هۆنراوەے ئەویڹ
266 subscribers
1.17K photos
32 videos
4 files
2.08K links
Download Telegram
#چاوەڕێ



خۆشەویستم لە مێژ ساڵە چاوەڕێتم
گوێ لە زەنگی دەرگا دەگرم
چاوی هیوا بەسەر هاتوو چوونی ڪاتەژمێر دادەگرم
دڵی تەنگ دەلاوێنمەوە
هەموو ڕۆژێ ماڵە ژیکەڵانەڪەم دەڕازێنمەوە
دەڵێم لە پڕ میوانم دێ
خونچەی ئاواتم دەپشڪوێ و
دوایی خەمی ژیانم دێ
هەرڪە دەنگێڪ لە دەرڪێ دێ
لە حەوشە بچڪۆلانەڪەم هەستی پێدێ
دڵی تەنگم خورپەی لێدێ
داخوا ڪێ دێ؟
پشووم نایە هەست رادەگرم
چەنگ و ددان بەجەرگی ڪون ڪون داده‌گرم
کاتێ دەبینم ئەتۆ نی لەخۆ دەچم
دەڵێی بۆ ماوەیێڪ دەمرم
ئەوجار بە ئێش و ژانەوە
بەچاوی پڕ لە گریانەوە
لەسەر خاڪ و خۆڵی زەوی دەتلێمەوە
وەڪوو زامار دەڪولێمەوە
ئاخر بەڵێن ئاوا نەبوو ،ئەتۆ نووسیبووت دێمەوە
ئازیزەڪەم
چەن نەورۆزه گەزیزەڪان
بووڪە ڪێویلڪە دڵ شڪاوە زیزەڪان
هەواڵی تۆم لێ دەپرسن
ڪاتێ دەڵێم بێ هەواڵم
رەنگ و روویان دەبزرڪێ
وادیارە لە بێ هەواڵیت دەترسن
ئازیزەڪەم ئەوڕۆژەی ڪە بۆ ئاخرین ماڵاوایی
دەستت دامێ چت پێگوتم:
نەتگوت دەچم لە شۆڕەڪات تۆوی گوڵاڵە دەچێنم
نەتگوت دەچم لە پشت ئاسۆ شەپۆلی نوور دەتەقێنم
نەتگوت ڪاتێ گەڕامەوە لە مەڵبەندی سەوزی بەهار
دەستت دەگێڕم دەلالەزار
بەیادگار ڪۆشڪێڪ گەزیزەت بۆ دێنم
بۆ چی خۆت خستە گەرداوێ
من ئەوانم هیچیان ناوێ
هەر پێم بڵێ چت لێهاتوە ، بۆ نایەوە
بۆ لەگەڵ بەفران توایەوە..،

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــــاو


https://telegram.me/awiin
نیعمەتە ئەم خاک و خۆڵەم
تا ئەبەد جێی نایەڵم

خاکی سووتاوی وەتەن
بۆ سورمەیی چاوانمە



✍️:قانع



https://telegram.me/awiin
‍ ‍ چرڪەڪانے بە یێڪەوە بوون
تێپەڕین
من هەموو ڕۆژێ
بە
بێ تۆ
بە یادے دلۆڤانیت
لە گوڵ ونەوشەڪان
سڵاو دەڪەم

