« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
2.53K subscribers
1.59K photos
1.34K videos
ماڵئاوایت کرد، بەڵام نەما ماڵێک تا ئاوابێ🤎
Download Telegram
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
ساردی و بێ باکییەک لە مندا ھەیە،وا دەکات ڕقت لێم بێت...
میھرەبانیەک لە مندا ھەیە لەکەسی تردا مەحاڵە بەدی بکەیت ، میھرەبانیەکەم وادەکات خۆشتبوێم و بوونم لەلای تۆ گەورەترین دەستکەوتت بێت...
خاوەنی ئیھمالیەکم شک بکەیت لە بوونی خۆت ،
لە خۆت بپرسی بۆ چی من نابینێت ...
چەن منێک لە مندا ھەیە خۆت ھەڵبژێرە کامەت ئەوێت ...؟

#𝕾𝖔𝖒 📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
لەو ساتەوەی تۆم ناسیوە هەست دەکەم هیچ شتێک شایەنی توڕەبوون نیە جگە لە دیار نەبوونت🥹


#𝕾𝖔𝖒 📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
زۆرجار نامەکانی زیاتر لە جارێک ئەخوێنمەوە،
گوێ لە نامە دەنگییەکانی ئەگرم و پێکەنینەکەی دەدۆزمەوە کە بە لای ئەو شتێکی ئاسایی بووە و بەلای منەوە سەرنجراکێشترین شتە.بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری ھەمان وێنە ئەکەم ھەمیشە دەمەوێت بە ھێمنی و لە ناخی دڵمەوە لەو شتانە قوڵ ببمەوە کە تایبەتن لە لام'🥹🩵


#𝕾𝖔𝖒 📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
تۆ پێم بڵێ خۆشمدەوێیت جیاوازیەکی زۆر لە نێوان (منیش) و (خۆشمدەوێیت) دا هەیە ئەوانە زۆر لێک جیاوازن زۆر خۆت بە (منیش) گرێ داوە نازانیت چەند تامەزرۆیی ئەوەم گوێم لە (خۆشمدەوێیت) بێت خۆزگە دەزانیت چەند پێویستم بەو وردەکاریانەیە خۆزگە دەزانیت چەند کاریگەرن بەڵام تۆ بێئاگایت و گوێی پێنادەیت گوێپێنەدانیشت ئازارم دەدات ئێسقانەکانم دەتوێنێتەوە هەستی ئەوەم دەداتێ مرەکەبێکی ڕەش بە ناو دەمارەکانی خوێنمدا هاتووچۆ دەکات وەک ئەوەی دڵم ڕەشێتیەکی خەفەتباری زۆر بنێرێت بە وەش سەرتاپام ئـــازار بـدات🫠

#𝕾𝖔𝖒📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
بۆچی قەدەر ڕەزیلە تۆم پێنابەخشێت زۆر ماندوو بووم بۆ بەدەستهێنانت ئەی بۆچی مسۆگەرت ناکەم هەندێکجار هەست دەکەم تۆ شایستەی من نیت بەڵام نامەوێت شایستەم بیت بەڵکو تۆم دەوێت وەک هەیت ئەوە بەس نیە کە تۆم دەوێت وەک هەیت؟🫠

#𝕾𝖔𝖒 📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
هیچ ڕۆژێک وتارێکت دەربارەم نەنوسیوە و قەسیدەیەکت ئاراستە نەکردووم هیچ ڕۆژێک خۆم لە دێڕە شیعری تۆدا نەبینیوەتەوە له ڕێگەتەوە شتێکم دەربارەی خۆم نەخوێندوەتەوە
پێدەچێت لەبەر ئەوە بێت کە هەرگیز ئازیزت نەبووبم🫠

#𝕾𝖔𝖒📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
من کچێکم بەختەوەریم لە خوێندنەوەی دیوانێکی شیعردایە لە قاوەخانەیەکی ئارام لە کاتێکدا کوپێک شوکلاتەی گەرم لە کەشێکی باراناویدا دەخواتەوە کچێک کە شادمان دەبێت چەندین سەعات بە تەلەفۆن لەگەڵ تۆدا قسە بکات لە ڕێگەیەوە لێدانەکانی دڵت بژمێرێت بزانێت چەند جار هەناسەت هەڵمژیوە و داوەتەوە🩵
#𝕾𝖔𝖒 📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
‎بیرمە
‎لە سەرەتای یەکتر ناسینمان ھەندێ شەو ئەچوومە خزمەت خودا و سوپاسم دەکرد، کە لە بەرامبەر ھەموو ئازارەکانی ڕابردووم تۆی وەک «قەرەبوویەک،دیاریەک..» بۆ ناردبووم کە پێم بڵێت سەیرکە چییم بۆ داناوی، ئیتر خۆشبەختی ھەتا ھەتای میوانی دڵت ئەبێت، بەڵام وانەبوو تەنھا خەوێکی کوورتی ژیانە وێرانەکەم بووی، ئێستا ئەچمە بەردەم خودا و پێی ئەڵێم ھیچ قەرەبوویەکم ناوێت تەنھا باش ببمەوە و ببمەوە بەو کەسەی پێشتر


