شێخ احمد کاکە محمود
13.8K subscribers
6.58K photos
5K videos
2 files
3.02K links
بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمی شێخ احمد کاکە محمود لە تلیگرام.
کەناڵێکی رۆشنبیری گشتیی ئیسلامییە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
Download Telegram
أنس (رضي الله عنه) دەفەرمووێت:
پێغەمبەری خوا ﷺ بە فاطمەی (رضي الله عنها) فەرموو:
چی ڕێگریت لێدەکات گوێ بگریت لەم ئامۆژگاریەی کە دەیکەم، کچی خۆم بەیانیان و ئێواران بڵێ:
(يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغيثُ أَصْلِحْ لِي شَأْنِيَ كُلَّهُ وَلاَ تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ). رواه النسائي

واتە: ئەی ئەو کەسەی کە بەردەوام زیندوویت، بەڕەحمەتی خۆت داوای فریاکەوتنت لێ دەکەم و کار و بارم چاک بکە و بە ئەندازەی چاو تروکانێکیش هیچ فەرمانێکم مەدە دەستی خۆم.

پێشەوا ابن قيم (رحمه الله) دەفەرمووێت: ناوی (الحي القيوم) کاریگەریەکی تایبەتی هەیە لە وەڵام دانەوەی دوعا و لابردنی غەم و خەفەت و ناڕەحەتییەکان. هەر بۆیەش پێغەمبەری خوا ﷺ زۆر جار لە کاتی دوعاکردندا فەرموویەتی: (یاحی و یاقیوم).

#فەرمایشتی_رسول_اللەﷺ
#کاریگەری_ناوی_اللە

@ahmadkakmahmood
ووشەی ئەگەر دەرگا لە شەیتان دەکاتەوە

هاوەڵی بەڕێز أبي هريرة (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەر ❪️ﷺ❫ فەرمووی: خۆگر و حەریسبە وهەوڵبدە بۆ ئەوەی سودی بۆت هەبێت، وە داوای یارمەتی لە خودا بکە و شکست مەهێنە،

ئەگەر شتێکت بەسەردا هات مەڵێ: ئەگەر فڵان کارە و فڵانم کارم کردبا، فڵان ڕووداو و فڵان ڕووداو نەدەبوو،

بەڵکو بڵێ: خودا بڕیاری داوە و ئەوەی خۆی بیەوێت هەرئەوە دەبێت، چونکە ئەگەر دەرگا لە شەیتان دەکاتەوە

هاوەڵی بەڕێز ابن مسعود (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: ئەگەر قەپ بکەم با پشکۆی ئاگرێکدا پێم باشترە، لەوەی کە بەقەدەرێکی خوا بڵێم خۆزگە وانەبوایە وام نەکردایە .

#فەرمایشتی_رسول_اللەﷺ
#پێشینە_چاکەکان

@ahmadkakmahmood