دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
776 subscribers
6.79K photos
122 videos
289 files
389 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
سەفەرێک بۆ هەورامان
زاوەر، کێمنە و بێرواس

گەیشتن بە دوو دەستنووسی شاعیرانی کورد

ــ یەکیان بەشێکی دەستخەتی مامۆستا مەولەوی بوو.

ــ دووەم، بەشێکی شێعری مامۆستا صیدی بوو.

تێبینی:
دۆزینەوەی گیاژاڵ (لە ڕووی دوو شوێنەناوی ژاڵانە و کاوۆژاڵ)، شلەکاو (مڕ، مڕان)، داری حەکیم (جۆرێ گیای عشقە)، گیا مەسێ یا مەسێلە (پولکی: Fibigia) و ...

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
ژاڵانە
کاوۆژاڵ
هەنگەژاڵ


کەلی ژاڵانە و شاخی کاوۆژاڵ دەکەوێتە ناوچەی هەورامان، نێوان تەخت و لهۆن. دوو لووتکە و کێوی بەرز و بڵیندن. هەندێک دەڵێن (ژاڵ و ژێل) ناوی گیایەکی دڕکاویین. لە (فەرهەنگی گیادەرمانیەکانی کوردستان ـ شەهاب خزری) گیاژاڵ بۆ گیای وشترخۆرکە، و ژێڵ هەم تەنیا بە (ناوی گیایەکە)وە هاتووە.

بۆم ڕوون نەبووەوە کە بەشی (ژاڵ) لە ژاڵانە و کاوۆژاڵ دەبێ چی بێ. ئەڵبەت ژاڵ جیایە لەگەڵ گیای ژاڵە.
هەنگەژاڵ و هەنگەژاڵەیش جیایە لەگەڵ ئەم دوو گیایە و ئەو بۆ هەنگی کێوی ئەوترێ.

تکایە ئەگەر شتێ دەزانن، بفەرموون.

ئیرەج مورادی
Forwarded from amir ahmad
دەستنووسی شیعری کوردی.pdf
8 MB
Forwarded from amir ahmad
دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
دەستنووسی شیعری کوردی.pdf
ناونیشانی پەڕتووک: دەسنووسی کەشکۆڵی شیعری کوردی

شێخ رەزای تاڵەبانی
شێخ بەهادینی نەقشبەندی (خواجە بەهادین)
نالی
جامی
سالم
هجری(کوردی)
حریق
مەلا وەسمان
محوی
[1]
جۆری خەت فارسیە
هەندێک لەم دەستنووسە لەلایەن حاجی محمد رحیمزادەی ئەلبانییەوە نووسراوە لە گوندی (هومەر قەوم)، لە ناحیەی سورداش، لەساڵی ١٩٣١
Forwarded from amir ahmad
بەشوێن فانی شاعیردا.pdf
494.3 KB
شێعری (مافی نیشتمان) یەکەم جار ساڵی ۱۳۳۷ هەتاوی لە ژمارە ۲ ڕۆژنامەی کوردستان لە تاران بڵاو بووەتەوە.
دەسخەتی دێهخودا:
«اگر با سرنیزه میشد سلطنتی را حفظ کرد، سلطان عبدالحمیدها (عثمانی)، نیکلاها (روس) و فاروق‌ها (مصر)حالا بر تخت خود مستقر بودند»

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
‌شێعری مافی نیشتمان

پرسیار لە کاک عەلی حسامی، نووسەری کتێبی (ما و انقلاب)



@dastnoosxane

@irajmoradi
Forwarded from دونگوز
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاماژەیەک بە راپەڕین وتێکۆشانی مەلا خەلیلی گۆڕەمەری لەناوچەی موکریان.

https://t.me/joinchat/AAAAAEGrJ55LGv2v9PuuQg
سڵاو و ڕێز
برای هێژا و وەشەویسم


سەبارەت بە ئەشکەوتی مەڕنوو (مەڕنۆ، مەڕنوە) کە سوڵتان سهاک و یارانی یارسانی لە کوێستانەکانی هەورامان خۆیان تیا شاردەوە و سێ ڕۆژ لەوێ بوون و دوایی لە ڕۆژی چوارەمدا خاتوو دایراک (ڕەمزبار) نەواڵەی پڵاو و کەڵەشێری بۆ بردن و ڕزگاریان بوو لە دەست چیچەکەکان، هێزی نەیار.

ئیتر لەو کاتەوە ئەوە بووەتە جەژنی خاوەنکار یا جەژنی مەڕنوو.

چەند پرسیار:
۱ــ ناونیشانی ئەو ئەشکەوتە لە کام شوێنی چیاکانی هەورامانە؟. هەندێ دەڵێن لە شنروێ (شندرە)ی لای هەڵەبجەیه، بەڵام کەس پێی نازانێ و هەندێ دەڵێن مەڕنوو لەوێ نییە و ڕەمزە.
۲ــ مەزار یا ناونیشانی خاتوو دایراک دایکی سوڵتان سهاک لە کوێیە؟
۳ــ ڕەمزبار و دایراک واتای چی ئەدەن؟
۴ــ گوایە هێز یا هۆزی چیچەک نەیاری سوڵتان سهاک و یارانی بوون لە مەڕنوو. ئایا لە مێژوودا شوێنەوارێ لە بوونی چیچەک لە هەورامان لە سەردەمی سوڵتاندا هەیە؟

تکایە هەرچی لەو بارەوە دەزانن، لە ڕێی ئەم ئایدییەوە (@irajmoradi) ئاگەدارم بکەنەوە.

سپاسی دووبارە
ئیرەج مورادی
چەند پارچە شێعرێکی موستەفا بەگی کوردی بۆ بەهائۆڵا (بانگدەری بەهائیەکان)

لەسەر ئەو شێعر و پێوەندییە، توێژینەوەیەکی چڕ پێویستە. هیوادارم هەر کەس بابەتێ دەزانێ بۆمان بنێرێ.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi