باۆکــی ئیلێاس
518 subscribers
297 photos
120 videos
256 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۴]

حديث: [ صوم رمضان معلق بين السماء والأرض ولا يرفع إلا بزكاة الفطر ]


#فەرموودەی: [ ڕۆژووی رمضان ھەڵواسراوە لە نێوان ئاسمان و زەوی دا، بەرز نابێتەوە ھەتا زەكاتی فطر نەدرێت]

پلەی فەرموودەكە: [ منكر ] [ زۆر لاوازە ]

زۆرێك لەوانەی دەربارەی فەرموودوی منكر و ناڕاست دەنوسن ئەم فەرموودەیان ھێناوە،
ھیچ یەكێكیش لە كتێبە باوەڕ پێكراوەكان نەیگێڕاوەتەوە
1
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۵]

حديث: [ خمس تفطر الصائم:الكذب والغيبة والنميمة والنظر بشهوة واليمين الفاجرة ]


#فەرموودەی: [ پێنج شت ڕۆژوو دەشكێنن: درۆ، غەیبەت، دوو زمانی، سەییر كردن بە ئارەزووەوە، سوێندی فاجرە - ناڕاست - ]

پلەی فەرموودەكە: [ درۆیەو ڕاست نییە لە پێغەمبەرەوە ]


بەڵام صحیح بووە لە ھەندێك لە پێشینانەوە كە درۆ و غەیبەت ڕۆژوو دەشكێنن

لەوانەیە مەبەست پێی ئەوەیە پاداشتك ڕۆژووەكەی ھەمووی دەڕوات وەك ئەوەی بەڕۆژوو نەبووبیت

نەك بڵێی ڕۆژوو دەشكێنێت و دەبێت ڕۆژێك بگریتەوە لە شوێنی، والــلّٰــه أعلم
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۶]

حــديــث: [ صمت الصائم تسبيح ونومه عباده ودعاؤه مستجاب ] .


فەرموودەی: [ بێدەنگی ڕۆژوەوان سبحان الــلّٰــه یە، خەوەكەی بەندایەتیە، دوعاكانی قەبوڵە ]

پلەی ئەم فەرموودەیە:
" منكر ،ضعيف جداً " " زۆر لاوازه "

الربيع بن بدر الأعرجي ڕیوایەتی دەكات كەسێكە وازی لێ ھێنراوە و زۆر لاوازە
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۷]

حــديــث:
[ لو يعلم العباد ما في رمضان لتمنت أمتي أن تكون السنة كلها رمضان ]

فەرموودەی: [ ئەگەر بەندەكان دەیانزانی چی - خێرێك - ھەیە لە رمضان دا، ئوممەتەكەم ھیوایان دەخواست ھەموو ساڵەكە رمضان بێت ]


پلەی ئەم فەرموودەیە:
" كذب ،موضوع " " درۆیەو ھەڵبەستراوە" كۆمەڵه كەسێك كە كتێبیان داناوە لە بواری فەرموودەی ھەڵبەستراو باسیان كردووە

جرير بن أيوب البجلي ڕیوایەتی دەكات كەسێكە وازی لێ ھێنراوە و زۆر لاوازە و تاوانبارە بە درۆ
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۸]

حــديــث: [ لا تقولوا رمضان فإن رمضان اسم من أسماء الــــلّٰــــه ولكن قولوا شهر رمضان ]


فەرموودەی: [ مەڵێن رمضان، چونكە رمضان ناوێكە لە ناوەكانی الــــلّٰــــه، بەڵكو بڵێن مانگی رمضان ]


پلەی ئەم فەرموودەیە:
" ڕاست نیە لە پێغەمبەرەوە صلى الــلّٰــه عليه وسلم "

بەڵكو قسەی ھەندێك لە تابعیەكانە ،باسی رمضان لە چەندین فەرموودەو ئەثەردا ھاتووە و شتەكە ئەوەندە قورس نیەو ئاسانەو كێشە نیە بوترێت .
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۹]

حــديــث: [ من اعتكف عشرا في رمضان كان كحجتين وعمرتين ] .

