هێلانەی خۆشەویستی
8.08K subscribers
2.81K photos
5.63K videos
116 files
212 links
🌹🌹

🎀 هەندێک جار پێویستە تەنها بێدەنگ بیت و گوێ بگریت . . .🎀
🥂 هەندێک جار بە گۆرانییەک قسەکانی 🥰خۆمت بۆ دەگێڕمەوە هاوڕێکەم 🥂
عاشقی ئەوەم کە بەو گۆرانییەی کە دایدەنێم حاڵت باشتر بکەم.*🥰
👇👇👇👇
@ahaang_video
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وڵات زۆرە لە کوردستان
شۆخ و شەنگتر، خوێن گەرمتر
وڵات زۆرە لە کوردستان
چاوی گەشتر، ئێسک سوکتر
وڵات زۆرە لە کوردستان
قسە خۆشتر، دەس ڕەنگینتر
بەڵام ئەی کوردستانەکەم؛
وڵات نییە هەرگیز له تۆ
خۆشەویستتر.

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کە نانێک و
که‌ کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی بە حورمەت و
مشتێ هەتاوی ئارام و
بارانێکی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و
عەشقم باتێ!

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەخۆر ھەڵدێت....

#شێرکۆ بێکەس

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئێوارەم و دڵۆپ ، دڵۆپ
ئەتکێمە سەر خۆرنشینی غەریبی خۆم . . .🥀

#شێرکۆ_بێکەس

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‎‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌
‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
تەنیا هەر چرای دەس کوردایەتی
شەوی خاکەکەم ڕوون ئەکاتەوە

بە تەنیا بازووی ڕێی مەردایەتی
تەوقی گەردنم لێک ئەکاتەوە

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە خۆشەویستی هات
وەختێ کە ئاوێتە ئەبێ
لە خۆتەوە نازانی چۆن!
زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبی و لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی.

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
ئەوەندەی کوردستان تەنیام و
ئەوەندەی شاخ‌وداخ ماندووم و
ئەوەندەی دووکەڵی جگەرەم پەرتم و
ئەوەندەی دواچۆڕی ڕووباری ئەم شێعرە لێڵم و ڕۆحیشم کوولەکەی تەمێکە و
خەریکە تەق ئەکات...

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
من ئاوارەی وڵاتێکم، شارەکانی بێ پەنجەرەن، شەوەکانی بێ ئەستێرەن
ڕێگەکانی؛ قەیتانی پێڵاوی بیری گرێ کوێرەن.
من ئاوارەی وڵاتێکم، جادووگەریی
له ئەشکەوتی یاساکانیا
له گەراجی پاسەکانیا
له گیرفانی جانتای پارەی، شین و سووری پیاوەکانیا
له کیسەی مەمکی لاستیکی ژنەکانیا
له منارەی درۆکانیا،
پێشمەرگەی وشه ئەکوژن،
قەڵەمه جەنگاوەرەکان ئەخنکێنن
مێشکی "کاوه" ئەپژێنن
"ژاندارک"ی ڕسته یاخییەکان،
ئەسووتێنن ...

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
نیشتیمانم،❤️

ئەگەر دەستی راستیان بڕیم
چەپ فێر ئەکەم
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ
چەپیان بڕیم،ئەوا پەنجەی قاچەکانم رائەهێنم
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ
دووای چوار پەلی بڕاویشم
بە هاوار ناوت ئەنووسم
کە هاوار مرد
من سەرنجم فێرکردووە
که چۆن ناوت له ناو چاوی
ترس و بیمی جەلادەکانی ژوور سەرما
هەڵبکەنێ
نیشتمانم

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
ئەگەر حەزت لە بارانە، نابێ چەتری بۆ هەڵبگری
ئەگەر حەزت لە خەزانە، نابێ بۆ گەڵاکان بگری
ئەگەر حەزت لە ژیانە. نابێ لە ناو خۆتا بمری
دەبێ وەک مەلێ باڵ بگری
بۆ دوا ئاسۆی جوانی بفڕی
شاخ بکەیتە بازنەی قاچت
ئاسمان بە چاوت هەڵبگری
دارستان کۆرسی سترانت بێ
بە ڕووبار سەرچۆپییەکەت بگری
هەر چرکەیەکت ئازادیی بێ
مردیشی، بەس یەکجار بمری

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
ئه‌گه‌ر مردم
به‌خاك بڵێن:
ئیتر بۆ ئه‌به‌د مان بگرێ و
سنگی بۆ هیچ له‌شێكی كورد نه‌كاته‌وه‌،
به‌ ئاو بڵێن:
شه‌پۆلی خه‌م
بۆ چۆمی وشكی هیچ گوندێ واڵا نه‌كا،
به‌ -با- بڵێن:
كزه‌ی مه‌رگ
بۆ جه‌رگی هیچ دایكێ هه‌ڵنه‌كا،
به‌ ڕۆژ بڵێن:
هه‌تاوی ڕق
بۆ داڵانی ماڵی وڵات نه‌گیرسێنێ،
به‌ شه‌و بلێن:
په‌نجه‌ره‌ی خوا
به‌سه‌ر ده‌ستی له‌رزو به‌رزی
هیچ باوكێكا قه‌پات نه‌كا،
ئه‌گه‌ر كرا بۆ دواجاریش
به‌ خوا بڵێن:
بێته‌ خوارێ و
بۆ چه‌ند ساتێ ببێ به‌ كورد؟!...

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
ئەم دوو ڕووباره دڵداره هەتا نەگەیشتبوون به یەک هەموو ڕۆژێ هەزار شێعریان، به هەورا ئەنارد بۆ یەکتر.
ئەم دوو باڵداره دڵداره، هەتا نەگەیشتبوون به یەک هەموو ڕۆژێ هەزار شێعریان به با دا ئەنارد بۆ یەکتر.
کەچی وەختێ به یەک گەیشتن
تۆ بڕوانه، دووئاوان هەر ناڵەیەتی و
هێلانه هەر زیقەیەتی و ژووری شێعریشیان سارد و سڕ!
گەر مەم و زین، به یەکتری بگەیشتنایه
لەو ساتەوه ئەکوژانەوه...

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من كە دڵم هەندێ جار خورپە خورپیەتی و خەریكە سینەم جێ بێڵێ ئەزانم ئیتر ئەوە تۆی تووڕە بوویت و گەیشتوویتە ماڵەوە و قایم لە دەرگاكەی ئەدەی...
هەر دوابەدوایش كە هەستم كرد وا شنەیەك خەریكە بێتە ڕۆحمەوە و پەپوولەیەك بەڕێوەیە لەسەر پەلكی چاوەڕوانی و باڵ جووت كا ئەزانم ئیتر ئەوە تۆی، هاتووی ئاشتم بكەیتەوە و
لەگەڵ پۆلێ ماچی زەرد و سوورا
باوەشێكی ئاشقانەم پێدا بكەی.

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#جیلوەی_جوانی

ئەی کچەکانی ڕەنگ ئاوریشمین
لە وەرزی پاییزی مندا، تەنها باڵا، باڵای کچ و گەڵای کچ و ڕەنگی کچە، هەڵناوەرێ.

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم، وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە، لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ‌ و ون ئەبم ‌و نایەمەوە.

هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم، ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستە ئەبێ بە پێنج وردەماسی ‌و ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و ون ئەبن ‌و نایەنەوە.

ئەو وەختەی من ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام‌ و تۆ لەوێ نیت.

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
بەیانیت باش بارانەکەم!
ئەمڕۆ وشک و لارەمل و دارسێوێکی بێتاقەتم،
ئەرێ نایەیت تۆزێ بەسەرما بباری و ئەم وەڕەسبوونەم ئاو بدەی؟!

بەیانیت باش هەتاوەکەم!
ئەمڕۆ ڕۆحم سەرمایەتی و داربییەکی کزۆڵەم و هەڵئەلەرزم، ئەرێ نایەیت لەو بەرەوە هەر بۆ ساتێک چاوەکانتم نیشان بدەی؟!

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوا شێرکۆ"ی دروست کرد، تاکوو کەسێک هەبێت ئازارەکانی کورد بنووسێتەوە...

ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسوتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێ خاکم
ئەوەتەی شاخ هەیە من تلۆر ئەبمەوە
ئەوەتەی دار هەیە، لێی ئەدرێم
من لە پێش موساوە، ئاوارەم
پێش مەسیح من، خاچم
پێش قوڕەیش من زیندە بە چاڵ و
پێش حوسەین من سەری بڕاوم

#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
وەک چۆن ئاسمان، بێ ئەستێرە، یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و ئەو جوانەمەرگ، ئەچێتە ژێر گڵ!
بێ چاوی تۆش، چاوی شیعرم، کوێرە و ڕێ نەبین
بێ لێوی تۆ، ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ چین!
#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
وەکوو زریان پشوو ئەدەم بەڵام نانووم
وەکو هەڵۆ هەڵدنیشم بەڵام لووتکە قەت بەرنادەکم...

مامۆستا
#شێرکۆ_بێکەس

‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
بە بەیانیان پەپوولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام

بە نیوەڕوان پڕژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام

بە ئێواران گوڵ هەناری و
لەگەڵ ڕەنگی خۆرنیشندا ئەگەیتە لام

بە شەوانیش هەتاوەکوو گزنگ دێتەوە؛
ئەستێرەیت و
گۆرانیت و
دوا شیعرمی و
لە ناو خەوما ئەجریوێنی!