𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
3.56K subscribers
1.44K photos
312 videos
64 files
152 links
لقد صار قلبى قابلاً كل صورة
فمرعىً لغزلانٍ، ودير لرهبانِ

وبيتٌ لأوثانٍ، وكعبة طائفٍ
وألواح توراةٍ، ومصحف قرآنِ

أدين بدين الحب أنَّى توجهتْ
ركائبه، فالحب ديني وإيماني.
Download Telegram
دەمکردنەوە لە وێنەدا و دەرخستنی دەمودان لە هەیبەتی مرۆڤ کەم دەکاتەوە، لە ڕابردودا پێش سەردەمی پۆزمۆدێرن، هیچ کەس لە وێنەدا چ فۆتۆگرافی بێت یان کێشراو دەمودانی دەرنەدەخست.
❤28
Forwarded from Ἀρίος Πόλλα
#فەلسەفە 6

وانەی شەشەم(سوقرات)

https://t.me/Phoenix_Academy0
❤16
بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگاکانی مۆدێرن تەنها عەوام دڵی پێی خۆش دەبێت و شانازی پێوە دەکات، چونکە لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی ڕوحی نییە، بەڵکو بریتیتە لە ئیجازەیەکی پیشەیی بۆ کارکردن.

بە کورتی وەک ڕێگەدانی وەستایە بە کرێکارە خەلفەکەی کە دوای چەند ساڵێکی زۆر لە کارکردن لە ژێر دەستیدا، وەک وەستا لەمەودوا کار بکات.

قیمەتی هەر بڕوانامەیەکیش بە پێی ئەو پارەیەیە کە بەهۆیەوە دەست هەڵگرەکەی دەکەوێت. بۆ نمونە بڕوانامەی شەریعە(کە بەشێکە باس لە بەنرخترین بابەتی ژیانی موسوڵمان دەکات کە ئاینە و بۆ دوای مردنی پێویستی دەبێت) قیمەتی بڕوانامەی بەشی ژمێریاری و مارکێتینی نییە(باسی پزیشکی و ئەندازیاری ناکەم) ئەوەیان لە عورفی ئەکادیمی سەردەمدا کوفرە کە ناویان بهێنرێت لەگەڵیدا!.

بۆیە تۆی شەهادەدار زۆر بە شەهادەکەتدا مەنازە، بزانە کە ئەو شەهادەیە نە قیمەتی ڕوحتە نە عەقڵت، بەڵکو تۆ وەک پیشەییەک قبوڵکراویت لە کۆمەڵگەدا و دەتوانیت دەستبەکار بیت لە پیشەکەتدا، لە دوای زیاتر لە شازدە بۆ بیست ساڵ لە خوێندن!!.

#هەڵوێستە
❤29💯7❤‍🔥1
زانستی ڕاستەقینە مرۆڤ خۆبەکەمزان دەکات نەک خۆ بەزلزان.

ذو النون المصري

#وتە
#وتەی_پێشەوایان
❤28💯3💔1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەی نەیدیبێ نازان.

هەریەکەو چیرۆکێکی خۆی هەیە لەگەڵ ئەو پیاوە مەزنەی خودایا، جا چ لە حاڵی ژیانیدا پێی گەشتبێت، یان لە دوای وەفاتی.

خوای گەورە بە تەنها دوامان لێ ناکات بڵێین(اهدنا الصراط المستقيم) بەڵکو ئیزافەی کردووە بۆلای(الذين أنعم الله عليهم)/(صراط الذين أنعمت عليهم).

تۆ دەبێت دوای ئەوانە بکەوێت کە(انعم اللە علیهم) بڕۆی بۆلایان لە ژیانی دونیا و دوای فەتیشیان لە خزمەت گۆڕی پیرۆزیاندا بیت، تا هیچ نەبێ پریشکی ئەو نورەت بەرکەوێ کە خودا پێیداون، لێیان بەهرەوەر بیت.

جا ئەمەی کاک ماجد دەیڵێت هەر شتێکی زۆر بچوکە لە کەرامەتەکانی ئەزرەتی شا عوسمان(قدس سرە)، کەسانێک هەن شتانێکیان دییوە کە مرۆڤی سادە بەرگەی بینینی ناگرێت. ئیدی ئەوانە پیاوی خوا بوون پیاوی خواش بە قودرەتی خوا کارد دەکات نەک هی خۆی، چونکە چیتر خۆی نەماوە(فانی بووە).

زۆربەی زۆری موریدان ڕێگەیان نادرێت ئەوەی کە بەسەریان دێ باسی بکەن، ئەگین هەموان بەشی خۆیان لەو زاتە بەهرەوەر بوون، چ بۆ دینیان چ بۆ دونیا.

