بیرمە سێ ساڵ لەمەو پێش ڕۆژێکی وەك ئەمڕۆ بوو, تەقریبەن زۆربەی ڕۆژەکان وەك ئێستا ھەورو نمە بارانی لەگەڵبوو, ئەوە سەرەتای ساڵی دووەمی پۆلی 12و سەرەتای گۆڕانی ژیانم بوو بۆ ھەمیشە...
ھەموو ڕۆژ ھەڵەستام زۆر پڕ لە ووزەو ھیوا بووم سەرەڕای ئەو ھەموو شتانەی لێی دڵنیا نەبووم, سەرەڕای ئەوەی ئەمزانی ڕێگاکەم چەن درێژەو خەونەکانم چەند گەورە.
بڕیاری زۆر تازەو گەورەم یابوو کە قەت پێم وانەبوو ئەیدەم, بەس لەپێناو ئەوەی بۆخۆمی بسەلمێنم کە ئەتوانم, کە منیش توانام ھەیە, زیرەکیم ھەیەو ئازایەتیم ھەیە شتێك بەدەست بھێنم کە دڵم زۆر داوای ئەکردو ڕۆحم تینووی بوو.
وا ئەمڕۆش ڕێك لە ھەمان بەروار لەو زانکۆیەم ڕۆژانێك بە ئاواتییەوە کاتژمێر 5ی بەیانییانی زستانێکی سارد بۆی ھەڵەستام,ئێستاش لەوێوە ئەم نامەیەتان بۆ ئەنووسم.
قورس بوو, بەڵام مەحاڵ نەبوو.
چیرۆکی خۆتان لەدەست خۆتانە, بەجوانی بینووسنەوە:)

❤159😭29❤🔥27💊8💯5🏆4👏3🫡3
السلام علیکم.
لەسەر خاو خوێندن چەن شتێک باس ئەکەم چونکە زۆربەی کێشەی ئەوەی ھەیە کات بەشی ناکات.
پێویستە چەن شتێک تێبگەیت…
ئەم بابەتە کە ئەیخوێنیت تاکە بابەت نییە لە جەدوەلەکەتا بۆ ئەمڕۆ، ئەوانەی لە ماڵەوەن بەھەرحاڵ کاتیان زیاترەو ئەوپەڕی ٤ دەرس ئەخوێنن بەس تۆ وەک قوتابیەک لە مەکتەب ڕۆژانە ٦ دەرس ئەخوێنیتو ئەبێت کاتەکانت زۆر بە وریاییەوە دابەش بکەیت.
یانی بڕوابکە من نازانم چۆن کات بۆ تەلەبەیەک دانێم کە لە لایەکەوە مەکتەبی ھەیەو لەولاوە خصوسی ھەیەو سێری یوتوبیش ئەکات!
جەدوەلو کات دانان لەسەر خۆتە، تۆ باشتر لە خۆت تێ ئەگەیت، من بەس ئەتوانم شێوازی پلان دانانەکەت پێ بڵێم.
ئەبێت کۆمەڵێ شت واز لێ بێنیت تا بە شتی گرنگتر ڕابگەیت، ئەگەر خصوسیەکەت یان ئەوەی ٦ دەرس لە یوتوب سەعی ئەکەیتو مەکتەبیشت ھەیە زۆر موشکیلەی ناوەتەوە بۆت وازی لێبێنە خۆ ناکرێ تا کۆتایی بڵێی قەیناو لەولاوە دنیایەک زەرەرت لێبات.
ھەمیشە وتومە پێویستیەکانت لە پێشترن لە حەزەکانت.
تۆ (حەزەکەی) سێری یوتوب بکەیت بۆ ھەموو دەرسەکان بەس (پێویستە) سەرەتا کات ڕێکخەیت بزانیت ئەمڕۆ چەن سەعاتت ھەیە بۆ سەعی، ئایا بەشی ئەوە ئەکات پرسیار لەسەر بابەتەکانی ئەمڕۆ حەلکەیت کە مامۆستا شەرحی کردووە؟
ئەی بەشی ئەوە ئەکات سێری ئەو بابەتانە کەیت کە بەیانی ئەیخوێنن؟
کە کاتت دانا ئیتر شتەکان زۆر ڕوونە لە بەرچاوت، ئەگەر شتە پێویستیەکان بکەیتو لە دەرسەکان دوانەکەویت ئیتر زۆر کێشەو بۆ درووست نابێت چونکە ئەو کاتە ئیتر ھەموو ھەوڵی خۆتت یاوە کە کات بە شتی لاوەکی بەفیڕۆ نەیەیت.
ئیتر دواتر ئەگەر لە بابەتێک باش تێنەگەشتوویت ھێشتا حەزەکەی سێری یوتوب بکەیت، وەرە وەرەقەیەک دانێو کات بەشی ھەر ئەرکێکی نەکرد لەسەر وەرەقەکە بینووسە.
مەسەلەن بنووسە لە نموونەی ٢ی وانەی یەکەمی بەشی یەکی بیرکاری تێناگەمو لە یوتوب سێر ئەکەم، دواتر لە کۆتایی ھەفتەکان یان ھەر کاتێک مەجال ھەبوو بڕۆ سێریکە.
بۆ ھەر شتێکی تریش ئەمە تەتبیق ئەبێت بۆ نموونە پرسیاری ڕێبەریو ڕەشو سپی لە ڕۆژانە فریا ناکەویت یان ھەر سەرچاوەیەکی تر بەم شێوازە ڕۆژانە کات بدە بە سەرچاوە یان ئەرکە زۆرتر گرنگەکان ئینجا ئەوەی ئەمێنێت داینێ بۆ کاتێکی تر.
وە ھاوسەنگیەک دانێن کە زۆر ورد نەبنەوەو زۆریش خەم سارد نەبن لە بابەتەکان،
یانی کتێبەکە بە جوانی بخوێنەوەو تێبگە بە سادەیی ئینجا بڕۆ پرسیار حەلکە بزانە لە چی حاڵی بوویتو لە چی تێنەگەشتوویت بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بەوانە بەیت کە تێناگەیت ئەگینا تا بەیانی سێری ٢ دێڕ بکەیتو بڵێی ئاوا ورد ئەبمەوە سوودی نییە.
بە نسبەت پلان دانانیشەوە قەت لە کەس داوا مەکەن پلانتان بۆ دابنێت وە پلان دانان شتێکی ئەوەنە قووڵو قورس نییە،
من دەفتەرێکی بچووکم ھەبوو کە جەدوەلەکەمی تیابوو دوای ئەوەش ئەڕۆشتم پلانم دا ئەنا کە بۆ دەرسەکانی ئەمڕۆ چیبکەم.
زیاتر ئەمەم لە کۆتایی ھەفتەکان ئەکرد یان عوتڵەکان چونکە بۆ ڕۆژانە ڕاھاتبووم وەکو ڕۆتینێکی دووبارە وابوو ئەمزانی چی ئەکەمو چی ناکەم.
لە پەڕەیەکی تازە ئاوا پلانەکەم دا ئەنا
بۆ نموونە بەیانیەکەی سەعی ٢ دەرس ئەکەم:
زیندەزانی: بابەتەکە ئەخوێنم، بانکەکەی مامۆستا حسێن حەل ئەکەم، فڵان پرسیارم بۆ درووست بووە لە مامۆستایەکی ئەکەم.
کیمیا: نازانم لە خۆمەوە لە فڵان بابەت مورتاح نیم ھەستەکەم تێنەگەشتوومو ھەنێ پرسیارم لێ ھەڵە کردووە بۆیە ئەڕۆم پرسیاری زیاتر حەل ئەکەم یان لە یوتوب سێری مامۆستایەک ئەکەم.
کە ئاوا پلانم دا ئەنا ھەرچی موشکیلەم ھەبوو یان گێژاوی مێشکم ھیچی نە ئەما بۆیە ئاوا کە کێشەیەکتان ھەیە بینووسنو بەدوای حەلەکەی بگەڕێن خۆتان، جا بزانن مێشکتان چۆن مورتاح ئەبێت لەو ھەموو قەلەقیە.

