باۆکــی ئیلێاس
519 subscribers
297 photos
120 videos
256 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
#سه‌رده‌می حوکمڕانی عیــســــیٰ☟☟☟


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ: ««الْأَنْبِيَاءُ إِخْوَةٌ لِعِلَّاتٍ، أُمَّهَاتُهُمْ شَتَّى، وَدِينُهُمْ وَاحِدٌ، وَإِنِّي أَوْلَى النَّاسِ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ; لِأَنَّهُ لَمْ يَكُنْ بَيْنِي وَبَيْنَهُ نَبِيٌّ، وَإِنَّهُ نَازِلٌ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَاعْرِفُوهُ، رَجُلٌ مَرْبُوعٌ إِلَى الْحُمْرَةِ وَالْبَيَاضِ، عَلَيْهِ ثَوْبَانِ مُمَصَّرَانِ، كَأَنَّ رَأْسَهُ يَقْطُرُ وَإِنْ لَمْ يُصِبْهُ بَلَلٌ، فَيَدُقُّ الصَّلِيبَ، وَيَقْتُلُ الْخِنْزِيرَ وَيَضَعُ الْجِزْيَةَ، وَيَدْعُو النَّاسُ إِلَى الْإِسْلَامِ، وَيُهْلِكُ اللَّهُ فِي زَمَانِهِ الْأُمَمَ كُلَّهَا إِلَّا الْإِسْلَامَ، وَيُهْلِكُ اللَّهُ فِي زَمَانِهِ الْمَسِيحَ الدَّجَّالَ، ثُمَّ تَقَعُ الْأَمَنَةُ عَلَى الْأَرْضِ، حَتَّى تَرْتَعَ الْأُسُودُ مَعَ الْإِبِلِ، وَالنِّمَارُ مَعَ الْبَقَرِ، وَالذِّئَابُ مَعَ الْغَنَمِ، وَيَلْعَبَ الصِّبْيَانُ بِالْحَيَّاتِ، لَا تَضُرُّهُمْ، فَيَمْكُثُ أَرْبَعِينَ سَنَةً ثُمَّ يُتَوَفَّى، وَيُصَلِّي عَلَيْهِ الْمُسْلِمُونَ»».

#واتــــــە: پێغەمبەرۍ الــلّٰــه دەفەرموێت:
پێغەمبەران وەڪــوو بــراو وەڪــوو منداڵانۍ دایڪێڪ وان بەڵام دایڪیان جیایەو دینەڪەیان یەڪە وە من نزیڪترینۍ ڪەسەڪانم لە عیــســــیٰ ـۍ ڪــوڕۍ مــریــم ـەوە علیهم السلام چونڪە لە نێوانۍ مــن و ئــەو پێغەمبەرۍ تر نییە وە بێگومان عیــســــیٰ دادەبەزێت لە ئاســمــان ئەگەر بینیتان بیناسنەوە: پیاوێڪۍ مربوع ـە | مــربــوع
#واتــــــە: نە قــەڵــەوە نە زەعــیــفــە نە درێــژە نە ڪــورتــە | پێستۍ ســور و سپییە جلێڪی زەرد باوۍ لەبەر دایە، وەڪ بڵێۍ قــــژۍ ئاوۍ لێ دەچۆڕێت لە ڪاتێڪ دا تــەڕ نەبووە یاخود ئاوۍ پێ نەڪەوتووە، خــاچ دەشڪێنێت و بەرازیش دەڪوژێت و باج | الجزیة | دادەنێت و خەڵڪۍ بانگ دەڪات بۆ ئیسلام، وە لە سەردەمۍ عیــســــیٰ ـدا علیه السلام، الــــلّٰــــه سـبـحـانـه وتـعـالــــیٰ هەموو ئوممەتان لە ناو دەبات ئیللا ئیسلام نەبێت وە لە سەردەمۍ ئەویش ـدا دەجــــال بە هیلاڪ دەچێت، پاشان ئاشتۍ بڵاو دەبێتەوە بەسەر زەوی دا هەتاوەڪوو شێرەڪان لەگەڵ وشترەڪان بژین بە بێ کێشە، وە پڵنگەڪان لەگەڵ مانگاڪان ـدا بژین، وە گورگەڪان لەگەڵ مەڕەڪان ـدا بژین، وە منداڵان یارۍ لەگەڵ مــار ـدا دەڪەن بە بێ ئەوەۍ زەرەرۍ پێ بگەیەنێت، پاشان 40 ســاڵ لەسەر زەوۍ دەمێنێتەوەو پاشان ڪۆچۍ دوایۍ دەڪات و مسوڵمانان نوێژۍ لەسەر دەڪەن .

📚|وَهَكَذَا رَوَاهُ أَبُو دَاوُدَ،|
📚| البدایة والنهایة 19/224|⁩
باۆکــی ئیلێاس
Photo
.
لەم تەفسیرە‌ی کە وێنەکەمان داناوە،
با نەبێتە هۆی سەر لێ شێواوی کە ئەو مەخلوقە دەڵێت: ئەو حەدیسەی باسی سیحرەکە دەکات آحادەو کار پێکراو نییەو دژی عەقلە کە پێغەمبەری الــلّٰــه مەسحور بێت!
وە ئەم شوبهەو گومانانەی ئەهلی باطل نوێ نییەو هەر لە مێژینەوە کاری بیدعەچیەکان بووە، بە ناوی تەعظیمی ره‌سول بڵاویان کردۆتەوە، ئەوانەی طەعن لەم حەدیسە دەدەن کەسانێکن فڕیان بە لای سوننەت و ئوصوڵی حه‌دیسەوە نییە، یاخود موعتەزیله‌و ئەهلی کەلام بە نەزانی و بە سەرسام بونیان بە عەقڵی پوچی خۆیان قیاسیان کرد وتیان نابێت ئەستەمە کەسێک الــــلّٰــــه ئاگاداری دەکاتەوە لە هەموو شتێک سێحر لێکراو بێت، گەر وا بێت دەبوو پێغەمبەری الــــلّٰــــه لە ٢٣ ساڵەی بانگەوازی پەنجەشی بە خوێن نێت چونکە الــــلّٰــــه خۆشی دەوێت و سەری دەخات پێویست بەو ئازارانە نەبوو، ئەمە بە پێی عەقڵە سفر کیلۆمەترەکەیان، یەکیکی تر لەو قسە بێ بنەمایانە کە بە نەزانی دەیڵێن گەر پێغەمبەرێک سێحر لێکراو بێت (سێحری لێ بکرێت ) کەواتە دەکرێت لە گەیاندنی دیــــن هەڵەی کردبێت.
وە پەنا بە الــــلّٰــــه کە بە نەزانی بکەویتە قسە، خاتوو عائیشە دەفەرموێت: وای گومان دەبرد چۆتە لای خێزانێکی و لە ڕاستیش دا نەچووبوو، ئەمە باسێکە دەربارەی ژیانی تایبەتی نەک وەحــــی و گەیاندنی دیــــن چونکە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ خۆی پشتڕاستی کردۆتەوە کە رسول الــلّٰــه ﷺ لە هــەواو ئارەزوویەوە قسە ناکات و بیداتە پاڵ دینی الــــلّٰــــه بۆیە خۆ گەر باوەڕیان بەوە نەبێت سێحری لێکراوە چونکە هەڵە دەکات لە گەیاندنی ریسالە ئەوە بەسە تاوەکو لە دین دەربچن چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەن و لە راستی دا دەیانەوێت بڵێن دینی ئیسلام کەم‌ و کورتی تێدایە.


