٨ کۆچی)
کەی‌سنعەت کەی‌تەبع کەی‌ئاسا کەی‌خوو
نەسڵ خانەدان سورخاو و ماموو


[ئەو دوو شاعیرە هاوچەرخی بێسارانی (960-1040 کۆچی) و شێخ مستەفای تەختە ژیاون.]
دواتر لە (زبدة‌التواریخ ـ لاپەڕە ۲۱) خاتوو مەستوورە، بنەماڵەی ئەردەڵان بە (مامونی) ناو دەبات. [مەئموون بەگ کوڕی بەیگە بەگ]*** دواتریش لە (حدیقە ناصریە ـ لاپەڕە ٨۵) بە مامویی هاتووە.

مامۆستا قانع هەم دایناوە:
یان جافەڕەشکە و کەڵوێ و ئاکۆیی
بنچینەی کوردان هۆزی مامۆیی


ئەوڕۆکە لە گوندەکانی دەشتی شارەزوور کەسانێ هەن خۆیان بە خێڵ مامۆیی دەزانن. ئەڵبەت بێ‌ توێژینەوە و بەڵگە ئەوانە دراونەتە پاڵ هۆزی جاف و وەک تیرەیەک لەو هۆزە دانراون. (مێژووی هۆزی جاف، خەسرەو جاف، لاپەڕە ۲٤۲ـ۲٤۳)
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەم هێشتا کەسانێ هەن و خۆیان سەر بە خێڵی مامۆیی ئەردەڵان دەزانن، وەکوو: ئاواییەکانی نێ (بنەماڵەی پەروازە)، سەردۆش و باخان لە مەریوان، کۆخەمامە لە بانە، سیامێو لە شارەزوور و کوڕی ئەسپ لە کەرکووک.

تکایە ئەگەر لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنەماڵە و گوندێ شک دەبەن، خۆیان بە مامۆیی دەزانن، بۆمان بنێرن باسەکە دەوڵەمەندتر دەکات و بەشێ لەو مێژووە لێڵە ڕوون دەکاتەوە.

** وا باس دەکرێ مەولانا یەعقووب جان برای مەلا قووبی (مەلا قوتبەدین باوکی مامۆستا بێسارانی)ـە. مەزاری مەلا قووبی لە پشت ئاوایی بالک داوێنی قەڵای هەڵۆخانە.
*** قەڵای بەیەبەو (بەیگە بەیگ) هەمان قەڵاو مشێلەی نێوان ئاواییەکانی بەڵخە و سۆسەکانەیە.

ئیرەج مورادی (
@irajmoradi)

@dastnoosxane
مێژوو گەواهی ئەدات: چەرخی ڕۆژگار هەر کاتێ ویستوویە ئایدیۆلۆژی و باوڕێکی گەندەڵ ڕیسوا بکات،
دەسەڵاتێ ڕەهای پێ داوە.


✍️ ژان دولا برویر
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
سەفەری جوانڕۆ و ناوچەی تاوگۆزی
ئاوایی سەفیاوا
چاوپێکەوتنی چەند دەستنووسی کۆنی کوردی بنەماڵەی وەچەکانی مەولەوی تاوگۆزی

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
سەفەری جوانڕۆ و ناوچەی تاوگۆزی
ئاوایی سەفیاوا
چاوپێکەوتنی چەند دەستنووسی کۆنی کوردی بنەماڵەی وەچەکانی مەولەوی تاوگۆزی

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
سەفەری جوانڕۆ و ناوچەی تاوگۆزی
ئاوایی دۆڵەتا
چاوپێکەوتنی چەند دەستنووسی کۆنی کوردی بنەماڵەی وەچەکانی مەولەوی تاوگۆزی


@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
دۆڵەتا
دەکەوێتە چەقی ناوچەی تاوگۆزی شارستانی جوانڕۆ.
لە پاڵ دێی دۆڵەتا، دێکۆنی دێڕەش هەیە. گۆڕستانی دێڕەش بە قەورسانی باوا یۆسف جان و پیر ساو دەناسرێ.
مەلا یۆسف جان کوڕی مەلا ئەبووبەکری موسەنفی چۆڕی بووە. کاتی خۆی ساڵەکانی ۹۳۰ کۆچی کاتێ مەلا ئەبووبەکر لە خوێندن دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، ڕێی دەکەوێتە ئاوایی دەووانی لای جوانڕۆ. پیر میکائیلی دەووانی پەی بە زانایی و دانایی مەلا ئەبووبەکر دەبا. خاتوو جەهانی کچی لە مەلا ئەبووبەکر مارە دەکات و لەگەڵ سەد سوارە ڕەوانەی دەکات هەتا زێدەکەی، ئاوایی پیرخزران له ناوچەی کوڕەوێز (کۆماسی).
پاشان مەلا ئەبووبەکر دەبێتە مامۆستای مووشڵە لە نێوان چۆمی گردەڵان و دەروەن کەڵەیم. پاشان دەڕواتە مزگەوتەسوورەی قەڵای ئیمام و دەبێتە مامۆستای مزگەوتی قەڵاکەی هەڵۆخان. پاشان مڵکی چۆڕی پێ ئەدەن و ئەوێ دەکاتە ئاوەدانی بۆخۆی و مناڵەکانی.
مەلا یۆسف جان لەگەڵ پیر ساوی (سەعد) خاڵۆی دۆستایەتی خۆش بووە. پێکەوە لە پاڵ کانیاوەکەی دێڕەش مزگەوت و حوجرەیەک ئاوەدان دەکەنەوە و ناو و ناوبانگی دەرئەکات.
لە پاڵ مزگەوت و کانیاوەکە دوو بن داری تاوگ (تاوو، تا، تاوی، تاوک، تایلە) و گوێزی لێ بووە. وەک دەگێڕنەوە قەدی تاوگ و گوێزەکە پێکەوە بووە و پشتیان بە پشتی یەکەوە بووە. هەر بۆیە بە تاووگوێز یا تاوگۆز یا تاوگۆزی ناسراوە. ئاواییەکەی باوا یۆسف جان و پیر ساو لە دێڕەش گۆڕدراوە بە تاوگۆز. ئێستە بووەتە دۆڵەتا. مەزاری ئەو دوو کەسایەتیە لە پاڵ کانیاوەکەی دێڕەشە.
لەو کاتەوە ناوچەکە بە تاوگۆز یا تاوگۆزی ناسراوە. مامۆستا مەولەوی لە گوندی سەرشاتەی تاوگۆزی دیوی باشووری کوردستان لەدایک بووە و مردووە.
ئێستە خەڵکی ناوچەکە خۆیان بە وەچەی کەماڵدین، جەماڵدین، مەڵا ڕەجەب و وەساڵەدین کوڕەکانی مەلا یۆسف جان دەزانن. مەولەوی وەچەی کەماڵدین بووە.

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi