Abdulrahman Sedeeq
967 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
فرمێسكه‌كان دڵۆپێكی بچووكن ، به‌ڵام زۆر به‌نرخ و پڕ به‌هان
نابێت هه‌رزان بكرێن بۆ شتێك ، كه‌ شایانی فرمێسك ڕشتن نه‌بێت
به‌هه‌مان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆن ، هه‌ر یه‌كه‌و به‌ره‌و ئامانجێك
بۆیه‌ كاتێك به‌هه‌مان ڕێگه‌ی ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌ڕۆیت
مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی هه‌مان شكستی ئه‌وان بێته‌ ڕێگه‌ت
چونكه‌ سه‌ره‌تا له‌یه‌كچووه‌كان ، كۆتایی له‌یه‌كچوویان نییه
ئه‌و كاته‌ی دڵخۆش ده‌بیت به‌دڵخۆشیی مرۆڤێكی دیكه‌
ئه‌و كاته‌ی دڵخۆشیی كه‌سێكی دیكه‌ ده‌پارێزیت
ئه‌وه‌ نیشانه‌ی پاكیی ده‌روون و ، به‌هێزیی باوه‌ڕی خۆته
مناڵیی .. لاپه‌ڕه‌ی سپی بێگه‌ردی ژیانه‌
پیریی .. حه‌زی مناڵبوونه‌وه‌یه‌ له‌مرۆڤدا
پیریی له‌زۆر شتدا له‌ مناڵیی ده‌چێت
دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ به‌رائه‌ت و پاكبوونه‌وه‌
بۆ به‌ڕێكردنی ژیانێكی بێ زیان
زه‌وی ماندوو نه‌بووه‌ له‌خولانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆیدا
بۆیه‌ تا ئێستا شه‌وو رۆژ بوونیان هه‌یه‌ له‌ژیانماندا
زه‌وی به‌رده‌وامه‌ له‌خولانه‌وه‌ به‌ده‌وری خۆردا
بۆیه‌ تا ئێستاش چوار وه‌رزی ساڵ به‌دوای یه‌كدا دێن
با ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین ، ماندوو نه‌بین له‌خولی ژیاندا
گێل و گه‌مژه‌ نین
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌ی ئازیزانیان ده‌بینن به‌ڵام چاوپۆشییان لێده‌كه‌ن
ئه‌وان له‌پاكیی خۆیان ده‌یانه‌وێت ژیان به‌ساده‌یی بڕوات و
به‌كێشه‌ی بچووك ، گرفتی گه‌وره‌ ناخه‌نه‌ سه‌ر رێگه‌ی خۆیان
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌گۆڕستانه‌كاندا پێ به‌گۆڕی كه‌سدا نانێن
به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌ژیاندا پێ به‌مرۆڤی زیندوودا نانێن
له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌ بێت به‌ئێمه‌ ده‌ڵێن : زیندوو كوژی مردوو په‌رست
ده‌ركه‌وتنی مانگ و دره‌وشانه‌وه‌ی له‌نێو هه‌وره‌ چڕه‌كاندا
په‌یامێك ده‌دات كه‌ تروسكاییه‌ك له‌هیوا هه‌ر ده‌مێنێت
چارۆكه‌ی كه‌شتیی ژیانت بكه‌ره‌وه‌و
له‌چاوه‌ڕوانی (با)ی هه‌ل و ده‌رفه‌تدا به‌
هه‌ر شتێك بڕیار بێت بۆ تۆ بێت ، پێت ده‌گات
يان له‌سه‌ر ده‌ستی خۆت ، یان كه‌سێكی دی
یان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ نه‌یده‌ویست پێت بگات!!