فەرموودەی: [ ھەر كەس 10 ڕۆژ اعتكاف بكات لە رمضان دا، وەك ئه‌وه وایە دوو حــەج و دوو عــومــرەی كردبێت ]


پلەی ئەم فەرموودەیە:
" ڕاست نییەو درۆیە " دروست نییە بڵاو بكرێتەوە

فەرموودەكە لەسەر ‎عنبسة بن عبد الرحمن الأموي و ئەویش كەسێكە وازی لێ ھێنراوەو تۆمەتبارە

پێشەوا البخاري فەرموویەتی:
" لا يكتب حديثه " فەرموودەی نانوسرێت " چ جای بكرێتە بەڵگە

پێشەوا أبو حاتم الرازي:
تۆمەتباری كردووە بە ھەڵبەستنی فەرموودە
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۱۰]

حــديــث: [ فضل الجمعة في رمضان على سائر أيامه كفضل رمضان على سائر الشهور ]


فەرموودەی: [ پله‌و پایەی جمعە لە رمضان دا لە چاو ڕۆژەكانی تر، وەك پلەو پایەی رمضان وایە لە چاو مانگەكانی تر دا ]

پلەی ئەم فەرموودەیە:
" ڕاست نییەو درۆیە " دروست نییە بڵاو بكرێتەوە

نفيع بن الحارث أبو داود الدارمي الأعمى ڕیوایەتی كردووە: " متروك " و ئەویش كەسێكە وازی لێ ھێنراوەو تۆمەتبارە

‎پێشەوا يحيى كورى معين: تۆمەتباری كردووە بە درۆ

سودێك: صحیح بووە لە ابن مسعود كە فەرموویەتی :

سيد الشهور شهر رمضان ، وسيد الأيام يوم الجمعة

" گەورەی مانگەكان رمضانه، وە گەورەی ڕۆژەكان جمعەیە "
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۱۱]


[ قال عمر بن الخطاب في شهر رمضان ( مرحباً بمطهرنا من الذنوب ]

[ عومەری كوڕی خەطاب دەربارەی مانگی رمضان فەرموویەتی: [ سڵاو لەوەی پاكمان دەكاتەوە لە تاوانەكان ] ] ‌


درۆیە و ھیچ ئەسڵی نەبووە و ھیچ سەنەدێكی نییەو لە ھیچ كتێبێكی باوەڕ پێكراوو باوەڕ پێنەكراو بوونی نییه
والــلّٰــه أعلم
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:
#ڕاست_نییە_دەربارەی_رمضان [۱۳]


حــديــث: [ أتاكم رمضان شهر بركة يغشاكم الــلّٰــه فيه فينزل الرحمة ويستجيب فيه الدعاء ]


فەرموودەی: [ رمضان ھات بۆ لاتان، مانگێكی پیرۆزە، الــــلّٰــــه لەو مانگە دا داتاندەپۆشێت بەوەی ڕەحمەت دادەبەزێنێتە سەرتان و دوعاتان وەڵام دەداداتەوە ]

پلەی ئەم فەرموودەیە:
" ڕاست نییەو درۆیە " دروست نییە بڵاو بكرێتەوە

ئەم وتەیە تەنھا محمدی كوڕی سەعید المصلوب ڕیوایەتی كردووە، درۆزنێكی بەناوبانگ بووە
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:

ئەو فەرموودەو دوعایانەی باسی نیەتی ڕۆژووی تێدایە


[ اللهم نويت صيام شهر رمضان ]

[ یا الــلّٰــه نیەتمە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم ]

[ نويت بسم الــلّٰــه صيام شهر رمضان ]

[ نیەتمە بە ناوی الــلّٰــه‌وە مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم ]


ھاوشێوەی ئەمانە ھەمووی درۆیەو ھیچ بنەمایەكیان نیە

ئەمەش بیدعەیەو پێغەمبەری الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم و ھیچ كەس لە سەلەف نەیانكردووە

قال ابن تیمیه عن النية:

بل التلفظ بها بدعة؛ فإن النبي صلى الــلّٰــه عليه وسلم وأصحابه والتابعين لم ينقل عن واحد منهم أنه تكلم بلفظ النية لا في صلاة ولا طهارة ولا صيام

وتنی نیەت بە دەم بیدعەیە، پێغەمبەرى الــــلّٰــــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم و ھاوەڵانی و تابعین لە ھیچ كام لەوانەوە نەھاتووە كە نیەتیان بە دەم وتبێت نە لە نــوێــــژ نە لە دەستنوێژ نە لە ڕۆژوو

📚[ مجموع الفتاوى : ١٨ / ٢٢٣ ]
2
#بڵاوی_مه‌كه‌ره‌وه‌_ڕاست_نییه‌:


ئەو دوعایانەی بڵاو دەكرێنەوەو تایبەت دەكرێن بە ڕۆژەكانی ڕەمەزان

دوعای ڕۆژی یەكەم
دوعای ڕۆژی دووەم

..
..دوعای ڕۆژی سیەم

ھیچ بنەمایەكی نییەو ئەسڵی نییەو خۆتان بە دوور بگرن لە بڵاو كردنەوەی
💯1
عن أبي عثمان النهدي قال :
كَانَ سَلْمَانُ يَقُولُ لَنَا : قُولُوا : «الــــلّٰــــهُ أكْــبَــرُ، اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الحَمْدُ أنْــتَ أعْــلَــى وَأجَــلُّ أنْ تَتَّخِذَ صَاحِبَةً أوْ وَلَدًا أوْ يَكُونَ لَكَ شَرِيكٌ فِي المُلْكِ وَلَمْ يَكُنْ لَكَ وَلِيٌّ مِنَ الذُّلِّ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا .. الــــلّٰــــهُ أكْــبَــرُ كَــبِــيــرًا ، الــــلّٰــــهُ أكْــبَــرُ تَــكْــبِــيــرًا، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَنَا، اللَّهُمَّ ارْحَمْنَا». ثُمَّ يَقُولُ : وَاللهِ لَتُكْتَبَنَّ هَؤُلَاءِ ، وَاللهِ لَا تُتْرَكُ هَاتَانِ ، وَاللهِ لَيَكُونَنَّ هَؤُلَاءِ شُفَعَاءَ صِدْقٍ لِهَاتَيْنِ.

#واتــــــــه: لە ئەبو عوسمان نەهدییەوە کە فەرمویەتی: ســەلــمــان دەیگوت پێمان: بڵێن: «الــــلّٰــــه گەورەترینە، پەروەردگارا ستایش و حەمد  بۆ تۆ،  تۆ بەرزترین و پایەبەرزترینی لەوەی کە هاوڕێ یان منداڵت هەبێت، یان هاوبەشت هەبێت لە پاشایەتی دا، و بۆ تۆ هیچ پشتیوانێک بە هۆی لاوازییەوە نەتبووە، وە تۆ گەورەی  گەورەییەکی زۆر،  الــــلّٰــــه گەورەترینی گەورەکانە، الــــلّٰــــه گەورەترینی زۆر گەورەکانە، پەروەردگارا لێمان خۆشببە، پەروەردگارا ڕەحممان پێبکە .

پاشان دەیوت: «سوێند بە الــــلّٰــــه  ئەم وشانەی دەنوسرێن، سوێند بە الــــلّٰــــه جێناهێڵدرێن و فەرامۆش ناکرێن ئەم دوانە ( تەکبیرو حەمد ) ئەوانە دەبنە تکاکارێکی ڕاست و دروست ئەو دوانە ( تەکبیر و حەمد ) .

📚 [الزهد لابن المبارك
2
Blank 52.pdf
1.4 MB
40 فەرموودەی حەنبەلی (*)

ئــەم 40 فــەرمــوودەیــە لە موسنەدی پــێــشــەوا أحــمــد دا هــەن و لە شــەش کتێبەکەی فەرموودە دا بوونیان نيیە
1
پیاوێک لە ئەهلی کەلام ووتــی بە پیاوێک لە ئەهلی ذمــە ( ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام دان و دینێکی تریان هەیەو جــزیــە دەدەن)

پێی ووت: مسوڵمان نابیت ؟
ووتــــی: با الــــلّٰــــه ویستی لێ بێت جا مسوڵمان دەبــم.

پیاوەکە ووتــــی: الــــلّٰــــه وویستی لەسەرە بەڵام شەیتان وازت لێ ناهێنێت.

پیاوە کافرەکە ووتــــی: کەوایە من لەگەڵ بەهێزەکەیان دام.

📚«الرد على المبتدعة لإبن البناء. »

ـــــــــــــــــــــــــــ

وەڵامێکی زۆر جوانە بۆ ئەوانەی دەڵێن:
الــــلّٰــــه وویستی لێ نیە تۆ تاوان دەکەیت بەڵکو وویستی خۆتە یان شەیتانە.

کە ئەم قسە زۆۆر خەتەرە کردنی
سەد لە نەوەدی مەلاکان لە باسی قــــەدەر ئەم قسەیه دەکەن.

