باۆکــی ئیلێاس
521 subscribers
297 photos
120 videos
256 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
#عەمەلێڪۍ_شــیــرڪــۍ_و
#وتــەیــەڪــۍ_ڪــوفــــرۍ
#بــەســە_بــۆ_ڪــافــــر_بــــوون...

📌دڵۆپێڪ مــیــز دەستنوێژ بەتاڵ دەڪاتەوەو نوێژەڪەت قبوڵ نابێت، بە هەمان شێوەش یەڪ ڪردارۍ شــیــرڪــۍ و ڪــوفــــرۍ ئیمانەڪەت هەڵدەوەشێنێتەوەو پووچەڵی دەڪاتەوە.
زۆربەۍ خەڵڪۍ پێیان وایە ڪــوفــــر و شــیــرڪ خاوەنەڪەۍ دەبێت لە تەختۍ تەوێڵۍ بنوسرێت ڪــافــــر ئەنجا پێۍ ڪــافــــر دەبێت و بۆت هەیە پێۍ بڵێۍ ڪــافــــر! ئەمەش نیشانەۍ جەهلیانە دەنا بەس دەجــالــە ڪــوێــر لە نێوچەوانۍ نوسراوە ڪــافــــر، جا ئەمە فیڪرەو بیردۆزۍ باتڵە چووەتە مێشڪتان ڪە پێتان وایە ناتوانۍ و نابێت تەڪفیرۍ ڪەسانێڪ بڪەۍ ڪە خاوەنۍ ڪــوفــــرۍ بــواح ـن ئەگەر هاتوو نوسەرو زاناو خاوەن ڪتێب بێت، هەر چەندە بە زمانۍ حاڵتان وا نەڵێن، بەڵام لە حەقیقەت دا ئەوە تێگەیشتنۍ ئێوەیەو هەڵسوڪەوتتان ئەوە دەردەخات.

تۆ سەرنج بدە الــــلّٰــــه ﷻ لە ئایەتۍ 65 ـۍ سورەتۍ الــزمــــر ـدا دەفەرموێت: وەحــیــم بــۆ تــۆ و ئــەوانــەۍ پــێــش تــۆش ڪــردووە ئــەگــەر شــیــرڪ ئــەنــجــام بــدەۍ ڪــردەوەڪــانــت پــووچــەڵ دەبــنــەوە = ﴿ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْڪَ وَإِلَۍ الَّذِينَ مِن قَبْلِڪَ لَئِنْ أَشْرَڪْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُڪَ ﴾

ئــەمــە بە ڪــێ وا دەڵــێــت ؟؟
بە ڕەسول الــلّٰــه ﷺ وا دەفەرموێت!
ڪاتێڪ هــەڕەشــەۍ شــیــرګ لەسەر ڕەسولەڪان هێندە تــونــد بێت ئەگەر تــووشــۍ ببن جا دەبێت حــاڵــۍ خەڵڪێڪۍ گــومــــڕا چــۆن بێت ڪە نوێژێڪۍ ڕەق و تەق دەڪات و سێ چوار سەعات تواناۍ قسە ڪردنۍ هەیە، بەڵام ئاسایۍ بێت عەمەلێڪۍ شــیــرڪــۍ یاخود وتەیەڪۍ ڪــوفــــرۍ لێ دەربچێت!!

وە جارێڪۍ تریش الــــلّٰــــه ﷻ لە ئایەتۍ 88 ـۍ ســورەتــۍ الأنــعــام ـدا دواۍ ئەوەۍ ناوۍ 18 لە پێغەمبەرەڪانۍ دەهێنێت ئەنجا دەفەرمووێت: ئــەگــەر شــیــرڪــیــان ئــەنــجــام بــدایــە ئــەوە هــەرچــۍ عــەمــەلــە ئــەنــجــامــیــان داوە پــووچــەڵ دەبــوویــەوە = ﴿ وَلَوْ أَشْرَڪُوا لَحَبِطَ عَنْھُم مَّا ڪَانُوا يَعْمَلُونَ ﴾
جا بەڕێزەڪانم شــیــرڪ و ڪــوفــــر بە ڪــەم تەماشا مەڪەن خاوەنەڪەۍ هەرچەندە خانەدان و قسەزان و زانا بێت یەڪ ڪردەوە لەوانە ئەنجام بدات هەرچۍ ڪردووە هــەمــووۍ هەڵدەوەشێتەوەو پێۍ لە دیــــن دەردەچێت، ئەمە وتەۍ ئێمە نییە هەتا تۆمەتبار بڪرێین بە تــونــدۍ و توندڕەوۍ، بەڵڪو ڪەلامۍ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـیە لە مــوصــحــەف ـدا هاتــووەو دابەزیوە بۆ ڕەسولەڪەۍ و دینە بۆ ئوممەتەڪەشۍ هەتا قیامۍ ساعە.
💯2
ابــن عــبــاس دەڵێت:

لە ووتەی عز وجل: ﴿وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا﴾ {وە ئێمە تۆ بە لاواز دەبینین لەناو خۆمان دا}
#ووتــــی: شــعــيــب کــوێــــر بــوو .

📚[المستدرك علی الصحيحين للحاكم النيسابوري ٦٢٠/٢]
▫️کۆمەڵێك ھــەڵــە دەربــارەی ئــیــمــان

🔻چەند قسەیەك دەکرێت سەبارەت بە ئــیــمــان کە لە سەردەمی سەلەف تەنھا گومڕاکان کردوویانە، لەو قسە باوانە:

#ئــیــمــان تەنھا لە دڵ دایــە،
#ئــیــمــان تەنھا وتــەیــە،
یان
#ئــیــمــان تەنھا نیەت و وتەیە،
یان
#ئــیــمــان زیــاد و کــەم ناکات،
کــردەوە لــە
#ئــیــمــان نــیــیــە،
کــردەوە شــەرتــی کــەمــاڵــە .
ــــــــــــــــــــــ
ئەم ووتانە ھــەمــــووی ووتــەی گروپە گومڕاکانن ئاگاداریان بن .



- حــرب الــکــرمــانــي (٢٨٠ ھـ) دەڵێت:
ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئــیــمــان وتەیە بە بێ کردەوە؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا ئــیــمــان ووتەیەو کردەوەکانیش شرائعن - #واتــــــە: شەرتی کەمالن - ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئــیــمــان زیاد و کەم ناکات؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ئەگەر ووتــــی: ئــیــمــان زیاد دەکاو کەم ناکات؛ ئەوا قسەی موڕجیئەکانی کردووەتەوە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێ بدات کە خەڵکی لە ڕووی زیاد و کەمی ئــیــمــانــەوە جیاوازیان نییە ئەوا درۆی کردووە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێ بدات کە ناسین بە دڵ سوود دەگەیەنێت، ئەگەر چی دەریشی نەبڕێت؛ ئەوا جەھمییە .

📚«بڕوانە کتێبی السنة لحرب الکرماني : ئەثەری 6 تا 13»

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ

#موڕجیئەکان کۆمەڵەیەکی گــومــــڕا بوون، #جەھمیەکان کۆمەڵەیەکی کــافــــر بوون بوون، إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه تـعـالــــیٰ لە داھاتوو دا باسیان لێوە دەکەین .


🔻ھەروەھا نابێت بوترێت:
فڵان کەس ئــیــمــانــی کــامــڵ بــووە:


- إسحاق الکوسج (٢٥١ ھـ) وتــــی:
بە إسحاقی کوڕی راھویەم (٢٣٨ ھـ) ووت:


ئایا ئــیــمــان کۆتایی ھەیە تاکو بتوانین بڵێین: ئەو پیاوە ئــیــمــانــی کامڵە ؟
وتــــی: نەخێر؛ چونکە ھەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئــیــمــانــن، بۆیە ناکرێت شاھێدی کامڵ بوونی ئــیــمــان بۆ ھیچ کەس بدەین جگە لە پێغەمبەران، یان ئەو کەسانەی پێغەمبەران شاھێدی بەھەشتیان بۆ داون، چونکە پێغەمبەران ئەگەر گوناھیشیان کردبێت ئەوا الــــلّٰــــه لێیان خۆش بووە پێش ئەوەی دروست بکرێن .

📚«بڕوانە کتێبی السنة للخلال: ئەثەری (957)»

ـــــــــــــــــــــــــــ

کەس ئــیــمــانــی کامڵ نابێت، چونکە مــرۆڤ بەردەوام ھەڵەو تاوان دەکات، ھەر کەسیش ھەڵە و تاوان بکا ئــیــمــانــی کەم دەکات بە پێی ھەڵە و تاوانەکەی، جا بۆیە بە کەس نابێت بوترێت ئــیــمــانــی کامڵە، چونکە ئــیــمــان کۆتاییەکی نییە، وە هەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئــیــمــانــن، جا ناتوانیت شایەتی بدەیت بۆ کەسێک بڵێیت هەموو گوێڕایەڵیەکان ئەنجام دەدات، جگە لەوانەی لە ئەثەرەکەی سەرەو دا باس کراوە .

🔻ھەروەھا کۆمەڵێك وتیان کردەوە شەرتی کەماڵە لە ئــیــمــان دا، ئەم وتەیە بە مانای ئەوە دێت کە بڵێت: ئەگەر کردەوەش نەکات ئــیــمــانــی ھەیە بەڵام ئەگەر کردەوە بکات ئەوا ئــیــمــانــی کامڵ دەبێت!!

ئەم ووتانەو ھاوشێوەکانیان ھــەمــــووی وتــەی گروپــە گومڕاکانن، ئینسانی موسڵمان بۆ ئەوەی لە ســونــنــەت لا نەدات دەبێت خــۆی لەو وتانەو ئەھلەکەشی بە دوور بگرێت و بە گومڕایان بزانێت .
مــســروق دەڵــێــت:

هــەتـا ئــەو کــاتــەی دڵــی مــرۆڤ یــادی️ الــــلّٰــــه بکات، ئەو کــەســە لە ناو نــوێــژ دایــە، ئەگەرچی لە بازاڕیـش دا بێت.

📚{الــزهــد لـ الإمــام أحــمــد بن حنبل /2036}"
3
«حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ، حَدَّثَنَا شُعْبَةُ، عَنْ عِمْرَانَ الْقَصِيرِ قَالَ:«سَمِعْتُ أَبَا رَجَاءٍ، يَقُولُ: قَالَ أَبُو الدَّرْدَاءِ لَأَنْ أُكَبِّرَ مِائَةَ مَرَّةٍ، أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَتَصَدَّقَ بِمِائَةِ دِينَارٍ»

#واتــــــە: هاوەڵــی بەڕێز أبو الدرداء رضي الــلّٰــه عنه فەرموویەتی:«گەر 100 جــار بڵێم (الــــلّٰــــهُ أَكــبَــر) پێم خۆشترە لەوەی 100 دینار بکەم بە خێر»

📚«الــزهــد للإمام ٲحــمــد : {733}»
2
#واتای_ناوی هەندێک لە فریشتەکان: #جبریل و #میکائیل و #اسرافیل.

#عــکــرمــة_فــەرمــــووی: جــبــر، وە مــیــك، وە ســراف: بە واتای بــەنــدە دێت، ئــیــل: بە واتای الــــلّٰــــه دێت.

#بە_کورتی واتەی ناوەکانیان (بــەنــدەی الــــلّٰــــه)

📚«صحيح البخاري كتاب التفسير بَابٌ : { مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْرِيلَ }»
وَقَالَ قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ: هَذَا قَوْلُ الْأَئِمَّةِ الْمَأْخُوذُ فِي الْإِسْلَامِ وَالسُّنَّةِ: الرِّضَا بِقَضَاءِ اللهِ وَالِاسْتِسْلَامُ لِأَمْرِهِ، وَالصَّبْرُ عَلَى حُكْمِهِ، وَالْإِيمَانُ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ، وَالْأَخْذُ بِمَا أَمَرَ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ وَالنَّهْيُ عَمَّا نَهَى اللهُ عَنْهُ، وَإِخْلَاصُ الْعَمَلِ لِلهِ، وَتَرْكُ الْجِدَالِ وَالْمِرَاءِ وَالْخُصُومَاتِ فِي الدِّينِ، وَالْمَسْحُ عَلَى الْخُفَّيْنِ، وَالْجِهَادُ مَعَ كُلِّ خَلِيفَةٍ جِهَادُ الْكُفَّارِ لَكَ جِهَادُهُ وَعَلَيْهِ شَرُّهُ، وَالْجَمَاعَةُ مَعَ كُلِّ بَرٍّ وَفَاجِرٍ - يَعْنِي الْجُمُعَةَ وَالْعِيدَيْنِ - وَالصَّلَاةُ عَلَى مَنْ مَاتَ مِنْ أَهْلِ الْقِبْلَةِ سُنَّةٌ، وَالْإِيمَانُ قَوْلٌ وَعَمَلٌ الْإِيمَانُ يَتَفَاضَلُ، وَالْقُرْآنُ كَلَامُ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ، وَأَنْ لَا نُنْزِلَ أَحَدًا مِنْ أَهْلِ الْقِبْلَةِ جَنَّةً وَلَا نَارًا، وَلَا نَقْطَعَ الشَّهَادَةَ عَلَى أَحَدٍ مِنْ أَهْلِ التَّوْحِيدِ وَإِنْ عَمِلَ بِالْكَبَائِرِ، وَلَا نُكَفِّرَ أَحَدًا بِذَنْبٍ إِلَّا تَرْكَ الصَّلَاةِ.

