ئەندێشە،/اندیشە
37 subscribers
259 photos
75 videos
73 files
45 links
کانالی برای روشنگری فکری فرهنگی.سیاسی اجتماعی،
کاناڵێک بۆڕون کردنەوەی هزری.کلتوری کۆمەڵایەتی و سیاسی،تێکست،دەق،لێکۆڵینەوە،مقالە،ویدیو،کتاب.
بەدوزمانی کوردی فارسی.
Download Telegram
ئەگەر ڕۆژێ خوا ببینم ئەمە ئەبێت پرسیارم
وتت کەمن لەم دونیایە،خاوەنی ڕحم وغفارم
ئەم جیهانەت،پڕە لەزوڵم وستم وچەوسانەوە
تۆش،بۆزاڵم،خاوان ڕحمو لێبوردەی،کردگارم،؟

ئامانج باران🌻🍂

@xazanepaeiz
زادەی زەمەنێکم پڕ لە غەدر
غەدار تر خۆمم لە سوچێکی بێ دەنگی دا وناتەقمەوە
تاقرمەی حەقیقەت ببێتە ڕوناکی
ئەم زوڵمەتە سەگ بی خوا
خەفەت خیفتی کردین
بزەیەک ناچۆڕێتەوە بەدمان دا
تا لیکاوی ئەم هەمو بوغزە لێومان تەڕکات ولە ترەکین خەلاسمان بێت.
خالیس نابینەوە
بەقوڕە سوریش بیسمیلمان نایە
وا بەخیانەت پیس بووووییین
تەنانەت سەگیش پێمان ناوڕێ
چۆڵترین ئاوای کەسی لێ وەخەبەر نایە
لە بێ خەبەریمان کەشکەک
بەتسبێحێکی ڕیشنەوە
سەڵاوات ئەژمێرێ یک دوو سێ تا هەزار.....
دەرزیلۆکەکەی ئەگوازێتەوە نزیکە خەتمێک بکات.
خاتیمەت دێ وڕەنگە نۆبەمان بێت
ئەگر ئەمجارەش لێمان نەڕفێنن و
بە پەمۆ نا ڕەنگە بە پەڕی چۆلەکە یەک یەک
غیرەتمان ب خەسێنن
تاخەسیو ترین خەساوو بین بۆخۆش خزمەتی لەحەرەمی ئالی سوڵتاندا.
ڕقمان لە ئازادی بێت
لە بڵندگۆی مزگەوتەوە لە منارە بەرزە کانەوە بە دیموکڕاسی دا بڕشێینەوە
تاریف لە ژێر دەستەی بکەین و
سەر بەخۆی قێزەون.....
لە ژێر هەرچی سوژن ونەقیزەو تەختەو بزارمارە بێ نەقەونوق
تەنیا گلەی لە نەبوونی ڕۆن وبرنج وپڵاوو نەبێ
گرانی باگەردنمان دابێنێ وگەردنمان کەچ وەکوو قەفی گۆچان خوا گەورەیە
سەری ئەوان سڵامەت سەرمان بۆچیە ئاخر
سەری کڵاوەی ئەتۆم خۆششش
خوایە ئێمە ڕازین بەڕەزایان
ڕەزا گران خۆمانین
ڕازین بە هەرچی خۆ کوژی وکۆڵبەرو هەڵواسین وڕق وقیین ومین وئاوارەی وخنکان لە زەریایی بێ گانەش دا مەرگێ بەشەرافەت نەبێ
بێ شەرەفی کەرامەتمان دەخوات
بەتۆ چی بەمن چی بە ئەوچی چی چی چی.؟
دزیان عەقڵ وبیرو ئەندێشەمان....
ئێمە هەر شەڵاڵین لە جوێن و
سەرێکە بێ کڵاوو
کڵاومان پێ سەرخۆشمان ناکرێ دەزانی...؟؟

ئامانج باران🌻🍂
الساسانیون كانوا كوردا ولم یكونوا فرسا

ساسانیەکان کورد بوون فارس نەبوون

بەشی یەکەم

نووسینی: دکتۆر مەهدی کاکەیی

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە : شوان خۆشناو

زۆرینەی ڕەهای مێژوونووسانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ساسانییەکان بە فارس دەزانن، لە کاتێکدا سەرچاوە مێژووییە متمانە پێکراوەکان بە شێوەیەکی بێلایەن پشتڕاستی دەکەنەوە کە ساسانییەکان سەر بە گەلی کوردن. پێویستە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ گەلی دێرینی کورد بکرێت و ڕاستیە مێژووییەکان بە شێوەیەکی بابەتیانە وپیشەیی نیشان بدرێت دوور لە خواستی کەسێتی و ئاشوبگێری ڕەگەزپەرستانە .
ئەم بەڵگانەی خوارەوە دەیسەلمێنن کە بنەماڵەی دەسەڵاتداری ساسانی بنەماڵەیەکی کورد بووە:
1- زێدی باپیرە گەورەی ساسانیەکان (ساسان) کوردستانە ، دوای ئەوەی پێشبینیی کردووە کە نەوەکانی حوکمڕانی ئاریانا دەکەن، هەڵاتووە ڕووی لە وولایەتی فارس کردووە [1] [2]. بەم شێوەیە دەبینین کە (ساسان) کورد بووە و فارس نەبووە و خەڵکی وولایەتی فارس نەبووە، بەڵام بە ڕەچەڵەک خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ پاشای کیانی (بەهمەن) کوڕی (ئەسفەندیار) کوڕی (گۆشتا سپ)ە کە ئەو ڕەچەڵەکەش گوماناویە . ساسان شوانی ئاژەڵی ووشتری یەکێک لە سەرمایەدارەکان بووە [1]. (دهخدا) لە ئینسایکلۆپیدیاکەیدا (زانیارینامە - موسوعة ) دەڵێت باوکی پاشای ساسانی (ئەردەشێر) شوانی (پاپگانی کوردی) بووە [3].
دکتۆر ڕەشید یاسەمی مامۆستای زانکۆی تاران باس لەوە دەکات کە (ساسان) باپیرەی (ئەردەشیرە) ، لە خێڵی (شوانکا‌رە) ی کوردیە و دایکی (پاپگان - Papagan) کچی یەکێکە لە سەرانی عەشیرەتی (بازڕەنگی) کوردیە . شوێنی ئەم خێڵە ناوچەیەکی کوردیە لە وولاتی فارس . هەروەها یاسەمی درێژە بە قسەکانی دەدات و دەشڵێت دەتوانین بڵێین (ئەردەشێر) کوردە[4].
پاپگان کوڕی ساسانە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێک لە ماڵەکانی ئاگری ( ئاناهیتا – ناوی پەرستگاێکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانیەکان وساسانیەکان) . پاپگان کوڕێکی هەبووە ناوی لێناوە (ئەردەشێر )Ardashir کە هەڵسا بە دامەزراندنی دەوڵەتی ساسانی . ( ئەردەشیری یەکەم ) لە شاری( پێرسی پۆلیس ) لە وولایەتی فارس لەدایک بووە کە پێشتر ساسانی باپیری کۆچی بۆ ئەوێ کردبوو . ئەردەشێر حەزی لە ژیانی سەربازی بوو ، بووە بە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی. برایەکەی فەرمانڕەوایی ویلایەتێک بوو، بەڵام ئەردەشێر لە دژی براکەی ڕاپەڕی و ناچاری کرد دەستبەرداری دەسەڵاتەکەی بێت. ئەردەشیر دوای گرتنی دەسەڵات، وولایەتەکەی خۆی فراوانتر کرد و کەناراوەکانی کەنداوی هورمز، ئیلام، ئیسفەهان و میدیای گرتەوە.
2- فراوانبوونی وولایەتەکەی ئەردەشێری یەکەم ، دوا پاشای ئەشکانیەکان (ئەردەوانی پێنجەم )ی نیگەران کرد، بۆیە هەڵسا بەناردنی نێردراوێک کە نامەیەکی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو بۆ (ئەردەشێر)، کە تێیدا سووکایەتی بە ڕەچەلەک و بنەچەی خێزانەکەی کردبوو . کاتێک پاشای ساسانی (ئەردەشێر) ئەو نامەیەیە ئابڕوبەرەی خۆێندەوە لە کۆشکی پاشایەتی بە ئامادەبوونی دەست و پێوەندەکانی . لە نامەکەدا ئەمانەی خوارەوەی تێدابوو: ( تۆ سنووری خۆت بەزاند مەرگی خۆت نزیک کردەوە ئەی بەچکە کورد تۆ لە ژێر دوار (خێمە – چادر) گەورە بووی و پەروەردە کراوی ، کێ ڕێگەی پێدایت ئەو تاجە لەسەر بکەیت؟) . هەریەک لە (الطبري) [5] و( ئیبن الأثير) [6] ئاماژەیان بەو نامەیە کردووە . لە نامەکەی پاشای ئەشکانی بەڕوونی پشڕاستی دەکاتەوە کە بنەماڵەی دەسەڵاتداری ساسانی بنەماڵەیەکی کورد بوونە .
