باۆکــی ئیلێاس
519 subscribers
297 photos
120 videos
256 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
هاوەڵانمان نزیڪ ترین بوون لە پێڪان 

هاوەڵی بەڕێز عبدالــلّٰــه ی ڪوڕی عباس ئــامــۆزای رســول الــلّٰــه ﷺ قــوتــابــی رســول الــلّٰــه ﷺ خۆشەویستی رسول الــلّٰــه ﷺ ئەو ڪەڵە پیاوەی ڪە هاوەڵان ناڪۆڪیان ببوایە دەیانبردەوە بۆ لای و  پرسی ئەوەیان دەڪرد هەروەڪ لە شەریعەی ئاجوری هاتووە .

جابەسەر هاتێڪ هەیە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه نەقڵی دەڪەم هەم بۆ سود و بیرخستنەوەی ئەهلی سوننە هەم بۆ داخڪردنی بە ناو سەلەفیە خەلەفیەڪان و قیتالە بێ عقیدەڪان نۆڪەرەڪانی ئەشاعیرەو جەهمیەڪان و درع و قەڵغانیان !

وَرَوَى عَبْدُ الرَّزَّاقِ عَنْ مَعْمَرٍ عَنِ ابْنِ طَاوُسٍ عَنْ أَبِيْهِ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ؛ أَنَّهُ رَأَى رَجُلًا انْتَفَضَ لَمَّا سَمِعَ حَدِيْثًا عَنِ النَّبِيِّ فِي الصِّفَاتِ - اسْتِنْكَارًا لِذَلِكَفَقَالَ: مَا فَرَقُ هَؤُلَاءِ؟ يَجِدُوْنَ رِقَّةً عِنْدَ مُحْكَمِهِ وَيَهْلِكُوْنَ عِنْدَ مُتَشَابِهِهِ؟!

#واتــــــە: هاوەڵی بەڕێز  إبن عباس  پیاوێڪی بینی ڪاتێڪ گوێبیستی حەدیثێڪی پێغەمبەرۍ الــلّٰــه ﷺ  بوو لەبارەی سیفەتەڪانی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئەو پیاوە ڕاپەری وەڪ ئەوەی ئینڪاری لێ بڪات و بە ناشەرعی بزانێت، إبن عباس وتــــی ئەوە بۆچۍ دەترسن ؟! ڪاتێڪ باسی ئەو سیفەتانەی الــــلّٰــــه دەڪرێت ڪە واتاڪانیان لا ڕوونە نەرم دەبن و باوەڕی پێ دەڪەن، بەڵام ئەو سیفەتانەۍ ڪە چۆنیەتیەڪەی لایان ڕوون نییەو عەقڵیان قبوڵی ناڪات بە هــیــلاڪــ دا دەچــن ئــیــنــڪــاری دەڪەن و ڕەدی دەدەنەوە .

📚«أخرجه عبد الرزاق في المصنف (20895) . وَابْنُ أَبِي عَاصِمٍ فِي السُّنَّةِ (485) محمد بن عبد الوهاب في كتابه التوحيد، وانظر شرحه في تيسير العزيز الحميد (ص: 578) .»


✍️ هاوەڵی خۆشەویست  بە هیلاڪچوو ناوی ئەو ڪابرای برد ڪە سیفاتێڪی پەروەردگاری  لە لا سەییر بوو !  نە ئیقامە حوججەی ڪرد نە بۆی ڕوون ڪردەوە نە وتــــی جاهیلە نە وتــــی مقلدە نە وتــــی لەوانەیە تێنەگەیشتبێت !  دەبێت هاوەڵی خۆشەویست ڪەسانێڪی ببینایە زاناو ڪتێبێیان هەیەو سیفاتی الــــلّٰــــه ڕەت دەڪەنەوە بە عیلمەوە وەڪــ نــــووي _ ابــن حــجــر _ غــزالــــي _ سُــبُــڪــي _ ابــو حــســن الاشــعــري _ ابــن حــزم _ قــرطــبــي _ هتد...
ئەگەر مەقالاتی ئەمانەی ببیستایە دەبوایە چی بگوتایە ئەی دەبوایە چی بە ڪەسانێڪ بوتایە ڪە بەرگری لەمانە دەڪەن و ناوی خۆیان ناوە جیهادی! وە دژایەتی ئەوانەش دەڪەن ڪە باسی هەڵەڪانی ئەم ڪــافــرانــە دەڪــەن ئەگەر ئێستا بمایە چی دەفەرموو هاوەڵی خۆشەویست !

#بەڵگەیەڪی_تر

ڪاتێڪ قوڕەیش گوێبیستــی پێغەمبەری الــــلّٰــــه بوون ڪە ناوی الــرحــمــن ــی دەهێنا

وَلَمَّا سَمِعَتْ قُرَيْشٌ رَسُوْلَ اللهِ ﷺ يَذْكُرُ الرَّحْمَنَ أَنْكَرُوا ذَلِكَ؛ فَأَنْزَلَ اللهُ فِيْهِمْ ﴿وَهُمْ يَكْفُرُوْنَ بِالرَّحْمَن﴾ (الرَّعْد:٣٠).

ئینڪاریان لێ ڪرد الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ــش لەبارەی ئەوانەوە ئەو ئایەتەۍ دابەزانــد !!
( وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَٰنِ  )
فــەرمــــووی:

ئەم قورئانەى ڪە بە وەحــــی بۆمان ناردویت هەتا بۆیانى بخوێنیتەوە لە گومڕایی بییانگێڕیتەوە ڪەچى ئەوان بە هۆى تــاوان و بــت پەرستنەوە، نڪووڵى پــەرســتــنــى الــــلّٰــــه دەڪــەن!

📚«تَفْسِيْرُ الطَّبَرِيِّ بِنَحْوْهِ (٤٤٥/ ١٦)»



#وتــــــم: چی بەڵگەیەڪ لەمە ڕوون ترە بۆ ڪەسێڪی ئاقڵی خاڵی لە هەواو دەروێشایەتی و گەڕانەوە بۆ لای حــــەق !
هۆڪارێڪی تەڪفیر ڪردنی قوڕەیش نڪۆڵی سیفاتی پەروەردگار بوو !
لە ڪاتێڪ دا قوڕەیش وەڪوو جــەهــمــیــەڪــان و ئــەشــعــەریــەڪــانــیــش نەبوون !  نەیان دەوت ئەوەی سیفات جێگیر بڪات بۆ الــــلّٰــــه ڪــافــــرە !  ئەی داماو بوون بە مــەحــامــی و پارێزگاری لە ڪەسانێڪ دەڪەن ڪە الــــلّٰــــه بە مــوشــریــڪ ناوی هێناون ! داواڪارم لە الــــلّٰــــه هیدایەتتان بدات گەر شایەنن گەریش شایەن نین الــــلّٰــــه لە ناوتان بەرێت خەڵڪیش وەڪوو خۆتان ڪــافــــر و مــولــحــیــد نەڪەن !
🔥1
#ئەشعەریەڪان