کە ئێمە تاوان دەکەین الــــلّٰــــه ویستی لەسەرە بە دڵنیاییەوە، نابێت بوترێت: الــــلّٰــــه نایەوێت تۆ تاوان بکەیت بەڵام خۆت دەیکەی، ئەو کاتە تۆ پێت وایە الــــلّٰــــه لاوازەو ویستی مرۆڤ زاڵ ترە، کە ئەمەش هەڵەیە.

تــاوان، چــاکــە، ئــیــمــان، و کــوفــــر،  الــــلّٰــــه ویستی لێ نەبێت و نەیەوێت بوونیان نیە لە هیچ کەسێک دا.

شتی وا دەبێت: الــــلّٰــــه نەیەوێت شتێک ڕوو بدات بەڵام ڕووش بدات ؟ نەخێر هەرگیز.

( وَمَا تَشَاءُونَ إِلا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ) التکویر (29).
بەڵام الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بەو تاوانە ڕازی نییە، وە مرۆڤ زۆر لێ کراو نییە بۆ ئەنجام دانی.
وە دەرباز بوونیشی نییە گەر الــــلّٰــــه ویستی لەسەر بێت.
بۆیە قــــەدەر یەکێکە لە نهێنیەکانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ناتوانرێت پەی پێ ببرێت.

وە احتجاج کردن بە قــەدەر  لە کاتی ئەنجام دانی تاوان دا هەڵەیە.

کأنما پێت وابێت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ناچاری کردوی.
1👏1
#هەر_ڪەسێڪ_لە_عەقیدە_دا_ڪەوت
#دواۍ_تەوبەش_مەچنەوە_بۆ_لاۍ...

✍️هەر ڪەسێڪ شــێــخ بێت یاخود طالب عیلم هەر پلەو پایەو مەڪانەتێڪۍ هەبێت لە عــەقــیــدە دا تێبڪەوێت و موخالەفەۍ ســەلــەف بڪات دواتر تەوبەش بڪاتەوە ئەوە بە لاۍ ئێمەوە هەرگیز ناگاتەوە مەقامۍ پێشووۍ، بەڵڪو ساقط دەبێت و بێزراوانە تەماشاۍ دەڪەین، لەم وتەیەماندا سەلەف و پێشەنگمان ئــەهــلــۍ حدیثن لە پێش هەموویانەوە پــێــشــەوا أحــمــد رحمە الــلّٰــه.

✹پــێــشــەوا الــدارمــي چقڵۍ چاوۍ جەهمۍ و ئەشعەرییەڪان دەڵــێــت:
هیچ ڪەسێڪ نەبووە لەم بابە دا ڕۆچووبێت_ وتــەو عــەقــیــدەۍ ئەهلۍ ڪەلامۍ هێنابێت_ ئیللا ڪەوتووە و ســووڪ بووە _هەرچەندە پێشتر وەڪ نمونە تەماشا ڪرابێت_ ئەنجا باسۍ حسین الڪرابیسۍ ڪرد _ڪە یەڪەم ڪەس بووە وتوویەتۍ لەفظم بە قورئان مەخلوقە_ ڪــەوت هەتا واۍ لێھات ڪەس ناوۍ نەدەهێنا، وە ڪەسێڪۍ ئەهلۍ عیلممان لەگەڵ بوو حافظ و خاوەن بەصیرەت بوو، سلیمان بن حرب لەگەڵ شێخەڪانۍ بەصرە ڕێزیان لێدەگرت، وە هاوڕێۍ منیش بوو، بە هەمان شێوە ئەویش ڪەوت و سوڪ و ساقط بوو.☟☟☟☟

🔸أخبرني یحیۍ بن الفضیل ، أخبرنا الحسن بن محمد بن الحسن بن نصر ، حدثنا یعقوب بن إسحاق ، سمعت عثمان بن سعید ، یقول : ما خاضَ في هذا الباب أحدُ ممن ڪانوا یُذڪرون إلا سقَط ، فذڪر الڪرابیسي ، فسقط حتۍ لا یُذڪر ، وڪان معنا رَجلُ حافظ بصیر ، وڪان سلیمان بن حرب والمشایخ بالبصرة یُڪرمونە ، وڪان صاحبي ورفیقي فسَقَطَ.

