دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
779 subscribers
6.82K photos
123 videos
289 files
390 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
پێناسەی وشەدانی کوردی

هۆکار هەرچی بێ تا ئێستە سەرچاوەی دەرنەکەوتووە وەک قامووسێ کە چەند سەدە پێش نووسرابێ، بە ناوی قامووس و وشەدانی کوردی. [ئەمە لەلایەک داخێ گرانە.]
باشە خۆ هەر گوندێکی ئەو کوردستانە هەنگاو دەنێی، کانی و کێو و دۆڵ و دەشتی نییە ناوی خۆی نەبێ. ئەوانە گەنجینەی وشەدانی کوردیین کە لەسەر قاقەز نەنووسراون و مێژووییان زیاتر لە دە ساڵ و سەد ساڵ و چەند سەدە یا یەک و دوو هەزارە یا پترە. [ئەمە ئەوپەڕی خۆشحاڵییە.]

بەش بە حاڵی خۆم تا ئێستە نزیکەی ۱۵۰۰۰ شوێنەناوی جوغرافیایی گوندەکانم کۆ کردووەتەوە. گوندی خۆمان (باقلاوای کەڵاتەرزان) نزیکی ۱۲۰ شوێنەناوی هەیە.


ڕاستی بیرتان لەم پێوەندییە کردۆتەوە:

۱ ــ ئارێز (کوێستان، سنە)، ئارەنان (گوند، سنە)، ئارەسۆ (کێو، گوندی زەنووری، سنە)، ئاریان (گوند، ژاوەرۆ)، ئارسەنگ (کوێستان، گوندێ زۆنج، سنە)، ئاربەبا (کێو، بانە) و ...
یا
۲ ــ شاهۆ (زنجیرە چیایەکە لە ڕوانسەر تا گوندی هەجێج)، داڵەهۆ (چیایەکە لە نێوان گاوارە و کرێند و سەلاس)، ماییهۆ (سەختێکە لە نێوان ئاواییەکانی سێف و بۆخەڵوو و سنووری پێنجوێن)، سپەنتاهۆ (چیا، گوندی ماوانە، تەرگەوەڕ)، بزەهۆ (چیا، گاوارە)، مەڵەهۆ (دۆڵ و یاڵ، بەرامبەر کۆساڵان، سەوڵاوا)، بەمۆ (دەبێ هەمان بەمهۆ بێ، چیایەکە لای دەربەندیخان)، گمۆ (دەبێ هەمان گمهۆ بێ، چیایەکە لە نێوان بانە و ماوەت)، باڵامبۆ (دەبێ هەمان باڵامبهۆ بێ، چیایەکە لە هەڵەبجە)، و ...

(ئار) دیارە دەبێ هەمان (ئایەر، ئایر، ئاور، ئاگر، ئاهێر، ئاهر) بێ.
(هۆ) دەبێ هەمان (کۆ، کێو، کێف، کووە) بێ. وەکوو زمناکۆ (چیایەک لە نێوان دەربەندیخان و جوانڕۆ).

ئێوەش دەتوانن یارمەتیم بەن و شوێنەناوی جوغرافیایی گوندی خۆتان بنێرن بۆ ئەم ئایدییە (
@irajmoradi). ڕۆژێک وەک وشەدانێ زیندوو چاپی دەکەم و ناوی ئێوەش بە دەستخۆشانە تێدا دەبێ.

تێبینی:
ئەوانەی هاریکار دەبن بۆ کۆکردنەوەی ئەو وشەدانە، ناوی ئەم شوێنانە لە گوندی خۆیان بۆم بنێرن، بەڵام تکایە با ڕێنووسی دروستی کوردی بێ یا بە دەنگی تۆمارکراوی خۆتان بێ.

ناوی گوند (لەگەڵ ناوچە و شارستان)، کێو، کانی، کارێز، دەشت، باسک، یاڵ، تەپۆڵکە، مووچە، کۆنەدێ، زیارەتانی دێ، کۆنە گۆڕستان، شەخس و چاکە و مەزار، قەڵا، گەڕەکی ناودێ

@dastnoosxane
@kelaterzankon
ناشوێن non-place

لای ژیرمه‌ندانی فەلسەفە و کۆمەڵناسان، ناشوێن مژارێکی ناسیاوە و باو. مارک ئوژە، فیلسووفی فەڕانسەیی پتر لەسەر بابەتی ناشوێن چووە.
واتا کاتێ باس لە پێناس و شوناسی بوونێکی ڕەسەن دەکرێتەوە، بابەتی دیکەی نیوەڕەسەن و ناڕەسەن دێتە گۆڕێ.