#واتــــــە: وە قتیبة بن سعید گوتویەتی:
ئەمە وتەی پێشەوایانە کە لە ئیسلام و سوننەت دا وەرگیراوە: ڕازی بوون بە قــەزای️ الــــلّٰــــه‌و تەسلیم بوون بۆ فەرمانەکەی، ئارام گرتن لەسەر حوکمەکەی، باوەڕ بوون بە قــەدەر بە خێرو بە شەڕیەوە، و وەرگرتنی ئەوەی️ الــــلّٰــــه فەرمانی پێ کردووەو دوور کەوتنەوە لەوەی️ الــــلّٰــــه ڕێگری لێ کردووە، وه دڵسۆزی لە کردەوە دا بۆ️ الــــلّٰــــه، وە وازهێنان لە مشتومڕ و دووبەرەکی لە دین، و مــەســح لەسەر خوفەکان، وه جیهاد کردن لەگەڵ هەموو خەلیفەیەک دژی بێ باوەڕان؛ جیهادەکەی بۆ خۆیەتی و شەڕەکەشی لەسەر خۆیەتی، وە ئامادە بوونی جەماعەت لەگەڵ هەموو چاکەکار و خراپەکارێک -مەبەستی نوێژی جومعەو دوو جەژنەکەیە-، وه نوێژ کردن لەسەر هەر کەسێک کە دەمرێت لە ئەهلی قیبلە ئەمە سوننەتە.
وە ئــیــمــان بریتییە لە وتەو کردەوە وه زیادو کەم دەکات وە خەڵک لە ئــیــمــان دا جیاوازن و هەندێک فەزڵیان هەیە بەسەر هەندێکی تر، وه قورئان کەلامی الــــلّٰــــه‌یە، وە بڕیاری بەهەشت و دۆزەخ بەسەر هیچ کەسێک لە ئەهلی قیبلە دا نەدەین، و شایەتی لەسەر کــافــــر بوونی هیچ یەکێک لە ئەهلی تــەوحــیــد نەدەین ئەگەرچی تاوانی گەورەشــی ئەنجام دابێت، وە هیچ کەسێک تــەکــفــیــر ناکەین بە هۆی گوناهێکەوە، جگە لە وازهێنان لە نــوێــژ.

📚«شعار أصحاب الحدیث :{17}»


وَقَالَ ابْنُ رَجَبٍ: حَكَاهُ إِسْحَاقُ بْنُ رَاهَوَيْهِ إِجْمَاعًا مِنْهُمْ، حَتَّى إِنَّهُ جَعَلَ قَوْلَ مَنْ قَالَ: لَا يُكَفَّرُ بِتَرْكِ هَذِهِ الْأَرْكَانِ مَعَ الْإِقْرَارِ بِهَا. مِنْ أَقْوَالِ الْمُرْجِئَةِ. وَكَذَلِكَ قَالَ إبْنُ عُيَيْنَةَ: الْمُرْجِئَةُ سَمَّوْا تَرْكَ الْفَرَائِضِ ذَنْبًا بِمَنْزِلَةِ رُكُوبِ الْمَحَارِمِ، وَلَيْسَا سَوَاءً، لِأَنَّ رُكُوبَ الْمَحَارِمِ مُتَعَمِّدًا مِنْ غَيْرِ اسْتِحْلَالٍ: مَعْصِيَةٌ. وَتَرْكَ الْفَرَائِضِ مِنْ غَيْرِ جَهْلٍ وَلَا عُذْرٍ: هُوَ كُفْرٌ. وَبَيَانُ ذَلِكَ فِي أَمْرِ آدَمَ وَإِبْلِيسَ وَعُلَمَاءِ الْيَهُودِ الَّذِينَ أَقَرُّوا بِبَعْثِ النَّبِيِّ ﷺ ، وَلَمْ يَعْمَلُوا بِشَرَائِعِهِ» وَنَقَلَ حَرْبٌ عَنْ إِسْحَاقَ، قَالَ:غَلَتِ الْمُرْجِئَةُ حَتَّى صَارَ مِنْ قَوْلِهِمْ: إِنَّ قَوْمًا يَقُولُونَ: مَنْ تَرَكَ الصَّلَوَاتِ الْمَكْتُوبَاتِ وَصَوْمَ رَمَضَانَ وَالزَّكَاةَ وَالْحَجَّ وَعَامَّةَ الْفَرَائِضِ مِنْ غَيْرِ جُحُودٍ لَهَا، لَا نُكَفِّرُهُ، يُرْجَى أَمْرُهُ إِلَى اللهِ بَعْدُ، إِذْ هُوَ مُقِرٌّ. فَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ لَا شَكَّ فِيهِمْ». يَعْنِي فِي أَنَّهُمْ مُرْجِئَةٌ.

#واتــــــە: وە إبن رجب گوتویەتی:
إسحاق بن راهویە ئەمەی وەک ئیجماع لەوانەوە گێڕاوەتەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی وتــەی ئەو کەسەی دەیگوت: بە وازهێنان لەم ڕوکنانە کەس کــافــــر نابێت ئەگەر دانی پێدا بنێت، خستبووە ڕیزی وتــــەی مورجیئەکانەوە.
هەروەها ابن عیینة وتــــی: مورجیئەکان واز هێنان لە فەرزەکانیان وەک ئەنجامدانی حــەرامەکان ناو نا، لە کاتێک دا وەک یەک نین؛ چونکە ئەنجامدانی حــەرام بە ئەنقەست بە بێ ئەوەی بە حەڵاڵی بزانیت: مەعسیەت و تاوانە، بەڵام واز هێنان لە فــەرزەکان بە بێ نەزانی و بە بێ عــوزر: ئەوە کــوفــــرە، ڕوونکردنەوەی ئەمەش لە مەسەلەی آدم و إبلیس و زانایانی یهود دایە کە دانیان بە ناردنی پێغەمبەر ﷺ دا دەنا بەڵام کاریان بە شەریعەتەکەی نەدەکرد.

