هێلانەی خۆشەویستی
6.92K subscribers
2.48K photos
5.24K videos
116 files
185 links
🌹🌹

🎀 هەندێک جار پێویستە تەنها بێدەنگ بیت و گوێ بگریت . . .🎀
🥂 هەندێک جار بە گۆرانییەک قسەکانی 🥰خۆمت بۆ دەگێڕمەوە هاوڕێکەم 🥂
عاشقی ئەوەم کە بەو گۆرانییەی کە دایدەنێم حاڵت باشتر بکەم.*🥰
👇👇👇👇
@ahaang_video
Download Telegram
وەرە بــا لەنــاو دەمت،
هەردوو لێوم بــدەم لە خاچ
با بشکێ شووشەکەی لێوم
دەمت پڕ بێ لە وردە ماچ!

#هێمن



@ahamg122
ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا

#هێمن
زۆر به‌ ئاواتم که‌ کوردستانه‌که‌م
بێ کێشه‌ بێ!
ئاشتیخوازم،
کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم ده‌وێ؟!

مامۆستا #هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
خۆزگە پیري کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم


#هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
وەرە با هەست بڪەم گەرمی لەشی تۆ.....

🖊#هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
نابێ قەت ناڵـەی جـودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیڪا چ پیاوی دەر بە دەر

بۆیە ناڵەم تێڪەڵی نەی ڪردووە
شیوەنێڪم پێیە نەی نەیڪردووە

مامۆستا
#هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
ئەمڕۆ بێ ئەوەی کە
خەوم لێبکەوێ،
شکۆفە گێلاسێکی بۆن خۆش
هاتە خەونمەوە و پێیکوتم:
دڵ ناهێشێ، دڵ دەشکێ...!


ئێستا دەزانم بۆچی
پشووم سوارە، ڕەنگە من
زۆرجار دڵم شکاوە و
بۆ خۆم نەمزایوە !

#هێمن_هەژار

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ

کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هێلانەکەی؟
نیشتمانی ئاوەدانی جوانی ڕەنگینم دەوێ

زۆر بەئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم، کوا وڵاتی پڕ ڕق و قینم دەوێ؟


#هێمن


──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
من و کونجی قەفەز ئەی داد و بێداد
ئەمن دیلم، قەلیش سەربەست و ئازاد
لە سوێ هێلانەکەم لەت‌لەت بوو جەرگم
لەتاوی گوڵ نەمام، نیزیکە مەرگم

مامۆستا #هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێسک و هەناسە و شیوەن و ماتەم نەبێ !!

#هێمن
خاک
بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل، گۆڕەپانی ھەڵگورد نیم
بەرەو بەرزی دەچم ئەگەرچی وردم
خاکی بەرپێی تێکۆشەرێکی کوردم

#هێمن

‌‎ ‎ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
کوتی هەستە لە خەو ئەشقت درۆیە
کوتی شێـعرت شەوی بـێ تارو پــۆیە،،،
کـوتم هەستام لە خەو ئەمما بە گیانت
بە هــۆشیاریــش دڵم قوربانی تــۆیە

#هێمن


──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچەکوردێکی نەشمیلم...!

#هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن!

#هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
بەڵێ سەختە، یەکجار سەختە
دووری لە ژن، نامرادی
بەڵام لە ژن خۆشەویستتر
لە لای من، ئەتۆی ئازادی!

#هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
کوتی هەستە لە خەو ئەشقت درۆیە
کوتی شێعرت شەوی بێ تار پۆیە
کوتم هەستام لە خەو ئەمما بەگیانت
بە هۆشیاریش دڵم قوربانی تۆیە

#هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
له شاییدا له وه‌ختی هه‌ڵپه‌ڕینا

له خۆشیدا له کاتی پێکه‌نینا

له کۆڕی ماته‌م و گریان و شینا

ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌بیره

#هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
دێم بەرەو هۆبه و هەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگای وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم و دەگرم باز و بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراویی خۆم له باوەش وەرگرم
دێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرم
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمه شەوڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەڕاب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەڕاب

#هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
چ ناپیاون ئەوانەی سوودپەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن

چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن

ئەگەر خوێڕی نەکا میللەتفرۆشی
لە خۆی نابینێ زاڵم خێر و خۆشی

#هێمن
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
خۆزگە وەک خۆر نەمدیبایە شەوی تار
خۆزگە تــاوێ ڕامـنەبــواردبـایـە بێ یار
خۆزگە پــیـــری کــەلـەلای نــەدەکــردم
خۆزگە لە یـەکــەم ژوانگــەدا دەمـردم

#هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