باۆکــی ئیلێاس
532 subscribers
277 photos
116 videos
245 files
79 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
هل لمس النساء ينقض الوضوء؟
ئایا دەست لێدان لە ئافرەت دەست‌نوێژ دەشکێنێت؟


قال ابن قدامة: الْمَشْهُورُ مِنْ مَذْهَبِ أَحْمَدَ رحمه الــلّٰــه، أَنَّ لَمْسَ النِّسَاءِ لِشَهْوَةٍ يَنْقُضُ الْوُضُوءَ، وَلَا يَنْقُضُهُ لِغَيْرِ شَهْوَةٍ.
وَهَذَا قَوْلُ عَلْقَمَةَ وَأَبِي عُبَيْدَةَ وَالنَّخَعِيِّ وَالْحَكَمِ وَحَمَّادٍ وَمَالِكٍ وَالثَّوْرِيِّ وَإِسْحَاقَ وَالشَّعْبِيِّ، فَإِنَّهُمْ قَالُوا: يَجِبُ الْوُضُوءُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِشَهْوَةٍ، وَلَا يَجِبُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِرَحْمَةٍ.

ابــن قــدامــة دەڵــێــت:
مەشهور لە مەزهەبی ٲحمد رحمە الــلّٰــه، ئەوەیە کە دەست لێدان لە ئافــرەت بە شــەهوەتەوە دەسـتنوێـژ دەشکێنێت، وە دەستنوێژ ناشکێنێت گەر بە شــەهوەتەوە نەبێت، وە ئەمە وتەی علقمة و ٲبي عبیدة و النخعي و الحکم و حماد و مالك و الثوري و ٳسحاق و الشعبي ـیە، چونکە وتویانە: واجــبــە دەستنوێژ لەسەر ئەو کەسەی کە کەسێک ماچ دەکات بە شــەهــوەتەوە، بەڵام واجــب نییە لەسەر ئەو کەسەی  کە کەسێک لەبەر بەزەیــی مــاچ دەکات.

📚«'المغني لابن قدامة" ١/‏١٤١»
1
قال القاضي أبو يعلى: التشهد الأول واجب.
خلافا لأبي حنيفة، ومالك، والشافعي.

القاضي أبو يعلى دەڵێت:
تەحیاتــی یەکەم واجــبــە.
بە خیلافی ٲبو حنیفة و مالك و الشافعي.

📚«"رؤوس المسائل" (208)»
1
صلاة الوتر واجبة عند الأحناف، بينما هي سنة مؤكدة عند جمهور الفقهاء


#نوێژی_ویــتــر واجــبــە لە لای حەنەفیەکان، لە کاتێک دا ئەمە سوننەتێکی جەختلێکراوە لە لای جمهوری فوقەها

عَنْ عَبْدِ الْوَارِثِ بْنِ سَعِيدٍ قَالَ: سَأَلْتُ أَبَا حَنِيفَةَ، أَوْ سُئِلَ أَبُو حَنِيفَةَ عَنِ الْوِتْرِ، فَقَالَ: فَرِيضَةٌ، فَقُلْتُ -أَوْ فَقِيلَ لَهُ-: فَكَمِ الْفَرْضُ؟ قَالَ: خَمْسُ صَلَوَاتٍ. فَقِيلَ لَهُ: فَمَا تَقُولُ فِي الْوِتْرِ؟ قَالَ: فَرِيضَةٌ، فَقُلْتُ -أَوْ فَقِيلَ لَهُ-: أَنْتَ لَا تُحْسِنُ الْحِسَابَ.

عبد الــوارث بن سعیــد دەڵێت:
پرسیارم لە ٲبا حنیفة کرد، یان پرسیار لە ٲبــو حــنــیــفــة کرا دەربارەی نوێــژی ویتر، ووتــــی: فــەڕزە، وتــم -یان پێی وترا: فەڕزەکان چەنن ؟ وتــــی: پێنج نوێژەکە، پێــی وتــرا: ئەی چی دەڵێیت دەربارەی ویتر؟ وتــــی: فــەڕزە، جا پێم وت -یان پێی وتــرا: تــۆ له ژمــاردن نازانیت.

📚«"صحيح ابن خزيمة" ١/‏٥٣١»


قال البغوي: أَجْمَعَ أَهْلُ الْعِلْمِ عَلَى أَنَّ الْوِتْرَ لَيْسَ بِفَرِيضَةٍ، وَهُوَ سُنَّةٌ عِنْدَ عَامَّتِهِمْ.

الــبــغــوي دەڵێت: ئەهلی عیلم کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە ویــتــر فــەڕز نییە، بەڵکو لەلای عامەیان سوننەتە.

📚«"شرح السنة للبغوي" ٤/‏١٠٢»
1
كيف يسمي الأخرس عند الذبح؟


#کەسی_لاڵ چۆن بسم الــلّٰــه دەکات لە کاتی سەربڕین دا ؟

قُلت: ذبيحةُ الأخرسِ؟
قال -الإمام أحمد-: يُشير إلى السَّماءِ.
قال إسحاق: كما قال.

وتــم: سەربڕاوی کەسی لاڵ ؟
-الإمام ٲحــمــد- وتــــی: ئاماژە بۆ ئاسمان دەکات.
ٳسحاق ـیش وتــــی: وەک ئەوەی ئەو وتی.

📚«"مسائل الكوسج" ٢٨٠٩»


قال الخرقي: فَإِنْ كَانَ أَخْرَسَ، أَوْمَأَ إلَى السَّمَاءِ.
قال ابن قدامة: لِأَنَّ إشَارَتَهُ تَقُومُ مَقَامَ نُطْقِ النَّاطِقِ، وَإِشَارَتُهُ إلَى السَّمَاءِ تَدُلُّ عَلَى قَصْدِهِ تَسْمِيَةَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ.