==
==

وە حرب لە إسحاق ـەوە گێڕاویەتیەوە کە گوتویەتی: مورجیئەکان زیادەڕەوییان کرد تا کار گەیشتە ئەوەی دەڵێن: کەسانێک دەڵێن: هەرکەسێک واز لە نــوێــژە فــەرزەکــان و ڕۆژووی ڕەمــەزان و زەکــات و حــەج و زۆربەی فــەرزەکان بهێنێت بە بێ ئەوەی ئینکاریان بکات، ئەوا کــافــــری ناکەین و کارەکەی دەسپێرین بە️ الــــلّٰــــه، چونکە ئەو کەسە دان بە فەرزەکە دا دەنێت. وە دەڵێت: ئا ئەوانە بێ گومان مورجیئەن.

📚«شرح البخاري:٢٣/١»


#تارك_الصلاة
💯1
سوننەی_عبد_اللە_بن_احمد_بن_حنبل_کتاب_هەردووکی.pdf
11.1 MB
ئەم کــتــابــە بڵاو بکەنەوە ئــەی ئــەهــلــی ســونــنــە، یەکێك لە گــەورەتــریــن عیبادەتەکان بڵاو کردنەوەی ســونــنــەتــە کاتێك بــیــدعــە تــەشــەنــەی کردوە، جا تا دەتوانن ئەم کــتــابــەو ئەثەرەکانی ناوی بڵاو بکەنەوەو کــوردی مــوســوڵــمــان ئاشنا بکەن بەم گــەوهــەرە، تەنها یەك کەسیش لەسەر دەستی تۆ هیدایەت وەربگرێت زۆر باشترە بۆت لە حوشتری سوور، ئــەهــلــی بــیــدەع هەموویان کۆڕا هیلاك نابن لە تانە دان لەم کتابەو دوورخستنەوەی خەڵکی لێی، دەی ئێوەش یــەك دەســت قــۆلــی لێ هەڵماڵن و شەوو ڕۆژ بخەنە سەر یەك بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم کتابە و ئەثەرەکانی ناوی و بەرگری کردن لێی، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ جەزای خێری هەموو ئەو موسڵمانانە بداتەوە کە بەژدارن لە بڵاو کردنەوەی سوننەت ئەگەر بە تەنها ئەثەرێکیش بێت.
1
أنس ـی کوڕی مالك دەفەرمووێت:

بە ڕاستی پێغەمبەر صلی الــلّٰــه علیە وسلم نە جــنــێــو دەر بوو نە دەم پــیــس بــوو، کاتێک ســــزای یەکێکمانی دەدا دەیــفــەرمــــوو: ( دەم و چــاوت خــۆڵاوی بێت )

عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی مبارك دەفەرمووێت:
#واتــــــە: لە ســوجــــدە دا.


📚[مساوي الآخلاق (53)]
هەوڵی سەلەف بۆ هاوخەمی و کەم کردنەوەی خــەم و ئازاری براکانیان

#محەمەدی_کوڕی_مناذر_دەڵێت:

بە ڕێگا دا دەڕۆیشتم لـەگــەڵ خەلیلی کــوڕی ئەحمەد پــەتــی نــەعــلــەکــەم پــچــڕا ئەویش یەکسەر نەعلەکانی خــۆی داکەند
وتــــــم: ئەوە چی دەکەیت ؟
وتــــــی: دڵنەوایی و هاوخەمیت دەکەم لەوەی پــەتــی نــەعــلــەکــەت پــچــڕاو بە پێی پەتی دەڕۆیت .

📚«رواه ابن أبي الدنيا في مكارم الأخلاق .»
#به_کوورتی

ئێوە داواتان لێکراوە لە لایەن الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـەوە کە شایەتی بدەن بە (لا اله الا الــــلّٰــــه)، بۆ ئەوەی لە قیامەت ڕزگارتان بێت، ئەم شایەتومانەش دەبێت ماناکەی و حوکمەکەی بزانن و جێبەجێی بکەن ئەگەر نا هیچ سوودێکی بۆتان نابێت لە ڕۆژی قیامەت دا، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لە کتێبەکەی دا دەفەرموێت: (فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَاۤ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِینَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِۗ).

(لا اله الا الــــلّٰــــه) وشــەو شیعاری تــەوحــیــدە، ماناکەی:☟☟☟☟☟☟☟

ئەوەیە کە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بە تاك و تەنها بگریت و تەوحیدت هەبێت بۆی لە ڕبوبیەت -پەروەردگارێتی- و ئولوهیەت -پەرستن- و ناو و سیفاتەکانی دا، نەك تەنها وشەیەك بێت کە بیڵێیتەوە و ماناکەی نەزانیت، وە نەزانیت بۆچی الــــلّٰــــه پێغەمبەرانی ناردووەو پەیمانی لێ وەرگرتوون کە بە حــەق و شایستە بیپەرستن، بۆیە لەسەرتە کە بزانێت:

- تەوحیدی پەروەردگارێتی -توحيد الربوبية-: بریتییە لەوەی کە بزانیت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ڕزق دەرو دروستکارو بە دەسەڵات و تاکە، نە منداڵی هەیەو نە خێزان، تاك و تەنهایە لە بەڕێوەبردن و بڕیاردان و حــوکــم کردن دا.

- تەوحیدی پەرستن -توحيد الألوهية-: لەسەرتە کە تەنها لە الــــلّٰــــه بپاڕێیتەوەو نوێژ بۆ ئەو بکەیت و قوربانی بۆ ئەو بکەیت و هانا بۆ ئەو بەریت، بۆیە قوربانی (سەربڕین) بۆ گۆڕ مەکەو لێی مەپاڕێوە تەنانەت ئەگەر پێغەمبەرێك یان یەکێك لە فریشتەکان یان یەکێك لە پیاو چاكان و ئەولیای الــــلّٰــــه ـش بێت.

- تەوحیدی ناو و سیفاتەکان -توحيد الأسماء والصفات-: لەسەرتە بزانیت کە پەروەردگارت بە زاتی خۆی لەسەر عەرشەکەیەتی، دەبیستێت و دەبینێت و زانایەو قسە دەکات، بە تاك و تەنهای دادەنێین بەو سیفات و ناوانەی کە لە قورئان و سوننەت دا هاتوون، باوەڕمان بە پێی هەیە و جێگیر و ئیثباتی دەکەین وەکو ئەوەی کە هاتووە و چۆنێتیەکەی نازانین و دەیگەڕێنینەوە بۆ الــــلّٰــــهو هیچ ناوو سیفاتێکی تەئویل و تعطیل ناکەین.

