پرد میدیا ـ prd media
8.48K subscribers
5.58K photos
1.86K videos
2.53K links
Download Telegram
بە وێنە

بەرز ڕاگرتنی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ
لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی......

فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media
🔻 بەرپرسێکی عێراق:
گەل و حکومەتی عێراق لە پاڵ ئێراندا دەوەستن و خوێنی کوژراوانمان تێکەڵ بووە

#پردمیدیا

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان، هەڵوێستی فەرمی و توندی عێراقی بەرامبەر بە گرژییە ناوچەییەکان و هەڕەشەکانی سەر ئێران خستەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، زێدان جەختیکردەوە که گەل و حکومەتی عێراق لە پاڵ گەل و حکومەتی ئێراندا دەوەستن و ڕووبەڕووی ئەو دوژمنکارییە تاوانکارییە دەبنەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانکەنە سەر ئێران.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند کە عێراق هەرگیز هاوکاری و پشتیووانییەکانی ئێران لە ساڵی 2003 و لە جەنگی دژ بە تیرۆردا لە یاد ناکات.

ناوبراو ئیدانەی جەنگی ئابووریی ئەمریکای دژ بە ئێران کرد. لە درێژەی وتەکانیدا، زێدان ئاماژەی بەوەدا کە خوێنی کوژراوانی ئێران و عێراق لە سەردەمی شەڕی دژ بە تیــــ،ـرۆردا تێکەڵ بووە و ئەمە فاکتەرێکی بەهێزی هاوخوێنی و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سبەی_شەوـکاتژمێر9
د.فەهمی حسێن کاکەمەد ـ پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، میوانی ( پرد میدیا ـــ Prd Media )دەبێت و باس لەزۆرێک لەنەخۆشیی و چارەسەرەکانی وەک جەڵتەی قاچ، دەرچەی سنگ، سڕبوونی دەست و قاچ، دەوالی، مەترسی ڤەیپ و هەندێک نەخۆشی و مەترسیەکانی نێو گەنجان و تەمەنە جیاوازەکان دەکات....
🔻 "بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی ڕێکارەکانی دەنگدان ئاسانتر دەکات"

پردمیدیا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دا کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەتەواوی پشت بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو ببەسترێت، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی وردبینی لە داتاکاندا.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ پرۆسەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ جەخت لەسەر یەکخستن و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ دەنگدەران دەکاتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەرکردووە کە لە داهاتوودا پرۆسەی ناسینەوە و دەنگدانی هاوڵاتییان لە ڕێگەی کارتی نیشتمانیی یەکگرتووەوە ئەنجام بدرێت و ببێتە بنەمای سەرەکی.

لێپرسراوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەکارهێنانی ئەم کارتە نەک تەنها ڕێکارەکانی دەنگدان بۆ هاوڵاتییان لە ناوەندەکانی وەگرتنی دەنگدا خێرا و ئاسانتر دەکات، بەڵکو ڕۆڵێکی باڵاش دەبینێت لە بەرزکردنەوەی وردبینیی داتاکان، رێگریکردن لە هەر کێشەیەکی ئەلیکترۆنی یان دووبارەبوونەوەی دەنگدان، و مسۆگەرکردنی شەفافیەتی زیاتر بۆ سەرجەم لایەنە بەشدارەکان.
🔻 " هـەرکەس دەڵێت مــەولودنامە بیدعەیە لێی تێـــنەگەیشــــتووە."

مامۆستا عەلی باپیر ــ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان......
😁2🤮2
🔻 ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگر و بارهەڵگرەکان لە دەریای ڕەش فراوانتر دەکات

پردمیدیا

بەرپرسانی باڵای مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە چەند هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بەندەرەکانی دەریای ڕەش، چەندین کەشتیی بارهەڵگر و نەوتهەڵگریان کردووەتە ئامانج، کە بە وتەی ئەوان پێداویستییان بۆ سوپای ئۆکرانیا دەگواستەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەندەری «پیودنی» سێ کەشتیی بارهەڵگر کراونەتە ئامانج، هاوکات نەوتهەڵگرێکیش لە هەمان بەندەر بۆردومان کراوە. لە لایەکی دیکەوە، هێرشێکی هاوشێوە کەشتییەکی تری بارهەڵگری لە بەندەری «ئۆدێسا» کردە ئامانج.

