ماڵێک لەخۡزمۘەت ئیلٱهۂَی
461 subscribers
4.61K photos
4.57K videos
538 files
638 links
خودامان بەسە پشتیوانمان بێت لەکارەکانمان
تویشویک بۆ قیامەت کۆبکەوە

کەناڵەکانم👇👇

https://t.me/addlist/OIKACbyKE-41YjJi
Download Telegram
لە ڕاستیدا مرۆڤ دەتوانێت زۆر بارودۆخ بەتەنها تێێبپەڕێنێت

بەڵام بۆ هەمیشە ئەوەی بیر دەمێنێت کە کێ لەو کاتەدا لەگەڵیدا بووە
دڵدانەوە و یارمەتیدان لە کاتی ئازار و ناخۆشیەکاندا
ھەرگیز لەبیر ناکرێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەوی هەینییە، سەڵاوات لەبیر مەکەن

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
لە فەرموودەیەکی قودسیدا هاتوە کە پێغەمبەر ﷺ دەیگێڕێتەوە...

شەیتان بە خودای میهرەبانی وت:-
«وَعِزَّتِكَ يَا رَبِّ، لاَ أَبْرَحُ أُغْوِي عِبَادَكَ مَا دَامَتْ أَرْوَاحُهُمْ فِي أَجْسَادِهِمْ»
سوێند بە و گەورەییت ئەی پەروەردگار! بەردەوام دەبم لە گومڕاکردن و خەڵەتاندنی بەندەکانت تاوەکو ڕۆحیان لە جەستەیاندا بێت!

خودای میهرەبان لە وەڵامدا پێی وت:-
«وَعِزَّتِي وَجَلاَلِي، لاَ أَزَالُ أَغْفِرُ لَهُمْ مَا اسْتَغْفَرُونِي»
سوێند بە گەورەیی و شکۆمەندیی خۆم، منیش بەردەوام لە گوناهەکانیان خۆش دەبم تا ئەو کاتەی داوای لێخۆشبوونم لێبکەن!
خـودای میهرەبانی مـن
ئەو دەستە بەتاڵانە بەرەو ڕووی تـۆ بەرز دەبنەوە
ئەی خـودای خەزێنەداری بەخششەکان
گەر بە شایستەم بزانی دەمەوێ بپاڕێمەوە، بپاڕێمەوە
کە هیچ کام لە بەندەکانت  گیرۆدەی دەرد و ڕەنج نەبن
کە تەمەنیان بە نەخۆشی تێنەپەڕێت، دەپاڕێمەوە کە هەموو دەردمەندەکان شیفا بدەیت، سەلامەتیان بکە هەموو ئەوانەی کە جگە لە تـۆ پەنایەکیان نییە، وە بەڕاستی کە هیچ کام لە ئێمە جگە لە تـۆ کەسمان نییە ، پڕی بکە دەستی هەموو ئەوانەی کە دەستیان بەرەو ڕووی دەرگای بێ نیازی تـۆ بەرزکردۆتەوە، وە ئارامی ببەخشە بە هەموو چاوەڕوانان و بێ قەراران..

ئامین خــودایــە
مەهێڵە ڕۆژێڪ بەبێ ووتنی ئەم زیڪرانە بەسەرت تێ بپەڕێت🫀📿

◈‏- لَا‌ إ‌ِلَهَ‌ ‌إِلَّا‌ ‌اَللَّهُ‌
◈‏- اللّٰهُ‌ أَكْبَر‌ُ
◈‏- ‌‌الْحَمْدُ ‌لِلّٰه‌‌
◈‏ـ ‌‌سُبْحَانَ‌‌ ‌اللّٰه
◈‏- سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ
◈‏- سُبْحَانَ اللَّهِ‌‎ العَظِيم
◈‏- أستَغْفِرُ اللَّه وَأتُوبُ إلَيهِ
◈‏- ‌لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌
◈ـ لَّاۤ إِلَـٰهَ إِلَّاۤ أَنتَ سُبۡحَـٰنَكَ إِنِّی كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِین َ
خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەو ڕووناڪییەی لە چاوی ڪەسێڪدا ڪوژاندتەوە و ڪردت بە بێدەنگترین ڪەس.

لەسەر ئەو هیوا جوانانەی لە ناو ڕۆحی ڪەسێڪدا خنڪاندت ، پێش ئەوەی شایەنی گەشەڪردن بن.

لەسەر ئەو دیوارە بەرزەی لە دەوری دڵێڪ بونیادت نا ، ڪە چیتر ڕێگە نەدات ڪەس لێی نزیڪ ببێتەوە.

لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵەی لە ناخیدا چەسپاندت: ڪە باشبوون لەم دنیایەدا  باجەڪەی شکانی دەروونە.

تۆ ڕەنگە لە بیرت چووبێتەوە ، بەڵام شوێن پێی بەدبەختییەڪەت ڕێڕەوی تەواوی ژیانی ئەوی گۆڕی
خـودا...
هیچ ڪارێڪ دوا ناخا مـەگەر لـەبەر خێرێڪ نەبێت..
لـەهیچ شتێڪیش بێ بەشت ناڪات، بـۆ ئەوە نـەبێ ڪە تووشی شـەڕ نەبیت..
تـەنانەت ئـەو قەدەرانەی لـەشێوەی بـەڵادا دەیبینی، لـەناویاندا خێرێڪ خـۆی حەشارداوە...
دڵتەنگ مـەبە خـودا خێری بـۆ تـۆ دەوێ و، لـەخێر زیاترت تـووش ناڪا..♥️