باۆکــی ئیلێاس
521 subscribers
297 photos
120 videos
256 files
86 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
باۆکــی ئیلێاس
✹إبــن بــریــدة دەڵــێــت: عامر الشعبي بۆۍ گێڕامەوە، پرسیارۍ ڪردووە لە فاطمة بنت قیس خوشڪۍ الضحاڪ بن قیس _فاطمة لە ڪەسە یەڪەمینەڪان بوو ڪە هیجرەتۍ ڪرد بۆ مەدینە_ پێۍ وتــووە: حدیثێڪم بۆ بگێڕەوە ڪە ڕاستەوخۆ لە ڕەســول الــلّٰــه ـت بیستبێت ﷺ. وتــــۍ: ئەگەر…
.
#وتــــــم: ئەم ڕیوایەتەۍ تــمــیــم الــــداري رضي الــلّٰــه عنە بەڵگەۍ بەهێز و دەقۍ یەڪلایۍ ڪەرەوەیە، وە ڕوونڪردنەوەو وەڵامە بۆ وتەۍ سێ هاوەڵەڪە « عُــمــر بن الخطاب، جابر بن عبدالــلّٰــه، عبدالــلّٰــه بن عُــمــر رضي الــلّٰــه عنھم » ڪە پێیان وابووە إبــن صــیـاد دەجــــالــه، چونڪە تــمــیــم الــــداري رضي الــلّٰــه عنە ساڵۍ 9 ـۍ هیجرۍ موسڵمان بووە واتــــە لە ڪۆتا ساڵۍ تەمەنۍ ڕەســول الــلّٰــه ﷺ بۆیە دەڵێین ڕیوایەتەڪەۍ تــمــیــم الــــداري یەڪێڪە لە حدیثە موئەخرەڪان لە ڕووۍ زەمەنەوە واتــــە دواۍ ڕیوایەتۍ ئەو هاوەڵانە هاتووە، وە لە حدیثەڪەش دا هاتووە ڪاتێڪ دەجــــال پرسیاریان لێ دەڪات دەربارەۍ ڕەســول الــلّٰــه ﷺ ئایا عــەرەب لەگەڵۍ جەنگاون و هەڵوێستۍ چۍ بووە بەرامبەریان ؟ ئەوانیش لە وەڵامیدا دەڵێن: بەڵێ، لە دژۍ جەنگان، سەرڪەوت بەسەر هەموویاندا و ملڪەچۍ بوون. جا سەرنج بدەن بە وازحۍ دیارە ئەم قصەیە دواۍ هەموو شەڕەڪان ڕوویداوە واتــــە دواۍ فەتحۍ مەڪڪە و جەنگۍ حنین، ڕوون و ئاشڪرایە عەرەب ملڪەچۍ ڕەســول الــلّٰــه نەبوون هەتا فەتحۍ مەڪڪە ـۍ نەڪرد، ڪەواتە ئەو حدیثانەۍ باس لە إبــن صــیـاد دەڪەن ڪە ڕەســول الــلّٰــه ﷺ لە حاڵ و ئەمرۍ ڪۆڵیوەتەوە بزانێت دەجــــالــه یاخود نا پێش ڕوودانۍ بەسەرهات و قصەڪەۍ تــمــیــم الــــداري بووە والحمدللە رب العالمین.


وه‌رگیراوه له شێخ هەڵمەت عبدالــلّٰــه👇
https://t.me/Al_Furqan17
ئیمامی عــلــي رضي الــلّٰــه عنە لە باســی #کۆتایــی_دونــیــا دا ئەفەرمووێت:

لەو ڕۆژەدا مزگەوتەکانیان ئاوەدان و ڕازاوایە، بەڵام وێرانەیە لە هیدایەت، زاناکانیان خراپترینی ژێر ئاسمانن.

«إبطال الحیل لـ إبن بطة العكبري»
3💯1
#قــورئــان کەلامــی الــــلّٰــــه ـیە و مــەخــلــوق نییە ☟☟☟☟☟☟☟


سەرەتا ئەگەر ڕوونکردنەوە لە بارەی وشــەی | مــەخــلــوق | ـەوە بدەین، مــەخــلــوق بریتیە لەو شتەی کە پێشتر بوونی نەبووە و دواتر ھاتووەتە بوون و دروستکراوە، بۆ نمونە من ھەر چەندە بە تەمەن بم ئەوا کاتێك ھەبووە کە من بوونم نەبووە، واتــــە ئەگەر شتێك تەمەنی 100 ساڵیش بێت ئەوا پێش 101 ساڵ ئەو شتە بوونی نەبووە.

