گۆشەیەک لە ژیانی ونبووی ئەحمەد بەگی کۆماسی ــ شاعیر
کۆماسییەکان بەپێی سەرچاوەکانی مێژووی ئەردەڵان سەردەمی هەڵۆخان ــ ۹۹٨ تا ۱۰۲٨ کۆچی ــ هاتوونەتە کوڕەوێز. بۆخۆیان خەڵکی لای هەرسین و سونقور و لوڕستانن.
یەکەم کەس لە ناو کۆماسییەکان کە سەرچاوە ئاماژەی پێ کردووە مستەفا فەرزعەلی هاوڕێی کەریم خانی زەند بووە. ئێستەش کانی مچەفەرزاڵی لە سەرڕێ گاڕان ناوی ماوە.
سەرەتای شەجەرەی بەگزادەی کۆماسی لە موحەمەد بەگی هەرات دەست پێ دەکا. بەڵگەم پێ نییە پێوەندی ئەم هەراتە بە کۆماسییەکانەوە هەیە یا خەڵکانێ لە سەردەمی هێرشی ئازاد خانی ئەفغانی بۆ سەر سنە بێت. ئایا لەوان بێ یا نە، نازانم، بەڵام بنەماڵەی ئەفغانی لە ئەنجامی ئەو هێرشە لە کوردستان ماونەتەوە. وەکوو ئاوایی قشڵاقی ئەفغانان لای سەقز و ئەفغانیەکانی بێژاوەی لای هەڵەبجە (بنەماڵەی ئەکرەم خانی ئەفغانی).
کاتی خۆی لەگەڵ کۆکەرەوەی شەجەرەنامەی کۆماسی ــ کاک یەدوڵا کوڕی فەرەج خانی زەنووری ــ لەسەر کەموکۆڕییەکانی شەجەرەکە قسەمان کرد. ئەوکاتە وامان دانا دوای کۆرۆنا دانیشین و تێبینیەکانی من ــ پاڵپشت بە ئاماژەی ناو قەباڵەکان و زانیاری زارەکی مەیدانی ــ لەو کۆلکە بنەماڵەییە بنووسینەوە. بەداخەوە کۆرۆنا دیدارەو قیامەتی کردین.
هەندێ زانیاری تازە کە دەستم کەوتوون (پوخت و کورت.)
© موحەمەد بەگی هەرات باوکی عەبدوڵا خان باوکی شێر ئەحمەد و شێر موحەمەد بووە و ماڵی لە هەڵیزاوا بووە.
© خاتوو پەریزاد دایکی شێرە ئەحمەد خەڵکی پیرخێران بووە. بۆیە سەردەمی گەنجی کە باوکی دەمرێ، دەچێتە ماڵی خاڵوانی و لە حوجرەی پیرخزران دەست بە خوێندن دەکا.
© شێر موحەمەد لە شێر ئەحمەد گەورەتر بووە. ماڵیان سەرەتا لە هەڵیزاوا بووە دواتر کە ئەحمەد بەگ لە خوێندن گەڕاوەتەوە، شێر موحەمەد هەڵیزاوا بە جێ دێڵێ بۆ ئەحمەد بەگ و دیواخانی دەباتە هەنگەژاڵە.
© شێر بەگ بەپێی بەڵگە یووزباشی کوڕەوێزی پێ بووە و بنکەی چەکدارەکانی کاروانسەرای کاکۆزەکریا ــ سەر ڕێی سنە بۆ سلێمانی ـ بووە.
© ئەو مێژووە بۆ لەدایکبوون و مردنی شاعیر دانراوە، لەگەڵ مەودای ژیانی شێخ مستەفای باقلاوا و شێخ عەزیزی جانەوەرە و میرزا حەیبەڵای سوورکەوڵ هاوڕێی ئەحمەد بەگ دێتەوە و دەبێ هەمان مەودای ۱۲۱۰ تا ۱۲۹۵ کۆچی بێ.
© لەگەڵ شێخ مستەفای باقلاوا و شێخ عەزیزی جانەوەرە لە سنە لای شێخ وەسیم مەردۆخی دەخوێنن. هەر لەوێ بنەمای ئاشناییان لەگەڵ مەولەوی دابەستووە.