ناوزڕاندن و سوکایەتی پێکردنی پاشاکانی ساسانی تەنیا لە لایەن ( ئەردەوانی پێنجەمی ئەشکانیەوە ) نەبوو بە هۆی ئەوەی کە بە ڕەچەڵەک کوردن بەڵکو پاشای ئەرمینیا و ئازریێجانیش لە سەردەمی دەوڵەتی ساسانی ، (بەهرام چۆپین ) کە کوڕی (بەهرام گۆشتاسپ ) بوو ئەویش سوکایەتی بە پاشای ساسانی (خەسروی دووەم "پەرویز" ) کردووە هەر لەبەر ئەوەی کورد بوو کاتێک (بەهرام) هەوڵی دا جەڵەوی دەسەڵات لە پاشا (خەسروی دووەم ) ، وەربگرێت و پێی ووت (ئەی کوڕی زینا تۆ لە ژێر دەوار (چادر- خێمە) پەروەردە بووی [7] .
3- ساسان سەر بە هۆزی (شوانکارە) ی کوردی بووە، کە ئەندامەکانی ئەو هۆزە سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ بوونە . لە کۆتایی سەردەمی بۆهییەکان ، هەستان بە دامەزراندنی زنجیرە فەڕمانڕەواییەکی کوردی بەناوی ( ئەتابکە ، پادشاکانی شوانکارەی کورد لە ووڵاتی فارس) [8]. هەروەها ڕۆژهەڵاتناسی نەمساوی ( ئێدوارد کارل ماکس ڤۆن زامباوەر) لە کتێبەکەیدا بەناوی ( معجم الٲنساب والٲسرات الحاكمة في تاریخ الاسلامي ) ئاماژە بەوە دەکات کە ئەندامانی هۆزی (شوانکارە) دەگەڕێنەوە سەر ڕەچەڵەکی دامەزێنەری دەوڵەتی ساسانی (ئەردەشێر پاپەگان)، کە هاوسەرەکەی ساسان کچی شێخێکی خێڵی بازڕەنگییە، کە هاوکات سەر بە هۆزی شوانکەرەیە [9].ئەم بنەماڵەیە لە ناوچەیەکی کوردی گەورە بوونە ، کە دەکەوێتە ووڵاتی فارس .
4- هەروەها یاقوت الحمەوی لە کتێبی ( معجم البلدان - فەرهەنگی وڵاتان )، کە لە ساڵی 1224 تا 1228[10] خەریکی نووسینەوەی بووە ، دەڵێت ، کاتێک سوڵتانەکانی ساسانی، شاری مەدائینیان دروستکرد، لە ناو مەدائین گەڕەکێکیان دروستکرد، ناویان لێنا . "کورد ئاباد"، وەک شانازییکی نەتەوەیی کە سەر بە گەلی کوردن بە مانای ئەوەی کە ئەو " گەڕەکە دروست کراوە لە لایەن کورد " وە هەروەها بێجگە لە گەڕەکی (کورد ئاباد ) شەش گەڕەکی تریش لە شاری مدائین ئاماژەی پێدەکرێن .
ئەوە شایانی باسە ناوی ڕاستەقینەی شاری (مدائین) .(مادیان)ە، کە ناوێکی کوردیە ، پێک دێ لە ووشەی (ماد) واتە (میدی) وە پاشگری (ان) لە زمانی کوردی بۆ کۆ بەکاردێ کەواتە (مادیان) بە زمانی کوردی واتە (مادەکان یان میدیەکان ) کە دەکاتە باپیرە گەورەی کوردەکان . ناوی کوردی ئەم شاره له لایه ن عەرەبەوه له (مادیان) بۆ (مدائن) گۆڕدرا و فارسەکانیش ناویان لێنا (تەیسەفون). هەروەها پاشای ساسانی، ئەردەشیر، شارێکی تایبەتی بۆ کورد دروستکرد لە نزیک شاری موسڵی ئێستا، ناوی لێنا "بوز ئەردەشیر" [11].