بەڵام الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لە ئەزەلەوە بوونی ھەبووەو ھەمیشە ھەر ھەبووە بە ھەموو سیفاتەکانیشیەوە، قورئانیش لە سیفاتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـیە و کەلامــی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ، ئەگەر بڵێیت مەخلوقە ئەوا کــافــــر دەبیت چونکە تۆ پێت وایە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ پێشتر نەیتوانیوە قسە بکات دواتر کەلامــی بۆ خۆی دروست کردووە، ھەروەھا قورئان لە عیلمــی الــــلّٰــــه ـیە ھەروەکو الــــلّٰــــه عز وجل دەفەرمووێت:
| وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ | (البقرة : ١٢٠) .
#واتــــــە: ئەی محمد ﷺ ئەگەر تۆ شوێنی ئارەزوەکانی ئەوان بکەویت دوای ئەوەی ئەم عیلمەت بۆ ھات ئەوا لە لایەن الــــلّٰــــه ـوە ھیچ یارمەتیدەر و سەرخەرێکت نابێت.
ـــــــــــــــــــــــــ
لێرەدا مەبەستی لە عیلم قورئانە، کە تۆ دەڵێی قورئان مــەخــلــوقــه واتە عیلمی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ مــەخــلــوقــه، ئەم قسەیەش پەنا بە الــــلّٰــــه عز وجل مانای وایە الــــلّٰــــه پێشتر بێ عیلم و نەزان و جاهیل بووە دواتر عیلمی بۆ خۆی دروست کردووە!!!


جا نەك تەنھا سیفەتی عیلم و کەلام بەڵکو بۆ ھەموو سیفاتەکانی تری الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەبێت بە بێ شك بڕوات وابێت کە ھیچیان مەخلوق نین و تازە و داھێنراو نین.

ھەروەھا نابێت بوەستیت لەوەی کە بڵێی مــەخــلــوق نیە، واتە ناتوانی بڵێی: من دەڵێم قورئان کەلامی الــــلّٰــــه ـیە، بەڵام نە دەڵێم مــەخــلــوقــه نە دەڵێم مــەخــلــوق نییە. ئەمەشیان بە ھەمان شێوە کــوفــــرە چونکە نابێت گومانت لە مــەخــلــوق نەبوونی ھیچ کام لە سیفاتەکانی الــــلّٰــــه عز وجل ھەبێت.

- ھەروەکو ابن بطة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت:

پاشان لە دوای ئەوە بزانیت بە بێ گومان و دوو دڵی و لێ وەستان: کە قوڕئان کەلامی الــــلّٰــــه ـیە و وەحییەتی، و دابەزێنراویەتی، تێیدا واتاکانی بە تاك ڕاگرتنی ھەیە، وە ناسینی و بەڵگەکانی و سیفاتەکانی و ناوەکانی تێدا ھەیە، وە زانستێکە لە زانستەکانی و مــەخــلــوق نییە، وە بە ھەر شێوازێك خوێندرایەوە، و بە ھەر شێوەیەك نوسرایەوە، و لەو کاتەش کە تیلاوە کرا، وە لە ھەر بارێكدا، لە ئاسمان دا بێت یاخود لە زەوی، پارێزرابێت لە لــوح المحفوظ و لە پەڕاوەکان دا، وە لە لەوحەی منداڵان دا کێشرابێت، یان لەسەر بەرد نەخشێنرابێت، وە لەسەر ھەموو حاڵەتەکانی و جیھاتەکانی؛ ئەوا ھەر کەلامی الــــلّٰــــه ـیەو مــەخــلــوقــیــش نییە .

أ - جا ھەر کەس وتــــی: مــەخــلــوقــە .
ب - یان وتــــی: کەلامی الــــلّٰــــه ـیەو لێی وەستا و گومانی ھەبوو .
ج - یان بە زمانی وتــــی، و لە نەفسی خۆی دا پێی وابوو کە مــەخــلــوقــهو شاردیەوە؛
ئەوا کــافــــرە بە الــــلّٰــــه، خوێنی حەڵاڵە، بەرییە لە الــــلّٰــــه و الــــلّٰــــه ـش لەو بەرییە.

وە ھەر کەسێك گومانی لە کوفرەکەی ھەبوو، و وەستا لە تەکفیر کردنی: ئەوا ئەویش کــافــــرە بە فەرمایشتی الــــلّٰــــه عز و جل کە فەرموویەتــــی: ﴿بَلْ هُوَ قُرْءَانٌ مَّجِيدٌ (٢١) فِى لَوْحٍ مَّحْفُوظٍۭ (٢٢)﴾ (البروج : ٢١ - ٢٢) .
یاخود: ﴿حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ﴾ (التوبة : ٦) .
یاخود : ﴿ذَلِكَ أَمْرُ اللَّهِ أَنْزَلَهُ إِلَيْكُمْ وَمَنْ﴾ (الطلاق : ٥) .

جا ھەر کەس پێی وابێت کە یەك پیت لێی مەخلوقە: ئەوا کــافــــر بووە بە بێ ھیچ گومانێك.
چونکە ئایەت دەربارەی ئەوە لە قورئان دا، و بەڵگە لە المصطفی ـوە ﷺ زیاترن لەوەی کە بژمێردرێن، وە ئاشکراترن لەوەی کە بشاردرێنەوە.

📚[بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری (250)]

ـــــــــــــــــــ
: ئەم قسانەی ابن بطة رحمه الــلّٰــه بیر و باوەڕ و کۆدەنگی ھەموو زانایانی سەلەفە و کەس وتەیەکی جیاوازی لەمە نەوتووە، کتێبەکانی سەلەف پڕن لە: "ھەر کەس وتی قورئان مــەخــلــوقــه کــافــــرە، و ئەوەشی تەکفیری نەکات کــافــــرە"

#واتــــــە: نەك تەنیا ئەو کەسەی دەڵێت مــەخــلــوقــه کــافــــرە بەڵکو ئەوەی گومانیشی لە کوفرەکەی ھەبێت کــافــــرە.

جا ئەمە بیروباوەڕی سەلەف بوو لەم بابەتە دا، وە بە گشتی تەنھا ئەوەندە بزانن کە ھیچ سیفاتێکی الــــلّٰــــه عز وجل مــەخــلــوق نییە.⬇️
👍1💯1
⬆️ ئیمام عثمان بن سعيد الدارمي دەڵێت:

بینیمان هەموو شتەکان دوو جۆرن:
خــالــق بە هەموو سیفەتەکانیەوە، وە مەخلوقەکان بە هەموو سیفەتەکانیانەوە، خــالــق بە هەموو سیفەتەکانیەوە غەیر مــەخــلــوقــه، وە مــەخــلــوق بە هەموو سیفەتەکانیەوە مــەخــلــوقــه .

📚 الرد على الجهمية : ١٧٥-١٧٦ .
1👍1
سیفەتی علو لە نێوان کافرانی قورەیش و ئەشعەرییەکان


﴿أَوۡ یَكُونَ لَكَ بَیۡتࣱ مِّن زُخۡرُفٍ أَوۡ تَرۡقَىٰ فِی ٱلسَّمَاۤءِ وَلَن نُّؤۡمِنَ لِرُقِیِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَیۡنَا كِتَـٰبࣰا نَّقۡرَؤُهُۥۗ قُلۡ سُبۡحَانَ رَبِّی هَلۡ كُنتُ إِلَّا بَشَرࣰا رَّسُولࣰا﴾ [الإسراء: ٩٣]


کافرانی قورەیش بە پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم ئەڵێن: ئیمانت پێ ناهێنین تاکو بەرز نەبیتەوە بۆ ئاسمان لەبەر چاوی خۆمان، بەرزیش بیتەوە بۆ ئاسمان هەر باوەڕت پێ ناکەین تاکو لە ئاسمانەوە کتێبێکمان لە لایەن الــلّٰــه بۆ دائەبەزێنی


مجاهد لە تەفسیری (حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَیۡنَا كِتَـٰبࣰا نَّقۡرَؤُهُۥۗ) ئەڵێت:

کتێبێک لە ئاسمانەوە دابەزێنی تێیدا نوسرابێت لە لایەن رب العالمین بۆ فلان کەس، بۆ هەر یەکێکمان بە جیا، لە کتێبەکە فرمانمان پێکرا بێت بە شوێنکەوتنت.


ئەوەی جێگای بەڵگەیە لەمەدا کافرانی قورەیش ئەیانزانی الــــلّٰــــه لە ئاسمانە بۆیە داوای دابەزینی کتێبیان ئەکرد لە ئاسمانەوە لەلایەن الــــلّٰــــه، ئەگەرچی داواکەیان ئینکارکردن بوو، بەڵام ئەوەی مەبەستمانە سیفەتی علوە کە ئەشعەریە زندیقەکان بە قەدەر کافرانی قورەیش نین لەمەدا کە دان بنێن بە سیفەتی علوی الــــلّٰــــه، بۆیە لێرەوە ئەڵێم ئەوەی نەفی سیفەتی علو بکات ئیمامم نیە بەڵکو تاکێکی پێڵاوەکەمە، ئەوەشی ئەمانە بە ئیمام ئەزانێت با بترسێت لەوەی الــــلّٰــــه لەگەڵ ئیمامەکەی حەشری بکات لە قیامەت دا و لەوێش ببێت بە ئیمام بۆی و بەرەو دۆزەخ بیبات.
💯1
پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم کاتێک لە نوێژە فەرزەکان سەلامی ئەدایەوە دوای سەلام دانەوە (3 جــار استغفر الــلّٰــه‌ی ئەکرد پاشان دەیفەرمــوو: اللهم أنت السلام ومنك السلام، تباركت يا ذا الجلال والإكرام) دوای ئەمە ڕێک ڕووی وەرئەگێڕا بەلای نوێژخوێنان، بەداخەوە زۆرینەی ئیمامەکانی ئەمڕۆ یان بێ ئاگان لەم سوننەتە یان بایەخی پێ نادەن، بە دەگمەن ئەبینم ئیمامێک ئەم سوننەتە جێبەجێ بکات، هەیانە تاکو هەڵئەستێت لە شوێنەکەی هەر پشتی کردووە لە نوێژخوێنان.