#پــێــشــەوا_بــوخــاري لە کتاب الـطــب لە باب الســحــر حەدیثی سیحر لێکردنی رســول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم دەهێنێت وە لە صحیح پێشەوا مسلمیش هاتووە کە خــاتــــوو عائیشە رضي الــلّٰــه عنها حەدیسەکە دەگێڕێتەوە..
وە شیفای سیحرەکەشی لە صحیح مسلم هاتووەو باس کراوە
لای ئەهلی سوننە ئەم باسە باوەڕ پێکراوەو الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ جبریل علیە السلام دەنێرێت و ڕوقــیــەی بۆ دەکات الــلّٰــه اعلم
و الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـش خــۆی سیحرەکە باطـل دەکاتەوە، وه حیکمەت تێیدا مــحــمــد رســول الــلّٰــه بەندەیەکە لە بەندەکانی الــــلّٰــــه دەژیت و نەخۆش دەکەوێت و چاک دەبێتەوەو دەمرێت، فـ حیکمەتێکی دیکە ئەوەیە سیحر ڕاستیەو دەشێت کاریگەر بێت و دەشێت هەڵبوەشێنرێتەوە.
💯1
فــەزڵــی موسڵمانــی #هــەژارو بــێ قــــەدر لای خــەڵــک ☟☟☟☟☟☟☟


٦٤٤٧- حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ، قَالَ: حَدَّثَنِي عَبْدُ العَزِيزِ بْنُ أَبِي حَازِمٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ، أَنَّهُ قَالَ: مَرَّ رَجُلٌ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ لرَجُلٍ عِنْدَهُ جَالِسٍ: «مَا رَأْيُكَ فِي هَذَا» فَقَالَ: رَجُلٌ مِنْ أَشْرَافِ النَّاسِ، هَذَا وَاللَّهِ حَرِيٌّ إِنْ خَطَبَ أَنْ يُنْكَحَ، وَإِنْ شَفَعَ أَنْ يُشَفَّعَ، قَالَ: فَسَكَتَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثُمَّ مَرَّ رَجُلٌ آخَرُ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَا رَأْيُكَ فِي هَذَا» فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، هَذَا رَجُلٌ مِنْ فُقَرَاءِ المُسْلِمِينَ، هَذَا حَرِيٌّ إِنْ خَطَبَ أَنْ لاَ يُنْكَحَ، وَإِنْ شَفَعَ أَنْ لاَ يُشَفَّعَ، وَإِنْ قَالَ أَنْ لاَ يُسْمَعَ لِقَوْلِهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
هَذَا خَيْرٌ مِنْ مِلْءِ الأَرْضِ مِثْلَ هَذَا.


#واتــــــە: لە هاوەڵی ڕێزدار سەهل بن سەعد ساعیدی رضي الــلّٰــه عنه وتــــــی: پیاوێک تێپەڕی بە لـای پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ بەو پیاوەی کە لای بوو فــەرمــــووی: ڕات چیە دەربارەی ئەم پیاوە ؟
پیاوەکە ووتــــــی: پیاوێکە لە خانەدانەکان لە ناو خەڵکی دا، ئەمە والــلّٰــه گەر داوای هاوسەرگیری کردن بکات لە هەر کەسێک ئەوە دەیدرێتێ، و گەر ناوەندگیری بکات تکاکەی قەبوڵ دەکرێت، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ بێ دەنگ بوو ئینجا پیاوێکی تر بەوێ دا تێپەڕ بوو، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ پرسیاری کرد: ڕات چیە دەربارەی ئەم پیاوە ؟
پیاوەکە ووتــــــی: ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ، ئەمە پیاوێکە لە هەژارەکانی نێو موسڵمانان، گەر داواکاری بکات بۆ هاوسەرگیری نایدرێتێ، گەر تکا بکات تکاکەی وەرناگیرێت، گەر قسە بکات گوێبیستی وتەکەی نابن، پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ فــەرمــــووی: ئەم پیاوە هــــەژارە هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەو جــۆرە (خــانــەدانــە)

📚«صحیح البخاري: كِتَابُ الرِّقَاقِ
بَابُ فَضْلِ الفَقْرِ»
باۆکــی ئیلێاس
فــەزڵــی موسڵمانــی #هــەژارو بــێ قــــەدر لای خــەڵــک ☟☟☟☟☟☟☟ ٦٤٤٧- حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ، قَالَ: حَدَّثَنِي عَبْدُ العَزِيزِ بْنُ أَبِي حَازِمٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ، أَنَّهُ قَالَ: مَرَّ رَجُلٌ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ…
.

#إبراهیم_بن_أدهم

حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ، وَمُحَمَّدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، قَالَا: أَخْبَرَنَا أَبُو يَعْلَى، ثَنَا عَبْدُ الصَّمَدِ بْنُ يَزِيدَ، قَالَ: سَمِعْتُ شَقِيقًا الْبَلْخِيَّ، يَقُولُ: «لَقِيتُ إِبْرَاهِيمَ بْنَ أَدْهَمَ، فِي بِلَادِ الشَّامِ، فَقُلْتُ: يَا إِبْرَاهِيمُ تَرَكْتَ خُرَاسَانَ؟ فَقَالَ: مَا تَهَنَّيْتُ بِالْعَيْشِ إِلَّا فِي بِلَادِ الشَّامِ، أَفِرُّ بِدِينِي مِنْ شَاهِقٍ إِلَى شَاهِقٍ، وَمِنْ جَبَلٍ إِلَى جَبَلٍ، فَمَنْ يَرَانِي يَقُولُ: مُوَسْوِسٌ، وَمَنْ يَرَانِي يَقُولُ: هُوَ حَمَّالٌ».
ثُمَّ قَالَ لِي: «يَا شَقِيقُ، لَمْ يَنْبُلْ عِنْدَنَا مَنْ نَبُلَ بِالْحَجِّ وَلَا بِالْجِهَادِ، وَإِنَّمَا نَبُلَ عِنْدَنَا مَنْ نَبُلَ مَنْ كَانَ يَعْقِلُ مَا يَدْخُلُ جَوْفَهُ - يَعْنِي الرَّغِيفَيْنِ - مِنْ حِلِّهِ».
ثُمَّ قَالَ: «يَا شَقِيقُ، مَاذَا أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَى الْفُقَرَاءِ لَا يَسْأَلُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، لَا عَنْ زَكَاةٍ، وَلَا عَنْ حَجٍّ، وَلَا عَنْ جِهَادٍ، وَلَا عَنْ صِلَةِ رَحِمٍ، إِنَّمَا يَسْأَلُ هَؤُلَاءِ الْمَسَاكِينَ - يَعْنِي الْأَغْنِيَاءَ».

#واتــــــە: عبد الصمدی کوڕی یەزید وتــــــی: لە شەقیقی بەڵخیـم بیست کە دەیوت: إبراهیم بن أدهمم لە وڵاتی شــام بینی، پێم وت: ئەی إبراهیم، وازت لە خۆراسان هێنا ؟ وتــــــی: تامــی ژیان و خۆشیم تەنها لە وڵاتی شــام کرد؛ بە دینەکەمەوە ڕادەکەم لە لوتکەیەکەوە بۆ لوتکەیەکی تر و لە شاخێکەوە بۆ شاخێکی تر، هەر کەسێک بمبینێت دەڵێت: ئەمە شێتەو تووشــی وەســوەســە بووە، یەکێکی تریش دەڵێت: ئەمە حەماڵە .

پاشان پێی وتــــم: ئەی شەقیق، لە لای ئێمە ئەوانەی گەیشتوونەتە پلەو پایەیەکی زۆر بــەرز، بە حــەج کــردن و بە جــیــهــاد کــردن نەگەیشتوونەتە ئەو پلەیە؛ بەڵکو لە لای ئێمە ئەو کەسە بووەتە خاوەن پلەو پایە کە وردو وریا بووە لەوەی چی دەچێتە ناو ســکــیــەوە -مەبەستی ئەو دوو نانە بوو کە دەیخوات- کە ئایا لە حــەڵاڵەوەیە یان نا.

پــاشــان وتــــــی: ئەی شەقیق،️ الــــلّٰــــه عز وجل چ نیعمەتێکی گەورەی بەسەر هــــەژاران دا ڕشتووە کە لە ڕۆژی قیامەت دا پرسیاریان لێ ناکات، نە سەبارەت بە زەکــات، نە حــــەج، نە جــیــهــاد، و نە سیلەی ڕەحــم (چونکە هــەژار بــوون و توانایان نەبووە)، بەڵکو تەنها پرسیار لەم بێچارانە دەکات - مەبەستی دەوڵەمەندەکان بوو کە لە قیامەتــدا بە هۆی لێپرسینەوەیان لە مــاڵ و سامانەکانیان ئایا چۆن پەیدایان کردووە لە ڕێی حــــەڵاڵ یان حــــەڕام وە ئایا لە چی دا سەرفیان کردووە لە شتانی حــــەڕام یان حــــەڵاڵ بۆیە ئەوان لە دۆخێکی خــراپ دان- .

📚«حلیة الأولیاء لأبي نعیم»
[حَدِيثٌ عَظِيمٌ فِيهِ تَسْلِيَةٌ لِكُلِّ دَاعِيَةٍ لِلتَّوْحِيدِ]

رَوَى الْإِمَامُ أَحْمَدُ فِي مُسْنَدِهِ، وَالْبُخَارِيُّ وَمُسْلِمٌ فِي الصَّحِيحَيْنِ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا - قَالَ: خَرَجَ عَلَيْنَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا،فَقَالَ: عُرِضَتْ عَلَيَّ الْأُمَمُ، فَجَعَلَ يَمُرُّ النَّبِيُّ مَعَهُ الرَّجُلُ، وَالنَّبِيُّ مَعَهُ الرَّجُلَانِ، وَالنَّبِيُّ مَعَهُ الرَّهْطُ، وَالنَّبِيُّ لَيْسَ مَعَهُ أَحَدٌ.

#واتــــــە: ئیمامی أحــمــد لە موسنەدەکەی داو بــوخــاری و مــســلــم لە صحیحەکانیان دا گێڕاویانەتەوە، لە سەعیدی کوڕی جوبەیرەوە، ئەویش لە ابن عەباسەوە - رضي️ الــلّٰــه عنهما - دەفەرمووێت:
ڕۆژێک پێغەمبەر ﷺ هاتە دەرەوە بۆ لامان و فــەرمــــووی: ئومەتەکانم نیشاندرا پێغەمبەر هەبوو تێدەپەڕی تەنها یــەک پیاوی لەگەڵ بوو، پێغەمبەریش هەبوو دوو پیاوی لەگەڵ بوو، پێغەمبەریش هەبوو کۆمەڵێکی کەمی (لە سێ بۆ نۆ کەس) لەگەڵ بوو، پێغەمبەریش هەبوو کەسی لەگەڵ نەبوو.


#وتــــــم: ئەم فەرموودەیە هاندەر و دڵنەواییە بۆ ئەو کەسانەی بانگەشە بۆ ڕێگای حــــەق و تــەوحــیــد دەکەن، چونکە نیشانی دەدات کە سەرکەوتن بە زۆری ژمارەی شوێنکەوتووان نییە، بەڵکو بە ڕاستگۆیی و گەیاندنی پەیامەکەیە چونکە تەنانەت هەندێک لە پێغەمبەرانیش (علیهم السلام) کەس باوەڕی پێ نەکردوون، بەڵام ئەوان ئەرکی خۆیان بە زیادەوە گەیاندووە.
#سوننەتە پاش تەواو بوون لە دەستنوێژ #تەماشا_کردنی_ئاسمان .


- عقبة بن عامر رضي الــلّٰــه عنهما بە مرفوعـی دەیگێڕێتەوە: (ئەوەی دەستنوێژ بگرێت بە باشی، پاشان سەری بەرز بکاتەوە بۆ ئاسمان و بڵێت: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا الــلّٰــه، وَأَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُ الــلّٰــه وَرَسُولُهُ، ) .

📚«سنن أبو داود (170)»
#ئەوان_لەکوێ_و_ئێمە_لەکوێ❗️

حَدَّثَنَا أَبِي قَالَ: ثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ الْحَسَنِ، قَالَ: ثَنَا أَبُو حُمَيْدٍ أَحْمَدُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْحِمْصِيُّ، قَالَ: ثَنَا يَحْيَى بْنُ سَعِيدٍ، قَالَ: ثَنَا يَزِيدُ بْنُ عَطَاءٍ، عَنْ عَلْقَمَةَ بْنِ مَرْثَدٍ قَالَ: انتَهَى الزُّهْدُ إِلَى ثَمَانِيَةٍ مِنَ التَّابِعِينَ؛ فَمِنْهُمُ الْحَسَنُ بْنُ أَبِي الْحَسَنِ، فَمَا رَأَيْنَا أَحَدًا مِنَ النَّاسِ كَانَ أَطْوَلَ حُزْنًا مِنْهُ، مَا كُنَّا نَرَاهُ إِلَّا أَنَّهُ حَدِيثُ عَهْدٍ بِمُصِيبَةٍ.

ثُمَّ قَالَ:نَضْحَكُ وَلَا نَدْرِي، لَعَلَّ اللَّهَ قَدِ اطَّلَعَ عَلَى بَعْضِ أَعْمَالِنَا فَقَالَ: لَا أَقْبَلُ مِنْكُمْ شَيْئًا.

وَيْحَكَ يَا ابْنَ آدَمَ، هَلْ لَكَ بِمُحَارَبَةِ اللَّهِ طَاقَةٌ؟ إِنَّهُ مَنْ عَصَى اللَّهَ فَقَدْ حَارَبَهُ. وَاللَّهِ لَقَدْ أَدْرَكْتُ سَبْعِينَ بَدْرِيًّا، أَكْثَرُ لِبَاسِهِمُ الصُّوفُ، وَلَوْ رَأَيْتُمُوهُمْ قُلْتُمْ مَجَانِينُ، وَلَوْ رَأَوْا خِيَارَكُمْ لَقَالُوا: مَا لِهَؤُلَاءِ مِنْ خَلَاقٍ، وَلَوْ رَأَوْا شِرَارَكُمْ لَقَالُوا: مَا يُؤْمِنُ هَؤُلَاءِ بِيَوْمِ الْحِسَابِ.

وَلَقَدْ رَأَيْتُ أَقْوَامًا -كَانَتِ الدُّنْيَا أَهْوَنَ عَلَى أَحَدِهِمْ مِنَ التُّرَابِ تَحْتَ قَدَمَيْهِ- وَلَقَدْ رَأَيْتُ أَقْوَامًا يُمْسِي أَحَدُهُمْ وَمَا يَجِدُ عِنْدَهُ إِلَّا قُوتًا، فَيَقُولُ: لَا أَجْعَلُ هَذَا كُلَّهُ فِي بَطْنِي، لَأَجْعَلَنَّ بَعْضَهُ لِلَّهِ ﷻ ، فَيَتَصَدَّقُ بِبَعْضِهِ، وَإِنْ كَانَ هُوَ أَحْوَجَ مِمَّنْ يَتَصَدَّقُ بِهِ عَلَيْهِ.

#واتــــــە: لە علقمة بن مرثد ـەوە وتــی: زوهــــد [خۆپارێزی و دەستگرتنەوە لە دونیا] لە 8 کەس لە تابیعین دا کۆبووەوە؛ یەکێک لەوانە حەسەنی کوڕی ئەبی حەسەن [الحسن البصري] بوو، هیچ کەسێکمان لە خەڵکی نەبینیوە لەو خەمبارتر بێت، هەمیشە وامان دەبینی کە هەر ئێستا تووشی بەڵاو موسیبەتێک بووە.

پاشــان وتــــــی: پێدەکەنین و نازانین! بەڵکو️ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ سەیری هەندێک لە کردەوەکانمی کڕدبێت و فەرمووبێتی: هیچتان لێ قبوڵ ناکەم.

هاوار بۆ تۆ ئەی نەوەی ئادەم! ئایا تۆ توانای جەنگت لەگەڵ️ الــــلّٰــــه هەیە ؟ چونکە ئەوەی سەرپێچی️ الــــلّٰــــه بکات ئەوا جەنگی لەگەڵ کردووە.

سوێند بە️ الــــلّٰــــه گەیشتم بە 70 بــەدرـی لە بەشداربووانی جەنگی بــەدر، زۆربەی جل‌وبەرگیان خــوری بوو، ئەگەر ئێوە ئەوانتان بدیتبا دەتانوت ئەوانە شێتن (لەبەر دوورییان لە دونیا)، ئەگەر ئەوانیش چاکەکانی ئێوەیان بدیتبا دەیانوت ئەمانە هیچ بەشیان نییە (لە قیامەت)، خۆ ئەگەر خراپەکانی ئێوەیان بدیتبا دەیانوت ئەمانە باوەڕیان بە ڕۆژی لێپرسینەوە نییە.

خەڵکانێکم دیوە، دونیا لەبەر چاویان سووکتر بووە لە خۆڵی ژێر پێیان، وە خەڵکانێکم دیوە یەکێکیان ئێوارەی کردووەتەوەو هیچ خواردنێکی نەبووە تەنها ژەمێک نەبێت، کەچــی وتوویەتــی: هەمووی ناکەمە ســکــی خــۆمــەوە، دەبێت بەشێکی لە پێناوی️ الــــلّٰــــه بیبەخشم، ئیتر بەشێکی دەکردە خێر، هەرچەندە خــــۆی لەو کەسە هــەژارتــر بوو کە خێرەکەی پێ دەکــرد.

📚«حلیة الأولیاء : ١٣٤/٢»
زەمەنی مۆدێرن !

”شــانــازی کردن بە نــەزان بــوون”!


ئیدی ڕیڵەکانی ئینستا و سناپ چات و قسەو مەجلیسی کچانی هەرزەکار باسە له شانازی کردنیان بە بێ ئاگابوونیان له ئامادە کردنی خوانی نیوەڕۆ و هاتنیان بۆ سەر سفرەی حــازر و نووستنیان هەتا دوازدەی نیوەڕو ..

“پــەروەردەی پێشتر ئەگەر پــیــاوو ژنــێــکــی قیامەتیشیان دروست نەکردبا هەرنا پیاوی دونیایان دەهێنایە ســەر دونــیــا”

16 و 17 ســاڵــــی دوێنێ ماڵێکیان بەڕێوە دەبردو ئەمڕۆش نازانن بەخێرهاتنی میوانێک بکەن و[شانازیشی پێوە دەکەن].


ئه‌مه یەکێکە لەو تەفسیرانەی کە ڕەســول️ الــلّٰــه ﷺ لە نیشانەکانی ئاخیری زەمــان باســی دەکات کە دایــــک دەبێتەوە خزمەتکاری منداڵەکانی:

(ان تلَدَ الأمَةُ رَبَّتهَا)
📚«اخرج المسلم (8)»
جێگیر کردنــی ســیــفــەتــــی #الــوجــه (ڕووخــســار) بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ .


ـ وە ئایەتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ:
﴿وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ﴾

#واتــــــە: وە تەنها ڕووخــســاری پەروەردگارت دەمێنێتەوە کە خاوەنی گەورەیی و ڕێــزە) .

ـ 「
#فەرموودەی_سێیەم」:☟☟☟☟☟

عن أبي موسىٰ ـ رضي الــلّٰــه عنه ـ قال: قام فينا رسول الــلّٰــه ﷺ بخمس كلمات: « إنَّ الــلّٰــه لا ينام ولا ينبغي له أن ينام ، يَرفَعُ القِسْط ويخفضُهُ، يُرفَعُ إليه عملُ اللَّيل بالنَّهار ، وعملُ النَّهار باللَّيل ؛ حِجابُه النُّور ، لو كشَفَهُ لأحرقتْ سُبُحاتُ وجهه ما انتهىٰ إليه بَصَرُهُ من خلقه ».

#واتــــــە: لە أبي موســــىٰ ـ ڕەزای الــلّٰــه ـی لێ بێت ـ فــەرمــــووی: پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ لە ناو ئێمە دا هەستا بۆ وتـنــی پێنج وشــــە: «بێگومان الــــلّٰــــه ناخەوێت و بۆ ئەویش ناگونجێت کە بخەوێت... پــەردەکــەی نــوورە، ئەگەر لای ببردایە، ئەوا شــکــۆو ڕوونــاکــی ڕووخــســاری ﴿سُبُحاتُ وجْهِه﴾ هــەمــوو ئەو مەخلوقانەی دەسووتاند کە چــاوی پێیان دەگــات».

📚«أخرجه أحمد ‹ 19632 › وغيره بنحوه .»


ـ#بــەڵــگــە: « سُبُحاتُ وجْهِه»
(
#واتــــــە: شــکــۆو ڕوونــاکــی ڕووخــســاری ئــەو) .

#مەبەستی_بابەتەکە: جێگیر کردنی ســیــفــەتــــی ڕووخــســار بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ وەک چــۆن لە قورئان و سوننەت دا هاتووە، بێ گۆڕینی ماناو پەکخستن، وە بێ چۆنیەتی بۆ دانان و شوبهاندن .

ڕووخــســاری ئــەو (تبارك وتـعـالــــیٰ) لە سیفەتە خەبەرییەکانە کە لێی جیا نابێتەوەو هەر لە ئەزەلەوە پێی وەســف کراوە، ئەمەش بیروباوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعەیە سەبارەت بە ســیــفــەتــــی ڕووخــســاری پەروەردگارمان .

━━━━━━━༺ ✦ ༻━━━━━━
جێگیر کردنی ســیــفــەتــــی هــەر دوو چــــاو (العینین) بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ .


ـ وە ئایەتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ: « وألقيتُ عليك محبَّة منِّي ولتصنع علىٰ عيني » .

#فــەرمــــوودە:☟☟☟☟☟☟☟

عن ابن عمر ـ رضي الــلّٰــه عنه ـ أنَّ رسول الــلّٰــه ﷺ ذكر المسيح الدَّجَّال بين ظهرانَي النَّاس ؛ فقال : « يا أيُّها النَّاس ، إنَّ ربَّكم ليس بأعور ، ولكنَّ المسيح الدَّجَّال أعورُ عينه اليمنىٰ ، كأنَّها عِنَبة طافية » .

📚«أخرجه البخاري ومسلم .»


#واتــــــە: لە ابن عــــمــــر ـ ڕەزای الــلّٰــه ـی لێ بێت ـ فــەرمــــووی: پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ باسی مــەســیــحــی دەجــجــالــی کرد لە ناو خەڵکی داو فــەرمــــووی: « ئەی خەڵک، بێگومان پەروەردگارتان یەک چــــاو (چــــاو کــوێــــر) نییە، بەڵام مــەســیــحــی دەجــجــال چــــاوی ڕاستی کــوێــــرە، وەک ئەوەی دانە ترێیەکی دەرپەڕیو (زەق بووەوە) بێت » .


#بــەڵــگــە: « إنَّ ربَّكم ليس بأعور ، ولكنَّ المسيح الدَّجَّال أعور عينه اليمنىٰ .. » .


#مەبەستی_بابەتەکە: جێگیر کردنی ســیــفــەتــی هەردوو چــــاو بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ وەک چۆن لە قورئان و سوننەت دا هاتووە، بێ گۆڕینی ماناو پەکخستن، و بێ چۆنیەتی بۆ دانان و شوبهاندن .

ـ لە (صحیح البخاري)دا هاتووە لە فەرموودەی عبد الــلّٰــه بن عــمــر کە پێغەمبەر ﷺ فــەرمــــووی: « بێگومان الــــلّٰــــه یەک چــــاو (چــــاو کــوێــــر) نییە ـ و بە دەستی ئاماژەی بۆ هەردوو چــــاوی کرد ـ » .

ـ ئاماژە دانەکەی پێغەمبەر ﷺ بە دەستی بۆ چاوەکانی، بەڵگەیە بۆ جێگیر کردنی هەردوو چــــاو بۆ پەروەردگاری و دوورخستنەوەی هەر کەم و کوڕییەک لێی (سـبـحـانـه وتـعـالــــیٰ)، وه جەخت کردنەوەیە کە ئەوانە دوو چــــاون نەک یەک چــــاو .

━━━━━━━༺ ✦ ༻━━━━━━
باۆکــی ئیلێاس
Video
.
#هەرڪەسێڪ_ڪوفرۍ_ڪرد_ڪافرە...

✍️لە عەقیدەو مەنھەجۍ سەلەف لە ڕەسول الــلّٰــه ـوە ﷺ هەتا صەحابەو تابعین و ئەتباعۍ تابعین و تابعۍ ئەتباعۍ تابعین ئەوە بووە ئەگەر هاتوو ڪەسێڪ ڪــوفــــرۍ گــەورەۍ ڪرد بێ ئەوە پێۍ ڪــافــــر بووەو تەڪفیریان ڪردووە، هەر ڪەسێڪ لە غەیرۍ ئەوە بڵێت ئەوە درۆ دەڪات، ئەمەۍ دەیڵێین چەندین ئایەتۍ قورئان و حدیثۍ ڕەسول الــلّٰــه ﷺ ـو ئاثارۍ صەحابەو تابعین و غەیرۍ ئەوانیشۍ لەسەر هاتووە هەرڪەس بیەوێت دەتوانێت سەیرێڪۍ ڪتێبەڪانۍ ســەلــەف بڪات دەیان و سەدان وتــــەۍ لەسەر ئەم بابەتە دەست دەڪەوێت، ئێمە لێرە دا تەنھا ئاماژە بە دوو ئایەت دەڪەین لەگەڵ تەفسیرەڪەیان ڪە بەڵگەۍ ڕوون و وازحن لەسەر تەڪفیرۍ ڪەسێڪ ئەگەر هاتوو یەڪ ڪــوفــــر بڪات.

تەماشا بڪەن الــــلّٰــــه ﷻ لە ئایەتۍ 65-66 ـۍ سورەتۍ التوبة ـدا دەفەرموێت: ﴿ وَلَئِن سَأَلْتَھُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا ڪُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللەِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ ڪُنتُمْ تَسْتَھْزِئُونَ ۝ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ ڪَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِڪُمْ ﴾
نەفەر هەبووە تەنھا بۆ خۆشۍ وتوویەتۍ☚❞ڪەسمان نەدیوە هێندەۍ پێغەمبەرو هاوەڵەڪانۍ ســڪ زل بن، درۆزن بن لە قسە ڪردن دا، ترسنۆڪ بن لە جەنگ دا❝ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئایەتۍ دابەزاندووەو بە ڪــافــــر ناوۍ هێناون، جا وەرە بە ڕاستۍ ڪــوفــــر بڪەیت و جنێو بدەۍ بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـو ڕەسولەڪەۍ ﷺ ـو دینەڪەۍ چۆن ڪــافــــر نابێت و تەڪفیر ناڪرێت ؟!
والــلّٰــه مەگەر هەر بە مەزهەبە پووچەڵ و باتڵەڪەۍ ئەو خەڵڪە ڪە تەڪفیرۍ هیچ ڪــافــــر و خاوەن ڪــوفــرێــڪ ناڪەن وەڪ ئەم ڪەسە ڪە ناسراوە « هــاوڕێ » پێۍ وایە ئەگەر ڪەسێڪ ڪــوفــرێــڪ بڪات دەبێت پێۍ بوترێت☚ تۆ پێۍ بڵێ بۆ ئەم ڪــوفــــرە دەڪەۍ مەڵێ هــەۍ ڪــافــــر!!!❝

✹زیــد بــن أســلــم لە عبدالــلّٰــه بن عُــــمــــر ـەوە رضي الــلّٰــه عنھما دەگێڕێتەوە دەڵــێــت: لە غــەزاۍ تــبــوک دا پیاوێڪ لە مونافقەڪان وتــــۍ: نەماندیوە وەڪ قاریئەڪانمان #واتــــــە: ڕەسول الــلّٰــه ﷺ لەگەڵ صەحابەڪانۍ_ ســــڪ زل و زۆر خــــۆر بن، درۆزن بن لە قسە ڪردن دا، ترسنۆڪ بن لە ڪاتۍ جــەنــگ دا. پیاوێڪ _لە ڕیوایەتەڪەۍ خوارەوە دا دیارە ئەو ڪەسە عــوف بــن مــالــڪ ـە_ لە مەجلیسەڪە دا وتــــۍ: درۆت ڪرد، بەڵڪو تۆ مونافقۍ! ئەم هەواڵە دەدەم بە ڕەسول الــلّٰــه ﷺ ، هەواڵەڪە گەیشتە ڕەسول الــلّٰــه ﷺ، ئایەتۍ قورئان دەربارەۍ دابەزۍ.
عبدالــلّٰــه بن عُــــمــــر دەڵێت:
من ئەو پیاوەم بینۍ خۆۍ هەڵواسۍ بوو بە حوشترەڪەۍ ڕەسول الــلّٰــه ـدا ﷺ وە بەردۍ بەردەڪەوت، وە دەیوت: یا ڕەسول الــلّٰــه، ئێمە وەڪ یــارۍ و ســوعــبــەت وامان دەوت.
ڕەسول الــلّٰــه ﷺ دەیــوت:
« بە الــلّٰــه ـو ئایەتەڪانۍ و ڕەسولەڪەۍ گاڵتە دەڪەن ۝ عــــوزر مەهێننەوە بە دڵنیاییەوە ڪــوفــــرتان ڪردووە دواۍ ئیمانەڪەتان = ﴿ أَبِاللەِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ ڪُنتُمْ تَسْتَھْزِئُونَ ۝ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ ڪَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِڪُمْ ﴾ »..☟☟☟☟☟☟

🔸حدثني يونس ، قال : أخبرنا ابن وهب ، قال : حدثني هشام بن سعد ، عن زيد بن أسلم ، عن عبد الــلّٰــه بن عمر ، قال : قال رجل في غزوة تبوڪ في مجلس : ما رأينا مثل قرائنا هؤلاء ، أرغبَ بطونًا ، ولا أڪْذبَ ألسنًا ، ولا أجبن عند اللقاء! فقال رجل في المجلس : ڪذبتَ ، ولڪنڪ منافق! لأخبرن رسول الــلّٰــه ﷺ ، فبلغ ذالڪ النبي ﷺ ونزل القرآن. قال عبدالــلّٰــه بن عمر : فأنا رأيته متعلقًا بحَقَب ناقة رسول الــلّٰــه ﷺ تَنْڪُبه الحجارة ، وهو يقول : يا رسول الــلّٰــه ، إِنَّمَّا ڪُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَب. ورسول الــلّٰــه ﷺ يقول : « ﴿ أَبِاللەِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ ڪُنتُمْ تَسْتَھْزِئُونَ ۝ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ ڪَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِڪُمْ ﴾ ».

📚«تفسیر الطبري | ❪۸٤۲/۹❫ »


🔸حدثنا علي بن داود، قال: حدثنا عبدالــلّٰــه بن صالح ، قال: حدثنا الليث، قال: حدثني هشام بن سعد، عن زيد بن أسلم: أن رجلا من المنافقين قال لعوف بن مالڪ في غزوة تبوڪ: ما لقُرَّائنا هؤلاء أرغبُنا بطونًا وأڪذبُنا ألسنةً، وأجبُننا عند اللقاء! فقال له عوف: ڪذبت، ولڪنڪ منافق! لأخبرن رسول الــلّٰــه ﷺ، فذهب عوف إلۍ رسول الــلّٰــه ﷺ ليخبره، فوجد القرآن قد سبقه، قال زيد: قال عبد الــلّٰــه بن عمر: فنظرت إليه متعلقًا بحَقَب ناقة رسول الــلّٰــه ﷺ تنڪبُهُ الحجارة، يقول: إِنَّمَّا ڪُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَب. فيقول له النبي ﷺ: « ﴿ قُلْ أَبِاللەِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ ڪُنتُمْ تَسْتَھْزِئُونَ ﴾ » ما يزيده.