لای ئەو پسپۆڕانە، مژارەکانی تەکنەلۆژی وەکوو هۆتێل، بازاڕە گەورەکان، خواردنگە، ئوتووبانەکانی ناوشار، خانووی ئاپارتمانە بەرزەکان و ... هەموو دەچنە ڕیزی ناشوێنەکان و ڕەسەنایەتیان کەموکۆڕی هەیە. واتا بەشی زۆریان لەبەر تایبەتمەندی کاتیبوون و گۆڕانی پەیتاپەیتا و دووربوون لە ماکی گڵ و پەراوێزکەوتن لە کەشی پاکژ، شوناسێکی پتەویان نییە و نیمچەڕەسەن و ناڕەسەن ئەژمار دەکرێن.

لەسەر ئەو ڕەوتەی شارستانیەتی ئەوڕۆ، مرۆڤەکانیش دابەش دەبن بە سەر دوو لایەتی شوێن‌خواز و گیرۆدە بە ناشوێن. وەک باس دەکرێ مرۆڤ خاوەنی هەستی شعووریی بنچینەیی ڕەسەن‌خواز و پەیوەستبوون بە شوێنە. لەوانەیە ماوەیەک دوور بکەوێتە لە شوێن و وەک دەردێ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ، بەڵام ناکرێ بیخەینە خانەی ناڕەسەنێ وەک کەوێکی گیرۆدە لە قەفەسی دیوێکی پڕدێوجامە و جوانی نهۆمی ٨٦ ی بینایەکی ۱۰۰ نهۆمی.

هەمیشە لە دووی ڕەسەن بن و دوور بن لە بێ‌شوناسی.

وەرگیراوە بە وەرگێڕانی خۆم

ئیرەج مورادی



@dastnoosxane
@kelaterzankon
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاوایی تۆراخ‌تەپە ـ سەرشیوی مەریوان

🧳 کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شێخ ڕەحمانی جانەوەرە (هاوڕێی مەولەوی تاوگۆزی) و دڵدارەکەی ـ ئامانی جاف‌ـ

هیوادارم بەو زووانە بتوانم دیوانی شێخ عەزیز (ئازیزەکەی مەولەوی) و شێخ ڕەحمانی جانەوەرە چاپ بکەم.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
گەشتی زێران و دەڤەری کڵاش ــ جوانڕۆ

گوندی کۆلکە و بنەماڵەی یۆسف یاسکە ـ شاعیری سەردەمی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
گەشتی زێران و دەڤەری کڵاش ــ جوانڕۆ

گوندی کۆلکە و بنەماڵەی یۆسف یاسکە ـ شاعیری سەردەمی خان ئەحمەد خانی ئەردەڵان

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
سەفەرنامە

(لە شێخ ڕەحمان جانەوەرە تا یۆسف یاسکە)

گەشتەکانی من بۆ سنە و مەریوان لە بازنەی سێ مەبەستدا دەسووڕێنەوە; دیدار، بژیو و توێژینەوەی مەیدانی.
گەشتی ئەوجارە بۆ بژیوی ژیان و توێژینەوە دانرابوو.
دووشەمبە هەوایەکی پاییزی و هەوروهەڵا بوو. نانی نیوەڕۆم لە قاوەخانەی بەختیار لای کاک سدێق لە سەرڕێی بانە بۆ مەریوان خوارد.

🧳 لە سێڕوانی قەمچیان سەرەتا چوومە ئاوایی تۆراخ‌تەپە.
پرساپرسا چوومە لای چەند بەساڵاچوویەک. وتووێژ لەسەر بیرەوەری خەڵک لەسەر بوونی جافەکان لە کوێستانەکانی سەرشیو، بوونی مەلای ناو خێڵی جاف واتا شێخ ڕەحمان لەو دەڤەرە، دۆزینەوەی شوێنی مەلای خێڵ ــ تەختانی مەڵا لە شیوی ئامین سەردەشتی لە کانی دنگ ـ، هەواری جافەکان لە کانی دنگ، باسی ئامین لە تۆراخ‌تەپە و ئامانی جاف لە شێعری شێخ ڕەحمان و ...، باسی جۆرەکانی قارچکی کوێستان، باسی کەتیرە کردن و ...