هەڵەیەکی زەقیش هەیە کە زۆرێک لە ئیمامەکان ئەیکەن، تەکبیرەکانی ناو نوێژ هێندە درێژ دەکەنەوە زۆر جار مەئموم پێش ئیمام تەکبیرەکە تەواو ئەکات، ئیمامەکە ئەڵێت: اللللللللله اکبر، هەر خەریکی درێژکردنەوەی ئەلیفەکەیە کەچی زۆرێک لە نوێژخوێنان وتوویانە الــــلّٰــــه اکبر ئەو هێشتا ووشەی اکبر نەهاتووە بەسەر زمانی، سەلامدانەوەش بە هەمان شێوە زۆرێکیان ئەڵێن السلااااااااااام علیکم ورحمة الــلّٰــه، مەئمومەکان سەلامیان داوەتەوە ئیمام هەر خەریکی درێژ کردنەوەی السلاااااام-ە.
6🔥1
#ئایا_دەڪرێت_لەم_سەردەمە_دا
#ڪــەس_هەبێت
#بچێت_دەجــــال_ببینێت...؟

دەجــــال ڪەۍ دەردەچێت و دەرچوونەڪەۍ لە دەستۍ خۆی دا نییه ، بەڵڪو بە ویستۍ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ـیە هەتا ئەو وادەیەۍ بۆۍ دیاریڪراوە نەیێتە پێشەوە ناتوانێت دەرچێت و هیچ ڪەسیش ناتوانێت یارمەتیدەرۍ بێت لە دەرچوونی دا.

لێرەوە ❪③❫ پرسیار دێنە پێشەوە ئەویش ئەمانەن: داخۆ ڪەس هەیە شوێنۍ دەجال بزانێت ؟؟ یاخود ڪەس هەبێت لە سەرانۍ ڪوفرۍ عالەمۍ سەردانۍ بڪەن ؟؟ ئەگەر شتۍ وا هەیە ئەۍ بۆچۍ ڪۆت و زنجیرەڪەۍ ناقرتێنن و ڕزگارۍ بڪەن ؟؟

لە وەڵامدا دەڵێم: بە پێۍ سەرنج دان و وردبوونەوە لە حدیثەڪەۍ تمیم الداري رضي الــلّٰــه عنە، ئەوەۍ تێدایە ڪە دەجــــال لەو دوورگەدا تەنیا نەبووە، بەڵڪو ڪەسێڪۍ ترۍ لەگەڵ بووە ڪە پێۍ دەوترێت جــەســاســە، تمیم الداري رضي الــلّٰــه عنە قصەڪە باس دەڪات و دەڵێت: « ... ئاژەڵێڪیان پێگەیشت هەموو گیانۍ تووڪ بوو ، هێندە مووۍ زۆر بوو نەیاندەزانۍ ڪامەۍ پێشیەتۍ و ڪامەۍ دوایەتۍ ، وتیان : ویلڪ ، تۆ ڪێۍ ؟ وتــــۍ: من جــەســاســە ـم ، وتیان : جــەســاســە چییە؟ وتــــۍ: ئەۍ جەماعەت بڕۆن بۆ لاۍ ئەو پیاوەۍ ڪە لەو دیر ـەیە _ڪڵێسەۍ نەصارا_ ئەو زۆر بەتاسەوەیە بۆ زانینۍ هەواڵتان = فَلَقِيَتْھُمْ دَابَّةٌ أَهْلَبُ ڪَثِيرُ الشَّعَرِ ، لَا يَدْرُونَ مَا قُبُلُهُ مِنْ دُبُرِهِ مِنْ ڪَثْرَةِ الشَّعَرِ ، فَقَالُوا : وَيْلَڪِ ، مَا أَنْتِ؟ فَقَالَتْ : أَنَا الْجَسَّاسَةُ. قَالُوا : وَمَا الْجَسَّاسَةُ؟ قَالَتْ : أَيُّھَا الْقَوْمُ ، انْطَلِقُوا إِلَۍ هَذَا الرَّجُلِ فِي الدَّيْرِ ، فَإِنَّهُ إِلَۍ خَبَرِڪُمْ بِالْأَشْوَاقِ ». جا جــەســاســە واتــــە هەواڵھێنەر ڪەسێڪ وەڪ جاسوس خەبەر و باسۍ دەوروبەرت بۆ دەگوازێتەوە، ئەوڪاتە دەجــــال ئاگادارۍ هەواڵەڪانۍ دەوروبەرۍ بووە بەهۆۍ جــەســاســەوە پێم وایە ئێستا لەم دونیاۍ پێشڪەوتنەش دا زۆر بە ئاسانۍ خەبەر و باسۍ دونیاۍ پێ دەگات لەڪاتێڪ دا جیھان بۆتە جیھانۍ جاسوسۍ بۆیە بە دوورۍ نازانم سەرانۍ ماسۆنییەڪان دەزانن دەجــــال لە ڪوێییەو سەردانۍ دەڪەن ، ئەنجا لێرەوە لەوانەیە تۆ پێم بڵێۍ باشە ڪە دەزانن لە ڪوێیە ئەۍ بۆ ڕزگارۍ ناڪەن و نایھێننە دەرەوە لەڪاتێڪ دا سەردەمۍ پێشڪەوتنە و هەموو ئامێر و ئامرازێڪ بەردەستە ؟؟ لە وەڵامدا دەڵێم: دەرچوونۍ دەجــــال بە دەستۍ خۆۍ و سەرانۍ ڪوفر و ماسۆنییەت نییە هەرچەندە هەوڵیش بدەن بێھودە دەردەچێت، بەڵڪو دەرچوونۍ دەجــــال بە ویستۍ الــــلّٰــــه ـیە هەرڪات وادەۍ خۆۍ هات و ئیزن درا ئەوڪات دەردەچێت هەروەڪ چۆن لە بەشێڪۍ ترۍ حدیثەڪەۍ تمیم الداري ـدا هاتووە ڪاتێڪ وەڵامۍ پرسیارەڪانۍ دەجــــال دەدەنەوە ئەویش لە ڪۆتایی دا دەڵێت: « وە من ئێستا پێتان دەڵێم ڪێم ، من مەسیحۍ دەجــــال ـم ، نزیڪ بووەتەوە ئیزن بدرێم ڪە دەرچــــم = وَإِنِّي مُخْبِرُڪُمْ عَنِّي ، إِنِّي أَنَا الْمَسِيحُ ، وَإِنِّي أُوشِڪُ أَنْ يُؤْذَنَ لِي فِي الْخُرُوجِ ».
جــوان دیقەت بدەن خۆۍ ئاماژە بۆ ئەوە دەڪات دەرچوونۍ لە دەستۍ خۆی دا نییه، بەڵڪو دەبێت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئیزنۍ بدات دەرچێت.
پاشان ئەم وادە و ئیزن دانەۍ دەجــــال وەڪ هەمان وادە و ئیزن دانۍ دەرچوونۍ یأجــوج و مأجــوج وایە لەو ساتەوەۍ لە پشتۍ سەدەڪە بەند ڪراون هەموو ڕۆژێڪ خەریڪۍ هەڵڪەندنن ناتوانن دەربچن، بەڵام ڪاتێڪ وادەۍ خۆیان هات ئەوڪات بە ئیزنۍ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەردەچن، وەڪ چۆن لەم حدیثەۍ خوارەوەدا هاتووە..☟☟☟☟☟☟☟