باشترین یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر
پابه‌ندبوونمانه‌ به‌ئاكارو ره‌وشت و ره‌فتاره‌كانی
به‌و جۆره‌ بین كه‌ خه‌ڵك له‌ زمان و ده‌ستمان سه‌لامه‌ت بن
هه‌ر شتێكيشمان بۆ خۆمان پێخۆش بوو بۆ خه‌ڵكیشمان پێخۆش بێت
با چاكه‌ بكه‌ین و ، چاكه‌ ببه‌خشینه‌وه‌
ئاسه‌واری چاكه‌ ون نابێت و ، هه‌ر ده‌مێنێت
وه‌ك ئه‌وه‌ی گوڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كات
گوڵیشی بۆ نه‌مێنێت ، بۆنی گوڵ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌مێنێت
دنیابینیی تایبه‌تی هه‌ر یه‌كێكمان زاده‌ی ئه‌زموونی خۆیه‌تیی
راسته‌ هه‌مووان له‌سه‌فه‌ری ژیاندا ته‌ماشا ده‌كه‌ن
به‌ڵام كه‌س ناتوانێت وێنه‌ گه‌وره‌كه‌ی ژیان ببینێت
هه‌مووان ئه‌وه‌نده‌ ده‌بینن كه‌ په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌ن رێ به‌بینینی ده‌دات
شكۆی مرۆڤ به‌زمان درێژیی و خۆ به‌گه‌وره‌ زانیین به‌ده‌ست نایه‌ت
شكۆی مرۆڤ ئه‌و كاته‌ پارێزراو ده‌بێت كه‌ مرۆڤ دوور بێت
له‌گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌دری نازانن و رێزی ناگرن
تا ده‌توانیت وته‌ی باش و ، قسه‌ی خێر ، ببه‌خشه‌
به‌ڵام هه‌رزان فرۆشیان مه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی قه‌دری نازانن
چونكه‌ له‌مێژه‌ وتراوه‌: ئه‌گه‌ر زێڕه‌كانت لای پێڵاو فرۆش دابنێیت
له‌وانه‌یه‌ بێ بایه‌خ سه‌یریان بكات و ، به‌نرخی پێڵاو بیانفرۆشێت
هه‌رگیز مه‌ڕووخێ به‌كه‌وتن ، زۆربه‌مان كه‌وتووین و ده‌كه‌وین
نه‌ به‌ئازایه‌تیی ئه‌وان كه‌وتوویت و ، نه‌ به‌زیره‌كی ئه‌وانیش ده‌كه‌ویت
ئه‌وه‌ی ده‌تخات خراپكاره‌ ئاشكراكان نین ، به‌ڵكو ئه‌و خراپانه‌ن
كه‌ خۆیان له‌به‌رگی كه‌سێكی چاكدا حه‌شار داوه
زۆرن ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ هه‌موو سپێده‌یه‌ك بڕیار ده‌ده‌ن
تووڕه‌ نه‌بن و ، ئه‌و رۆژه‌یان به‌هێمنی به‌ڕێ بكه‌ن
به‌ڵام نه‌زانێك یان له‌خۆباییه‌ك یان حه‌سوودێك
دێت رێگه‌ی لێده‌گرێت و ، به‌ره‌فتاری نه‌شیاوی رۆژه‌كه‌ی لێ تاڵ ده‌كات
بۆیه‌ هه‌ندێ جار رۆژه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ نابێت كه‌چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ی
كه‌س ناخی كه‌س نابینێت
ئه‌وه‌ وشه‌و قسه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكه‌
كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ناخیدایه‌ پیشانی هه‌مووانی ده‌دات
هیچ رووداوێك خۆی دووباره‌ ناكاته‌وه‌
ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ هه‌مان رووداو دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌
ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ (هه‌ڵه‌)ی رابووردوو دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌و
(هه‌ل) و ده‌رفه‌تی ئێستاشی به‌فیڕۆ ده‌دات
سه‌ركه‌وتنت به‌ فه‌رامۆشكردنی كه‌سی نه‌زان و له‌خۆبایی
باشتره‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك كه‌ بتهێنێته‌ ئاستی نزمی ئه‌وان
هه‌ندێك كات واباشه‌ ته‌نها رووی ده‌ره‌وه‌ی ره‌فتاره‌ بینراوه‌كان زیزت نه‌كه‌ن
چونكه‌ زۆر كات دیمه‌نه‌ به‌رچاوه‌كان ئاوێنه‌ی هه‌موو راستییه‌كان نین
وه‌ك (مه‌ی زیاده‌)ی نووسه‌ر ده‌ڵێت: من به‌یه‌ك ده‌ست خوداحافیزییم لێ ده‌كرد
به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌زانی ‌چه‌ند ده‌ستی دیكه‌ له‌دڵمدا پێیان ده‌گوت: تكایه‌ مه‌ڕۆ