وە هەرکەسێك لە یەکێك لەم جۆرانەی تەوحید ـدا بیروباوەڕو عەقیدەی پێچەوانەی ئەمە بێت ئەوا لەسەرتە بزانیت کە ئەو کەسە موەحید نییەو کەماڵی تەوحیدی بە دەست نەهێناوە، وە هەرکەسێکیش کەماڵی تەوحیدی بە دەست نەهێنابێت ئەوا تەسلیمی الــــلّٰــــه نەبووەو موسڵمان نییە، بۆیە لەسەرتە کە بە کــافــــری بزانیت و بەری بیت لێی تاوەکو کــوفــــر بە طاغــوت بکەیت، الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرموێت: (فَمَن یَكۡفُرۡ بِٱلطَّـٰغُوتِ وَیُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَاۗ وَٱللَّهُ سَمِیعٌ عَلِیمٌ).

وە ئاگادار بە لەوەی دینەکەت لە ئیمامە گومڕاکارەکانی خەلەف و ئەم سەردەمە وەربگریت، چونکە ئەوەی کە️ رسول الــلّٰــه ﷺ بانگی کردووی بۆی تا دەست بگریت پێوەی بریتییە لە سەلەفی ئومەت لە هاوەڵان و تابعین، ئەوانەی کە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەربارەیان فەرموویەتی: (فَإِنۡ ءَامَنُوا۟ بِمِثۡلِ مَاۤ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهۡتَدَوا۟ۖ وَّإِن تَوَلَّوۡا۟ فَإِنَّمَا هُمۡ فِی شِقَاقࣲۖ فَسَیَكۡفِیكَهُمُ ٱللَّهُۚ وَهُوَ ٱلسَّمِیعُ ٱلۡعَلِیمُ)،

بۆیە تەنها کاتێك هیدایەت دراویت کە بەو شێوازەی ئەوان ئیمانیان هێناوە ئیمان بهێنیت، دینەکەت و شێوازی دینداریت لەوانەوە وەربگریت.

وە پێویستە لەسەرت دەست بگریت بە کتێبەکانی ئەهلی سوننەوە ئەوانەی کە سوننەتی️ رسول الــلّٰــه ️ﷺ و خەلیفە ڕاشیدینەکانیان شەرح کردووە، وەکــوو کتێبی: السنة لعبدالــلّٰــه و السنة للخلال و الشریعة للآجري و الإبانة الکبری لإبن بطة و شرح السنة للبربهاري و هتد....

پێویستە لەسەرت دەست بەم کتێبانەوە بگریت کە وتەی هاوەڵان و تابعینیان گواستۆتەوە و شوێنیان بکەوەو باوەڕت پێیان هەبێت.

وە هەر مەسەلەو وتەیەك لە عه‌ەقیدەو فیقه دا، بــچــوك بێت یان گــەورە، کە لە تەلەفزیۆن یان خزمەکان یان دانیشتنی برادەران یان قوتابخانە یان زانکۆ یان تەنانەت شێخێکی بە ناو بانگەوە بیستت، پرسیار لە خۆت بکە: ئایا ئەمە وتەی️ رسول الــلّٰــه‌و هاوەڵان و شوێنکەوتووانە ؟ ئایا شتی وا لەوانەوە هاتووە ؟ ئەگەر بەم شێوازە نەکەیت ئەوا دڵنیابە گومڕات دەکەن و لە ڕێگای ڕاست لات دەدەن، بۆیە ئاگادار بە لەوەی قسە لە مەسەلەیەک دا بکەیت کە لە ناو ئــاگــــر دا لەناوت بەرێت،️ رسول الــلّٰــه ﷺ دەفەرموێت: (وَإِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا يُلْقِي لَهَا بَالًا يَهْوِي بِهَا فِي جَهَنَّمَ).
ئایەتێکی هــەڕەشــە ئامێز و پڕ مەترسی بۆ ئەو کەسەی کە بـانــگــەواز بۆ گــومــڕایــی و کــوفــــرو شــیــرك و بــیــدعــەو تــاوان دەکات و شوێنکەوتەی هەیە

الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەربارەیان دەفەرمووێت:
{لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ} النحل:٢٥

#واتــــــە: هەتا رۆژى قیامەت بارى گوناهەکانى خۆیان بە تەواوى هەڵگرن وە لە گوناهى ئەو کەسانەش هەڵگرن کە بە نەزانیى و گێلانەو بێ بەڵگە، ئەوان گومڕایان دەکەن -چونکە ئەوان پێشەوای ئەوانن و ئەمانیش شوێنکەوتوو خەڵەتاو- هۆشیار بن! چ بارێکى نالەبارو خراپ هەڵدەگرن


ئەم ئایەتە باس لە سزای ئەو کەسانە دەکات کە لە دونیا دا بوونەتە هۆی گــومــــڕا کردن و سەر لێ شێواندنی خەڵکانی تر، وەکــــوو: سەرکردە خراپەکان، بانگخوازانی گومڕایی، یان هەر کەسێك کە ڕێگای هەڵە نیشانی خەڵك دەدات، ئەو کەسانەی خەڵك گــومــــڕا دەکەن، سەرەتا گوناهی تایبەتی خۆیان لەسەرە کە بە هۆی گومڕا بوونی خۆیانەوە کردوویانە، وە هەروەها جگە لە گوناهی خۆیان گوناهی ئەو کەسانەش دەخەنە سەرشانیان کە شوێنیان کەوتوون و گومڕایان کردوون، بە بێ ئەوەی لە گوناهی شوێنکەوتووانیان کــەم بکات.
#قــســەی_زیــادەو
#ڕۆچــون_لە_قــســە_دا