هەرکەسێک توانای هەیە با بڕوات بۆ ئەو جێگە موبارەکە و زیارەتی بکات.
❤31💔6💯3❤‍🔥2😢2
لە هەموو بوارێکدا داوای پسپۆڕیت لێ دەکەن، جگە دین و سیاسەت، هەموان دەمی تێ دەخەن بەبێ ئەوەی لێی بزانن!.
❤29💯4
https://youtu.be/ImknzgT9rl0?is=JXf_tV4ST44DyCs6

ڕاڤەی رسالەی(شهب ثاقبة) 21
❤12
سیستمی مۆدێرن و تەکنەلۆژیا مرۆڤ توشی قەلەقی و بێتاقەتی و بێزاری و نەمانی قەناعەت بە هەموو شتێکی خۆی دەکات.

وات لێ دەکات کە نە بۆ خوا بژیت نە بۆ خۆت نە بۆ بیرۆکەیەکی مانادار.

بەڵکو دەتکات بە مرۆڤێک کە هەموو خەمو و خولیات ئەوە بێت، چۆن لەبەرچاوی مرۆڤەکانی دیکەدا دەردەکەویت، نەک بە سیفات و ئاکارە بەرزەکانی ناخت، بەڵکو بەو لاشایەی کە سبەینێ دەبێت بە ئێسکە پەیکەر و خۆڵ!!.

هەتا لەو جیهانە فەیکەی سۆشیالمیدیا نەیەیتە دەرەوە و خۆت لەو زیندانە ئەلیکترۆنییە ڕزگار نەکەیت، ناژیت، تەنانەت ئەو ژیانە بێ تامەش کە لەم دەوری ئاخیرزەمانەدا هەیە نایبینیت، واتە ناژیت بە هیچ شێوەیەک، بەڵکو نواندنێکی سەخیفانەی بێ مانای ساختە بۆ ژیان دەکەیت لە ناو بۆشاییەکی ناواقیعیدا.

تەکنەلۆژیا چارەسەری کێشەگەلێکی کرد بە دروستکردنی کێشەی دیکە بە چەند هێندەی ئەو کێشانەی چارەسەری کردن.

#هەڵوێستە
❤29❤‍🔥1😢1💯1
تەفسیری م.باقری بالەک بۆ ئایەتی«لقد خلقنا الإنسان في احسن تقويم ثمّ رددناه اسفل السافلين….»

ڕوحی مرۆڤ لە کامڵترین و باشترین حاڵیدایە لە سەرو عەرشەوە لە جیهانی نا ماددیدا، پەیوەست بووە بە جەستەیەکەوە لە جیهانی ماددەدا کە لە ژێرترین پلەی وجوددایە.

«الا الذين امنوا وعملوا الصالحات» ئیدی کۆمەڵێک لەو جەستانە وردەوردە لەو جیهانە ژێرینەیە دەگوزەرێن و بەرزدەبنەوە بۆ جیهانە بەرزەکەی سەرو عەرش و دەگەنەوە بە ڕوحە پاکە کامڵەکەی یەکەمجار.

م.باقری بالەک
📚هدایة المضلين

#هەڵگۆزراوە
#دەقە_وەلانراوەکان
❤‍🔥21❤12😢2
پیسی ناخ چاو و گوێ و بیرکردنەوەش پیس دەکات.

ئەو مرۆڤەی متمانەی بە هیچ کەسێک نییە، نابێت بە جێی متمانەی هیچ کەس.
ئەوەی هەموان بە درۆزن دەزانێت، خۆی درۆزنترینە.

پێشینان ڕاستیان فەرمووە: خەڵکی لە خۆیانەوە تەماشای ئەوانی دی دەکەن.

واتە ئەگەر تۆ چاویلکەکەت ڕەش بوو دنیا بە ڕەش دەبینی و ئەگەر سور بوو بە سور، کاتێک خۆت متمانەت بە خۆت نییە و هەزاران فێڵ و فرت و خیانەت و چاوچنۆکی و ئەنانییەتت لە ناختتدا حەشارداوە، بە دڵنیاییەوە ناشتوانی متمانەت بدەیتە دەست کەسانی دی، چونکە پێتوایە ئەشێ ئەوانیش هەمان شتیا لە ناخیاندا حەشارداوە.

مرۆڤی باوەڕدار دڵی پاکە بەرامبەر هەموو جیهان، بەڵام حەزەری خۆی لەدەست نادات، حەزەر کردن خوێی چێشتە نەک خودی چێشت، ئەگەر لەو هێندە کەمە زیادی کرد کە پێویستە بۆ تام، ئەوا هەموو چێشتەکە سوێر دەکات و بە کەڵکی خواردن نایات.
مرۆڤی باوەڕدار گومانی باش بە خودای خۆی دەبات، دەشزانێت کە هیچ ڕونادات بە بێ ئەمر و ئیرادە و خەلقی ئەو، کەوایە ئەگەر ئەو دڵنیابێت لەوەی کە لەگەڵ خوادایە، دڵنیاشە لەوەی کە خودا بە تەنها بەجێی ناهێڵێت بۆ ناخپیسەکان، ئەگەریش فێڵی لێ کرا، ئەوا دەزانێت ئەوە بۆی باشترە.