الــخــرقــي دەڵێت:
ئەگەر کەسەکە لاڵ بێت، ئاماژەو ئیشارەت بۆ ئاسمان دەکات.
ابــن قــدامــة دەڵێت: لەبەر ئەوەی ئاماژەکەی لە شوێنی قسەی قسەکەرە، وە ئاماژەکردنەکەشی بۆ ئاسمان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە مەبەستیەتی ناوی ئەو زاتە بهێنێت کە لە ئاسمانە.

📚«'المغني لابن قدامة" ٩/‏٤٠٣»


بە ئیجماع سەربڕاوی دەستی کەســی لاڵ موباحــە، وە هەروەها وەک ئەوەی بینیتان لە وتەی ٲحــمــد و ٳســحــاق و الــخــرقــي و ابــن قــدامــة کە ئاماژە بۆ ئاسمان دەکات لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە کە ئەم ئاماژەیە جێگای وتنی بسم الــلّٰــه دەگرێتەوە، بەڵام گرنگی ئەم دەقە تەنها لە حوکمێکی فقهی دا نییە بەڵکو بابەتێک لە هەرە بابەتە گرنگەکانی عەقیدەی تێدایە کە وەکو چۆن ابن قدامة شەرحی دەکات کە ئەم ئاماژەکردنە بۆ ئاسمان ئاماژەیە بۆ ئەو الــلّٰــه ـیەی کە لە ئاسمانە، بە کوێرایی چاوی ئەشــعــەری و جــەهــمــیــەکان.
1🫡1
باۆکــی ئیلێاس
Video
الالبانــی جهمی دەلێت: حدیث باطل ـه.

وە سەلەف دەلێن: صحیح ـه.

الکــوســج رحمه الــلّٰــه دەڵێت:
دەربارەی ئەم فەرموودەیە ( لَا تُقَبِّحُوا الْوَجْهَ فَإِنَّ اللَّهَ عزوجل خَلَقَ آدَمَ عَلَى صُورَتهِ) پرسیارم لە أحمد کرد .
أحــمــد وتــــی: صحیح ـە .
إســحــاق وتــــی: صحیح ـە .

📚[السنة لـ الخلال]



الالبانــی جــه‌هــمــی دەلێت: الــلّٰــه ئادەمی لەسەر وێنەی ئادەم دروست کردوە.


ســەلــەف، دەلێن:☟☟☟☟☟☟☟
الــلّٰــه ئادەمی لەسەر وێنەی خوی (الرحمن) دروستکردوە، وە هەر کەسێک، بلێت: لەسەر وێنەی ئادەم دروستکردوە، ئەوە جــەهــمــیــە.

الخلال ریوایەت دەکات لە أبو طالب ووتــــی:
بیستم أبو عبدالــلّٰــه، واتــــە:  «أحــمــد بــن حــنــبــل » دەیــووت: هەر کەسێك بڵێت: الــلّٰــه ئادەمــی لەسەر وێنەی ئادەم دروست کردووە ئەوە جەهمیە، بۆ مەگەر چ وێنەیەک بــوو کە ئادەمــی لەسەر دروست بکات پێش دروست کردنی ؟.

📚[السنة للخلال (2301)]



الإمام مالك بن أنس(رحمە اللە) دبێژیت

بێگومان ئەڤ زانستە شەرعیە گوشت و خوینه و لسەر دێ لێ پرسین ژتە هێتەکرن ل قیامەتێ ژبەر
هندێ سەحکێ بزانە ژ کێ وەردگری.


الإمام مالك بن أنس(رحمە الــلّٰــه) دەلێت:

بێگومان ئەم زانستە  شەرعیە گۆشت و خوێنە وە لەسەری لێ پێچینەوەت  لێ دەکرێت لە قیامەت بۆیە سەییر بکە بزانە لە کێی وەردەگری.

📚[الکفایة في علم الروایة للخطیب البغدادي ص (21)]
3❤‍🔥1🫡1
کۆمەڵێك ھەڵە دەربارەی #ئــیــمــان

🔻چەند قسەیەك دەکرێت سەبارەت بە ئیمان کە لە سەردەمــی سەلەف تەنھا گــومــڕاکان کردوویانە، لەو قــســە باوانە :☟☟☟☟☟☟☟

ئــیــمــان تەنھا لە دڵ دایە، ئــیــمــان تەنھا وتەیە، یان ئــیــمــان تەنھا نیەت و وتەیە، یان ئــیــمــان زیاد و کەم ناکات، کردەوە لە ئــیــمــان نییە، کردەوە شەرتی کەماڵە .
ــــــــــــــــــــــ
ئەم وتانە ھەمووی وتەی گروپە گومڕاکانن ئاگاداریان بن .


- حــرب الکرمانــي (٢٨٠ ھـ) دەڵێت:
ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئــیــمــان وتەیە بە بێ کردەوە؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا ئــیــمــان وتەیە و کردەوەکانیش شرائعن - واتە شەرتی کەمالن - ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئــیــمــان زیاد و کەم ناکات؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ئەگەر وتــــی: ئــیــمــان زیاد دەکا و کەم ناکات؛ ئەوا قسەی موڕجیئەکانی کردووەتەوە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێبدا کە خەڵکی لە ڕووی زیاد و کەمی ئیمانەوە جیاوازیان نییە ئەوا درۆی کردووە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێبدات کە ناسین بە دڵ سوود دەگەیەنێت، ئەگەر چی دەریشی نەبڕێت؛ ئەوا جــەھــمــیــیــە .

📚«بڕوانە کتێبی السنة لحرب الکرماني : ئەثەری 6 تا 13»

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
موڕجیئەکان کۆمەڵەیەکی گومــڕا بوون، جەھمیەکان کۆمەڵەیەکی کافــــر بوون، إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه لە داھاتوودا باسیان لێوە دەکەین .


