هێلانەی خۆشەویستی
7.71K subscribers
2.75K photos
5.51K videos
116 files
208 links
🌹🌹

🎀 هەندێک جار پێویستە تەنها بێدەنگ بیت و گوێ بگریت . . .🎀
🥂 هەندێک جار بە گۆرانییەک قسەکانی 🥰خۆمت بۆ دەگێڕمەوە هاوڕێکەم 🥂
عاشقی ئەوەم کە بەو گۆرانییەی کە دایدەنێم حاڵت باشتر بکەم.*🥰
👇👇👇👇
@ahaang_video
Download Telegram
#بۆ_ڕۆژهەڵات

هاتینەوە
کاروان کاروان
بـە ڕێینەوە
بــەڵێنی بێ نـیشتمانم
گیانیش بـدەین
بـە پێینەوە

ئەی نیشتمان
کە خۆر هـەڵات
هـەر دێینەوە بۆ ڕۆژهەڵات
هەنگاو هەنگاو
وەکوو هەتاو
پڕشەنگی خۆری ئازادی
تیشکی دەخاتە سەر قەڵات
ڕێگا هەروا بەردەوامە
چیا سەختە زۆر بە سامە
هەڵۆ لەبەرزایی دەفڕێ
لە داوێن قەلی نەفامە
بۆ ڕێبواری ماندوو نەناس
بێ جیاوازی
ڕێگا گەوە
تاریکانە
مانگەشەوە
کەندو لەندە و
پڕ مــەتڕسی
جارێ تێرە
جـارێ بـرسی
بەڵام ڕێبواری کۆڵنەدەر
کوانێ ترسی

هاتینەوە
پەنجەرەکان بکەنەوە
بـۆنی بەهارێکی سوور دێ
هەوارەکان ئاوەدان کەن
بۆنی بـەهار و بارانە
لەو دیوەو دیوی سنوور دێ

هاتینەوە
بشمان بڕن
وەک دار چنار
سەر لە نوێ  باڵا دەکەین
دەڕوێینەوە
ڕەگمان لەخاکی وڵات دا
ئاوی چیا دەخۆینەوە
بەڵام پێچەوانەی بەفر
بە هیچ هێزێ
ناتوێینەوە

هاتینەوە
مزگێنی بی لەمەو بە دوا
وەکوو زریان بە ناو دۆڵا
وەکو شەماڵ بە هەورازا
وەکوو خشکە لەسەر بستوو
وەکوو ڕێبوار لە ڕێبازا
کاروان کاروان
بـە ڕێینەوە
هەر دێینەوە
ناکشێنەوە
کاروان ڕۆیی
لە پیرانی شاری ژیران
لە سەردەشتی ڕووناکبیران
لەشاری گێلاس و بەفر
لە مەڵبەندی سەرکردەوە
لەشاری سنەی خوێناوی
لە مەهابادی چوارچرا
لەبۆکانی ناڵەشکێنە
لەسەقزی سڪایاڪان
لە بانەی کوردایەتی
لە مەریوانی زرێبار
لە دێگۆڵان و داڵاهۆ
لە ئەیلام و
هەتا ئەوپەری وڵاتم
شەهیدەڪان
بەرلە ئێمە بەڕێوە بوون
شۆڕەسواری ئـەو نێوە بوون
تۆزێ ماندوون
پشوو دەدەن
ڕێزیان بگرن
چونکوو ئـەوان
هەرخۆشەویستی ئێوە بوون
هەوای وڵاتیان هەڵمژی
بـە بۆنی ئـەو خاکە مەستن
لێیان گەڕێن تۆزێ بنوون
توخوا پێیان مەڵێن هەستن
بەبۆنی وڵات سـەرخۆشن
با جارێ وچانێک بدەن
تووڕەی دەستی خۆفرۆشن

هاتینەوە
ناچینەوە
کەخۆر هەڵات
هەر دێینەوە  بۆ ڕۆژهەڵات
بەرد به بەردی
ئـەو وڵاتە
دەکەین بـەژوانگەی مردن و
بـەرگیشمان دەکەین بـە خەڵات
سێبەری مەرگمان لەپێشە و
نیسێ
مەودای ئێمـەو مەرگە
بەڵام چبکەین
خەبات وایە و
ئـەوەیە مانای .......

   #مامۆستا_م_ئ_هۆگر

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌ ‌──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
           @ahaang_video
       ──═इई 🌺🌼🌺ईइ═┅─
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