#𝕾𝖔𝖒📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
باش ئەزانی بەرگەگرتن چەندە قورسە چۆن هەردوو لا ورد و خاشین ئەبینی چۆن لە دورەوە ئەسوتێین واش دەردەخەین کە باشین ئەبینی چۆن بووین بە چیڕۆک بەسەر مێژووی یەکترەوە قەرار وابوو ئێستاکە دە غەزەل بنوسینەوە
قەرار وابوو بۆت بمرم و بژێمەوە
لە دیدەم گەر ونم کردی لە دڵمدا بتدۆزمەوە
قەرار وابوو من شەم بم تۆ پەروانە
کەچی ئێستا دوو ئادەمی دڵ سوتاوین کە بۆ یەک بووین بە بێگانە🤎

#𝕾𝖔𝖒📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
سڵاو خەونی بەدی نەهاتووم، لە مێژە لێت بێخەبەرم نازانم لە کوێی و لای کێی نازانم بێ من ئاسوودەی ئێستاش وەک کاتی دڵخۆشیمان جوان پێدەکەنی ئەسڵەن نازانم ماوی وەک ژیانی پێشترم یان مردووی وەک ژیانی ئێستام، سڵاو هەنسکی دوای گریانە قوڵەکانم ئەی ئەو کەسەی جێگرەوەت نیە من لێت تووڕە نیم تەنیا داوای لێبووردن دەکەم بۆ قسانێک کە دەبوو بیکەم و نەمکرد وەلێ ئێستا بێ سوودە، سڵاو ئەی سڵاوە بێ وەڵامەکەم لای کێ بڵێم بیرم کردووی ئازیز ...🤎🕯

#𝕾𝖔𝖒📝
« لەبارەی تۆ دەنووسم‌‌‌‌‌ » ئازار
Photo
کە گرینگیت پێدەدەم و سەیر دەکەم تۆ ئامادە نیت هیچ بکەی بۆ من تۆم وەک چەقۆیەک دێتە پێش چاو لە باوەشم دەکەیت و بریندارم دەکەی کە وشەی جوانت بۆ دەنووسم و تۆش لە بەرامبەردا ئازارم دەدەی کە دەڵێم خۆشم دەوێی و تۆ سەیرم نەکەیت ئەو کاتەی هەموو شتت بۆ دەکەم و تۆ هیچ نەکەیت من توندتر لە باوەشت دەکەم بۆ ئەوەی چەقۆکە زیاتر بچێ بە دڵما ماندوو نیم لە گرینگیدان بە تۆ وەلێ ڕۆژ بە ڕۆژ وەک ئەو گوڵە سیس دەبم کە بۆ بۆنکردن لێکراوە🫠

#𝕾𝖔𝖒 📝
٤ دیسمبری ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٢ شەوە دڵتەنگی سەرتاپای لەشی داگرتووم کەوتوومەتە ناو بیرکردنەوە لەو یادگاریە شیرینانەی لەگەڵ تۆ هەمبوون و ئەو داهاتووەی لەگەڵ تۆ خەیاڵم بۆی کردبوو دانیشتووم و تنۆک تنۆک فرمێسک لە چاوانم دەڕژێت، کۆتا قسەکانتم بیر ماوە لە دڵم دەرناچن کە وتت نامەم بۆ مەنێرەوە ئەو قسەیەم بیر کەوتەوە کە دەڵێن گوڵمان بۆ کەسانێک چاند کە شایەنی نەبوون من باشیەکانی تۆم ئەبینی و هیچی تر دەڵێن هۆگر بوون بە کەسێک هەموو خراپیەکانیت لەبەر چاو لادەچێت ئەو شەو ئەوەی پێی دەڵێن خەو بەلامدا تێپەڕ نابێت نازانم بڵێم لە توڕەییا یان لە بێهیوایدا وەلێ ئەوەندە دەزانم چاوەکانم تەڵخ بوونە بە ڕۆشتنت وێران بوومە نوسینیش چارەسەری ناکات ،ناخت بریندار کردم و چارەسەریشی لای تۆیە حەیف تۆ ڕۆشتی و منت بە برینداری جێهێشت ..🫠


