ئالان حمە سعید -Alan Hama Saeed
11.4K subscribers
3.58K photos
74 videos
11 files
25 links
چەناڵی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی
Minster Of Education .کوردستان لە تێلگرام
Download Telegram
پوختەی کارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە🔻
ڕێبەری خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤
لە کۆی گشتیی ساڵی خوێندن وارێکخراوە کە ((کۆی گشتی بەشەوانەکانی ساڵ)) زۆر نزیک و هاوشێوەی ساڵی خوێندنی رابردوو بێت ، بۆیە کاتێک بەشەوانەیەک کەم کرابێتەوە ئەوا لە کۆی گشتیی ساڵەکە کەم نەکراوەتەوە بەڵکو لە هەفتەکە کەمکراوەتەوە . دیاریکردنی بەشەوانەی هەفتە کارێکی کارگێریی رێکخستنی پشکی مامۆستایە بۆ وانە وتنەوە، بەڵام بەشەوانەی ساڵ بۆ خوێندن و تەواوکردنی پرۆگرامی خوێندنە . سوود لە رێکخستنەوەی پشووەکان وەرگیراوە لەگەڵ رۆژانی ساڵی خوێندن کە بەمزوانە ساڵنامەی خوێندنیش بڵاو دەکرێتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2023 له‌ هۆڵی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداریم کرد رێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (چالاكی سیاسی كورد له‌ به‌غداد له‌ ماوه‌ی ساڵانی 1921 تا 1958) له‌ نووسینی مامۆستا "ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانی" سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
ڕێزدار "مەسرور بارزانی" ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا بە ( تەرخانکردن و خەرجکردنی ) گوژمەی (٦،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی (٣٤٨) پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە کابینەی نۆیەمدا (٤٥٢) ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ ٣٤٨ ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
۹ی۸ی۲۰۲۳
🔸ئاگادارایەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتدا پەیمانگەی پیشەیی حکومی (5) ساڵە بەپێی سیستەمێکی تایبەت و بەزمانی ئینگلیزی وەک یەکەم هەنگاو لە پارێزگای هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەو مامۆستایانە دەکەین کە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزییان هەیە و ئارەزوو دەکەن لەسەر میلاکی ئەو پەیمانگەیە بن داواکارییەکانیان لەسەر ئەم بنەماییانە و زانیارییانەی خوارەوە بنێرن :
۱- ئەو مامۆستایانە دەبنە میلاکی پەیمانگە ، کارەکەیان بریتی دەبێت لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو کە بۆ فێربوونی زمانەکە (بەنووسین و قسەکردن) دەبێت لە قۆناغی یەکەمی پەیمانگەدا.
۲- دەبێت مامۆستایەکە دامەزراوبێت یان فەرمانی وانەبێژی هەبێت و بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت و دەرچووی بەشی ئینگلیزی بێت، لە بواری وانە ووتنەوە لەقوتابخانەکەیدا ئاستی پێشکەوتووی هەبێت لە زمانی ئینگلیزی هەروەها هیچ سزایەکی نەبێت.
۳- ئەو مامۆستایەی ئارەزوو هەیە پێویسته (CV)سیڤیەکەی لەڕێگەی واتسئاپ یان فایبەر بە شێوەی (PDF) پێشکەشبکات لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم ئاگادارییە. تەنها (٨) ڕۆژ ماوە هەیە بۆ وەرگرتنی سیڤیەکان لە رێکەوتی راگەیاندنەکە.
٤- سیڤیەکان(CV) دەدرێنە لایەنی پسپۆڕ بۆ هەڵسەنگاندنیان لەڕووی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی، دوای چاوپێکەوتنیان تەنها دوانزە مامۆستا هەڵدەبژێردرێن.
٥- لەم دوانزە مامۆستایە بەپێی تواناو ئاستەکانیان ڕاهێنانیان لەسەر پڕۆگرامی ساڵی یەکەمی خوێندنی پەیمانگەی پیشەیی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێت، دواتر لەسەر میلاکی پەیمانگە جێگیر دەکرێن.

🔻لەرێگەی نامەی فایبەر یان وەتسئاپی ژووری ئەلیکترۆنی وەزارەت سی ڤیەکان بنێرن :
  (07505103232)
  (07505106262)
ئەمڕۆ هەینی ۱۱ی۸ی۲۰۲۳:
بە نوێنەرایەتی ڕێزدار "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی جەنابیانمان گەیاندە قوتابیە یەکەمەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی ) خوێندنی کوردی لە کەرکوک. پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکەین ، بە هیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەدەنەوە.

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
۱۱ی۸ی۲۰۲۳