عبدالرحمن ـی ڪــوڕی قاسم دەڵــێــت:

وأما قول الأشاعرة في نفي علو الله تعالى على عرشه فهو قول الجهمية، سواء بسواء; وذلك يرده ويبطله نصوص الكتاب والسنة، كقوله تعالى: ﴿الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى﴾ [سورة طه آية: ٥] ﴿ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ﴾ [سورة الأعراف آية: ٥٤] في ستة مواضع

#واتــــــە: وتــــەی ئەشعەریەڪان دەربارەی نــەفــی ڪردنــی بــــەرزی الــــلّٰــــه لەسەر عــەرشــەڪــەی هــەمــان وتــــەی جــەهــمــیــەڪــانــە یەکسانن لە ڪــوفــــر دا وە لەبەر ئەوە ڕەت و پوچەڵی بەڵگەڪانی قورئان و فەرموودە دەڪەنەوە لەسەر جــێــگــیــر ڪــردنــی صیفات بۆ الــــلّٰــــه لە ڪاتێڪ دا لە نــــۆ جێگا الــــلّٰــــه خــۆی دەفەرمووێت: الــــلّٰــــه لەسەر عــەرشــە بەرزو بڵندە وە دانیشتووە لەسەر عــەرش ڪەچی ئــەشــعــەریــەڪــان وەڪــوو چاولێڪەریان بۆ جــەهــمــیــەڪــان ڕەتی دەڪەنەوەو الــــلّٰــــەو رەسولەڪەی بە درۆ دەخەنەوە وە ڪــافــــر بوون !

📚«الدرر السنية في الأجوبة النجدية (٣/‏٢٢٣)»
🔥1
سفيان بن عيينة دەڵێت:

گــاڵــتــە بە هــیــچ شتێک مــەکــە،
نــەکــا بــۆ خــۆت بگــەڕێــتــەوە .

📚«المجالسة وجواهر العلم لأبي بكر الدينوري (٢٤٤/٣) »
👍2💯1
ابن عباس رضي الــلّٰــه عنه ده‌فه‌رمویت:

إنَّ أقرب الأعمال إلى الــــلّٰــــه، أو من أحبِّ الأعمال إلى الــــلّٰــــه بِرُّ الوالدة. ثم ذَكَرَ الأخت.

#واتــــــە: نزیکترین کردەوە لای الــــلّٰــــه، یان خۆشەویسترین کردەوە لە لای الــــلّٰــــه، ڕێــــز گرتنە لە دایــکــت .

پاشان باســی خــوشــکــی کرد.

📚«الجامع لابن وهب (150)»
💯1
لە ڕۆژی قیامەت دا ســێ جــۆرە کــەس دەهێنرێن ! ☟☟☟☟☟☟☟


مــجــاهــد دەڵــێــت:


لە ڕۆژی قیامەت دا سێ کەس دەهێنرێن؛ #دەوڵــەمــەنــد و #نــەخــۆش و #کــۆیــلــەیــەك،

الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە دەوڵەمەندەکە دەفەرمووێت: چی ڕێگری لێکردیت لە پەرستنی مــن ؟
ئەویش دەڵــێــت: ماڵ و سامانێکی زۆرت پێدابووم و ئەوەش وای لێکردم سەرکەشی و ملهوڕی بکەم.
ئینجا -پێغەمبەر- سُــلــیــمــان ــی کوڕی داود علیهما السلام دەهێنرێت لە کاتێک دا لە لوتکەی پاشایەتی و دەسەڵاتی دایە، بە دەوڵەمەندەکە دەوترێت: ئایا تۆ سەرقاڵتر بوویت یان ئەم ؟
ئەویش دەڵــێــت: نەخێر، بەڵکو ئەم -سلیمان-. الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـش دەفەرموێت: بێگومان ئەمە -سلیمان- ئەو هەموو سەرقاڵییە ڕێگری لێ نەکرد لە پەرستنی مــن.

دەڵــێــت: پاشان نەخۆشەکە دەهێنرێت، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـش پێی دەفەرموێت: چی ڕێگری لێکردیت لە پەرستنی مــن ؟
ئەویش دەڵــێــت: ئەی پەروەردگارم، جەستەمت تووشی دەرد و نەخۆشی کرد و بەوەوە سەرقاڵ بووم.
ئینجا -پێغەمبەر- أیــوب علیه السلام دەهێنرێت لە کاتی بەڵاو نەخۆشییەکەی دا، بە نەخۆشەکە دەوترێت: ئایا ئازار و نەخۆشی تۆ سەختتر بوو یان هی ئەم ؟
ئەویش دەڵــێــت: نەخێر، بەڵکو هی ئەم. الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـش دەفەرموێت: بێگومان ئەمە -أیــوب- ئەو هەموو ئازارە ڕێگری لێ نەکرد لە پەرستنی مــن.

دەڵــێــت: پاشان کۆیلەکە دەهێنرێت، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرمووێت پێی: چی ڕێگری لێکردیت لە پەرستنی مــن ؟
  دەڵــێــت: چەند گەورەو خاوەنێکت بۆ دانابووم کە خاوەندارێتییان دەکردم -فەرمانیان پێ دەکردم-.
  ئینجا -پێغەمبەر- یــوســف ــی ڕاستگۆ علیه السلام دەهێنرێت لەو کاتەی کە کۆیلە بوو، پێی دەوترێت: ئایا کۆیلایەتی تۆ سەختتر بوو یان هی ئەم ؟
   ئەویش دەڵــێــت: نەخێر، بەڵکو هی ئەم. الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـش دەفەرموێت: بێگومان ئەمە -یــوســف- هیچ شتێك سەرقاڵی نەکرد لە پەرستنی من.

📚#الحلية_الأولیاء_٣_٢٨٨
#بــاشــتــریــن_ڕۆژ ☟☟☟☟☟☟☟
#ســــەڵاوات ☟☟☟☟☟☟☟

حَدَّثَنَا حُسَيْنُ بْنُ عَلِيٍّ الْجُعْفِيُّ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ بْنِ جَابِرٍ، عَنْ أَبِي الْأَشْعَثِ الصَّنْعَانِيِّ، عَنْ أَوْسِ بْنِ أَبِي أَوْسٍ ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:«مِنْ أَفْضَلِ أَيَّامِكُمْ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ قُبِضَ، وَفِيهِ النَّفْخَةُ، وَفِيهِ الصَّعْقَةُ، فَأَكْثِرُوا عَلَيَّ مِنَ الصَّلَاةِ فِيهِ، فَإِنَّ صَلَاتَكُمْ مَعْرُوضَةٌ عَلَيَّ» .
فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، وَكَيْفَ تُعْرَضُ عَلَيْكَ صَلَاتُنَا وَقَدْ أَرِمْتَ؟ - يَعْنِي وَقَدْ بَلِيتَ، قَالَ: إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ حَرَّمَ عَلَى الْأَرْضِ أَنْ تَأْكُلَ أَجْسَادَ الْأَنْبِيَاءِ صَلَوَاتُ اللهِ عَلَيْهِمْ.

#واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت:
یەکێک لە باشترین ڕۆژەکانتان ڕۆژی جومعەیە تێیدا ئادەم دروستکراوە، وە تێیدا ئادەم ڕوحــی کێشرا، وە تێیدا فــــوو بە صــــور دا دەکرێت بۆ قیامەت، [فــــووی دووەم بە صــــور دا] وە تێیدا هەموو دروستکراوەکان دەمــــرن بە هۆی دەنگە گەورەکەوە. بۆیە لەو ڕۆژەدا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە سەڵاواتەکانتانم پێشان دەدرێت.

هــاوەڵان وتــیــان: ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه، چۆن سەڵاواتەکانمانت پێشان دەدرێت لە کاتێکدا تۆ جەستەت تێكچووە؟ [
#واتــــــە: جەستەت لەناو چووەو بووە بە خــــۆڵ]

فــەرمــــووی: بێگومان️ الــــلّٰــــه عز وجل حــەرامــی کردووە لەسەر زەوی کە جــەســتــەی پێغەمبەران بــخــوات علیهم السلام.

📚«مسند الإمام أحمد بن حنبل (16162)»



قَالَ الشَّافِعِيُّ: وَبَلَغَنَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ «أَقْرَبُكُمْ مِنِّي فِي الْجَنَّةِ أَكْثَرُكُمْ عَلَيَّ صَلَاةً فَأَكْثِرُوا الصَّلَاةَ عَلَيَّ فِي اللَّيْلَةِ الْغَرَّاءِ، وَالْيَوْمِ الْأَزْهَرِ».
قَالَ الشَّافِعِيُّ: يَعْنِي، وَاَللَّهُ تَعَالَى أَعْلَمُ يَوْمَ الْجُمُعَةِ.

#واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت:
نزیکترینتان لێمەوە لە بــەهــەشــت دا، ئەو کەسەتانە کە زۆرترین سەڵاواتم لەسەر دەدات، بۆیە زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە شــــەوە ڕووناکەکەو ڕۆژە درەوشاوەکە دا.

ئیمامی شافعي - رحمە️ الــلّٰــه - دەڵێت و️الــلّٰــه تـعـالــــیٰ اعلم مەبەست لە شــەوە ڕووناکەکە و ڕۆژە درەوشاوەکە، شــەوی جــومــعــەو و ڕۆژی جــومــعــەیــە.


قَالَ الشَّافِعِيُّ: أَخْبَرَنَا إبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدٍ قَالَ حَدَّثَنِي صَفْوَانُ بْنُ سُلَيْمٍ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ «إذَا كَانَ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَلَيْلَةُ الْجُمُعَةِ فَأَكْثِرُوا الصَّلَاةَ عَلَيَّ».

#واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت: کاتێک ڕۆژی جــومــعــەو شــــەوی جــومــعــە هات، ئەوا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن.

قَالَ الشَّافِعِيُّ: أَخْبَرَنَا إبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدٍ قَالَ حَدَّثَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ مَعْمَرٍ أَنَّ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ: «أَكْثِرُوا الصَّلَاةَ عَلَيَّ يَوْمَ الْجُمُعَةِ».

#واتــــــە: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت :لە ڕۆژی جــومــعــە دا زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن.

📚«كتاب الأم للشافعي : ٢٣٩/١»


حَدَّثَنَا ابْنُ نُمَيْرٍ، أَخْبَرَنَا سُفْيَانُ، عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ السَّائِبِ، عَنْ زَاذَانَ، قَالَ: قَالَ عَبْدُ اللهِ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:  إِنَّ لِلَّهِ فِي الْأَرْضِ مَلَائِكَةً  سَيَّاحِينَ، يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلَامَ .

#واتــــــە: عبد️الــلّٰــه بن مسعود - رَضِيَ الــلّٰــه عَنْهُ - دەفەرموێت: پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - دەفەرموێت:  بێگومان️ الــــلّٰــــه عز وجل چــەنــد فریشتەیەکی هــەیــە بەسەر زەوی دا دەگەڕێن، ســەلامــی ئوممەتەکەمم پێ دەگەیەنن.

📚«مسند الإمام احمد بن حنبل (3666)»


=
=

حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْعَوَّامِ قَالَ: حَدَّثَنِي رَجُلٌ مِنْ بَنِي أَسَدٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ أَنَّهُ قَالَ: «مَنْ صَلَّى عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كُتِبَتْ لَهُ عَشْرُ حَسَنَاتٍ وَحُطَّ عَنْهُ عَشْرُ سَيِّئَاتٍ وَرُفِعَ لَهُ عَشْرُ دَرَجَاتٍ».

#واتــــــە: لە عبد الرحمن کوڕی عمرو ـەوە رضي️ الــلّٰــه عنه، فــەرمــــووی: هەر کەسێک یەك صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری الــلّٰــه - صَلَّى الــلّٰــه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - الــــلّٰــــه عز وجل 10 چــاکــەی بۆ دەنووسێت، وە 10 خــراپــەی لێ دەسڕێتەوە، وە 10 پــلــە بــەرزی دەکاتەوە.

📚«مصنف ابن ابي شیبة: (31790)»
Forwarded from محمد حمید
خه‌رمانیك لە عیبادەت.pdf
1.3 MB
خه‌رمانیك لە عیبادەت.pdf


بڵاوی بکەنەوە ، بارك الله فیکم
1
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:

هەندێك هــەن بە ئیمانداری لە دایــك دەبن و بە ئیمانداری دەژیــن، بەڵام بە کــافــــری دەمــــرن! وە هەندێك هــەن بە کــافــــری لە دایــك دەبــن و بە کــافــــری دەژیــن، بەڵام بە ئیمانداری دەمــــرن!.

📚#رواه_الترمذي_٢١٩١


ئیمامــی أحــمــد لە تەفسیری ئەم فەرموودەیە دا دەڵــێــت: ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە الــــلّٰــــه لەسەری نووسیوە لە بەدبەختی و بەختەوەری.