#𝕾𝖔𝖒 📝
چۆن لە بیری کەم ئەو یادگاریانەت ئەو نامە و بە سەعات قسەکردنە و دەنگت چۆن پێکەنینەکانت لەبیرکەم هیچ نەبا وەفایەکت هەبا بۆ ئەو ساڵەی لەگەڵت بووم ئەو خەمانەی لەگەڵم بەش کردی ئەو دڵدانەوانەت لە کاتی دڵتەنگیم خراپ بووی زۆر خراپ ناتناسمەوە هەرگیز ئەو کەسە نیت کە ناسیمیت وە ناشبیەوە بەو کەسە ببینە ئازیز چۆن منت ڕووخاندووە وەک خانووێکی کۆن نە موحیبەتێکم تێدا ماوە نە هەست و سۆزێک پڕم لێت وەک بۆمبێک لە هەر لەعزەیەک بمەوێت دەتەقمەوە وەلێ ئیتر دەنگی من هەرگیز نایەتەوە بەر گوێت وە چاوەکانت سوتفەی چاوم ناکات ...

#𝕾𝖔𝖒 📝
دنیا ساردی کردووە و تەم هەموو شتێکی تەڵخ کردووە سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر مردنی تۆ و تەواوی هەستەکانم بیرم لە تۆ ئەکردەوە سەرمات نیە ئێستا دەنگم پێت ناگات پێت بڵێم خۆت داپۆشە، ئەمشەو هەورەکان ئەمگریەنن تۆش لە دەنگی بروسکە ئەترسای هەموو کات دەتگوت ئەگەر مردم لەشەوە بارانەکان وەرە بۆ لام مەترسە ئەوەتا لێرەم قاپوتەکەم بەسەر کێلەکەت داداوە تا سەرمات نەبێ ئەمشەو هێندەی دووریت لێم بیرت ئەکەم ئەمشەو هێندە تامەزرۆتم تەنانەت باوەشکردن بە گۆڕەکەشت ئارامم ناکاتەوە ئازیزەکەی من خۆزگە بێ پرس نەڕۆشتبای منیشت لەگەڵ خۆت بردبا دوای ڕۆشتنت بوومەتە زیادەترین مرۆڤ کە نازانم بۆچی ئەژیم نازانم تاکو کەی دەبێت بێم و ماچی کێلی سارد و سڕت بکەم ئازیزەکەم لەگەڵ تۆ هەموو کێشەکانم چارەسەری هەبوو ئێستا بۆ هەموو کێشەکان تەنها حەبێکی هێورکەرەوەم هەیە، هیوادارم ئەمجارە کە هاتم لە تەنیشتت بم نەک لەسەر گۆڕەکەت وابزانم کاتی ماڵئاواییە، ماڵئاوا خەونە بەدی نەهاتووەکەم ...🫠

#𝕾𝖔𝖒📝
Dec/14
خۆشم دەویستی وەلێ چیتر نا
ئاخر قەدری منت نەزانی منێک دڵێکم هەبوو هێندەی پەڕەی گوڵ ناسک بوو لە جیاتی ئاوی بدەی هەڵتوەراند و وشکت کرد منێک کە تۆم بە کەسی خۆم دەزانی بێ کەست کردم منێک ناوی تۆ لەسەر لێوانم بوو ڵاڵت کردم منێک چاوەکانم بەس تۆی بینی کوێرت کردم ئیتر چۆن خۆشم بووێت؟ ئومێدم بە تۆ هەبوو لەم ژیانەی ئومێدی تێدا نەمابوو وەلێ بێ ئومێدت کردم دەی ئیتر حەزم لە زۆربڵێی نیە و دڵی منیش وەک دڵی تۆ بەرد نیە وەلێ لێ گەڕێ ئازیز ئیتر خۆشم ناوێیت"

#𝕾𝖔𝖒 📝
تۆ لە هەموو شتێکی ژیانمدا بوونت هەیە کاتێک دڵم تەنگە هۆکارەکەی دوور بوونتە کاتێک دڵخۆشم هۆکاری هەبوونتە کاتێک پێدەکەنم تۆی هۆکاری کاتێک بە ئارامی دەخەوم تۆی شەوانە قسەم لەگەڵ دەکەی و ڕوحم دەگەشێنیتەوە کاتێک ناڕەحەتم لە هۆکاری دەپرسی و حاڵم باش دەکەی ببینە ئازیز نەبوونی تۆ نەبوونی منە و هەبوونت هەموو بوونمە🤎