📚«ذم الڪلام وأهلە للھروي | (1215) »


✹الفــضــل بــن زیــاد دەڵــێــت:
پرسیارم ڪرد لە أبا عبدالــلّٰــه أحــمــد بن حــنــبــل دەربارەۍ وهیب ـو إسماعیل بن عُلَّیة ، وتــــم: ئەگەر لە ڕیوایەتێڪ دا خیلاف هەبوو لە نێوانیان دا وتــەۍ ڪامیانت حــەز لێیە و پەسەندە ؟
وتــــۍ: وهیب، عبدالرحمن بن مھدي وهیب ـۍ پێش دەخست بەسەر إسماعیل ـدا، وتــــم: لە حفظ ـیدا ؟ وتــــۍ: لە هەموو شتێڪی دا، ٳسماعیل بەردەوام ڪەم و بێزراو بوو هەتا ئەو ڪاتەۍ ڪە مرد بە هۆۍ ئەو ڪەلامەۍ لێوەۍ دەرچوو _واتــــە وتوویەتۍ قورئان مەخلوقە_ وتــــم: مەگەر بە ئامادەبوون و لە پێش چاوۍ هەموو خەڵڪۍ تــەوبــەۍ نەڪرد لەو وتەیەۍ ؟ وتــــۍ: بــەڵــێ تــۆبــەۍ ڪرد، بەڵام دواۍ ئەو وتەیەۍ لاۍ ئەهلۍ حدیث بوغزێنراو بوو ڕقیان لێۍ بوو هەتا مرد...☟☟☟☟☟☟

🔸أخبرنا ابن الفضل ، أخبرنا عبدالــلّٰــه بن جعفر ، حدثنا یعقوب بن سفیان ، حدثني الفضل بن زیاد ، قال : ⦗ سألت أبا عبدالــلّٰــه أحمد بن حنبل عن وهیب وإسماعیل بن إبراهیم بن عُلَیَّة ، قلت : أیھما أحب إلیڪ إذا اختلفا؟ فقال : وهیب ، ڪان عبدالرحمن ابن مھدي یختار وهیب علۍ إسماعیل. قلت : في حفظە؟ قال : في ڪل شيء ، ما زالَ إسماعیل وَضیعًا من الڪلام الذي تڪلَّمَ بە إلۍ أن مات. قلت : ألیس قد رجعَ وتاب علۍ رؤوس الناس؟ فقال : بلۍ ، ولڪن ما زال مُبغضًا لأهل الحدیث بعد ڪلامە ذاڪ إلۍ أن مات ... ⦘

📚«تاریخ بغداد للخطیب | ❪6/ صـ : 237❫ »


✹ئەو ڕیوایەتەۍ ڪە باس لە ڪەلامۍ إبن عُلَیَّة دەڪات ئەمەۍ خوارەوەیە ڪاتێڪ حدیثۍ: « لە ڕۆژۍ قیامەت دا سورەتۍ البقرة ـو آل عمران دێن ... » ڪە پرسیارۍ لێ دەڪەن ئایا زمانیان هەیە ؟
دەڵــێــت: بەڵێ، ڪە لێۍ دەپرسن چۆن قسە دەڪەن ؟ پێۍ وابووە قورئان مەخلوقە بۆیە قسە دەڪەن، جا لەم وتــەیــەۍ تــەوبــەۍ ڪردووە بە ئامادەبوونۍ خەلیفە ئەمین محمد بن هارون الرشید، وە هەروەها بە ئامادە بوونۍ خەڵڪۍ و ئەهلۍ حدیث...☟☟☟

🔸أخبرنا أحمد بن أبي جعفر ، حدثنا محمد بن العباس الخزاز ، حدثنا أبو أیوب سلیمان بن إسحاق الجلاب ، قال : قال إبراهیم الحربي _وسألە أبو یعقوب فقال_ دخل ابن عُلَیَّة علۍ محمد بن هارون ، فقال : یا إبن ڪذا وڪذا _أي شتمە_ إیش قلت؟ فقال : أنا تائب إلۍ اللە لم أعلم ، أخطأت. فقال : إنما ڪان حَدَّثَ بحدیث : « تجيء البقرة وآل عمران یوم القیامة ڪأنھما غمامتان _أو غیایتان ، أو فرقان من طیر صواف_ یحاجان عن صاحبھما ». قال : قیل لابن عُلَیَّة ، ألھما لسانان؟ قال : نعم. فڪیف تڪلما؟ فقیل : إنە یقول القرآن مخلوق ، وإنما غلط.