جا هەموومان بۆ ئەو قــەدەرە دەڕۆین کە الــــلّٰــــه لەسەری نووسیوین و بۆی دیاری کردووین، ئەگەر الــــلّٰــــه بۆ بــەهــەشــت و بەختەوەری دروستی کردبێتین ئەوا ئەگەرچی تەمەنێکی زۆریشمان لە کــوفــــرو گومڕایــی دا بەسەر بردبێت، هیدایەتمان دەدات و ئیمان و تەوحیدمان بۆ ئاسان دەکات و لەسەری دەمان مرێنێت، وە ئەگەر پەنا بە الــــلّٰــــه، الــــلّٰــــه بەندەکەی بۆ دۆزەخ و بەدبەختی دروست کردبێت ئەگەر چی هەموو تەمەنی لە ئیسلام و گوێڕایەڵی و پەرستش دا ســەرف کردبێت، ئەوا لە کۆتایــی دا هەڵدەگەڕێتەوەو بۆ ئەو قــــەدەرە دەڕوات کە بۆی دانراوە، وە ئەمەش دادپەروەریە لە لایەن الــــلّٰــــه ـوە، جا بەدبەخت ئەو کەسەیە کە لە ســکــی دایــکــی دا بەدبەخت بووە، جا کە تۆ نازانیت ئایا لە بەدبەختانیت یان بەختەوەران و عاقیبەتت چیە ؟! چۆن ئەمینیت و داوا لە الــــلّٰــــه ناکەیت لەسەر ئیسلام و سوننەت بتژیێنێت و بتمرێنێت.
نەکەی هەرگیز سوێند بخۆیت و پەیمان بدەیت کە لەمەو دوا تاوان نەکەیت


محمد کوڕی المبارك الصوري دەڵــێــت:

پیاوێك بە سفیان کوڕی عیینة ـی وت لە کاتێک دا سفیان ئامۆژگارییەکی زۆر کاریگەری بۆ خەڵکەکە کردبوو و دڵیان پێی نــەرم ببوو، پیاوەکە هەستا بۆ لای و وتــــــی: ئەی أبو محمد، تۆ چی دەڵێیت ئەگەر بچمە سەر ئــەم مــیــنــبــەرەو پەیمان بە الــــلّٰــــه بدەم کە لەم ڕۆژە بەدواوە هەرگیز تاوان و سەرپێچیی نەکەم ؟
دەڵــێــت: سفیان فــەرمــــووی پــێــی: جا کێ لە تۆ تاوانبارترو گوناهبارتر دەبێت ئەگەر سوێند بەسەر الــــلّٰــــه عز وجل ـەوە بخۆیت کە بڕیارو حوکمی ئەو لەبارەی تۆوە جێبەجێ نەبێت.

📚#السنة_للخلال


پیاوەکە بە نییەتێکی پاکەوە دەیەوێت ببێتە پیاو چاك، بەڵام تووشی هەڵەیەکی گــەورە دەبێت کاتێك پەیمان دەدات ئیتر تاوان و سەرپێچی نەکات، کاتێك دەڵــێــت: من هەرگیز تاوان ناکەم. وەکو ئەوە وایە بڵێت: من دەسەڵاتم بەسەر داهاتووی خــۆم دا هەیەو دەتوانم ڕێگە لەوە بگرم کە الــــلّٰــــه لە قــەدەر دا بۆی نووسیوم، جا چ کەسێك لەوە تاوانبارترە پەیمان بدات بڕیاری و حوکمی الــــلّٰــــه بەسەری دا جێبەجێ نەبێت ؟ ئەگەر الــــلّٰــــه بۆی نووسیبیت تاقی بکرێیتەوەو تووشی تاوان بیت، پەیمانی تۆ ناتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە مــرۆڤ هەرچەندە پیاو چاکیش بێت، هەر تووشــی تاوان دەبێت، وە وتــنــی ئەوەی من هەرگیز تاوان ناکەم، جۆرێکە لە لوت بەرزی و وەکو ئەوە وایە مرۆڤ متمانەی تەواوی بە نەفسی خۆی هەبێت، لەبری ئەوەی پەیمان بدەیت و سوێند بخۆیت کە هەرگیز تاوان ناکەیت بڵێ: اللهم داوات لێ دەکەم هیدایەتم بدەیت و لە زەلیلی تاوان و سەرپێچیەوە دەرم بکە بۆ سەر بەرزی گوێڕایەڵی و پەرستشی تۆ. چونکە ئێمە بەندەیەکی بێ دەسەڵاتی الــــلّٰــــه ـین و تەنها بە ویستی ئەو دەتوانین لە تاوان دوور بکەوینەوەو تــەوبــە بکەین.
وەســفــی ئەم ســەردەمــەی ئێمە و خەڵکەکەی ... ئەوانەی لە مــرۆڤ دەچــن بەڵام مــرۆڤ نین- ماونەتەوە، گــورگــن و جــلــی مرۆڤیان پۆشیوە،☟☟☟☟☟


أبو سلیمان الخطابي دەڵــێــت:

لە نووسراوێکی منصور کوڕی عمار ـدا خوێندمەوە کە لە وەســفــی ســەردەم دا دەڵــێــت: ســەردەم گــۆڕاوە، تا ئەو ڕادەیەی زمان لە وەسفکردنی دۆش داماوەو ماندوو بووە، بووەتە پیرێکی پەککەوتە لە دوای گەنجێتی و گەشاوەییەکەی، وە توندو تیژو ڕەق بووە لە دوای نەرمونیانییەکەی، مەمکەکانی -سەرچاوەی خێرەکانی- وشــــك بــوون لە دوای لێشاوو فەراوانییەکەی، وە لق و پۆپەکانی ســیــس بوون لە دوای گەشاوەیی و سەوزی و پاراوییەکەی، دارەکەی بووەتە چیلکەو چەوێڵێکی ڕەق لە دوای تــەڕی و شێدارییەکەی، وە تامــی تاڵ و ناخۆش بووە لە دوای شیرینییەکەی، بۆیە بە دەگمەن کەسێکی ژیــرو تێگەیشتوو دەبینیت کە خەمبارو دڵتەنگ نەبێت، وە هیچ کەسێکی وریاو وورد بین نابینیت کە متمانەی بە کەس هەبێت، کەس نەبووەتە هاوڕێ و هاوپەیمانی ئەم سەردەمە مەگەر نەزان و جاهیلێك نەبێت، وە کەسیش تێیدا چاوی گەش و دڵخۆش نەبووە مەگەر کەسێکی بێ ئاگاو غافڵ نەبێت، هیچ لە چاکە نەماوەتەوە جگە لە ناوەکەی، هیچ لە چاکە نەماوەتەوە جگە لە ناوەکەی، وە هیچ لە دین نەماوەتەوە جگە لە ڕووکەش و وێنەکەی، وە هیچ لە خۆ بە کەم زانین نەماوە جگە لە فێڵبازی، وە هیچ لە دونیا نەویستی و زوهد نەماوە جگە لە خۆپێشاندان، وە هیچ لە جوامێری و پیاوەتی نەماوە جگە لە لافوگەزافی زمان، وە هیچ لە فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە نەماوەتەوە جگە لە دەمارگیریی نەفس و تووڕە بوون بۆ بەرژەوەندیی خۆی و هەوڵ دان بۆ فیز و خۆ بە گەورە زانین،.... کەواتە هۆشیار بن! هۆشیار بن لە خەڵکی! چونکە خەڵکی -بە مانا حەقیقییەکەی- کەم بووەتەوەو تەنها النسناس -ئەوانەی لە مــرۆڤ دەچــن بەڵام مــرۆڤ نین- ماونەتەوە، گــورگــن و جــلــی مرۆڤیان پۆشیوە، ئەگەر لێیان جیا بیتەوە بێ بەشت دەکەن، وە ئەگەر داوای یارمەتییان لێ بکەیت جێت دەهێڵن، وە ئەگەر داوای ئامۆژگارییان لێ بکەیت فێڵت لێ دەکەن، وە ئەگەر خاوەن شەڕەف و پایە بیت، حەسودیت پێ دەبەن، وە ئەگەر بێ دەسەڵات بیت، سوکاتیت پێ دەکەن، وە ئەگەر زانا بیت، بە گومڕاو بیدعەچیت دادەنێن، وە ئەگەر نەزان و جاهیل بیت، سەرزەنشتت دەکەن و ڕێگەت نیشان نادەن، وە ئەگەر قسە بکەیت، دەڵێن: دەمڕوت و زۆر بڵێیە، وە ئەگەر بێ دەنگ بیت، دەڵێن: لاڵ و گێژو تەمەڵە، وە ئەگەر لە وردە کاری تێبگەیت، دەڵێن: خۆی ماندوو دەکات و دەست و پێی خۆی دەبەستێت، وە ئەگەر خۆت گێل بکەیت، دەڵێن: نەزان و ئەحمەقە، تێکەڵ بوونیان دەردو نەهامەتییە، وە دوور کەوتنەوە لێیان دەرمان و شیفایە، بێگومان دەرمانیش تاڵی و ناخۆشی تێدایە؛ کەواتە دەرمانەکە هەڵبژێرە بە هەموو تاڵی و ناخۆشییەکەیەوە، نەك لەگەڵ دەردەکە دا بمێنیتەوە بە هەموو مەترسی و بەڵاکانیەوە. والــلّٰــه المستعان.

📚#العزلة_للخطابي_١_٧١
ابــن شــوذب دەڵــێــت:

کاتێک يــوســف فــڕێ درایە ناو بــیــرەکــەوە فــەرمــــووی: حسبي الــــلّٰــــه ونعم الوكيل، ئــاوەکــە تێک چووبوو بەڵام ڕوون بوویەوە، و ســوێــر بوبو شــیــریــن بوویه‌وه.

📚{التوکل علی️ الــلّٰــه لابن ابي الدنیا (29)}"
.

ڕیــشــۍ مــن و عــابــاو نــیــقــابــۍ تــۆش هیچ سودێڪۍ نییە!!

ئەگەر شــوێــن عــەقــیــدە و مــەنــھــەجــۍ ســەلــەف نەڪەوین، بۆیە مەخەڵەتێن بە هیچ ڪەسێڪ هەر چەندە ناوۍ زل و قەبەشۍ لە خــۆۍ نابێت مادام شــوێــن ســەلــەف نەڪەوتووە،

بەڵڪو شــوێــن تــەئــویــل و ڪــوفــرەڪــەۍ ئــەشــاعــیــرە ڪــەوتووەو لە ژێــــر ناوۍ فــڵان و فیسار شــافــعــۍ خــۆۍ حــەشــار دابێت و هەچۍ زەنــدیــقــۍ ئــەشــاعــیــرە هەیە بەلایانەوە ئــــیــــمــــام بــێــت!
#ڕۆژی_عــەرەفــە بە 10 هــەزار ڕۆژە!

أنس رضي الــلّٰــه عنه دەڵــێــت:

دەوتــرا: دەربارەی 10 ڕۆژی ذي الــحــجــة کە هەر ڕۆژێکی بە 1000 ڕۆژە، وە ڕۆژی عــەرەفــەش بە 10 هــــەزار ڕۆژە، واتــــە لە فــەزڵ و پــلــەو پــایــە دا.

📚#معرفة_علوم_الحدیث_للحاکم_١_٢١
٩٠٩ - وَأَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ الْمَرُّوذِيُّ، قَالَ: كَتَبَ إِلَيَّ عَبْدُ الْوَهَّابِ فِي أَمْرِ حُسَيْنِ بْنِ خَلَفِ بْنِ الْبَخْتَرِيِّ الْعُكْبَرِيِّ، وَقَالَ: إِنَّهُ قَدْ تَنَزَّهَ عَنْ مِيرَاثِ أَبِيهِ، فَقَالَ رَجُلٌ قَدَرِيُّ: إِنَّ اللَّهَ لَمْ يُجْبِرِ الْعِبَادَ عَلَى الْمَعَاصِي.
فَرَدَّ عَلَيْهِ أَحْمَدُ بْنُ رَجَاءٍ، فَقَالَ: إِنَّ اللَّهَ جَبَرَ الْعِبَادَ، أَرَادَ بِذَلِكَ إِثْبَاتَ الْقَدَرِ.
فَوَضَعَ أَحْمَدُ بْنُ عَلِيٍّ كِتَابًا يَحْتَجُّ فِيهِ، فَأَدْخَلْتُهُ عَلَى أَبِي عَبْدِ اللَّهِ، فَأَخْبَرْتُهُ بِالْقِصَّةِ، فَقَالَ: وَيَضَعُ كِتَابًا؟! وَأَنْكَرَ أَبُو عَبْدُ اللَّهِ عَلَيْهِمَا جَمِيعًا:
أ- عَلَى ابْنِ رَجَاءٍ حِينَ قَالَ: جَبَرَ الْعِبَادَ.
ب- وَعَلَى الْقَدَرِيِّ الَّذِي قَالَ: لَمْ يُجْبِرِ الْعِبَادَ.
وَأَنْكَرَ عَلَى أَحْمَدَ بْنِ عَلِيٍّ وَضْعَهُ الْكِتَابَ، وَاحْتِجَاجَهُ، وَأَمَرَ بِهِجْرَانِهِ لِوَضْعِهِ الْكِتَابَ، وَقَالَ لِي: يَجِبُ عَلَى ابْنِ رَجَاءٍ أَنْ يَسْتَغْفِرَ رَبَّهُ لِمَا قَالَ: جَبَرَ الْعِبَادَ.
فَقُلْتُ لِأَبِي عَبْدِ اللَّهِ: فَمَا الْجَوَابُ فِي هَذِهِ الْمَسْأَلَةِ؟
قَالَ: ﴿يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ، وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ﴾ [المدثر: ٣١].