🔻ھەروەھا نابێت بوترێت:
فڵان کەس ئیمانی کامڵ بووە :

- إسحاق الکوسج (٢٥١ ھـ) وتــــی:
بە إسحاقی کوڕی راھویەم (٢٣٨ ھـ) وت: ئایا ئــیــمــان کۆتایی ھەیە تاکو بتوانین بڵێین: ئەو پیاوە ئیمانی کامڵە ؟
وتــــی: نەخێر؛ چونکە ھەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئیمـانن، بۆیە ناکرێت شاھێدی کامڵ بوونی ئــیــمــان بۆ ھیچ کەس بدەین جگە لە پێغەمبەران، یان ئەو کەسانەی پێغەمبەران شاھێدی بەھەشتیان بۆ داون، چونکە پێغەمبەران ئەگەر گوناھیشیان کردبێت ئەوا الــلّٰــه ﷻ لێیان خۆش بووە پێش ئەوەی دروست بکرێن .

📚«بڕوانە کتێبی السنة للخلال: ئەثەری (957)»

ـــــــــــــــــــــــــــ
کەس ئــیــمــانــــی کامــڵ نابێت، چونکە مــرۆڤ بەردەوام ھەڵە و تاوان دەکات، ھەر کەسیش ھەڵە و تاوان بکات ئــیــمــانــــی کەم دەکات بە پێی ھەڵە و تاوانەکەی، جا بۆیە بە کەس نابێت بوترێت ئــیــمــانــــی کامڵە، چونکە ئــیــمــان کۆتاییەکی نییە، وە هەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئیمانن، جا ناتوانیت شایەتی بدەیت بۆ کەسێک بڵێیت هەموو گوێڕایەڵیەکان ئەنجام دەدات، جگە لەوانەی لە ئەثەرەکەی سەرەودا باس کراوە .

🔻ھەروەھا کۆمەڵێك وتیان کردەوە شەرتی کەماڵە لە ئــیــمــان دا، ئەم وتەیە بە مانای ئەوە دێت کە بڵێت: ئەگەر کردەوەش نەکات ئــیــمــانــــی ھەیە بەڵام ئەگەر کردەوە بکات ئەوا ئــیــمــانــــی کامڵ دەبێت!!

ئەم وتانە و ھاوشێوەکانیان ھەمووی وتەی گروپە گومڕاکانن، ئینسانی موسڵمان بۆ ئەوەی لە سوننەت لا نەدات دەبێت خۆی لەو وتانە و ئەھلەکەشی بە دوور بگرێت و بە گومڕایان بزانێت .
🫡1
ئایا #ئــیــســلام و #ئــیــمــان ھــەمــان شتن ؟

ئایا ئــیــســلام و ئــیــمــان ھەمان شتن ؟ زۆر کەس لەمەدا کەوتونەتە ھەڵەوە، ڕاستیەکەشی ئەوەیە کە ئــیــســلام و ئــیــمــان دوو شتــی جیاوازن .

- ابــن بــطــة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت: پاشان لە دوای ئەمە بزانیت کە ئــیــســلام بە واتای ئــیــمــان نایەت؛

ئــیــســلام ناوێکە و واتاکەی بریتیە لە دیــن .
وە ئــیــمــان ناوێکەو واتاکەی بریتیە لە بە ڕاست دانان .

ھەروەکو الــلّٰــه عز وجل دەفەرمووێت: | وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا | (يوسف : ١٧) مەبەستی ئەوەیە: کە بە ڕاست دامان نانێیت .

وە ئایەت لە بارەی ڕاستی و دروستی ئەوەی کە وتمان زۆرە، ھەروەکو: | قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسْلَمْنَا | (الحجرات : ١٤)

#واتــــــە: عه‌ره‌به‌ ده‌شته‌کیه‌کان وتیان ئیمانمان هێناوه‌، ئه‌ی محمد ﷺ بڵێ ئیمانتان نه‌هێناوه‌ به‌ڵکو بڵێن موسوڵمان بووین .

📚«بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری (249)»

ـــــــــــــــــــ
ئایەتی ١٧ لە سوڕەتی یوسف باس لەو کاتە دەکات کە براکانی پێغەمبەر یوســف علیھم السلام بە کراسە خوێناویەکەوە ھاتن بۆ لای باوکیان و وتیان: یوسف گــــورگ خواردویەتی ئەگەر ئێمە ڕاستگۆش بین ئەوا تۆ بڕوامان پێ ناکەیت، واتە قسەکانمان بە ڕاست نازانیت .

جا مەبەستی ابن بطة ئەوە بوو کە بە بەڵگەی ئەو ئایەتە و چەند ئایەتێکی تر واتای ئــیــمــان بریتیە لە: بە ڕاست دانان .

ھەڵبەتە ئەم واتایە بۆ ئــیــمــان تەنھا لە ڕووی زمانەوانیەوەیە، ئەگەر نا لە ڕووی شەرعەوە سەلەف ھەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی ئــیــمــان بریتیە لە نیەت و وتە و کردەوە لەگەڵ پێکانی سوننەت .

وە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە جیاوازی نێوان ئــیــمــان و ئــیــســلام ئەتوانن تەماشای ئەو فەرموودەیە بکەن کاتێک جبیرل علیە السلام دێت بۆ لای رسول الــلّٰــه ﷺ و پرسیاری ئــیــســلام و ئــیــمــان لە رسول الــلّٰــه  ﷺ دەکات .

- چونکە ھەر ابن بطة دەڵێت:

وە بەڕاست دانانی ئەمە بریتیە لە :
وتە بە زمان، وە بەڕاست دانانە لە ناخەوە، وە کردەوەیە بە ئەندامەکان .

