ئالان حمە سعید -Alan Hama Saeed
11.4K subscribers
3.58K photos
74 videos
11 files
25 links
چەناڵی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی
Minster Of Education .کوردستان لە تێلگرام
Download Telegram
یەکشەممە ٣٠ ی ٧ ی ٢٠٢٣ ، زاخۆ :
سەردانی بەڕێز گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و کۆبونەوەیەک لەگەڵ پەروەردەی گشتیی و سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە زاخۆ .
یەکشەممە ؛ ٣٠ ی ٧ ی ٢٠٢٣ : زاخۆ
بە ئامادەبوونی بەڕێزان گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و راوژکار و چەند بەڕێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی زاخۆ ، قوتابخانەیەکی نوێ ١٢ پۆلی مان لە گەرەکی ( تلکەبەر ) لە زاخۆ کردەوە کەلەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان / وەزارەتی پەروەردە دروستکراوە ، لە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ نزیکەی ٤٥٠ قوتابی لێی سودمەند دەبێت.
پوختەی کارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە🔻
ڕێبەری خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤
لە کۆی گشتیی ساڵی خوێندن وارێکخراوە کە ((کۆی گشتی بەشەوانەکانی ساڵ)) زۆر نزیک و هاوشێوەی ساڵی خوێندنی رابردوو بێت ، بۆیە کاتێک بەشەوانەیەک کەم کرابێتەوە ئەوا لە کۆی گشتیی ساڵەکە کەم نەکراوەتەوە بەڵکو لە هەفتەکە کەمکراوەتەوە . دیاریکردنی بەشەوانەی هەفتە کارێکی کارگێریی رێکخستنی پشکی مامۆستایە بۆ وانە وتنەوە، بەڵام بەشەوانەی ساڵ بۆ خوێندن و تەواوکردنی پرۆگرامی خوێندنە . سوود لە رێکخستنەوەی پشووەکان وەرگیراوە لەگەڵ رۆژانی ساڵی خوێندن کە بەمزوانە ساڵنامەی خوێندنیش بڵاو دەکرێتەوە.