ئەم بێدەنگییەی ئێستامان، هی کەم قسەیی نییە، بەڵکوو هی ماندوێتییە لە گەڕان. هێندە گەڕاین بەدوای شتێکدا کە ناوی "ئارامی" بێت، تا کار گەیشتە ئەوەی لەبەردەم ئاوێنەدا خۆمان نەناسینەوە. ئەو چاوانە چی دەبینن کە لەمێژە گریانەکانمان وشکی کردوون؟ تەنها گەمارۆیەکی تاریک، بێ ڕەنگ، و بێ هودە ئێمە لەو خاڵەین کە خوداوەند و هیوا و ڕاستییەکان هەموویان بوونەتە بۆشاییەک لە قووڵایی دڵماندا. چیرۆکەکانی ئێمە نەک هەر کەس نایانخوێنێتەوە، بەڵکوو ئیتر خۆشمان ناتوانین بیانخوێنینەوە. هەست بە شتێک دەکەین کە لە زمان گەورەترە، لە دەربڕین قورسترە: بێ ئاراستەیی گەردوون لە چوارچێوەی ڕۆحێکی بچووکدا مرۆڤ بوونەوەرێکی بەدبەختە چونکە تاقە بوونەوەرە کە دەتوانێت لە ناو جێگەکەی خۆیدا پاڵکەوێت و بە یادگارییەک کە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ڕوویداوە ڕۆحی خۆی پارچەپارچە بکات ئێمە بەدبەختین چونکە هەمیشە لە دوو شوێندا دەژین ئەو شوێنەی جەستەمانی لێیە و ئەو شوێنەی کە دڵمان لای جێماوە هیچ بوونەوەرێکی تر وەک مرۆڤ باجی هەبوونی شتەکان بە نەبوونیان ناداتەوە بەدبەختیی مرۆڤ لەوەدایە کە هەمیشە بەدوای مانادا دەگەڕێت کاتێک کەسێکمان خۆش دەوێت مانا...
“مەڵێ من ناگۆریم”
مەڵێ من ناگۆرێم ئەگۆرێیت ڕۆژانێک دێت واز لەو شتانە ئەهێنی کە هۆگری بوویت واز لە کەسانێک ئەهێنی کە هەموو کەست بوون دەست بەرداری خەونێک ئەبی کە هەمیشە چاوەڕوانی بەدی هاتنی بوویت ڕۆژانێک لە ڕۆژان لەسەر شۆستەی یادگارییەکان دائەنیشیت و ئەبینیت بەبێ ئەوانیش ئەژییت ”
❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
«ئەگەر باوەشێک پڕ نەبێت لە دڵسۆزی، تەنیا ساردکەرەوەی ڕۆحە.»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوە تەنها ئاگر نییە کە دەبینرێت، ئەوە پارچە پارچەی ڕۆح و ساڵە ساردەکانی تەمەنمە کە ئێستا لێرەدا دەسووتێن. من هەموو ژیانم خەریکی کۆکردنەوەی چەند خەونێکی بچووک بووم، بەڵام بێ ئاگا بووم لەوەی چارەنووس لە ناو تاریکیدا چاوەڕێمە تا هەمووی بکاتە دووکەڵ و بە ئاسماندا بڵاوی بکاتەوە. ئێستا لێرە وەستاوم، نەک بۆ ئەوەی ئاگرەکە بکوژێنمەوە، بەڵکو بۆ ئەوەی بۆ دواجار سەیری ئەو ئاواتانە بکەم کە چەندین ساڵ تینووی هاتنەدییان بووم و ئێستا لە پێش چاومدا دەبنە خۆڵەمێش. هەست دەکەم ئەم دووکەڵە لە ناخی خۆمەوە دێت، لەو شوێنەی کە هەمیشە هیوام لێی دەچاند و بێدەنگی لێی دەدورییەوه....
بۆچی هەمیشە سەرت ئازاری هەیە؟
چونکە هەمیش بێدەنگ دەبم و لە مێشکی خۆم دا قسەدەکەم....:(
چونکە هەمیش بێدەنگ دەبم و لە مێشکی خۆم دا قسەدەکەم....:(
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەبێت چاوەرێی هەموو شتێک لە هەموو کەسێک بکەیت بەتایبەت درۆ...
هەردووکمان بێدەنگ بووین، هەر یەکەمان چاوەڕوانی ئەوی تر تا قسەیەک بکات، بەڵام لە نێوان دوو ڕۆحدا، تاکە ئامرازی تێگەیشتن وشە نییە! ئەو بڕگانەی لە دەم و لێوەکانەوە دێنە دەرەوە ئەوانە نین کە دڵەکان لەیەک نزیک دەکەنەوە! شتێکی گەورەتر و ڕەوانتریش لەوەی زمان دەریدەبڕێت بوونی هەیە، بێدەنگی ڕۆحی ئێمە ڕووناک دەکاتەوە و بە گوێی دڵماندا دەچپێنێت، دڵەکانمان پێکەوە گرێ دەدات، بێدەنگی لە خۆمان جیامان دەکاتەوە بەڵام، لە نێو ئاسمانی گیانماندا دەگەڕێت و لە مەلەکوتمان نزیک دەکاتەوە.
ژوورەکەم بۆنی ئەو وشانەی لێدێ کەویستم
بیکەمو قوتم دان ئێستا بوونەتە تەم و
بەسەر سەرمەوە نیشتوون🖤،
بیکەمو قوتم دان ئێستا بوونەتە تەم و
بەسەر سەرمەوە نیشتوون🖤،
👏1
سڵاو گوڵەکانی دارکنس چۆنن ؟
ئەزانم بیرتان نەکردووم ! مەگەر وانیە ؟
لە ڕاستیا هێشتا ماوم 🌝
تەنها حەزم کرد بزانن بیری زۆر شت دەکەم یەکێک لەوانە پۆستکردن لەم کەناڵە ئەگەرچی بچوکیشە ئەما بڕواتان بێ من قەناعەتم وایە دڵخۆشی لەشتی بچوکەوە دێ
خۆشەویستیم بۆتان هەیە... 🖤
ئەزانم بیرتان نەکردووم ! مەگەر وانیە ؟
لە ڕاستیا هێشتا ماوم 🌝
تەنها حەزم کرد بزانن بیری زۆر شت دەکەم یەکێک لەوانە پۆستکردن لەم کەناڵە ئەگەرچی بچوکیشە ئەما بڕواتان بێ من قەناعەتم وایە دڵخۆشی لەشتی بچوکەوە دێ
خۆشەویستیم بۆتان هەیە... 🖤
❤🔥2❤2🥰1