پرد میدیا ـ prd media
8.51K subscribers
5.55K photos
1.85K videos
2.53K links
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەداری کارەبای هێرشکرایە سەر گردبوونەوەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغدا

#پردمیدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٦ی ئابی ۲۰۲٦ ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر دواکەوتنی پرۆسەی دامەزراندنیان دەربڕی.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە زووترین کات دۆسیەی دامەزراندنیان یەکلایی بکەنەوە و مافە یاساییەکانیان مسۆگەر بکەن.

بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەکان بۆ بڵاوەپێکردن و کۆتایهێنان بەناڕەزایەتی ئەو خوێندکارانەی بەشە پزیشکیەکان، بەداری کارەبای هێرشیان کردە سەریان و ژمارەیەک خوێندار بریندار بوون
🤷‍♂1
🔻 سەرتاشەکانی سلێمانی:

داوا دەکەین لەکاتژمێر 8:00ی بەیانی تاکو 8:00ئێوارە دوکانەکانمان کراوە بێت
😁1
🔴 دەستگیرکردنی پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل

#پردمیدیا

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، دەستگیرکردنی ئەم پەرلەمانتارەی پێشوو لەسەر بڕیاری دادگا بووە و تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانەسەندنی دراوەتە پاڵ.
🔻 بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم گەیشتە 153,950 دینار

#پردمیدیا

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 153,950 دینار.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهای دراوەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا جێگیرییەکی ڕێژەییی بەخۆیەوە بینیبوو.

بەپێی وتەی مامەڵەکارانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، گۆڕانکاری لە ئاستی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بڕیارەکانی بانکی ناوەندی و ئاستی داواکاریی بازرگانان لە هۆکارە سەرەکییەکانی جوڵەی بەهای دراوەکەن لە بازاڕەکاندا.
🔴 پارەکە گەیشت

ناردنی 841 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

#پردمیدیا

وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 841 ملیار دیناری بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز (7)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی هەولێر کرد.
1
🔻 بۆ نەهێشتنی بەکارهێنانی دەسەڵاتی شەخسی، بافڵ تاڵەبانی هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی حزبی

#پردمیدیا

بەپێی بڕیارێکی فەرمی کە ئیمزای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەرە، هۆشداریی توند دەدرێتە تەواوی بەرپرسانی حزبی و دامەزراوەکانی ئەو حزبە.

لە بەڵگەنامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هەر بەرپرسێکی حزبی پۆست و دەسەڵاتەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتن یان وەرگرتنی زەوی و موڵکی گشتی بەکاربهێنێت، دەستبەجێ ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی و حزبی دەکرێتەوە.
🤡2
🔻 شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەتەواوی ڕەتکراوەیە

#پردمیدیا

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە هێرشانە بەتەواوی ڕەتکراوەن.

ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی لە پاراستنی دامەزراوە فەرمییەکاندا بە تەواوی جێبەجێ بکات.
😁1💩1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 پەیمانی ئەمنی و هۆشداریی جەنگ لە ئەردۆغانەوە

#پردمیدیا

🔶 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند:

🔹 یەکێتیی ئەوروپا ماوەی ٥٣ ساڵە تورکیا وەرناگرێت و پلانیشی نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەندامێتییەکەی قبوڵ بکات، بۆیە ئەو دۆسیەیە چیتر لە پێشینەی کارەکانی ئەنقەرەدا نییە.

🔹 ئەگەر تورکیا نەبێتە ئەندام، ئەوا ئەوروپا خۆی زیانمەند دەبێت نەک تورکیا. هەروەها پەیماننامەی بەرگریی سێقۆڵی نێوان تورکیا، سعودیە و پاکستان بە هەمان شێوەی مادەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ کار دەکات، بە جۆرێک هەر هێرشێک بڕواتە سەر هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە، وڵاتانی دیکە پابەند دەبن بە بەرگریکردن لێی.

🔹 سەرۆککۆماری تورکیا ڕوونی کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری جەنگ نییە و بانگەشەی ئاشتی دەکات، بەڵام ئەگەر لایەنێک بە مەبەستی جەنگ هێرش بکاتە سەر تورکیا، ئەوا سڵ لە بەرەنگاربوونەوە ناکەنەوە و پاشەکشە ناکەن.
1
🔻 ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکرێن

#پردمیدیا

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هەڵدانی ئەو درۆنانە پێکهێنراوە کە ئاڕاستەی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کرابوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە زووترین کاتدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێنەوە و تەواوی ئەو لایەنانەی لەپشت هێرشەکەوە بوون ئاشکرا دەکرێن، تاوەکو ڕێکاری پێویستی یاسایی و ئەمنییان بەرامبەر بگیریتە بەر.
🔻دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگریی نوجەبا هاوکاتی ئاڵۆزییەکانی چەککردنی گرووپە چەکدارەکان

#پردمیدیا

دەزگای دژەتیرۆری عێراق بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، (عەباس حسێن مەتاڕ) بەڕێوەبەری لقی هەواڵگریی گرووپی نوجەبای لە ناو ماڵەکەیدا لە شاری ناسڕییە دەستگیرکرد.