هەروەها پاشای ساسانی (قوباد) و (ئەنوشیروان) زیاتر لە سی (٣٠) شاریان لە دەشتی (ئاران) دروست کرد، یەکێک لە شارەکان ناوی (مەلازکورد) بوو [12][13]. هەروەها ناونانی گەڕەکێک لە پایتەختی ساسانی و دروستکردنی شارە کوردییەکان لەلایەن ساسانییەکانەوە، بەڵگەی زیاترن بۆ ئەوەی ساسانییەکان کورد بوون.
5- پاشاکانی ساسانی نازناوی" خاسرەو "یان پێدەدرا. ووشەکە لە دوو بڕگەی کوردی پێکدێت "خاس" کە لە زمانی کوردیدا بە واتای "باش" ە [14] وە ووشەی "رەو" بە واتای " هەڵسوکەوت یان ڕەفتار" دێت لە زمانی کوردیدا، بەم شێوەیە وشەی " خەسرەو" بە واتای "هەڵسوکەوتی باش" واتە "کەسێکی ڕێزدار، خاوەن پێگە " فارسەکان ئەم نازناوەیان لە کوردیەوە وەرگرتووە و کردوویانە بە " خوسرەو "، ؟ ووشەی "خاس" و "راو" لە زمانی فارسیدا بوونیان نییە، عەرەبیش لە لای خۆیان ئەم وشەیەیان گۆڕیوە بۆ "كِسرى أو كَسرى" " واتە " کیسرا یان کەسرا ". بەم شێوەیە ، نازناوی کوردی پاشاکانی ساسانی ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە سەر بە گەلی کوردن.
ئەوی جێگەی سەرنجە زۆر کەس بەهەڵە بیردەکەنەوە کە ناوی پاشای ساسانی " کیسرا " بووە ، کە لەو ماوەی دەسەڵاتەکەی شەڕی قادسیە ڕووی دا، لە کاتێکدا ووشەی " کیسرا " نازناوی هەموو پاشا ساسانیەکانە نەک ناوی یەکێکیان ، کە هاوتایە لەگەڵ وشەی "شکۆمەندی"، " شانازی" و "بەرزی" کە ئێستا لە کاتی قسەکردن لەگەڵ پاشا و سەرۆک کۆمارەکان و شازادەکان بەکاردەهێنرێن. زۆرێک لە پاشاکانی گەلانی تر نازناوی تایبەت بە خۆیان هەبوو وەک ساسانیەکان، بۆ نموونە پاشاکانی ڕۆمان پێیان دەگوترا “قەیسەر”، پادشا قبتیەکان پێیان دەگوترا " فیرعەون "، پاشای تورکەکان پێیان دەگوترا "خاقان " ، پاشاکانی یەمەن پێیان دەگوترا " توبەع " " تبع " ، نازناوی پاشاکانی حەبەشە " نەجاشی " بوە و نازناوی پاشاکانی میسریش " عەزیز" بوە و هتد.
6- پادشاکانی ساسانی ناویان کوردی بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کورد بوونە وەک لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە :

ٲ- ناوی سێ پادشای ساسانی (یەزدکورد) بووە، کە لە دوو وشە پێکهاتووە ؛ (یەزد)، کە ئاماژەیە بۆ ئاینی یەزدانی (الیزدانیة) کە ئاینی بنەماڵەی دەسەڵاتداری ساسانی بووە ، وشەی (کورد) کە ئاماژەیە بۆ بنەچەی کوردیەتی ساسانیەکان .
ب - ناوی دوو پادشای ساسانی (خەسرەو) بووە وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، وشەکە لە دوو وشەی کوردی پێکهاتووە؛ "خاس" کە لە زمانی کوردیدا بە واتای "باشە" [9] و وشەی "ڕەو" کە بە واتای "هەڵسوکەوت یان ڕەفتار" لە زمانی کوردیدا، بەمجۆرە وشەی " خەسرەو" بە واتای "هەڵسوکەوتی باش" واتە "کەسێکی بەڕێز، خاوەنی ئاست و پێگەی بەرز".