© ئەحمەد بەگ پاش نیشتەجێبوونی لە هەڵیزاوا بە هۆکاری نادیار کێشەیان بۆ دێتە ئاراوە لەگەڵ شێر موحەمەدی برای و گوایە برا و کەسەکانی دیکەی لە هەڵیزاوا. هەر بۆیە لەوبەر هەڵیزاوا ئاوایی ئەحماوا دادەمەزرێنێ.
© ئەحماوا هەتا ساڵەکانی ۱۳۰٤ کۆچی ناوی لە قەباڵەکانی باقلاوا هەیە. لەو قەباڵانە موحەمەد زەمان بەگ ئەحماوا ناوی هاتووە. گوایە ئەحمەد بەگ دوو مناڵی بووە: موحەمەد و پەروانە. کچەکەی لە بلچەسوور مێردی کردووە.
© ئەو سەردەمە ئاواییەکانی بێرە و گڵیەیش مڵکی ئەحمەد بەگی کۆماسی بووە. کاتێ لەگەڵ براکەی شەڕیان توند دەبێتەوە و بەتایبەت لایەنگری لە سیاسەتی بابانەکان، وا دەکا دەسەڵاتی ئەردەڵان ــ سەردەمی فەرهاد میرزا مامی ناسرەدین شا، والی ئەردەڵان ــ چەند جار هەڵدەکوتێتە سەر کۆماسی و ئەحمەد بەگی بۆ ناگیردرێ.
© ئێستەش شوێنەواری ماڵی ئەحمەد بەگ لە ئاوایی بێرە ماوە. گوایە لەوێ شەوێ دەیگرن و لەگەڵ میرزا حەبیب سوورکەوڵ بەرەو زیندانی تاران و دواتر ڕەشت دەیانبەن.
© ئەو شاترەی وا چەند جار هەواڵی بردووە بۆ شێرە بەگ، کوڕەکەی ساڵی ۱۳۳۰ هەتاوی لە تەمەنی ٨۰ ساڵی لە قەڵاشێخان بووە، وتوویە ئەحمەد بەگ لە ڕێی سنە تا تاران زۆر گلەیی لە هۆزەکەی کردووە کە لەسەریان نەکردۆتەوە.
© مەولەوی کاتێ هاتووەتە کۆماسی و لە کانی تایلەکان بلچەسوور لەگەڵ ئەحمەد بەگ بوون، گۆچانێکی یادگاری لای کچەکەی ئەحمەد بەگ بە جێ دەهێڵێ. ئەو گۆچانە هەتا ساڵەکانی ۱۳٤۰ هەتاوی مابوو.
© دەستنووسێکی شێعرەکانی ئەحمەد بەگ لای فەرەج خان کوڕی حەیبەڵا خان کوڕی ئیسماعیل بەگ (موباشیر کوڕەوێز) کوڕی شێر موحەمەد بەگ بووە. ساڵی ۱۳۱۰ هەتاوی کە ڕەزا خان بەگزادەکان زیندانی دەکا، لە هێرشێکی کەسانی نەناسراو دوای دەستبەسەرکردنی فەرەج خان، ئەو دەستنووسە و بەڵگە و کتێبی دیکە دەسووتێندرێن.
© مەزاری ئەحمەد بەگ لە نێوان باخ میللی ــ شوێنی ئیدارە برق ــ و گومبەزەکەی ناو زیارەتانی تایلەی شاری سنەدا بووە. هەتا ساڵەکانی ۱۳۱۵ و ۱۳۲۰ هەتاوی مەزارەکە شوێنی کۆبوونەوەی گۆرانیبێژ و دڵدارانی سنەیی بووە.
© هەندێ دەڵێن وەچەی موحەمەد زەمان کوڕی ئەحمەد بەگ لە شاری سنە بوون.
© بەگزادەی کۆماسی دوای ئەحمەد بەگ وەچەی شێر موحەمەد بەگ بوون. بەپێی بەڵگەنامەکان شێرە بەگ هەتا ۱۲۹۷ کۆچی لە ژیاندا بووە. ۱۳۰۰ کۆچی وەک (مرحوم) ناوی هاتووە.
و ... چەند وردەباسی تر
✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi

Forwarded from ئیرەج مورادی Iraj Moradi
کەلەپووری بێناز
#کەشکۆڵی فەقێ قادری شوێ
زۆر جار لەبەر خۆمەوە ئاواتێکی ــ نەزانانە و جاهیلانەــ دەبەم بە کەسانێ وا قڕوقپ و بێدەنگن بەرامبەر بە هەموو بەرپرسیارەتی و ئەرکی نیشتمانی و خەمە گەورەکانی نەتەوە.