لە پاییزے
بێ ڪەسیمدا
چه نێ تر 
دەبێ چاوەڕوانے
چاوەڪانت ڪەم

    موەفەق ئیبڕاهیمے
        ؛سەربەرز؛

https://telegram.me/awiin
Forwarded from اتچ بات
شەنگە بێری
شەنگــــەبێری!ساڵی ســــاڵان لە كوێستانێ‌,لەناو مەری
بۆ مەردۆشین هەڵت دەكرد ئەو باسكی سپی مەرمەری
لەبـــەر هـــارەی گۆبەرۆك و گوارە و كرمەك و ژێرچەنە
نیـــوەرۆیـــە لەبـــەر بــێری كــــۆری مــــەری رادەپـەری
كە ئێوەران كەزیت دەكردن سێ‌ بەنگێ‌ و چاوت دەرشت
بەو كەزی و چاوە نەرمانە بێ‌ رەحمانە شوانت دەكوشت
شەنگـــەبیزا بە ســروەبا سـوژەی دەبــردە بـــەر بەژنــت
ئاخر تۆش هەوای كوێستانی ئەو كوردستانەت هەڵدەمشت
چێشتەنگاوان لە دەراوان كــە خـــۆت لێ‌ دەكرد پێخاوس
بەلـەنجـــەولاری كـــیژانەت شەرمەزار دەبـــۆوە تـــــاوس
ئاهــەنگی ژیـــن و شـــادی بوو بــــەیانی كەتێكەڵ دەبوو
شمشاڵی من,خرمەی بازن,گرم و هـــۆری مەشكەی گاوس
شەنگــەبێری گراوی خـــۆم!وێنـــوسی جـــەماڵ و جوانی!
ئێستاش پاڵێنێ‌ وەك جاران لە شوان و مێگەل دەروانی؟
وامـــن پێــشمەرگەم دەجــەنگم بــۆ وڵاتی لـەتۆ شیرنتر
نەمدەدا بە تــەخـتــی شایـــی دەنـــا بــەردەبێــری شوانی
راســتە تـۆ جــوانـی.لەباری,نــازداری,شـــۆخــی,نەشمیلی
كوڵمت گەشترن لە گوڵ و خــاڵـــت رەشـــترن لــە زیـــلی
جیـــابوونەوەت دەردە,بـــەڵام تــۆش دەزانــی تامـی نیە
ژوان و شـــەوراو و دڵــــداری,راز و نیــــازی بــــە دیـــلی
زۆری نـــەمـــاوە بـــێتــە بــەر نەمامی هــبەوڵ و خەباتم
لە داگیـــــركـــەر پاكبــــێتەوە خــــاكی پــــیرۆزی وڵاتـم
چەك دادەنێم,گۆچانەكەی جــــارانم هـــەڵدەگــــــرمەوە
تۆ هەر بێری بە,من هەر شوان,فریشتەی تاسە و ئاواتم

هۆنراوەی مامۆستا هێمن
وتنی مامۆستا کەماڵ سەفی خانی


https://telegram.me/awiin
                                              
 ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
لە خانەقا دەگەڵ هاوتەمەنێکی خۆمدا بوومە ئاشنا، ناوی «حەمەدەمینی شێخولئیسلام» و پوورزای منداڵە شێخەکان بوو. ئەویش دەبوایە بۆ بەرەکەت دەرس لای مامۆستا مەلا سەعید بخوێنێ و لە ماڵی شێخ بژی. نازانم ئەو زیرەکتر بوو یا من! بەڵام ئەوەندە دەزانم لە دەبەنگی و هیچ فێرنەبووندا، درۆزنیش فەرقی نەدەکردین. هەر دووکمان وەک یەک دارکاری دەکراین و بەقەد یەک بەر جنێو دەدراین. تەنیا فەرقێکمان کە هەبوو، ئەو بۆ نەگبەتی، شیعری دەگوت و خۆی لە من بە هونەرمەندتر دەزانی. بەڵام شیعری چۆن؟ یا خوا بە نسیبی دوژمنانت بێ! من لە بەغیلیان گاڵتەم بە شیعرەکانی دەکرد. ئاخری هەر وازی نەهێنا و لە دواڕۆژدا بوو بە شاعیرێکی هەرەبەرز و بە ناوی «هێمن» ناوبانگی کرد. کاری هەرە گرینگمان ڕاوەدووپشک، دزی باغان، مریشک دزین لە ماڵە شێخان و هەزار بەدفەڕی و کاری نالەباری دیکە بوو.

هەژارموکریانی


https://telegram.me/awiin
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئاوێنەی خەیاڵ
هۆنراوەی:کەژاڵ شێرزاد
ئامادە کردن :مامۆستا عومەر خاکی
جێی ئاماژەیە ئەو گۆرانییە بە ژیری دەستکرد و بە هیممەتی مامۆستا عومەری خاکی ئامادە کراوە
دواندنی باران
​هاتیەوە، ئەی دڵۆپە زێڕینەکەی ئاسمانی دوور؟
بۆچی وا پەلەتە؟
دەتەوێ بەم شەوە زەنگاڵییە،
کام برینی کۆنی زەوی ساڕێژ بکەی؟
​تۆ کە دێی،
بۆنی خاک و مێخەک و بارووت تێکەڵ دەبن،
بەڵام تۆ هەر دێیت و دەشۆیتەوە،
تۆزی سەر گەڵای دارەکان،
پەڵەی سەر جلی مێژوو،
و خەمەکانی ناو دڵی من...
​هێواش ببارە، باران گیان!
لێرە کەژاڵ چاوەڕوانی گەڕانەوەی کۆچەرێکە،
لێرە دایکێک، سۆبەی ماڵەکەی بێ نەوتە و
منداڵەکەی لەبەر لێزمە دەلەرزێت.
هێواش ببارە... بەڵام مەبڕەوە
​تۆ زمانی هاوبەشی هەموو دڵخوازی دونیای
کاتێک لە پەنجەرەی تەڕی ژوورەکەم دەدەیت،
دەزانم چیت پێیە:
نامەیەکی تەڕ،
لە لایەن خوداوە بۆ دڵە
پڕهەستەکەم
​ببارە باران... ببارە،
با منیش لەگەڵ تۆدا بگریم
کەس نەڵێ ئەوە فرمێسکی کێیە؟
کەژاڵ_شێرزاد
21/03/1405