ج - ناوی دوو پادشای ساسانی (ئەردەشێر Erdeşîr) بووە، کە پێکهاتووە لە وشەی مادی (ئەردە) کە بە واتای (باش) دێت و ووشەی (شێر) کە بە واتای (شێر) دێت، بۆیە ناوەکەیان بە واتای (شێرە باشەکە) دێت . شایانی باسە کە مادەکان باپیرانی گەلی کوردن.
د - ناوی یەکێک لە پادشا ساسانییەکان (فەیروز Feyrûz) یان (پیرۆز Pîroz) بوو، کە ناوێکی کوردییە و بە واتای (بەختەوەر) یان (پیرۆزکردن) دێت.
هـ - ناوی چوار پادشای ساسانی (هرمز Hormized ) (هورامەزدا ) بوو، کە ناوێکی ئاریە وەرگیراوە لە ناوی (هۆرمیس) کە خواوەندێکی باپیرانی کوردی سۆمەرییەکانە . لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەم ناوە لە نێو گەلانی ئاریدا گۆڕاوە بۆ(هورئەمزداHuramzda) یان (مەزدا Mezda ). هەرچەندە ئەم ناوە دوای ئەم گۆڕانکاری بەسەردا مانای ڕەسەنی خۆی پاراستووە لە ناو گەلانی ئاری پاش ئەوەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە ، هەر بە مانا ڕەسەنەکەی ماوەتەوە کە بە مانای (خوداوەند - ٳلە) دێت .
ج - ناوی چوار پادشای ساسانی (بەهرام) یان (بارام) بووە، ناوی دووی تریش (قوباد) بووە. ئەم دوو ناوە ناوی کوردین ، ناوی یەکەم بە واتای (زیرەک) و دووەمیان بە واتای (پادشا) دێت .
7. هەندێک ناوی ساسانی هەن کە تا ئێستاش لە نێو کورددا لە کوردستان باون ، بەڵام سنووردار نەکراوە بۆ نمونە، ناوی (خامانی)[14]. ئەو ناوە ساسانیە لە زمانی فارسیدا بوونی نییە. تا ئێستا کەسانێکی کورد هەنە بە مێینە و نێرینەوە هەڵگری ئەم ناوەن .
8 - (حەسەن پیر نیا) دەڵێت ساسانیەکان پێشتر بە (میدیەکانیان ) دەووت (مایی ) [15]. ئەم ناوە تا ئێستاش بە کاردێت بۆ ڕەگەزی نێری کورد سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 2500 ساڵ بەسەر نەمانی ئیمپراتۆریەتی مادەکان ، بۆ نمونە ناوی (مایخان). وشەی "خان" بە ناوی " مای" وەیە، کەسێک بەتەنها بە ناوی "مای" ناوی نەهێنراوە، بەڵکو سیفاتی "خان" ی بۆ زیاد دەکرێت، کە هاوتایە لەگەڵ وشەی " شکۆدار" یان "ڕێزدار" . کە لە ڕۆژی ئەمڕۆدا بەکاردێت بۆ قسەکردن لەگەڵ پاشا و سەرۆکی دەوڵەتان ، چونکە میدیەکان کوردی خانەدان بوون ، ئەوەی شایەنی باسە ناوی میدیەکان (مادا) بە واتای (گەورە) یان (مەزن) دێت بە زمانی میدیای [a]
ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەلێن کاتێک عەرەبەکان کوردستانیان داگیرکرد، ناوی (ماهات) یان لە سەنتەری دەسەڵاتی میدیەکان نا، وەک چۆن (ماە) ناوی میدیەکانە [b] وە پاشگری (ات) بەکارهاتووە بۆ بە کۆکردن لە زمانی عەرەبیدا. (البلاذري) باس لەوە دەکات، دوای داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عەرەبەکانەوە لە سەردەمی ئیسلامیدا، بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان دابەشکران بەسەر چەند ناوچەیەکدا و، باج (جزية - سەرانە) لە هەموو ناوچەکان وەردەگیرا و دەنێردرا بۆ بۆ ئەو موسڵمانانەی کە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا دەژیان [16]. هەروەها عەرەبەکان ناوی (ماە الکوفة ) یان لە شاری (دەینور) و دەوروبەری نابوو و هەروەها ئەو (جزیة) لەو شارە و دەورو پشتەکەی وەردەگیرا دەیاندا بە شاری (الكوفة ) . هەر لەبەر هەمان هۆکار ناویان لە شاری نهاوەند نابوو (ماە بەسرا ) هەروەها ئەو جزەییەی (سەرانە ) لە شاری نهاوەند بە دەستدەکەوت دەدرا بە دانیشتوانی شاری (البصرة ) ئەوانەی ئیسلامبوونی خۆیان ڕاگەیاندبوو پاش داگیرکردنی عەرەبی ئیسلامی ، بەم شێوەیە سەنتەری میدیا دابەش کرا لە لایەن داگیر کەرە عەرەبەکان بۆ (ماە الکوفة و ماه البصرة ) .