📚«بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری (241)»

ـــــــــــــــــ

جا واتای ئــیــمــان بزانە کە بە واتای ئــیــســلام نایەت، وە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه تعالــــیٰ زیاتر ڕوونی دەکەینەوە .
👍2
جیاکاری کردن لە #ئــیــمــان دا چییە ؟

جیاکاری کردن کە پێشی دەوترێت (الإستثناء) لە ئــیــمــان دا ئەوەیە بڵێیت: من ئیماندارم إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .

واتە نابێت بە بێ وتنی (إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه) بە ڕەهایی بڵێیت من ئــیــمــاندارم .

- ابــن بــطــة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت: پاشان جیاکاری کردن لە ئــیــمــان دا؛ ئەویش بەوە دەبێت کە پیاو بڵێت: إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .

عبدالــلّٰــه ـی کوڕی مسعود رضي الــلّٰــه عنە ھەر ئەمەی دەوت .
وە زانایانی دوای خۆی ئاوھا وەریانگرتووە، وەکــــو: علقمة، و الأسود، و ابي وائل، و مسروق، و منصور، و مغیرة، و ابراھیم النخعي، و الاعمش، و حماد بن زید، و یزید بن زریغ، بشر بن المفضل، و معاذ بن معاذ، و سفیان بن حبیب، و سفیان الثوري، و ابن المبارك، و الفضیل بن العیاض وە کۆمەڵێكی تر لە غەیری ئەمان کە بە باس کردنیان کتێبەکە درێژ دەبێتەوە .

📚«بڕوانە کتێبی الإبانة الصغری : ئەثەری (244) و (245) »


ئەم کەسانەی کە ابــن بــطــة ناوی ھێنان ھەموویان تابعی یان تابعی تابعی بوون جگە لە عبدالــلّٰــه ـی کوڕی مەسعود کە ھاوەڵی پێغەمبەرە ﷺ، جا لێرەوە دەردەکەوێت کە زانایانی سەلەف بە بێ إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه واتە بە بێ جیاکاری نەیانوتووە ئیماندارین .
بۆچــــی ؟ ئایا ھۆکارەکەی ئەوەیە کە گومانیان لە ئــیــمــانــی خۆیان ھەبووە ؟
مەگەر ھەبوونی گومان لە ئــیــمــان دا کوفــــر نییە ؟

بەڵــــێ ھەبوونی گومان لە ئــیــمــان دا کوفــرە، بەڵام ئەم جیاکاریە لەبەر گومان نییە، بەڵکو ھۆکار ئەوەیە کە الــلّٰــه تعالــــیٰ بە ڕەھایی باسی کردووە کە ئیمانداران دەچنە بەھەشتەوە ھەروەھا کەسیش نازانێت ئاخۆ الــلّٰــه عز وجل ئیمانەکەی لێ قبوڵ دەکات یاخود نا ؟ جا بۆیە کە تۆ بە بێ جیاکاری دەڵێیت ئــیــمــانــدارم ئەوا وەکو جورئەتێك و چاو قاییمیەك وایە بەرامبەر بە الــلّٰــه، ئەگەر بە ڕەهایی بڵێیت ئــیــمــانــدارم واتــــە ئەهلی بەهەشتم و ئیمانەکەم لێ قبووڵ کراوە .

ئاخر تۆ چۆن دەزانی الــلّٰــه ئیمانەکەت لێ قبوڵ دەکات تاکو بەوپەڕی جورئەتەوە بڵێی ئــیــمــانــدارم ؟! جا بۆیە دروست نیە و بیدعەیە کە بە بێ جیاکاری بڵێیت ئــیــمــانــدارم، وە ناشبێت گومانت لە ئــیــمــانــی خۆت ھەبێت .

- ھەروەکو ابــن بــطــة دەڵێت: وە ئەم جیاکاریە لەسەر یەقین و دڵنیایی دەکرێت، ھەروەکو الــلّٰــه عز وجل فەرموویەتی: | لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ | [الفتح : ٢٧]
#واتــــــە: إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه بە سەلامەتی دەچنە مزگەوتی حەڕامەوە واتــە کەعبە .

📚«بڕوانە الابانة الصغری : (245)»


ئەم ئایەتەی سەرەوە کاتێك دابەزی کە الــلّٰــه عز وجل مژدەی فــەتــحــی مەککەی دا بە ئــیــمــانــداران، جا لێرە دا ببینە کە الــلّٰــه تعالــــیٰ دەشزانێت ئــیــمــانــداران دەچنە کەعبەوە بەڵام جیاکاری دەکات، کەواتە دەردەکەوێت کە ئەم جیاکاریە و وتنی (إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه) لەبەر هەبوونی گومــان نیە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بڕوانە ئەم فەرموودانە تاکو بابەتەکە ڕوونتر ببێتەوە لە لات:

- پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (سوێند بە الــلّٰــه من تکام وایە کە لە ھەمووتان زیاتر لە الــلّٰــه بترسم و زاناترینیشتان بم بەوەی کە لێی دەترسم) .

📚«رواە مسلم (2562) .»


- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ کە بە لای گۆڕستانی بەقیع دا تێپەڕیوە فەرموویەتــی: (ئێمەش إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه بە ئێوە دەگەینەوە) .

📚«رواە مسلم (2215) »

ـ
: بڕوانە پێغەمبەر ﷺ چۆن دڵنیاش بووە و جیاکاریشی کردووە، ئاخۆ کەس ھەیە لە خۆی تەقوادارتر بێت ؟ بێگومان نەخێر بەڵام جیاکاریشی کردووە، ھەروەھا کەس ھەیە نەزانێت کە وەفات دەکات ؟ بێگومان ھەموو کەس دەزانێت بەڵام جیاکاریشی کردووە .

جا ئەم جیاکاری کردنە لە ئــیــمــان دا واجبە، وە پرسیار کردن دەربارەی ئــیــمــانــــی یەکتر بیدعەیە، ھەرکات پرسیارت لێکرا سەبارەت بەوەی کە (ئایا ئیمانداریت ؟) دەتوانیت وەڵام نەدەیتەوە، ئەگەر وەڵامیشت دایەوە بڵێ: ئــیــمــانــدارم إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .

یان باوەڕم بە الــلّٰــه عز وجل و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و قەزا و قەدەر و ڕۆژی دوایی ھەیە .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 « جهم بن صفوان » شێخی جەهمی و ئەشعەرییەکان
- لەڕێگەی تەحریف و تەئویلی کوفریەوە کە بناغەی لەسەر بەناوعیلمی کەلامە دامەزراندبوو سیفاتەکانی الله تعالی ـی پەکخست، وە وتی قورئان مخلوق ـە، ئەمەشی لە مامۆستاکەی جعد بن درهم ــەوە وەرگرت.

- جعد بن درهم لەلایەن دەسەڵاتدار خالد بن عبدالله القسري ـەوە لە جەژنی قوربان لەجیاتی مانگا سەری بڕی لە ساڵی (١٠٥ هـ)

- وە جهم بن صفوان لەسەر دەستی دەسەڵاتدار سلم بن أحوز المازني ـەوە کوژرا ساڵی (١٢٨ هـ)

- ابن ابي حاتم ڕیوایەتی کردووە : سلم وتی : ئەی جەهم، ناتکوژم لەبەر ئەوەی شەڕت لەگەڵ مندا کردووە، تۆ لەوە سووک و ڕسواتریت، بەڵام لەتۆوە قسەیەکم گوێ لێبوو پەیمانم دا بە الله هەر دەستم پێت گەیشت بتکوژم.

📚الفتح : (٣٤٦/١٣)

- ئیمامەکانی ئەهلی سوننە و جەماعە لە کتێبەکانیاندا باب ـی تایبەتیان داناوە بە تەکفیری جەهم و جەهمیەکان.

- لە الإبانة الصغری ـی إبن بطة و خلق أفعال العباد ـی البخاري و السنة ـی عبدالله بن أحمد ـدا هاتووە کە جهم بن صفوان چل ڕۆژ لەبەر شک و گومانی لە ئیسلام وازی لە نوێژکردن هێناوە.

- یزید بن هارون (١١٨ - ٢٠٦ هـ) ئەڵێت : لەعنەتی الله لە جەهم، وە هەر کەسێک قسەی ئەو بکات، کافرێکی سەرسەخت بوو.

📚السنة لـ عبدالله بن أحمد

: پاشان بشر المریسي حەنەفی و ابن کلاب و چەندین زەندیقی عەقیدەیان لە هاوەڵەکانی جەهم وەرگرت، پاشان أبو حسن الأشعري لە کوفری موعتەزیلەکان تۆبەی کرد و چووە لەسەر کوفری جەهمی و کوللابیەکان و فریقەی ئەشعەریەکانی دامەزراند کە تێکەڵەیەکە لە کوفری جەهمی و موعتەزیلی و کوللابی و تەواوی فیرقە کەلامیەکان.

لە ئێستادا هەموو ئەشعەریە جەهمیە زەندیقەکان لەلایەن هەندێ بەناو ئەهلی سوننەوە کراون بە ئیمامی ئەهلی سوننە، بەڵام بێئاگا لەوەی ئەگەر ئیمامە ئەشعەریە جەهمیەکانیان لە سەردەمی سەلەفدا بوونایە وەکو جعد و جهم سەریان ئەپەڕێنرا لەبەر کوفرەکانیان.

- ابن تیمیة (٧٢٨ هـ) ئەڵێت : ئەبو بەکر باقللانی وتەی جەهمی سەرخست لە بابەتی ئیماندا بەوەی لاسایی ئەبو حەسەنی ئەشعەری کردەوە تیایدا . . .
📚مجموع الفتاوی (٧ / ١١٩)

#جهم_بن_صفوان (١)

@imamakany_kufr
بسم اللە الرحمن الرحیم
هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەم کتێبە

زۆر کەم داواـی یارمەتیم کردوە لەبەر بارودۆخی موسڵمانان نەمویستوە ببمە بارگرانی ، بەڵام یارمەتی و هاندان و هاوکاری هەر هەبووە.

ئەم کتێبە یەکێکە لەکتێبە پێویستەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بۆ موسڵمان لەبەر گرنگی و پێویستی دامانناوە بیبەینە دەرەوە چاپێکی باشی بۆ بکەین ڕێژەیەکی زۆری لێ چاپ بکەین تا ٢٠٠٠ دانە .
ئامانجیشمان ئەوەیە داشکانی بۆبکرێ و نیوەی نرخی بێتە خوار تا زۆرترین خەڵك لێی سوودمەند بێ و بتوانێ بیکڕێ .

ئەو پارەیەیی داوای دەکەن لەتوانای ئێمە نیە ئیللا ئەگەر پاڵپشتی موسڵمانان هەبێ .

ئینجا لێرەوە داواتان لێدەکەین هەرکەس توانای هەیە بەپێی توانای خۆی بەشدار بێ ، هەزار دیناریش بوو ئەتوانی بەشدار بی و بۆت ببێتە توێشووی قیامەتت.

بەشداربن بەپێی تواناتان و بڵاویشی بکەنەوە بەپێی تواناتان .

دەتوانن پارەکان بۆ ئەو ژمارەی ئێف ئای بیە بنێرن
07830359594
دەشتوانن بۆخۆمی بنێرن لەنامە
2🔥1
أبي هاشم سعد السنجاري (شنگاڵی) دەڵێت:

لە ابن عباس ـەوە ووتــــی: دەف حــەڕامە، تەنبور حــەڕامە، تەپڵ حــەڕامە، زوڕنا حــەڕامە .