🧳 دواتر چوومە ئاوایی کانی تەمەرخان. بە هەمان شێوەی تۆراخ‌تەپە زانیاری تۆکمەم دەست کەوت. بەتایبەت ئەوەی بوونی شێخ ڕەحمان لە دێکۆنی ئەو ئاواییە و دڵداریەکەی لەگەڵ ئامان (ئامین)، و دۆزینەوەی پارچە شێعرێکی شێخ ڕەحمان ــ زارەکی‌ــ، و باسی شوێنی مەلا خدری ڕوار لەو ئاواییە و چلەکێشانی لە چیای مەڵاخڎر، و باسی پێوەندی شێخانی ئەو گوندە و شێخ عەزیزی جانەوەرە (هاوڕێ و هامفەردی مەولەوی تاوگۆزی).

🧳 دواتر چوومە مەریوان و هەندێ وردەکاری کاری پیشەیی خۆم بوو ئەنجامم دا. بەشێک لە کارەکە بەهۆی مانگرتنی خەڵک دوا کەوت.

🧳 بەیانی سێشەمبە چووین بەرەو هەورامان. نیوەڕۆ میوانی کاک عەبدوڵا حەبیبی بووین لە نۆتشە، ئوستادی ساغکەرەوەی دەستنووسی شاعیرانی کۆن. بەرهەمی تازە و کارستانی کەشکۆڵی مەحمود پاشای جاف بوو. لەسەر ساغکردنەوەی کەشکۆڵی شێخ مومن مەردۆخی و بەراوردکردنی لەگەڵ دوو کەشکۆڵی‌تر قسەمان کرد.

🧳 دواتر چووینە شاری پاوە و نانی شەو میوانی مامۆستا موحەمەد ڕەشید ئەمینی بووین. کێ هەیە لە هەوڵەکانی ئەو پیاوە ئاگەدار نەبێ کە چەندە دەستنووسی شاعیرانی لە کتێبخانەی خەڵک دۆزیوەتەوە و چاپی کردووە. هەواڵی کاری تازەی پێ دایین; دیوانی یۆسف بەگی ئیمامی. خۆشبەختانە خەڵاتێکی نایابم لێی وەرگرت; دەستنووسێکی پزیشکی ناوچەی هەورامان.

🧳 دواتر بۆ شەونشینی چووینە ماڵی مەلا ناسێح تەبیب‌زادە لە ئاوایی چۆڕێژە لە پاڵ شاری پاوە. ئەو پیاوە کوڕی حەکیمی گەورەی هەورامانی لهۆن، مەلا ساڵح تەبیب‌زادە بوو. لەسەر دەستنووسەکانی حەکیم و ڕەچەتە و بیرەوەریەکانی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەمان کرد. خۆشبەختانه هاورێی سەفەرەکە ــ کاک همایۆن نیک‌ڕەفتار ــ کە خۆی زاوەرییە پلانی چاپی کتێبی ئەو حەکیمەی داڕشت.

🧳 بەیانی چووینە جوانڕۆ و میوانی پیاوی دەستنووسەکانی ئەو شارە بووین، کاک غەفاری ئیبراهیمی. دوایی بەرەو ئاوایی زێران چووین و چاومان بە دیمەنی ئەو ناوچەیە کەوت بەتایبەت گوندی کۆرێ ــ زێدی کەیفی کۆرەیی، هاوڕێی حاجی قادری کۆیی لە ئەستەمبۆڵ ــ و گوندی یارێ ــ زێدی وەچەی مامۆستا بێسارانی ــ. ئاوایی زێران دەکەوێتە بەشی کڵاشی جوانڕۆ. کڵاشی هەوش ئاواییەکە لەو ناوچەیە. یاسەمەن دایکی یۆسف یاسکە خەڵکی ئەو دەڤەرە بووە و لەوانەیە پێوەندیەک لە نێوان یاسکە هەوشی و کڵاشی هەوشدا بێ.