ئەڵبەت وابزانم تامی خەمی گەورە، وەک خواردنی قاوەی تاڵ خۆشە.
شوێ ئاواییەکی ناسراوی ناوچەی بانەیە. بەپێی کتێبی شەرەفنامە کاتی خۆی دوو قەڵای ناسراوی حوکمڕانی لە ناوچەی بانەدا بووە: بەڕۆژە ــتەنیشت شاری بانەــ و شوێ. بەڕۆژە شوێنی سڵێمان بەگ و شوێ هی میر خزر بووە.
بنەماڵەی عەبدی و شەریفی لە شوێ دوای زیاتر لە دە پشت دەگەڕێنەوە سەر میر خزر. گوایە دوای تێکشکانی قەڵای شوێ و کوژرانی میر خزر لە هێرشی سپای بەڕۆژە، ئیتر ئەو بنەماڵەیە بۆ هەمیشە لە قەڵاکە دادەبەزن و لە ناودێ نیشتەجێ دەبن. زۆربەی گەورەکانی ئەو بنەماڵەیە بەپێی شەجەرەی نووسراو لە پشتی کتێبی دەستنووسیان دوای میرخزر ئیتر ناویان بە فەقێ و مەلا هاتووە.
شوێ شوێنی شاعیری گەورە گورگین بووە. بەداخەوە شێعری زۆری لێ تۆمار نەکراوە و بەهۆی پرژوبڵاوی و کەمتەرخەمییەوە زۆربەی فەوتاوە.
لە کەشکۆڵی حەسەن بەگی کانیناو ـ بانە ناسراو بە مەندەی زەمانە (نووسراو لە ۹۰ ـ ۱۰۰ ساڵ پێش ئێستا) دوو پارچە شێعری موحەمەدی گورگین و گورگینی دووەم هاتووە. مەلا ئەحمەد بەهرامی ناسراو بە گورگینی دووەم ئەویش هەر ڕێچکەی باوکی درێژە پێ داوە.
وەک باسی دەکەن لە شوێ کەشکۆڵی فەقێ قادر باوکی مەلا شەریف باپیری بنەماڵەی عەبدی و شەریفی هەتا ۳۰ ــ ۴۰ ساڵ لەمەو پێش لە ئارادا بووە. زیاتر بە سیپارەی فەقێ قادری شوێ ناسراوە. [بۆخۆم زاوای ئەو بنەماڵەیەم.] هەتا ئێستە دوای پشکنین و گەڕانێ زۆر، هیچ سۆراخێکی دەرنەکەوتووە.
بەشێک لەو کەشکۆڵە دەستخەتی مەلا شەریف [مەزاری لە چوارتایە و بووەتە خزنێ پیرۆز] بووە. مەلا شەریف و گورگینی یەکەم دۆست و هاوڕێ بوون. وەک باسی دەکەن زۆر پابەندی باوی ئەو سەردەمەی خانەقا و شێخ و دیواخان و ئاغا نەبوون. هەر بۆیە لای دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە لەبەر دڵان نەبوون. وا باس دەکرێ زۆربەی شێعری گورگینی یەکەم لە کەشکۆڵی فەقێ قادر باوکی مەلا شەریفی شوێدا بووە.
هیوادارم بتوانین ئەو گەنجینە کەلەپوورییە کۆنە هیچ نەبێ تیتۆڵێکی لێ بدۆزینەوە و پێشکەشی کتێبخانەی کوردی بکەین.
شێعرەکانی گورگینی یەکەم و دووەم زیاتر دەکەونە خانەی هەجو و داشۆرین، بەڵام پڕاوپڕ لە پەند و واتا و تێهەڵکێشی قسەی ناو کۆمەڵگا. ئەمە بۆخۆی لایەنێکی لێڵی مێژووی وێژەی کورد ڕوون دەکاتەوە، بەتایبەت لە قوتابخانەی وێژەی سۆرانیدا.
