ئەپدەیتی ناوازە لە مۆدێلی بەرهەمهێنانی وێنەی زیرەکیی دەسکردی Gpt image2
ئەم دیزاینە تەنها بە پرۆمتێک بەرهەمهاتووە، بەمەش بەرەوپێشچوونێکی زۆر ناوازە لە دیزاین و تایپۆگرافی و هەموو شتێکی زیرەکیی دەستکردا دەبینین. جارێکی دیکە ڕۆڵی دیزاینەران و هەموو ئەوانی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. تەنها لە نووسینی کوردیدا هێشتا کێشەی هەیە و دەکرێت لە ئەپدەیتەکانی دواتردا چارەسەر بکرێت.

👏7❤5🥰2👍1
کێبڕکێی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری بەرهەمهێنانی وێنە و دیزایندا
ئەم دوو دیزاینە بە بەکارهێنانی هەمان پرۆمپت (Prompt) بەرهەم هێنراون؛ وێنەی یەکەم لەلایەن مۆدێلی (GPT Image 2)، و دووەمیشیان بە مۆدێلی (Nano Banana 2) ی گوگڵەوە کراوە.
تا ماوەیەک لەمەوبەر، مۆدێلەکەی گووگڵ لە ڕووی وردەکاری و کوالێتییەوە لەپێشتر بوو، بەڵام بەم دواییانە و لەگەڵ نوێترین وەشانیدا، (GPT Image 2) هەنگاوێکی گەورەی ناوە و پێشی خستووەتەوە. ئێستا چاوەڕێی وەڵامدانەوەی گووگڵین بۆ ئەم پێشکەوتنە! 😀
سەبارەت بە جێگیرکردنی تێکست و نووسین بە زمانی کوردی لەناو دیزاینەکاندا، هێشتا هەردوو مۆدێلەکە کێشەیان هەیە و ناتوانن پیتەکان بە دروستی دەربخەن، بەتایبەتی لە مۆدێلەکەی جیپیتیـدا ئەم لاوازییە زیاترە. چاوەڕێین لە ئاپدەیتەکانی داهاتوودا ئەم گرفتەش چارەسەر بکرێت.
تەنها بەم پرۆمپتە گشتگیرە و بە ئینگلیزی بێت، چونکە کوردی هەڵەی زۆر تیایە : Create a professional, two-page infographic design about Kurdish history. Each page should be independently publishable and formatted to match standard PowerPoint slide dimensions. Use a color scheme that reflects Kurdish heritage and culture while enhancing the overall visual appeal of the design.

❤4
ماڵئاوا فریپیک
کۆمپانیای بەناوبانگی فریپیک (Freepik) بە فەرمی ناو و لۆگۆ و ناسنامەی خۆی گۆڕی و لەمەودوا لەژێر ناوی نوێی (Magnific) کاردەکات. ئەم پلاتفۆرمە کە پێشتر وەک یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی کەرەستە گرافیکییەکان دەناسرایەوە، ئێستا هەنگاوێکی گەورەی ناوە بەرەو سەردەمی زیرەکیی دەستکرد (AI).
ئەم گۆڕانکارییە تەنها گۆڕینی ناوێک نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی بنەڕەتییە لە ستراتیژی کۆمپانیاکەدا؛ ماگنیفیک ئێستا لە کۆگایەکی سەرچاوە گرافیکییەکانەوە، بووەتە ناوەندێکی گشتگیر و تەواوکاری داهێنان. ئەم پلاتفۆرمە چەندین مۆدێل و ئامرازی پێشکەوتووی زیرەکیی دەستکردی لەخۆگرتووە، کە یارمەتی دیزاینەران دەدات بە شێوازێکی داهێنەرانەتر کارەکانیان بەرهەم بهێنن.

❤22😢8🔥2