📚[سنن سعيد بن منصور ٥٢/٧]
1
✹پرسیارڪرا لە الإمــام أحمد بن حنبل:

ئەگەر پیاو ڪردەوەیەڪۍ خێر بڪات لە نــوێــــژ یان بەخشینۍ مــــاڵ یان غەیرۍ ئەوان لە ڪردەوەۍ چاڪــە نیوەۍ بۆ باوڪــۍ یان دایڪــۍ دەبێت ؟

إمــــام فــەرمــووۍ: ئومێدم وایە وابێت، یان فــەرمــووۍ: مردوو هەموو شتێڪۍ پێ دەگات لە خێرڪردن و غەیرۍ ئەوەش لە ڪردەوەۍ چاڪە.

📚«الفروع لابن مفلح | ٢_٣٠»


بەو مەرجە پێیان ئەگات دایڪ و باوڪەڪە موسڵمان و ئەهلۍ تــەوحــیــد بن.
1
[ تَوَرُّعُ السَّلَفِ فِي أَلْفَاظِ الْفُتْيَا ]

قَالَ مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ «لَمْ يَكُنْ مِنْ فُتْيَا النَّاسِ أَنْ يُقَالَ: هَذَا حَلَالٌ، وَهَذَا حَرَامٌ، وَلَكِنْ يَقُولُ:
أَنَا أَكْرَهُ هَذَا، وَلَمْ أَكُنْ لِأَصْنَعَ هَذَا، فَكَانَ النَّاسُ يَكْتَفُونَ بِذَلِكَ وَيَرْضَوْنَ بِهِ».


مالیکی کوڕی ئه‌نه‌س رحمە️ الــلّٰــه دەڵێت:

فه‌توای خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بوو که‌ بڵێن:
ئه‌مه‌ حه‌ڵاڵه‌، یان ئه‌مه‌ حه‌رامه‌. به‌ڵکو ده‌یانگوت:
من ئه‌مه‌م پێ باش نییه‌، یان من ئه‌مه‌ ناکه‌م. خه‌ڵکیش بەوه‌ قایل ده‌بوون و ڕازی ده‌بوون.

📚«الجَامِع لابن وَهْب :١٥١٦»


سەلەف لەگەڵ زۆری عیلم و مەعریفەتیان دەترسان لە فتوا دان بە ڕەهایی واتا نه‌یانده‌گوت "ئه‌مه‌ حه‌ڵاڵه‌" یان "ئه‌مه‌ حه‌رامه‌" ئه‌مه‌ قسه‌یه‌کی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ و ڕه‌هان (موتڵه‌ق)ـە.

واتای ئەمە ئەوەیە کە حــەڵاڵ کردن و حــەرام کردن تەنها بۆ️ الــلّٰــه تعالــــیٰ ـیە، وە هیچ کەسێک بۆی نییە بە ڕوونی ئەمە لەسەر شتێکی دیاریکراو بڵێت، مەگەر️ الــلّٰــه تعالــــیٰ خۆی هەواڵی ئەوەی لە قورئان و سوننەت دابێت سەبارەت بەوە چونکە سوننەتیش ڕوونکەرەوەی قورئانی پیرۆزه .ئەوەی ئیجتیهاد دەری دەخات کە حــەرامە، (کەسەکە) دەڵێت: "من فڵان شتم پێ ناخۆشە."هەروەها ئیمام مالیکیش هەر بەو شێوەیە دەیوت، و شوێنکەوتەی فەرموودە و زانایانی پێش خۆی بوو ئەوانەی لە هاوەڵان و تابعی نزیک بوون.

بــۆ نــمــوونــه‌، کاتێک ده‌ڵێیت شتێک حه‌ڵاڵه‌، واتا️ الــلّٰــه تعالــــیٰ ڕێگه‌ی پێداوه‌ و پاداشتی لەسەرە هیچ گومانی تێدا نییه‌. کاتێک ده‌ڵێیت حه‌رامه‌، واتا️ الــلّٰــه تعالــــیٰ قه‌ده‌غه‌ی کردووه‌ و سزای له‌سه‌ره‌.

ئه‌م بڕیارانه‌ پێویستیان به‌ زانستی زۆر و تەقواو وەرع هەیە سەلەف ئەترسان لە قیامەتی خۆیان بۆیە زۆر جار کە فتوایان داوە خۆیان بە دوور گرتوه لە وشەی حــەڵاڵ و حــەڕام و بریاری موطلەق، لە جیاتی ئەوە دەیان وت نموونه شتێکیان بە دڵ نەبوایه نه‌یان ده‌گوت حەڕامە بە موطلەقەن بەڵکو دەیانگوت کەڕاهیەتی هەیە واتە بێزراوە واتا ئەوەی هەڵدەستا بەو کارەی کەڕاهیەتی هەیە واتە بێزراوە ئەگەر نەیکات شتێکی باشه وە ئەگەر بیکات سزا نادرێت لەسەری بەڵام خۆی بە دوور بگرێت باشترە، ئەگەر شتێکیان بەلاوە باش بوایە دەیانگوت موستەحەبە (خۆشویستراوە) واتە ئەو کەسەی که ئەو کارەی ئەنجام بدایە ئەوە پاداشتی لەسەری وەردەگرت و ئەوەی نەیکردبایه سزا نەدەدرا،
یان دەیانگوت موباحە واتە ڕێگە پێدراوە بیکات و نەیکات سەرپشک کراوە، خۆیان دەپاراست لە فتوا دان کاتێک ده‌ڵێیت "حه‌ڵاڵه‌" یان "حه‌رامه‌"، ئه‌وا به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانت. به‌ڵام کاتێک ده‌ڵێیت "پێم باش نییه‌"، یان نزیکتری دەکاتەوە لە حەڵاڵ بەوەی موستەحەبە یان نزیکی دەکاتەوە لە حەڕام بەوەی مەکروهە نەیکات باشتره یان سەرپشکی دەکات و دەڵێت ڕێگە پێدراوە، یانیش دەڵێت نازانم خۆی لێ لادەدات ڕەنگە بشزانن بس خۆیان پاراستوە لە هەندێک خیلافی توندی دژ بە یەک ئیمام مالیک ده‌ڵێت، خه‌ڵکیش به‌م جۆره‌ وه‌ڵامانه‌ ڕازی ده‌بوون و پێیان ته‌واو بوو. واتــــه‌، پێویستیان به‌ بڕیارێکی توند و ڕه‌ها نه‌بووه‌ له‌ هه‌موو کاتێک دا.

