Forwarded from عکس نگار
Forwarded from عکس نگار
٫٫ تێکەڵاوبوون ٫٫
لە دەستتدا
ڕێگەی ژیانم دۆزیەوە
لە هەستتدا
هەڵبەستەکانم دۆزیەوە
لە چاوانتا
دەریای ئەوینم بەدی کرد
لە زمانتا
گۆرانی ژینم بەدی کرد
لە دەنگتدا
ئاوازێکی جوانم بینی
لە ڕەنگتدا
عەشقێکی نیانم بینی
تۆ هەناسەی نەرمی شنەی
تۆ دەرمانی
دەرد و ئازاری ئەم منەی
تەنیام مەکە من بێ پەنام
ئەگەر دەشڕۆی بێرەوە لام
من بە بێ تۆ
دێوانەیەکی سەرەڕۆم
نازانم هی منی یا نا
بەس دەزانم کە من هی تۆم
#دڵپڕ
2721.5.18
@b_dlpr
لە دەستتدا
ڕێگەی ژیانم دۆزیەوە
لە هەستتدا
هەڵبەستەکانم دۆزیەوە
لە چاوانتا
دەریای ئەوینم بەدی کرد
لە زمانتا
گۆرانی ژینم بەدی کرد
لە دەنگتدا
ئاوازێکی جوانم بینی
لە ڕەنگتدا
عەشقێکی نیانم بینی
تۆ هەناسەی نەرمی شنەی
تۆ دەرمانی
دەرد و ئازاری ئەم منەی
تەنیام مەکە من بێ پەنام
ئەگەر دەشڕۆی بێرەوە لام
من بە بێ تۆ
دێوانەیەکی سەرەڕۆم
نازانم هی منی یا نا
بەس دەزانم کە من هی تۆم
#دڵپڕ
2721.5.18
@b_dlpr
❤2
Forwarded from عکس نگار
٫٫ ئارەزوو ٫٫
چاوەکەم چاوم لە دووریت هەورە ، گریانی هەیە
دوور لە تۆ دەریای دەروونم حاڵی تۆفانی هەیە
سەد مەخابن بێ هەواڵی لەم دڵەی پڕ حەسرەتم
هەر هەمووی ناسۆرە ئازیز دوور لە تۆ ژانی هەیە
وا دەزانی چونکە دوورم یادی تۆ ناکەم کەسم؟
یادی تۆ هەردەم لە دڵما خوێنە، جەریانی هەیە
گوڵ کە ژاکاو و پەشێو بێ ، سەر دەدا لێی بولبولی
من وەریوم ، بولبولم کوا ڕەنگ و سەردانی هەیە؟
من دڵم ساڕێژ لە خۆزگەی دیتنێکی ئەو گوڵە و
ئەو لەگەڵ تەیرێکی وێڵدا ئارەزووی ژوانی هەیە
چی بڵێم و چۆن بناڵم ، دەردی من ناڵەی نییە
کەی لە ئاستی دەردی عەشقت ئەم دڵەم زوانی هەیە
لێت بە جێما دەردی عەشقت لەم دڵەی وەرهەم زەدەم
کێ دەڵێ زامی ئەوین بێ ئێشە ، دەرمانی هەیە
با لە دڵما گۆشەگیر بێ ئارەزووی گەشتن بە تۆ
حوکمی سەد عەشق و ئەوینی بێ ڕییا و جوانی هەیە
#دڵپڕ
@b_dlpr
چاوەکەم چاوم لە دووریت هەورە ، گریانی هەیە
دوور لە تۆ دەریای دەروونم حاڵی تۆفانی هەیە
سەد مەخابن بێ هەواڵی لەم دڵەی پڕ حەسرەتم
هەر هەمووی ناسۆرە ئازیز دوور لە تۆ ژانی هەیە
وا دەزانی چونکە دوورم یادی تۆ ناکەم کەسم؟
یادی تۆ هەردەم لە دڵما خوێنە، جەریانی هەیە
گوڵ کە ژاکاو و پەشێو بێ ، سەر دەدا لێی بولبولی
من وەریوم ، بولبولم کوا ڕەنگ و سەردانی هەیە؟
من دڵم ساڕێژ لە خۆزگەی دیتنێکی ئەو گوڵە و
ئەو لەگەڵ تەیرێکی وێڵدا ئارەزووی ژوانی هەیە
چی بڵێم و چۆن بناڵم ، دەردی من ناڵەی نییە
کەی لە ئاستی دەردی عەشقت ئەم دڵەم زوانی هەیە
لێت بە جێما دەردی عەشقت لەم دڵەی وەرهەم زەدەم
کێ دەڵێ زامی ئەوین بێ ئێشە ، دەرمانی هەیە
با لە دڵما گۆشەگیر بێ ئارەزووی گەشتن بە تۆ
حوکمی سەد عەشق و ئەوینی بێ ڕییا و جوانی هەیە
#دڵپڕ
@b_dlpr
❤1👍1
٫٫ دیدار ٫٫
بینیتمەوە
نەگۆڕابووی
بە وێنەی من
لە هەوری ژین نەچۆڕابووی
ژیان دەستی
لە ڕەنگی حەزت نەدابوو
وەک حەزی من
لە داری دڵ نەوەرابوو
چاوەکانت هەر وەک ئەوسا
تیشکی دەخست وەکو هەتاو
وەک چاوەکانی من نەبوون
کز و مات و پڕ پڕ لە ئاو
کە بینیتم
دڵت زیندوو مابوو زیندوو
نەبوو بە وێنەی دڵی من