٩٠٩ - أبو بکر المروذي پێی ڕاگەیاندین، وتی: عبد الوهاب بۆی نووسیم دەربارەی کاروباری حسین کوڕی خلف کوڕی البختري العکبري، وە وتی: ئەو خۆی بە دوورگرتبوو لە میراتی باوکی، دەڵێت: پیاوێکی قەدەری وتی: بەڕاستی الله بەندەکانی ناچار نەکردووە لەسەر تاوانەکان.
أحمد کوڕی رجاء ـیش ڕەددی دایەوە و وتی: بەڕاستی الله بەندەکانی ناچار کردووە، مەبەستی لەم قسەیە جێگیرکردنی قەدەر بوو.
دواتر أحمد کوڕی علي کتێبێکی نووسی بۆ بەڵگە هێنانەوە [لەسەر ئەم بابەتە]، منیش بردمە لای أبو عبد الله و چیرۆکەکەم بۆ گێڕایەوە، ئیمامی أحمد ـیش [بە تووڕەییەوە] فەرمووی: وە کتێبیش دەنووسێت لەسەر ئەمە؟! وە أبو عبد الله ئینکاری هەردووکیانی کرد:
أ - ئینکاری لە ابن رجاء کرد کاتێك وتی: الله بەندەکانی ناچار کردووە(١).
ب - وە ئینکاری لە پیاوە قەدەرییەکەش کرد کاتێك وتی: الله بەندەکانی ناچار نەکردووە.
وە هەروەها ئینکاری لە أحمد کوڕی علي ـش کرد بۆ نووسینی کتێبەکە و بەڵگە هێنانەوەکەی، وە فەرمانی کرد بە هەجر کردنی بەهۆی ئەو کتێبەی کە نووسی، وە پێی وتم: پێویستە لەسەر ابن رجاء داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاری بکات بۆ ئەو وتەیەی کە وتی: الله بەندەکانی ناچار کردووە.
وتم بە أبي عبد الله: ئەی وەڵامی [ڕاست] لەم بابەتەدا چییە؟
فەرمووی: ﴿يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ، وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ﴾[المدثر: ٣١] واتە: [الله] هەر کەسێکی بووێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات(٢).

ـــــــــــــــ

(١) وشەی «جبر» ناچارکردن کۆمەڵێك شت لەخۆ دەگرێت و وشەیەکی گشتگیرە و نابێت بوترێت الله بەندەکانی ناچار دەکات، وە ناشبێت بوترێت ناچاریان ناکات چونکە مانای حەق و باتڵ لەخۆ دەگرێت، زانایانی ئەهلی سوننە ڕێگریان کردووە لەوەی بووترێت: الله بەندەکانی ناچار دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە مانای ناچارکردن ئەم مانایەش لەخۆی دەگرێت واتە: ناچارکردنی بەندە بە پێچەوانەی ئەوەی کە خۆی پێی ڕازییە و ویستی لێیەتی، وە الله تعالی زۆر لەوە گەورەتر کە بەندەکەی ناچار بکات لەسەر شتێك کە پێی ڕازی نەبێت و ویستی لێی نەبێت، بەڵکو الله بەندەکانی وا دروست کردووە و داڕشتووە کە ویست و مەشیئەتیان لە ژێر ویست و مەشیئەتی خۆیدا بێت، وە هەر خۆی بڕیار دەدات و قەدەری بەندەکانی دادەنێت و بەندەکانی دادەڕێژێت لەسەر ئەوەی کە خۆی ویستی لێیەتی، جا لەبەر ئەمە خۆمان بە دوور دەگرین لە بەکارهێنانی ئەم وشەیە کە دوو مانای حەق و باتڵ لە خۆ دەگرێت، وە لە جیاتی ئەوە ئەو وشانە بەکاردەهێنین کە لە قورئان و سوننەت ـدا هاتوون و مانای حەق ـیان هەیە دەڵێین: الله خۆی بڕیار لەسەر بەندەکانی دەدات و قەدەریان بۆ دادەنێت، وە دروستیان دەکات و دایان دەڕێژێت بەو شێوازەی خۆی دەیەوێت و ویستی لێیەتی، وە دەڵێین : الله تعالی هەر کەسێکی بووێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات.
1
ربــیــعــی کــوڕی خــثــیــم دەربــارەی قــورســــی و نــاڕەحــەتــی ژیــان بــۆ مــوســوڵــمــان و شــێــوازی ژیــان کــردنــی لەگەڵ چــوار دەوری دەفــەرمــوێــت:

نایدۆزیتەوە لە دونــیــا دا کــەســێــک هەبێت لە ئیماندار خــەفــەت بارتـر کە لەگەڵ ئــەهــلــی دونــیــا دا دێــت و دەچــێــت بۆ پەیدا کردنی بــژێــوی ژیــانــی و بــاری قــورســی ژیــانــی هەڵگرتووە، بە تەنیاش لە خــەمــی قیامەت و ئاخیرەتی دایەو نامۆیە پێیان...
1
بۆچــی #خــــۆر جاروبار دەمانسوتێنێت و جاروباریش ســارد دەبێت ؟☟☟☟☟


يزيد بن أبي جحض دەڵـێـت:
بە عبد الــلّٰــه بن عمرو ـم ووت:
بۆچی خــــۆر جاروبار دەمانسوتێنێت و جاروباریش ســارد دەبێت ؟
ووتــــی: سەبارەت لە زســتــان دا لە ئاسمانی پــێــنــجــەم دایە، و لە هــاویــن دا لە ئاسمانی حــەوتــەم دایە، ووتــــم: ئێمە وامان دەبینی کە لەم ئاسمانی دونیا دایە، ووتــــــی: ئەگەر لەم ئاسمانی دونیا دا بووایە، هیچ شتێک لە بەرامبەری دا خۆی ڕانەدەگرت .