بێگومان ئەم ڕوونکردنەوەیه بە بەڵگەی ئاساری سەلەف نوسراوە تەنها وەکو بەرچاو ڕوونیەک ئێستا دامناوە و️الــلّٰــه تعالــــیٰ أعلم ☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟
1
أَخْبَرَنَا هَارُونُ، عَنْ حَفْصٍ، عَنِ الْأَعْمَشِ، قَالَ: مَا سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ يَقُولُ قَطُّ: حَلَالٌ وَلَا حَرَامٌ، إِنَّمَا كَانَ يَقُولُ: «كَانُوا يتكْرهونَ، وَكَانُوا يَسْتَحِبُّونَ»

لە ئەعمەشەوە گێڕدراوەتەوە کە گوتوویەتی: هەرگیز نەمبیستووە ئیبراهیم بڵێت: حەڵاڵە یان حەرامە. ئەو تەنیا دەیگوت: «ئەوەیان بە باش نە دەزانی، یان بە باشیان دەزانی».

📚«مسند للدارمي : (190)»


وَذَكَرَ ابْنُ وَهْبٍ، وَعَتِيقُ بْنُ يَعْقُوبَ، أَنَّهُمَا سَمِعَا مَالِكَ بْنَ أَنَسٍ يَقُولُ: " لَمْ يَكُنْ مِنْ أَمْرِ النَّاسِ وَلَا مَنْ مَضَى مِنْ سَلَفِنَا، وَلَا أَدْرِي أَحَدًا أَقْتَدِي بِهِ يَقُولُ فِي شَيْءٍ هَذَا حَلَالٌ وَهَذَا حَرَامٌ، مَا كَانُوا يَجْتَرِئُونَ عَلَى ذَلِكَ وَإِنَّمَا كَانُوا يَقُولُونَ: نَكْرَهُ هَذَا وَنَرَى هَذَا حَسَنًا، وَنَتَّقِي هَذَا وَلَا نَرَى هَذَا، وَزَادَ عَتِيقُ بْنُ يَعْقُوبَ، وَلَا يَقُولُونَ حَلَالٌ وَلَا حَرَامٌ أَمَا سَمِعْتَ قَوْلَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ} [يونس: ٥٩] الْحَلَالُ مَا أَحَلَّهُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ، وَالْحَرَامُ مَا حَرَّمَهُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ" قَالَ أَبُو عُمَرَ: «مَعْنَى قَوْلِ مَالِكٍ هَذَا أَنَّ مَا أَخَذَهُ مِنَ الْعِلْمِ رَأْيًا وَاسْتِحْسَانًا لَمْ يُقَلْ فِيهِ حَلَالٌ وَلَا حَرَامٌ، وَاللَّهُ أَعْلَمُ».

وە ابن وهب و عەتیقی کوڕی یەعقوب، باسیان کرد کە ئەوان بیستوویانە مالیکی کوڕی ئەنەس دەڵێت: نەبووە لە کاری خەڵك و نە لەوانەی کە ڕۆیشتوون لە پێشینانمان، وە کەسێك ناناسم کە ئیقتیدام پێی کردووه بڵێت لە شتێک دا ئەمە حەڵاڵە و ئەمە حەرامە، ئەوان هەرگیز جورئەتی ئەوەیان نەبوو. لە بری ئەوە دەیانگوت: ئێمە ئەمە بە خراپ دەزانین (ڕقمان لەمە دەبێتەوە)، وە ئەمە بە باش دەبینین، وە خۆمان لەمە دەپارێزین (خۆمان لەمە بەدوور دەگرین)، وە ئەمە نابینین (بە دروستی نازانین)، عەتیقی کوڕی یەعقوبیش ئەمەی زیاد کردووە: وە نەیاندەگوت حەڵاڵە و حەرامە. ئایا گوێت لە کەلامی️ الــلّٰــه عز وجل نەبووە: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ لَكُمْ مِنْ رِزْقٍ فَجَعَلْتُمْ مِنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ} [يونس: ٥٩] حەڵاڵ ئەوەیە کە الــلّٰــه‌و پێغەمبەرەکەی حەڵاڵیان کردووە، وە حەرام ئەوەیە کە الــلّٰــه‌و پێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە، أبو عمر دەڵێت: واتای ئەم وتەیەی مالیك ئەوەیە کە ئەو شتانەی لە زانستدا وەریگرتووە وەک ڕا و ئیستیحسان (پێباش زانین) ــەوە بەدەست هاتوون، تیایدا نەوتراوە حەڵاڵە و حەرامە، و️ەخواش زاناترە.

📚«جامع بيان العلم وفضله :٢٠٩١»


أَخْبَرَنَا أَبُو يَعْقُوبَ أَخْبَرَنَا الْعَبَّاسُ بْنُ الْفَضْلِ حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ أَحْمَدَ بْنِ زِيَادٍ حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ سَعِيدِ بْنِ صَخْرٍ حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ سُلَيْمَانَ حَدَّثَنَا ابْنُ عَلِيَّةَ عَنْ عَطَاءِ بْنِ السَّائِبِ قَالَ قَالَ الرَّبِيعُ : أَيُّهَا الْمُفْتُونَ انْظُرُوا كَيْفَ تَفْتُونَ لَا يَقُلْ أَحَدُكُمْ إِنَّ اللَّهَ أَحَلَّ كَذَا وَكَذَا وَأَمَرَ بِهِ فَيَقُولُ اللَّهُ كَذِبْتَ لَمْ أُحِلَّهُ وَلَمْ آمُرْ بِهِ وَلَا يَقُلْ أَحَدُكُمْ إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَ كَذَا وَكَذَا وَنَهَى عَنْهُ فَيَقُولُ اللَّهُ كَذِبْتَ لَمْ أُحَرِّمْهُ وَلَمْ أَنْهَ عَنْهُ.