پڕ پڕ لە گۆڕی ئارەزوو
بەهار ئاسا سەوزت دەنواند
تازە چرۆی دابوو دڵت
ڕەنگت وەک من زەرد نەببوو
نەوەریبوو غونچە و گوڵت
دەمویست لە ئامێزت بگرم
بەڵام ئەسەف سەد مەخابن
ئامێزێ تر هێلانەت بوو
چۆڵ مایەوە ئامێزی من
#بەهمەن_قادری
1400.6.17
@b_dlpr
بینیتمەوە
نەگۆڕابووی
بە وێنەی من
لە هەوری ژین نەچۆڕابووی
ژیان دەستی
لە ڕەنگی حەزت نەدابوو
وەک حەزی من
لە داری دڵ نەوەرابوو
چاوەکانت هەر وەک ئەوسا
تیشکی دەخست وەکو هەتاو
وەک چاوەکانی من نەبوون
کز و مات و پڕ پڕ لە ئاو
کە بینیتم
دڵت زیندوو مابوو زیندوو
نەبوو بە وێنەی دڵی من
پڕ پڕ لە گۆڕی ئارەزوو
بەهار ئاسا سەوزت دەنواند
تازە چرۆی دابوو دڵت
ڕەنگت وەک من زەرد نەببوو
نەوەریبوو غونچە و گوڵت
دەمویست لە ئامێزت بگرم
بەڵام ئەسەف سەد مەخابن
ئامێزێ تر هێلانەت بوو
چۆڵ مایەوە ئامێزی من
#بەهمەن_قادری
1400.6.17
@b_dlpr
❤2
🍁پاییزی ناخ🍁
پاییز بە خێر بێی ، سڵاوت لێ بێ
زۆر چاوەڕێت بووم ، ئەی وەرزی ناخم
بێ باکم لەوەی ، کە بیوەرێنی
گەڵا و پەل و پۆی ، درەخت و باخم
تۆ ڕۆخساری ئەو ، دەهێنیتە لام
چاوانی زەردی ، دەهێنیە یادم
هەر بۆیە هەردەم ، خۆشم ویستووی و
بە هاتنەوەی تۆ ، بە کەیف و شادم
یادی وەریوی ، عەشقی ناکامم
دەهێنیە دیدەم ، دەیکەی بە باران
ئەمخەیتە گۆمی ، یادگاریەکان و
دێتە بەر چاوم ، جێژوانی جاران
بە گڤەی با کەت ، ئاوازی دەنگی
دێتەوە دەشتی ، دڵ و هەناوم
بە ڕەنگ پەڕیویی ، ئەو گەڵایانەت
ترس و هەراسی ، دێتە بەر چاوم
کاتێ دەبارێ ، هەوری پڕ ژانت
گریانی ئەوم ، دەهێنێتە بیر
ئەو دەمەی دڵی ، پڕ دەبوو لە خەم
منیش بە هەڵبەست ، دەمکردەوە ژیر
هاتیەوە پاییز ؟، ئاخ پاییز هاتی ؟ ،
دیسان دەنگی ئەو ، دیسان خەیاڵی
دیسان ڕەنگی ئەو ، دیسان چرپەکەی
حەسرەتێکی قووڵ ، بۆ پرچی کاڵی
چاوانی و قژی ، لە پاییز دەچوون
تاوێک زەرد و جوان ، تاوێک تەماوی
مەگەر بە مردن بیرم چێتەوە
چاوانی زەردی ، قژەکەی خاوی
#بەهمەن_قادری
1400.7.4
@b_dlpr
پاییز بە خێر بێی ، سڵاوت لێ بێ
زۆر چاوەڕێت بووم ، ئەی وەرزی ناخم
بێ باکم لەوەی ، کە بیوەرێنی
گەڵا و پەل و پۆی ، درەخت و باخم
تۆ ڕۆخساری ئەو ، دەهێنیتە لام
چاوانی زەردی ، دەهێنیە یادم
هەر بۆیە هەردەم ، خۆشم ویستووی و
بە هاتنەوەی تۆ ، بە کەیف و شادم
یادی وەریوی ، عەشقی ناکامم
دەهێنیە دیدەم ، دەیکەی بە باران
ئەمخەیتە گۆمی ، یادگاریەکان و
دێتە بەر چاوم ، جێژوانی جاران
بە گڤەی با کەت ، ئاوازی دەنگی
دێتەوە دەشتی ، دڵ و هەناوم
بە ڕەنگ پەڕیویی ، ئەو گەڵایانەت
ترس و هەراسی ، دێتە بەر چاوم
کاتێ دەبارێ ، هەوری پڕ ژانت
گریانی ئەوم ، دەهێنێتە بیر
ئەو دەمەی دڵی ، پڕ دەبوو لە خەم
منیش بە هەڵبەست ، دەمکردەوە ژیر
هاتیەوە پاییز ؟، ئاخ پاییز هاتی ؟ ،
دیسان دەنگی ئەو ، دیسان خەیاڵی
دیسان ڕەنگی ئەو ، دیسان چرپەکەی
حەسرەتێکی قووڵ ، بۆ پرچی کاڵی
چاوانی و قژی ، لە پاییز دەچوون
تاوێک زەرد و جوان ، تاوێک تەماوی
مەگەر بە مردن بیرم چێتەوە
چاوانی زەردی ، قژەکەی خاوی
#بەهمەن_قادری
1400.7.4
@b_dlpr
❤1👍1
🍂درۆی شیرین 🍂
بەر لەوەی بڕۆی ، دەنگی چرپەکەت
بوو بە گۆرانی ، هەموو تەمەنم
