بیرکاری پۆلی 12📚
1.55K subscribers
1.08K photos
168 videos
35 files
51 links
بیرکاری زانستی پۆلی 📚12
🔹دانانی پرسیاری گرنگ و فکری
🔹لێرە ئاستی زانستیت بەرز بکەوە


https://t.me/mathmatic0001
Download Telegram
لەو جۆرە پرسیارە کە داوای ئامانجی لای ڕاست یان چەپ دەکات ئاگاداری دوو شت بن:

①ئەگەر ئەو ژمارەیەی کە xەکەلێی نزیک بۆتەوە ببێتە دەرکەناری ستونی ئەوکات پۆینتێک زیاتر بۆ لای ڕاست ، وە پۆینتێک کەمتر بۆ لای چەپ وەردەگرین.
بەڵام گەر نەبوو بە دەرکەناری ستونی ئەوکات پێویست بە وەرگرتنی پۆینت ناکات و وەک خۆی دایبنێووە ، چ لای ڕاست ، چ لای چەپ..

②زۆر ئاگاداری وەرگرتنی پۆینت بن بەتایبەت لە ژمارەی سالب ، مەسەلەن:
L i m _
x➟ -5

ئەمە ئەگەر پۆینتێک بچوکتر وەربگرین دەبێتە 5.1- نەک 4.9-



ئاگاداری نیشانە بن تکایە
3👌1
Forwarded from بیرکاری پۆلی 12📚 (Rahand)
کۆمەڵێک بیرهێنانەوەی گرنگ بۆ سبەی:

جیاکردنەوی دراو و داواکراو بە ڕێکی زۆر گرنگە، وا دەکات پرسیارەکەت لەبەرچاو سادەتر بێت.

دیقەتی داواکراو بدە بەباشی.
(کام لەمانە ڕاستە ، کام لەمانە هەڵەیە ، کام لەمانە ناڕاستە-ڕاست نیە...)

لەبابەتی ئامانج ئاگاداربن:
بزانن ئامانجی x لە چی نزیکبۆتەوە ، ئینفنتی یان ژمارە، وە ئایا ئامانجی لای ڕاستی دەوێت یان لای چەپ یان هەردووکیان(ئامانجی گشتی).

وە لەو ژمارەیەی کە xەکە لێی نزیکبۆتەوە دانانەوە بکەن دڵنیاببنەوە لەوەی کە باری نادیارە یان نا ..
(گەر باری نادیار نەبوو ناکرێ لۆبیتاڵ وەرگبری!)

زۆر بەوردی ئاگاداری نیشانەکان بن (سالب و موجەب) ، هەندێ جار یەک نیشانەت بیربچێت ،لە هەڵبژاردن ئەو ئەنجامە دانراوە کە بەهەڵە بۆت دەرچووە! بۆیە زۆر گرنگە ئاگاداربیت..

بۆ وێنە هەمیشە دیقەت بدەن بزانن ئایا وێنەی fـە یان f´..


لە تەواوکاری ئاگاداری سنورەکان بن لەوانەیە پێچەوانە کرابنەوە..

کاتێک دوو بابەت یان زیاتر لە پرسیارێکدا تێکەڵکێش دەکرێن گرنگترین شت ئەوەیە کە بابەتەکان لێک جیابکەنەوە وە هیچ پێویست بە شڵەژان ناکات..


بۆ توانای داتاشران ، سەرەتا دڵنیاببەوە لەوەی کە نەخشەکە بەردەوامە یان نا .. گەر بەردەوام نەبوو ئەوا توانای داتاشرانی نابێت ، گەریش بەردەوام بوو ئەگەری هەیە توانای داتاشرانی هەبێت
8
Forwarded from بیرکاری پۆلی 12📚 (Rahand)
گەر پرسیارێک لاتان قورس بوو زۆر کاتی پێوە مەکوژن بە قەڵەم دیاری بکەن و هەڵی بگرن بۆ کۆتایی ، ئەو پرسیارانەی لاتان ئاسانن حەلیان بکەن ئینجا بچنەوە سەر ئەو پرسیارە قورسە
8💯1
کۆمەڵێک تێبینی و سەرنجی زێڕین بۆ سبەی..

