باۆکــی ئیلێاس
518 subscribers
297 photos
119 videos
255 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
🔹 قال الإمام ابن بطة "رحمه الــلّٰــه": «فالــلّٰــه المستعان فما أشد تعذر السلامة في الدين في هذا الزمان، فطرقات الحق خالية مقفرة موحشة قد عدم سالكوها».

#واتــــــــه: ابن بطة ڕەحمەتی الــلّٰــه‌ی لێ بێت دەفەرموێت: «جا تەنها داوای یارمەتی لە الــــلّٰــــه دەکرێت، چەندە ئەستەم و دژوار بووە سەلامەت مانەوە لە دیــن لەم ســەردەمــە دا! ڕێگاکانی حــەق وا چــۆڵ و وێــران و ترسناکن، کە چیدیکە ڕێبوارانیان لێ بڕاوە».

📚«الإبانة الكبرى لابن بطة، ٥٧١/٢»
1😢1
IMG_20260605_114716_167.jpg
288.8 KB
حــه‌دیــثــی معاویه‌ی كوری حكمی سلمی رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ ده‌فه‌رمووێت:
كاتێك پێغه‌مبه‌ر
ﷺ  پرسیاری له‌ جاریه‌كه‌ كرد، پێی فــه‌رمــــوو:

الــــلّٰــــه له‌ كوێیه‌، ووتــــی: له‌ ئاسمانه‌ .

📚«رواه‌ مــســلــم (537)»


ئیمامی دارمــی رحمه‌️ الــلّٰــه سه‌باره‌ت به‌م حــه‌دیــثــه‌ ده‌فه‌رمووێت: له‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر  ﷺ كه‌ فــەرمــــووی: الــــلّٰــــه له‌ كوێیه‌ ؟ ئه‌وه‌ به‌ درۆ خستنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن الــــلّٰــــه له‌ هه‌موو شوێنێكه‌و وه‌سف ناكرێت به‌وه‌ی كه‌ له‌كوێیه‌، چونكه‌ ئه‌‌گه‌ر شتێك له‌ هه‌موو شوێنێك بێت مه‌حاله‌ كه‌ بووترێت له‌كوێیه‌ ؟ ئه‌وه‌ ناوترێت كوێ ؟ ئیلا بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه‌ له‌ شوێنێكه‌ .

📚«الرد علی الجهمیة :صـ (39)»

📚«إثبات الحد️ الــلّٰــه (3)»
3
|دەبارەی ئەو بــۆقــانــە کە بۆ قــەومــی فــیــرعــەون بــاریــن| ☟☟☟☟☟☟☟

لە عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عەمری کوڕی عاسەوە -بە ڕێگەی عیکریمەوە- گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتــی: بــۆقــەکــان چونکە کاتێک وەک سزایەک بۆ سەر خانەوادەی فیرعەون نێردران، بۆقێکیان خۆی هەڵدایە ناو تەنوورێکەوە کە ئاگری تێدا بوو، بەو کارە ویستی ڕەزامەندی الــــلّٰــــه بە دەست بهێنێت؛ الــــلّٰــــه عزوجل لە بری ئەوە ساردترین شــت کە ئێمە دەیزانین (#واتــــــــه: ئــاو)ی پێ بەخشی و دەنگەکەیانی کرد بە تەسبیح و یادی الــــلّٰــــه.

📚«أخرجه ابن أبي حاتم ٥/١٥٤٨»


لە عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عەباسەوە -بە ڕێگەی عیکریمەوە- گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتی: «بــۆقــەکــان پێشتر وشکانی بوون، کاتێک الــــلّٰــــه عزوجل ناردنی بۆ سەر خانەوادەی فیرعەون، گوێڕایەڵ بوون و فەرمانیان بەجێ هێنا، خۆیان هەڵدەدایە ناو مەنجەڵەکانەوە لە کاتێک دا دەکوڵان، و ناو تەنوورەکانیش کە گڕیان دەسەند، الــــلّٰــــه عزوجل بەهۆی چاکەی گوێڕایەڵییانەوە، ئاوی ساردی پاداشت کرد و خستیە بەر دەستیان.

📚«أخرجه ابن جرير ١٠/٣٩٢،»
📚«وابن أبي حاتم ٥/١٥٤٨»


سەعیدی کوڕی موسەییب دەڵــێــت:
«... پاشان الــــلّٰــــه عزوجل بــۆقــی بۆ ڕەوانە کردن بە جۆرێک ماڵ و حەوشەو خواردن و مەنجەڵەکانیان پڕ بوو لە بــۆق، کەس نەبوو مەنجەڵ یان خواردنێک بکاتەوە مەگەر بۆقێکی تێدا دەبینی، پیاو هەبوو بــۆق تا ئاستی چەناگەی دەوریان دابوو، هەر ویستبای قسە بکات بۆقێک بازی دەدا ناو دەمی، بۆقەکان بازیان دەدایە ناو مەنجەڵەکانیان و خواردنەکەیانی تێک دەدا و ئاگرەکەشیانی دەکوژاندەوە، یەکێکیان کە دەیویست پاڵ بکەوێت، بۆقەکان بەسەری دا سەرکەوتن و وەکو کێوێکی لێ هاتن، بەجۆرێک نەیدەتوانی خۆی بەولاو ئەولادا بجوڵێنێت، هەر دەمی بۆ نانخواردن دەکردەوە، بــۆق پێش خواردنەکە دەکەوتە ناو دەمی، و هیچ هەویرێکیان نەدەکرد مەگەر بۆقێک تێیدا دەپژا و تێکی دەدا، و هیچ مەنجەڵێکیان نەدەکردەوە مەگەر پڕ دەبوو لە بــۆق، ئیدی تووشی ئازارێکی زۆر و ناخۆشییەکی گەورە بوون بەهۆی ئەوانەوە.