📚«تفسیر الطبري | ❪۸٤۱/۹❫ »


وەڪ بینیتان تەنھا لەسەر یــەڪ ڕستەۍ ڪــوفــــرۍ ئایەت دابەزیوەو حوڪمۍ ڪــوفــــرۍ داوە بە سەریان دا، ئەمە دینە وە حوڪمە بۆ ئێمە و هەمووان هەتا قیامەت بەرپا دەبێت.
باۆکــی ئیلێاس
Video
.
✹هشام ـۍ ڪوڕۍ عروة لە عروة ـۍ ڪوڕۍ الزبیر ـۍ باوڪیەوە دەربارەۍ تەفسیرۍ ئەم ئایەتە: ☟☟☟☟☟☟☟

﴿ یَحْلِفُونَ بِاللەِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا ڪَلِمَةَ الڪُفْرِ ﴾

#دەڵــێــت: ئــەم ئایەتە دەربارەۍ الــجــلاس بــن ســویــد بــن الـصــامــت دابــەزۍ: وتــــــۍ: ئــەگــەر ئــەو دیــنــەۍ مــحــمــد هێناویەتۍ حــــەق و ڕاســتــۍ بێت، ئەوە ئێمە حاڵمان لە ڪــــەر خراپتره، خێزانەڪەۍ پێۍ وت: ئــەۍ دوژمــنــۍ الــــلّٰــــه، والــلّٰــه ھۍ دەبێت شــڪـاتـت بڪەم و ئەمەۍ وتــووتــە بیگەیەنمە ڕەسول الــلّٰــه ﷺ، ئەگەر ئەوە نەڪەم ئەوە ترســم هەیە بەهــۆۍ ئەم تاوانەۍ تــۆوە ســــزاو عــەزاب بمگرێتەوە، ڕەسول الــلّٰــه ﷺ الجلاس ـۍ بــانــگ ڪرد،
پێۍ وت: « ئەۍ الجلاس ئایا ئەوە و ئەوەت وتــووە ؟ ». ســوێندۍ خــوارد واۍ نەوتووە، الــــلّٰــــه تبارڪ وتـعـالــــیٰ ئەم ئایەتەۍ دابەزاند:

﴿ يَحْلِفُونَ بِاللەِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا ڪَلِمَةَ الْڪُفْرِ وَڪَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِھِمْ وَهَمُّوا بِمَا لَمْ يَنَالُوا وَمَا نَقَمُوا إِلَّا أَنْ أَغْنَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ مِن فَضْلِهِ ﴾.☟☟☟☟☟☟☟☟

🔸حدثنا به ابن وڪيع ، قال : حدثنا أبو معاوية ، عن هشام بن عروة، عن أبيه : ﴿ یَحْلِفُونَ بِاللەِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا ڪَلِمَةَ الڪُفْرِ ﴾ قال : نزلت في الجلاس بن سويد بن الصامت ، قال : إن ڪان ما جاء به محمد حقًّا ، لنحن أشرُّ من الحُمُر ، فقال له ابن امرأته : والــلّٰــه يا عدو الــلّٰــه ، لأخبرن رسول الــلّٰــه ﷺ بما قلت ، فإني إن لا أفعل أخاف أن تصيبني قارعةٌ ، وأؤاخذ بخطيئتڪ ، فدعا النبي ﷺ الجلاس ، فقال : « يا جُلاس ، أقلت ڪذا وڪذا؟ ». فحلف ما قال ، فأنزل الــلّٰــه تبارڪ وتعالۍ : ﴿ يَحْلِفُونَ بِاللەِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا ڪَلِمَةَ الْڪُفْرِ وَڪَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِھِمْ وَهَمُّوا بِمَا لَمْ يَنَالُوا وَمَا نَقَمُوا إِلَّا أَنْ أَغْنَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ مِن فَضْلِهِ ﴾.

📚«تفسیر الطبري | ❪۸۹٦/۹❫ »
باۆکــی ئیلێاس
. ✹هشام ـۍ ڪوڕۍ عروة لە عروة ـۍ ڪوڕۍ الزبیر ـۍ باوڪیەوە دەربارەۍ تەفسیرۍ ئەم ئایەتە: ☟☟☟☟☟☟☟ ﴿ یَحْلِفُونَ بِاللەِ مَا قَالُوا وَلَقَدْ قَالُوا ڪَلِمَةَ الڪُفْرِ ﴾ #دەڵــێــت: ئــەم ئایەتە دەربارەۍ الــجــلاس بــن ســویــد بــن الـصــامــت دابــەزۍ: وتــــــۍ:…
.
وتــــم: سەرنج بدەن تەنھا گومانۍ لە ڕاستۍ دینۍ ئیسلام بووە لە بەرامبەر دا الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئایەتۍ دابەزاندووەو حوڪمۍ ڪــوفــــرۍ بەسەر دا سەپاندووە ﴿ ڪەلیمەیەڪۍ ڪــوفــریــان وتووە و ڪــافــــر بــوون == وَلَقَدْ قَالُوا ڪَلِمَةَ الْڪُفْرِ وَڪَفَرُوا ﴾

ڪەچــۍ ئــەم زەلامــەش هاتــووە دەعــوا بۆ ئەوە دەڪات ڪەسێڪ ڪــوفــــر بڪات تــەڪــفــیــر ناڪرێت!!

دواتر باســۍ ڪــوفــرەڪــانــۍ الــحــلاج و إبــن عــربــي دەڪات دەڵێت☚ « چــەن ڕۆژو چــەن مــانــگ لەگەڵۍ دانیشتوون موناقەشەیان لەگەڵ ڪردووە بەشڪو بگەڕێتەوە »

ئێ ڪاڪ جاهیل ئەمە چ بەڵگەیەڪۍ تێدایە بۆ قسەڪانۍ تۆ ؟!
ئەمە إستتابە پێڪردن بووە هاتوون تۆبەۍ پێ بڪەنەوە، بە ڪێ دەوترێت تەوبە بڪەرەوە ؟ ئاشڪرایە ڪەسێڪ ڪــوفــــرۍ ڪردبێت
#واتــــــە: ڪــافــــر بووە،
بەڵام ئەم ڪەسە هاتووە لێۍ تێڪەڵ بووە وادەزانێت ڪە إستتابە ـۍ ڪەسێڪ ڪرا ماناۍ ئەوەیە تــەڪــفــیــر نەڪراوە!
ئەمەش نیشانەۍ جاهیلۍ نیشان دەدات ڪە نازانێت إستتابە چییە.