باشی و خراپی شتەکان بۆ مرۆڤی باوەڕدار لە خودی خۆیاندا نین، بەڵکو لە قەناعەت و تێڕوانینی ئەودان بۆی، هەرکات ئەو گومانی باش بوو بە خودا ئەوا گومانی باش دەبات بە دەرئەنجامی هەر شتێک کە لە دنیادا بەسەریدێت.

#الهام
❤34❤‍🔥1
کوردێکی ئەرستۆکراتی بە جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەکەوە.

وێنەکە ساڵی 1880 گیراوە.

#وێنەیەکی_مێژووی
❤24❤‍🔥5
من داناترین پیاوی ئەسینام چونکە دەزانم کە هیچ داناییەکم نییە، بەڵام ئەوانی دی نازانن کە دانا نین و بانگەشەی دانایش دەکەن.

سوکرات
📚Apologies

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#سوکرات
❤23❤‍🔥4💯4
چەند زیاتر بخوێنیت ئەوەندە زیاتر خۆبەکەمزان دەبیت، چونکە تا زیاتر بخوێنیت زیاتر نەزانی خۆتت بۆ دەردەکەوێت.

ئەرستۆ

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#ئەرستۆ
❤23
ئەی پیاوانی ئەسینا بەڕاستی من ئێوەم خۆشدەوێت و شەرەفمەندم پێی، بەڵام گوێڕایەڵیم بۆ خودا لەسەرو گوێڕایەڵیمە بۆ ئێوە.

سوکرات
📚Apologies

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#سوکرات
❤14
ئای خەڵکی ئەسینا گوێم لێ بگرن خۆتان لە گێلی مەدەن، بەڕاستی ئێوە ئازار بە خۆتان دەگەیەنن بە کوشتنی من زیاتر لەو ئازارەی بە منی دەگەیەنن، هیچ شتێک ناتوانێت ئازار بە من بەگەیەنێت، ئێوە ناتوانن ئەو کارە بکەن.

سوکرات
📚Apologies

#سوکرات
#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
❤22
پیاوانی ئەسینا، من ئەو مێشەم کە ناهێڵێت ئەسپ بخەوێت و لە غافڵ بوون دەیپارێزێت، من خوا ناردوومی تا خەبەرتان بکەمەوە، ئەگەر بمکوژن دووبارە خەوتان پیادا دەکەوێتەوە تا خودا یەکێکی دیکەی وەک من دەنێرێت بۆ خەبەرکردنەوەتان، من ئابڕوی هیچ کەسێکتانم نەبردووە لەبەرچاوی خەڵکیدا بێم و نەزانییەکەی ئاشکرا بکەم، بەڵکو بەتەنها هاتوم بۆلاتان وەک باوک و برای گەورە هەوڵمداوە لەگەڵتان، هیچ کاتێکیش لە بەرامبەر بەخشینی دانایی پێتان داوای پارەم لێ نەکردوون.

سوکرات
📚Apologies

#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#سوکرات
❤14
𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
پیاوانی ئەسینا، من ئەو مێشەم کە ناهێڵێت ئەسپ بخەوێت و لە غافڵ بوون دەیپارێزێت، من خوا ناردوومی تا خەبەرتان بکەمەوە، ئەگەر بمکوژن دووبارە خەوتان پیادا دەکەوێتەوە تا خودا یەکێکی دیکەی وەک من دەنێرێت بۆ خەبەرکردنەوەتان، من ئابڕوی هیچ کەسێکتانم نەبردووە لەبەرچاوی…
ئەم دێڕانەی سوکرات ئەو ئایەتەی سورەتی(یس)ی بیرخستمەوە کە دەفەرموێت:
وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ*اتَّبِعُوا مَن لَّا يَسْأَلُكُمْ أَجْرًا وَهُم مُّهْتَدُونَ.


لەوسەری شارەکەوە پیاوێک بە هەڵەداوان هات و وتی: ئەی گەلەکەم شوێن پەیامبەران بکەون، شوێن ئەوانە بکەون کە داوای پاداشتان لێ ناکەن و ڕێنمونیکراون.

ئەوجە یەکێک لە نیشانەی پیاوانی خودا ئەو سیفەتەیە کە لە بەرامبەر بەخشینی زانست و مەعریفەت هیچ پاداشتێکی دنیایی داوا ناکەن و نایکەن بە دەرگای بەدەستهێنانی ڕزقی دنیایی.

#تێڕامان
❤21❤‍🔥1