📚«-تفسير البغوي ٣/٢٧٠-٢٧١»
2
٩٣٥ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ حَسَّانَ الْأَزْرَقُ، قَالَ: ثَنَا ابْنُ مَهْدِيٍّ، قَالَ: ثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ صَالِحٍ، قَالَ: سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيَّ، يَقُولُ: لَفِتْنَةُ الْمُرْجِئَةِ عَلَى هَذِهِ الْأُمَّةِ أَخْوَفُ عِنْدِي مِنْ فِتْنَةِ الْأَزَارِقَةِ.

٩٣٥ - محمد کوڕی حسان الأزرق پێی ڕاگەیاندین، وتی: ابن مهدي بۆی گێڕاینەوە، وتی: سفیان بۆی گێڕاینەوە، لە سعید کوڕی صالح ـەوە، وتی: گوێم لە إبراهیم النخعي بوو دەیفەرموو: فیتنەی موڕجیئە لای من ترسناکترە بۆ سەر ئەم ئوممەتە لە فیتنەی الأزارقة(١).

ـــــــــــــــ

(١) الأزارقة: ئەمانە تووندڕەوترین گرووپی ناو خەواریجەکان بوون، شوێنکەوتەی نافع کوڕی الأزرق بوون، ئەمانە زۆر تووندڕەو بوون، مسوڵمانانیان تەکفیر دەکرد و خوێنیان حەڵاڵ دەکردن، فیتنەی ئەوان تەکفیر و کوشتار و خوێنڕشتن بوو.
إبراهیم النخعي دەڵێت موڕجیئەکان لە خەوارج مەترسیدارترن بۆ ئوممەت، ئەمەش لەبەر ئەوەی فیتنەی خەواریجەکان دیار و ئاشکرایە، ئەوان شمشێر هەڵدەگرن و خەڵکی دەکوژن، بۆیە هەموو کەسێك دەزانێت ئەمانە خراپن و لێیان دوور دەکەونەوە، بەڵام موڕجیئە بە زمانێکی نەرم و بە ناوی ئیمانەوە دێنە پێشەوە، ئەمەش وادەکات خەڵك بە ئاسانی بکەونە ناو تەڵەکەیانەوە، وە موڕجیئەکان بە شێوەیەکی نەرم خەڵکی لە دین دووردەخەنەوە و بەرەو بێدینیان دەبن، کاتێك بە خەڵکی دەڵێن: مادام ئێوە دەڵێن: لا الە الا الله، ئەگەر نوێژیش نەکەن و هیچ فەڕزێك جێبەجێ نەکەن و هەموو تاوانەکانیش ئەنجام بدەن، ئێوە هەر مسوڵمان و ئیماندارن و دەچنە بەهەشتەوە، بەم قسەیان بەشێوەیەکی نەرم خەڵکێکی زۆریان بەرەو گومڕایی و کوفر برد و لە دینیان دوورخستنەوە وازیان پێ لە نوێژ و فەڕزەکان هێنان و بەرەو تاوانەکانیان بردن، وە فیتنەی خەواریج زۆر جار بە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی پێدێت، بەڵام بیروباوەڕی موڕجیئە وەکو ژەهرێکی بێدەنگ لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە و بۆ نەوەکانی دواتریش دەمێنێتەوە، چونکە ڕواڵەتەکەی وەکو ئاسانکاری دین نیشان دەدەن، نەرمونیان دێتە پێش خەڵك.
٩٣٥ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ حَسَّانَ الْأَزْرَقُ، قَالَ: ثَنَا ابْنُ مَهْدِيٍّ، قَالَ: ثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ صَالِحٍ، قَالَ: سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيَّ، يَقُولُ: لَفِتْنَةُ الْمُرْجِئَةِ عَلَى هَذِهِ الْأُمَّةِ أَخْوَفُ عِنْدِي مِنْ فِتْنَةِ الْأَزَارِقَةِ.

٩٣٥ - محمد کوڕی حسان الأزرق پێی ڕاگەیاندین، وتی: ابن مهدي بۆی گێڕاینەوە، وتی: سفیان بۆی گێڕاینەوە، لە سعید کوڕی صالح ـەوە، وتی: گوێم لە إبراهیم النخعي بوو دەیفەرموو: فیتنەی موڕجیئە لای من ترسناکترە بۆ سەر ئەم ئوممەتە لە فیتنەی الأزارقة(١).