وە لە بەشێڪۍ ترۍ قسەڪانــی دا دەڵــێــت☚ « لەوانەیە تۆ بە ڪــافــــرۍ بزانۍ دواتر الــــلّٰــــه هیدایەتۍ بدات، هەر لە ئێستاوە تۆ خەڵڪت تەوزیع ڪردووە بەسەر بەهەشت و جەهەننەم دا ئەمە دروست نییە »
لە وەڵامی دا دەڵێم: ئەگەر بەم تێگەیشتن و فەهمە سەقەتەتەوە مامەڵە بڪەۍ ئەوە مولزەم دەبێت حوڪمۍ موسڵمان ـیش نەدەۍ بەسەر هیچ موسڵمانێڪ دا، چونڪە لەوانەیە لە ڪۆتایی دا عاقیبەت شــــەڕ دەرچێت و ڪــافــرانــە بمرێت.
جا ئەوەۍ تۆ تیایدا جەهلەو جاهلیەتە هاتووۍ گومانت خستووەتە سەر ئیمانۍ هەرچۍ موسڵمانەو حوڪم نادەۍ بەوەۍ تیایاندایەو دەیبینۍ، بۆ ئەوەۍ ڕابڪەۍ لە تــەڪــفــیــر ڪردنۍ ڪــافــرێــڪ هەستاوۍ گومانت خستووەتە سەر ئەو ڪەسەشۍ ڪە موسڵمانە، ئێوە لەو بابەتە تێناگەن شەرعەن حوڪم لەسەر ئێستاۍ ڪەسەڪە دەدرێت ڪە وتەیەڪ دەڵێت یاخود عەمەلێڪ ئەنجام دەدات نەڪ باســۍ داهاتووۍ بڪرێت، بەڵام ئێوە غافڵن لەم خاڵە، سەرنج بدەن ڕەسول الــلّٰــه ﷺ ئەو ڪاتەۍ لە مەڪڪە بوو تەڪفیرۍ سەرانۍ قوڕەیشۍ ڪرد وەڪ: أبــو ســفــیــان و مــعــاویــەۍ ڪــوڕۍ، عــڪــرمــەۍ ڪــوڕۍ أبــي جــھــل، صــفــوان ـۍ ڪــوڕۍ أمــیــة، چونڪە ئەوانە بــت پــەرســت بوون، وەڪ مەنھەجە باتڵەڪەۍ ئێوە نەیوت ڪێ ناڵێت لە ڪۆتایی دا موسڵمان نابن، دواتر ئەوە بوو لە فــەتــحۍ مــەکــکــە دا موسڵمان بوون، ئەوڪات بەیعەتۍ موسڵمانێتۍ لێ وەرگرتن، جا ئەمە بەڵگەیەڪۍ وازحە لەسەر ئەوەۍ وتمان حوڪم لەسەر ئەو ساتە دەدەۍ ڪە شەخسەڪە قسەڪەۍ تێدا دەڪات حەقت نییە بەسەر داهاتووەڪەۍ، چونڪە ئەوە هێشتا ڕووی نەداوەو لە عیلمۍ غەیبە، ئەمە ئەو خاڵە گرنگەیە ڪە ئەو شەخسەو زۆرێڪ لە ئەمثالەڪانۍ لێۍ تێناگەن یاخود هەر لێۍ بێئاگان.
وە پاشان بۆچۍ دروست نییە و نەبێت خاوەن ڪــوفــــر تــەڪــفــیــر بڪرێت لە ڪاتێڪ دا ئینسانەڪان لە ئەصڵ دا دابەش بوون بۆ دوو گرووپ: ئـیـمـانــدار و ڪــافــــر، ئەمە وتەۍ الــــلّٰــــه ـیە ﷻ: ﴿ هُوَ الَّذِي خَلَقَڪُمْ فَمِنڪُمْ ڪَافِرٌ وَمِنڪُم مُّؤْمِنٌ ﴾
ســەرنــج بــدەن الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ فەرموویەتۍ هەتانە ڪــافــــرە ـو هەشتانە ئـیـمـانــدارە، تۆ ئەگەر مانگانە ئەم ئایەتەش نەخوێنیتەوە خۆ دەڪرێت لە ساڵێڪ دا خوێندبێتەوە ئیتر بۆچۍ نابێت بە خاوەن ڪــوفــرێــڪ بوترێت ڪــافــــر ؟!

ئێ خۆ ئەگەر ڪــافــرێــڪ شاهێدۍ بدات و موسڵمان ببێت ئەوە دەبێت پێۍ بوترێت موسڵمان، ئەم دوو شتە پەیوەندۍ دارن پێڪەوە وەڪ هاوڪێشە وان، ئەمیان چۆن حوڪمۍ ڪــافــــر وەردەگرێت ئەوە بزانە ئەوۍ تریشیان حوڪمۍ مــوســوڵــمــان بوون وەردەگرێت، تۆ ئەگەر بۆ تەڪفیرەڪە بڤە بێت لات، ئەوە مولزەم دەبۍ بۆ موسڵمانەڪەش بڤە بێت لات، بەم جۆرەش ئەوەۍ حــوڪــم بێت نەتھێشتووەتەوەو ڪــافــــر و مـوسـوڵـمـان بوونۍ نییە لات.

وە پـێـم وایــە هــیــچ هۆڪارێڪ نییە بۆ ئەم پەڪخستنۍ حــوڪــمــە لات تەنھا ئەوە نەبێت ئێوەو ئەمثالەڪانتان قەپتان ڪردووە بە مەنھەجێڪۍ شــل دا تەنانەت ڪــافــــریــش ئەمینە لێتان لەوەۍ تــەڪــفــیــر بڪرێت.
💯1
ســوێــنــدی دان بەجێی نەهێڵن

لە کتێبی "أسد الغابة في معرفة الصحابة" ـی ئیبن ئەسیر دا هاتووە، ئومەییەی کوڕی ئەشعەڕ موسڵمان بوو.
پیاوێکی بە ساڵاچوو و شاعیر بوو.
دوو کــوڕی هــەبــوو بە ناوی ئــوبــەی و کــیــلاب.
لە سەردەمی ئیمامی عُــــمــــر دا باوکیان جێهێشت و کۆچیان کرد بۆ مەدینە.

باوکیان زۆر گـریـاو ئەم شیعرەی وت:
کــۆتــــر بــۆ بــەچــکــەو هــێــلــکــەی خــۆی دەگــــری منیش بۆ کــیــلاب شینم دانــاوە

ئەمە گەیشت بە ئیمامی عُــــمــــر، بەزەیــی پێدا هاتەوەو دەستبەجێ هەردوو منداڵەکەی بۆ ناردەوە، و سوێندی دان باوکیان بەجێ نەهێڵن تاکو لە ژیــان دا مــاوە!

کۆ کردنەوەی ئازیزان ڕەوشتێکی باڵایە.
بە ڕەوشــت بە؛ ئەگەر دەتوانیت دوو دڵ بگەیەنیت بە یەک، بیکە.

ئازاری وا هەیە بە درێژایی تــەمــەن بەردەوام دەبێت، هۆکارێک مــەبــە بۆ ئەو ئـازارە!
دژایەتی دایکێک مەکە بە منداڵەکانی،
ئەمە کەم ئەخلاقییە..
ئەگەرچی لەگەڵ ماڵە خەزورانت دا کێشەت هەبوو، ڕێگری لە خێزانت مەکە بۆ چوونە ماڵ باوکــی، چونکە ئەوە پچڕانی پەیوەندیی خزمایەتییە.

مــرۆڤــەکان چــەکــێــک نین لە ڕێگایانەوە ڕقــی خــۆت بەتــاڵ بکــەیــتــەوە!

📚«رسائل من الصحابة»
1
هــاوڕێــی باش لە تەنیایی باشترە

وە تەنیایش لە هاوڕێی خــراپ بـاشــتــرە

ئــەوەی قــســەی باش دەکــات
بـاشــتــرە لــەوەی بــێ دەنــگــە

ئــەوەشــی بــێ دەنــگــە بـاشــتــرە
لــەوەی کــە قــســەی خــراپ دەکــات

أبو الدرداء «رضی الــلّٰــه عنه»
📚[روضــة العــقــلاء | (214_215)]
(٥٣ - قَوْلُهُ: الشَّقِيُّ مَنْ شَقِيَ فِي بَطْنِ أُمِّهِ)

(٥٣ - فەرموودەی: بەدبەخت ئەو کەسەیە کە هەر لە سکی دایکیدا بەدبەخت بووە)
٨٧٢ - أَخْبَرَنِي عِصْمَةُ بْنُ عِصِامٍ، قَالَ: ثَنَا حَنْبَلٌ، قَالَ: سَأَلْتُ أَبَا عَبْدِ اللَّهِ، قُلْتُ: أَفَاعِيلُ الْعِبَادِ مَخْلُوقَةٌ؟
قَالَ: نَعَمْ، مُقَدَّرَةٌ عَلَيْهِمْ بِالشَّقَاءِ وَالسَّعَادَةِ.
قُلْتُ لَهُ: الشَّقَاءُ وَالسَّعَادَةُ مَكْتُوبَانِ عَلَى الْعَبْدِ؟
قَالَ: نَعَمْ سَابِقٌ فِي عِلْمِ اللَّهِ، وَهُمَا فِي اللَّوْحِ الْمَحْفُوظِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَهُ، وَالشَّقَاءُ وَالسَّعَادَةُ مِنَ اللَّهِ عَزَّ وَجَل.
قَالَ عَبْدُ اللَّهِ: الشَّقِيُّ: مَنْ شَقِيَ فِي بَطْنِ أُمِّهِ.
وَقَالَ فِي مَوْضِعٍ آخَرَ: الشَّقِيُّ: مَنْ شَقِيَ فِي بَطْنِ أُمِّهِ، وَالسَّعِيدُ مَنْ سَعِدَ بِغَيْرِهِ.
قَالَ: وَكَتَبَ اللَّهُ عَزَّ وَجَل عَلَى آدَمَ أَنَّهُ يُصِيبُ الْخَطِيَّةَ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَهُ.
قُلْتُ: فَأَمَرَ اللَّهُ عَزَّ وَجَل الْعِبَادَ بِالطَّاعَةِ؟
قَالَ: نَعَمْ، وَكَتَبَ عَلَيْهِمُ الْمَعْصِيَةَ لِإِثْبَاتِ الْحُجَّةِ عَلَيْهِمْ، وَيُعَذِّبُ اللَّهُ الْعِبَادَ وَهُوَ غَيْرُ ظَالِمٍ لَهُمْ.
وَقَالَ: قَالَ: لَيْسَ شَيْءٌ أَشَدَّ عَلَى الْقَدَرِيَّةِ مِنْ قَوْلِ اللَّهِ عَزَّ وَجَل: ﴿وَمَا نُنَزِّلُهُ إِلَّا بِقَدَرٍ مَعْلُومٍ﴾ [الحجر: ٢١]
وَقَوْلُهُ ﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ [القمر: ٤٩]
وَفِي الْقُرْآنِ فِي غَيْرِ مَوْضِعٍ إِثْبَاتُ الْقَدَرِ لِمَنْ تَفَهَّمَهُ وَتَدَبَّرَهُ.

٨٧٢ - عصمة کوڕی عصام پێی ڕاگەیاندم، وتی: حنبل بۆی گێڕاینەوە وتی: پرسیارم کرد لە أبو عبد الله وتم: ئایا کردەوەی بەندەکان مەخلوقن؟
ئیمامی أحمد فەرمووی: بەڵێ، وە بەسەریاندا بڕاوەتەوە و دیاریکراوە کە کێ بەدبەختە و کێ بەختەوەر.
وتم: ئایا بەدبەختی و بەختەوەری لەسەر بەندە نووسراون؟
فەرمووی: بەڵێ، پێشوەختە لە زانستی الله ـدایە، وە لە لوح المحفوظ ـدا نووسراوە پێش ئەوەی الله مرۆڤەکە دروست بکات، وە بەدبەختی و بەختەوەری لە لایەن الله عز وجل ـەوەیە.
عبد الله [کوڕی مسعود] رضي الله عنه دەفەرمووێت: بەدبەخت ئەو کەسەیە کە لە سکی دایکیدا بەدبەخت بووە.
وە لە شوێنێکی تردا دەفەرمووێت: بەدبەخت: ئەو کەسەیە کە لە سکی دایکیدا بەدبەخت بووە، وە بەختەوەریش: ئەو کەسەیە کە پەند لە کەسانی تر وەردەگرێت.
دەفەرمووێت: وە الله عز وجل لەسەر آدم نووسیبووی کە تووشی تاوان [خواردنی دارەکە] دەبێت پێش ئەوەی کە دروستی بکات.
وتم: ئەی الله عز وجل فەرمانی بە بەندەکان نەکردووە بە گوێڕایەڵی؟
فەرمووی: بەڵێ، بەڵام سەرپێچیی بۆ نووسیون بۆ ئەوەی بەڵگەیان بەسەردا جێگیر بکات، وە الله سزای بەندەکان دەدات بەبێ ئەوەی ستەمیان لێبکات.
وە دەڵێت: فەرمووی: هیچ شتێك لەسەر قەدەرییەکان قورستر نییە لەم فەرمایشتەی الله عز وجل: ﴿وَمَا نُنَزِّلُهُ إِلَّا بِقَدَرٍ مَعْلُومٍ﴾ [الحجر: ٢١]
وە فەرمایشتی: ﴿إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ﴾ [القمر: ٤٩]
وە لە قورئاندا لە چەندین شوێن جێگیرکردنی قەدەر هاتووە بۆ کەسێك تێیبگات و لێی ورد ببێتەوە.
٨٧٧ - أَخْبَرَنَا أَحْمَدُ بْنُ مَنْصُورٍ الرَّمَادِيُّ، قَالَ: ثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عُبَيْدٍ الطَّنَافِسِيُّ، قَالَ: ثَنَا الْأَعْمَشُ، عَنْ زَيْدِ بْنِ وَهْبٍ، قَالَ: قَالَ عَبْدُ اللَّهِ: حَدَّثَنَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ وَهُوَ الصَّادِقُ الْمَصْدُوقُ: إِنَّ أَحَدَكُمْ يُجْمَعُ خَلْقُهُ فِي بَطْنِ أُمِّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمًا، فَيَكُونُ عَلَقَةً مِثْلَ ذَلِكَ، ثُمَّ يَكُونُ مُضْغَةً مِثْلَ ذَلِكَ، ثُمَّ يُرْسِلُ اللَّهُ عَزَّ وَجَل إِلَيْهِ الْمَلَكَ بِأَرْبَعِ كَلِمَاتٍ، فَيَقُولُ: اكْتُبْ عَمَلَهُ وَأَجَلَهُ، وَيَقُولُ: اكْتُبْ شَقِيًّا أَوْ سَعِيدًا، ثُمَّ يَنْفُخُ فِيهِ الرُّوحَ، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، إِنَّ الرَّجُلَ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ حَتَّى مَا يَكُونُ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إِلَّا ذِرَاعٌ فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الْكِتَابُ فَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَيَدْخُلُهَا، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَعْمَلُ بِعَمَلِ أَهْلِ الْجَنَّةِ حَتَّى مَا يَكُونُ بَيْنَهُ وَبَيْنَهَا إِلَّا ذِرَاعٌ فَيَسْبِقُ عَلَيْهِ الْكِتَابُ فَيُخْتَمُ لَهُ بِعَمَلِ أَهْلِ النَّارِ فَيَدْخُلُهَا.

٨٧٧ - عبد الله [کوڕی مسعود] رضي الله عنه دەڵێت:️ رسول الله ﷺ بۆی گێڕاینەوە کە ئەو ڕاستگۆی بڕواپێکراوە [الصادق المصدوق] فەرمووی: (بەڕاستی هەریەك لە ئێوە لە ماوەی چل ڕۆژدا لە سکی دایکیدا دروست دەکرێت و کۆدەکرێتەوە، پاشان بە ئەوەندەی تر [چل ڕۆژ] دەبێتە پارچە خوێنێکی مەیوو، پاشان بە ئەوەندەی تر [چل ڕۆژ] دەبێتە پارچە گۆشتێك، پاشان الله عز وجل فریشتەیەك دەنێرێت بۆ لای و فەرمانی پێدەکات چوار وشە [بڕیار] بنووسێت، پێی دەڵێت: کردەوەکانی بنووسە، تەمەنی بنووسە، وە بنووسە ئایا بەدبەختە یان بەختەوەر.
پاشان ڕۆحی پێدا دەکرێت، سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە، بەڕاستی پیاو هەیە کردەوەی ئەهلی دۆزەخ دەکات تاوەکو لە نێوان ئەو و دۆزەخدا تەنها باڵێك دەمێنێت، بەڵام ئەوەی لە کتێبەکەدا [قەدەردا] نووسراوە پێشی دەکەوێت و [لە کۆتاییدا] کردەوەی ئەهلی بەهەشت دەکات و دەچێتە بەهەشتەوە، وە پیاویش هەیە کردەوەی ئەهلی بەهەشت دەکات تاوەکو لە نێوان ئەو و بەهەشتدا تەنها باڵێك دەمێنێت، بەڵام ئەوەی لە کتێبەکەدا [قەدەردا] نووسراوە پێشی دەکەوێت و [لەکۆتاییدا] بە کردەوەی ئەهلی دۆزەخ کۆتایی پێدێت و دەچێتە دۆزەخەوە).