شوان بەرزنجیshwan barznji
53.9K subscribers
8.56K photos
1.69K videos
1 file
4.55K links
وێنە و زانیاری و هەواڵ
Download Telegram
وەزارەتی كارەبا:وەزیری كارەبا لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی كە بووەتە هۆی خەرج نەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان.


روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە
وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی كە بووەتە هۆی خەرج نەكردنی موچەی وەزارەتەكەمان، لەم رووەوە هەمووان ئاگاداردەكەینەوە كە وەزارەتمان بەنووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێری فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو چارەسەر یكردووە، لەم پێناوەشدا خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێمی لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستۆتەوە.
وەزارەتی كارەبا
9ی تەمووزی 2024
ڕێگایەکی سەرەکی هەولێر دادەخرێت:

شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە لە رۆژی شەممە
ڕێکەوتی ١٣/٧/٢٠٢٤ ڕێگای (هەولێر-گەزنە) بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت بۆ ئەم مەبەستە شۆفێران دەتوانن ڕێگای هەولێ-بەحرکە بۆ گەیشتن بە شەقامی ١٥٠م و ١٢٠م بەکار بێنن بەپێی ئەو نەخشەیەی لە وێنەکە دیاری کراوە، هەروەها لێرەوە موژدەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار (مسرور بارزانی) و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەڕێز (ساسان عەونی) بە دانیشتوانی هەولێری پایتەخت و دەوروبەری دەدەین کە پرۆژەی ستراتیژی دووسایدی هەولێر-گەزنە(بەستنەوەی شەقامی سەرەکی ١٢٠م بە شەقامی سەرەکی ١٥٠م) دەست بەکارەکانی دەکات، کە ئەمەش پڕۆژەیەکی ستراتیژیە بۆ بەستانەوەی هەولێر بە دەرەوە و یەکێکە لەو پرۆژە پڕ بایەخانەی کە لە کابینەی ٩ کەوتە بواری جێ بەجێ کردن.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بڕیارێک بۆ داشکاندنی کرێیەک دەرچوو
هەزاران کەس لێی سوودمەند دەبن

شوان بەرزنجی

وردەکاریی زیاتر لێرەیه:

https://www.facebook.com/100058050191629/posts/875787264366272/
بەپێی زانیارییم ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی پرسی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکات

شوان بەرزنجی

بەپێى زانياريەكانم سبەی چوارشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی بابەتی مووچەی هەردوو مانگی 5 و 6ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان دەکرێ.

بەپێی زانیاریم وەزیری دارایی و ئابووری راپۆرتێک لەسەر دوا پێشهاتی بابەتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، دەخاتە ڕوو.

پێدەچێ لەو کۆبونەوەیه بڕیاری گرنگ بدرێت بۆ چارەسەری مووچەی هێزە ئەمنییەکان.
لیژنەی تیمی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی ناوی مووچەی پێشمەرگە گەیشتەنە هەولێرو ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە وردبینی دەکەن.

شوان بەرزنجی
شەوی ڕابردوو من زانیارییەکەم دانا، ئەمڕۆ حکوومەت بەفەرمی بڵاوی کردەوە
.
ئێمە هەواڵ و زانیاریی راستتان پێدەدەین
هەواڵێک هات بۆ فەرمانبەران چاوەڕێ بن..
بەپەلە..هەزاران فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی شەش ئاگادار دەكرێنەوە

شوان بەرزنجی

وردەکاریی زیاتر لێرەیە:
https://www.facebook.com/basnews.official/posts/pfbid021PzcqfNjX3M4v9McyfVwgV4WHCiZon5uyrnwcqPjdrwQYQWCD2B4ari3Qs225MLZl
مووچەی ئەمڕۆ
لێژنەی پشکێنەری چاودێریی دارایی عێراق، لەوەزارەتی پێشمەرگە، دەستیان بە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

شوان بەرزنجی
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ سوودانی کرد و بەمنزیکانە کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەبێ👇👇
https://www.facebook.com/100058050191629/posts/876102897668042/?app=fbl
بەهۆی شکانی بۆڕی ئیفراز سێ لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر، دەستبەجێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاگەداری سەرپەرشتیارانی پڕۆژەی ئیفراز سێ لە خەبات کرا بە ڕاگرتنی بەردانەوەی ئاو تا ئەوکاتەی بۆڕییەکە چاک دەکرێت.👇👇
https://www.facebook.com/basnews/videos/1137191867510231/
دابەزی🔥