ده‌نگی ئه‌ورامانات
11.6K subscribers
22.5K photos
13.2K videos
559 files
1.69K links
📆"1396/1/11

لطفا مطالب، سوژه، انتقادات خود راجهت آبادی اورامانات برای ما ارسال کنید.
#درج آگهی وتبلیغات #رایگان_نیست

کد شامد:1-1-771336-64-0-1

ارتباط با مدیر:👇
🆔 @Afshin_67

ارتباط با ادمین👇
🆔 @FARDIN_SHARIFI
Download Telegram
#مامۆستا_قانع
#لەگەڵ_قەڵەم

قەڵەم!قوربانی نووکت بم، دەبێرە فەسحەت و گوفتار ①
وەکوو حاتەم دەبشکێنە خەزێنەی جەوهەری ئەسرار
لە بەحری عیلمی وەحدەت دا، نەدەی لافی هونەرمەندی
نەجێگەی ئەقڵەبۆ بیرو، نە رێگەی نوتقە بۆ گوفتار
کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد ، لە بەحری فیکرەدا خنکا
کە هەر نوتقێ بەیانی کرد ، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار
قەڵەم! هۆشت بەسەر خۆ بێ ، نەنازی قەت بە دوو زمانی
زمانت لاڵە لەم باسە ، نەنووسی شەوکەتی جەبار
فەقەت سا دەی بە چۆکا بێ و بڕێژە گەوهەری تەحریر
بنووسە وەسف و ئەوسافی ڕەسوولی ئەحمەدی موختار
لە عەرسەی کەغەزا لنگ دە، بەچالاکی وەکوو ڕەف ڕەف
لەسەر مەیدانەدا زوو وەرگەڕێ هەروەک مەلی باڵدار
قەڵەم مەردانە نوتقی دا، جوابی دامەوە فەرمووی؛
بەهیچ ئەقڵت نەشێوێنی! خەرافەت بۆ ئەکەی ئیزهار؟!ٚ
کەسێ وابێ لە نووری حەق بە دەستی حەق جیا بووبێ
چ موحتاجە بە تەعریفی من وتۆ و یاوەر و ئەغیار
کەسێ وابێ بەسەر پەنجەی موبارەک مانگ دوو لەت کا
وەیا ئاهوو لە خزمەتیا بە زمانی پاک بکا هاوار
کەسێ وابێ کە دار خورما لە بن دەربێت و بێ بۆ لای
کەسێ وابێ کە زیخی چەم لەبەر دەسیا بێتە ئیستیغفار
کەسێ وابێ کە جەننەت چاوەڕوانی مەقدەمی ئەو بێ
کەسێ وابێ کە سەد (روح الامین) بۆی بێتە خزمەتکار
ئیتر موستەغنییە (قانع) لە تەحریراتی عەمر و زەید
سکووتت لازمە هەرتا بنووسی دەفتەر و ئەشعار
💯کاناڵی خبری دەنگی ئەورامانات📡
@dangiHawramanat 🌺
یامحەممەد لێو بە بارو دڵ بە بوریانم مەکە
ئەی ڕەئیسی هەردوو دنیا،دیدە گریانم مەکە
دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە
من کە ئالی تۆم ،زەلیلی باری عسیانم مەکە
*غەیری قاپی ڕەئفەتت،بۆکەس سەناخوانم مەکە

ئەی شوعاعی شەمس و کەوکەب شوعلەیی ئەنواری تۆ!
زینەتی (جنات عدن) شوبهەیی ڕوخساری تۆ!
ئەی بوراق وتاج و ڕەف ڕەف خەلعەتی ئەنواری تۆ!
ئەی مەسیحا چاوەڕێگەی نوقتەیی گوفتاری تۆ!
*بەش بڕاو و بێ نسیبی لوتفت و ئیحسانم مەکە

ئەی خوڵامی بارەگاهت قەیسەر و دارا و جەم
ئەی لە دیوانی جەزادا شافیعی جوملەی ئومەم
مەسنەدی ئەوڕەنگی بەزمت کەوتە ژوور لەوحەلقەلەم
ئینتیزاری فەیزی لوتفی تۆن هەموو عورب و عەجەم
*غەیری ئالی تاهرینت دەستەدامانم مەکە


#مامۆستا_قانع
💯کاناڵی خبری دەنگی ئەورامانات📡
@dangiHawramanat 🌺