ـــــــــــــــ

(١) الأزارقة: ئەمانە تووندڕەوترین گرووپی ناو خەواریجەکان بوون، شوێنکەوتەی نافع کوڕی الأزرق بوون، ئەمانە زۆر تووندڕەو بوون، مسوڵمانانیان تەکفیر دەکرد و خوێنیان حەڵاڵ دەکردن، فیتنەی ئەوان تەکفیر و کوشتار و خوێنڕشتن بوو.
إبراهیم النخعي دەڵێت موڕجیئەکان لە خەوارج مەترسیدارترن بۆ ئوممەت، ئەمەش لەبەر ئەوەی فیتنەی خەواریجەکان دیار و ئاشکرایە، ئەوان شمشێر هەڵدەگرن و خەڵکی دەکوژن، بۆیە هەموو کەسێك دەزانێت ئەمانە خراپن و لێیان دوور دەکەونەوە، بەڵام موڕجیئە بە زمانێکی نەرم و بە ناوی ئیمانەوە دێنە پێشەوە، ئەمەش وادەکات خەڵك بە ئاسانی بکەونە ناو تەڵەکەیانەوە، وە موڕجیئەکان بە شێوەیەکی نەرم خەڵکی لە دین دووردەخەنەوە و بەرەو بێدینیان دەبن، کاتێك بە خەڵکی دەڵێن: مادام ئێوە دەڵێن: لا الە الا الله، ئەگەر نوێژیش نەکەن و هیچ فەڕزێك جێبەجێ نەکەن و هەموو تاوانەکانیش ئەنجام بدەن، ئێوە هەر مسوڵمان و ئیماندارن و دەچنە بەهەشتەوە، بەم قسەیان بەشێوەیەکی نەرم خەڵکێکی زۆریان بەرەو گومڕایی و کوفر برد و لە دینیان دوورخستنەوە وازیان پێ لە نوێژ و فەڕزەکان هێنان و بەرەو تاوانەکانیان بردن، وە فیتنەی خەواریج زۆر جار بە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی پێدێت، بەڵام بیروباوەڕی موڕجیئە وەکو ژەهرێکی بێدەنگ لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە و بۆ نەوەکانی دواتریش دەمێنێتەوە، چونکە ڕواڵەتەکەی وەکو ئاسانکاری دین نیشان دەدەن، نەرمونیان دێتە پێش خەڵك.
1
ئایا #مــنــافــق مانای چییە...؟
کــێ مــنــافــقــە...؟


❍ نیفاق لە ڕووی شەرعەوە واتــــە:

ئاشکرا کردنی ئیسلام لە ڕواڵــەت دا،
وه شاردنەوەی کــوفــــر لە نــاخ دا .

#نیفاق_دوو_جــۆرە: ☟☟☟☟

1_ نیفاقی بیروباوەڕ (إعتقاد)
2_ نیفاقی کردەوە (عەمەلي)


1_ نیفاقی بیرو باوەڕ (إعتقاد) کەسەکە لە ئیسلام دەکاتە دەرەوە

◑ نیفاقی بیرو باوەڕ (إعتقاد) کەسەکە شــەش سیفەتی تێدایە: ☟☟☟☟☟☟

بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر ﷺ
بەدرۆ خستنەوە هەندێک لەو شتانەی کە پێغبەری بۆی هاتووە ﷺ
ڕق لێ بونەوەی پێغەمبەر ﷺ
ڕق لێ بونەوەی هەندێک لەو شتانەی کە پێغبەر بۆی هاتووە ﷺ
دڵخۆش بوون بە نزم بوونەوەی ئیسلام
دڵتەنگ بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام

هەر کەسێك ئەمانەی تێدا بێت ئەوا خاوەنەکەی لە ژێرەوەی ئاگری دۆزەخ دا دەبێت وەك الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرمووێت:

﴿ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿۱٤٥﴾﴿النساء﴾📓

#واتــــــــه: ﴿به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له‌ چینی هه‌ره‌ خواری ناو دۆزه‌خ دان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت. ﴾.

پەنا بە الــــلّٰــــه


#نیفاقی_کردەوە (عەمەلي): ☟☟☟

کەسەکە لە ئیسلام ناکاتە دەرەوە بەڵکوو ڕایدەکێشێت بەرەو نیفاقی بیـــرو باوەڕ (إعتقاد)

◑ نیفاقی کردەوە (عەمەلي) کەسەکە ئەم سیفەتانەی تێدایە :☟☟☟☟☟☟☟


1_ لەکاتی قسە کردن درۆ دەکا.
2_ بەڵێن شکاندن.
3_ نەپاراستنی ئەمانەت.

4_ لە کاتی حوکم دان لە بەینی دوو کەس ستەم بکا.

5_ لە کاتی پەیمان بەستن دا سەرپێچی بکات.
6_ هەڵسان بۆ نــوێــــژ بە تایبەتی نــوێــــژی بەیانی و عیشا بە گرانی.

7_ کاتێک کێشەو گرفتی لەگەڵ کەسێک دا هەبێت ستەم دەکا.

8_ ڕیا کردن لە عیبادەت.
4
هــیــچ کــەســێــک ســەبارەت بە ئــافــرەتــان جــێــگــەی مــتــمــانــە نییە!!