✹أبي هریرة رضي الــلّٰــه عنە دەڵێت:
ڕەسول الــلّٰــه ﷺ فــەرمــــووۍ: « یأجــوج و مأجــوج هەموو ڕۆژێڪ خەریڪ دەبن ئەو سەدە هەڵدەڪەنن ڪە بەربەرستە لە بەردەم دەرچوونیان دا ، هەتا ڪە خەریڪە بگەنە ئەوەۍ تیشڪۍ خــۆر دەربڪەوێت و بیبینن ئەو ڪەسەۍ ڪە چاودێر و بەرپرسە بەسەریانەوە دەڵێت: دەست هەڵگرن و بگەڕێنەوە بەیانۍ دێنەوە بۆۍ و هەڵیدەڪەنن، بەیانۍ ڪە دێنەوە بۆۍ دەبینن وەڪ خۆۍ لێھاتووەتەوە، ئەم ڪارە بەم جۆرە بەردەوام دەبێت هەتا ئەو ڪاتەی الــــلّٰــــه ﷻ ویستۍ لێیە دەریان بھێنێت و دەرچن، ڪە ئەو ڪاتە هاتە پێشەوە ڪە وەڪ جاران خەریڪۍ هەڵڪەندن هەتا خەریڪە بگەنە ئەوەۍ تیشڪۍ خۆر دەربڪەوێت و بیبینن ئەنجا ئەو ڪەسەۍ چاودێر و بەرپرسە بەسەریانەوە دەڵێت: دەست هەڵگرن و بگەڕێنەوە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه بەیانۍ دێنەوە بۆۍ. ڪە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه دەڪات بەیانۍ دێنەوە بۆۍ دەبینن بەو جۆرەیە ڪە جێیان هێشتووە، ئیتر دەست دەڪەنەوە بە هەڵڪەندنۍ و دێنە دەرەوە بۆ خەڵڪۍ ... ».☟☟☟☟☟☟☟☟
⬇️
2💯1
⬆️ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، عَنْ رَسُولِ اللەِ ﷺ قَالَ : « إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ لَيَحْفِرُونَ السَّدَّ ڪُلَّ يَوْمٍ ، حَتَّۍ إِذَا ڪَادُوا يَرَوْنَ شُعَاعَ الشَّمْسِ قَالَ الَّذِي عَلَيْھِمُ : ارْجِعُوا فَسَتَحْفِرُونَهُ غَدًا. فَيَعُودُونَ إِلَيْهِ ڪَأَشَدِّ مَا ڪَانَ ، حَتَّۍ إِذَا بَلَغَتْ مُدَّتُھُمْ ، وَأَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَبْعَثَھُمْ إِلَۍ النَّاسِ حَفَرُوا ، حَتَّۍ إِذَا ڪَادُوا يَرَوْنَ شُعَاعَ الشَّمْسِ قَالَ الَّذِي عَلَيْھِمُ : ارْجِعُوا فَسَتَحْفِرُونَهُ غَدًا إِنْ شَاءَ اللَّهُ. وَيَسْتَثْنِي ، فَيَعُودُونَ إِلَيْهِ وَهُوَ ڪَھَيْئَتِهِ حِينَ تَرَڪُوهُ ، فَيَحْفِرُونَهُ ، وَيَخْرُجُونَ عَلَۍ النَّاسِ ... ».