📚[تفسير يحيی بن سلام ٣١١/١]
1
أحمد بن سنان دەڵــێــت:

لە مەجلیسی وکــیــع قــســە نەدەکرا،
قــەلــەم تــیــژ نەدەکرایەوە،
زەردەخــە نەدەکرا، کەس هەڵنەدەستایەوە سەر پــێ، بە جۆرێک لە مەجلیسی داودەنیشتن وەک بڵێی لە ناو نــوێــــژ دان، شتێکی لێ دیبوان کە بە دڵــی نەبوایە نەعلەکانی لەپێ دەکرد و دەچووە ماڵەوە.


‏قال أحمد بن سنان:
كان وكيع لا يُتحدث في مجلسه، ولا یبرى قلم، ولا يتبسم، ولا يقوم أحد قائما، كانوا في مجلسه كأنهم في صلاة، فإن أنكر منهم شيئا انتعل ودخل.

📚(مقدمة الجرح والتعديل : ٢٣٢/١)
💯1
أحمد بن عبدالرحمن النسفي المقرىء دەڵــێــت:

لە سەمەرقەند شێخەکانمان بە أبو بكر بن إسماعيل-يان دەووت: (أبــو ثــمــود)
چونکە ئەهلی حــەدیــث بوو دواتر بووە ئــەهــلــی ڕەئــی، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرمووێت:
﴿وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَیۡنَـٰهُمۡ فَٱسۡتَحَبُّوا۟ ٱلۡعَمَىٰ عَلَى ٱلۡهُدَىٰ﴾
واتــــا: قــەومــی (ثــمــود) ڕێگای هیدایەتمان بۆ ڕوونکردنەوە بەڵام گومڕاییان هەڵبژارد بەسەر هیدایەت دا.

📚#شرف_أصحاب_الحديث_للخطيب


بڕوانە ئــەهــلــی حــەدیــث بووە پاشان بۆتە ئــەهــلــی ڕەئــی ناویان لێناوە (أبــو ثــمــود) وەک قــەومــی (ثــمــود) دوای ڕوون بوونەوەی هیدایەت گومڕایی هەڵبژارد، جا دەپرسم ئایا دەزانن ئیمامــی ئــەهــلــی ڕەئــی کــێ بــوو ؟
أبــو حــنــيــفــة بــوو.
هەر تەفسیرێک موفەسیرانی سەلەف لە سەحابە و تابعین و تابعی تابعین لەسەری کۆک بوون یان زۆرینەیان نەقلیان کرد بەبێ ئەوەی تەفسیرەکەیان بەلاوە قورس بێ یان بڵێن ئەمە کێشەدارە یان هیچ کەس ئینکاریان لێ نەکات و نەڵێ چۆن ئەبێ ئەمە ئاوا تەفسیر بکرێ، ئینجا دوای ئەوان خەلەف بێن بڵێن ئەم تەفسیرە کێشەی تیایە نابێ ئاوا بێ گەر ئاوا بێ توشی کێشەمان ئەکاتەوە، ئەوا بێ دوو دڵی تەفسیری سەلەف وەربگرە و ئاور لە تەفسیری خەلەف مەدەرەوە، جا نموومەی لەم شێوەیەش هەیە لە تەفسیرەکاندا بە تایبەتی ئەو تەفسیرانەی پەیوەستن بە پێغەمبەرانی بەنی ئیسرائیل و عیصمەتی پێغەمبەران، ئەبینی تەواوی موفەسیرەکانی سەلەف لەسەر یەک تەفسیر کۆکن کەس ئینکاری لێ ناکات، خەلەف دێت ئەڵێ ئەم تەفسیرە نابێ دەست نادات بێ ڕێزییە بۆ پێغەمبەرەکە، ئەی باشە کەس لە سەلەف ئەقڵی بەمە نەشکا ؟ بۆ هەموویان یەک دەنگن لەسەری و کەس ڕەتی ناکاتەوە بەم بیانووە ؟

نموونەیەک:

پێشتر پۆستێکمان کرد باسمان کرد کە چۆن تەختی پاشایی بەلقیس لە یەمەنەوە گواسترایەوە بۆ شام بۆلای پێغەمبەر سلیمان علیه السلام، کاتێک سلیمان داوای هێنانی تەختەکەی پاشایی بەلقیسی کرد جنۆکە ووتی من بۆت ئەهێنم پێش ئەوەی هەڵسیتەوە لە مەجلیسی قەزاوەت یان لە دانیشتنی ئاسایی هەڵسیتەوە، کەسێکیش لەوانەی کە عیلمی هەبوو بە کتێب ووتی من بۆت ئەهێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنی، جا ئەم کەسە دوعای کرد بە اسم الله الأعظم کە هەر کەسێک بەم ناوە دوعا بکات وەڵام ئەدرێتەوە، داوا بکات پێی ئەبەخشرێ، جا ئەوە بوو دوعای کرد بە اسم الله الأعظم تەختەکە لە یەمەن چووە ژێر زەوی لەبەردەم سلیمان لە شام هاتە دەرەوە بە ماوەی کەمتر لە چاو تروکانێک، جا سلیمان ووتی ئەمە فەزلی الله یە بۆ ئەوەی تاقی کاتەوە ئایا شوکرانەی نیعمەتی ئەکەم یان کوفرانەی نیعمەتی ئەکەم (فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَـٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّی لِیَبۡلُوَنِیۤ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُ)

ئایا ئەم کەسە کێ بوو کە دوعای کرد ؟

سەلەف ئەڵێن مرۆڤێک بوو لەوانەی کە خاوەن عیلم بووە و پیاو چاک بووە لە ژێر دەستی سلیمان کاری کردووە، جا ناوی چی بووە گرنگ نیە چەند ناوێک هاتووە لە ڕیوایەتەکان، تەنها ابن لهیعة  نەبێ ئەڵێ: الخضر بوو ئەو کەسەی کە لەگەڵ موسی بوو علیه السلام، ئەمەش تەفسیرێکی دوورە، هەر چەندە ئەم تەفسیرەی ابن لهیعة لەپاڵ ئەم هەموو تەفسیرەی موفەسیرەکانی سەلەف هێزی نەماوە بەڵام گریمان ئەویش ڕاست بێ ئەوا الخضر هەر مرۆڤە نە جنۆکەیە نە فریشتەیە، وە ابن عطية-ی ئەشعەری کە لە ساڵی ٥٤٦ مردووە بەبێ سەنەد لە ابراهیم النخعي نەقلی ئەکات کە وتوویەتی ئەم کەسە جبریل بووە علیه السلام، کە ئەمەش پێویستی بە ئیسبات کردنە، گریمان ئیسباتیش بێ، بەرامبەر ئەم هەموو تەفسیرەی زانایانی تری سەلەف لە سەحابە و تابعین هێزی نامێنێ کە لە ژمارە گەلێک زۆرن ئەوانەی ئەڵێن مرۆڤ بووە جا زۆرینەی ئەڵێن ناوی آصف بن برخيا بووە، قتادة ئەڵێ ناوی بلیخا بووە، هەندێکی تر ئەڵێن ناوی أسطوم بووە، بەڵام تابعی محمد بن المنکدر ئەڵێ: ئەو کەسەی کە ووتی بۆتی ئەهێنم پێش چاو تروکان سلیمان ووتی دەی بیهێنە، ئەویش بە سلیمان-ی ووت تۆ پێغەمبەری و کوڕی پێغەمبەری هیچ کەس وەک تۆ لای الله ڕێزی نیە دوعا بکە، جا سلیمان دوعای کرد و تەختەکەی بۆ هات.