خانەیی گورگی وەهایە هەر وەکوو بەیتولعەقیق
سەگ لە دەورم لوورەیانە چونکە پیر بووم ئەی ڕەفیق
سەیری گورگی کەن کە پیرە چۆن لە ئەتراف و کەنار
دێنە مەیدانی مەسافم دێڵەڕێوی و کەمتیار
من لە ئەم عەهدە عەزیزم فێڵترینم پێ ئەڵێن
ئێوە چۆن بوو زاتو کرد هوجووم کەن ئەی خاکەسار
هەر زەمانێ تووشوو هاتم کەس نەبوو لەو مەسکەنە
گورگ چۆن پارێز دەبا بۆ کەر وەها دەوکەم بە لار
✍ ئیرەج مورادی

چەند بەیتێ لە چیرۆکی گوڵە فیفۆکە (ئاوەنیا ــ جووتیارە ــ بکێڵومەکێڵ)
ئەم چیرۆکە بە شێوەی بەند و پەخشان (فەرد و تەخت) گێڕدراوەتەوە، واتا تێکەڵاوی شێعر و پەخشان. وەک باسی دەکەن پاییزانە کە جووتیار گەڕاوەتەوە بۆ ناودێ و نەقیزەی هەڵپەساردووە، پێش کاتی نوێژ میرزا یا فەقێیەک ئەو چیرۆکەی خوێندووەتەوە بۆ دڵگەرم کردنی کاکی جووتێر بە چاندنی دەغڵ و دان. چیرۆکێ دوورودرێژ بووە.
دەفتەری ۱٨ (زنجیرە یاداشتی ڕۆژانەم)
✍ ئیرەج مورادی
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
ئەم چیرۆکە بە شێوەی بەند و پەخشان (فەرد و تەخت) گێڕدراوەتەوە، واتا تێکەڵاوی شێعر و پەخشان. وەک باسی دەکەن پاییزانە کە جووتیار گەڕاوەتەوە بۆ ناودێ و نەقیزەی هەڵپەساردووە، پێش کاتی نوێژ میرزا یا فەقێیەک ئەو چیرۆکەی خوێندووەتەوە بۆ دڵگەرم کردنی کاکی جووتێر بە چاندنی دەغڵ و دان. چیرۆکێ دوورودرێژ بووە.
دەفتەری ۱٨ (زنجیرە یاداشتی ڕۆژانەم)
✍ ئیرەج مورادی
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
ئاوایی شوێ ــ بانە
پشتی گوندەکە قەڵای میرخزری شوێیە.
وێنەکە لەبەری خواجامیرەوە گیراوە.
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
پشتی گوندەکە قەڵای میرخزری شوێیە.
وێنەکە لەبەری خواجامیرەوە گیراوە.
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from فصلنامۀ کشکول
به زودی:
🔸 نوزدهمین شمارۀ کشکول (ویژهنامۀ شرفالدین بدلیسی) منتشر میشود.
🔸 قیمت: 75 هزار تومان + 25 هزار تومان هزینۀ ارسال (برای خارج مهاباد)
⭕️ علاقهمندان میتوانند برای خرید، کُد (19) را به 09357270031 پیامک نمایند.
🌸 @kashkultv

Forwarded from عکس نگار
خبر ژ دعوای آخر نداشتیم
✍اسماعیل شمس
🔸در این یک صفحه از جنگنامه، الماس خان با خوانندگان شاهنامەاش درد دل می کند و تجربە زندگی اش را با آنها در میان می گذارد. الماس خان، شاعر، مورخ ، جغرافیدان، مردم شناس و فیلسوف و مسلط برتاریخ و قبایل وجغرافیای کردستان وطوایف کرد در همه جای ایران وعثمانی است و زهی اسفا که ما از تحلیل محتوایی آثار پرمغز او غفلت کرده و درحواشی لفظی آن مانده ایم.
🔸به راستی اگر امروز الماس خان زنده بود و به قول خودش از این " دعوای آخر" خبردار می شد که بر سر زبان شعرش در گرفته است، چه می گفت؟
اگر می دید برخی کاتبان و شارحان بعدی بر سر نسخه خطی او چه آورده اند و برخی مصححان و خوانندگانش به چه ابهام هایی افزوده اند،؟چگونه واکنش نشان می داد؟
عجالتاً درباره دعواهایی که بر سر زبان شعر الماس خان وجود دارد، فکر کنم مطالعه دقیق همین یک صفحه کافی باشد تا بدانیم شاعر بزرگ ما متعلق به چه جغرافیایی بود و با چه زبانی شعر گفته است.