http://t.me/kezhalsherzad
‍ ‍ ئێوارەی هەینی و
چاوەڕوانی بێ بڕانەوە
ئاسۆی ڵێڵ
دەنگێکی ئارام
مۆسیقایێک بە سۆز
تەنیا
لەگەڵ
یادەکانی ون بوو
هەنگاو هەنگاو
شەقامەکان
چۆل تر لە جاران
دڵۆپ دڵۆپ؛
فرمێسکەکان
تەڕتر لە باران
داخەکەم
من ماومەوە، بێ تۆ

؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛
https://telegram.me/awiin
ڕەنگە جار جار
ماسی بتۆرێ لە ڕووبار
ئاو بتۆرێ لە فورات؛
بەڵام من هەر تۆم
خۆش دەوێ و
هەڵبەستێکت بۆ دەنووسم
درێژتر بێ لە باڵات!

لەتیف_هەڵمەت


https://telegram.me/awiin
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

ڕوومەت وێنەی ئاوێنە نەخشاوە بە هۆی خاڵان
لە تۆ جوانە سەرچۆپی شەوگەڕی کوردەماڵان
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

ئەر هۆ ئەی سەرچۆپیکێش بەو دەسڕەی بە دەستەوە
وەختێ گیان و دڵ دەرچێ بەو دەسڕەی بە دەستەوە
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

غەم و تەم لە سەری من هەر وەک کێوی دەماوەند
تازە بێ تۆ حەرامە بۆ من سەیری زەماوەند
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

بۆ من مەگری، بگری بۆ خۆت
وەکوو دارێ لە ڕەگەوە دەری بێنی
تۆم لە ناخی دڵم دەرکرد
وەک کاغەزێ بیسووتێنی
خۆشەویستی من خۆشەویستیت ئەوا مرد
وەک برووسکەیە خۆشەویستی من
وەک برووسکەیە جوانی من
وەک برووسکەیە ڕۆحی من
ون بێ لە ناو شەوی تەما
تاسەم بۆ تۆ ئەوا مرد
ئازیزەکەم ئازیزەکەم ئاخ

ئەرێ دەترسم بمرم چاوجوان نەتبینمەوە
توخوا دەترسم بمرم خۆشەویست نەتبینمەوە
هاوار بە جوانەمەرگی جوانێ سەر بنێمەوە
توخوا بە جوانەمەرگی لێوئاڵ سەر بنێمەوە
شیرین شیرین شیرین شیرین
شیرین گیانی شیرینم
لە نێو باغی دڵمدا تەنیا گوڵی ئەوینم

#شیرین_شیرین
#تاهیر_خەلیلی

@kaziveh2525
‍ ‍ ڪە تۆلە لام نے،وێنەڪەت لامە
مایەے ساڕێژے برین و زامە

هێندەے سەیر ڪەم تا دڵ ڪوڵ بگرێ
دەنووسم بۆ تۆ پەخشان و نامە

دڵم ڕەنجاوە لە دوریت یارےنازەنین
بە ئەسرین تەڕ بوو دەفتەر و خامە

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛؛سەربەرز؛؛

https://telegram.me/awiin
لەو
ڕۆژەوەے ڕۆیشتووے
هەموو ڕۆژێڪ
لە جێژوانے جاران
وەڪ نەمامێڪے بەردەمے تیشڪے هەتاوە ڪە لە چاوەڕوانے گەڕانەوەت ڕوواوم
بۆ ناپرسے لێم
بۆ ناپرسے لێم

هەموو ڕۆژێ
چاو ئەبڕمە شوێن پێے جێماوت
بە یادے جاران
تا نەتوانم لە بیرت ڪەم
بۆ ناپرسے لێم
بۆ ناپرسے لێم

هەموو ڕۆژێڪ
باوەشێ نزا ئەڪەم
تەنانەت گەر لە نێو وتوووێژے شێعرێڪ بێت ئاشتم ڪەیتەوە
بۆ ناپرسے لێم
بۆ ناپرسے لێم

