Abdulrahman Sedeeq
967 subscribers
1.11K photos
150 videos
13 files
3 links
نوسەر و توێژەر
Download Telegram
هه‌ستكردنی خراپ ئاكام و ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت ، بۆیه‌ باش نییه‌
وابزانیت هه‌موو دنیا چاویان له‌سه‌ر تۆیه‌و ، چاوه‌ڕێی كه‌وتنت ده‌كه‌ن
جاك كانفیڵد ده‌ڵێت: له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییدا واده‌زانیت هه‌مووان چاویان له‌سه‌رته‌و تۆ ده‌بینن
له‌ 40 ساڵییدا هه‌وڵ ده‌ده‌ی گوێ نه‌ده‌ی به‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن باست ده‌كه‌ن
له‌ 60 ساڵییدا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت نه‌دنیا به‌تۆوه‌ سه‌رقاڵ بووه‌و ، نه‌ زۆربه‌شیان ئاگایان له‌تۆ بووه
خراپ تێڕوانینی مرۆڤ بۆ شته‌كان هۆكارێكه‌ بۆ خه‌مباریی
وه‌ك به‌گه‌وره‌ زانینی ئه‌و شته‌ بچووكه‌ی له‌ده‌ستمان ده‌چێت
وا ده‌كات ئه‌و شته‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستماندایه‌ به‌بچووك بزانین
بێ ویژدانن ئه‌وانه‌ی‌ ئازاری ده‌روونی مرۆڤێك ده‌ده‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاردانه‌وه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی پێ بكه‌ن
پاشان ره‌خنه‌ی لێ بگرن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ ئه‌و نه‌یده‌كرد
ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ئه‌نقه‌ست و به‌رده‌وام پاڵنه‌ری هه‌ڵه‌پێكردنی نه‌بوایه‌ن
له‌هه‌ر زه‌مان و بارودۆخێكدا كارێكی باش هه‌یه‌ بۆ كه‌سێكی بكه‌ین
ره‌نگه‌ له‌م زه‌مانه‌دا باشترین كارێك بۆ هه‌ر مرۆڤێكی بكه‌ین ئه‌وه‌ بێت
كه‌ ده‌ست نه‌خه‌ینه‌ نێو ورده‌كاریی و تایبه‌تمه‌ندیی ژیانییه‌وه‌و
هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و باسه‌ش نه‌ده‌ین كه‌ ئه‌و حه‌ز به‌داخستنی ده‌كات
خراپه‌ هه‌میشه‌ خۆت به‌گوناهبار بزانیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا
نه‌بادا بۆ هه‌میشه‌ ببیته‌ قوربانیی بۆ هه‌ڵه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی ئه‌وان
بۆیه‌ له‌دوای هه‌ر (هه‌ڵه‌)یه‌ك (راست)ێك ئه‌نجام بده‌
له‌خۆت ببوره‌و ، به‌رده‌وامیی بده‌ به‌ ژیان
خۆشیی زۆرت بینیوه‌ له‌سه‌ر رووی زۆر كه‌س
به‌ڵام جوانترین دیمه‌نی دڵخۆشیی ئه‌و خۆشییه‌یه‌
كه‌ له‌سه‌ر روخساری كه‌سێكدا ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌ تۆ بوویته‌ هۆكاری ئه‌و دڵخۆشییه‌ی ئه‌و
هه‌ر كه‌س له‌ڕووانگه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌وانی دی
بۆیه‌ كه‌سانێك هه‌ن بڕوا به‌پاكیی ناخی كه‌س ناكه‌ن
كه‌سانێكيش هه‌ن ده‌ڵێن یه‌ك كه‌سی باش له‌دنیادا نه‌ماوه
بێ ئاگا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ خۆیان یه‌كێك بن له‌و كه‌سه‌ خراپانه
ئه‌و ساته‌ له‌خه‌ڵوه‌ت ، كه‌ خه‌ڵك بێ ده‌نگ ده‌تبینێت
تۆ له‌حزوری په‌روه‌ردگاری خۆتدا ده‌دوێیت
رازی دڵ و سكاڵای ناخی خۆتی بۆ باس ده‌كه‌یت
بێده‌نگییت ده‌بیستێت ، ناخت ده‌بینێت ، ئارامییت پێده‌به‌خشێت
به‌جێهێشتن و چاوه‌ڕوانیی دوو شتی ئازارده‌رن
بۆیه‌ له‌ چاوه‌ڕوانیی كه‌سێكدا مه‌به‌ ، كه‌ دڵنیایت به‌جێیهێشتوویت