ئەم جووڵە ئەمنییە لەکاتێکدایە کە بڕیارە تاوەکو 30ی ئەیلول پرۆسەی چەککردنی گرووپەکانی حەشدی شەعبی و گروپە وابەستەکان بە ئێرانەوە لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەشێک لەو گرووپانە ئامادەییان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان دەرنەبڕیوە و دژایەتی بڕیارەکەی زەیدی دەکەن.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەڤیدیۆ..

ئەمە ڤیدیۆ کەمێک پێش ئێستای ئاگرێکی گەورەی کۆگای سوتەمەنی بەنزینە لەتانجەرۆ سلێمانی
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ڤیدیۆی دووەم....

کۆگایەکی بەنزین بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنیەوە ئاگری گرتووە لە تانجەرۆی سلێمانی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 تادێت ئاگرەکەی تانجەرۆ فراوانتر دەبێت
🔻 ترەمپ
هەرای ناوەتەوەو سۆشیاڵ میدیای تەنیوە

#پردمیدیا

تڕەمپ بە بڵاوکردنەوەی نەخشەی گەرووی هورمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال هەرا دەنێتەوە

دۆناڵد تڕەمپ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال" نەخشەیەکی گەرووی هورمزی بڵاوکردەوە و لەگەڵ وێنەکەدا دەستەواژەی "خاکی نوێی ئەمریکا"ی نووسیوە.

ئەم پۆستەی تڕەمپ شەپۆلێکی فراوان کاردانەوەی لەسەر ئاستی میدیا جیهانییەکان و سۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت کە گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین و هەستیارترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت و وزە، ئەم دەستەواژەیەی سەرۆکی ئەمریکاش وەک ئاماژەیەکی ئاڵۆز و جێی سەرنج سەیر دەکرێت.
🔻 هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات

#پردمیدیا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی شۆفێران و هاووڵاتییان کرد و تێیدا داوایان لێدەکات لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوەدا، بە هیچ شێوەیەک نزیکی شوێنی ڕووداوەکە نەبنەوە.

لە ئاگادارییەکەی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە، پێویستە هاووڵاتییان تا بۆیان دەکرێت خۆیان لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان بەدوور بگرن، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان و دەستەبەرکردنی کارئاسانی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و دامەزراوە فریاگوزارییەکانی دیکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردۆتەوە کە دوورکەوتنەوەی هاووڵاتییان ڕێگە خۆش دەکات تا تیمە پەیوەندیدارەکان بتوانن لە خێراترین کاتدا ڕووداوەکان کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بگرن.
🔻 کاردانەوەی نوری مالیکی بەرامبەر دەستدرێژیکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم

#پردمیدیا

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند کە دەستدرێژیکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە.

مالیکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر دەستدرێژییەک ئاسایشی هەرێم، سەقامگیری و دامودەزگاکانی عێراق بکاتە ئامانج بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ئەم جۆرە کردەوانە لەلایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجام درابن ڕەتکراوەن.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای کردووە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە فەرمییەکانەوە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەی یاسایی لە بەرپرسیاران بکارێت، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی عێراق.
1
🔻 بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق بە چەقۆ بریندار کرا و ڕەوانەی سلێمانی کرا

#پردمیدیا

بەپێی زانیارییەکان، بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق، لەلایەن کارمەندێکی هەمان بانکەوە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بریندار کراوە.

رووداوەکە لە کاتی دەوامدا ڕوویداوە و تێیدا کارمەندەکە چەقۆی لە قۆڵی بەڕێوەبەرەکە داوە. بەهۆی قورسی و قوڵی برینەکەیەوە، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراوە.

تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان وردەکاری زیاتریان لەسەر هۆکاری سەرەکی ئەم گرژییە بڵاونەکردووەتەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ...

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری غەززە، لانیکەم شەش کەس کوژران، کە یەکێکیان فاتن ئەلسەحەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ژنانە
🥰1🤬1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 بەڤیدیۆ..

ئەو لێدانە سەختەی بووە هۆکاری دۆڕانی نامۆ فازیل
👎2
🔴 بــــــــــــــەپـــــــــــەلە...

بریندارێکی ئاگرەکەی تانجەرۆی سلێمانی گیانی لە دەستدا

#پردمیدیا

ئەفشین فەرەجی، كه‌ له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كۆگای سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ناوچەی تانجه‌رۆ له‌ سلێمانی برینداربوو، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی پزیشكه‌کان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو كه‌ خه‌ڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانه‌، یه‌كێك بوو لەو (22) كه‌سه‌ بریندارەی كه‌ له‌و رووداوه‌ دڵهەژێنەدا بەسەختی بریندار بوو بوو.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی، له‌و ئاگره‌دا نزیکەی 3 ملیۆن لیتر گاز و بەنزین سوتاون و زیانە مادییەکانی تەنها لەڕووی ژمارەییەوە بە نزیکەی 3 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراون، ئەمەش سەرەڕای زیانە گەورە و مەترسیدارەکانی ژینگە کە بەر ناوچەکە کەوتوون.
2