📚 سنن الترمذي | 3419 سنن ابن ماجە | 4080 مسند أحمد | 10632
#ڪێ_دەجالۍ_ڪۆت_و_زنجیر_ڪردووە...

بەڕێزێڪ دەپرسێت باشە دەجــــال ئاوا بە توندۍ ڪۆت و زنجیر ڪراوەو بەستراوەتەوە دەبێت ڪێ ئەوەۍ ڪردبێت ؟
لە وەڵامدا دەڵێم: هێندەۍ بەندە لەو بابەتەدا بەدواداچوون و لێڪۆڵینەوەم ڪردووە تا ئێستا نەصێڪم نەدیوە باسۍ ئەم مەسئەلەۍ ڪردبێت، جا بەڕاۍ ئێمە دەڪرێت یەڪێڪ لە پێغەمبەرەڪان ئەو ڪارەۍ ڪردبێت هەروەڪ چۆن پێغەمبەر سلیمان ﷺ هەرچۍ جنۆڪەیە موسەخەر بوون لە ژێر دەستی دا، وە هەندێڪیشیانۍ زیندانۍ ڪردووە و ڪۆت و زنجیرۍ ڪردوون، وە دەشڪرێت الــــلّٰــــه ﷻ ملائیڪەیەڪ یاخود چەند مەلائیڪەیەڪۍ ناردبێت هەستابن بە ڪۆت و زنجیر ڪردنۍ.
والــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ أعلۍ وأعلم.
3
.
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرموێت:

{أَلَا لَهُ ٱلۡخَلۡقُ وَٱلۡأَمۡرُۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَـٰلَمِینَ﴾ [الأعراف ٥٤]

#واتــــــە: بۆ مەگەر دروست کردن و فەرمان کردن هەر حەقی الــــلّٰــــه نیە باڵادەستەو خێری زۆرە الــــلّٰــــه ی پەروەرێنی جیهانیان

ئەم ئایەتە ئەسڵ و بناغەکانی ربوبیەتی الــــلّٰــــه ی لەخۆ گرتوە کە تایبەت ترین سیفەتی ربوبیەت بریتیە لە خالقیەتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ کە تاکو تەنهایە لە دروستکردن و بەدیهێنان دا، پاشان بەڕێوە بەردنی بونەوەرانیشی بەو جۆرەی کە خۆی دەیەوێت کە بریتیە لە ئەمر و فەرمانەکانی کە فەرمانی الــــلّٰــــه عزوجل دوو جۆرە

#جــۆری_یــەکــەم فەرمانی کەونی کە بریتیە لە قەدەر کە ئەوەیە ئەوەی الــــلّٰــــه بیەوێت دەبێت ئەوەیشی نەیەوێت نابێت وە هەرچی ڕوو دەدات و دەبێت الــــلّٰــــه زانایە پێی وە بە ویستی ئەو دەبێت و هیچ شتێک لە دەسەڵاتی ئەو دەر ناچێت .

#جــۆری_دووەم فەرمانی شەرعی کە دیاری کردنی شەریعەت و ڕێبازی دینە وە دیاری کردنی چۆنیەتی پەرستنی ئەو خالقەیە کە دروستکاری بونەوەرانە .

بۆیە ربوبیەتی الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ بەڵگەو لازمە بۆ باوەڕ بون بە ئولوهیەت و تەنها پەرستنی، وە بیرو باوەڕ دەربارەی قــــەدەر هەمو باسەکانی ربوبیەت و ئولوهیەتی لەخۆ گرتوە .

بۆیە ئیمام عبدالــلّٰــه‌ـی کوڕی عباس دەیــفــەرمــوو: (القدر نظام التوحيد)

#واتــــــە: بیرو باوەڕ بون بە قــــەدەر ڕاگری تــەوحــیــدە بە هاوشێوەی ئەو پەتەی کە دنکەکانی تەزبێحی کۆ کردۆتەوە .

