گەمەی ئەلیکترۆنیی بەناوبانگی «فۆرتنایت» کەسایەتییەکی ترانسجێندەر زیاد دەکاتە ناو گەمەکە! ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی فۆرتنایت کە کەسایەتییەکی ترانسجێندەر زیاد بکرێتە ناو گەمەکە!*
*کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتێکیان هەیە کە پێی دەوترێت جێندەر دیسفۆریا، کە بە نایەکسانی جێندەر و ڕەگەز ناسراوە. بۆ نموونە دەکرێت کەسێک بە ڕەگەزی مێ لەدایک بووبێت بەڵام وەک پیاوێک خۆی ببینێت و پێناسەی خۆی بکات، لەو حاڵەتەدا پێویستە رەگەزی کەسەکە لە ڕێگەی نەشتەرگەری و وەرگرتنی هۆرمۆنی پیاوانە ڕاست بکرێتەوە. ئێران یەکێکە لە دەوڵەتە ئیسلامییەکانی کە ئەمەی بۆ هاوڵاتییەکانی یاسایی کردووە.

بەپێی پرۆژەی ترێڤەر کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازییە، تەنها یەک کەسی کامڵ کە تاکێکی هاوڕەگەزخواز قەبوڵدەکات و بە ئاسایی سەیری دەکات دەتوانێت ئەگەری خۆکوشتنی ئەو کەسە بە ڕێژەی 40٪ کەمبکاتەوە.
زیاتر فێربە:
https://yeksani.org/ck/what-should-gays-do/

دادگەیەکی ڕووسی سکاڵای یاسایی دژی کۆمپانیای تیکتۆک جووڵاندووە، چوونکە تیکتۆک ئەو ناوەڕۆکانەی نەسڕیوەتەوە کە پەیوەستن بە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەوە.
ڕووسیا یاسایەکی هەیە کە پشتیوانیکردن لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە قەدەغە دەکات. هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش هەوڵیاندا کە یاسایەکی هاوشێوە لە هەرێم بەسەر دانیشتواندا بسەپێنن.
هەبوونی ئەم جۆرە یاسایانە ئازادیی تاکەکەسی دانیشتوان بەرتەسک دەکاتەوە و مەترسییە بۆ سەر ئازادیی خۆدەڕبڕین.

دەرهێنەرەکانی کارتۆنی سکووبی دوو بە فەرمی بڵاویان کردەوە کە یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناو زنجیرەکە، ڤێلما، ژنێکی هاوڕەگەزخوازە! 🤯
لەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، کۆمپانیای گووگڵ وێنەجووڵێنێکیان بۆ دەرەنجامی گەڕانی ڤێلما زیاد کرد، کە پێکهاتووە لە پەخشانە و چەندین ئاڵای سەربەرزی، بۆ ئاهەنگ گێڕان بۆ ئاشکراکردنی خواستە ڕەگەزییەکەی ڤێلما!
سکووبی دوو زنجیرە کارتۆنێکی ئەمریکییە، لە ساڵی ١٩٦٩ەوە تا ئێستا بە چەندین جۆرێک بەرھەمھێنراوە. لە ساڵی ٢٠١٣، دیجیتاڵ میدیای تیڤی گاید زنجیرەی سکووبی دووی بە پێنجەم مەزنترین زنجیرە کارتۆنی تەلەڤیزیۆن دانا.

لەکاتێکدا تورکیا پێشووتر ڕێگەی بە ڕێپێوانی مانگی سەربەرزی دەدا، ساڵانی ڕابردوو باسێکی تر بووە.
ئەمساڵ حکوومەتەکەی ئەردۆغان نەیهێشت ڕێپێوانەکە ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕێگەی بۆ خۆپیشاندانی دژە-کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە خۆش کرد، کە بە بیانووی پاراستنی خێزان، بانەرێک کە سیاسییە کۆنپەرستەکانی هەرێمی کوردستانیش هەڵیان گرتبوو لەکاتی دژایەتیکردنی مافە ڕەواکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە، ڕژابوونە سەر شەقامەکان.
لە کۆتا ڕێپێوانی سەربەرزی لە حوزەیراندا، نزیکەی ٤٠٠ کەس لە تورکیا دەستگیر کران، و ڕۆژنامەنووسانیش لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر. ئەمە دوابەدوای بەرتەسکبوونەوەی ئازادی تاکەکەسی و خراپبوونی دۆخی مافی مرۆڤ لەژێر حکوومەتەکەی ئەردۆغاندا.
یەکێک لە خانمەهونەرمەندەکانی تورکیا بە ناوی ئەلینا تیلکی لە تویتەر وتی: خۆبیشاندان دژی جیهانە بزوێنەر و سۆزدارییەکەمان دژی سروشتە! تێڕوانینی خۆبیشاندەران تۆقێنەرە! شایەنی باسە دوای ئەم بڵاوکراوەیە، کۆنسێرتەکەی لەلایەن پارێزگای عوسمانچیک هەڵوەشێنرایەوە، چوونکە داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشێلکردنی ئادابی عامە!

هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و بەڕێوەچوونی سەدان خۆپیشاندان لە ناوەوەی ئێران و تەواوی جیهان،
ئێران لە ڕێگەی دادگای شۆرشی ئورمیە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ هەردوو ژن بە ناوەکانی زەهر سدیقی و ئیلهام چوبدار سەپاند و بە نیازە فەرمانەکە جێبەجێبکات. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێران دەبێت ئەو فەرمانە هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر ٢٢ (١٠ بە کاتی هەولێر، ٨ بە کاتی ئەورووپا) لە تویتەر سپەیس یادی دۆسکی ئازادمان لەگەڵ بکەنەوە و گوێبیستی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ بن کە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بەستەری سپەیس: https://twitter.com/i/spaces/1vAxRALrzyVJl?s=20
#JusticeforDoskiAzad #دادپەروەری_بۆ_دۆسکی_ئازاد #ژن_ژیان_ئازادی

کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە بە بەردەوامی جیهان باشتر دەکەن، دارینیش نموونەیەکە لە هەزاران:
https://youtu.be/sGx1yokU7f4
https://youtu.be/sGx1yokU7f4
YouTube
دارین زانیار: لە کوردستانی عێراقەوە بۆ ئەستێرەی پۆپی سویدی