ئەم هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی بەندەرەکانی پیودنی و ئۆدێسا زیانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها لە پەرەسەندنێکی تردا، کۆگاکانی سووتەمەنی لە بەندەری «چۆرنۆمۆرسک»یش کراونەتە ئامانجی هێرشەکان.
🙈1
🔻زانیاریی پردمیدیا: پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دینار مەترسیی سەرنەگرتنی لەسەرە

پردمیدیا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پردمیدیا لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستیدەخات، پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراق و گۆڕینی دراوی نیشتمانی ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە و ئەگەر هەیە کۆتاییەکەی سەرکەوتوو نەبێت.

سەرەڕای ئەوەی پێشتر باس لەوە دەکرا کە حکومەتی عێراق دەیەوێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان ڕابسپێرێت بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی پڕۆژەکە و تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی (10) ڕەوانەی پەرلەمانی بکات.

بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆژەکە پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەیە بۆ چاپکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی پارە نوێیەکان، ئەمەش وایکردووە پرسی سەرکەوتنی پڕۆژەکە بخاتە ژێر پرسیارەوە.

لە ئێستادا ئەم بابەتە بووەتە یەکێک لە تەوەرە گەرم و گرنگەکان لە شەقامی عێراقیدا، لە کاتێکدا شارەزایانی دارایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر یاسای بودجەی عێراق نابێت و ڕەهەندی تری ئابووری هەن کە ڕەنگە ڕێگر بن لەبەردەم سەرگرتنیدا.
2👍1
🔻 عەباس عراقچی پەیامێک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

پردمیدیا

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەنامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توند لە سیاسەتە ئابورییەکانی ئەمریکا دەگرێت و ڕایگەیاند کە ئەو جۆرە ڕێکارانە بنەمای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تێکدەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە "تیرۆری ئابوریی ئەمریکا" دژی ئێران، حکومەتە سەربەخۆکان ناچار دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەستکاری پەیوەندییە بازرگانییە ڕەواکانیان بکەن.

جەختیکردەوە کە ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆن و گەمارۆیانە، بە ئەنقەست و بێ جیاوازی خەڵکی مەدەنی و ژیانی ڕۆژانەیان دەخەنە ئامانج.

لە کۆتاییدا داوای لە ئەمریکا کرد دەستبەجێ سەرجەم هەڕەشە و کردەوە شەڕانگێزییەکانی لە دژی وڵاتەکەی ڕابگرێت.

ئەم لێدوان و هەڵوێستانەی تاران لە کاتێکدایە کە گرژییە ئابوری و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستێکی بەرزدا دەمێننەوە؟
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 تەواوی بەرنامەکە لە یوتیوب دەتوانن بینەری بن......👇

https://youtu.be/Y8EH4NLLOqM?si=75QGYImPGJtNI40-
🔻عەبدولەتیف ئەحمەد پەیامێک ئاراستەی کاربەدەستانی هەرێم دەکات

پردمیدیا

لە وتارێکدا، د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕەخنەی لە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان گرت و داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە بە هانای خەڵکەوە بێن.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر دوو خاڵی سەرەکی کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە، داواشی کرد بە زووترین کات مووچەی مووچەخۆران بدرێت و کێشەی بژێوی خەڵک چارەسەر بکرێت.

هەروەها داوای کردوە نرخی سووتەمەنی و بەنزین هەرزان بکرێت تا باری ئابووریی هاوڵاتییان سووکتر ببێت.

د. عەبدولەتیف ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە کاربەدەستان کار بۆ ئاسانکردنی ژیانی خەڵک بکەن و ئەرکی سەرەکییان خزمەتکردنی هاوڵاتییانە لەم دۆخە سەختەدا.
2💩2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەحمەد شەرع بە کارتی
بانکی پارەی قاوە دەدات


پردمیدیا

دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سووریا و گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ ناو سیستمی دارایی جیهانی، دیمەنێکی نوێ لە دیمەشق تۆمار کرا؛ تێیدا ئەحمەد شەرع لە قاوەخانەیەکدا لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە خەرجییەکەی دایەوە.
ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڕەخنەگران ئاماژە بەوە دەکەن که بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی سیستمی دارایی جیهانی لە بەرامبەر ئەم گۆڕانکارییەدا پێش ڕابردووی کەسایەتییەکان کەوتوون.
4
🔻 وەزارەتی پەروەردەی سووریا:

زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەخوێندرێت