باۆکــی ئیلێاس
518 subscribers
297 photos
119 videos
255 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
ذو النون المصري دەڵــێــت:

هەر کەسێک الــــلّٰــــه‌ی خۆش بوێت، هەر کردەوەیەک کە ئەنجامی دەدات بە کەمی دەبینێت .

📚[الزهد الكبير لأبي بكر البيهقي/٧١]
3😢1
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:

الــــلّٰــــه عز وجل هیچ نیعمەتێڪی بە بەندەیەک نەبەخشیوە، ئەویش بڵێت: الحمدللە (ستایش بۆ️ الــــلّٰــــه) ئەوا ئیلا ئەو ستایشەی گەورەترە لە نیعمەتەڪە.

📚{فضيلة الشکر لله علی نعمه للخرائطي /(1)}"
3
حفص بن ميسرة دەڵــێــت:

لەسەر دەرگای وهب بن منبه بینیم نــووســرابــوو: مــا شَــاءَ ‌الــلّٰــه
#واتــــــــه: (هەرچی الــــلّٰــــه بیەوێت دەبێت، ئەوەی الــــلّٰــــه بیەوێت دەبێت)، ئەمەش ووتەی الــــلّٰــــه ـیە: ﴿وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مــا شَــاءَ ‌الــلّٰــه﴾ .

📚[تفسير ابن أبي حاتم الرازي ٢٣٦٢/٧]
💔2
فرقد السبخي دەڵــێــت:

لە تەوڕات دا خوێندمەوە:
هەر کەسێک بەیانی بکاتەوە لە کاتێک دا بۆ دونـیـا خــەمــبــار بێت، بەیانی کردووەتەوە لە کاتێک دا لە پەروەردگاری ناڕازی و تــوڕە بووە .


📚[حلية الأولياء لأبي نعيم الأصبهاني ٤٦/٣]
2😢1💔1
الجنيد بن محمد النهاوندي دەڵــێــت:

هەرکەسێک الــــلّٰــــه بناسێت، بە هیچ شتێک شــاد و دڵــخــۆش نابێت تەنها بەو نەبێت .

📚[سير السلف الصالحين لإسماعيل الأصبهاني ١٠٩٨/٣]



أبو بكر الشبلي دەڵــێــت:

فەرمانبەرداری الــــلّٰــــه بکه،‌
هەموو شتێک فەرمانبەردارت دەبێت .

📚[الزهد الكبير لأبي بكر البيهقي/٧٢٣]
2💔1
يحيی بن معاذ الرازي دەڵــێــت:

ئەگەر تۆ لە الــــلّٰــــه ڕازی نەبیت،
چۆن داوای لێ دەکەیت لێت ڕازی بێت .


📚[صفة الصفوة لابن الجوزي البغدادي ٢٩٣/٢]
1💔1
دەســت بــەم شــەش تایبەتمەندییەوە بــگــرە ☟☟☟☟☟☟☟

أبو تراب النخشبي دەڵــێــت:

شقيق البلخي بە حاتم الأصم ـی وت:
لەوەتەی تۆ هاوڕێیەتیی منت کردووە، چ شتێک فێر بوویت ؟
وتــــــی: شــــەش وشــــە،
وتــــــی: یەکەمیان چییە ؟
وتــــــی: هەموو خەڵکیم بینی لە گومان دا بوون لە کاروباری ڕۆزی دا، وە منیش پشتم بە الــــلّٰــــه‌ی مه‌زن و گەورە بەست ﴿وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا﴾ {هیچ زیندەوەرێک لەسەر زەوی دا نییە مەگەر ڕۆزییەکەی لەسەر الــــلّٰــــه‌یە} ئیتر زانیم کە منیش یەکێکم لەم زیندەوەرانە، بۆیە خــۆم خــەریــک نەکرد بە شتێکەوە کە پەروەردگارم گەرەنتی بۆ کردووم .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی دوەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم بۆ هەر مرۆڤێک هاوڕێیەک هەیە، کە نهێنیی خــۆی لای ئاشــکــرا دەکات و سکاڵای کاروباری خــۆی لای دەکات، منیش گــوتــم: با بزانم هاوڕێــی مــن کێیە، کەچی هەر هاوڕێ و برایەکم بینی پێش مردنە، بۆیە ویستم هاوڕێیەک بگرم کە دوای مــردن بۆم بمێنێتەوە، ئیتر هاوڕێیەتیم لەگەڵ چــاکــــە دا کرد تاوەکو لە کاتی لێپرسینەوە دا لەگەڵم بێت، و لەگەڵم دا بە ســەر پــردی صــراط‌ (کراوەتە عەرەبی دەوترێت لە چینڤاتۆ ـی ئاڤێستایی وەرگیراوە) ـدا بپەڕێتەوە، و لەبەردەم الــــلّٰــــه دا جێگیرم بکات .
گــوتــــی: پێکات، ئەی سێیەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم هەموو خەڵک دوژمنێکیان هەیە، گــوتــم: با بزانم دوژمـنـی مــن کێیە، ئەوەی پاشەملەی کردم دوژمـنـم نییە، وە ئەوەش شتێکی لێ بردم ئەویش دوژمـنـم نییە، بەڵکو دوژمـنـی مــن ئەو کەسەیە کە کاتێک من لەسەر فەرمانڕەوایی الــــلّٰــــه‌م، ئەو فەرمانم پێ دەکات بە سەرپێچیی الــــلّٰــــه، ئیتر ئەوەم بە ئیبلیس و سەربازەکانی بینی و بە دوژمنی خۆم گرتن، بۆیە جەنگم لە نێوان خــۆم و ئەوان دا بەرپا کرد، و کەوانەکەم چەقاند و تیرەکەم گەیاندێ، ئیتر ناهێڵم لێم نزیک ببێتەوە .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی چوارەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم خەڵکی داواکارێکیان هەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان یەخەی هەر یەکێکیان دەگرێت، ئیتر ئەوەم بە فریشتەی مـەرگ بینی، بۆیە خۆم بۆی بەتاڵ کرد، تاوەکو کاتێک دێت شیاو نەبێت کە ڕێگریی لێ بکەم، بەڵکو لەگەڵی دا بڕۆم .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی پێنجەمینیان چییە ؟ وتــــــی: سەیری ئەم دروستکراوانەم کرد، ئیتر یەکێکم خۆشویست و ڕقم لە یەکێکی تر بووەوە، کەچی ئەوەی خۆشمویست شتێکی پێ نەدام، و ئەوەش کە ڕقــم لێی بووەوە شتێکی لێ نەبردم، بۆیە گــوتــم: ئەمە لە کوێوە بۆ من هاتووە ؟ ئیتر بینیم کە ئەمە لە لایەن ئیرەییەوە بۆم هاتووە، بۆیە ئیرەییم لە دڵــــم دا فڕێ داو هەموو خەڵکیم خۆشویست، ئیتر هەر شتێک کە بۆ خۆم پەسەندم نەبوو، بۆ ئەوانیش پەسەندم نەبوو .
گــوتــــی: ئافەرین، ئەی شەشەمینیان چییە ؟ وتــــــی: بینیم هەموو خەڵکی خانوو و پەناگەیەکیان هەیە، و بینیم کە پەناگەی من گــــۆڕە، بۆیە هەر شتێک لە چاکە کە توانام بەسەری دا شکا، بۆ خۆمم پێش خست تاوەکو گۆڕەکه‌می پێ ئاوەدان بکەمەوە، چونکە گــــۆڕ ئەگەر ئاوەدان نەبێت، مرۆڤ ناتوانێت تێیدا بوەستێت .
ئیتر شقيق گــوتــــی: دەست بەم شــەش تایبەتمەندییەوە بگرە، چونکە تۆ پێویستت بە هیچ زانستێکی تر نابێت بێجگە لەمە .


📚[حلية الأولياء لأبي نعيم الأصبهاني ٧٩/٨-٨٠]
2💯1💔1
يحيی بن معاذ الرازي دەڵــێــت:

بە ئەندازەی ترســت لە الــــلّٰــــه، دروستکراوەکان سـڵـت لێ دەکەنەوە، وه بە ئەندازەی خۆشەویستیت بۆ الــــلّٰــــه، دروستکراوەکان خۆشیان دەوێیت، وه بە ئەندازەی خەریکبوونت بە الــــلّٰــــه‌وە، دروستکراوەکان خەریکی کاروباری تۆ دەبن .

📚[صفة الصفوة لابن الجوزي البغدادي ٢٩٥/٢]
💔21
ابن بطة دەڵــێــت:
ٲبو عبد الــلّٰــه محمد بن مخلد العطار پێی ڕاگەیاندین و وتــــی: عمر بن موســــیٰ پێی ڕاگەیاندین و وتــــی: لە بشر بن حارث  دەیــوت: ٲبو الٲحوص دەیــوت:

ئەی سلام! ئەگەر بــخــەویــت و لەسەر ســونــنــەت و ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ بیت، زۆر باشــتــرە لەوەی عیبادەت و شــەونــوێــــژ بکەیت بەڵام لەسەر بیدعەو داهێنراو بیت.

📚[الٳبانة الكبری لابن بطة (262)]
1
🔹 قال الإمام ابن بطة "رحمه الــلّٰــه": «فالــلّٰــه المستعان فما أشد تعذر السلامة في الدين في هذا الزمان، فطرقات الحق خالية مقفرة موحشة قد عدم سالكوها».

#واتــــــــه: ابن بطة ڕەحمەتی الــلّٰــه‌ی لێ بێت دەفەرموێت: «جا تەنها داوای یارمەتی لە الــــلّٰــــه دەکرێت، چەندە ئەستەم و دژوار بووە سەلامەت مانەوە لە دیــن لەم ســەردەمــە دا! ڕێگاکانی حــەق وا چــۆڵ و وێــران و ترسناکن، کە چیدیکە ڕێبوارانیان لێ بڕاوە».

📚«الإبانة الكبرى لابن بطة، ٥٧١/٢»
1😢1
IMG_20260605_114716_167.jpg
288.8 KB
حــه‌دیــثــی معاویه‌ی كوری حكمی سلمی رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ ده‌فه‌رمووێت:
كاتێك پێغه‌مبه‌ر
ﷺ  پرسیاری له‌ جاریه‌كه‌ كرد، پێی فــه‌رمــــوو:

الــــلّٰــــه له‌ كوێیه‌، ووتــــی: له‌ ئاسمانه‌ .

📚«رواه‌ مــســلــم (537)»


ئیمامی دارمــی رحمه‌️ الــلّٰــه سه‌باره‌ت به‌م حــه‌دیــثــه‌ ده‌فه‌رمووێت: له‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر  ﷺ كه‌ فــەرمــــووی: الــــلّٰــــه له‌ كوێیه‌ ؟ ئه‌وه‌ به‌ درۆ خستنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن الــــلّٰــــه له‌ هه‌موو شوێنێكه‌و وه‌سف ناكرێت به‌وه‌ی كه‌ له‌كوێیه‌، چونكه‌ ئه‌‌گه‌ر شتێك له‌ هه‌موو شوێنێك بێت مه‌حاله‌ كه‌ بووترێت له‌كوێیه‌ ؟ ئه‌وه‌ ناوترێت كوێ ؟ ئیلا بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه‌ له‌ شوێنێكه‌ .

📚«الرد علی الجهمیة :صـ (39)»

📚«إثبات الحد️ الــلّٰــه (3)»
3
|دەبارەی ئەو بــۆقــانــە کە بۆ قــەومــی فــیــرعــەون بــاریــن| ☟☟☟☟☟☟☟

لە عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عەمری کوڕی عاسەوە -بە ڕێگەی عیکریمەوە- گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتــی: بــۆقــەکــان چونکە کاتێک وەک سزایەک بۆ سەر خانەوادەی فیرعەون نێردران، بۆقێکیان خۆی هەڵدایە ناو تەنوورێکەوە کە ئاگری تێدا بوو، بەو کارە ویستی ڕەزامەندی الــــلّٰــــه بە دەست بهێنێت؛ الــــلّٰــــه عزوجل لە بری ئەوە ساردترین شــت کە ئێمە دەیزانین (#واتــــــــه: ئــاو)ی پێ بەخشی و دەنگەکەیانی کرد بە تەسبیح و یادی الــــلّٰــــه.

📚«أخرجه ابن أبي حاتم ٥/١٥٤٨»


لە عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عەباسەوە -بە ڕێگەی عیکریمەوە- گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتی: «بــۆقــەکــان پێشتر وشکانی بوون، کاتێک الــــلّٰــــه عزوجل ناردنی بۆ سەر خانەوادەی فیرعەون، گوێڕایەڵ بوون و فەرمانیان بەجێ هێنا، خۆیان هەڵدەدایە ناو مەنجەڵەکانەوە لە کاتێک دا دەکوڵان، و ناو تەنوورەکانیش کە گڕیان دەسەند، الــــلّٰــــه عزوجل بەهۆی چاکەی گوێڕایەڵییانەوە، ئاوی ساردی پاداشت کرد و خستیە بەر دەستیان.

📚«أخرجه ابن جرير ١٠/٣٩٢،»
📚«وابن أبي حاتم ٥/١٥٤٨»


سەعیدی کوڕی موسەییب دەڵــێــت:
«... پاشان الــــلّٰــــه عزوجل بــۆقــی بۆ ڕەوانە کردن بە جۆرێک ماڵ و حەوشەو خواردن و مەنجەڵەکانیان پڕ بوو لە بــۆق، کەس نەبوو مەنجەڵ یان خواردنێک بکاتەوە مەگەر بۆقێکی تێدا دەبینی، پیاو هەبوو بــۆق تا ئاستی چەناگەی دەوریان دابوو، هەر ویستبای قسە بکات بۆقێک بازی دەدا ناو دەمی، بۆقەکان بازیان دەدایە ناو مەنجەڵەکانیان و خواردنەکەیانی تێک دەدا و ئاگرەکەشیانی دەکوژاندەوە، یەکێکیان کە دەیویست پاڵ بکەوێت، بۆقەکان بەسەری دا سەرکەوتن و وەکو کێوێکی لێ هاتن، بەجۆرێک نەیدەتوانی خۆی بەولاو ئەولادا بجوڵێنێت، هەر دەمی بۆ نانخواردن دەکردەوە، بــۆق پێش خواردنەکە دەکەوتە ناو دەمی، و هیچ هەویرێکیان نەدەکرد مەگەر بۆقێک تێیدا دەپژا و تێکی دەدا، و هیچ مەنجەڵێکیان نەدەکردەوە مەگەر پڕ دەبوو لە بــۆق، ئیدی تووشی ئازارێکی زۆر و ناخۆشییەکی گەورە بوون بەهۆی ئەوانەوە.

📚«-تفسير البغوي ٣/٢٧٠-٢٧١»
2
٩٣٥ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ حَسَّانَ الْأَزْرَقُ، قَالَ: ثَنَا ابْنُ مَهْدِيٍّ، قَالَ: ثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ صَالِحٍ، قَالَ: سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيَّ، يَقُولُ: لَفِتْنَةُ الْمُرْجِئَةِ عَلَى هَذِهِ الْأُمَّةِ أَخْوَفُ عِنْدِي مِنْ فِتْنَةِ الْأَزَارِقَةِ.

٩٣٥ - محمد کوڕی حسان الأزرق پێی ڕاگەیاندین، وتی: ابن مهدي بۆی گێڕاینەوە، وتی: سفیان بۆی گێڕاینەوە، لە سعید کوڕی صالح ـەوە، وتی: گوێم لە إبراهیم النخعي بوو دەیفەرموو: فیتنەی موڕجیئە لای من ترسناکترە بۆ سەر ئەم ئوممەتە لە فیتنەی الأزارقة(١).

ـــــــــــــــ

(١) الأزارقة: ئەمانە تووندڕەوترین گرووپی ناو خەواریجەکان بوون، شوێنکەوتەی نافع کوڕی الأزرق بوون، ئەمانە زۆر تووندڕەو بوون، مسوڵمانانیان تەکفیر دەکرد و خوێنیان حەڵاڵ دەکردن، فیتنەی ئەوان تەکفیر و کوشتار و خوێنڕشتن بوو.
إبراهیم النخعي دەڵێت موڕجیئەکان لە خەوارج مەترسیدارترن بۆ ئوممەت، ئەمەش لەبەر ئەوەی فیتنەی خەواریجەکان دیار و ئاشکرایە، ئەوان شمشێر هەڵدەگرن و خەڵکی دەکوژن، بۆیە هەموو کەسێك دەزانێت ئەمانە خراپن و لێیان دوور دەکەونەوە، بەڵام موڕجیئە بە زمانێکی نەرم و بە ناوی ئیمانەوە دێنە پێشەوە، ئەمەش وادەکات خەڵك بە ئاسانی بکەونە ناو تەڵەکەیانەوە، وە موڕجیئەکان بە شێوەیەکی نەرم خەڵکی لە دین دووردەخەنەوە و بەرەو بێدینیان دەبن، کاتێك بە خەڵکی دەڵێن: مادام ئێوە دەڵێن: لا الە الا الله، ئەگەر نوێژیش نەکەن و هیچ فەڕزێك جێبەجێ نەکەن و هەموو تاوانەکانیش ئەنجام بدەن، ئێوە هەر مسوڵمان و ئیماندارن و دەچنە بەهەشتەوە، بەم قسەیان بەشێوەیەکی نەرم خەڵکێکی زۆریان بەرەو گومڕایی و کوفر برد و لە دینیان دوورخستنەوە وازیان پێ لە نوێژ و فەڕزەکان هێنان و بەرەو تاوانەکانیان بردن، وە فیتنەی خەواریج زۆر جار بە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی پێدێت، بەڵام بیروباوەڕی موڕجیئە وەکو ژەهرێکی بێدەنگ لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە و بۆ نەوەکانی دواتریش دەمێنێتەوە، چونکە ڕواڵەتەکەی وەکو ئاسانکاری دین نیشان دەدەن، نەرمونیان دێتە پێش خەڵك.
٩٣٥ - أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ حَسَّانَ الْأَزْرَقُ، قَالَ: ثَنَا ابْنُ مَهْدِيٍّ، قَالَ: ثَنَا سُفْيَانُ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ صَالِحٍ، قَالَ: سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيَّ، يَقُولُ: لَفِتْنَةُ الْمُرْجِئَةِ عَلَى هَذِهِ الْأُمَّةِ أَخْوَفُ عِنْدِي مِنْ فِتْنَةِ الْأَزَارِقَةِ.

٩٣٥ - محمد کوڕی حسان الأزرق پێی ڕاگەیاندین، وتی: ابن مهدي بۆی گێڕاینەوە، وتی: سفیان بۆی گێڕاینەوە، لە سعید کوڕی صالح ـەوە، وتی: گوێم لە إبراهیم النخعي بوو دەیفەرموو: فیتنەی موڕجیئە لای من ترسناکترە بۆ سەر ئەم ئوممەتە لە فیتنەی الأزارقة(١).

ـــــــــــــــ

(١) الأزارقة: ئەمانە تووندڕەوترین گرووپی ناو خەواریجەکان بوون، شوێنکەوتەی نافع کوڕی الأزرق بوون، ئەمانە زۆر تووندڕەو بوون، مسوڵمانانیان تەکفیر دەکرد و خوێنیان حەڵاڵ دەکردن، فیتنەی ئەوان تەکفیر و کوشتار و خوێنڕشتن بوو.
إبراهیم النخعي دەڵێت موڕجیئەکان لە خەوارج مەترسیدارترن بۆ ئوممەت، ئەمەش لەبەر ئەوەی فیتنەی خەواریجەکان دیار و ئاشکرایە، ئەوان شمشێر هەڵدەگرن و خەڵکی دەکوژن، بۆیە هەموو کەسێك دەزانێت ئەمانە خراپن و لێیان دوور دەکەونەوە، بەڵام موڕجیئە بە زمانێکی نەرم و بە ناوی ئیمانەوە دێنە پێشەوە، ئەمەش وادەکات خەڵك بە ئاسانی بکەونە ناو تەڵەکەیانەوە، وە موڕجیئەکان بە شێوەیەکی نەرم خەڵکی لە دین دووردەخەنەوە و بەرەو بێدینیان دەبن، کاتێك بە خەڵکی دەڵێن: مادام ئێوە دەڵێن: لا الە الا الله، ئەگەر نوێژیش نەکەن و هیچ فەڕزێك جێبەجێ نەکەن و هەموو تاوانەکانیش ئەنجام بدەن، ئێوە هەر مسوڵمان و ئیماندارن و دەچنە بەهەشتەوە، بەم قسەیان بەشێوەیەکی نەرم خەڵکێکی زۆریان بەرەو گومڕایی و کوفر برد و لە دینیان دوورخستنەوە وازیان پێ لە نوێژ و فەڕزەکان هێنان و بەرەو تاوانەکانیان بردن، وە فیتنەی خەواریج زۆر جار بە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی پێدێت، بەڵام بیروباوەڕی موڕجیئە وەکو ژەهرێکی بێدەنگ لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە و بۆ نەوەکانی دواتریش دەمێنێتەوە، چونکە ڕواڵەتەکەی وەکو ئاسانکاری دین نیشان دەدەن، نەرمونیان دێتە پێش خەڵك.
1
ئایا #مــنــافــق مانای چییە...؟
کــێ مــنــافــقــە...؟


❍ نیفاق لە ڕووی شەرعەوە واتــــە:

ئاشکرا کردنی ئیسلام لە ڕواڵــەت دا،
وه شاردنەوەی کــوفــــر لە نــاخ دا .

#نیفاق_دوو_جــۆرە: ☟☟☟☟

1_ نیفاقی بیروباوەڕ (إعتقاد)
2_ نیفاقی کردەوە (عەمەلي)


1_ نیفاقی بیرو باوەڕ (إعتقاد) کەسەکە لە ئیسلام دەکاتە دەرەوە

◑ نیفاقی بیرو باوەڕ (إعتقاد) کەسەکە شــەش سیفەتی تێدایە: ☟☟☟☟☟☟

بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر ﷺ
بەدرۆ خستنەوە هەندێک لەو شتانەی کە پێغبەری بۆی هاتووە ﷺ
ڕق لێ بونەوەی پێغەمبەر ﷺ
ڕق لێ بونەوەی هەندێک لەو شتانەی کە پێغبەر بۆی هاتووە ﷺ
دڵخۆش بوون بە نزم بوونەوەی ئیسلام
دڵتەنگ بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام

هەر کەسێك ئەمانەی تێدا بێت ئەوا خاوەنەکەی لە ژێرەوەی ئاگری دۆزەخ دا دەبێت وەك الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرمووێت:

﴿ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿۱٤٥﴾﴿النساء﴾📓

#واتــــــــه: ﴿به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له‌ چینی هه‌ره‌ خواری ناو دۆزه‌خ دان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت. ﴾.

پەنا بە الــــلّٰــــه


#نیفاقی_کردەوە (عەمەلي): ☟☟☟

کەسەکە لە ئیسلام ناکاتە دەرەوە بەڵکوو ڕایدەکێشێت بەرەو نیفاقی بیـــرو باوەڕ (إعتقاد)

◑ نیفاقی کردەوە (عەمەلي) کەسەکە ئەم سیفەتانەی تێدایە :☟☟☟☟☟☟☟


1_ لەکاتی قسە کردن درۆ دەکا.
2_ بەڵێن شکاندن.
3_ نەپاراستنی ئەمانەت.

4_ لە کاتی حوکم دان لە بەینی دوو کەس ستەم بکا.

5_ لە کاتی پەیمان بەستن دا سەرپێچی بکات.
6_ هەڵسان بۆ نــوێــــژ بە تایبەتی نــوێــــژی بەیانی و عیشا بە گرانی.

7_ کاتێک کێشەو گرفتی لەگەڵ کەسێک دا هەبێت ستەم دەکا.

8_ ڕیا کردن لە عیبادەت.
4
هــیــچ کــەســێــک ســەبارەت بە ئــافــرەتــان جــێــگــەی مــتــمــانــە نییە!!

93_ حَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ مُسْلِمِ بْنِ قُتَيْبَةَ، نَا الرِّيَاشِيُّ، نَا الْأَصْمَعِيُّ، عَنْ أَبِي عَمْرِو بْنِ الْعَلَاءِ؛ قَالَ: أُصِيبَ فِي خَزَائِنِ بُزْرُجَمِهْرَ الْحَكِيمِ مَخَدَّةَ مِنْ أَدَمٍ؛ فَفُتِقَتْ، فَأُصِيبَ فِيهَا رُقْعَةٌ مَكْتُوبٌ فِيهَا بِالْهِنْدِيَّةِ، فَتُرْجِمَتْ بِالْعَرَبِيَّةِ:
(لَا يَأْمَنَنَّ عَلَى النِّسَاءِ أَخًا أَخٌ ... مَا فِي الرِّجَالِ عَلَى النِّسَاءِ أَمِينُ، حُرُّ الرِّجَالِ وَإِنْ تَعَفَّفَ جُهْدَهُ ... لَا بُدَّ أَنَّ بِنَظْرَةِ سَيَخُونُ).

#واتــــــه: أبی عمرو بن العلاء دەڵــێــت:
(لە خەزێنەکانی بوزورجمەهری دانا دا سەرینێکی پێست دۆزرایەوە؛ کاتێک دڕێنرا، پــارچــە نووسراوێکی تــێــدا دۆزرایــەوە کە بــە زمــانــی هــیــنــدی نــووســرابوو، پــاشــان وەرگێڕدرا بۆ ســەر زمــانــی عــەرەبــی:
(هــیــچ بــرایــەك سەبارەت بە ئــافــرەتــان مــتــمــانــە بە برایەکی خــۆی نەکات، چــونــکــە لەناو پــیــاوان دا هــیــچ کــەســێــک نــیــیــە ســەبــارەت بە ئــافــرەتــان جــێــگــەی مــتــمــانــە بێت، پــیــاوی بــەڕێــزو ئــازاد هەرچەندە بە هــەمــوو توانایەوە هــەوڵــی داوێــن پــاکــی بدات، هەر دەبێت بە نیگایەك خــیــانــەت بــکـات).


📚«المُجَالَسَة وَجَوَاهِر العِلم»
3🔥1
#ڪــوفــرێــڪ_بــەســە
#بــۆ_هەڵوەشاندنەوەۍ_تــەوحــیــد...


ڪــەلــیــمــەۍ تــەوحــیــد بەرامبەر هەرچۍ ڪــوفــــرە دەوەستێتەوە، تۆ ملیۆنەها ڪــوفــــرت هەبێت ڪە ئیمانت هێنا ئیتر حسابۍ ڪوفرەڪانت صــفــڕ دەبێتەوە، لە بەرامبەریش دا یەڪ ڪــوفــــرۍ عــەمــەلــۍ و قــەولــۍ بەرامبەر هەموو ئیمانت دەوەستێتەوەو هەموویت بۆ پــووچــەڵ دەڪاتەوە.

فــێــرۍ ئەوە ببن ڪــوفــــر شــاخ و گــوێ و ڪــلــڪــۍ نییە هەر ڪەس تێۍ بڪەوێت دوو شــاخ دەربڪات وەڪ شــاخــۍ گامێش، دوو گــوێ درێــژۍ وەڪ هــۍ فــیــلــۍ لــێ دەرچێت، وە ڪلڪێڪۍ درێــژیــش وەڪ هۍ ئــەســپــۍ لــێ بڕوێت! بەڵڪو ئینسان هەیە بە خۆۍ نازانێت ڪــافــــر بووە، قسەو عەمەلێڪۍ ڪــوفــــرۍ دەڪات یاخود گــاڵــتــە بە شــەرع دەڪــات جێۍ خــۆۍ دەگرێت لە جــەهــەنــنــەم ، ئێستا مەنھەجێڪ لاۍ زۆربەۍ خەڵڪۍ باوەو دیــنــدارۍ پێوە دەڪرێت ئەویش ئەوەیە تــۆ قــەیــنــا ڪــوفــــرت هەبێت، بەڵام مادام ڪتێبت نوسیبێت، پێنج فــەڕزە نــوێــــژ دەڪەۍ لەگەڵ سوننەتەڪانۍ، وە ڕۆژووۍ ڕەمــەزان و پێنج شەممەو دوو شەممان دەگرۍ ئیتر لە عــەقــیــدە ســاغ و ســەلــیــمــۍ تووشۍ هەڵوەشێنەرەوەۍ عــەقــیــدەش ببۍ ڪێشە نییە! ئەمە عــەقــیــدەۍ جــاهــیــل و مــێــشــڪ نەخۆش و دڵ مردووەڪانە، ئەنا هەزاران نمونە هەیە لەوەۍ ئەوان دەیڵێن ڪە خاوەن عیبادەت بوون، بەڵام لەبەر ئەوەۍ تــووشــۍ شــیــرڪ بوون لەسەر زەنــدەقــە ڪــوژران وەڪ حسین ڪوڕۍ منصور الحلاج.
🔥1💯1
يونس بن عبيد فەرموویەتی:

«هــەمــوو خەسڵەتێکی- خــراپ- ئــومــێــد هــەیــە ڕۆژێــک خــاوەنــەکــەی وازی لــێ بێنێت ئیلا #درۆزن نەبێت- هــەرگــیــز واز لە #درۆ ناهێنێت-»

📚«الصمت لابن أبي الدنيا (528)»
💯31
عبدالــلّٰــه بن عامر بن ربیعة دەڵــێــت:

عُــمــر بن الخطاب ـم بینی پوشێکی لەسەر زەوی هەڵگرت و فــەرمــــووی: خــۆزگــە مــن ئــەم پــوشــە بــوومــایــە، خــۆزگــە هــەر هــیــچ نــەبــوومــایــە، خــۆزگــە دایــکــم مــنــی نــەبــوایــە، خــۆزگــە لــەبــیــرکــراو بــوومــایــە.

📚{الزهد والرقائق لابن المبارك (234)}"
بــۆچــی داود عليه السلام 40 ڕۆژ گــریــا ؟

وهــب بــن مــنــبــه دەڵــێــت:

«کــاتــێــک پــێــغــەمــبــەر داود تــووشــی هــەڵــە (گــونــاهـ) بــوو، دەســتــی کــرد بــە دەرچــوون بــۆ دەشــت و دەرو دەگــریــا، ئــاژەڵــە کێوییەکانیش لەگەڵیــدا دەگــریــان.
پــاشــان دەگــەڕایــەوە بــۆ لای بەنی ئیسرائیل، دەگــریــاو ئەوانیش لەگەڵی دا دەگــریــان.
دواتــر دەگــەڕایــەوە بــۆ لای خـێـزانـەکـەی، دەگــریــاو ئەوانیش لەگەڵی دا دەگــریــان.
کــاتــێــک ئــەو مــاوەیــە درێــژەی کـێـشـاو هــیــچ وەڵامـێـکـی بــۆ نــەهــات، کــەوتــە کــڕنــوش بــردن و ئــەوەنــدە گــریــا تــا لــە فرمێسکەکانی گــژو گــیــا ســــەوز بــوو.
پــاشــان بــە کــوڵ گــریــا، ئــەوە بــوو دارەکــە بــزووت و لــە ئاهـ و هــەنــاســە ســاردەکــەی ســووتــا.
بــانــــگ کــرا: ئـەی داود! ئــایــا ســتــەم لــێـکـراوی تــا ســەرت بــخــەیــن ؟
ڕووتــی تـا پــۆشــاکـت پــێ بــدەیــن ؟
تــیــنــووی تــا ئاوت پــێ بــدەیــن ؟
بــرســی تــا تــێــرت بــکــەیــن ؟
گــوتــی: نــەخــێــر، بــەڵــکــو گـونـاهـەکـەم لـە نــاوی بـردووم.
گــوتــرا: هــیــچ وەڵامێکی بــۆ نەگەڕایەوە. دەســتــی کــرد بــە گــریــەو زاری لە کڕنوشەکەی دا لــە کــۆتــایــی گریانەکەی دا، پــاشــان دەنــگــی بــڕا، چــیــتــر هــیــچ دەنـگـێـکـی لــێ نەدەبیسترا تــەنــهــا وەک نــوزەیــەکــی شــاردراوە نـپـەبـێـت.
گــوتــرا: لــەو کــاتــەدا ڕەحــمــی پــێ کــرا».

📚«الرقة والبكاء لابن أبي الدنيا [391]»


تــەمــاشــا بــکــە يا عبد‌َالــلّٰــه، ئەم هــەمــووە ئەشکەنجەو ئازارە تــەنــهــا بــە هــۆی گوناهێکەوە!

هــاوار بــە حــاڵــی ئــێــمــەی قــوڕ بــە ســەر!
3😭1