باۆکــی ئیلێاس
554 subscribers
274 photos
110 videos
244 files
79 links
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟
https://t.me/tavhidferbah

https://t.me/zikrynwej

https://t.me/zikrakany

https://t.me/douakrdn
Download Telegram
من علامات الفتن ☟☟☟☟☟☟☟

28_ قال أبو بكر الآجري : حدثنا أحمد بن محمد ثنا الرمادي، ثنا عبد الرزاق أخبرنا معمر، عن قتادة قال: قال لنا أنس بن مالك: لأحدثتكم حديثا لا تجدون أحدًا يُحدِّثكموه بعدي سمعت رسول الــلّٰــه ﷺ يقول: إن من أشراط الساعة: أن يذهب العلم، ويظهر الجهل .

28_ لە قتادەوە، دەڵێت:
ئەنەسی کوڕی مالك رضي الــلّٰــه عنه پێی ووتین: فەرموودەیەکتان بۆ دەگێڕمەوە کە هیچ کەسێك نەدۆزنەوە بۆتان بگێڕێتەوە لە دوای من، بیستم رسول الــلّٰــه  ﷺ فــەرمــــووی: بە ڕاستی لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی ئەوەیە کە زانست هەڵدەگیرێتەوەو نامێنێت، وە جه‌هل و نەزانی بڵاو دەبێتەوە .

📚|رواە البخاري (81) ومسلم (2671)|
#جامع_الآجري
1
#کوشتنــی_بــە_ناحــەق

قال تعالى: من قتل نفسا بغير نفس أو فساد في الأرض فكأنما قتل الناس جميعا ومن أحياها فكأنما أحيا الناس جميعا  {المائدة:۳۲}.

#واتــــــە: هەر کەسێک مرۆڤێک بە ناحەق بکوژێت وەک ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتی کوشتبێت.

وَعَنْ عَبْدِاللَّهِ بْنِ عمر رضي الــلّٰــه عنهما، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ:  مَن قَتَلَ نَفْسًا مُعاهَدًا لَمْ يَرِحْ رائِحَةَ الجَنَّةِ، وإنَّ رِيحَها لَيُوجَدُ مِن مَسِيرَةِ أرْبَعِينَ عامًا.

📚#رواه_البخاري_٦۹۱٤


هەر کەسێک بەناحەق مرۆڤێک بکوژێت کە موسڵمان نیە بەڵام هاتۆتە ناو ووڵاتی وموسڵمانان ئەوە بۆنی بەهەشت ناکات کە بۆنی بەهەشت 40 ساڵە ڕێ دەڕوات.
1

أَنت الضِّياءُ إذَا الظَّلامُ تَسَيَّدَا
‏ صَلَّى عليكَ الــلّٰــهُ دَهْرًا سَرْمَدَا


«تــۆ ( ئــەی پێغەمبەری الــلّٰــه ﷺ ) نــوور و ڕۆشنایــی کاتێــک تاریــکــی زاڵ دەبێت
هــەتا هــەتایەو بــەردەوام هەمــوو کاتێک صــەلاواتــی الــلّٰــه تعالــــیٰ ــت لەسەر بێت
»


لە زید بن عبدالــلّٰــه دەفەرموێت:

سەلەف پێیان خــۆش بــوو کە بەم شێوە صــلاوات بــدەن:☟☟☟☟☟☟☟


«اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ، عَلَيْهِ السَّلَامُ» 

📚[فضل الصلاة علی النبي للجهضمي]
2
محمد بن سلام الجمحي دەڵێت:

هەندێک لە خاوەنانی زانست وتوویانە: واز لە درۆ بهێنە کاتێک پێشت وایە ســوودی بــۆت دەبێت چونکە بە ڕاستــی زیانت پــێ دەگەیەنێت، وە پابەنــد بە بە ڕاستیەوە کاتێک پێشت وایــە زیانــی بــۆت دەبێت چونکە بە ڕاستــی ســوودت پــێ دەگەیەنێت .

📚[المجالسة وجواهر العلم لأبي بكر الدينوري ٢٣٩/٣]
1
"مــنــداڵ لە سڪــی دایڪی دا
فریشتەیەڪی پــێ سپێردراوە "

مــجــاهــد بــن جــبــر دەڵێت:

مــنــداڵ لە سڪــی دایڪــی دا ڕاست و وەستاوە وەڪ چۆن دایڪی ڕاست و وەستاوە، وە فریشتەیەڪی پێ سپێردراوە، ئەگەر دایڪــی پاڵ بڪەوێت ســەری بەرز دەڪاتەوە، ئەگەر ئەمە نەبوایە ئەوا لە خــوێــن دا دەخنڪا.

📚◆تفسير سهل التستري _ص/194.



ســبــحــان الــلّٰــه
💯31
مَـا شَاءَ ‌الــلّٰــه له‌و سەبڕە ☟☟☟☟☟☟


ئەوزاعی لە عبدالــلّٰــەی کوڕی محمد ـەوە دەگێڕیتەوە، وتــــــی:
دەرچووم بۆ کەناری دەریا بۆ پاسەوانی کردن لە دوژمنان، ئەو ڕۆژە پاسەوانی کردنەکەمان لە عریش مصر بوو، وتــــی: کاتێک گەشتمە کەناری دەریاکە لە چەمێک دا خێمەیەکی لێ بوو پیاوێکی تێدا بوو، هەر دوو دەســت و قاچــی نەمابوو و گوێــی قــورس بووبوو و چاویشــی کــز بووبوو، هیچ ئەندامێکی نەمابوو سودی پــێ بگەیەنێت تەنها زمانــی نەبێت،
وە دەیــوت: یا الــلّٰــه ئەوەم پێ ببەخشە کەوا حەمــدی تۆ بکەم بە حەمدێک پاداشتی نیعمەتەکانی تۆی پێ بدەمەوە کە بە سەرما فەراهەمت کردووە وە منت هەڵبژاردووەو فەزڵی منت داوە بەسەر زۆربەی ئەوانەی دروستت کردن لە خاوەن چاکە و فەزڵ.

ئەوزاعــــی دەڵێت: عبد الله وتــــی: وتم: سوێن بە الــلّٰــه دەڕۆم بۆ لای ئەو پیاوە و پرسیاری لێ دەکەم چۆن ئەو قسەیە دەکات؟ ئایا ئەمە لە تێگەشتنی خۆیەتی یان لە زانستیەوەیە ؟ یان ئەمەی بۆ هاتووە لای الــلّٰــەوە ؟

ڕۆشتم بۆ لای پیاوەکە و سەلامم لێی کرد، پێم وت گوێم لێت بوو تۆ دەتگوت: [یا الــلّٰــه ئەوەم پێ ببەخشە کەوا حەمــدی تۆ بکەم بە حەمدێک پاداشتی نیعمەتەکانی تۆی پێ بدەمەوە کە بە سەرما فەراهەمت کردووە و منت هەڵبژاردووە و فەزڵی منت داوە بەسەر زۆربەی ئەوانەی دروستت کردن لە خاوەن چاکە و فەزڵ]. کامە نیعمەت لە نیعمەتەکانی الــلّٰــه بەسەرتەوەیە تۆ حەمدی لەسەر ئەکەیت ؟ یان چاکە و فەزڵێکی بەسەردا فەراهەم کردویت تۆ شوکری لەسەر ئەکەیت؟

پیاوەکە وتــــی: ئەی نابینیت پەروەردگارم چی کردووە! سوێن بە الــلّٰــه ئەگەر الــلّٰــه تعالــــیٰ لە ئاسمان ئاگرم بەسەر دا ببارێنێت پاشان بسوتێم، و فەرمان بە شاخەکان بکات پاشان وێرانم بکەن، و فەرمان بە دەریاکان بکات پاشان نوقم بمم و بخنێکم، وە فەرمان بە زەوی بکات پاشان قوتم بدات، هیچ شتێک زیاد نەکەم بۆ پەروەردگارم تەنها شوکر نەبێت لە کاتێک دا کە نیعمەتی ئا ئەم زمانەی بە من بەخشیوە، بەڵام ئەی بەندەی الــلّٰــه ئەگەر هاتویت بۆ لای من من پێویستییەکم پێت هەیە ئەوەتا دەمبینی من لە چ بارودۆخێک دام، من توانام نییە بەسەر نەفسی خۆم دا نە بە سوود وە نە بە زیان، پێشتر کوڕێکی بچکۆلەم هەبــوو گرنگی پێ دەدام لە کاتــی نوێژەکانم و دەستنوێژی پێم دەگرت و کاتێک برسیم ببوایە نانــی پێ دەدام و ئەگەر تینووم ببوایە ئاوی پــێ دەدام، بەڕاستی من پیش ســێ ڕۆژ ئەوم لە دەست دا، بە دوای دا بگەرێ بۆم هەواڵی بزانە الــلّٰــه ڕەحمت پێ بکات.

عبدالــلّٰــه وتــــم: سوێند بە الــلّٰــه هیچ ئینسانێک بە دەم پێویستی کەسێکەوە نەچووە لای الــلّٰــه پاداشتی گەورەتر بێت لە بەدەمەوە چوونی پێویستی یەکێکی وەک تۆ، دەرچووم بۆ گەڕان بە دوای ئەو کوڕە بچووکە زۆر دوور نەکەوتمەوە تاوەکو کەوتمە نێوان دوو تەپۆڵکە لمەوە ئا لەویا گەشتم بە منداڵەکە، ئاژەڵــی دڕندە پەلاماریان دابوو وە گۆشتیان خواردبوو، وتم (إنا لله وإنا إلیە راجعون) وتــــم: چۆن بە شێوازێکی نەرم و نیان ئەم هەواڵە بگەیەنمەوە ئەو پیاوە ؟ لەو کاتەی دەڕۆشتم بۆ لای پیاوەکە، یادی پێغەمبەر ئەیوب ﷺ هات بە دڵــم دا، کاتێک چومە لای پیاوەکە سەلامم لێی کرد و وەڵامی سەلامەکەی دامەوە.

وتــــی: ئەرێ تۆ هاوڕێکەم نیت؟
وتــم بەڵــــێ: وتــــی: چیت کرد بۆ پێویستییەکەم ؟

وتــــــم: تۆ بەڕێزتری لای الــلّٰــه یان پێغەمبەر ئەیوب ﷺ ؟ وتــــی بە دڵنیاییەوە پێغەمبەر ئەیوب.
وتــــــم: ئایا زانیوتە پەروەردگاری چی بەسەر دا هێنا ؟ مەگەر تاقی نەکردەوە بە ماڵ و خێزان و منداڵەکانی ؟
وتــــی: بەڵێ
وتــــــم: ئەی پەروەردگاری حاڵی چۆن بینی ؟
وتــــی: بە صبر و شوکرانە بژێری و حەمدوە بینی.
وتــــــم: الــلّٰــه بەمەندە ڕازی نەبوو لە ئەیوب هەتاکو وای لێ هات تەنیا مایەوە لە نزیکەکان و خۆشەویستانی ؟
وتــــی: بەڵێ
وتــــــم: ئەی پەروەردگاری حاڵی چۆن بینی؟
وتــــی: بە صبر و شوکرانە بژێری و حەمدوە بینی.
وتــــــم: الــلّٰــه بەمەندە ڕازی نەبوو لە ئەیوب هەتاکو کردی بە ئامانجی ڕێبوارانی سەر ڕێگا و سەیری ئەیوبیان دەکرد، ئایا دەزانیت؟
وتــــی بەڵێ
وتــــــم: ئەی پەروەردگاری چۆن بینی؟
وتــــی: بە صبر و شوکرانە بژێری و حەمدوە بینی، قسەکانت کورت بکە ڕەحمەتی الــلّٰــەت لێ بێت.
پێم وت: ئەو کوڕەی کە منت نارد بۆ گەڕان بە دوای دا لە نێوان دوو تەپۆلکەی لــــم دا دۆزیمەوە، ئاژەڵــی دڕندە پەلاماریان دابوو وە گۆشتەکەیان خواردبــوو، الــلّٰــه ئەجرت بۆ زۆرتر و گەورەتر بکات و صبرت پێ ببەخشێت.