كه‌سێكیش به‌جێ مه‌هێڵه‌ ، كه‌ دڵنیایت له‌ چاوه‌ڕوانی تۆدایه
له‌و كاته‌ی ئازیزێكت هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات
بیر له‌كارێكی چاكی پێشووی بكه‌ره‌وه‌
چونكه‌ له‌ژیانی هه‌ر یه‌كێكدا چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌
كه‌ خراپه‌یه‌كی بچوكی ئه‌ومان له‌بیر به‌رێته‌وه
ناخۆشییه‌كانی ژیان ئاوێنه‌ی ده‌رخستنی هه‌ندێك له‌راستییه‌كانن
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌ ناخۆشه‌كانی ژیانمان نه‌بوایه‌
وامان ده‌زانیی گشت ئه‌وانه‌ی ده‌یانناسین پشت و په‌نامانن
هه‌میشه‌ ئومێدێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای راستییه‌كان به‌ڕێوه‌یه‌
دڵنیاش به‌ كه‌ خودا ئاگاداری ناخ و نییه‌تی پاكی تۆیه‌
بۆیه‌ خه‌می زۆر له‌گومانی خراپی خه‌ڵك مه‌خۆ
بیر له‌ماندووبوونی رێگاو ، تاڵیی چاوه‌ڕوانییش مه‌كه‌ره‌وه
دڵخۆش مه‌به‌ به‌كه‌وتنی مرۆڤێك ، كه‌ زیانی بۆ كه‌س نه‌بووه‌
حوكم له‌سه‌ر كه‌سێك مه‌ده‌ ، كه‌ خۆت له‌نزیكه‌وه‌ نه‌تناسیوه‌
پێمه‌كه‌نه‌ به‌ هه‌ستی كه‌سێك ، كه‌ سه‌ختی ژیان گریاندوویه‌تی
رێز له‌وانه‌ بگره‌ كه‌ دڵی خه‌ڵك خۆش ده‌كه‌ن
هه‌رچه‌نده‌ خۆیان خه‌مبارن
رێز له‌وانه‌ش بگره‌ كاتێك توڕه‌ ده‌بن
په‌نا بۆ ته‌نیایی ده‌به‌ن ، نه‌ك بۆ ئازاردانی خه‌ڵك
هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه‌ سه‌ر رێگات زیانبه‌خش نین
وه‌ك ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی واده‌زانیت له‌دژی تۆ هه‌ڵی كردووه‌
به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ بۆ لادانی ئاسته‌نگ و پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانت بێت
قه‌دری ژیان و كات و ته‌مه‌ن ده‌زانیت
هه‌ر كات گه‌یشتیته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی ، ژیان ئه‌و ساته‌یه‌ ئێستا تێیدا ده‌ژیت
چونكه‌ راسته‌ ژیان هه‌موو ساته‌كانه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێك سات هه‌موو ژیانه
مرۆڤ ئه‌و ساته‌ ئازادو دادپه‌روه‌ر ده‌بێت كه‌
بڕوا به‌و درۆیه‌ نه‌كات كه‌ حه‌ز به‌بیستنی ده‌كات
ئه‌و راستییه‌ش پشتگوێ نه‌خات كه‌ ڕقی له‌بیستنیه‌تی
لات ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر له‌پاداشتی چاكه‌دا خراپه‌ت له‌به‌رامبه‌ردا كرا
چونكه‌ له‌پێش ئێستاش وتوویانه‌ : پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر
له‌و شوێنه‌ی خێرێكت چاند بێت خراپه‌یه‌ك دروێنه‌ بكه‌یت
چونكه‌ هه‌موو زه‌وییه‌ك شیاو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاندنی تێدا بكه‌یت
زۆرێك له‌وانه‌ی بێده‌نگن ناخیان پڕه‌ له‌و قسانه‌ی
كه ‌ناتوانن بیڵێن یان بینووسن یان له‌بیری بكه‌ن
ئێمه‌ نازانین ئه‌وان له‌به‌رچی بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌
بۆیه با به‌ئاره‌زووی خۆمان بێده‌نگیی هیچ كه‌سێك لێك نه‌ده‌ینه‌وه
مرۆڤ له‌گه‌وره‌ییشدا پێویستیی به‌ڕێنمایی و رێنیشاندانه‌
له‌مناڵییدا پێی ده‌ڵێن نزیكی ده‌ریا نه‌كه‌وێت نه‌بادا بخنكێت
به‌ڵام له‌گه‌وره‌ییدا ته‌نیاو فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن
بۆیه‌ له‌نێو وشكانی خه‌مه‌كانی خۆیدا ده‌خنكێت