پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.37K subscribers
567 photos
115 videos
9 files
194 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#ئاگاداری...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌸

إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه‌ بەرهەمێکی ترمان لە خزمەتی کۆمەڵگا دەبێت لە ژێر ناونیشانی:-
شاخەوانی (مێژوو، پێداویستی، سوودەکانی)

لەم کتێبەدا باس لە مێژوو و پێداویستی و سوودەکانی و چۆنێتی بەڕێوەچوونی لە هەرێمی کوردستان و حوکمی ئیسلام سەبارەت بەم وەرزشە و چەند شتێکی تر کراوە...

چاوەڕوانبن...
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌸
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن...
نووسەری بەڕێز سالار عومەڕ ئەمجارەش بە بەرهەمێکی نوێیان لە خزمەتی کۆمەڵگا دەبێت لە ژێر ناونیشانی:-
دوورگەی لیتل سانت جەیمس

🔸ئەو دوورگەیەی کە بەکاردەهێنرا بۆ بازرگانی کردن بە جەستەی کچانی بچووک(قاصرات) و ئافرەتان.
🔹 خاوەنی دوورگەکە کێ بوو و ئەو کەسانە کێ بوون کە هاوبەشی تاوانەکەی بوون.
🔸 کۆمەڵێک لە ئەو کەسانە کێن کە بانگەشەی مرۆڤایەتی و مافی ئافرەت و منداڵان دەکەن و خودی خۆیانش بەشداربوون و لەم تاوانە قێزەوەنە.
🔹 گرنگی ئاینی ئیسلام بۆ مرۆڤایەتی.

💠ئەم باسانە و کۆمەڵێ باسی تر لەم کتێبەدا باسکراوە.

🌺داواکارین لە خوای گەورە لە بەڕێزیان و تەواوی خوێنەرانیش وەریبگرێت و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانیان.

🌸دەتوانن خوێنەری کتێبەکە بن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە:-

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20240119183548544782&lng=1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#بەبیرهێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌺
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن...
بەیانی ڕۆژی ڤاڵانتاینە،
ڕۆژی بەناوی ڕۆژی عیشق و خۆشەویستی،
ڕۆژی تێکدان و ئابڕووبردنی گەنجان و کچان بەتایبەت...
داواکارین لەدایک و باوک و چاودێران تەواو ئاگایان لە ڕۆڵەکانیان بێت، تا نەبنە قوربانی ئەم ڕۆژە....
خوشکی موسڵمانم لەبەر بەناو خۆشییەکی چەند خولەکی تەواوی ژیانی خۆت و ئابرووت و ئابرووی دەوروبەریشت تێکمەدە...
بەداخەوە ئافرەتی زۆر زۆر هەیە کە بوونەتە قوربانی هەمیشەیی ئەم ڕۆژە...
ئایین و ڕێزو شکۆو ئابرووت لەپێش هەموو شتێکەوەیە، گەر ڕۆیشتن بەئاسانی ناگەڕێنەوە...
کچان وەکو شوشەن کە شکێنران هیچ کات وەکو سەرەتا چاکناکرێنەوە...

بەناوی ئازادی تاکەوە ئابرووی چەندین ساڵەی خانەوادەو خۆت لەناو مەدە...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئاگادارییەکی گرنگ.

💠ئەم شەو (شەوی 15شعبانە)💠

خوا سبحانە لەشەوەی 15شعبان لە تاوانی هەمو موسڵمانێك خۆش دەبێت، مه‌گه‌ر كەسێك :
🟥شیرك بڕیار بدات .
🟥 یان قسەی لەگەڵ براكەی نەبێت وڕق
      وكینیەكیان لە ئاست یەكتردا هەبێت.

