هێلانەی خۆشەویستی
6.93K subscribers
2.55K photos
5.3K videos
116 files
189 links
🌹🌹

🎀 هەندێک جار پێویستە تەنها بێدەنگ بیت و گوێ بگریت . . .🎀
🥂 هەندێک جار بە گۆرانییەک قسەکانی 🥰خۆمت بۆ دەگێڕمەوە هاوڕێکەم 🥂
عاشقی ئەوەم کە بەو گۆرانییەی کە دایدەنێم حاڵت باشتر بکەم.*🥰
👇👇👇👇
@ahaang_video
Download Telegram
به شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
بـه ڕۆژ تاکـوو دووبــاره دێتــەوه شەو

له کاتێکــدا که دەدوێنــم ئــەم و ئــەو
ئەمــن ئەی نیشتمـان تـۆم هەر له بیره

#مامۆستا_هێمن

شەوتان هێمن دڵتان پڕ لە ترووسکەی هیوا

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌                                                 ‌ ‌‌‌    ‌
لە سەر ناچێتە دەر ساتێ
   خەیاڵی بسکی خاوی تۆ

       ئەگەرچی تێگەیشتم چاوەکەم،
             *خاوە خەیاڵی من*

#مامۆستا_هێمن‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌


──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرینی وەفاییم بۆ چیە؟ کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ...

🖊#مامۆستا_هێمن
──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─

خۆزگە وەک خۆر نەمدیبایە شەوی تار
خۆزگە تاوێ ڕام‌نەبواردبایە بێ یار.....

خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم....

#مامۆستا_هێمن
──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
ژیانم پڕ لە ڕەنجه و نامورادی

بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی

دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس

ئەتۆش مەحکوومی حەبسی ئینفرادی.

#مامۆستا هێمن"

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
.
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە!

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!

هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین

بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات!

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا

ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!

#مامۆستا_هێمن

──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
بە گولەی دوژمنانی گـــەل
دڵیشم بێـــتە ڕاوەستـــــان
لە گیـاندانا دەگــوڕێنم
بژی هەر کورد و کوردستان

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەو دەمەی ڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان

گەرچی خەڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بەچاوانم

هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو

ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە

#مامۆستا_هێمن"

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
دەبا خوێن بێ و سەران بەرێ
چەرخی کارگەیان بگەڕێ

پێدەکەنن پێدەکەنن
بە بڵێسەی ئاگری شەڕێ

کوتم کەوا بوو ئاشنا
بەشی ئێمە لەناو چوونە

کوتی نانا دوور بڕوانە
ئاســۆ ڕوونە...!

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە!

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!

هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین

بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات!

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا

ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
زەمانێکی که دەچمه سەیـری گـوڵزار
لەگــەڵ پـۆلـی ڕەفـیـقـانـی وەفــادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تـۆم هەر له بیره

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
چ خۆشه عیشق و سەرمەستی چ خۆشه
چ خۆشه ژین به سەربەستی چ خۆشه

چ تاڵه کۆیلەتی و دیلی، چ تاڵه
بە کەم بێ ژینی وا پڕ ئاه و ناڵه

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
بزەی هاتێ کوتی، ڕووناکە
ئاســۆم
وەرە جەللاد پەتت باوێژە
ئەستۆم

ئەوە پەت نێ، مـیـــداڵی
ئیفتخارە
کە بوومە قارەمــانـی میللەتی
خۆم

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
یادم بکەن،یادی منی دوور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگای خەبات

یادی منی بێبەش لە خۆشی و شادی
یادی منی سەوداسەری ئازادی


#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆز!

نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!

لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون

شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانیە!

شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!

با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شێعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شێعر

پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نیە!

دەردی دووری،،دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی!

یادی یاران و وڵاتم، ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردومه خورد و خەو

خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی!ئەدی؟!

نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم

    #مامۆستا_هێمن"


‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
مامۆستا میڪائیل بۆ چی منت ناووه
میکاییل
من بە فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
کوڵمی ئاڵ و چاوی کاڵ و سینگی بفرینم دەوێ ،،،،،،،،،

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
#کــوردم_ئـەمــن

گەرچی تووشی ڕەنجه ڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕ خال نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

گەر له برسان و بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا له سەر هەردم ئەمن

من له زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییه
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