امامناالشافعی
541 subscribers
786 photos
1.1K videos
125 files
643 links
اللهم غزة و اهلها

https://t.me/HarfinoBot?start=0a10f52070b8dcb
Download Telegram
مەنهەجی خوێندن

پێش باسی مەنهەج چەند شت زۆر پێویستن،
یەکەم: خۆت ساخ بکەوە بۆخوا، ئەوکات خوا یارمەتیت دەدات.
دوهەم: لای مامۆستای زاناو بەکەڵک هاتو دەرسەکانت بخوێنە.
سێهەم: بەباشی تێبکۆشە، جوان دەرسەکانت بخوێنە، هەردەرسێکت خوێند چەند جارێک دەوری بکەوە، ئەگەر پرسیارت هەبو بەدواداچونی بۆبکە، بۆئەوەی بەباشی تێی بگەی.
چوارەم: ڕۆژانە بە بەردەوام دو دەرس بخوێنە هەوڵ بدە لەهەر زانستێک دا مەتنێکی کورت لە بەربکە، ئەوکات تام وچێژ لەو زانستانە وەردەگری.

مەنهەجی خوێندن:
لەزانستی
#نحو دا، ئەم کتێبانەی خوارەوە بخوێنن:
عوامل الجرجاني
عوامل ملا محسن
شرح الأنموذج ياخود الهداية في النحو
إظهار الأسرار
الصمدية في علم العربية
شرح قطر الندى
شرح شذور الذهب
البهجة المرضية ياخود شرح ملاجامي
مغني اللبيب الباب الرابع
تێبینی: نابێ تەنیا بەم کتێبانە قەناعەت بکەن، پاشان بەدوواداچون بکەن بۆ شەرحەکانی: (ألفيّة) و (المفصّل)وشەرحەکانی، (التسهيل) وشەرحەکانی، کارێک بکەن (صرف) و (نحو) بکەنە خوێی چێشت، بەردەوام کاریان لەسەربکەن، تا تێیدا دەبنە پسپۆڕ، ئەوکات لێکدانەوەی قوڕئان وفەرمودە بۆ ئێوە مانای ڕاستەقینەی خۆی پەیدا دەکات.

لەزانستی
#صرف دا:
صرف مير
تصريف العزي المشهور بالزنجاني
شرح تصريف التفتازاني
تصريف الملا علي
شرح النظام
تێبینی: دەتوانن بەجێی کتێبی (صرف میر) مقصود يا بناء بخوێنن

لەزانستی
#منطق دا:
إيساغوجي
حاشية عبد الله يزدي

لە زانستی
#بلاغة دا:
مختصر المعاني
المطول
تێبینی: هەندێک کتێب هەن وەک کتێبی سەرەتایی بۆ ئەم زانستە، ئەوانە بۆ خوێندن نابن، بۆ وێنە: جواهر البلاغة و البلاغة الواضحة، چونکە داڕشتنەکەیان زۆر شپرزو سەقەتە، هەڵبەت مەبەستم هێنانەوە خوارەوەیان نی یە، بەڵکو مەبەستم ڕاستی بابەتەکەیە.
هەروەها بۆ زانینی زۆرتر لەم زانستەدا گرینگی بدەن بە کتێبەکانی إمام عبد القاهر الجرجاني بەناوەکانی: (دلائل الإعجاز)، (أسرار البلاغة)، هەروەها کتێبی بەنرخی سكاكي بەناوی: (مفتاح العلوم).

لە زانستی
#فقه دا:
فتح القريب
منهاج الطالبين
تێبینی: دوای خوێندنی (منهاج) هەوڵ بدەن لەسەر شەرحەکانی کار بکەن، وەک: مغني المحتاج، نهاية المحتاج، تحفة المحتاج، و..

لە زانستی
#أصول_الفقه دا
الورقات - إمام الحرمين
الوجيز - عبد الكريم زيدن
جمع الجوامع
پاشان فەقێ بۆ خۆی زۆر باشە ئیش لەسەر کتێبەکانی إمام الحرمين بکات وەک: (التلخيص)، (البرهان) و هەروەها کتێبەکانی إمام محمد غزالي وەک: (المنخول)، (المستصفى) وإمام فخر الدين الرازي وەک: (المحصول) و کتێبەکانی إمام عز بن عبد السلام وإمام القرافي بەوردی تەماشا بکەن، هەروەها کتێبە بەنرخەکەی إمام الشاطبي بەناوی: (الموافقات) مەشخەڵی ڕێگاتان بێت، ئەوە بزانن: هەرکەس لەزانستی (أصول الفقه) دا سەر دەرچو نەبێ، نهێنیەکانی شەریعەتی ئیسلام نازانێت.

لە
#حديث واتە: فەرمودکانی پێغەمبەرﷺ:
رياض الصالحين، بەلێکۆڵینەوەی تەواو.
ئەوکات کە بناغەی زانستت داڕشت، لەڕوی شەرحەکانی زانایانی ئیسلام لەسەر کتێبە حەدسیەکان زۆر بەباشی لەفەرمودەکانی پێغەمبەرﷺ حاڵی دەبن.

لە
#تفسير دا:
بەشێک لە (تفسير البيضاوي)

قسەی کۆتایی: پێم باشە وەک حورمەت بۆ زاناکانمان کتێبی (شرح العقائد)بخوێندرێ، بەڵام بۆ ئەوەی فەقێ وخوێندکارەکانمان بتوانن بەر هەڵستی ئیلحاد وبێ دینی بدەنەوە، پێویستە ئەوکتێبانەی کەبۆ وەڵام دانەوەی ئەم جۆرە بیروبڕوایانە نوسراون بخوێندرێنەوە، هەروەها دووای خوێندنی ئەم زانستانە، بەوردی تێڕوانین بۆ قوڕئان وفەرمودە بکەن، لەئەگەری نەزانینی ئەم زانستانەدا هیچ تام وچێژێک لەقوڕئان وفەرمودە ناکەن.
بابەتێکی دیکە باش بزانن ئەویش ئەوەیە: لەخوێندن دا مەیکەنە پەلەپەل وهەڵپەهەڵپ، ئەوکتێبانەی کەدەیخوێنن، وای بخوێنن کەبتوانن بیڵێنەوە بەکەسانی دیکە.
لەوە دەچێ کەسانێک بڵێن: جا ئەم هەمو کتێبە بەکێ دەخوێندرێن، ئەگەر کەسێک گرینگی نەدا بەو زانستانە حەقیانە شتی وابڵێن، ئەگەر کەسانێکیش گرینگیان پێبدەن پێم وایە ڕەخنەمان لێ بگرن وبڵێن: ئەم کتێبانە کەمن، بەڵام باوەڕتان ببێ ئەگەر ئەم کتێبانە بەباشی بخوێنن، دەبنە زانایەکی تەواو تەواو.

✍️ محمد أديبي