ئێستاش لە دڵما ، هەر دەیڵێمەوە و
هەموو دەم نۆتی ، دەنگت دەژەنم
لەبیرمە ئەوکات ، کە پرچی زەردت
عاشقی کردم ، بە گەڵای وەریو
نیگای چاوانی ، سارد و سامناکت
ئاشنای کردم ، بە داری تەزیو
ئازیزم ئەو کات ، کە بە جێت هێشتم
ئەوینت لە لای ، دڵم بە جێما
دڵی وەریوم ، بۆ گەڕانەوت
لە ژوانی دوایی ، هەر چاوەڕێما
ویستم دەربکەم ، ئەوینی درۆت
لە دڵ و ڕۆحم ، لە هەموو گیانم
بەڵام نەمتوانی و ، ئەم ئەوینەت بوو
بە شیرین ترین ، درۆی ژیانم
#بەهمەن_قادری
1400.7.16
@b_dlpr
بەر لەوەی بڕۆی ، دەنگی چرپەکەت
بوو بە گۆرانی ، هەموو تەمەنم
ئێستاش لە دڵما ، هەر دەیڵێمەوە و
هەموو دەم نۆتی ، دەنگت دەژەنم
لەبیرمە ئەوکات ، کە پرچی زەردت
عاشقی کردم ، بە گەڵای وەریو
نیگای چاوانی ، سارد و سامناکت
ئاشنای کردم ، بە داری تەزیو
ئازیزم ئەو کات ، کە بە جێت هێشتم
ئەوینت لە لای ، دڵم بە جێما
دڵی وەریوم ، بۆ گەڕانەوت
لە ژوانی دوایی ، هەر چاوەڕێما
ویستم دەربکەم ، ئەوینی درۆت
لە دڵ و ڕۆحم ، لە هەموو گیانم
بەڵام نەمتوانی و ، ئەم ئەوینەت بوو
بە شیرین ترین ، درۆی ژیانم
#بەهمەن_قادری
1400.7.16
@b_dlpr
❤1👍1
🍂بە بۆنەی ڕۆژی لە دایک بوونم 🍂
🍁کوڕی پاییز 🍁
تەمەن تەمەن، بۆ کوێم ئەبەی
کامە ڕێگای چۆڵ و هۆڵم پێشکەش ئەکەی
کام ڕۆژانی لێو بە خەندەم
لێ ڕەش ئەکەی
لە دایک بووی ڕێگایەکم
پڕە لە تەرم و تابووتی
ملیارەها گەڵای وەریو
من گەورەبووی کۆڵانێکم
تەژی لە درەختی تەزیو
پیرۆز بێ لێم
هاتنم بۆ شەقامێکی
پڕ لە پرسەی گوڵ و گەڵا
شیوەنێ بۆ داری وەریو
بوو بە نوێژم و
گڤەی زریانیش بە سەڵا
من منداڵی خەزەڵوەرم
درەختەکان پۆشاکم و
گەڵای زەردە ،
جامانەکەی دەوری سەرم
من منداڵێکی وەریوم
وەک درەختی تاق و تەنیا
ڕەنگم زەرد و
بە زەبری خەم داچەمیوم
#بەهمەن_قادری
2721.8.30
🍁کوڕی پاییز لە دایک بوونت پیرۆز 🍁
@b_dlpr
🍁کوڕی پاییز 🍁
تەمەن تەمەن، بۆ کوێم ئەبەی
کامە ڕێگای چۆڵ و هۆڵم پێشکەش ئەکەی
کام ڕۆژانی لێو بە خەندەم
لێ ڕەش ئەکەی
لە دایک بووی ڕێگایەکم
پڕە لە تەرم و تابووتی
ملیارەها گەڵای وەریو
من گەورەبووی کۆڵانێکم
تەژی لە درەختی تەزیو
پیرۆز بێ لێم
هاتنم بۆ شەقامێکی
پڕ لە پرسەی گوڵ و گەڵا
شیوەنێ بۆ داری وەریو
بوو بە نوێژم و
گڤەی زریانیش بە سەڵا
من منداڵی خەزەڵوەرم
درەختەکان پۆشاکم و
گەڵای زەردە ،
جامانەکەی دەوری سەرم
من منداڵێکی وەریوم
وەک درەختی تاق و تەنیا
ڕەنگم زەرد و
بە زەبری خەم داچەمیوم
#بەهمەن_قادری
2721.8.30
🍁کوڕی پاییز لە دایک بوونت پیرۆز 🍁
@b_dlpr
❤1👏1
دڵپڕە دڵپڕانە
بۆتە ژەنەڕاڵی دڵە پڕەکەی خەزەڵوەر
گەشە مانگی چواردە
لە حەلقەی دەووری چاوی
بۆتە کۆڵکە زێڕینەی شێعر
دوا بارانی هەست، ناوی
من دەڵێم دڵم دڵپڕی دڵپڕانەی دەوێ
عەقڵ ئەڵێ نا شێت و مەستە دڵت
خولیای کەوسەری چاوانی دەوێ
باران دابارە
دەنا کۆچ دەکەم لەم هەوارە
دەچم لای دڵپڕی دڵپڕان
هەڵڕێژێ خەمی بە شەوارە
و فێرکەم منیش غەمم لە جەستەی واڵام
بکا دارە دارە
بارانیش
لە سوێ دوو چاوی دڵپڕەوە دێ
من دڵینام
چوون هەر کاتێ
ناوی دێ بە زارما و لە ئاسمان ئەڕوانم
چاوی ئاسمانیش دڵپڕ دەبێ،
شەق دەبا و شۆر شۆر دادەبارێ!