یقین دارم امروز هیچ گویشور هورامی، سورانی، لک،کلهر و کرمانج در گفتگوهای روزانه خود با این سبک زبانی سخن نمی گوید؛ همچنانکه هیچ فارسی زبان بیسوادی صد سال پیش با زبان رسمی و شعری خاقانی و حافظ حرف نمی زد، اما تا حدودی آن را می فهمید. بحث زبانی و ادبی این سبک شعری را به زبان شناسان و اهل ادبیات می سپارم و تنها به جنبه تاریخی آن اکتفا می کنم. سبک ترکیبی شعر الماس خان و دیگر شاعران سبک گوران (اصطلاحی شبیه سبک هندی در شعر فارسی)، زبانی گزینشی و معیار بود که در تداوم فهلویات قرون میانه از دوران صفویه به عنوان زبان کتابت از لرستان تا مکریان و از همدان تا بابان برگزیده شد. از این نظر زبان این اشعار تفاوت چندانی با فهلویات باباطاهر ندارد. .تٱکید می کنم که این زبان خاص برای کتابت بود و آن هم تنها شعر نه نثر ؛ و نه الماس خان کنوله ای و نه هیچ شاعر دیگری با آن سخن نمی گفت. بسیار روشن است که سنگینی کلمات در این سبک به سبب تٲثیر پذیری آن از شاعران فارسی زبان به سمت لغات فارسی و لغات عربی فارسی شده است(نگاه کنید به عنوان همین مطلب که یک بیت شعر الماس خان است) و سپس هورامی و لکی، اما بسیاری جاها لغات خاص کلهری و سورانی و کرمانجی هم در آن وجود دارد. درست است که تا کسی هورامی نداند نمی تواند این شعر را بفهمد، اما یک گویشور هورامان هم تا لکی و سورانی وکلهری نداند توانایی فهمیدن این اشعار را نخواهد داشت. شاعران در سراسر قلمرو کردستان صفوی به این زبان می نوشتند و به قول الماس خان نخبگان باسواد هر "چهار اقلیم لرستان و لک و کرمانشاه وکردستان اردلان" به آن می نوشتند و زبان مشترکشان بود؛ هرچند هر کدام گویش محاوره ای خاص خود را داشتند. این زبان را در آن دوران خود شاعران و بقیه ناظران، کردی می نامیدند و اطلاق " لفظ گورانی" برای آن تنها ناظر به سبک خاص شعر هجایی آن و درتداوم فهلوی بودنش بود. لفظ گورانی البته تا دیاربکر و ارمنستان و هر جا که کرد بود، کاربرد داشت و هنوز هم در برخی جاها کاربرد دارد. این که اصل این گوران وگورانی چیست و چرا ابتدا بیشتر کردها را در هر جای کردستان، گوران هم می نامیدند و سپس این لفظ تنها به جغرافیایی خاص محدود گشت و درجاهای دیگر به حاشیه رفت، بحث مفصلی است، اما در این جا به این سخن بسنده می کنم که گوران در اصل مفهومی مذهبی داشت و سپس به قلمرو سیاست و شعر کشیده شد.گوران در آغاز نه تنها دربرابر کرد نبود و ربطی به زبان نداشت که از دل کرد برآمد. این، مذهب بود که به تدریج گوران را به صدر بخشی از هویت پیشین نشاند و برای تفکیک آن بخشی از هویت کهن با مذهبی خاص ازدیگر بخشهای آن برجسته شد. در این باره در آینده بیشترصحبت خواهم کرد.
♦️ از آرشیو کردستان نامه
(@kurdistanname)
________________
کاناڵەو تاریخوو هەورامانی↙️
@horamanhistory

Audio
🎤سخنان سعید نفیسی، نویسندە فقید ایرانی در مورد سعید خان کوردستانی، پزشک مشهور کورد
🌈دهنگیکوردستان را دنبال کنید
@DengiKurdistan
🌈دهنگیکوردستان را دنبال کنید
@DengiKurdistan
Forwarded from دهنگیکوردستان
🔺نامەیەکی مامۆستا مەلا عەبدوکەریمی مودەڕیس بۆ مامۆستا سەید تاهیر هاشمی.