جا ئەمە تەفسیری سەلەفە زۆرینەی لەسەر ئەوەن مرۆڤێک بووە عیلمی هەبووە و پیاو چاک بووە، زۆرینەش لەسەر ئەوەن کە ناوی آصف بووە، جا گریمان الخضر بێ یان هەر ناوێکی تری هەبێ ئەوا هەر مرۆڤ بووە، تەنها بەبێ سەنەد دراوەتە پاڵ ابراهیم النخعي گوایە جبریل بووە علیه السلام.

بەڵام ئەبینین فخر الرازي ئەشعەری کە لە ساڵی ٦٠٦ مردووە، ئەم تەفسیرەی سەلەف بە کێشە ئەزانێ ئەڵێ چۆن ئەبێ کەسێک کە پێغەمبەر نیە دوعا بکات و قبوڵ بێ کەچی پێغەمبەرەکە ئەم زانستەی ئەوی نەبێت و وەک ئەو لای الله پلەی نەبێ، پێویستی بەوە بێت داوا لە کەسێک بکات تەختەکەی بۆ بهێنێ، ئەمە وائەکات خەڵکی وابزانن ئەم کەسە لە سلیمان بەڕێزتر و پلە بەرزترە لای الــلّٰــه، جا بۆیە ئەو کەسەی کە ئەڵێ من بۆتی ئەهێنم پێش چاو تروکان ئەوا سلیمان بوو وەڵامی جنۆکەکەی دایەوە کاتێک جنۆکەکە ووتی من بۆتی ئەهێنم پێش هەڵسانەوەت، سلیمان کارەکەی ئەوی بە هێواش زانی لە بەرامبەردا ووتی من بە پێش چاو تروکان بۆتی ئەهێنم.


جا بزانین سەلەف چۆن ئەمەیان تەفسیر کردووە ؟!  ئایا ئەم تەفسیرەیان بەلاوە کێشە بووە کە کەسێک زاناتر بێت لە پێغەمبەرێک ؟

قال تعالی:
(فَلَمَّا رَءَاهُ مُسۡتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَـٰذَا مِن فَضۡلِ رَبِّی لِیَبۡلُوَنِیۤ ءَأَشۡكُرُ أَمۡ أَكۡفُرُ)

ابن عباس دەڵــێــت:
سلیمان ووتی: ئەمە فەزلی الــلّٰــه یە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری دەکەم لەسەر هێنانی تەختی پاشایی بەلقیس بۆم، یان کوفری نیعمەتی الــلّٰــه دەکەم کاتێک بینیم کەسێکی خواروو خۆم لە دونیا دا لە من زاناترە.

📚#تفسیر_الطبري
کەسێک ووتــبــووی نێوانی ئەشعەری و حەنبەلیەکان هێندە ناکۆک نەبووە بەڵام ابــن تــیــمــیــة ناکۆکی قــوڵ کردەوەو حوکمی توندی دا بەسەر ئەشعەرییەکان و ... هتد هاوشێوەی ئەم قسانە


جا یەکێک لە باحثەکان کە حەقەکە دەزانێت چۆنە، خۆی بۆ نەگیرا بەرامبەر ئەم درۆیانە و هات راستیەکانی بەیان کرد، پوختەی قسەکانی و ڕەددەکانی بۆ ئەم درۆزنــە ئەوە بوو: ☟☟☟☟☟☟☟

کە حەنبەلیەکانی پێش ابــن تــیــمــیــة زۆر تــونــد بــوونــە بەرامبەر ئەشعەرییەکان بگرە حــوکــمــی تەکفیریان بەسەرداون و بە زندیق ناویان بردوون، بەڵام کاتێک ابــن تــیــمــیــة هات باسەکەی هــێــور کردەوە زۆر نــەرمــی نواند بەرامبەر ئەشعەرییەکان و گۆرانێکی نەوعی لە ناو حەنبەلیەکان دروستکرد، بە جۆرێک کە وای کرد کتێبی (الابانة)ی ابو الحسن الاشعري زیندوو بکاتەوە و رەواجــی پێ بدات، لە کاتێک دا حەنبەلیەکانی پێشوو ئەم کتێبەیان رەت کردەوەو قبوڵیان نەکرد، بەڵام ابــن تــیــمــیــة وایکرد کە حەنبەلیەکان بڵێن ووتــەی ابو الحسن لە الابانة زۆر باشترە لە ووتەکانی ابن قدامة المقدسي !!! جا وایکرد دڵــی ئەشعەری و حەنبەلیەکان تەبا بکات و ناکۆکی نێوانیان کەم بکاتەوە ئەمەش وایکرد زۆرێک لە شافعی مەزهەبەکان (واتا ئەشعەرییەکان) دڵخۆش بن بە یەکگرتنی موسڵمانان !!!

باحث بە دەقی ووتەکانی ابــن تــیــمــیــة ئەم راستیە روون دەکاتەوە نەک تەنها دروستکراوی عەقڵی خۆی بێت قسەکان، چونکە ابــن تــیــمــیــة لە مجموع الفتاوی هەمان ئەم قسانە دەکات و دەڵــێــت: من زۆر هەوڵم دەدا بۆ تەبا کردنی نێوان حەنبەلیەکان و ئەشعەرییەکان، وە ئەم دوو فرقەیە ناکۆکیەکی ئەوتۆ نەبوو لە نێوانیان تاکو فیتنەکەی القشیري لە بغداد روویدا.

جا وا نەبێت ئەم باحثە کەسێک بێت تەکفیری ئەشاعیرە بکات و خەریکی ئەم باسانە بێت، نەخێر لەم جۆرانە نیە، بەڵام ئەوەیە راستیەکانی بینیوە وەکوو خۆی نەقلی کردووە، بەرامبەر درۆکانی ئەو کەسە خۆی بۆ نەگیرا کە دەڵــێــت حەنبەلیەکان شــل بوون بەرامبەر ئەشاعیرە ابــن تــیــمــیــة هات تــونــدی کرد.