کە پێشتر بۆخولی یەکەمیش دامنابوو ، ئەوەی جێبەجێی کردبێ قازانجی کردووە
13
وڵامی کۆنتڕۆڵی بیرکاری زانستی خولی دووەم
2
💔74
سلام علیکم
هیوام باشی هەموو لایەکتانە
هەرچەند دوو ڕۆژ تێپەڕی بەسەر تاقیکردنەوەی بیرکاری و کۆمەڵێک سەرنج کە دەبوو ئەو ڕۆژە عەرزتانی بکەم بەڵام نەمویست لەخۆوە قسە بکەم وتم نەکا خۆم هەڵە بم ، بەڵام دەرکەوت کە هەڵە نیم،جا حەزم کرد ئێستا ڕوونکردنەوەکە بدەم:
(سەرنجەکەشم لەسەر ئەسیلەی شێوەزاری سۆرانیەکەیە ، ئەوانی تر ئاگادارنیم)
بێ گومان پرسیارەکان قورستر بوون لە خولی یەکەم ، ‌بەڵام لە پرسیارەکاندا هەڵەی ئاشکرا هەیە کە نەنگی و عەیبەیە بۆ هەر مامۆستایەک (بەتایبەت کە ئەزموندار بێت) هەڵەی ئاوا بکا..

ئینجا هەڵەکان یەک و دوو نین چ لە ڕووی تایپ چ لە ڕووی زانستی ، بەڵام من دوو دانەی ئاشکراتان نیشان دەدەم کە هەڵەی گەورەی زانستین꞉

①پرسیاری 19 دەڵێت:
"بەهای a²+2 بدۆزەوە کە وادەکات نەخشەی f خاڵی پچڕانی نەبێت."
هەر بەڕاست بەهای a²+2 وا دەکات نەخشەکە خاڵی پچڕانی نەبێت یان بەهای a؟!
بێگومان بەهای a ، بەڵام دانەری پرسیار ئەوەندەی بیری لە گۆڕینی داواکراری پرسیار و نوێگەریکردن کردوەتەوە ئەسڵەن تەرکیزی لەسەر شتی وا نەبووە کە دەبوو هەیبا!
(ئەمە بە تەحەدداوە زۆر لە مامۆستا بەناوبانگەکان و ئەوانەی کە بە زیرەک ناویان دەرکردووە ، سەرنجی شتی وایان نەداوە ، (ئەسڵەن هەر پێشیان غەڵەت نیە بەشێکیان ،چونکە خۆشیان ئەوەندە بە درووستی لە بیرکاری تێنەگەیشتوون).



②پرسیاری 21 دەڵێت:
" هاوکێشەی لێکەوتی ڕوونکردنەوەی نەخشەی x+1=tany ...." هەر بەڕاست ئەم هاوکێشەیە نەخشەیە؟
بڕۆن وێنەکەی بکێشن بزانن ڕاستەهێڵی ستونی چەند بەجوانی ناکۆتا جار وێنەکەی دەبڕێ.


بەڕاستی قسەکە لەسەر ئەوەیە بۆچی من کە هەر پسپۆڕی بیرکاریش نیم دەبێ سەرنجی هەڵەی ئاوا بدەم ، بەڵام مامۆستا یان چەند مامۆستایەکی بەئەزمون ئەسیلەیەکی پەنجا پرسیاری لەئاستی هەرێم دابنێن هەزاران تەلەبە لەسەرئەم ئەسیلەیە وەستاوە و لەولاشەوە هەڵەی ئاوا بکەن لە ئەسیلەکەدا .. یەعنی دەنگونجێت پاش پێداچونەوەی وردیش بۆ ئەسیلەکە سەرنجیان لەسەر ئەو هەڵانە نەبووبێت و چاکیان نەکردبێتەوە؟!

لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو خوێندکاران دەخوازم، تەنها ئەوەندە دەڵێم:

"بیرکاری بریتی نیە لە ژمارە ڕیزکردن و تێکەڵکردنی کۆمەڵێک بابەت لەیەک پرسیاردا ، ئەوەی وا تێگەیشتووە ، با بزانێ لە ئەسڵی بیرکاری تێنەگەیشتووە"

لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزدا..


سەربەرزی دونیا و دواڕۆژ بن بە ئیزنی پەروەردگاری (عَلِیمُُ خَبِير)
16👏92❤‍🔥2💔1
ئەمەش وێنەی نەخشەکەمانە، ماشاء اللَّه لەچاو نەچێ.
👌4😭42😢2🔥1
سلام علیکم
هیوام باشی هەموولایەکتانە.
هەرکەسێک خزمێک یان هاوڕێیەکی دەناسێ کە ئەمساڵ دەبێتە پۆلی دوانزە با ئەم (کەناڵ/گرووپچاتە)ی بۆ بنێرێت و جۆین بن،
نازانم ئەمساڵ چۆن دەبێت ئایا مەجالم دەبێت یان نا ، بەڵام با جۆین بن إن شا‌ء الله زەرەر ناکەن
11
بیرکاری پۆلی 12📚
سلام علیکم هیوام باشی هەموولایەکتانە. هەرکەسێک خزمێک یان هاوڕێیەکی دەناسێ کە ئەمساڵ دەبێتە پۆلی دوانزە با ئەم (کەناڵ/گرووپچاتە)ی بۆ بنێرێت و جۆین بن، نازانم ئەمساڵ چۆن دەبێت ئایا مەجالم دەبێت یان نا ، بەڵام با جۆین بن إن شا‌ء الله زەرەر ناکەن
گەر سەروو 20 تەلەبە جۆین بن لەو چەند ڕۆژەدا ، وە ڕۆژانە ئامادەییان هەبێ بۆ حەلکردنی چەند پرسیارێک
إن شاء اللَّه دەست دەکەم بە پرسیاردانان.

(لای من چەندێتی گرنگ نیە ، گرنگ گەر کەمیش بن ئیستفادە بکەن)
10🔥1
ئامادەیت بۆ ڕاهاتن و شارەزابوونی زیاتر
ڕۆژانە چەند پرسیارێک شیکار بکەیت کە ڕۆژانە لێرە دایئەنێین؟
Anonymous Poll
64%
بەڵێ
38%
نەخێر تا کاتی دەوام
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2
بیرهێنانەوە

یەکتربڕینی ئاسۆیی واتە:

①ئەو شوێنەی کە تێیدا وێنەکە تەوەرەی x دەبڕێت. خاڵەکەی لەسەر شێوەی
(x,0)
دەنوێنرێت.

②ئەو شوێنەی کە تێیدا بەهای y (f(x)) سفرە.
f(x)=0 ⬌ y=0
4👏2
یەکتربڕینی ئاسۆیی و ستونی نەخشەی f(x)=x³-8 بدۆزەوە:

أ.
ی.ستونی:y=8
ی.ئاسۆیی:x=-2

ب.
ی.ستونی:y=-2
ی.ئاسۆیی:x=8


ج.
ی.ستونی:y=8
ی.ئاسۆیی:x=2√2

د.
ی.ستونی:y=-8
ی.ئاسۆیی:x=2
بیرهێنانەوە

یەکتربڕینی ستونی واتە:

①ئەو شوێنەی کە تێیدا وێنەکە تەوەرەی y دەبڕێت. خاڵەکەی لەسەر شێوەی
(0,y)
دەنوێنرێت.

②ئەو شوێنەی کە تێیدا بەهای x هەمیشە سفرە
x=0
تێبینی:

هەر نەخشهیەک دەکرێ یەک یەکتربڕینی ئاسۆیی یان دوو یان زیاتری هەبێ ، دەشکرێ نەخشەکە یەکتربڕینی ئاسۆیی هەر نەبێت.

هەر نەخشەیەک گەر یەکتربڕینی ستونی هەبێت تەنها یەک دانەی هەیە(واتە دوو و سێ و زیاتر نیمانە ، تەنها یەک دانە) ، یانیش نەخشەکە هەر یەکتربڕینی ستونی نیە..
3