الربیع بن خثیم دەڵێت:
ئەی فتوادەرەکان، بزانن کە چۆن فتوا ده‌دەن، هیچ کەسێکتان نەڵێت:️ الــلّٰــه فڵانەی حەڵاڵ کردووە و فەرمانی پێ کردووە،️ الــلّٰــه عز وجل ـیش پێی بفەرمووێت: درۆت کرد، نە حەڵاڵم کردووە وە نە فەرمانم پێکردووە، وە هیچ کەسێکتان نەڵێت :️الــلّٰــه فڵانەی حەرام کردووە و ڕێگری لێ کردووە ،️الــلّٰــه عز وجل ـیش پێی بفەرمووێت: درۆت کرد، حەرامم نەکردووە و ڕێگریشم لێ نەکردووە.

📚«ذم الکلام وأهلە للهروي : ٥٦٤/٢»
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یــەک دوعــا نا؛ بەڵکو حــەوت دوعــای کرد له یەک کاتدا
هەر حەوتەکەشی بە یەکجار وەڵام درایەوە!
بــــــۆ ؟
چونکە پێغەمبەران ئاوا بــوون..
گومانیان لە دەسەڵات و توانای الــلّٰــه نەبوو
گومانیان لە کردنــی دوعاکانیان نەبوو
گومانیان لە دڵا نەبوو بەرامبەر بەوەی کە الــلّٰــه وەڵامیان دەداتەوە یان نا
ئەوان خەم وخەفەتیان لە دڵیان دەرکرد بە دوعــا کردن

کەچــی ئێمە بە جۆرێک دوعــا دەکەین دەڵه‌ی تاقــی دەکەینەوە بزانین ئەم دوعــایە سەردەگرێت یان نا
گومان ناو دڵــی وێران کردوین وادەزانین دونیاو ئەوەی تیایەتی بە هەوڵ و کۆشش نەبێت بە دەست نایەت
نازانین ئەمانە هەمووی هی الــلّٰــه‌ن ﷻ
ئەیدا بەوەی دەیەوێت نەک ئەوەی هەوڵی زیاتر دەدات

بەو جۆرە دوعا بکە کە الــلّٰــه ﷻ بێگومان وەڵامت دەداتەوە .

بەوجۆرە گومان باش بە کە وابزانە کە الــلّٰــه قەت تۆ ناداتە دەستی خۆت تا تۆ خۆت و دڵ و ڕۆحت ئامانەتی الــلّٰــه کردبێت

یەقینت هەبێت موسڵمان؛ دوعا باشەکەت هەر گیرا دەبێت..
4💯2
824_ حَدَّثَنِي أَبِي، نا سُفْيَانُ بْنُ عُيَيْنَةَ، عَنْ أَيُّوبَ الطَّائِيِّ، قَالَ أَبُو عَبْدِ الرَّحْمَنِ وَهُوَ أَيُّوبُ بْنُ عَائِذٍ الْبَخْتَرِيُّ عَنْ قَيْسِ بْنِ مُسْلِمٍ، عَنْ طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ: "يَأْتِي الرَّجُلُ الرَّجُلَ لَا يَمْلِكُ لَهُ وَلَا لِنَفْسِهِ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا فَيَحْلِفُ لَهُ أَنَّكَ كَيْتَ وَلَعَلَّهُ لَا يَتَحَلَّى مِنْهُ بِشَيْءٍ فَيَرْجِعُ وَمَا فِيهِ مِنْ دِينِهِ شَيْءٌ، ثُمَّ قَرَأَ عَبْدُ اللَّهِ {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنْفُسَهُمْ بَلِ اللَّهُ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا انْظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَكَفَى بِهِ إِثْمًا مُبِينًا} [النساء: ٥٠]

پیاوێک دێت بۆ لای پیاوێکی تر کە ئەم پیاوە نە بۆ خۆی نە بۆ غیری خۆی نە سودی ھەیە نە زیانی ھەیە، سوێندی بۆ دەخوات کە تۆ فڵان شتت ھەیە وەکو (سیفەت یان رەوشتت یان ھەر شتێک بێت )، لەوانەیە ھیچ شتێکیش لەو وەسفانەشی تێدا نەبێت دەگەرێتەوە ئەو دینەی کە ھەیبووە ھیچی نەماوە، پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنْفُسَهُمْ بَلِ اللَّهُ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا انْظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَكَفَى بِهِ إِثْمًا مُبِينًا} [النساء: ٥٠]

ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌زكییه‌ی نه‌فسی خۆیان ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ باش داده‌نێن، به‌ڵكو الــلّٰــه خۆی زاناتره‌ كه‌ كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ الــلّٰــه پاكی بكاته‌وه‌ ئێوه‌ خۆتان به‌ باش دامه‌نێن، وه‌ رووبه‌ڕوو مه‌دحى كه‌س مه‌كه‌ن وه‌ هیچ كه‌سێك زوڵمی لێ ناكرێت به‌ ئه‌ندازه‌ى فه‌تیلێكیش، ته‌ماشا بكه‌ ئه‌وان چۆن درۆ بۆ الــلّٰــه هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌ ئه‌م كاره‌یان به‌سه‌ له‌سه‌رى سزا بدرێن كه‌ درۆ هه‌ڵبه‌ستن تاوانێكی زۆر ئاشكرایه
1