پیاوە تاقیکراوەکە وتــــی: هەرچی سوپاس هەیە بۆ ئەو الــلّٰــه یـەی کە هیچ کام لە نەوەکانمی دروست نەکرد و سەرپێچی بکەن و الــلّٰــه بە ئاگــر سزایان بدات، پاشان وتــــی: (إنا لله وإنا إلیە راجعون) و هەناسەیەکی توندی هەڵکێشا و مــرد.

☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟
وتــــــم: إنا لله وإنا إلیە راجعون وە نەهامەتی و خەمم زیادی کرد، پیاوێکی ئاوا ئەگەر بە جێی بهێڵم ئاژەڵــی دڕندە دەیخوات، ئەگەر داشبنیشم لای نە سودم بۆ هەیە نە زیان. بە پارچەیەک قوماش دامپۆشی کە بەسەر لاشەیەوە بوو، بە گریانەوە لای سەریەوە دانیشتم. لەو کاتەی من دانیشتبووم لە پڕ چــــوار پیاو هاتنە ژوورەوە و وتیان:
ئەی بەندەی الــلّٰــه حاڵت چۆنە ؟ و چیرۆکەکەت چییە ؟ چیرۆکی خۆم و ئەو پیاوەشم بۆیان گێرایەوە.
وتیان: ڕوخساریمان پێ نیشان بدە بەڵکو ئێمە بیناسین.

پارچە قوماشەکەم لابرد و ڕوخساریم دەرخست، هەموویان چەمانەوە و جارێک دوو چاویان ماچ دەکرد جارێک دوو دەستە بڕاوەکەی.
وتــیــان: چــاوی کرد بە قوربانی کە بە درێژایی ژیانی چــاوی گرتووە لە حــــەرام کراوەکانی الــلّٰــه.
وە لاشەی کرد بە قوربانی كە بە درێژایی ژیانی لە سوجدە دا بووەو خەڵکی خەوتبوون.

وتــــــم: ئەمە کێیە الــلّٰــه ڕەحمتان پێ بکات ؟
وتیان: ئەمە أبــو قــیــلابــەی جــیــرمــی ـیــە هاوەڵی ابن عباس، زۆر الــلّٰــه و پێغەمبەری ﷺ خۆش دەویست، پاشان شۆردمان و کفنمان کرد بەو جلانەی پێمان بوو، و نوێژمان لەسەر کرد و ناشتمان، ئەوان ڕۆشتن و منیش ڕۆشتمەوە بۆ شوێنی حەرەسیاتی خــۆم، پاش ئەوەی شەو بە سەرم دا هات و تاریکی کرد خــەوم لــێ کەوت، لە خــەونم دا بینیم لە باخێک لە باخەکانی بەهەشت دایە و دوو پۆشاکی لە پۆشاکەکانی بەهەشت لەبەر دایە و ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە:☟☟☟☟☟☟☟

{سَلَٰمٌ عَلَيۡكُم بِمَا صَبَرۡتُمۡۚ فَنِعۡمَ عُقۡبَى ٱلدَّارِ}

وتــــــم: ئەرێ تۆ هاوڕێکەم نیت ؟
وتــــی: بەڵــــێ
وتــــــم: چۆن ئەمەت بە دەست هێنا ؟
وتــــی: الــلّٰــه کۆمەڵێک پلەی هەیە بە دەست نایەت تەنها بە سەبرگرتن نەبێت لە کاتی بەڵاو تاقیکردنەوە و شوکر و سوپاس کردنی لە کاتی خۆشی دا لەگەڵ ترسان لە الــلّٰــه لە نهێنــی و ئاشــکــرا.

📚«الصبر والثواب علیە لابن أبي الدنيا \
📚تاریخ دمشق لابن عساكر»
هل لمس النساء ينقض الوضوء؟
ئایا دەست لێدان لە ئافرەت دەست‌نوێژ دەشکێنێت؟


قال ابن قدامة: الْمَشْهُورُ مِنْ مَذْهَبِ أَحْمَدَ رحمه الــلّٰــه، أَنَّ لَمْسَ النِّسَاءِ لِشَهْوَةٍ يَنْقُضُ الْوُضُوءَ، وَلَا يَنْقُضُهُ لِغَيْرِ شَهْوَةٍ.
وَهَذَا قَوْلُ عَلْقَمَةَ وَأَبِي عُبَيْدَةَ وَالنَّخَعِيِّ وَالْحَكَمِ وَحَمَّادٍ وَمَالِكٍ وَالثَّوْرِيِّ وَإِسْحَاقَ وَالشَّعْبِيِّ، فَإِنَّهُمْ قَالُوا: يَجِبُ الْوُضُوءُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِشَهْوَةٍ، وَلَا يَجِبُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِرَحْمَةٍ.