تێبینی//
سەبارەت بەدابەزینی خوای گەورە:
خوای گەورە هەموو شەوێک لەسێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانەکان، بۆیە بێگومان ئەم شەوەش هەر یەکێکە لەشەوەکان...
                         👍👍👍👍

یەکەم :لەم شەوە هیچ دوعایەكی تایبەت نیە به‌م شه‌وه‌وه‌، هەرچیش هاتووە سەحیح نیە.

دووەم : نە نوێژێكی تایبەتی هەیە، هەرچیش ئەوترێ زیادەیە؛ وەكو نوێژە سەد ڕكاتیەكە، ونوێژی ئەلفیە ... وهتد.
تەنانەت نەوەوی ئەڵێ:
«ئەم نوێژە بیدعەیە ومونكەرێكی خراپە، ئیتر فریو مەخۆ بەوەی لە «قوت القلوب» و«إحیا‌ء علوم الدین»دا.

سێیەم : نە شەوەكەشی تایبەت دەكرێت بە شەو نوێژەوە، بەڵێ ئەمەش لە هەندێك لە سەلەفەوە هاتوە، بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی، بۆیە عیبرەت بە بەڵگەیە نەك بوونی خیلاف.
🟠بڕوانە: «لطائف المعارف» ص263، 🟠«مجموع الفتاوی» (23/132).
بشزانه‌ حەدیسی: «فقوموا لَيْلَها، وصوموا يومَها» سەنەدەكەی بە كەڵك نایەت.
🟠بڕوانه‌: «السلسلة الضعیفة» (2132).

ئیبن ڕەجەب لە «لطائف المعارف»دا ل263 ئەڵێ: «قيام ليلة النصف من شعبان لم يثبت فيه شيء عن النبي ﷺ ولا عن أصحابه».
خۆ ئەگەر تایبەتكردنی شەوێ بە شەو نوێژ بە هۆی فەزڵێكەوە دروست بوایە ئەوا شەوی جومعە لە پێشتر بوو.
🟠بڕوانه‌: «التحذیر من البدع» ص15.

چوارەم : نە ڕۆژەكەشی تایبەت دەكرێت بە ڕۆژوەوە. (جگەلە ئەوەی لەڕۆژەسپییەکانە، و هەموومان دەزانین بەڕۆژووبوونی سونەتە، بەڵام بەنیازی ڕۆژەسپییەکان نەوەک ڕۆژی بەرات).
🟠بڕوانە: «اقتضا‌ء الصراط المستقیم» (1/302).
🟠و«الاعتصام» (1/46).

پێنجەم : هه‌روه‌ها نە ئاخر خێری ونه‌ ئاخر شەڕی بەندەكان لەم شەوەدایە.

شەشەم : هه‌روه‌ها نە نوسینی مردوانی ئەو ساڵە لەم شەوەدایە.
🟠بڕوانه‌: «أحكام القرآن» (4 /117).

حەوتەم : نە دروستە ئاهەنگی بە هۆوە بگێڕیت.

هەشتەم : نە سورەتی یاسین ونه‌ ئیخلاص، خوێندنیان هیچ تایبەتمەندیەكی نیە لەم شەوەدا.

نۆیەم : خێر بۆ مردوان لەم شەو وڕۆژە دا هیچ تایبەتمەندیەكی نیە.

دەیەم : نە خێری ئەم شەوەش وەكو خێری
«لیلة القدر»ه.

یانزەیەم : هه‌روه‌ها نە قورئان لەم شەوە دا دابەزیوە.

دوانزەیەم : نە موسڵمانان كۆ دەبنەوە بۆ عیبادەت كردن كە ئەمەیان زیادەیەكی زیاترە، با لە هەندێك لە پیاوچاكانیشەوە هاتبێت. بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی وعیبرەت بە بەڵگەیە نەك خیلاف.

سیانزەیەم: دابەشکردنی شیرینی و خواردنیش لەم ڕۆژەا بیدعەیەکی ترەو تەواو دوورە لەڕاستییەوە.