ئاگرین بۆ بەهمەن قادری
@Agrin_Baneh
بۆتە ژەنەڕاڵی دڵە پڕەکەی خەزەڵوەر
گەشە مانگی چواردە
لە حەلقەی دەووری چاوی
بۆتە کۆڵکە زێڕینەی شێعر
دوا بارانی هەست، ناوی
من دەڵێم دڵم دڵپڕی دڵپڕانەی دەوێ
عەقڵ ئەڵێ نا شێت و مەستە دڵت
خولیای کەوسەری چاوانی دەوێ
باران دابارە
دەنا کۆچ دەکەم لەم هەوارە
دەچم لای دڵپڕی دڵپڕان
هەڵڕێژێ خەمی بە شەوارە
و فێرکەم منیش غەمم لە جەستەی واڵام
بکا دارە دارە
بارانیش
لە سوێ دوو چاوی دڵپڕەوە دێ
من دڵینام
چوون هەر کاتێ
ناوی دێ بە زارما و لە ئاسمان ئەڕوانم
چاوی ئاسمانیش دڵپڕ دەبێ،
شەق دەبا و شۆر شۆر دادەبارێ!
ئاگرین بۆ بەهمەن قادری
@Agrin_Baneh
👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🍂 پیر 🍂
نووسین و خویندنەوە:بەهمەن
+زۆر گۆڕاوم ؟
- زیاتر لە جاران گۆڕاوی
+جوان چاک ترم لە جارانم ؟
-نا لە هەموویا دۆڕاوی
دە بەسی کە ئەی ئاوێنە
با وەک چۆن دڵم شکاوە
تۆش نەشکێنم
من پیر نەبووم نەگۆڕاوم
ئێستا ئەڕۆم خۆم دەگۆڕم
ئەوجا پێتی دەسەلمێنم
+وا هاتمەوە ئێستا چۆنم ؟
- زیاتر لە جاران گۆڕاوی
دەزانم خۆ جوان چاکتر بووم
- نا ، ئێستا زیاتر تێک شکاوی
شکاندم و ورد و خاش بوو
ئیتر دەنگی لێوە نەهات
مافم هەبوو بیشکێنم
ئەو جەلادێک بوو بۆ ئاوات
چەن ساڵ ڕۆیی ئەی ئاوێنە
لێم ببوورە ،لێم ببوورە
تۆ ڕاستت کرد ، زۆر لە مێژە
کە لاویەتی لە من دوورە
پیرم وەک ئەو تاقەدارەی
لە پاش مەرگم بە پێی وەسیەت
لە کەناریا دەمنێنە خاک
وەک ئەو کفنەی چاوەڕێیە
تەرمم لە ئامێزی بنێ
بێ ترس و باک
تاڵی سپی ڕیش و قژم
میراتێکن
کە لە تۆوە بۆم جێماوە
سەهوڵێک بووم عاشق بە خۆر
بوونم هەر هەمووی تواوە
لەگەڵ جگەرەکەم دەدوێم
وا دەزانن کە دەیکێشم
لە نێو دووکەڵی سووتانیا
وێنەی چاوانت دەکێشم
دەنگت چییە ؟
نە دەتوانم بیبیستم و
نە بۆ ساتێک جێی ئەهێڵی
مێشک و بیرم
ئاوێنە تۆ ڕاستت ئەکرد
زیاتر لەوشتەی تۆش ئەتوت
پیرم ، پیرم
@b_dlpr
نووسین و خویندنەوە:بەهمەن
+زۆر گۆڕاوم ؟
- زیاتر لە جاران گۆڕاوی
+جوان چاک ترم لە جارانم ؟
-نا لە هەموویا دۆڕاوی
دە بەسی کە ئەی ئاوێنە
با وەک چۆن دڵم شکاوە
تۆش نەشکێنم
من پیر نەبووم نەگۆڕاوم
ئێستا ئەڕۆم خۆم دەگۆڕم
ئەوجا پێتی دەسەلمێنم
+وا هاتمەوە ئێستا چۆنم ؟
- زیاتر لە جاران گۆڕاوی
دەزانم خۆ جوان چاکتر بووم
- نا ، ئێستا زیاتر تێک شکاوی
شکاندم و ورد و خاش بوو
ئیتر دەنگی لێوە نەهات
مافم هەبوو بیشکێنم
ئەو جەلادێک بوو بۆ ئاوات
چەن ساڵ ڕۆیی ئەی ئاوێنە
لێم ببوورە ،لێم ببوورە
تۆ ڕاستت کرد ، زۆر لە مێژە
کە لاویەتی لە من دوورە
پیرم وەک ئەو تاقەدارەی
لە پاش مەرگم بە پێی وەسیەت
لە کەناریا دەمنێنە خاک
وەک ئەو کفنەی چاوەڕێیە
تەرمم لە ئامێزی بنێ
بێ ترس و باک
تاڵی سپی ڕیش و قژم
میراتێکن
کە لە تۆوە بۆم جێماوە
سەهوڵێک بووم عاشق بە خۆر
بوونم هەر هەمووی تواوە
لەگەڵ جگەرەکەم دەدوێم
وا دەزانن کە دەیکێشم
لە نێو دووکەڵی سووتانیا
وێنەی چاوانت دەکێشم