ابــن قــدامــة دەڵــێــت:
مەشهور لە مەزهەبی ٲحمد رحمە الــلّٰــه، ئەوەیە کە دەست لێدان لە ئافــرەت بە شــەهوەتەوە دەسـتنوێـژ دەشکێنێت، وە دەستنوێژ ناشکێنێت گەر بە شــەهوەتەوە نەبێت، وە ئەمە وتەی علقمة و ٲبي عبیدة و النخعي و الحکم و حماد و مالك و الثوري و ٳسحاق و الشعبي ـیە، چونکە وتویانە: واجــبــە دەستنوێژ لەسەر ئەو کەسەی کە کەسێک ماچ دەکات بە شــەهــوەتەوە، بەڵام واجــب نییە لەسەر ئەو کەسەی  کە کەسێک لەبەر بەزەیــی مــاچ دەکات.

📚«'المغني لابن قدامة" ١/‏١٤١»
1
قال القاضي أبو يعلى: التشهد الأول واجب.
خلافا لأبي حنيفة، ومالك، والشافعي.

القاضي أبو يعلى دەڵێت:
تەحیاتــی یەکەم واجــبــە.
بە خیلافی ٲبو حنیفة و مالك و الشافعي.

📚«"رؤوس المسائل" (208)»
1
صلاة الوتر واجبة عند الأحناف، بينما هي سنة مؤكدة عند جمهور الفقهاء


#نوێژی_ویــتــر واجــبــە لە لای حەنەفیەکان، لە کاتێک دا ئەمە سوننەتێکی جەختلێکراوە لە لای جمهوری فوقەها

عَنْ عَبْدِ الْوَارِثِ بْنِ سَعِيدٍ قَالَ: سَأَلْتُ أَبَا حَنِيفَةَ، أَوْ سُئِلَ أَبُو حَنِيفَةَ عَنِ الْوِتْرِ، فَقَالَ: فَرِيضَةٌ، فَقُلْتُ -أَوْ فَقِيلَ لَهُ-: فَكَمِ الْفَرْضُ؟ قَالَ: خَمْسُ صَلَوَاتٍ. فَقِيلَ لَهُ: فَمَا تَقُولُ فِي الْوِتْرِ؟ قَالَ: فَرِيضَةٌ، فَقُلْتُ -أَوْ فَقِيلَ لَهُ-: أَنْتَ لَا تُحْسِنُ الْحِسَابَ.

عبد الــوارث بن سعیــد دەڵێت:
پرسیارم لە ٲبا حنیفة کرد، یان پرسیار لە ٲبــو حــنــیــفــة کرا دەربارەی نوێــژی ویتر، ووتــــی: فــەڕزە، وتــم -یان پێی وترا: فەڕزەکان چەنن ؟ وتــــی: پێنج نوێژەکە، پێــی وتــرا: ئەی چی دەڵێیت دەربارەی ویتر؟ وتــــی: فــەڕزە، جا پێم وت -یان پێی وتــرا: تــۆ له ژمــاردن نازانیت.

📚«"صحيح ابن خزيمة" ١/‏٥٣١»


قال البغوي: أَجْمَعَ أَهْلُ الْعِلْمِ عَلَى أَنَّ الْوِتْرَ لَيْسَ بِفَرِيضَةٍ، وَهُوَ سُنَّةٌ عِنْدَ عَامَّتِهِمْ.

الــبــغــوي دەڵێت: ئەهلی عیلم کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە ویــتــر فــەڕز نییە، بەڵکو لەلای عامەیان سوننەتە.

📚«"شرح السنة للبغوي" ٤/‏١٠٢»
1
كيف يسمي الأخرس عند الذبح؟


#کەسی_لاڵ چۆن بسم الــلّٰــه دەکات لە کاتی سەربڕین دا ؟

قُلت: ذبيحةُ الأخرسِ؟
قال -الإمام أحمد-: يُشير إلى السَّماءِ.
قال إسحاق: كما قال.

وتــم: سەربڕاوی کەسی لاڵ ؟
-الإمام ٲحــمــد- وتــــی: ئاماژە بۆ ئاسمان دەکات.
ٳسحاق ـیش وتــــی: وەک ئەوەی ئەو وتی.

📚«"مسائل الكوسج" ٢٨٠٩»


قال الخرقي: فَإِنْ كَانَ أَخْرَسَ، أَوْمَأَ إلَى السَّمَاءِ.
قال ابن قدامة: لِأَنَّ إشَارَتَهُ تَقُومُ مَقَامَ نُطْقِ النَّاطِقِ، وَإِشَارَتُهُ إلَى السَّمَاءِ تَدُلُّ عَلَى قَصْدِهِ تَسْمِيَةَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ.

الــخــرقــي دەڵێت:
ئەگەر کەسەکە لاڵ بێت، ئاماژەو ئیشارەت بۆ ئاسمان دەکات.
ابــن قــدامــة دەڵێت: لەبەر ئەوەی ئاماژەکەی لە شوێنی قسەی قسەکەرە، وە ئاماژەکردنەکەشی بۆ ئاسمان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە مەبەستیەتی ناوی ئەو زاتە بهێنێت کە لە ئاسمانە.

📚«'المغني لابن قدامة" ٩/‏٤٠٣»


بە ئیجماع سەربڕاوی دەستی کەســی لاڵ موباحــە، وە هەروەها وەک ئەوەی بینیتان لە وتەی ٲحــمــد و ٳســحــاق و الــخــرقــي و ابــن قــدامــة کە ئاماژە بۆ ئاسمان دەکات لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە کە ئەم ئاماژەیە جێگای وتنی بسم الــلّٰــه دەگرێتەوە، بەڵام گرنگی ئەم دەقە تەنها لە حوکمێکی فقهی دا نییە بەڵکو بابەتێک لە هەرە بابەتە گرنگەکانی عەقیدەی تێدایە کە وەکو چۆن ابن قدامة شەرحی دەکات کە ئەم ئاماژەکردنە بۆ ئاسمان ئاماژەیە بۆ ئەو الــلّٰــه ـیەی کە لە ئاسمانە، بە کوێرایی چاوی ئەشــعــەری و جــەهــمــیــەکان.
1🫡1
باۆکــی ئیلێاس
Video
الالبانــی جهمی دەلێت: حدیث باطل ـه.