93_ حَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ مُسْلِمِ بْنِ قُتَيْبَةَ، نَا الرِّيَاشِيُّ، نَا الْأَصْمَعِيُّ، عَنْ أَبِي عَمْرِو بْنِ الْعَلَاءِ؛ قَالَ: أُصِيبَ فِي خَزَائِنِ بُزْرُجَمِهْرَ الْحَكِيمِ مَخَدَّةَ مِنْ أَدَمٍ؛ فَفُتِقَتْ، فَأُصِيبَ فِيهَا رُقْعَةٌ مَكْتُوبٌ فِيهَا بِالْهِنْدِيَّةِ، فَتُرْجِمَتْ بِالْعَرَبِيَّةِ:
(لَا يَأْمَنَنَّ عَلَى النِّسَاءِ أَخًا أَخٌ ... مَا فِي الرِّجَالِ عَلَى النِّسَاءِ أَمِينُ، حُرُّ الرِّجَالِ وَإِنْ تَعَفَّفَ جُهْدَهُ ... لَا بُدَّ أَنَّ بِنَظْرَةِ سَيَخُونُ).

#واتــــــه: أبی عمرو بن العلاء دەڵــێــت:
(لە خەزێنەکانی بوزورجمەهری دانا دا سەرینێکی پێست دۆزرایەوە؛ کاتێک دڕێنرا، پــارچــە نووسراوێکی تــێــدا دۆزرایــەوە کە بــە زمــانــی هــیــنــدی نــووســرابوو، پــاشــان وەرگێڕدرا بۆ ســەر زمــانــی عــەرەبــی:
(هــیــچ بــرایــەك سەبارەت بە ئــافــرەتــان مــتــمــانــە بە برایەکی خــۆی نەکات، چــونــکــە لەناو پــیــاوان دا هــیــچ کــەســێــک نــیــیــە ســەبــارەت بە ئــافــرەتــان جــێــگــەی مــتــمــانــە بێت، پــیــاوی بــەڕێــزو ئــازاد هەرچەندە بە هــەمــوو توانایەوە هــەوڵــی داوێــن پــاکــی بدات، هەر دەبێت بە نیگایەك خــیــانــەت بــکـات).


📚«المُجَالَسَة وَجَوَاهِر العِلم»
3🔥1
#ڪــوفــرێــڪ_بــەســە
#بــۆ_هەڵوەشاندنەوەۍ_تــەوحــیــد...


ڪــەلــیــمــەۍ تــەوحــیــد بەرامبەر هەرچۍ ڪــوفــــرە دەوەستێتەوە، تۆ ملیۆنەها ڪــوفــــرت هەبێت ڪە ئیمانت هێنا ئیتر حسابۍ ڪوفرەڪانت صــفــڕ دەبێتەوە، لە بەرامبەریش دا یەڪ ڪــوفــــرۍ عــەمــەلــۍ و قــەولــۍ بەرامبەر هەموو ئیمانت دەوەستێتەوەو هەموویت بۆ پــووچــەڵ دەڪاتەوە.

فــێــرۍ ئەوە ببن ڪــوفــــر شــاخ و گــوێ و ڪــلــڪــۍ نییە هەر ڪەس تێۍ بڪەوێت دوو شــاخ دەربڪات وەڪ شــاخــۍ گامێش، دوو گــوێ درێــژۍ وەڪ هــۍ فــیــلــۍ لــێ دەرچێت، وە ڪلڪێڪۍ درێــژیــش وەڪ هۍ ئــەســپــۍ لــێ بڕوێت! بەڵڪو ئینسان هەیە بە خۆۍ نازانێت ڪــافــــر بووە، قسەو عەمەلێڪۍ ڪــوفــــرۍ دەڪات یاخود گــاڵــتــە بە شــەرع دەڪــات جێۍ خــۆۍ دەگرێت لە جــەهــەنــنــەم ، ئێستا مەنھەجێڪ لاۍ زۆربەۍ خەڵڪۍ باوەو دیــنــدارۍ پێوە دەڪرێت ئەویش ئەوەیە تــۆ قــەیــنــا ڪــوفــــرت هەبێت، بەڵام مادام ڪتێبت نوسیبێت، پێنج فــەڕزە نــوێــــژ دەڪەۍ لەگەڵ سوننەتەڪانۍ، وە ڕۆژووۍ ڕەمــەزان و پێنج شەممەو دوو شەممان دەگرۍ ئیتر لە عــەقــیــدە ســاغ و ســەلــیــمــۍ تووشۍ هەڵوەشێنەرەوەۍ عــەقــیــدەش ببۍ ڪێشە نییە! ئەمە عــەقــیــدەۍ جــاهــیــل و مــێــشــڪ نەخۆش و دڵ مردووەڪانە، ئەنا هەزاران نمونە هەیە لەوەۍ ئەوان دەیڵێن ڪە خاوەن عیبادەت بوون، بەڵام لەبەر ئەوەۍ تــووشــۍ شــیــرڪ بوون لەسەر زەنــدەقــە ڪــوژران وەڪ حسین ڪوڕۍ منصور الحلاج.
🔥1💯1
يونس بن عبيد فەرموویەتی:

«هــەمــوو خەسڵەتێکی- خــراپ- ئــومــێــد هــەیــە ڕۆژێــک خــاوەنــەکــەی وازی لــێ بێنێت ئیلا #درۆزن نەبێت- هــەرگــیــز واز لە #درۆ ناهێنێت-»

📚«الصمت لابن أبي الدنيا (528)»
💯31
عبدالــلّٰــه بن عامر بن ربیعة دەڵــێــت:

عُــمــر بن الخطاب ـم بینی پوشێکی لەسەر زەوی هەڵگرت و فــەرمــــووی: خــۆزگــە مــن ئــەم پــوشــە بــوومــایــە، خــۆزگــە هــەر هــیــچ نــەبــوومــایــە، خــۆزگــە دایــکــم مــنــی نــەبــوایــە، خــۆزگــە لــەبــیــرکــراو بــوومــایــە.