9 - بنەماڵەی فەزلەوی ( الفضلویة ) ساڵی ( 1155 – 1432 م) ئیماړەتی فەزلەویان دروست کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی شوانکارەی کوردی . ئەندامەکانی ئەو بنەماڵەیە سەر بە نەوەی پاشای ساسانی بوونە . ئەندامەکانی فەرمانڕەوایی ئەو ئیمارەتە کورد بوونە کەواتە باپیرە گەورەیان ساسان بووە . ئەوەی شایانی باسە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لوڕستان دامەزراوە و بۆ ماوەی ۲۷۷ ساڵ حوکمڕانیان کردووە ئەو ئیمارەتە لوڕستانییە لەخۆگرتووە دڕێژ بۆتەوە تا شاری ئەسفهان و هەندێک ناوچەی خۆزستان و شاری بەسراشی گرتۆتەوە .
10- لە کۆتایی سەردەمی بۆیهیەکان ، هۆزی شوانکارە هەڵسان ئیمارەتێکی کوردی دروستکرد بە ناوی (ئەتابکە ، پاشاکانی شوانکارەی کورد لە ووڵاتی فارس) [8] هەروەها ئەندامەکانی هۆزی شوانکارە دەگەڕێنەوە بۆ (ئەردەشێر کوڕی پاپگ کە دامەزرێنەری دەوڵەتی ساسانیە) [9] دامەزراندنی ئیمارەت لەلایەن ئەو هۆزە کوردیە ساسانیە ئاماژەێکی روونە کە ساسانیەکان کورد بوونە .
بۆ ئەوەی درێژە بە بابەتەکە نەدەین هەندێک بەڵگەمان خستۆتە ڕوو کە دەسەلمێنن ساسانیەکان کوردن لە بەشی دووەم بەڵگەی زیاتر دەخەینە ڕوو .

المصادر : سەرچاوەکان :
1. أبو القاسم الفردوسي. شاهنامه ملحمة الفرس الكبرى. ترجمة سمير المالطي، صفحة 133، 134.
2. ابن البلخي. فارسنامه، فصل احوال شبانكاره و كُرد و فارس. طبع اوروپا، صفحه 146.
3. دهخدا، على اكبر. لغتنامه. جلد سوم، چاب دانشگاه تهران، سال 1345 ﻫ ق، صفحه 3843.
4. غلامرضا رشيد ياسمي. كُرد و پیوستگی نژادى وتاريخى. سال 1369 هـ ق، صفحة 171 .
5. ابو جعفر محمد بن جرير الطبري. تأريخ الرسل والملوك. المجلد الثاني، المطبعة الحسينية، مصر، 1336 هـ، صفحة 57.
6. إبن الأثير. الكامل في التاريخ، المجلد الأول، صفحة 133.
7. ابو جعفر محمد بن جرير الطبري. تأريخ الرسل والملوك. المجلد الثاني، المطبعة الحسينية، مصر، 1336 هـ، صفحة 138.
8. ابن البلخي. فارسنامه، فصل احوال شبانكاره و كُرد و فارس. طبع اوروپا، صفحة 150 – 153.
9. زامباور. معجم الأنساب والأسرات الحاكمة في التاريخ الإسلامي. إخراج: الدكتور زكي محمد حسن بك و حسن أحمد محمود. ترجمة قسم من فصول الكتاب: الدكتورة سيدة إسماعيل كاشف و حافظ أحمد حمدي و أحمد محمود حمدي، دار الرائد العربي، بيروت، 1980 م، صفحة 351 – 352.
10. ياقوت الحموي. معجم البلدان. المجلد السابع، صفحة 413.
11. لي سترنج، ك. بلدان الخلافة الشرقية. ترجمة بشير فرنسيس وكوركيس عواد، مطبوعات المجمع العلمي العراقي، مطبعة الرابطة، بغداد، 1954.