جا کە پەتی تەزبێح پچڕا دنکەکان پەرتەوازە دەبن و ڕێک نابن ئاواش هەرکەس بیرو باوەڕی دەربارەی قــــەدەر تەواو نەبێت تــەوحــیــدی جێگیر نابێت و یان دەکەوێتە بــیــدعە یان کــوفــــر .
وە هەمو بیدعە کاران هۆکاری گومڕاییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ تەسلیم نەبوینیان و ناڕازی بونیان بە فەرمانی شەرعی الــــلّٰــــه عزوجل کە بەشێکە لە قــــەدەر، بۆیە زۆر گرنگە موسوڵمان باسەکانی قــــەزاو قــــەدەر بزانێت و ئەسڵەکانی جێگیر بێت لە لای ،الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئێمەو ئێوەیش فێری زانستی بە سود بکات و مۆفەقمان بکات بۆ کردەوەی چاکە آمین
[عــەقــیــدەی ئــەهــلــی ســونــنــە دەربارەی ناکــۆکــی نێوان هــاوەڵان و ئەوەی ڕوویداوە لە نێوانیان] ☟☟☟☟☟


ابــن بــطــة (٣٨٧ هـ) دەڵــێــت:


سەیری کتێبی صفين و الجمل ناکرێت، وە تەواوی ئەو ناکۆکیانەش کە لە نێوان هاوەڵان ڕوویانداوە.

نە بۆ خۆتی دەنوسیەوە و نە بۆ کەسی دەنوسیەوە، نە لە کەسی ڕیوایەت دەکەیت و نە لەسەر کەس دەیخوێنیتەوە و لە هیچ کەسی گوێ ناگریت کە ڕیوایەتی دەکات.

گەورەی زانایانی ئەم ئوممەتە کۆکن لە نەهی کردن لەوەی کە باسمان کرد،
لەوانە:☟☟☟☟☟☟☟

حــمــاد بن زید
يــونــس بن عبيد
ســفــيــان الثوري
ســفــيــان بن عيينة
عبدالــلّٰــه بن إدريس
مــالــك بن أنس
ابــن أبــي ذئب
ابن المنكدر
ابــن المبارك
شــعــيــب بن حرب
أبــو إســحــاق الفزاري
يــوســف بــن أسباط
أحــمــد بن حنبل
بــشــر بــن الحارث
عــبــدالــوهــاب الوراق


هەموو ئەمانە نەهیان کردووە لێی و لە سەیر کردنی و گوێ گرتن لێی، وە ئاگاداریان داوە لە داوا کردنی و گرنگی دان بە کۆکردنەوەی.

📚(الإبانة الصغرى : [323])



#الجــمــل: جــەنــگــی نێوان علي بن أبي طالب بوو لەگەڵ الزبير بن العوام و طلحة بن عبيدالــلّٰــه

#صــفــيــن: جــەنــگــی نێوان علي بن أبي طالب و معاوية بن أبي سفيان بوو

رضي الــــلّٰــــه عنهم
1
…بەرێزان #سودێکی_فیقهی

لە کاتــی نــوێــژ دا کەم کەس ئاگاداری ئەو سوننەتەیە
وەک دەزانن نــوێــژ کــردن بە نەعــلــەوە یان پــێــلأو سوننەتە ،بەلأم کە بە نەعــلــەوە یان پــێــلأوەوە نەت کرت پــێــلأو و نەعلەکان دەخەینە کام لا ؟

نەعــل یان پــێــلأو لە کاتــی نــوێــژ دا سوننەتە لای چــەپــی نــوێــژخــوێــن بێت جائیز نییە نە لە بەردەمی نە لە لای ڕاستیەوە بێت.

الــلّٰــه اعلم
4
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ جیای کردویتەوە بە عــەقــڵ لە نێوان هەموو گیانلەبەران بۆ ئەوەی وەک ئاژەڵان نەبیت، چونکە مــەڕ کاتێک یەکێکیان ڕۆیشت گشتی بەدوای دا دەچێت ئیتر ناپرسێت ئایا بۆ کوشتارگە دەبرێت یان لەوەڕگا ؟!

#جــا_تکایە_مەبنە_مــەڕ..


گەورەترین کێشەی گەنج کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەیت ئەوەیە شوێن هزرو بەرنامەیەک دەکەوێت بەڵام نازانێت بۆچی شوێنی کەوتووە!

نازانێت بــۆ ؟!
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەوانەیە بە دەیان ڤیدیۆی لەم شێوەیەم بینیبێت کەوا #جولەکەکان لە ئیسرائیل منداڵەکانیان فێر دەکەن کە مەسیحیەکانیان بینی سوکایەتیان پێ بکەن و دەریان بکەن..
بۆیە بزانە شتێک نییە بە ناوی مافی مرۆڤ بەڵکو ئەگەر زل هێز بوویت ئەوا تۆ دەتوانیت دیاری بکەیت کێ مافی هەیە وه کێ نیەتی ؟؟ کێ توندڕەوو تیرۆرستە وه کێ بەو شێوەیە نییە..

دەبینی تەنها تۆی موسڵمانیت ترس و لەرزت هەیە لە جێبەجێ کردنی دینەکەت وه الــولاء والــبــراء لە پێناو دینەکەت دا دانانێیت، هەر خەریکی داشکاندنی دینەکەتیت لە پێناو ڕازی کردنی دڵــی ئەوانی دیکە..
هیچیشت دەست نەکەوت جا هەر بڵێ دیموکراتیخوازم، هەر تۆ بە ئوسوڵی تەماشا دەکەن داماو، چونکە ئەوان لێت ڕازی نابن تا شوێن دین وپڕۆگرامیان نەکەویت..
1
باۆکــی ئیلێاس
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ جیای کردویتەوە بە عــەقــڵ لە نێوان هەموو گیانلەبەران بۆ ئەوەی وەک ئاژەڵان نەبیت، چونکە مــەڕ کاتێک یەکێکیان ڕۆیشت گشتی بەدوای دا دەچێت ئیتر ناپرسێت ئایا بۆ کوشتارگە دەبرێت یان لەوەڕگا ؟! #جــا_تکایە_مەبنە_مــەڕ.. گەورەترین…
.
پەندێڪۍ ڪــوردۍ هەیە دەڵێت:
"ئەو ڪەسە ڪەسە حەرفێڪۍ بەسە"

جا بەڕێزان هەندێڪ ڪــەس هــەن ئەگەر هێندەۍ سەرتاپا ســەنــگــۍ خــۆی بەڵگەی بۆ ڕیــز بڪەی دەربارەی بابەتێڪ ڪە ئەو لەگەڵۍ نییە قبوڵۍ ناڪات، چونڪە لە بنەڕەت و دڵەوە ئەو پێچەوانەۍ ڕاستییەڪەیە ئیللا ئەوەۍ پێ ڕاستە که خۆۍ لەسەریەتۍ نەڪ ئەوەۍ بەڵگە و واقع دەیڵێت،

گه‌رچــی بەڵگەکانت وەڵامــۍ موقنعڪەریش بن، گــەر بەڵگەت حدیثیش بێت .
💯3
لە ساتەوەختی نازڵ بوونی وەحــــی و ڕۆیشتنی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ بە هاوەڵی خــەدیــجــەی خێزانی -رضي الــلّٰــه عنها- بۆ لای وەڕەقەی کوڕی نەوفەل -رضي الــلّٰــه عنه- کە ئامۆزای دایکە خــەدیــجــە بوو، وەڕەقەی ڕیــش ســپــی و تێگەیشتوو و دڵ زیندووی نابینا زۆر باش لە حاڵ و دۆخی خۆشەویستمان ﷺ تێگەیشت کە پەیامی ئیلاهی بۆ نازڵ بووە و ئیدی کاتی هەڵگرتن و هەستکردنە بە بەرپەرسیارێتییەکی قــورس. بۆیە ڕاستەوخۆ بە پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ ـی فــەرمــــوو: بریا لەگەڵت دەبووم و گــەنــج دەبــووم کاتێك کە قەومەکەت دەرت دەکەن لە شارەکەت.

بڕوانە؛ وەڕەقە نەیوت ئــیــمــان بە واتای ئەمن و ئیسلامیش بە واتای سەلامەتی دێت. ئەی مــحــمــد؛ پێت وا نەبێت کە لە مزگەوتێک دابنیشیت و هەمووان بێن دەستت ماچ بکەن. ئەی مــحــمــد؛ پێت وا نەبێت لەبەر ئەوەی کە تۆ کوڕ و نەوەی عەبدول موتتەڵیبیت، ئیدی ڕێزت لێ دەگرن و دەتخەنە سەر چاویان، بەڵکو پێت دەڵێن کە کاهین و ساحیر و شاعیر و کەززابیت!
ئەمەش زیرەکی و وردبینی وەڕەقەی کوڕی نەوفەلمان بۆ دەردەخات لە عیلم و سیڕەی پێغەمبەران دا -عليهم السلام، هەروەها باری قورسی کاری پێغەمبەرایەتی.

#سيرة_النبي_ﷺ
1
ابن جرير الطبري رحمە الــلّٰــه
فەرمویەتۍ:

لەو بەڵگانەۍ ڪە باسكران ڪردومانە بە بەڵگە ڪە هەر ڪەسێڪ گەشتە حەدۍ بلوغ بۆی نییە جاهیل بێت بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ وە پێویستە بزانێت الــــلّٰــــه عالمه و عیلمۍ هەیه وه بە توانایه‌و تواناۍ هەیە وە بزانێت الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ قسە دەڪات وه قسەۍ هەیه (ڪە قورئانه قسەی الــــلّٰــــه) وە بزانێت الــــلّٰــــه خالقە وه دروستڪراوو داهێنراو نییە وە وتمان هەر ڪەسێک جاهیل بێت بەمە ئەو ڪەسە ڪــافــــرە .

#دەقی_عەرەبي👇🏽

قد دللنا فيما مضى قبل من كتابنا هذا أنه لا يسع أحدا بلغ حد التكليف الجهل بأن الــلّٰــه جل ذكره، عالم له علم وقادر له قدرة ومتكلم له كلام وعزيز له عزة وأنه خالق وأنه لا محدث إلا مصنوع مخلوق، وقلنا من جهل ذلك فهو بالــلّٰــه كافر .


📚«التبصير في معالم الدين لاپەڕە (149)»
💯1