قَالَ بِشْرٌ الحَافِي: كَانَ المُعَافَى صَاحِبَ دُنْيَا وَاسِعَةٍ، وَضِيَاعٍ كَثِيْرَةٍ، قَالَ مَرَّةً رَجُلٌ: مَا أَشَدَّ البَرْدَ اليَوْمَ، فَالتَفَتَ إِلَيْهِ المُعَافَى، وَقَالَ:
أَسْتَدْفَأْتَ الآنَ؟ لَوْ سَكَتَّ، لَكَانَ خَيْرًا لَكَ.
قُلْتُ -يعني الذهبي-: قَوْلُ مِثْلِ هَذَا جَائِزٌ، لَكِنَّهُم كَانُوا يَكْرَهُوْنَ فُضُولَ الكَلاَمِ، وَاخْتَلَفَ العُلَمَاءُ فِي الكَلاَمِ المُبَاحِ، هَلْ يَكْتُبُهُ المَلَكَانِ، أَمْ لاَ يَكْتُبَانِ إِلاَّ المُسْتَحَبَّ الَّذِي فِيْهِ أَجْرٌ، وَالمَذْمُوْمَ الَّذِي فِيْهِ تَبِعَةٌ؟
وَالصَّحِيْحُ كِتَابَةُ الجَمِيْعِ، لِعُمُوْمِ النَّصِ فِي قَوْلِهِ تَعَالَى: ﴿مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلاَّ لَدَيْهِ رَقِيْبٌ عَتِيْدٌ﴾ [ق: ١٨]، ثُمَّ لَيْسَ إِلَى المَلَكَيْنِ اطِّلاَعٌ عَلَى النِّيَّاتِ وَالإِخْلاَصِ، بَلْ يَكْتُبَانِ النُّطْقَ.

#واتــــــە: بشر الحافي دەفەرموێت:
المعافی -بن عمران- خاوەنــی دونیایەکی فــراوان و زەوی و زارێکی زۆر بــوو، جارێکیان پیاوێک وتــــی: ئەمــڕۆ ســەرمــاکــە چــەنــد تــونــدو بە هــێــزە، المعافی ئاوڕی بۆ دایەوەو فــەرمــــووی: ئایا ئێستا -بەم قسەیەت- گــەرم بوویتەوە ؟ ئەگەر بــێ دەنــگ بوویتایە، بــۆت باشتر بــوو.
منیش -واتە الذهبي- دەڵێم:
وتـنــی قــســەی ئاوا -باسکردنی ســەرماو گــەرمـاو هاوشێوەکانی- جــائــیــزە، بەڵام ئەوان -
#واتــــــە: ســەلــەف- حــەزیان بە قــســەی زیادەو ڕۆچــون لە قــســە دا نەدەکرد، عولەمایانیش جیاوازن لەبارەی قــســەی مــوبــاح -ئەو قــســەیــەی نە خــێــرەو نە شــەڕ- کە ئایا هەردوو فریشتەکە دەینوسن، یان تەنها ئەوە دەنووسن کە موستەحەبن و پاداشتی تێدایە، یان ئەوانەی زەم کراون و سزایان لەســەرە ؟
بۆچوونی صحیح و ڕاستیش ئەوەیە کە هــەمــوو شتێک دەنووسرێت، بەهــۆی گشتیی بوونــی دەقــی قــورئـان کە دەفەرموێت: ﴿مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ﴾ [ق: ١٨]، پاشان هەردوو فریشتەکە ئاگاداری نیەت و ئیخلاص نین، بەڵکو تەنها قــســە دەربڕاوەکە دەنووســن.

📚«"سير أعلام النبلاء" ٩/‏٨٤»
#ووریای_زمانت_بە......!

یـەكــێــك لە زانـا گــەورەو بەڕێزەكان دوای مــردنــی، لە خــــەو دا بینیان و دەربارەی حــاڵ و گـــووزەرانــی پرسیاریان لێی كــرد ؟

ئەویش فــەرمــــووی: لەو كاتەوە كە مــردووم تا ئێستا لەسەر یــەك ووشــــە ڕاگیراوم كە لە دونیا دا گـوتـومـە، ئەویش ئــەوە بــوو
#ڕۆژێــك_گــوتــــم: (ئای خەڵكی لـەم كـاتــە دا چــەنــدە پێویستیان بە بـارانــە بۆیان ببارێت!)

پێیان گــوتــــم: تۆ چۆن دەزانی خەڵكی پێویستی بە بـارانــە ؟ من زاناترم بە بەرژەوەندییەكانی بەندەكانم..!!


(وَلَقَد روى بَعض الْأَكَابِرِ مِنْ أَهْلِ الْعِلْمِ فِي النَّوْمِ فَسُئِلَ عَنْ حَالِهِ، فَقَالَ: أَنَا مَوْقُوفٌ عَلَى كَلِمَةٍ قُلْتُهَا، قُلْتُ: مَا أَحْوَجَ النَّاسَ إِلَى غَيْثٍ، فَقِيلَ لِي: وَمَا يُدْرِيكَ؟ أَنَا أَعْلَمُ بِمَصْلَحَةِ عِبَادِي).

📚«الجواب الكافي لابن القیم (ص: 112)»
بسم الــــلّٰــــه لە پێش نان خــواردن

قال رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم: إذا أكلَ أحدكُم طعاما فليقُل بسمِ الــلّٰــه فإن نَسِي في أوّلهِ فليقل بسم الــلّٰــهِ في أوّلِه وآخرهِ).

#واتــــــە: رسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتی: گەر یەکێک لە ئێوە نانــی خــوارد ئەوا با بڵێت بــســمِ الــلّٰــهِ وە ئەگەر بیری چوو لە سەرەتا دا ئەوا با دواتر بڵێت بــســم الــلّٰــهِ في أوّلِه وآخرهِ….

📚 الراوي: عائشة أم المؤمنين
التخريج: أخرجه الترمذي (4/ 288)، وأحمد (25106)، واللفظ لهما.



ابــن مــفــلــح دەلــێــت:
پێویستە کە بسم الــــلّٰــــه لە پێش نان خــواردن بە دەنگێک بکرێت کە چواردەور گوێیان لێ بێت بۆ ئەوەی ئەگەر نەیان کردبوو بیکەن.


السفاریني دەلــێــت:
پێویستە بە دەنگی بەرز بکرێت بۆ بە ئاگا هێنانی کەسەکانی تریش کە بسم الــــلّٰــــه بکەن، بۆ ئەوەی شیطان گوێی لە ناوی الــــلّٰــــه بێت و دورکەوێتەوە.

📚«الآداب الشرعیة، کشف اللثام∣»
💯1
ٲبو محمد النیسابوري دەفەرمووێت:

هەر ڪەسێڪ بڵێت نــوێــــژۍ جــومــعــە واجــب نییە ڪــافــــرە.

📚[تٲریخ الٳسلام [٥/٨٥۱].
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مــحــمــدی کــوڕی ســوقــة دەڵێت:

ابن المنکدر قــــەرزی دەکرد و دەچــوو بۆ حــــەج، پێی وترا: ئایا حــــەج دەکەیت لەکاتێک دا قــەرزاریت؟ ئەویش لە وەڵام دا فــەرمــــووی: حــــەج کــردن باشترین هۆکارە بۆ دانەوەی قــــەرز.

📚#أخبار_مكة_للفاکهي_٨٨٩


ئەگەر قــەرزاریت،
ئاواتێکت هــەیــە،
خەمێکت هــەیــە،
لە کێشەیەک دایت،
نەخۆشیەکت هــەیــە،
مـنـداڵـت دەوێـت،
دەوڵەمەندیت دەوێـت،
هیدایەتت دەوێـت،
ئەوا بــۆ هــەمــــوو ئەمانە دەڵێم سەردانێکی ئەم مــاڵــە بکەو دوعاکانتی تێدا بکە، پاشان ببینە چــی ڕوو دەدات!!
1👍1
#سودە_فیقهییەکان...

حوکمی سەر بڕاوێک کە بسم الــلّٰــه‌ی لەسەر نەکرابێت...☟☟☟☟☟☟


ابوبکری البیهقی لە السنن الکبری دا بابێکی هێناوە بە ناو نیشانی:
سەربڕاوی ئەو کەسەی کە بسم الــلّٰــه‌ی نەکردووە لە کاتی سەر بڕین دا بەڵام خۆی لەو کەسانەیە کەوا سەربڕاوی حه‌لالە‌و دەخورێت..


ئەم بابە لە کتابی السنن الکبری دا زۆر بابەت ڕوون دەکاتەوە، وە مەبەستی البیهقی لە دانانی ئەم بابە چەسپاندنی ئەوەیە کەوا هەندێک لە خەڵکی کەوا خۆیان لە بنچینە دا سەربڕاویان حەڵاڵەو دەخورێت لە ئەگەری نەکردنی بسم الــلّٰــه لە کاتی هەر سەربڕینێک کەوا ئەم کەسانە ئەنجامی دەدەن کە خۆیان لە بنچینە دا سەربڕاویان دەخورێت ئەوا سەربڕاوەکە حــەرام ناکات و کێشەی بۆ دروست نابێت،
وە لە ژێر ئەم ناو نیشانە دا حدیسەکەی بوخاری لە هشامی کوڕی عوڕوەوە ئەویش لە باوکیەوە ئەویش لە دایکمان عائیشەوە دەهێنێت کە پرسیار لە ڕسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم دەکات و دەڵێت:

ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه خەڵکێک کەوا تازە موسوڵمان بوون لەم دەشتەکییانە گۆشتمان بۆ دێنن بەڵام ئێمە نازانین کەوا ئایا بسم الــلّٰــه یان کردووە لە کاتی سەر بڕینەکە دا یاخود نەیانکردووە ئایا ئەو گۆشتە بخۆین یاخود نا ؟
ڕسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیە وسلم فــەرمــــووی: ئێوە بسم الــلّٰــه‌ی لەسەر بکەن و بیخۆن..

ئەم حدیسە زۆر بابەتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە لەبارەی سەربڕاوەوە کە گرنگترینیان بریتیە لەوەی:

1_ بسم الــلّٰــه کردن ئەسڵ و بنچینە نییە لە سەربڕاو دا بەڵکو میللەت و ئایینی سەری بنچینەیەو حیسابی بۆ دەکرێت،

هەربۆیە هەموو پێشەوایان موتتەفیقن لەسەر ئەوەی کەوا موسوڵمانێک گەر بێتوو بسم الــلّٰــه لەسەر حەیوانێک نەکات لە کاتی سەر بڕین دا بێتوو بە بێ هۆکارو بە ئەنقەست وازی لە بسم الــلّٰــه کردن نەهێنابێت ئەوا ئەو سەربڕاوە هیچ کێشەیەکی نییەو دەخورێت چونکە ئەسڵ و بنچینە دینی سەر بڕەکەیە نەوەک بسم الــلّٰــه کردن..

2_ گرنگی سەربڕین و سەربڕو سەربڕاو کە وای لە دایکمان عائیشە کرد پرسیاری ئەو بابەتە بە وردی لە ڕسول الــلّٰــه ﷺ بکات لە کاتێک دا خۆی دەزانێت و دەڵێت کەوا ئەو قەومەی کەوا ئەو گۆشتە هاوردە دەکەن موسوڵمانن، بەڵام دەیەوێت لە بنچینەی بابەتەکە بکۆڵێتەوە کە ئایا هەر ئیسلامەتی کافیە بۆ ئەو بابەتە یاخود هەر دەبێت بسم الــلّٰــه‌ی لەسەر بکرێت..

3_ هێنانی ئەم حدیسە لە ژێر ئەو ناونیشانە دا لە لایەن البیهقی یەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەوا خەڵکانێک هەن کەوا سەربڕاویان حــه‌ڵاڵ و دروست و ڕێگە پێدراوە بۆ موسوڵمانان کە بریتین لە خودی موسوڵمانان و ئەهلی کیتاب کە بە نەسسی ئایەت الــلّٰــه ﷻ ئاماژەی پێ کردووە،
بە پێچەوانەشەوە خەڵکانێک لە موشریکین و هەڵگەڕاوەکان سەربڕاویان بە هیچ شێوەیەک دروست نییە بۆ موسوڵمان گەرچی بسم الــلّٰــه ش لەسەر ئەو سەربڕڕاوە بکەن چونکە عیبرەت لە کۆتایی دا بە ئایینی سەربڕەکەیە نەوەک بسم الــلّٰــه کردن لەسەر سەر بڕڕاوەکە..

4_ زۆرینەی ئەهلی عیلم و پێشەوایان ڕاجیایی هەیە لە نێوانیان لەسەر ئەوەی کەوا ئایا کەسانێکی هەڵگەڕاوە بۆ سەر دینی گاورو جولەکە سەربڕاویان دەخورێت یاخود نا کە دلالەتە لەسەر ئەوەی لە لای پێشەوایانی ئیسلام ڕاجیایی بوونی نەبووە لەسەر حەرامێتی سەربڕڕاوی غەیری موسوڵمان و ئەهلی کتاب، خۆ گەر بێتوو بەو شێوەیە نەبوایە ئەوا هیچ ڕاجییاییەک لەو بارەوە دروست نەدەبوو ..