✍ دڵ چوون پەڕەی گوڵ، دەرون ئاوەدان
خاک فترەت پاک، گەورەی خانەدان
بەقا شایستەی، لەقای خودایە
ئەلباقی فەنا، کاڵای باڵایە
ڕووناکی سەر عەرزم ،خۆشەویستی سەربەرزم کاکە تاهیر گیان، بەلێوی وشکی پیری ڕوخساری نازک ونازاری میریتان ماچ ئەکەم:
نمونەی نامەکەت نمی ئاوی حەیاتی گەیاند بە دڵی پڕ لە موشکڵی ئەم مامۆستا پیرە کە بەدەستی هەواوە ئەسیرە. دۆعامان بۆ بکەن بەڵکو لە کاروانی سەعادەتمەندانا دوا نەکەوین ربنا وتقبل دعا.
نامەکەت هاتبوو بۆ حەمە، من لەوەوە ئەو نمەنمەم پێ گەییشت، بەهەرحاڵ بای وەبای دڵی ئازار دام بە فیراقی ساحیبەی ئافاقتان بەڵام پێویستە هەموو کەس لە پێش ڕۆژی فیراقا مەزاقی خۆی موعتاد بکا بەو سەبرە، بۆ ئەوە کە هات سەبری لەسەر بکا خوا بەکەرەم ئەو مەرحومە عەفو بکا وە دڵی ناسکی ئێوەیش بەخۆشی شاد بکا، ئامین.
وا بەرگی دوو وە بەرگی سێ لە شەریعەت تەقدیم کرا. سەلام لە کاکە عەبدولقادر وە برا ڕەشیدەکەم مەلا عبدالمجید ئەکەم و چاوانی مناڵانی نەوهاڵان ماچ ئەکەم
محبی راستی دەروونی تاهیر
عبدالکریم مدرس

ڕوژێک دێت ئەم وێنەیە و هەزاران وێنەی وا لە دیوانی مافی کورد، تۆڵەی خۆیان لە خەلیفە ڕەجەب دەکەنەوە
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from ئیرەج مورادی Iraj Moradi
ڕوونکردنەوەی چەند قەڵا و شوێنەناوی حوکمڕانی ئەردەڵان و هەورامیەکان لە شەرەفنامە بەپێی توێژینەوەی مەیدانی و قەباڵەی کۆن
گۆڤاری کەشکۆڵ، ژمارە ۱۹، ۱٤۰۱، مهاباد
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
گۆڤاری کەشکۆڵ، ژمارە ۱۹، ۱٤۰۱، مهاباد
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
نەژاد و نەتەوەی کورد لە دیدی شێعرێکی سەنایی غەزنەیی
بەڵگە تەنیا پێوەرە بۆ پشت پێ بەستن.
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
بەڵگە تەنیا پێوەرە بۆ پشت پێ بەستن.
@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
گۆڕستانی مەلا جامی مەهاباد
هەتا پێش ساڵەکانی ۱۳۵۹ هەتاوی مەزاری هەر سێ نەمر ــشەهیدانی کۆماری کوردستانــ لە چەقی ئەو گۆڕستانەدا بووە. دواتر شار پەرەی ساندووە و گۆڕستانەکە بچووک بۆتەوە لە مەزاری نەمران.
بەڕێز قادر فەتاحی قازی لە کتێبی (گۆڕستانی مەلا جامی مهاباد) باسی مەزاری نەمران دەکا کە ئەوکاتە کاول کراوە و لەگەڵ زەویەکە تەخت کراوە. کەواتە ئەوەی ئێستاکە هەیە، مەزاری نۆژەنکراوی دوای ئەو کارەساتەیە.

Forwarded from گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری (ایرج مرادی. سنه)
دوانگزە سوارەی مەریوان
لێکۆڵینەوە لەسەر هەر بابەتێکی مێژوویی کارێکی پسپۆڕانە و پێویستی بە خوێندنەوەی وردی سەرچاوە یەکەمەکانە. ئەگەرچی سەرچاوەکانی پلە دوو دەتوانن بەرچاوڕۆشنی زیاترمان پێ بدەن و دەستمان بگرن بۆ گەیشتن بە سەرچاوە بەرایی و یەکەمەکان تا وەکوو ڕاست ترین دەرەنجام لە دواییدا بدەینە دەستی خوێنەرەوە.
