سبەی شەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە
ڕۆژی شەممە، 5ی تەممووزی 2025، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
ڕۆژی یەکشەممە، 6ی تەممووزی 2025، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
#toperbil

❤1👍1🤣1
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، کونسڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەسەر شێوازیی کللتوری وڵاتەکەیان، لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە سەر ڕووبەری ( 11 هەزار مەتر ) چوارگۆشە، دەستیانکردن بە دروستکردنی پارکێک، لە ئێستادا کارەکانی دروستکردنی پارکەکە بە کۆتاهاتووە و چاوەڕوان دەکرێت لەو نزیکانە بەڕووی هاوڵاتییان بکرێتەوە.
جگە لە دروسکردنی ئەو پارکە، لەماوەی ڕابردووشدا کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ( 90 ) ستونى ئینارهى ڕووووناکی شەقام كه بهتیشكى خۆر كاردهكات له باشترین و پێشكهوتوترین جۆرەکانی، له شهقامی هەڵبجەی شەهید دانا و ئێستاش بەڵێنیان داوە ( 8 ) پارکی دیکەی " چینی " لە هەولێر دروست بکەن.
جێگەی باسە، "پارکی چینی" کە دەکەوێتە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر، لەسەر ڕووبەری ( 11 هەزار مەتر ) چوارگۆشە، واتە ( 4 دۆنم و نیو ) زەوی کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆیان دابینکراوە دروستکراوە، ( 900 مەتر دووجای ) کراوەتە سەوزایی و ( 125 ) مەتریشی بۆ پیادەڕۆ و وەرزش تەرخانکراوە، پارکەکە سێ دەرگەی سەرەکی هەیە و " 3500 " داری جۆراوجۆریشی لێ چاندراوە.

❤2👍1
چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی دۆڵى سماقولی
بە درێژى نزیکەى 24 کیلۆمەتر، دەستکرا بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی دۆڵى سماقولی، لە مەفرەقی زیارەت تا دەگاتە بەنداوی سماقولی.
کارەکان کە لەلایەن تیمەکانى چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت بریتیە لە، هەڵکەندن و توندوتۆڵکردنەوەى ژێرەوەى ئەو شوێنانەى کە تێکچوون، هەروەها چاککردنەوەى چاڵ و شکست و قیڕتاوکردنەوەى هەموو ئەو جێگایانەى شەقامەکە، کە پێویستن.

❤1👍1
بەهۆی بارانی بەخوڕ نیو ملیۆن هاووڵاتیی پاکستان ئاواره بوون.
پارێزگای پەنجاب کە نزیکەی 255 ملیۆن کەسی پاکستانی تێدا نیشتەجێیە، ئهمڕۆ شەممە بارانێکی بەخوڕ باریوە و بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی پاکستان نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە ناوچەکانی کەناری رووبارەکان ئاواره بوونه کە بەهۆی لافاوەوە 30 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

👍1
لە شارباژێڕ بەهۆی شۆرتی کارەبا هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان و رەزی هاووڵاتییان سووتاوە و لەلایەن تیمەکانمان بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی چوارتا و خەڵکی گوندەکان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە سنوری ناحیەی زەلان ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان و رەزو باخی هاووڵاتییان سووتا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکە گوندەکانی چۆرک – چاڵە جەخێنە – قازیاوەی گرتووەتوە و زیان بە رەزی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەو کردووە، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

👍3