وە سەلەف دەلێن: صحیح ـه.

الکــوســج رحمه الــلّٰــه دەڵێت:
دەربارەی ئەم فەرموودەیە ( لَا تُقَبِّحُوا الْوَجْهَ فَإِنَّ اللَّهَ عزوجل خَلَقَ آدَمَ عَلَى صُورَتهِ) پرسیارم لە أحمد کرد .
أحــمــد وتــــی: صحیح ـە .
إســحــاق وتــــی: صحیح ـە .

📚[السنة لـ الخلال]



الالبانــی جــه‌هــمــی دەلێت: الــلّٰــه ئادەمی لەسەر وێنەی ئادەم دروست کردوە.


ســەلــەف، دەلێن:☟☟☟☟☟☟☟
الــلّٰــه ئادەمی لەسەر وێنەی خوی (الرحمن) دروستکردوە، وە هەر کەسێک، بلێت: لەسەر وێنەی ئادەم دروستکردوە، ئەوە جــەهــمــیــە.

الخلال ریوایەت دەکات لە أبو طالب ووتــــی:
بیستم أبو عبدالــلّٰــه، واتــــە:  «أحــمــد بــن حــنــبــل » دەیــووت: هەر کەسێك بڵێت: الــلّٰــه ئادەمــی لەسەر وێنەی ئادەم دروست کردووە ئەوە جەهمیە، بۆ مەگەر چ وێنەیەک بــوو کە ئادەمــی لەسەر دروست بکات پێش دروست کردنی ؟.

📚[السنة للخلال (2301)]



الإمام مالك بن أنس(رحمە اللە) دبێژیت

بێگومان ئەڤ زانستە شەرعیە گوشت و خوینه و لسەر دێ لێ پرسین ژتە هێتەکرن ل قیامەتێ ژبەر
هندێ سەحکێ بزانە ژ کێ وەردگری.


الإمام مالك بن أنس(رحمە الــلّٰــه) دەلێت:

بێگومان ئەم زانستە  شەرعیە گۆشت و خوێنە وە لەسەری لێ پێچینەوەت  لێ دەکرێت لە قیامەت بۆیە سەییر بکە بزانە لە کێی وەردەگری.

📚[الکفایة في علم الروایة للخطیب البغدادي ص (21)]
3❤‍🔥1🫡1
کۆمەڵێك ھەڵە دەربارەی #ئــیــمــان

🔻چەند قسەیەك دەکرێت سەبارەت بە ئیمان کە لە سەردەمــی سەلەف تەنھا گــومــڕاکان کردوویانە، لەو قــســە باوانە :☟☟☟☟☟☟☟

ئــیــمــان تەنھا لە دڵ دایە، ئــیــمــان تەنھا وتەیە، یان ئــیــمــان تەنھا نیەت و وتەیە، یان ئــیــمــان زیاد و کەم ناکات، کردەوە لە ئــیــمــان نییە، کردەوە شەرتی کەماڵە .
ــــــــــــــــــــــ
ئەم وتانە ھەمووی وتەی گروپە گومڕاکانن ئاگاداریان بن .


- حــرب الکرمانــي (٢٨٠ ھـ) دەڵێت:
ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئــیــمــان وتەیە بە بێ کردەوە؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا ئــیــمــان وتەیە و کردەوەکانیش شرائعن - واتە شەرتی کەمالن - ئەوا موڕجیئەیە .
وە ھەر کەس لافی ئەوەی لێدا کە ئــیــمــان زیاد و کەم ناکات؛ ئەوا موڕجیئەیە .
وە ئەگەر وتــــی: ئــیــمــان زیاد دەکا و کەم ناکات؛ ئەوا قسەی موڕجیئەکانی کردووەتەوە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێبدا کە خەڵکی لە ڕووی زیاد و کەمی ئیمانەوە جیاوازیان نییە ئەوا درۆی کردووە .
وە ھەر کەس لافی ئەوە لێبدات کە ناسین بە دڵ سوود دەگەیەنێت، ئەگەر چی دەریشی نەبڕێت؛ ئەوا جــەھــمــیــیــە .

📚«بڕوانە کتێبی السنة لحرب الکرماني : ئەثەری 6 تا 13»

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
موڕجیئەکان کۆمەڵەیەکی گومــڕا بوون، جەھمیەکان کۆمەڵەیەکی کافــــر بوون، إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه لە داھاتوودا باسیان لێوە دەکەین .


🔻ھەروەھا نابێت بوترێت:
فڵان کەس ئیمانی کامڵ بووە :

- إسحاق الکوسج (٢٥١ ھـ) وتــــی:
بە إسحاقی کوڕی راھویەم (٢٣٨ ھـ) وت: ئایا ئــیــمــان کۆتایی ھەیە تاکو بتوانین بڵێین: ئەو پیاوە ئیمانی کامڵە ؟
وتــــی: نەخێر؛ چونکە ھەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئیمـانن، بۆیە ناکرێت شاھێدی کامڵ بوونی ئــیــمــان بۆ ھیچ کەس بدەین جگە لە پێغەمبەران، یان ئەو کەسانەی پێغەمبەران شاھێدی بەھەشتیان بۆ داون، چونکە پێغەمبەران ئەگەر گوناھیشیان کردبێت ئەوا الــلّٰــه ﷻ لێیان خۆش بووە پێش ئەوەی دروست بکرێن .

📚«بڕوانە کتێبی السنة للخلال: ئەثەری (957)»

ـــــــــــــــــــــــــــ
کەس ئــیــمــانــــی کامــڵ نابێت، چونکە مــرۆڤ بەردەوام ھەڵە و تاوان دەکات، ھەر کەسیش ھەڵە و تاوان بکات ئــیــمــانــــی کەم دەکات بە پێی ھەڵە و تاوانەکەی، جا بۆیە بە کەس نابێت بوترێت ئــیــمــانــــی کامڵە، چونکە ئــیــمــان کۆتاییەکی نییە، وە هەموو گوێڕایەڵیەکان لە ئیمانن، جا ناتوانیت شایەتی بدەیت بۆ کەسێک بڵێیت هەموو گوێڕایەڵیەکان ئەنجام دەدات، جگە لەوانەی لە ئەثەرەکەی سەرەودا باس کراوە .

🔻ھەروەھا کۆمەڵێك وتیان کردەوە شەرتی کەماڵە لە ئــیــمــان دا، ئەم وتەیە بە مانای ئەوە دێت کە بڵێت: ئەگەر کردەوەش نەکات ئــیــمــانــــی ھەیە بەڵام ئەگەر کردەوە بکات ئەوا ئــیــمــانــــی کامڵ دەبێت!!

ئەم وتانە و ھاوشێوەکانیان ھەمووی وتەی گروپە گومڕاکانن، ئینسانی موسڵمان بۆ ئەوەی لە سوننەت لا نەدات دەبێت خۆی لەو وتانە و ئەھلەکەشی بە دوور بگرێت و بە گومڕایان بزانێت .
🫡1
ئایا #ئــیــســلام و #ئــیــمــان ھــەمــان شتن ؟

ئایا ئــیــســلام و ئــیــمــان ھەمان شتن ؟ زۆر کەس لەمەدا کەوتونەتە ھەڵەوە، ڕاستیەکەشی ئەوەیە کە ئــیــســلام و ئــیــمــان دوو شتــی جیاوازن .

- ابــن بــطــة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت: پاشان لە دوای ئەمە بزانیت کە ئــیــســلام بە واتای ئــیــمــان نایەت؛

ئــیــســلام ناوێکە و واتاکەی بریتیە لە دیــن .
وە ئــیــمــان ناوێکەو واتاکەی بریتیە لە بە ڕاست دانان .

ھەروەکو الــلّٰــه عز وجل دەفەرمووێت: | وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا | (يوسف : ١٧) مەبەستی ئەوەیە: کە بە ڕاست دامان نانێیت .

وە ئایەت لە بارەی ڕاستی و دروستی ئەوەی کە وتمان زۆرە، ھەروەکو: | قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُواْ وَلَٰكِن قُولُوٓاْ أَسْلَمْنَا | (الحجرات : ١٤)

#واتــــــە: عه‌ره‌به‌ ده‌شته‌کیه‌کان وتیان ئیمانمان هێناوه‌، ئه‌ی محمد ﷺ بڵێ ئیمانتان نه‌هێناوه‌ به‌ڵکو بڵێن موسوڵمان بووین .

📚«بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری (249)»

ـــــــــــــــــــ
ئایەتی ١٧ لە سوڕەتی یوسف باس لەو کاتە دەکات کە براکانی پێغەمبەر یوســف علیھم السلام بە کراسە خوێناویەکەوە ھاتن بۆ لای باوکیان و وتیان: یوسف گــــورگ خواردویەتی ئەگەر ئێمە ڕاستگۆش بین ئەوا تۆ بڕوامان پێ ناکەیت، واتە قسەکانمان بە ڕاست نازانیت .

جا مەبەستی ابن بطة ئەوە بوو کە بە بەڵگەی ئەو ئایەتە و چەند ئایەتێکی تر واتای ئــیــمــان بریتیە لە: بە ڕاست دانان .

ھەڵبەتە ئەم واتایە بۆ ئــیــمــان تەنھا لە ڕووی زمانەوانیەوەیە، ئەگەر نا لە ڕووی شەرعەوە سەلەف ھەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی ئــیــمــان بریتیە لە نیەت و وتە و کردەوە لەگەڵ پێکانی سوننەت .

وە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە جیاوازی نێوان ئــیــمــان و ئــیــســلام ئەتوانن تەماشای ئەو فەرموودەیە بکەن کاتێک جبیرل علیە السلام دێت بۆ لای رسول الــلّٰــه ﷺ و پرسیاری ئــیــســلام و ئــیــمــان لە رسول الــلّٰــه  ﷺ دەکات .

- چونکە ھەر ابن بطة دەڵێت:

وە بەڕاست دانانی ئەمە بریتیە لە :
وتە بە زمان، وە بەڕاست دانانە لە ناخەوە، وە کردەوەیە بە ئەندامەکان .

📚«بڕوانە الإبانة الصغری : ئەثەری (241)»

ـــــــــــــــــ

جا واتای ئــیــمــان بزانە کە بە واتای ئــیــســلام نایەت، وە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه تعالــــیٰ زیاتر ڕوونی دەکەینەوە .
👍1
جیاکاری کردن لە #ئــیــمــان دا چییە ؟

جیاکاری کردن کە پێشی دەوترێت (الإستثناء) لە ئــیــمــان دا ئەوەیە بڵێیت: من ئیماندارم إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .

واتە نابێت بە بێ وتنی (إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه) بە ڕەهایی بڵێیت من ئــیــمــاندارم .

- ابــن بــطــة (٣٨٧ ھـ) دەڵێت: پاشان جیاکاری کردن لە ئــیــمــان دا؛ ئەویش بەوە دەبێت کە پیاو بڵێت: إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .

عبدالــلّٰــه ـی کوڕی مسعود رضي الــلّٰــه عنە ھەر ئەمەی دەوت .
وە زانایانی دوای خۆی ئاوھا وەریانگرتووە، وەکــــو: علقمة، و الأسود، و ابي وائل، و مسروق، و منصور، و مغیرة، و ابراھیم النخعي، و الاعمش، و حماد بن زید، و یزید بن زریغ، بشر بن المفضل، و معاذ بن معاذ، و سفیان بن حبیب، و سفیان الثوري، و ابن المبارك، و الفضیل بن العیاض وە کۆمەڵێكی تر لە غەیری ئەمان کە بە باس کردنیان کتێبەکە درێژ دەبێتەوە .

📚«بڕوانە کتێبی الإبانة الصغری : ئەثەری (244) و (245) »


ئەم کەسانەی کە ابــن بــطــة ناوی ھێنان ھەموویان تابعی یان تابعی تابعی بوون جگە لە عبدالــلّٰــه ـی کوڕی مەسعود کە ھاوەڵی پێغەمبەرە ﷺ، جا لێرەوە دەردەکەوێت کە زانایانی سەلەف بە بێ إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه واتە بە بێ جیاکاری نەیانوتووە ئیماندارین .
بۆچــــی ؟ ئایا ھۆکارەکەی ئەوەیە کە گومانیان لە ئــیــمــانــی خۆیان ھەبووە ؟
مەگەر ھەبوونی گومان لە ئــیــمــان دا کوفــــر نییە ؟

بەڵــــێ ھەبوونی گومان لە ئــیــمــان دا کوفــرە، بەڵام ئەم جیاکاریە لەبەر گومان نییە، بەڵکو ھۆکار ئەوەیە کە الــلّٰــه تعالــــیٰ بە ڕەھایی باسی کردووە کە ئیمانداران دەچنە بەھەشتەوە ھەروەھا کەسیش نازانێت ئاخۆ الــلّٰــه عز وجل ئیمانەکەی لێ قبوڵ دەکات یاخود نا ؟ جا بۆیە کە تۆ بە بێ جیاکاری دەڵێیت ئــیــمــانــدارم ئەوا وەکو جورئەتێك و چاو قاییمیەك وایە بەرامبەر بە الــلّٰــه، ئەگەر بە ڕەهایی بڵێیت ئــیــمــانــدارم واتــــە ئەهلی بەهەشتم و ئیمانەکەم لێ قبووڵ کراوە .

ئاخر تۆ چۆن دەزانی الــلّٰــه ئیمانەکەت لێ قبوڵ دەکات تاکو بەوپەڕی جورئەتەوە بڵێی ئــیــمــانــدارم ؟! جا بۆیە دروست نیە و بیدعەیە کە بە بێ جیاکاری بڵێیت ئــیــمــانــدارم، وە ناشبێت گومانت لە ئــیــمــانــی خۆت ھەبێت .

- ھەروەکو ابــن بــطــة دەڵێت: وە ئەم جیاکاریە لەسەر یەقین و دڵنیایی دەکرێت، ھەروەکو الــلّٰــه عز وجل فەرموویەتی: | لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ | [الفتح : ٢٧]
#واتــــــە: إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه بە سەلامەتی دەچنە مزگەوتی حەڕامەوە واتــە کەعبە .

📚«بڕوانە الابانة الصغری : (245)»


ئەم ئایەتەی سەرەوە کاتێك دابەزی کە الــلّٰــه عز وجل مژدەی فــەتــحــی مەککەی دا بە ئــیــمــانــداران، جا لێرە دا ببینە کە الــلّٰــه تعالــــیٰ دەشزانێت ئــیــمــانــداران دەچنە کەعبەوە بەڵام جیاکاری دەکات، کەواتە دەردەکەوێت کە ئەم جیاکاریە و وتنی (إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه) لەبەر هەبوونی گومــان نیە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بڕوانە ئەم فەرموودانە تاکو بابەتەکە ڕوونتر ببێتەوە لە لات:

- پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: (سوێند بە الــلّٰــه من تکام وایە کە لە ھەمووتان زیاتر لە الــلّٰــه بترسم و زاناترینیشتان بم بەوەی کە لێی دەترسم) .

📚«رواە مسلم (2562) .»


- ھەروەھا پێغەمبەر ﷺ کە بە لای گۆڕستانی بەقیع دا تێپەڕیوە فەرموویەتــی: (ئێمەش إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه بە ئێوە دەگەینەوە) .

📚«رواە مسلم (2215) »

ـ
: بڕوانە پێغەمبەر ﷺ چۆن دڵنیاش بووە و جیاکاریشی کردووە، ئاخۆ کەس ھەیە لە خۆی تەقوادارتر بێت ؟ بێگومان نەخێر بەڵام جیاکاریشی کردووە، ھەروەھا کەس ھەیە نەزانێت کە وەفات دەکات ؟ بێگومان ھەموو کەس دەزانێت بەڵام جیاکاریشی کردووە .

جا ئەم جیاکاری کردنە لە ئــیــمــان دا واجبە، وە پرسیار کردن دەربارەی ئــیــمــانــــی یەکتر بیدعەیە، ھەرکات پرسیارت لێکرا سەبارەت بەوەی کە (ئایا ئیمانداریت ؟) دەتوانیت وەڵام نەدەیتەوە، ئەگەر وەڵامیشت دایەوە بڵێ: ئــیــمــانــدارم إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .

یان باوەڕم بە الــلّٰــه عز وجل و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و قەزا و قەدەر و ڕۆژی دوایی ھەیە .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 « جهم بن صفوان » شێخی جەهمی و ئەشعەرییەکان
- لەڕێگەی تەحریف و تەئویلی کوفریەوە کە بناغەی لەسەر بەناوعیلمی کەلامە دامەزراندبوو سیفاتەکانی الله تعالی ـی پەکخست، وە وتی قورئان مخلوق ـە، ئەمەشی لە مامۆستاکەی جعد بن درهم ــەوە وەرگرت.

- جعد بن درهم لەلایەن دەسەڵاتدار خالد بن عبدالله القسري ـەوە لە جەژنی قوربان لەجیاتی مانگا سەری بڕی لە ساڵی (١٠٥ هـ)

- وە جهم بن صفوان لەسەر دەستی دەسەڵاتدار سلم بن أحوز المازني ـەوە کوژرا ساڵی (١٢٨ هـ)

- ابن ابي حاتم ڕیوایەتی کردووە : سلم وتی : ئەی جەهم، ناتکوژم لەبەر ئەوەی شەڕت لەگەڵ مندا کردووە، تۆ لەوە سووک و ڕسواتریت، بەڵام لەتۆوە قسەیەکم گوێ لێبوو پەیمانم دا بە الله هەر دەستم پێت گەیشت بتکوژم.

📚الفتح : (٣٤٦/١٣)

- ئیمامەکانی ئەهلی سوننە و جەماعە لە کتێبەکانیاندا باب ـی تایبەتیان داناوە بە تەکفیری جەهم و جەهمیەکان.

- لە الإبانة الصغری ـی إبن بطة و خلق أفعال العباد ـی البخاري و السنة ـی عبدالله بن أحمد ـدا هاتووە کە جهم بن صفوان چل ڕۆژ لەبەر شک و گومانی لە ئیسلام وازی لە نوێژکردن هێناوە.

- یزید بن هارون (١١٨ - ٢٠٦ هـ) ئەڵێت : لەعنەتی الله لە جەهم، وە هەر کەسێک قسەی ئەو بکات، کافرێکی سەرسەخت بوو.

📚السنة لـ عبدالله بن أحمد

: پاشان بشر المریسي حەنەفی و ابن کلاب و چەندین زەندیقی عەقیدەیان لە هاوەڵەکانی جەهم وەرگرت، پاشان أبو حسن الأشعري لە کوفری موعتەزیلەکان تۆبەی کرد و چووە لەسەر کوفری جەهمی و کوللابیەکان و فریقەی ئەشعەریەکانی دامەزراند کە تێکەڵەیەکە لە کوفری جەهمی و موعتەزیلی و کوللابی و تەواوی فیرقە کەلامیەکان.

لە ئێستادا هەموو ئەشعەریە جەهمیە زەندیقەکان لەلایەن هەندێ بەناو ئەهلی سوننەوە کراون بە ئیمامی ئەهلی سوننە، بەڵام بێئاگا لەوەی ئەگەر ئیمامە ئەشعەریە جەهمیەکانیان لە سەردەمی سەلەفدا بوونایە وەکو جعد و جهم سەریان ئەپەڕێنرا لەبەر کوفرەکانیان.

- ابن تیمیة (٧٢٨ هـ) ئەڵێت : ئەبو بەکر باقللانی وتەی جەهمی سەرخست لە بابەتی ئیماندا بەوەی لاسایی ئەبو حەسەنی ئەشعەری کردەوە تیایدا . . .
📚مجموع الفتاوی (٧ / ١١٩)

#جهم_بن_صفوان (١)

@imamakany_kufr
بسم اللە الرحمن الرحیم
هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەم کتێبە

زۆر کەم داواـی یارمەتیم کردوە لەبەر بارودۆخی موسڵمانان نەمویستوە ببمە بارگرانی ، بەڵام یارمەتی و هاندان و هاوکاری هەر هەبووە.

ئەم کتێبە یەکێکە لەکتێبە پێویستەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بۆ موسڵمان لەبەر گرنگی و پێویستی دامانناوە بیبەینە دەرەوە چاپێکی باشی بۆ بکەین ڕێژەیەکی زۆری لێ چاپ بکەین تا ٢٠٠٠ دانە .
ئامانجیشمان ئەوەیە داشکانی بۆبکرێ و نیوەی نرخی بێتە خوار تا زۆرترین خەڵك لێی سوودمەند بێ و بتوانێ بیکڕێ .

ئەو پارەیەیی داوای دەکەن لەتوانای ئێمە نیە ئیللا ئەگەر پاڵپشتی موسڵمانان هەبێ .

ئینجا لێرەوە داواتان لێدەکەین هەرکەس توانای هەیە بەپێی توانای خۆی بەشدار بێ ، هەزار دیناریش بوو ئەتوانی بەشدار بی و بۆت ببێتە توێشووی قیامەتت.

بەشداربن بەپێی تواناتان و بڵاویشی بکەنەوە بەپێی تواناتان .

دەتوانن پارەکان بۆ ئەو ژمارەی ئێف ئای بیە بنێرن
07830359594
دەشتوانن بۆخۆمی بنێرن لەنامە
2🔥1
أبي هاشم سعد السنجاري (شنگاڵی) دەڵێت:

لە ابن عباس ـەوە ووتــــی: دەف حــەڕامە، تەنبور حــەڕامە، تەپڵ حــەڕامە، زوڕنا حــەڕامە .

📚[سنن سعيد بن منصور ٥٢/٧]
1
✹پرسیارڪرا لە الإمــام أحمد بن حنبل:

ئەگەر پیاو ڪردەوەیەڪۍ خێر بڪات لە نــوێــــژ یان بەخشینۍ مــــاڵ یان غەیرۍ ئەوان لە ڪردەوەۍ چاڪــە نیوەۍ بۆ باوڪــۍ یان دایڪــۍ دەبێت ؟

إمــــام فــەرمــووۍ: ئومێدم وایە وابێت، یان فــەرمــووۍ: مردوو هەموو شتێڪۍ پێ دەگات لە خێرڪردن و غەیرۍ ئەوەش لە ڪردەوەۍ چاڪە.

📚«الفروع لابن مفلح | ٢_٣٠»


بەو مەرجە پێیان ئەگات دایڪ و باوڪەڪە موسڵمان و ئەهلۍ تــەوحــیــد بن.
1