🧳 شەو لە زێران بووین هەتا بەیانی لای نیوەڕۆ. شەو بەساڵاچووەکان لە ماڵی کاک فەرەج نادری کۆ بوونەوە و ئەوەی لەسەر باپیرە گەورەیان یۆسف یاسکە بوو، باسیان کرد. شەجەرەی بنەماڵەییان هەتا یۆسف یاسکە و میرزا یۆنسی باوکی و میرزا موحەمەدی دەڕنەی باپیریان نووسی. هەروەها دوو قەباڵەی کۆنی ئەو بنەماڵە کە توانیمان بیبینین و بەڵگە بدۆزینەوە بۆ دیوانی ئەو شاعیرە.

🧳 بەیانی لای عەسر گەیشتینە پەردیوەر و چووینە سەر مەزاری سڵتان سهاک.

🧳 دواتر چووینە ئاوایی نەیسانە و شەو لەوێ بووین و هەندێ بابەتی گیادەرمانی کوردەواری.

🧳 بەیانی لەسەر بانگێشتی قوتابخانەی کشتوکاڵی مەریوان چووین و قوتابیەکانی بەشی پەروەردەی گیای دەرمانیان کۆ کردەوە و منیش کتێبەکانی خۆمم دیاری کرد بە کتێبخانەکەیان و لەسەر گرینگی کشتوکاڵ و گیای دەرمانی قسەم کرد بۆیان.

🧳 ئێوارەکەی دیسان هاوڕێیانی سەفەر کاک همایۆن نیک‌ڕەفتار، کاک عارفی تەبەد و کاک حەسەن موحەمەدی میوانی کاک عومەر ڕەحیمی گڵیە بوون و لەوێش چەند دەستنووسی کۆنمان بەسەر کردەوە.

ئیرەج مورادی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
برای گەورە و قەدرگرانم ... لە وڵاتی بریتانیا

سڵاو و ڕێز

هاوڕێیەکی هەورامیم هەیە کاک عەبدوڵا حەبیبی، لە ناو ئێمە شارەزایانی بواری دەستنووسی کوردی، بە پیاوی دەستنووس دەناسرێ.
تا وەکوو ئێستە دیوانی بێسارانی سەیدی، بێسارانی، شێخ مستەفا تەختە و کەشکۆڵی مەحموود پاشای به‌جوانی و تۆکمەیی ساغ کردۆتەوە.
کاری زۆر زانستی و ڕێکوپێکە. لە سەفەرێک لەو ڕۆژانە بۆ هەورامان، میوانی بووم. دوو بەرگی کەشکۆڵی مەحموود پاشای جافی پێ دیاری کردم. بەڕاستی کاری بێ‌وێنە و ناوازەیە و شایانی ڕێزانەیەکی شاهانەیە.

دایناوە ئەمجارە هەموو کەشکۆڵەکەی شێخ عبدالمومن مەردۆخی وا ئەسڵەکەی لە کتێبخانەی بریتانیایە (بە ناونیشانی: MS. Or. 6444، بەشی دەستنووسەکانی هێند و ڕۆژهەڵات)، ساغ بکاتەوە.
ئەو کەشکۆڵە پێشتر بەشێکی کاک ئەنوەر سوڵتانی ـ بۆکانی چاپ کردووە، بەڵام هەڵەوپەڵە و ناتەواوی تیایە. ئاساییە چونکا بەڕێزیان زۆر شارەزا نەبوون بە ئەدەبیاتی هەورامی. بەو کارەی ڕەچەیەکی گەورەی شکاند، بەڵام پێویستە دیسانەوە ئەو گەنجینە دەستنووسە چاپ و ساغ بکرێتەوە.

ئەو کارە بەڕاستی ئەگەر مامۆستا عەبدوڵا حەبیبی بیکا زۆر لایەنی شاراوەی کۆنی وێژەی کوردی ڕوون دەبێتەوە و ئەو کەشکۆڵە زانستیانە دەکەوێتە بەردەست خوێنەر و توێژەری کوردی.
بەتایبەت باسی لەوە دەکرد کە لەو ژمارە لاپەڕەی کەشکۆڵەکە وا ئەسڵەکەی دەرچووە، وێنەی ڕەش‌وسپی دەستنووسەکەیە و ڕەنگیەکەی نەدراوەتە دەر و هەروەها بەشی زۆری دەستنووسەکە کە شێعری فارسی شێخ حەسەن مەولاناوا و شاعیرانی دیکە و پەراوێز و دۆعای دیکەیە، چاپ نەکراوە و ئاگەداری نیین.

