M. Barham Hasan Biology 🔬🧬
1.97K subscribers
122 photos
13 videos
26 files
12 links
چەناڵی تایبەتی مامۆستا بەرهەم حەسەن بایۆلۆجی، مامۆستا لە کۆلێژی سەڵاحەددینی ئەیووبی کوڕان.
Download Telegram
16🔥1👏1
جوانترین سیفەت وەفاو و پێزانینە..
من تەبیعەتێکم هەیە حەزم بە ڕیکلام کردن نییە بەو دەستخۆشییانەی کە بۆم دەنێرنەوە لە پای ئەو یارمەتیدانانەی هەمبووە بۆ تەلەبەکان کە تەلەبەی خۆشم نەبوون، چونکە ئیشێک کە بۆ خوا کردوومە نامەوێت بە خڵتەی دەستخۆشییەکی دنیایی خێرە قیامەتییەکەم لە دەست بچێت..
بەڵام ئەمە بۆ ئەوە بڵاوی ئەکەمەوە بۆ ئەوەی هاندانێک بێت تا ئەم ڕەفتارە جوانە لە ناوتانا زیندوو بکەمەوە، چونکە وەفاو پێزانین هەم ڕەوشتێکی پاکی ئینسانییەو  هەم وەک موسڵمانیش فەرزە لەسەرمان هەمانبێت، وەک ئەزانین قورئان و پێغەمبەر گیانیش دروودی لەسەر بێت زۆر جەختی لەسەر کردۆتەوە.
​﴿هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ﴾
​﴿وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا﴾
​﴿وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ﴾
​«لَا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لَا يَشْكُرُ النَّاسَ»
​«مَنْ صَنَعَ إِلَيْكُمْ مَعْرُوفًا فَكَافِئُوهُ، فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا مَا تُكَافِئُونَهُ فَادْعُوا لَهُ حَتَّى تَرَوْا أَنَّكُمْ قَدْ كَافَأْتُمُوهُ»

تۆیەک کە تەواوت کردووە یاخود هێشتا خولی دووەمت ماوە، بێ یەک و دوو هەر ئێستا لە مۆبایلەکەتەوە بە ڤۆیسێک یاخود مەسجێک سوپاسی مامۆستاکانت یاخود هەر هاوڕێ و کەسێک بکە یەک بە یەک بە تایبەت بۆیان بنێرە.
با وەفا و پێزانین ببینێت لێتەوە، ئەگەرچی ئەکرێ جار جار مامۆستاکەت بەهۆی سەرقاڵییەوە کاتی نەبووبێ وەک پێویست وەڵامت بداتەوە، بەڵام تۆ ئەم شتە بچووکانە پشتگوێ بخەو وەفاو پێزانینت دەربخە بۆی..
پێی گەورە ئەبێت، لای خوا خۆشەویست ئەبیت، لە داهاتووش دێتەوە ڕێی خۆت و بەرامبەرەکانت سپڵە نابن..
84👏7🔥2👍1
Congratulations 👏😇
40👏6👍1
سڵاو خوێندکارانی خۆشەویست..
کۆی مەلزەمەکانم (سیستمی ئینگلیزی و کوردی) بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بەردەستە لەم ناونیشانانەی خوارەوە:

1. سلێمانی: شەقامی بەختیاری تازە (نیا کۆپی)
07705063939
https://maps.app.goo.gl/4shAKusWJNrS9he99?g_st=ac


2. هەولێر: فۆتۆکۆپی ڕزگار
لقی سەرەکی: (شەقامی 40 مەتری، موفتی، بەرامبەر دواناوەندی هەولێری نموونەیی).
07504620956
07507025251

لقی دووەم: هەولێر گەڕەكی بەختیاری بەرانبەر قوتابخانەی شنروێ
07508642020

🚕 بۆ هەر شوێنێک بتەوێت گەیاندنیان هەیە
33👌4👏3🔥1🫡1
ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027
34