ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه 9ی ئابی 2023 له هۆڵی مهكتهبی سكرتاریهتی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداریم کرد رێوڕهسمی ناساندن و بڵاوكردنهوهی كتێبی (چالاكی سیاسی كورد له بهغداد له ماوهی ساڵانی 1921 تا 1958) له نووسینی مامۆستا "ئهحمهد سابیر گهرمیانی" سهرۆكی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان.
ڕێزدار "مەسرور بارزانی" ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە ( تەرخانکردن و خەرجکردنی ) گوژمەی (٦،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی (٣٤٨) پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە کابینەی نۆیەمدا (٤٥٢) ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ ٣٤٨ ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی .
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی۸ی۲۰۲۳

🔸ئاگادارایەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتدا پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو مامۆستایانە دەکەین کە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە بن داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن :
۱- ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاکی پەیمانگە ، کارەکەیان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بەنووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگەدا.
۲- دەبێت مامۆستایەکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە ووتنەوە لەقوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.
۳- ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته (CV)سیڤیەکەی لەڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشکەشبکات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنها (٨) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی سیڤیەکان لە رێکەوتی راگەیاندنەکە.
٤- سیڤیەکان(CV) دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لەڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێکەوتنیان تەنها دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.
٥- لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی تواناو ئاستەکانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی ساڵی یەکەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت، دواتر لەسەر میلاکی پەیمانگە جێگیر دەکرێن.
🔻لەرێگەی نامەی فایبەر یان وەتسئاپی ژووری ئەلیکترۆنی وەزارەت سی ڤیەکان بنێرن :
(07505103232)
(07505106262)

ئەمڕۆ هەینی ۱۱ی۸ی۲۰۲۳:
بە نوێنەرایەتی ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی جەنابیانمان گەیاندە قوتابیە یەکەمەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی ) خوێندنی کوردی لە کەرکوک. پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکەین ، بە هیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەدەنەوە.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
۱۱ی۸ی۲۰۲۳