📚{الزهد والرقائق لابن المبارك (234)}"
بــۆچــی داود عليه السلام 40 ڕۆژ گــریــا ؟

وهــب بــن مــنــبــه دەڵــێــت:

«کــاتــێــک پــێــغــەمــبــەر داود تــووشــی هــەڵــە (گــونــاهـ) بــوو، دەســتــی کــرد بــە دەرچــوون بــۆ دەشــت و دەرو دەگــریــا، ئــاژەڵــە کێوییەکانیش لەگەڵیــدا دەگــریــان.
پــاشــان دەگــەڕایــەوە بــۆ لای بەنی ئیسرائیل، دەگــریــاو ئەوانیش لەگەڵی دا دەگــریــان.
دواتــر دەگــەڕایــەوە بــۆ لای خـێـزانـەکـەی، دەگــریــاو ئەوانیش لەگەڵی دا دەگــریــان.
کــاتــێــک ئــەو مــاوەیــە درێــژەی کـێـشـاو هــیــچ وەڵامـێـکـی بــۆ نــەهــات، کــەوتــە کــڕنــوش بــردن و ئــەوەنــدە گــریــا تــا لــە فرمێسکەکانی گــژو گــیــا ســــەوز بــوو.
پــاشــان بــە کــوڵ گــریــا، ئــەوە بــوو دارەکــە بــزووت و لــە ئاهـ و هــەنــاســە ســاردەکــەی ســووتــا.
بــانــــگ کــرا: ئـەی داود! ئــایــا ســتــەم لــێـکـراوی تــا ســەرت بــخــەیــن ؟
ڕووتــی تـا پــۆشــاکـت پــێ بــدەیــن ؟
تــیــنــووی تــا ئاوت پــێ بــدەیــن ؟
بــرســی تــا تــێــرت بــکــەیــن ؟
گــوتــی: نــەخــێــر، بــەڵــکــو گـونـاهـەکـەم لـە نــاوی بـردووم.
گــوتــرا: هــیــچ وەڵامێکی بــۆ نەگەڕایەوە. دەســتــی کــرد بــە گــریــەو زاری لە کڕنوشەکەی دا لــە کــۆتــایــی گریانەکەی دا، پــاشــان دەنــگــی بــڕا، چــیــتــر هــیــچ دەنـگـێـکـی لــێ نەدەبیسترا تــەنــهــا وەک نــوزەیــەکــی شــاردراوە نـپـەبـێـت.
گــوتــرا: لــەو کــاتــەدا ڕەحــمــی پــێ کــرا».

📚«الرقة والبكاء لابن أبي الدنيا [391]»


تــەمــاشــا بــکــە يا عبد‌َالــلّٰــه، ئەم هــەمــووە ئەشکەنجەو ئازارە تــەنــهــا بــە هــۆی گوناهێکەوە!

هــاوار بــە حــاڵــی ئــێــمــەی قــوڕ بــە ســەر!
3😭1
پێداگری سـەلەف لە بە دەســت هێنانی هەموو خــێـرو چاکـەکان دا .

ســەعــیــدی کــوڕی جــوبــەیــر رحــمــه الــلّٰــه دەفــەرمــوێــت:

دوپــشــک پــێــوەی دام دایــکــم فەرمانی پێ کردم کە بچم داوای ڕوقــیــە خــوێــنــدن بکەم لای ڕوقیەخوێنێک، منیش پێم ناخۆش بوو سەرپێچی فــەرمــانــی دایــکــم بکەم بۆیە ئەو کاتەی ڕوقیەخوێنەکە ڕوقــیــەی بۆ کردم ئەو دەستەم خستە بەردەستی کە پێوەی نەدرابو .

📚«البـر والصلة »



هۆکاری ئەم کارەی سەعید رحمه الــلّٰــه دەگەڕێتەوە بۆ دوو هــۆکــار


#یەکەمیان گوێڕایەڵی دایکیەتی و پێی خۆش نییە بێ فەرمانی بکات دەزانێت چی هەیە لە گوێڕایەڵی کردن و سەرپێچی کردنی دایکی دا .

#دووەم نایەوێت لەو حەدیثە دەربچێت دەربارەی حــەفــتــا هــەزار کــەس هاتوە بێ لێپرسینەوە دەچنە بەهەشتەوە یەکێک لە سیفاتی ئەو حەفتا هەزار کەسە بریتییە لە " هُمُ الَّذِينَ لَا يَسْتَرْقُونَ “ داوای روقــیــە ناکەن بۆیان بکرێت .
3
باۆکــی ئیلێاس
Photo
​لەم ئایەتە پیرۆزەی سوورەتی (المائدة) دا، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ چــەنــد جــۆرە ئاژەڵێکی دیاری کردووە کە خواردنیان حــەرامــە ئەگەر بە شێوازێکی دیاری کراو بمرن.

