بەهای فەرموودە
159 subscribers
86 photos
493 videos
21 files
110 links
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ سوپاسی خوات کردوە بڵێ الحمدلڵە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تاقی کردەوەی خوا بە نیحمەت بزانە خوشک بەڕیز برای ئەزیز💓🌿
#نوێژەکانم
#نزای_نوێژی_ئیستیخارە

قَالَ جَابرُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: كَانَ رسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يُعَلِّمُنَا الْاسْتِخَارَةَ فِي الْأُمُورِ كُلِّهَا كَمَا يُعَلِّمُنَا السُّورَةَ مِنَ الْقُرْآنِ, يَقُولُ: (إِذَا هَمَّ أَحَدُكُمْ بِالْأَمْرِ فَلْيَرْكَعْ رَكْعَتَيْنِ مِنْ غَيْرِ الْفَرِيضَةِ, ثُمَّ لْيَقُلْ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ, وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ, وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ العَظِيمِ؛ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلاَ أَقْدِرُ, وَتَعْلَمُ وَلاَ أَعْلَمُ, وَأَنْتَ عَلاَّمُ الغُيُوبِ, اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأمْرَ - وَيُسَمِّي حَاجَتَهُ - خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي – أَوْ قَالَ: عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ - فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ, وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي – أَوْ قَالَ: عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ – فَاصْرِفْهُ عَنِّي وَاصْرِفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِيَ الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ, ثُمَّ أَرْضِنِي بِهِ)

وَمَا نَدِمَ مَنِ اسْتَخَارَ الْخَالِقَ, وَشَاوَرَ الْمَخْلُوقِينَ الْمُؤْمِنِينَ وَتَثَبَّتَ فِي أَمْرِهِ, فَقَدْ قَالَ اللَّهُ سبحانه وتعالى: ﴿وَشاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ﴾

جابری کوڕی عبدالله (ڕەزای خودایان لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) نوێژی (الإستخارە)ی فێردەکردین، کە لە ھەموو کارێکی دونیاییدا ئەنجامی بدەین، ھەر وەکو چۆن سوورەتێکی قورئانی فێردەکردین، پێغەمبەری خودا (صلی الله علیە وسلم) پێی دەفەرمووین: ھەریەکێک لە ئێوە ویستی شتێک بکات ئەوە با دوو ڕکات نوێژی سوننەت بکات، پاشان، کە نوێژەکەی تەواو کرد بڵێت: (خودایە من بە عیلم و زانیاری خۆت داوای خێر و چاکەت لێدەکەم و کار و باری خۆم بە تۆ دەسپێرم، خودایە بە قودرەت و توانایی خۆت داوای تواناییت لێدەکەم، خودایە لە فەزڵ و گەورەییت داوات لێدەکەم، خودایە بەڕاستی تۆ دەتوانیت و من ناتوانم، تۆ دەزانیت و من نازانم، تۆ زۆر زانای بە نھێنیەکان و غەیبیەکان، خودایە تۆ دەزانیت، ئەگەر ئەم کارە - ناوی پێداویستیەکەی دەھێنێت - سوود و خێری تێدایە بۆ خۆم و ئایین و ژیان و کۆتایی تەمەنم، یان ئێستا و کۆتاییم، خودایە ئەوە بەنسیبمی بکە و ئاسانی بکە بۆم و پاشان سوود و بەرەکەتیشی تێبکە بۆم، خودایە خۆت باش دەزانیت خۆ، ئەگەر ئەم کارە شەڕە و خراپە بۆ خۆم و ئایین و ژیان و کۆتایی تەمەنم، یان ئێستا و کۆتاییم، خودایە ئەوە پێم نەبەخشیت و لێمی دوور بخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و بۆشمی ئاسان نەکەیت کە ئەنجامی بدەم سوود و خێرم بە نسیب بکە لە ھەر شوێنێکەو پاشان ڕازیم بکە پێی) . ئەوکەسە پەشیمان نابێتەوە لە ئەنجامدانی کارەکەی و کە ئیستیخارە بە خودا بکات و ڕاوێژ بە بەندە باوەڕدارەکانی خوداش بکات، خودای پاک و بێگەرد دەفەرمووێت: (لە کارەکانتدا ڕاوێژ بە باوەڕداران بکە، کاتێکیش، کە دڵت چەسپا لە سەر کارەکەت ئەوە پشت و تەوەککول بە خودا ببەستە [آل عمران: ١٥٩])