بەهاری ۱۳۹۷ کاتێ بە سەردانێک چوومە خزمەت مامۆستا ئیبراهیم مەردۆخی زۆنجی لە مەریوان، و پاش گەلێ قسە و باس، هاتینە سەر باسی مێژووی دوانگزە سوارەی مەریوان. وەک دەزانین سەمبولی پاڵەوانەتی دەڤەری مەریوان دەڕواتەوە بۆ سەدەکانی ٨ و ۹ کۆچی واتا نزیک بە ٦۰۰ ساڵ پێش ئێستا. نەک ئەوەی ئەو قارەمانیەتیە پەلکێش بکەین بۆ ناوەڕاستی سەردەمی سەفەویە و قاجاڕەکان.
مامۆستا ئیبراهیم مەردۆخی نامیلکەیەکی لەسەر دوانگزە سوارە داناوە و وەک هەموو نووسینەکانی بە ئەمانەت پێی داوم تا بتوانم یارمەتیان بدەم بۆ چاپ. لەو نامیلکەیە مامۆستایش هەمان گێڕانەوەی هەیە کە مامۆستا پیرەمێرد و توێژەرانی دیکە ئاماژە بە ناوی دوانگزە کەسی هۆز و تیرەی ناو دەسەڵاتی بابانەکان لە سەردەمی قاجاڕەکان دەکەن. واتا مێژووەکەی بۆ ۲۰۰ـ۳۰۰ ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دوای خان ئەحمەد خان کوڕی هەڵۆخان دەگێڕنەوە. لە فایلی ڤیدیۆی سەرەوەیش بەڕێز عەزیزی ناوی ئەو دوانگزە سوارەی بەگوێرەی هەمان گێڕانەوەی پیرەمێردی نەمر داڕشتووە.
دیسانەوە بەڕێز ئیسماعیل عومەر نووسەری ناسراوی باشووری کوردستان ئەویش ئەوساڵ لە پێشانگای کتێبی سلێمانی کتێبیێکی لەسەر دوانگزە سوارە دەرخست و خستیە بازاڕەوە. لە پێوەندییەک لەگەڵ ئەو بەڕێزە ئەویش بێ ئاگابوون لەوەی مێژووی ئەو قارەمانیەتیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میر حەمزەی بابان.
.
کتێبی "نورالانوار" کە عبدالصمد تووداری ساڵی ۱۰٤۰ تا ۱۰۹۹ نووسیویەتیەوە، وەک یەکەم سەرچاوە باسی دوانگزە سوارەی مەریوانی کردووە و لە لاپەڕە ۱۰٤ باسی لەوە کردووە:
میر حەمزەی بابان سەرۆکی سپایەک بوو لە ناوچەی حەڵەب و دیاربەکر. حەمدوون بەگ یەکێ لە فەرماندەکانی خەیانەتی بە میر حەمزە کرد و سپاکەی دایە دەستەوە. پاشان میر حەمزە لەگەڵ دوانگزه سواری سوارچاکی بەرەو ناوچەی مەریوان هەڵاتن. لەسەر کێوی بەرقەڵا کە ئێستە بە کێوی ئیمام ناسراوە قەڵا و سپایەکی گەورەیان پێکەوە نا. پاشان مزگەوتە سوورەی [کانی با]ی ئاوەدان کردەوە و شێخ ئەحمەدی کوڕی ئەنباری حوسەینی کردە مامۆستای ئەو مزگەوتە. پاش دوو ساڵان شەڕی دەست پێ کرد و لەوێ میرحەمزە دەرمانخوارد کرا و شەهیدیان کرد. [ساڵی ٨٦۹ کۆچی کە دەبێتە] ۱۱٤ ساڵ پاش شێخ ئەحمەدی ئەنباری [واتا ساڵی ۹٨۳ کۆچی] مەلا ئەبووبەکری موسەنفی چۆڕی لەو مزگەوتە دەستی بە خزمەت کرد. بابا خانی ئەردەڵان [هەمان هەڵۆخان] یەکێ لە مۆریدانی مەلا ئەبووبەکر بووە.
....
[پوختەی سەرەوە وەرگیراوە لە وتاری (مێژووی دەسەڵاتداری کوردی قەڵای ئیمامی مەریوان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان) کە بۆ کونگرەی مێژووی مەریوان ئامادە کراوە و نێردراوە.]
براتان
ئیرەج مورادی