ئەم قەدەغە کردنەش تەنها حوکمێکی ئایینی ڕووت نییە، بەڵکو حیکمەتێکی تەندروستی و ئایینی زۆر گەورەی لە پشتەوەیە.

​ئەو ئاژەڵانەی لە ئایەتەکە دا حــەرام کراون (کاتێک بەم شێوازانە بمرن):

المــيــتــة (مــردارەوە بــوو):
ئەو ئــاژەڵــەی کە خۆی دەمرێت بێ ئەوەی ســەر ببڕدرێت.

المــنــخــنــقــة (خــنــکــاو):
ئەو ئاژەڵەی کە بە هۆی خنکانەوە (بەکار هێنانی پەت یان مانەوە لە شوێنی بێ هەوا) دەمرێت.

المــوقــوذة (لــێــدراو):
ئەو ئاژەڵەی بە هۆی لێدانی تــوونــد بە دار، بــەرد، یان هەر شتێکی قورسەوە دەمرێت.

المــتــرديــة (کــەوتــووە خــوارەوە):
ئەو ئــاژەڵــەی لە شوێنێکی بەرزەوە (وەک شــاخ یان ســەربــان) دەکەوێتە خوارەوەو دەمرێت.

النــطــيــحــة (شــاخ لــێــدراو):
ئەو ئــاژەڵــەی کە بە هۆی شــاخ لێدانی ئاژەڵێکی ترەوە دەمرێت.

مــا أكــل الســبــع (دڕنــدە لــێــی خــواردبــێــت):
ئەو ئاژەڵەی کە قاژوولە یان ئاژەڵە داڕندەکان هێرشیان کردووەتە سەر و بەشێکیان خواردووەو بەو هۆیەوە مردووە (مەگەر پێش مردنی بە زیندوویی پێش پێ بگەیت و ســەری ببڕیت).

​حیکمەتە تەندروستی و ئایینییەکان:☟☟

1_ پاراســتــنــی تــەنــدروســتــی (حــیــکــمــەتــی پــزیــشــکــی):

کاتێک ئاژەڵێک بەم شێوازانە دەمرێت، خــوێــن لەناو جەستەی دا دەمێنێتەوەو ناچێتە دەرەوە. خــوێــنــی مــەیــوو دەبێتە مۆڵگەی سەرەکی بۆ گەشەکردنی بەکتریا، ڤایرۆس و ژەهرەکان. خواردنی ئەم گۆشتە دەبێتە هۆی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی مەترسی دار بۆ مرۆڤ. بە پێچەوانەی سەربڕینی شەرعی کە دەبێتە هۆی هاتنە دەرەوەی تەواوی خــوێــن و پاک بوونەوەی گۆشتەکە.

2_ بــەزەیــی هــاتــنــەوە بە ئــاژەڵ (حــیــکــمــەتــی ڕەوشــتــی):

ئیسلام ڕێز لە گیانی ئاژەڵان دەگرێت. ڕێگری گرتن لە خواردنی ئەو ئاژەڵانەی کە بە ئەشکەنجە (خنکان، لێدان، یان کەوتنە خوارەوە) مردوون، وا دەکات مرۆڤ هەمیشە ئاگاداری ئاژەڵەکانی بێت و نەیەڵێت بە ئازارەوە بمرن.

3_ پــاک کــردنــەوەی ڕۆح (حــیــکــمــەتــی ئــایــیــنــی):

خواردنی گۆشتی پاک و حەڵاڵ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەروون و پاکی دڵــی مــرۆڤ هەیە. حــەرام کردنی خەبیسات (شتە پیس و زیان بەخشەکان) پارێزگاری لە سروشتی پاکی مرۆڤ دەکات
.
💯31
خــۆش گــوزەرانــی و خــۆش ڕابــواردن

قَال الحسن البصري :
(كانوا يُؤَدِّبون أبناءهم على الخشونة
ويمنعونهم من التنَعُّم، يقولون:
لا يزال الرجل كريمًا ما لم يتَنعَّم).


#واتــــــــه: الحسن البصري رحمە الــلّٰــه دەڵــێــت: ئــەوان - واتــا هــاوەڵان - منداڵەکانیان لەسەر ڕەقــی و تــونــدی - بــەرگــەی ســەخــتــی گرتن - پــەروەردە دەکــرد، و ڕێگرییان لێ دەکــردن لە خــۆش گــوزەرانــی و خــۆش ڕابــواردن،

دەیـانـگـوت: پــیــاو هەمیشە بە ڕێــزدار دەمێنێتەوە مادام نەکەوتبێتە ناو نـیـعـمـەت و خــۆش گــوزەرانییەوە).

