شوان بەرزنجیshwan barznji
55.2K subscribers
9.75K photos
1.87K videos
1 file
5.06K links
وێنە و زانیاری و هەواڵ
Download Telegram
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دەكات هەموو (پەیج ، ئەكاونتەساختەكان) لە سۆشیال میدیا ( فەیسبووك، سناپچات، ئینستاگرام، تیك تۆك) كە پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناوگیا دەرمانی و ماددەی جوانكاری و ڕوخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە جنسیيەكان دەكەن، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستییە دابخرێن و ڕێكاری یاسایی بگيرێتە بەر دژی ئەوكەسانەی ئەم كارەیە دەكەن.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من): تاوەکو ئێستا نزیکی 100فەرمانبەر خۆیان لە TBIتۆمارکردووە و ئەو هەفتەیە ژمارەکە زۆر زیاد دەکات.
عەزیز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری سەرپەرشتیاری (هەژماری من):تائێستا 96 مووچەخۆر بانکی "TBI"یان هەڵبژاردووە و پێشبینی دەکەین ژمارەکە لە هەفتەی داهاتووەوە زۆر زیادبکات
نووسراوێکی پەلە کرا..چاوەڕێی هەواڵێکمان بن..
نووسراوێک کرا، پەیوەندی بە مووچە و چارەنووسی هەزاران کەس هەیە و هەواڵێکی دڵخۆشکەریان پێد ەدرێ

شوان بەرزنجی

وردەکاریی زیاتر لێرەیە:
https://www.facebook.com/100058050191629/posts/840844564527209/?app=fbl
 لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسرا بۆ زانکۆ حکوومییەکان کرا، بۆ ناردنی ناوی یەکەمەکانی زانکۆکان و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: "10هەزار یەکەمی زانکۆكان هەیە و زانیارییەکان و ناویان بۆ بەغدا دەنێردرێ."
لە نووسراوێکدا، کە لە 8ی 5ی 2024، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەرچووە و کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، داوا لە گشت زانکۆ  حکوومییەکان کراوە، ناو و زانیاریی سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017 بۆ  2018 تاوەکوو ساڵی 2022 بۆ 2023، بنێرن.
بەپێی نووسراوەکە، دەبێت لەم هەفتەیە ناوەکان بنێردرێنەوە وەزارەتەکە.
داوا کراوە ناوی چواریی یەکەمەکان، لەگەڵ ناوی زانکۆ و کۆلیژ و بەش و جۆری بڕوانامە و ساڵی دەرچوون و بڕی مووچە و ناونیشانیان بنێردرێ.
د. توانا نه‌جه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ناوی یەکەمەکانی زانکۆی ئەو چەند ساڵەمان کردووە، بۆ ئەوەی بزانین چەند پارە بۆ  دامەزراندنیان پێویستە و ناوەکانیش بۆ بەغدا دەنێرین."
ئاماژەی بەوەش دا: "ژمارەی ئەو یەکەمانە زیاتر لە 10 هەزار کەسە و لە هەوڵداین بۆ دامەزراندنییان.“
ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

ئاگادارى شوفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی "تونێڵی پیرمام" بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە، کە لە ئێستادا زۆربەی ڕێگا سەرەکیەکان بە ڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە ڕێگا جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش ڕێگە پێدراونین، داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و ڕێگاو بانەکان پاندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن.

پارێزگای هەولێر
2024.5.11
هەواڵێکی خۆش له بارەی وردەکاریی دابەشکردنی زەوی دەدرێته هەموو فەرمانبەران

شوان بەرزنجی

وردەکاریی زیاتر لێرەیە:
https://www.facebook.com/100058050191629/posts/840977397847259/?app=fbl
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) و جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) چەند زانیارییەكی سەبارەت بە هەژماری من، بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت، هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ واژوو ناکرێت، هیچ سنوورێک نییە لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت."

ئاماژەی بە ئەوەش داوە "هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووستە، پێویست بەمە ناکات، ئێمە لێرەین، پرسیارەکانتان ئاراستەی ئێمە بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان."
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە و سبەی پلەی گەرمی بە 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دابەزینین بەخۆیەوە دەبینێت.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێرای با و ئەگەرى کەمێک تۆز لە کەشى ناوچەکەمان، ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکان و ناوچەى جیاجیا و لە سنوورى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى بارانبارینى زیاتر دەبێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ خێرایی با چالاک دەبێت و لەنێوان 20 بۆ 30 کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەرى بارانبارینى کەم هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى دهۆک و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە نزیکەى (1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.