📚«تاریخ بغداد للخطیب | ❪٦/ صـ : ۲۳٦❫ »


هەر بۆ مەعلوماتتان إسماعیل بن عُلَیَّة ئەهلۍ عیلم و ئەهلۍ حدیث بووە ئەئیمەڪانۍ حدیث☚❞شعبة بن الحجاج، عبدالرحمن بن مھدي، أحمد بن حنبل، یحیۍ بن معین، إسحاق بن راهویة، علي بن المدیني، قتیبة بن سعید، إبن أبي شیبة ❝ حدیثیان لێوە ڕیوایەت ڪردووە، وە لە ڕیجالۍ پێشەوا بوخارۍ و مسلم و أبي داود و الترمذي و النسائي ـیە، وە بە ئاشڪراش لە ناو خەڵڪۍ و ئەهلۍ حدیث دا تەوبەۍ ڪردووە، بەڵام هەر ساقط بێزراو بووە لایان.
ساڵۍ ❪193❫ هیجرۍ وەفاتۍ ڪردووە.
3
رَسُولُ الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی:

[ لَزَوَالُ الدُّنيَا أهوَنُ عَلَى اللَّهِ مِن قَتلِ مُؤمِنٍ بِغَيرِ حَقّ . ]

#واتــــــــه: لە ناو چوونی دونیا بە لای الــلّٰــه سـبـحـانـه و تـعـالـی ئاسانترە لە بە ناحەق کوشتنی ئیماندارێک .

📚«أخرجه الترمذي_(1395)
والنسائي_(3990) | ابن ماجه_(2619).»
4
فقه السنة آثار.pdf
7.3 MB
بسم الــلّٰــه الرحمن الرحیم

ئەم کتابەمان نوێکردەوە تا هەر بەڕێزێك وویستی چاپی بکات نوسینەکەی ڕوون بێت خوێنەر ماندوو نەکات.
1
شقيق البخلي دەڵــێــت:

إبراهيم بن أدهم پێی وتــــم: هەواڵم پێبدە لەسەر ئەوەی تۆی لەسەریت، وتــــم: ئەگەر ڕۆزیم پێ بدرێت دەیخۆم، و ئەگەر لێم بگیرێتەوە ئارام دەگرم،
وتــــــی: سەگەکانی بەڵخ ـیش لای ئێمە ڕێک ئاوا دەکەن، پێم وت: ئەی تۆ چۆن دەکەیت ؟ وتــــــی: ئەگەر ڕۆزیم پێ بدرێت (دەبەخشم) کەسانی تر دەخەمە پێش خۆمەوە، و ئەگەر لێشم بگیرێتەوە سوپاسگوزاری دەکەم .


📚[وفيات الأعيان لابن خلكان الإربلي ٣٢/١ا
1
عائیشة بنت طلحة دەڵــێــت:

عائیشة دایکی بڕواداران ڕۆژێک لە شوێنی خۆشوشتنەکەی دا مارێکی بینی و کوشتی، پاشان لە خەوی دا (کەسێک) هاتە لای و پێی وترا: تۆ مسوڵمانێکت کوشتووە !
ئەویش وتــــی: ئەگەر مسوڵمان بوایە، نەدەهاتە لای دایکانی بڕواداران، پێی وترا: ئەو نەهاتووەتە لات مەگەر کاتێک نەبێت کە جلوبەرگت لەبەردا بووە .
بەیانی بە شڵەژاوی و ترسەوە بە ئاگا بووەوە، و 12 هەزاری بەسەر هەژاران دا دابەش کرد .


📚[شرح صحيح البخاري لابن بطال ٤٩٤/٤]
1
ابن عباس دەڵــێــت:

ئەوان (جنۆکەکان) چەندین پــۆل و جــۆرن، لەسەر شێوەی مــار و دووپــشــک و شــێــر و گــورگ و ڕێــوی و هاوشێوەکانیانن .

📚[مرآة الزمان لسبط ابن الجوزي ١٤٨/١]
🔥2
ذو النون المصري دەڵــێــت:

هەر کەسێک الــــلّٰــــه‌ی خۆش بوێت، هەر کردەوەیەک کە ئەنجامی دەدات بە کەمی دەبینێت .

📚[الزهد الكبير لأبي بكر البيهقي/٧١]
3😢1