📚«الــزهــد لابن أبــي الدنيا.»
2
کۆمەڵێک وتــەی زێــڕیــنــی پێشەوامان الشافعی رحمه الــلّٰــه دەفەرموێت:

الــــلّٰــــه عز وجل مُــحــمــدی ناردووە بۆ مرۆڤایەتی و واجــبــی کردووە لەسەر خەڵکی کەوا ئیمانی پــێ بهێنن و شوێن نێردراوەکەی بکەون و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، وە پێی ڕاگەیاندون کەوا گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی گوێڕایەڵی ئەوە،
وە دینەکەشی کە ئیسلامە نەسخی هەموو دینەکانی پێشتری کردوەو ئەوەشی بەم ئیسلامە گەیشتبێت و زانستی هەبووبێت بە گەیشتنی و شوێنی نەکەوتبێت ئەوا بە کــافــــر لە قەڵەم دەدرێت،

وە هیچ کەسێک نەماوە کەوا عاقڵ و فامیدە بێت و ئەم دەعــوەو بانگەوازەی پێ گەیشتبێت لەو کاتەوەی الــــلّٰــــه عزوجل نێردراوەکەی خــۆی کە مُــحــمــد ــە ناردووە صلى الــلّٰــه عليه وسلم چ ئــەهــلــی کیتاب و چ ئەوانەی کەوا بت پەرست بوون وە هەرچی زیندووەو ڕۆح لەبەرە لە جن و ئینس کە ئەم بانگەوازەی بیستووە ئەوا الــــلّٰــــه عزوجل بەڵگەی لەسەر چەسپاندووە و عــوزری لێ داماڵیوەو بیانوی بە دەستەوە نەهێشتووە،
بەوەش بە شوێنکەوتنی ئەو پەیامە موسوڵمان دەبێت و بە پشت لێ هەڵکردنیشی کــافــــرو بێ باوەڕ دەبێت....
#سودە_فیقهییەکان ...

چۆنیەتی
#مــه‌ســحــی_ســەر لە کاتــی دەسـتـنـوێـــژ گرتن دا...

اسماعیلی کوڕی سعیدی الشالنجی دەفــەرمــوێــت: پرسیارم لە احــمــد کرد دەربارەی کەسێک کە هەندێک لە دەم و چــاوی مــەســح دەکات لە کاتــی تــەیــەمــوم دا ئایا دروســتــە ؟
ئەویش لە وەڵام دا فــەرمــــووی: دەبێت نوێژەکەی دوبارە بکاتەوە،
دەڵــێــت وتــم ئەی بۆچی بۆ کەسێک دروســتــە مــه‌ســحــی هەندێک لە ســــەری بکات بەڵام دروست نییە مــه‌ســحــی هەندێک لەدەم و چاوو ڕوی بکات ؟
دەڵــێــت فــەرمــــووی: نەمانبیستووە هیچ کەسێک بەو شێوەی کردبێت لە تــەیــەمــوم دا....

پــوخــتــەی قــســان لەم بارەوە ئەوەیە کەوا مــەزاهــبــی ئــەهــلــی عــيــلــم و پێشەوایان نــمــونــەی احــــمــــد و اســحــاق و لـیــثــی کــوڕی ســعــد و ســفــیــانی ثــوری و ابــراهــیــمــی نــەخــەعــی و پــێــشــەوای ئــەهــلــی شــام اوزاعــی و لە تابعینی گــەورە حــســنــی بــصــری و زۆرێکی دی لە پێشەوایان لەوانە پێشەوامان الشافعی و لە پێش هەموو ئەمانەیشەوە لە هاوەڵان هاوەڵی بــەڕێــز إبــن عُــــمــــرو ســلــمــەی کــوڕی اکــوع کە لێوەیان گێڕدراوەتەوە کە تەنها پێشە سەریان مــەســح کردووە لەسەر ئەوەن کە دروستەو هیچی تێدا نییە گەر بێتوو بەشێک لە ســــەر مــــەســــح بکرێت...

هەر چەندە زۆریــنــەی ڕیوایەتەکان لە أحــمــدەوە ئاماژەی ئەوەیان تێدایە کە پێی خــۆش بــووە هــەمــوو ســــەر یاخود زۆریــنــە مــەســح بکرێت بەڵام بە جــائــيــزی زانیوە گەر بێتوو بەشێکی کــەم لە ســــەر مــــەســــح بکرێت وەک لە ڕیوایەتەکەی الشالنجی و حربی کرمانی بە ڕوونــی دەردەکەوێت...

ابــن المــنــذر لە اوســط دا لە پاش نەقڵی مــەزاهــبــی ئــەهــلــی عــيــلــم دەفەرموێت: پێمان خــۆشــە هــەمــوو ســــەر مــــەســــح بکرێت لەبەر حــه‌دیــســەکــەی عبدالــلّٰــه ی کــوڕی زیــد بەڵام جــائــيــزە بەلاماناوە کە بەشێک لە ســــەر مــــەســــح بکرێت،

بەڵام هیچ کام لە پێشەوایان نایشارنەوە کە ئەفزەلییەت لەوە دایە کە هــەمــوو ســــەر یاخود زۆریــنــەی مــــەســــح بکرێت،
وەک چۆن لە احــمــد و اوزاعییەوە هاتووە ابن المنذر نەقڵی کردووە...