12. الشيخ شمس الدين أبي عبدالله محمّد أبي طالب الأنصاري الصوفي الدمشقي. نخبة الدهر في عجائب البر والبحر. طبع مدينة بطربورغ، سنة 1865، صفحة 190.
13. دهخدا، على اكبر. لغتنامه. جلد دوم، چاب دانشگاه تهران، سال 1345 ﻫ ق، صفحه 1631.
14. دهخدا، على اكبر. لغتنامه. جلد هفتم، چاب دانشگاه تهران، سال 1345 ﻫ ق، صفحه 9953.
15. حسن پیرنیا. تاریخ ایران باستان یا تاریخ مفصل ایران قدیم. جلد اول، با مقدمه و شرح: محمدابراهیم باستانی پاریزی، تهران، دنیای کتاب، 1362 ﻫ ق، صفحه 48.
16. البلاذري (2010). فتوح البلدان، صفحة 375.
a. Tavernier, Jan. Iranica in the Achaimenid period (ca. 550 – 330 B.C.): Lexicon of Old Iranian. Peeters Publishers, Louvian, Belgium, 2007, p. 558.

b. Browne, Edward G. (1919). A literary history of Persia: A literary history of Persia from the earliest times until Firdawsi. T. Fisher Unwin Ltd, London, page19 portal=tarikh&id=2978
اگزیستانسیالیسم
زبان
دریافت پی‌دی‌اف
پیگیری
ویرایش
برای بحث وجود و ماهیت در فلسفهٔ اسلامی و مسیحی اصالت وجود را ببینید.
اگزیستانسیالیسم یا هستی‌گرایی (به انگلیسی: Existentialism) اصطلاحی است که به کارهای فیلسوفان مشخصی از اواخر سدهٔ نوزدهم و اوایل سدهٔ بیستم اعمال می‌شود که با وجود تفاوت‌های مکتبی عمیق در این باور مشترک هستند که اندیشیدن فلسفی با موضوع انسان آغاز می‌شود نه صرفاً اندیشیدن موضوعی. در هستی‌گرایی، نقطه آغاز فرد به وسیلهٔ آنچه «نگرش به هستی» یا احساس عدم تعلق و گم‌گشتگی در مواجهه با دنیای به ظاهر بی‌معنی و پوچ خوانده می‌شود مشخص می‌شود.

از چپ به راست، بالا به پایین؛ سورن کی‌یرکگور، فئودور داستایفسکی، فردریش نیچه، ژان پل سارتر
طبق باور اگزیستانسیالیست‌ها، زندگی بی‌معناست مگر اینکه خود شخص به آن معنا دهد. این بدین معناست که ما خود را در زندگی می‌یابیم، آنگاه تصمیم می‌گیریم که به آن معنا یا ماهیت دهیم. همان‌طور که سارتر گفت: ما محکومیم به آزادی؛ یعنی انتخابی نداریم جز اینکه انتخاب کنیم و بار مسئولیت انتخابمان را به دوش کشیم. بعضی مواقع اگزیستانسیالیسم با پوچ‌گرایی اشتباه گرفته می‌شود در حالی که با آن متفاوت است. پوچ‌گرایان عقیده دارند که زندگی هیچ هدف و معنایی ندارد در حالی که اگزیستانسیالیست‌ها بر این باورند که انسان باید خود معنا و هدف زندگی‌اش را بسازد.[۱]
اگزیستانسیالیسم از واژهٔ اگسیستانس (به انگلیسی: Existence) به معنای وجود گرفته شده‌است. سورن کی‌یرکگور را نخستین اگزیستانسیالیست می‌نامند. میان «اگزیستانسیالیسم بی‌خدایانه» و «اگزیستانسیالیسم مسیحی» تفاوت هست. از میان شناخته‌شده‌ترین اگزیستانسیالیست‌های مسیحی می‌توان از سورن کی‌یرکگور، گابریل مارسل، و کارل یاسپرس نام برد.
پس از جنگ جهانی دوم جریان تازه‌ای به راه افتاد که می‌توان آن را اگزیستانسیالیسم ادبی نام نهاد. از نمایندگان این جریان تازه می‌توان سیمون دوبووآر، ژان پل سارتر، آلبر کامو و بوریس ویان را نام برد.