دەنگت چییە ؟
نە دەتوانم بیبیستم و
نە بۆ ساتێک جێی ئەهێڵی
مێشک و بیرم
ئاوێنە تۆ ڕاستت ئەکرد
زیاتر لەوشتەی تۆش ئەتوت
پیرم ، پیرم
@b_dlpr
❤1👍1
حەسرەت
حەسرەتت تاکوو هەناسەم تیا دەمێنێ ، هەر هەیە
تا مەرگ تۆوی لە دڵما ڕادەچێنی ، هەر هەیە
شەو کە ناهێڵی پەپوولەی خەو لە چاوم سەربدا
تا زەمەن ڕۆحم بە دەنگ و ناڵە دێنێ ، هەر هەیە
چاوەکانم ڕێگەکەی یەعقووبە دەیپێون ، لە ڕێن
تاکو بینانی لە چاومدا نەمێنێ ، هەر هەیە
حەسرەتت ئاخێکی زیندووی دەس لە دەستی ڕۆحــمە
تا مەلا تەڵقینی سەر گۆڕم دەخێنێ ، هەر هەیە
حەسرەتێکت تامی سەد خەندەی بە دڵ لای دڵ ئەدا
تا نەمامی بێ چڕۆی دڵ داڕزێنێ ، هەر هەیە
حەسرەتت وەرزی هەناسەی کردە زستانێکی سڕ
تا مەرگ پرچی هەناسەم دادەهێنێ ، هەر هەیە
من لەسەر ئەو ئەهدە ماوم ، چاوەڕێتم تا دەژیم
تا دڵم ئەشکی نەبوونت داڕژێنێ ، هەر هەیە
تازە ڕۆیی عومری تارم بەس لە بیرت بێ گوڵم
حەسرەتت تاکو هەناسەم تیا دەمێنێ ، هەر هەیە
#بەهمەن_قادری
@b_dlpr
حەسرەتت تاکوو هەناسەم تیا دەمێنێ ، هەر هەیە
تا مەرگ تۆوی لە دڵما ڕادەچێنی ، هەر هەیە
شەو کە ناهێڵی پەپوولەی خەو لە چاوم سەربدا
تا زەمەن ڕۆحم بە دەنگ و ناڵە دێنێ ، هەر هەیە
چاوەکانم ڕێگەکەی یەعقووبە دەیپێون ، لە ڕێن
تاکو بینانی لە چاومدا نەمێنێ ، هەر هەیە
حەسرەتت ئاخێکی زیندووی دەس لە دەستی ڕۆحــمە
تا مەلا تەڵقینی سەر گۆڕم دەخێنێ ، هەر هەیە
حەسرەتێکت تامی سەد خەندەی بە دڵ لای دڵ ئەدا
تا نەمامی بێ چڕۆی دڵ داڕزێنێ ، هەر هەیە
حەسرەتت وەرزی هەناسەی کردە زستانێکی سڕ
تا مەرگ پرچی هەناسەم دادەهێنێ ، هەر هەیە
من لەسەر ئەو ئەهدە ماوم ، چاوەڕێتم تا دەژیم
تا دڵم ئەشکی نەبوونت داڕژێنێ ، هەر هەیە
تازە ڕۆیی عومری تارم بەس لە بیرت بێ گوڵم
حەسرەتت تاکو هەناسەم تیا دەمێنێ ، هەر هەیە
#بەهمەن_قادری
@b_dlpr
👍2❤1
🔖یاخی
یاخیم
لە دەنگی دڵم ڕا دەکەم
لە دەنگی ئەو گۆرانییانەی
عاشقترم دەکەن بە تۆ
لە هەناسەی ئەو بارانەی
وێنەی تۆم بۆ دەنەخشێنێ
لە تۆ لەتۆ لەتۆ لە تۆ
یاخیم
وەک منداڵێک لە دایک و باوک
وەک زریان لە ئارامگرتن
وەکو دڵخۆشێک لە مردن
وەک گەڵای زەرد لە دار و چڵ
وەکو پاییز لە ڕەنگی سەوز
وەک هەڵۆ لە داو و قەفەس
وەکو ماسی لە خاک و گڵ
یاخیم
لە خۆم لە تۆ لە مێشک و دڵ
لە یادگاری لە دڵداری
لەم زامە بە ئازارانە
لە هەناسەت لە بۆت لە خۆت
لە هەناسەم لە بۆم لە خۆم
لە بارینی ئەم هەورانە
یاخیم
دەمهەوێ لە دایک ببمەوە
نەک وەک ئێستا کە مەجنونی
سەرگەردان و شاخ و داخیم
من دەمهەوێ نوێ ببمەوە
یاخییەکم ژینم دەوێ
یاخیم یاخیم یاخیم یاخیم
#بەهمەن_قادری
@b_dlpr
یاخیم
لە دەنگی دڵم ڕا دەکەم
لە دەنگی ئەو گۆرانییانەی
عاشقترم دەکەن بە تۆ
لە هەناسەی ئەو بارانەی
وێنەی تۆم بۆ دەنەخشێنێ
لە تۆ لەتۆ لەتۆ لە تۆ
یاخیم
وەک منداڵێک لە دایک و باوک
وەک زریان لە ئارامگرتن
وەکو دڵخۆشێک لە مردن
وەک گەڵای زەرد لە دار و چڵ
وەکو پاییز لە ڕەنگی سەوز