❤102💯8❤🔥4🥰4🙏3🫡2💊2
شەوتان باش ھاوڕێیان.
داتایەکم پێگەیشتووە لەلایەن دکتۆر شاکارەوە دەربارەی کێشە باوەکانی تەلەبە دوو ساڵەکان, وە ان شاء ﷲ من لەڕێگەی کۆمەڵە چاتێکەوە لەسەر ھەریەك لەو کێشانە قسە ئەکەم لە ماوەی ڕۆژەکانی داھاتووا...
ھەر شاد بن.

❤163😭26🥰13💯9😍4💊3⚡1
ببورن دەنگی باکگراوندو شتیش زۆر باش نییە بەس ئیتر ئاوا ڕێکەوت, گرنگ پەیامەکە گەیشتبێت.
❤71❤🔥12👏6🤩5👍3🥰3🍓1
With Rezhna
السلام علیکم ھەموو شتێک باس ئەکەم کە پێویستان ئەبێت بیزانن بۆ ئەوەی لە بەیانییەوە دەست بکەن بە سەعیکردنو دانانی پلانێکی باش تا کۆتایی وەرزی یەکەم. •کەی دەست پێ بکەمەوە؟ پێویستە وەک قوتابییەکی ئاسایی کە سبەی ٢٠ی مانگ دەست بە دەوام ئەکات ئەوانەی لە ماڵەوە سەعی…
درێژەی باسی جەدوەل دانان.
❤69🥰9💊4👏3❤🔥2💯2⚡1
ڕاست ناکەن ئەوانەی پێیان ووتی مەخوێنە خوێندن بۆچی باشە، کوا سێرێکی ژیانیان بکە
بزانە ئەو حاڵەت ئەوێت کە ئەوان هەیانە…
ژیان تاقیکردنەوەیەکەو تەواو ئەبێت، ڕاکە ڕاك ئەکەیت هەتا ئەمریت، ئیسراحەتو کاتی خۆشی تێ ئەکەوێت بەڵام کەم، ئەمە ڕەشبینی نییەو واقعە، کە بەرە بەرە تەمەنت ئەڕوات خۆت ئەزموونی ئەم فەرموودەیە ئەکەیت “ژیانی دونیا زیندانی باوەڕدارە”
تو ئەو خوایە ژیان لەخۆت سەختتر مەکە بە تەمەڵیو کار دواخستنو خۆ هەڵخەڵەتاندن بە خورافیاتو فشقیاتەوە، بڕوابکە زوو بێت یان درەنگ باجەکەی ئەدەیت.

❤158💯18❤🔥13👏11💊10💔8🥰7🏆3