ئەگەر ئێوە یا دۆستێ زەحمەتی ئەوە بکێشێ، و سەردانی ئەو کتێبخانەیە بکات و وێنەیەکی ڕەنگی تەواوی دەستنووسەکە وەربگرێ، من بەڵێن ئەدەم زەحمەتی ئێوە لە چاپەکە پارێزراو بێ.
بەشێ لە دەقی شێعرەکان بەتایبەت پەراوێز و سەرناو و سەردێڕی شێعرەکان بە قەڵەمی سوور نووسراوە. بۆیە لە وێنە ڕەش‌وسپیەکە دەرنەکەوتووە و وەک بۆشایی ماوەتەوە بۆ توێژەران و گومانی زۆر کەوتۆتە سەر خاوەنی شێعرەکان.
لە کاروانی بووژانەوەی وێژەی کوردی هەر کەس هەنگاوێ هەڵبگرێ، شوێن‌پێی لە مێژوودا دەمێنێتەوە.

سپاس و ڕێزی دووبارە

✍🏿 براتان: ئیرەج مورادی

30 گەڵاڕێزانی ۱٤۰۱

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
دەستنووسەکانی ئێمە تەنیا شێعر و چیرۆک و گێڕانەوەی دەسەڵاتی میران نییە.!

|حب سرفین: یادگار مولوی است.|

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
بەشێک (25 لاپەڕە) ــ بابەتی پزیشکی کوردەواری ــ لە توێی دەستنووسێکی شەرعی

شوێنی نووسین: خانەقای تەوێڵێ
نووسەر: مامۆستا عەلی تاوگۆزی

|تێبینی: دەقەکە فارسییە، بەڵام زۆرینەی ناوی گیا و نەخۆشییەکان کوردیین.|

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
ڕێزداران و خۆشە‌ویستان
وێڕای سڵاو


بەشانازییە‌وە گۆڤاری کە‌شکۆڵ یەکەم گۆڤاری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان، گە‌یشتە ژمارەی 20. ماوه‌ی حه‌وت ساڵە بەردەوامین لە ناساندن دە‌ستنووس و زیندووکردنە‌وەی میراتی نەتەوایە‌تی کوردی. ئەم 20 ژمارەیە، بەرهەمی نووسەران، وەرگێڕان، تۆێژەران و سەرجەم ستاڤی کە‌شکۆڵە کە بە هاوکاری یەکتر، قۆناغەکانیان بڕیوە.

کەشکۆڵ گۆڤارێکی سەربەخۆیە و لەباری ماڵییە‌وە سەر بە هیچ ناوەند و دەزگایەک نییە و لە ڕێگە فڕۆش و یارمەتی خێرخۆازانەوە دابین دەکرێ.

لەم ڕۆژانەدا کە نرخی چاپ و کاغەز گران بووە، و تێچووی کەشکۆڵ قورساییەکی زۆری هاویشتۆتە سەرشانمان، چاوەڕوانی یاریدەی ماڵی و دڵسۆزی خەمخۆرانین.

ژماره کارتی بانکی میللی به نێوی محەمەد عەبدولی
6037991842247219

سپاسی گەورەییتان دەکەین. 💐🙏💐
ساڵی ۶۵۶ کۆچی کە سپای مەغۆل ـ هۆلاکۆ ـ بەغداد پایتەختی خەلافەتی عەباسیەکانی گرتە دەست، داوای لە زانایانی قوتابخانەی مستنصریە کرد فتوایەک دەربکەن، سوڵتانی کافریی دادپەروەر باشترە لە سوڵتانی موسڵمانیی زاڵم.
ئەوە رضی‌الدین عەلی کوڕی تاووس بوو کە قەڵەمەکەی هەڵگرت و ڕاشکاوانە نووسی: سوڵتانی کافری دادپەروەر باشترە لە سوڵتانی موسڵمانی زاڵم.