5_ ئەهلی عیلم بە تێکڕا موتتەفیقن لەسەر ئەوەی کەوا سەربڕڕاوی فیرەەقە گومڕاکانی نمونەی جەهمییەکان ناخورێت و دروست نییە وەک لە وکیع و عبدالرحمن ی کوڕی مهدی و زۆرێکی تر لە ئەئیممەوە هاتووە، خۆ گەر اعتبار بۆ دینی سەربڕ نەبوایە ئەوا ئەو بابەتانەو هاوشێوەکانیان لە ته‌قریراتی ئەهلی عیلم هیچ سودێکی نەدەبوو..

لە کۆتایی دا دەڵێم کەلامی الــــلّٰــــه عزوجل حەصری بابەتی سەربڕڕاوی کردووە لەسەر موسوڵمان و ئەهلی کیتاب و ماباقی سەربڕاوی هیچ کەسێک لە هەڵگەڕاوەو موشریک بۆ موسوڵمان حــەڵاڵ و دروست نییە، بەڵکو وەک پێشەوایانی موفەسسیر دەفەرموون گەر عیبرەت لە بابەتی سەربڕڕاو دا تەنها بۆ ئەوە بوایە کە بسم الــلّٰــه‌ی لەسەر کراوە ئەوا چ مانایەک بۆ تحلیلی سەربڕڕاوی ئەهلی کیتاب دەمایەوە کاتێک الــلّٰــه عزوجل دەفەرموێت: (خواردنی ئەهلی کیتاب بۆتان حەڵاڵە) واتا سەربڕڕاویان،
بەڵکو خودی ئەو ئایەتە واتای حــەرام بوونی سەربڕڕاوی هەر کەسێک و هەر عەقیدەو دین و فیکرێک دەدات بە دەستەوە ئیدی ناوی الــلّٰــه‌ی لەسەر هێنرابێت یاخود نا..

بە ڕاستی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ دا خەڵکی بە گشتی ئەوەندە فیکرو بۆچون و قسەی پوچ و تەفسیری بەتاڵی بێ بنەمای بیستووە زۆر قورسە بتوانیت زۆرێک تێبگەیەنیت و بیانخەیتەوە سەر ئارائو بۆچونی پێشەوایانی مەزاهییبی ئەهلی عیلم و موفەسیرین، هەموان لە گیرفانیان دا فەتوا دەردێنن و زۆرێک کەوتونەتە ژێر کاریگەری بۆچونی فیرەقە گومڕاکان و بە خۆشیان نەزانیوە...
💯3👍1
#سودە_فیقهییەکان ...

چۆنیەتی
#مــەســحــی_ســەر لە کاتی دەستنوێژ گرتن دا...☟☟☟☟☟☟☟


اسماعیلی کوڕی سعیدی الشالنجی دەفەرموێت:
پرسیارم لە احــمــد کرد دەربارەی کەسێک کە هەندێک لە دەم‌وچاوی مــەســح دەکات لە کاتی تەیەموم دا ئایا دروستە ؟
ئەویش لە وەڵام دا فــەرمــــووی:
دەبێت نوێژەکەی دوبارە بکاتەوە،
دەڵێت وتم ئەی بۆچی بۆ کەسێک دروستە مــەســحــی هەندێک لە ســەری بکات بەڵام دروست نییە مــەســحــی هەندێک لە دەم‌وچاوو ڕوی بکات ؟
دەڵێت فــەرمــــووی: نەمانبیستووە هیچ کەسێک بەو شێوەی کردبێت لە تەیەموم دا....

پوختەی قسان لەم بارەوە ئەوەیە کەوا مەزاهبی اهلی عیلم و پێشەوایان نمونەی احــمــد و اســحــاق و لـیـثـی کــوڕی ســعــد و ســفــیــانــی ثــوری و ابــراهــیــمــی نــەخــەعــی و پێشەوای اهلی شــام اوزاعــــی و لە تابعینی گەورە حــســنــی بــصــری و زۆرێکی دی لە پێشەوایان لەوانە پێشەوامان الــشــافــعــی و لە پێش هەموو ئەمانەیشەوە لە هاوەڵان هاوەڵی بەڕێز ابــن عُــــمــــر و ســلــمــەی کــوڕی اکــوع کە لێوەیان گێڕدراوەتەوە کە تەنها پێشە سەریان مــەســح کردووە لەسەر ئەوەن کە دروستەو هیچی تێدا نییە گەر بێتوو بەشێک لە ســەر مــەســح بکرێت...

هەرچەندە زۆرینەی ڕیوایەتەکان لە احمدەوە ئاماژەی ئەوەیان تێدایە کە پێی خۆش بووە هــەمــــوو ســــەر یاخود زۆرینە مــەســح بکرێت بەڵام بە جائیزی زانیوە گەر بێتوو بەشێکی کەم لە ســەر مــەســح بکرێت وەک لە ڕیوایەتەکەی الشالنجی و حربی کرمانی بە ڕوونی دەردەکەوێت...

ابــن الـمــنــذر لە اوســط دا لە پاش نەقڵی مەزاهبی اهلی عیلم دەفەرموێت:

پێمان خۆشە هــەمــوو ســــەر مــەســح بکرێت لەبەر حدیسەکەی عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی زیــد بەڵام جائیزە بەلاماناوە کە بەشێک لە ســــەر مــەســح بکرێت،
بەڵام هیچ کام لە پێشەوایان نایشارنەوە کە ئەفزەلییەت لەوە دایە کە هەموو ســــەر یاخود زۆرینەی مــەســح بکرێت،
وەک چۆن لە احــمــد و اوزاعییەوە هاتووە ابن المنذر نەقڵی کردووە...

الـشـافــعــی رحمە الــلّٰــه لە کتابی الام دا ئاماژە بەوە دەکات: کە ڕوکەشی قورئان و سوننەت دلالەتن بۆ ئەوەی کە ئاساییە بەشێک لە ســــەر مــەســح بکرێت نەوەک هەموو ســــەر ..

ابــن ابــی شــیــبــە لە مصنف دا لە هاوەڵی بەڕێز ابــن عُــــمــــر و ســەلــەمــەوە نەقڵی کردووە کەوا بەس پێشە ســەریان مــەســح کردووە...

کەوابوو ادعای ئەوەی کە نوێژی ئەوانەی کە تەنها بەشێک لە ســــەریان مــەســح دەکەن پــــوچ و بەتاڵەو بەشێکە لە جــەهــل و نەفامیی مەدخەلییەکان ....

والــلّٰــه الموفق...
👍3