وەک هەڵۆ لە داو و قەفەس
وەکو ماسی لە خاک و گڵ
یاخیم
لە خۆم لە تۆ لە مێشک و دڵ
لە یادگاری لە دڵداری
لەم زامە بە ئازارانە
لە هەناسەت لە بۆت لە خۆت
لە هەناسەم لە بۆم لە خۆم
لە بارینی ئەم هەورانە
یاخیم
دەمهەوێ لە دایک ببمەوە
نەک وەک ئێستا کە مەجنونی
سەرگەردان و شاخ و داخیم
من دەمهەوێ نوێ ببمەوە
یاخییەکم ژینم دەوێ
یاخیم یاخیم یاخیم یاخیم
#بەهمەن_قادری
@b_dlpr
❤4😢1
٫٫ عەشق ٫٫
کە عەشق دای لە دەرگاکەت
ئاممان نەکەی بیکەیەوە
گەر عەشقێکی ونت بینی
توخوا نەکەی بیبەیەوە
کە عەشق ڕێگەی لێ گردی
نەکەی خۆت بەی بە دەستەوە
کە عەشق ڕووخا بە سەرتا
تکا دەکەم تۆ هەستەوە
کە ئامێزی بۆت گردەوە
نەکەی لە ئامێزی بگری
نەکەی ناوی عەشق ببەی
نەکەی ئاممان نەکەی بمری
ئەها ڕۆڵە لە بیرم چوو !
باش دایبخە دەرگای دڵت
نەکەی عەشق بکەیتە ژوور
گەر خۆشتەوێ دایکی گوڵت
+دایکی گوڵم قسەکانت
کلەن کلە ، کلەی توورێ
بەڵام عەشق وەک دز وایە
لە شوێنێ تر دێتە ژوورێ
#بەهمەن_قادری
@b_dlpr
کە عەشق دای لە دەرگاکەت
ئاممان نەکەی بیکەیەوە
گەر عەشقێکی ونت بینی
توخوا نەکەی بیبەیەوە
کە عەشق ڕێگەی لێ گردی
نەکەی خۆت بەی بە دەستەوە
کە عەشق ڕووخا بە سەرتا
تکا دەکەم تۆ هەستەوە
کە ئامێزی بۆت گردەوە
نەکەی لە ئامێزی بگری
نەکەی ناوی عەشق ببەی
نەکەی ئاممان نەکەی بمری
ئەها ڕۆڵە لە بیرم چوو !
باش دایبخە دەرگای دڵت
نەکەی عەشق بکەیتە ژوور
گەر خۆشتەوێ دایکی گوڵت
+دایکی گوڵم قسەکانت
کلەن کلە ، کلەی توورێ
بەڵام عەشق وەک دز وایە
لە شوێنێ تر دێتە ژوورێ
#بەهمەن_قادری
@b_dlpr
❤4👍2
🔖سەراب
ئاڵۆز
لەگەڵ شانە دەکەومە شەڕ
لە ئاست چیرۆکی دڵداری
خۆ دەکەم کەڕ
ماندوو
حەسانەوەم خەیاڵێکە
چاوەکانم دوو ئێعدامیی
دەرگای ژووری نێو ماڵێکە
هەڵوەشاوە
وەک کاپشینەکەی باپیرم
وەکو مێشکی تازە مردوو
خەندەو خۆشی
بۆ چەن چرکە دێتە بیرم
بێ ژین
هەڵوەشاوە ، ماندوو ، ئاڵۆز
بۆ سەر ئەم بیرەوەریانە
بووگم بە چەن بنگوستە تۆز
یادی بەخێر
بۆ ئەوەی چنگت لێ گیر کەم
چەن بازم دا چەن دوات کەوتم
چەن هەڵمواسیت بە دڵما و
خەیاڵم کرد و نەسرەوتم
کە بینیتم
زۆر هەڵگەڕام تا پێت بگەم
جەستەی دڵم زۆر جار شکا
بە خەرابی
کە گەشتم پێت ڕووخامەوە
چونکە زانیم کە سەرابی
#بەهمەن_قادری
1401.11.1
@b_dlpr
ئاڵۆز
لەگەڵ شانە دەکەومە شەڕ
لە ئاست چیرۆکی دڵداری
خۆ دەکەم کەڕ
ماندوو
حەسانەوەم خەیاڵێکە
چاوەکانم دوو ئێعدامیی
دەرگای ژووری نێو ماڵێکە
هەڵوەشاوە
وەک کاپشینەکەی باپیرم
وەکو مێشکی تازە مردوو
خەندەو خۆشی
بۆ چەن چرکە دێتە بیرم
بێ ژین
هەڵوەشاوە ، ماندوو ، ئاڵۆز
بۆ سەر ئەم بیرەوەریانە
بووگم بە چەن بنگوستە تۆز
یادی بەخێر
بۆ ئەوەی چنگت لێ گیر کەم
چەن بازم دا چەن دوات کەوتم
چەن هەڵمواسیت بە دڵما و
خەیاڵم کرد و نەسرەوتم
کە بینیتم
زۆر هەڵگەڕام تا پێت بگەم
جەستەی دڵم زۆر جار شکا
بە خەرابی
کە گەشتم پێت ڕووخامەوە
چونکە زانیم کە سەرابی
#بەهمەن_قادری
1401.11.1
@b_dlpr
❤1
"چاوەکانت"
شەو بە دەم بیری برۆکەی چوومە دونیای عارفان
تێر لە چاوانیم ڕوانی وەک سەرۆکی عاشقان
یەک برۆی ڕێی عورف و ئیمان ،ئەو تریشی عاشقی
چی بکەم ئێستا ئەمن چیم ، کامەیانم کامەیان ؟
عارفی چی و ئاشقی چی من بە دڵ سۆفی ئەتۆم
تائەبەد ڕێبازی ڕێگای شەخسی چاوانی جوان
نا ، پەژیوانم لە بڕیاری لە ناکاوم ئەزیز
من بە دڵ دەروێشی ،پیری چاوەکانتم ، یا موغان
من مەلای مزگەوتی دڵتم ، گەورەییت ئەشعارمە
هەردەکەم خەتمی مژۆڵت ، ئەی هەناسەم ، میهرەبان
شێخم و بینینی چاوت ، چاوی بەستووم و ئەسیر
بێ شفایە ، دەستەکانم دوور لە ڕووگەی چاوەکان
عارفی چی و عاشقی چی و شێخی بێ خێر کەی شتە
من بە دڵ کوشتەی نیگاتم دور لە تۆ ناکەم ژیان
هەرچی دەتوانی فەڕز کە ، عارف و شێخ و مەلا
جا بەهەر دینێکی دەیڵێی دای دەنێم بۆت سەد گـیان
بەهمەن قادری
@b_dlpr
شەو بە دەم بیری برۆکەی چوومە دونیای عارفان
تێر لە چاوانیم ڕوانی وەک سەرۆکی عاشقان
یەک برۆی ڕێی عورف و ئیمان ،ئەو تریشی عاشقی
چی بکەم ئێستا ئەمن چیم ، کامەیانم کامەیان ؟
عارفی چی و ئاشقی چی من بە دڵ سۆفی ئەتۆم
تائەبەد ڕێبازی ڕێگای شەخسی چاوانی جوان
نا ، پەژیوانم لە بڕیاری لە ناکاوم ئەزیز
من بە دڵ دەروێشی ،پیری چاوەکانتم ، یا موغان
من مەلای مزگەوتی دڵتم ، گەورەییت ئەشعارمە
هەردەکەم خەتمی مژۆڵت ، ئەی هەناسەم ، میهرەبان
شێخم و بینینی چاوت ، چاوی بەستووم و ئەسیر
بێ شفایە ، دەستەکانم دوور لە ڕووگەی چاوەکان
عارفی چی و عاشقی چی و شێخی بێ خێر کەی شتە
من بە دڵ کوشتەی نیگاتم دور لە تۆ ناکەم ژیان
هەرچی دەتوانی فەڕز کە ، عارف و شێخ و مەلا
جا بەهەر دینێکی دەیڵێی دای دەنێم بۆت سەد گـیان
بەهمەن قادری
@b_dlpr
❤5👍1
"تەبیب "
ئەی تەبیبم خانەقای دڵ بێ سەر و سامانە بۆت
سەر لە سەر (تەسلیخی) ئێحساس و دڵم گریانە بۆت
مانگی ڕوخسارت لە من خۆ دوورە قوربان ، کەی دەبێ
ڕابخەم من فەڕشی سووری (ئەم هەموو چاوانە) بۆت؟
یادی تۆ هەر دەم لە دڵما ، ئاسکی نێو دەشت و چیا
ناسرەوێ بێ بەزمی بوونت ، ئەم دڵەم وێرانە بۆت
من به بێ تۆ وەک گەڵای پاییز بە دەم زریانەوەم
نابەدڵ، دەگری بە یادت هەوری دڵ بارانە بۆت
کوا دەگونجێ بێ قەراریم ، هۆدەکەی دڵ پڕ بووە
پێکەنین ناگاتە سینەم ، من دڵم پڕ ژانە بۆت
شێعری بێ خێر با ببێ ، گەر مردم و ناوم نەما
با بزانن باوەڕی من (دەم بە دەم سووتانە ) بۆت
کەی دەبێ تیغی نیگاکەت بیبڕێ بەندی دڵم
گەر نەکەی جەرگم لەت و کوت سەیرە ، خۆ تاوانە بۆت
هەر دەکەم تەسبیحی میهرت ئەی هەناسەی هەردەمم
دڵ نەخۆشە بی حوزورت ، دەردی ، بێ دەرمانە بۆت
بەهمەن قادری
تێبینی: (ئەم هەموو چاوانە) = چاوی دڵ و چاوی ڕۆح و چاوی هزر و چاوی حەقیقی
(تەسلیخ)= بەڕماڵی نوێژ
1402/10/27
@b_dlpr
ئەی تەبیبم خانەقای دڵ بێ سەر و سامانە بۆت
سەر لە سەر (تەسلیخی) ئێحساس و دڵم گریانە بۆت
مانگی ڕوخسارت لە من خۆ دوورە قوربان ، کەی دەبێ
ڕابخەم من فەڕشی سووری (ئەم هەموو چاوانە) بۆت؟
یادی تۆ هەر دەم لە دڵما ، ئاسکی نێو دەشت و چیا
ناسرەوێ بێ بەزمی بوونت ، ئەم دڵەم وێرانە بۆت
من به بێ تۆ وەک گەڵای پاییز بە دەم زریانەوەم
نابەدڵ، دەگری بە یادت هەوری دڵ بارانە بۆت
کوا دەگونجێ بێ قەراریم ، هۆدەکەی دڵ پڕ بووە
پێکەنین ناگاتە سینەم ، من دڵم پڕ ژانە بۆت
شێعری بێ خێر با ببێ ، گەر مردم و ناوم نەما
با بزانن باوەڕی من (دەم بە دەم سووتانە ) بۆت
کەی دەبێ تیغی نیگاکەت بیبڕێ بەندی دڵم
گەر نەکەی جەرگم لەت و کوت سەیرە ، خۆ تاوانە بۆت
هەر دەکەم تەسبیحی میهرت ئەی هەناسەی هەردەمم
دڵ نەخۆشە بی حوزورت ، دەردی ، بێ دەرمانە بۆت
بەهمەن قادری
تێبینی: (ئەم هەموو چاوانە) = چاوی دڵ و چاوی ڕۆح و چاوی هزر و چاوی حەقیقی
(تەسلیخ)= بەڕماڵی نوێژ
1402/10/27
@b_dlpr
👍4❤2👏1
ڕۆژی ڕۆحم
ئەی ئەستێرەی شەوانی تار
ئەی نەرمە بارانی بەهار
ئەی هەناسەت ساز و سێ تار
من بەبێ تۆ
کۆڵانێکی چۆڵ و تەنیام
بێ ژین ، بێ دین و بێ دونیام
خودی بەختی تار و سییام
تەنیام مەکە
منی بێ ماڵ و شوێن و حاڵ
منی جێماو لە مانگ و ساڵ
وەرە ببە بە پەڕ و باڵ
ئازیزی من
بێ تۆ هیچم دین و ژینم
ئەی ئاگر و گڕ و تینم
بێ تۆ لە خۆشم بەقینم
هەناوی من
تۆ هاتیتو و نوێ بوومەوە
لە بیری خەفەت چوومەوە
بێدار بووم و نانوومەوە
تا پێت بڵێم
تا ئەو ڕۆژەی دەمارم بێ
چ دڵخۆش و جەغارم بێ
شەرتە ناوت لە زارم بێ
ئەی تەواوم
سوێند بە کانی و ئاو و خیزی
ئەو دەمانەی کە لێم زیزی
هەڵدەوەرێم ، وەک گەڵایەکی پاییزی
مەڕۆ لە لام
ئەی مانا بەخشی ژیانم
ئەی هەناسە و ڕۆح و گیانم
ئەی هەتاوی بەیانانم
بمێنە بۆم
هەر تۆم هەیە لەم ڕێگایە
لەم جادە بێ سەر و پایە
لەم دونیایە بێ بەقایە
تۆ ڕۆحمی
ئەگەر نەبی منیش نابم
بێ تۆ ماڵێکی خەرابم
بێ تۆ من تەنها سەرابم
خۆشم دەوێی
.................
..................
..................
خۆشم دەوێی.
بەهمەن قادری
ئەی ئەستێرەی شەوانی تار
ئەی نەرمە بارانی بەهار
ئەی هەناسەت ساز و سێ تار
من بەبێ تۆ
کۆڵانێکی چۆڵ و تەنیام
بێ ژین ، بێ دین و بێ دونیام
خودی بەختی تار و سییام
تەنیام مەکە
منی بێ ماڵ و شوێن و حاڵ
منی جێماو لە مانگ و ساڵ
وەرە ببە بە پەڕ و باڵ
ئازیزی من
بێ تۆ هیچم دین و ژینم
ئەی ئاگر و گڕ و تینم
بێ تۆ لە خۆشم بەقینم
هەناوی من
تۆ هاتیتو و نوێ بوومەوە
لە بیری خەفەت چوومەوە
بێدار بووم و نانوومەوە
تا پێت بڵێم
تا ئەو ڕۆژەی دەمارم بێ
چ دڵخۆش و جەغارم بێ
شەرتە ناوت لە زارم بێ
ئەی تەواوم
سوێند بە کانی و ئاو و خیزی
ئەو دەمانەی کە لێم زیزی
هەڵدەوەرێم ، وەک گەڵایەکی پاییزی
مەڕۆ لە لام
ئەی مانا بەخشی ژیانم
ئەی هەناسە و ڕۆح و گیانم
ئەی هەتاوی بەیانانم
بمێنە بۆم
هەر تۆم هەیە لەم ڕێگایە
لەم جادە بێ سەر و پایە
لەم دونیایە بێ بەقایە
تۆ ڕۆحمی
ئەگەر نەبی منیش نابم
بێ تۆ ماڵێکی خەرابم
بێ تۆ من تەنها سەرابم
خۆشم دەوێی
.................
..................
..................
خۆشم دەوێی.
بەهمەن قادری
❤4