سەرچاوە: الفخری: محمد بن طباطبا ناسراو بە ابن الطقطقا، مردن: ۷۰۹ کۆچی، لاپەڕە ۱۷


@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
شوێنەناوی جوغرافیایی گوندەکانی کوردەواری ــ بەڵگەیەک بۆ پاڵپشتیی گەنجینەی وشەدانی کوردی

تکایە ئێوەش ناوی (کانی ـ کێو ـ دەشت ـ دۆڵ ـ مووچە ـ چەم ـ قەڵا ـ زیارەتان ـ دێکۆن ـ گەڕەک)ـی دێ خۆتان بنێرن. بە ناوی خۆتانەوە دەنووسرێ.

پڕۆژەیەکە بۆ نووسینی فەرهەنگی شوێنەناوی گوندەکان. تا ئیستە نزیکەی ۲۰ هەزار وشەم کۆ کردووەتەوە.

بۆ ئەم ئایدیەی (
@irajmoradi) بنێرن.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
کەشکۆڵی دەرمانی و چارەسەری شێخ عوسمانی نەقشبەندی

دوای چاپی (گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری ـ بەرگی ۱) بۆ بابەتی بەرگی ۲، گەلێ زانیاری مەیدانی و نووسراوی دیکەم دەست کەوتووە. لە ناو ئەوانە بەشێکی تایبەتە بە ئەزموونی پزیشکی شێخانی بیارە و بەتایبەت شێخ عوسمانی نەقشبەندی / دووڕۆ. بە نیازم بیکەم بە کتێبێ جیاواز.

تا ئێستە نزیکەی ۱۳۰ ڕەچەتە (نوسخەی دەرمانی) و بیرەوەری چارەسەربوون لەناو خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چەند کەس لە خزمانی شێخ، کۆ کردووەتەوە.
هاوکاریی ئێوە بۆ ئەم پڕۆژەیە، دەوڵەمەندکردنی بابەتەکەیە و هەگبەی پرژوبڵاوی دەرمانی ئەو پیاوە حەکیمە زیاتر یەک دەخرێتەوە و بۆ داهاتوو دەبێتە سەرچاوەیەکی ڕەسەنی پزیشکی میللی کوردەواری.

هەر کەس یادەوەری و باس و ڕەچەتەیەکی لایە و بیستوویە و بینیویە، بینێرێ بۆ ئەم ئایدیە (
@irajmoradi)، بە ناوی خۆتانەوە لە کتێبەکە تۆمار دەکرێ.

وێنە: چەند نوسخەیەکی شێخانی بیارە ـ شێخ عومەری ضیاءالدین

ئیرەج مورادی


@dastnoosxane
@kelaterzankon
Forwarded from نقشبندیکا
اسناد و نسخ خطی [۱]

نسخه‌ای بی‌نظیر از دیوان اشعار شیخ عبدالرحمن ابوالوفا نقشبندی (۱۲۵۳ - ۱۲۸۵ ه.ق) در نزد یکی از بازماندگان این خاندان در کردستان نگه‌داری می‌شود.

این نسخه از آن‌جا پراهمیت است که ظاهراً تمامی اشعار ابوالوفا را در بر دارد. به علاوه، آن را برادرزادۀ شاعر، شیخ محی‌الدین نقشبندی، مدتی پس از وفات او، در سال ۱۳۰۰ ه.ق کتابت کرده و حاشیه‌هایی در تشریح معنی برخی از اصطلاحات دیوان به آن افزوده است که نوعاً بر اهمیت آن می‌افزاید.

همین نسخه بعداً و در سال ۱۳۵۴ ه.ش به دست استاد سید محمدطاهر سیدزادۀ هاشمی رسیده و به وسیلۀ او تصحیح شده، اما تاکنون به چاپ نرسیده است.

@naqshbandica | نقشبندیکا
Forwarded from mohammad abdoli
منتشر شد:

🔸 نوزدهمین شمارۀ کشکول (ویژه‌نامۀ شرف‌الدین بدلیسی) منتشر شد.

اماکن تهیه در مهاباد:
— کتاب گزینگ
— دکۀ مطبوعاتی سیّدی

🔸 قیمت: 75 هزار تومان + 25 هزار تومان هزینۀ ارسال (برای خارج مهاباد)


⭕️ علاقه‌مندان می‌توانند برای خرید، کُد (19) را به 09357270031 پیامک نمایند.

🌸  @kashkultv