هەموو ڕۆژێڪ
فرمێسڪەڪانم وەڪ خۆناو تنۆڪ
تنۆڪ ئەڕژێتە سەر پەڕے هۆنراوەڪانم
بۆ ناپرسے لێم
بۆ ناپرسے لێم

هەموو ڕۆژێ
یەڪەم پیتے ناوت ئەڪەم
بە گوارە و بە گوێے شێعرەڪانمەوە ئەتلڪێنم
بۆ ناپرسے لێم
بۆ ناپرسے لێم

هەموو ڕۆژێڪ
بە شیلەے بادەے ماچە ڪۆنەڪانت
غونچەیەڪ لە باخے ڕۆحم
سەر هەڵ ئەدا
بۆ ناپرسے لێم
بۆ ناپرسے لێم

✍️#عوسمان_گەڵاڵے

https://telegram.me/awiin
من و بادی سەحەر یاران عەجایب بێقەرارێکین
بە سەرگەردانییا ھەر دوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین

لە سایەی دەوڵەتی حاجیب مەکان و ئاشنام دەس کەوت
لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین

لە ھەمدەردت مەکە وەحشەت وەرە بولبول ڕەفێقت ھات
بناڵین با بەجووت ھەر یەک ڕەھەندەی گوڵعوزارێکین

سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس ھیجران
وەھا دێ موتتەسیل شەو ھەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین

تەنی زار و ڕوخی زەردم لە حورمەتدا خەس و پووشن
لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەرکەنارێکین

لەگەڵ زاھید بە تەقدیری فەلەک ھەرگیز جودا نابم
لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بەمیسلی سیر و مارێکین

ستادەم خۆم و جان و دڵ بە «سالم» وەختێ ڕابووری
لە ڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین

#سالم
https://telegram.me/awiin
بێوەفایی تۆ گوڵم وای کرد بەڵێنم دا ئیتر
خەم نەخۆم بۆ وردەخاڵان، کەم‌کەم و دەم‌دەم نەبێ

شەو به یادی تۆ ئەگەر ئەژنۆ دەگرمه باوەشم
کێ هەیه فرمێسکی بۆ من هەڵوەرێنێ، شەم نەبێ

مامۆستا هێدی


https://telegram.me/awiin
Forwarded from اتچ بات
بۆ جارێکیش بێ
خۆت
شێعرێکم بۆ بڵێ
باسی ئەوینم بۆ بکە
بەڕەنگی سوور
وێنەی ئاگر
بەقوڵایی
چەشنی دەریا
وشەکانی
پڕ لە خۆشەویستی بن
لە پێکەوە بوون
دێڕەکانی
بە ژیان بڕازێنەوە
شێعرەکانم
باسی خەمە
گریانە
فرمێسکە
دوری و نەمانە
بێزارم
لە پەنجەکان وپێنووسەکەم
بێزارم
لەهەرچی بۆنی تەنیاییە

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛

دەنگ؛کاوە مەولانی



https://telegram.me/awiin
خۆم ئەڵێم
دڵتەنگم
بەڵام
لام سەیرە،
دڵم چۆن جێگاے
ئەو هەموو
خەمانە دەبێتەوە؟

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛

https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ ‍ نەتهەوێ
هەستم لە ڪونجے
پەڕتووڪے ڪتێبەکانم
حاشار بدەم
نەتهەوێ
هیواڪانم لە ڪاولے
بێ مەیلےتۆ دا
ئەژنۆے خەم
لە باوەش بکەڹ

بەسەرهاتماڹ
دەڪەم
بەچیرۆڪ
بۆ مناڵانے دواڕۆژ
سەیرےڪەڹ
بیخوێننەوە
تێبگەڹ
نەڪادواتر
بەڕێےهەڵە دابچڹ
بزانڹ
بەشے عاشق
چے ترنیە
جگە لە دورے وتەنیایے
خەم وخەفەت

     موەفەق ئیبڕاهیمے
           ؛سەربەرز؛
https://telegram.me/awiin
‌ بمێنەوە ئەوین
من هەزاران جار
سوێندم داوی
بەچاوی چاو خوماران
بەگەردنی گردن کێلانت
بە هەتاوی
لێوڕێژی سینگی نازداران
بە بزەی
لێوی
لێو شەکەران
بە باڵای
باڵابەرزان
بە داوی کەزیەی
کەزیە داران
جێم مەهێڵە
بمێنەوە ...
منیش
وەک هەمو دڵداران



موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛


https://telegram.me/awiin