#𝕾𝖔𝖒 📝
ئێستا خەریکی ساڕێژ کردنی ئەو برینانەم کە ڕۆژانێک بەهۆی هەڵبژاردەیەکی هەڵە دروست بوون پەشیمان نیم و خۆزگەی گەڕانەوەت ناخوازم ئاهـ هەڵناکێشم بۆ نەبوونیت سەرقاڵم بە ساڕێژکردنی برینەکانم وە جوانکردنی داهاتووم پەشیمان نیم لە هەڵبژاردنی تۆیەکی هەڵە کە هەموو دەقەیەک برینەکانمت قوڵتر ئەکرد هەر چۆنێک بێت دەبێت باجی هەڵەی خۆم بدەم کە بەرامبەر بە خۆمم کرد ...
#𝕾𝖔𝖒 📝
شەوێک لە شەقامێکی ساردا دەڕۆیت چواردەورت پڕە لە درەخت دەستت لە گیرفانت دایە و کزە بایەکی سارد بە ناو گیانتدا هاتووچۆ دەکات بە تەنها بە جەستە بوونت هەیە خەیاڵت لای خۆت نیە یەکێک لەو خەیاڵانە فرمێسکت پێ دەڕژێنێت و فریا ناکەویت بیسڕی ئەو هەوا ساردە زوو وشکی دەکاتەوە دەتەوێت هەموو ئەو هەستانە بکوژی کە ئازارت دەدەن و وا پیشانی بدەی کە هیچ شتێکت بەلاوە گرینگ نیە وەلێ لە خەیاڵ دێیتە دەرەوە و واقعی ژیان دووبارە بێدەنگت دەکات🫠

#𝕾𝖔𝖒 📝
هێندە هەوڵ دەدەیت نزیكتر بیتەوە بەڵام زۆر دوردەكەوێتەوە، هێندە باشی دەنوێنیت هێشتا ناتوانیت دڵی مرۆڤێك كێش بكەیت، گەلێك سەیرە لە سوچی شەقامێكی ئەم شارەدا سەدان مرۆڤ هەڕاج دەكرێت ئەگەر چی تۆ بتەوێت مرۆڤێك بەدەست بێنیت و هەوڵی بۆ دەدەی شكست دێنیت، وەلێ هێشتا ناتەوێت باوڕ بە دڵت بێنیت کە نابێت شتێك ڕێك لە نێو سینگتدا هەرایەك دەنێتەوە و دەڵێت ” بترسە خۆ لە كۆتایدا ناگەیت بە هیچ ” دەترسی لە كۆتاییەكان كە لە هەموو چیڕۆكێكدا پارچەیەكی لێ بردووی، خاڵی بوویتەوە لە هەستەکانت ئەو هەستانەی کە هیچ کەس گوێی پێنادات و دەمرێت و تۆ دەکات بە مرۆڤێکی تر ...🫠

#𝕾𝖔𝖒 📝
« قسانێک کە دەبوو بە خۆتی بڵێم »

ئەمشەو هێندە دڵم پڕە خۆزگە کە ئەمەت دەبینی نامەیەکت دەنارد دەمەوێت قسانێکت لەگەڵ بکەم کە ماوەیەکە سەر دڵی گرتووم مێشکی پڕ کردووم خۆزگە گوێت لێ دەگرتم تا بە تەواوی خاڵی دەبوومەوە باسی ئەوەم دەکرد بۆت کە چەند بە دوودڵی ژیاوم کە شەوان بیرکردنەوە خەوی لێم زڕاندووە تۆ نازانیت کە چەندە بوونت لام گرینگە تەنانەت ئەوەندە خۆمم لا گرینگ نیە خۆزگە گوێت دەگرت و دەتزانی هەموو بیرکردنەوەکانم و هەموو خەیاڵەکانم پڕ پڕە لە تۆ ئەو کاتانەی لەبەر خۆمەوە پێکەنیووم قسەکانت و دەنگی پێکەنینت ڕژاونە نێو خەیاڵەکانم و مێشکم ،چەند جار وتومە تۆ بڵێی ئەویش بیرم بکا بڵێی منیش لە یادی ئەودا بم دەترسم زۆر دەترسم منت نەوێت چونکە ناتوانم هیچ کەسێکم بەو شێوەیەی تۆ بووێت دەترسم تۆ منت نەوێت و کەسانێک منیان بووێت و من بێباک و غافڵ بم لێیان هەر خۆی کەسانێک ویستوویانە بیاندووێنم بەو شێوەی لەگەڵ تۆ دەدوام کەسانێک وەک پەپوولە بە دەورم دان و خۆیانم بە قوربان دەکەن وەلێ دڵم کەسی تری ناوێ و ناشمەوێ ناپاکی بکەم بەرامبەرت زۆری دەوێت زۆر تا قسەکانم تەواو بێت وەلێ لێگەڕێ با لە ناخی خۆمدا بمێنێتەوە هەتا مردن ،،🫠

٢٠٢٤.٧.١٧
#𝕾𝖔𝖒 📝