الــشــافــعــی رحمە الــلّٰــه لە کتابی الأُم دا ئاماژە بەوە دەکات کە ڕوکەشی قــورئــان و ســونــنــەت دەلالەتن بۆ ئەوەی کە ئاساییە بەشێک لە ســــەر مــــەســــح بکرێت نەوەک هــەمــوو ســــەر ..

ابــن ابــی شــیــبــە لە مصنف دا لە هــاوەڵــی بــەڕێــز إبــن عُــــمــــر و ســەلــەمــەوە نەقڵی کردووە کەوا بەس پــێــشــە ســەریــان مــــەســــح کــردووە...

کە وابوو إدعــای ئەوەی کە نــوێــــژی ئەوانەی کە تەنها بــەشــێــک لە ســەریــان مــــەســــح دەکــەن پــوچ و بــەتــاڵــەو بەشێکە لە جــەهــل و نەفامیی مەدخەلییەکان ....

والــلّٰــه الموفق...
images (1).jpeg
26.2 KB
#حــوکــمــی چــوون بــۆ لای فــاڵــچــی و قــاوەگــرەوە

پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ دەفەرموێت:

{مَنْ أَتَى عَرَّافاً فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ، لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً .

#واتــــــــه: هەر کەس بچێتە لای فــاڵــچــی و قــاوە گــرەوەیــەک پرسیاری شتێکی لێ بکات 40 شــــەو نــوێــــژی لێ وەرناگیرێت .

📚«رواە مسلم (2230)»


بەڵام ئەگەر باوەڕی پێ کردن کە عیلمی غــەیــب دەزانن ئەوا پێی کــافــــر دەبێت.
👏1
#بــانــگ_دان

بــۆ ئــەو کــەســانــەی هــەســت دەکــەن جــنــۆکــە لە ماڵەکانیان دایــە یان لە لاشــەیــان دایــە یان تــووش بــووی ســێــحــرن ☟☟☟☟☟☟☟


(ابن القاسم) یەکێک لە قوتابیەکانی پێشەوا (مــالــك) لێی دەگێڕێتەوە فــەرمــــووی:

زەیــدی کــوڕی ئــەســلــەم کــرا بــە ئــەمــیــری مــەعــدنــی بــەنــی سولەیم؛ بەردەوام خــەڵــکــی ئــەو شــوێــنــە جــنــۆکــە دەســتــی لــێ دەوەشــانــدن، کاتــێــک بــووە کار بەدەستیان ســکــاڵای ئەو حــاڵــەیــان بــردە لای، فــەرمــانــی پــێ کــردن بــانــــگ بــدەن و دەنـگـیـان بە بــانــگــەکــە بــــەرز بــکــەنــەوە، ئەوانیش وایان کرد، ئــیــدی ئــەو گرفتەیان نــەمــا، ئــەوان هــەتــا ئــەمــڕۆش هەر وا دەکــەن،

پێشەوا مالک دەیفەرموو:
ســەرم ســوڕمــا لەو بۆچوونەی زەیــدی کــوڕی ئــەســلــەم!!

ئەمە دەقــی وتەکەیەتی:

« استعمل زيد بن أسلم على معدن بني سليم، وكان معدنا لا يزال يصاب فيه الناس من قبل الجن، فلما وليهم، شكوا ذلك إليه، فأمرهم بالأذان، وأن يرفعوا أصواتهم به، ففعلوا، فارتفع ذلك عنهم، فهم عليه حتى اليوم. قال مالك: وأعجبني ذلك من رأي زيد بن أسلم ».


📚«التمهيد (‏١٨ / ٣٠٩).»
1👏1
پــێــشــەوای بــەڕێــز بــشــری کــوڕی حــارث رحمه الــلّٰــه دەفــەرمــوێــت:

قال بشر بن الحارث رحمه الــلّٰــه:

‏لا تعبأ بِكلامٍ مَن يتكلّمُ فيكَ إلَّا أن يكون تقي، ‏والتَّقي لا يقول ما يعرف، فكيف ما لا يعرف .


#واتــــــــه: گــــوێ مــەدە بە قــســەو گــوفــتــاری خەڵکانی چــوار دەورت ســەبــارەت بە تــۆ مەگەر خــەڵــکــی مُتقی و ئیماندار، چــون خــەڵــکــی مُتقی و ئیماندار زۆر جار ئەوەی زانستیان پێی هەیە نایڵێن چ بگات بە شتێک کەوا زانستیان پێی نییەو هیچی لەبارەوە نازانن...

📚‏[ طبقات الحنابلة (٣٩٨/٣) ]
💯21
پێشەوامان سُــفــیــان رحمه الــلّٰــه لە نــامــەکــەی دا بۆ عبباد فــەرمــــووی:

خــەڵــکــی پــێــش ئــێــمــە کاتێک بە یەکدی دەگەیشتن ســودیــان لە یەک دەبینی و دەبــونــە مــایــەی خــێــر بۆ یەکدی،

بەڵام ئــەمــڕۆ ئــەوە ڕۆیشتووەو بەو شێوەیە نییە بەڵکو ڕزگــار بــوون لەوە دایە واز لە خــەڵــکــی بهێنیت و تێکەڵاویان نەبیت وەک ئــەوەی ئــێــمــە دەیبینین و تێگەیشتوین لێی...

📚[ الجرح والتعدیل(1\88)]
2💯1