#بەسوپاسەوە وەرگیراوە، بەکەمێک زیادکردنەوە...
(💚زیکر و دوعا💚)

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

ئەوەی بە ڕۆژی یان جەژنی ئافرەتان ناسراوە، کە هەموو ساڵێک لە هەشتی مانگی ئاداردا خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە نێو ئەو بیدعانەیە کە چووەتە ناو ماڵی موسڵمانانەوە، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە حوکمەکانی ئایینەکەیان و ڕێنمایی یاساکانی پەروەردگاریان، و لاساییکردنەوەی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانیانە لە هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان دەیخاتە ڕوو، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرمێت:
{من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد}.
واتە هەر کەسێک شتێک دابهێنێتە ناو بابەتەکەمانە{کە ئیسلامە} و تێیدا نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

حوکمی بەخشینی دیاری بە ئافرەتان لە ئەم ڕۆژەدا:-
پیاو دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە ئافرەتەکان بگرێت و دیارییان بۆ بکات (دایک یان خوشک یان هاوسەر یان پور و داپیرە و هەر ئافرەتێکی تری خێزانەکەی بێت جیاوازی نییە)، و سەبارەت بە ڕێزگرتن و دیاری بەخشین پێیان تایبەت لە ئەم بۆنەیەدا، ئەوە بیدعەیە و ڕێگەپێدراو نییە...

واللە اعلم.

بە بیروڕای ڕۆژئاوا بێت ئافرەتان تەنها دوو ڕۆژ لە ساڵەکەدا ئەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و پێبدرێت و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت ئەویش لە ڕۆژانی ڤاڵانتاین و ٨ی ئادارە، بەڵام الحمدللە لەئیسلامەکەی ئێمە هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە، واتە ئەبێت لە هەرڕۆژێک بێت یان لەهەموو ڕۆژێک و ئافرەتان لەساڵێکە خاوەنی ٣٦٥ ڕۆژن نەک تەنها دوو ڕۆژ وللە الحمد.
هەڵوێستی مافی ئافرەتان بەرامبەر بەئافرەتانی غەززەو کۆیلەکانی ژێردەستی دەسەڵاتداران و مافیاکان دەرخەری ئەوەیە چەند ڕاستگۆن بەرامبەر ئافرەتان و چەند بەجوانی کار ئەکەن لەژێر ناونیشانەکەیان.
گەر ڕاستگۆ بوونایە هەڵوێستیان ئەبوو بەرامبەر هەموو ئافرەتێکی ستەم لێکراو، نەک تەنها بۆ دژایەتیکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
#تەنها ناونیشانێکی بێناوەڕۆکن و هیچیتر...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#ئاگادار
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌺
داواکارین لەخوای گەورە بەردەوامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ.
وەکو پێشتر بڵاومانکردەوە لەخزمەتتان دەبین بەنامیلکەیەک بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان، لەژێر ناونیشانی:
"بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
لەئامادەکردنی نووسەری بەڕێز:
"سالار عومەڕ"
ئەوەی لەسەر بەڕێزیان بوو ئامادەکردنی ئەم نامیلکەیە بوو، و ئەوەشی ماوەتەوە لەسەر دایک و باوک و سەرپەرشتیارانی منداڵەکانە کە نامیلەکەکەیان بۆ چاپ بکەن و هاوکاریان بن لەخوێندنەوەو ئەنجامدانی ئەوەی تێیدا دیاریکراوە.

داواکارین لەخوای گەورە لەبەڕێزیان و هەموو لایەکی وەربگرێ.

دەتوانن سوود لەنامیلکەکە وەربگرن لەم بەستەرەی خوارەوە👇:

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم.pdf
https://www.mediafire.com/file/57ohyyt90zhqjpt/%25D8%25A8%25DB%258C%25D8%25B1%25DB%2595%25D9%2588%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258C%25DB%258C%25DB%2595%25DA%25A9%25D8%25A7%25D9%2586%