تورکیا داوای دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ دەکات
#پردمیدیا
وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربکات بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاهۆ تۆمەتبارە بە جیـــ،ـنۆساید و ئەنجامدانی تـــ،ـاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی.
هاوکات، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دوێنێ 20ی ئابی 2026 ڕایگەیاندبوو، ئەنقەرە نەکەوتووەتە ئەو تەڵەیەی کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سوریا بۆی دانابوو.
جەختیشی کردەوە کە ئەزموونی پێویستیان هەیە بۆ خۆپاراستن لەو دەستوەردانانەی ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
لای خۆشیەوە، بورهانەدین دوران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی کەسایەتییەکانی وەکو ناتانیاهۆ تێکدانی ئاشتی و ئارامی ناوچەکەیە، بەڵام تورکیا بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکات.

🤔2🤣2🤡1
" مسۆگەرکردنی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران یەکلای کرایەوە."
پردمیدیا
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر کراوە و دابینکردنەکەی مسۆگەرە.
ئەمڕۆ، ئاڵا تاڵەبانی، ڕاوێژکاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکارە پێویستەکان ئەنجام دراون، بە جۆرێک کە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو تا کۆتایی ئەمساڵ بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بۆ ئەوە چڕ کراونەتەوە تاوەکو چیتر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دووچاری ئاستەنگ نەبێتەوە و مافی دارایی مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا دابین بکرێت.

🔻 ئێران: پشتگیری لە هەر ڕێککەوتنێک دەکەین کە سەروەریی عێراق بپارێزێت
پردمیدیا
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ عێراق جەخت کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەگرێت و پشتیوانی لەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە چوارچێوەی دەستووردا ئەنجام دەدرێن.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ عێراق، لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی «فارس» بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند کەشوهەوای دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق برایانە و گەرموگوڕ بووە و دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئاسایشی، سیاسی، ئابووری و کلتورییەکان.
قالیباف ڕاشکاوانە ڕوونی کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناکات و پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ حکومەتدا لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتەکەیان ئەنجامی دەدەن و کۆدەنگیی لەسەر هەیە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییە.

🔻 نوێترین نرخەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان
#پردمیدیا
ئەمڕۆ شەممە، مامەڵەکردن بە ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 4,570 دۆلار، نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
🎦 عەیار 18 861 هەزار دینار
🎦 عەیار 21 1,005,000 دینار
🎦 عەیار 22 1,050,000 دینار
🎦 عەیار 24 1,146,000 دینار
هاوکات، گۆڕانکاری لە نرخەکانی ناوخۆدا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەهای ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و گۆڕانکاری لە نرخی دراوەکاندا.

🔻 پێشمەرگە و چەکدانان، پرۆسەکە هێزە دەستوورییەکە نایگرێتەوە
#پردمیدیا
سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، کە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و ئەرکی خۆی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆیە پرۆسەی چەکدانان هێزەکە نایگرێتەوە.
لە کۆنگرەی گفتوگۆی بەغداد، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژە بەوەکرد، کە تەنها دوو یان گرووپی چەکدار ماون چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن و هیچ بەرپرسێکی ئێرانیش داوای دواخستنی ئەم پرۆسەیەی نەکردووە.
سەرۆککۆمار جەختی کردەوە کە بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بێپاساوە و هەوڵی بەئامانجگرتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کەسایەتییە سیاسییەکانیش بە کردەوەیەکی تیــــ،ـــرۆریــــ،ـستی دادەنرێت.

🔻لە ئەگەری جەنگدا، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا لە ئیدلیبەوە تا ئیستەنبوڵ
پردمیدیا
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا هۆشداری دەداتە و لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و تورکیادا دەوەستێتەوەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەیەکە لەو شێوەیە سنوردار نابێت و توندیەکی وا بەخۆیەوە دەبینێت.
شیکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەر جەنگێکی ڕاستەقینە لەنێوان هەردوو وڵاتدا تەنها سنووردار نابێت و قەبارەیەکی گەورە دەگرێتەوە. بەپێی وتەی ڕۆژنامەکە، ئەگەر پێویست بکات ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچە دوورەکان و لە خاکی سووریاوە (ئیدلیب) دەستپێدەکات تاوەکو قووڵایی خاکی تورکیا و شاری ئیستەنبوڵ دەگرێتەوە.
ڕاپۆرتەکە جەخت لەسەر هەستیاری دۆخی جوگرافیای سیاسی و تێکەڵبوونی هێزەکان لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. "ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا سنوردار نابێت، بەڵکو دەکرێت لە ئیدلیبەوە تا ئیستەنبوڵ درێژببێتەوە."

🔻 ئەمریکا و کوەیت ڕێککەوتنێکی نوێی هاوکاریی سەربازی واژۆ دەکەن
پردمیدیا
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان، ئەمریکا و کوەیت ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی سەربازییان واژۆ کرد کە چەندین بواری گرنگ لەخۆ دەگرێت.
ڕێککەوتنەکە تیشک دەخاتە سەر ئەم خاڵە سەرەکییانەی خوارەوە:
🔹بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگری بە ئامانجی پاراستنی زیاتری ئاسمانی هەردوو وڵات.
🔹 پەرەپێدانی تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە خێرا و گەشەسەندنەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
🔹دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ ڕێڕەوە دەریاییەکان و ناوچە ئاوییە هاوبەشەکان.
🔹جەختکردنەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاوێژ و هەواڵگری سەربازی لەپێناو سەقامگیری ناوچەکەدا.
هەروەها، هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو قووڵکردنەوەی هاوبەشییە درێژخایەنەکەیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دێت.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻پێکدادانی توند لە جنی، چەند هاووڵاتییەکی فەلەستینی بریندار بوون
پردمیدیا
گرژی و پێکدادانی توند لە نێوان هاووڵاتییە فەلەستینییەکان لەلایەک و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ نیشتەجێبووانی جوولەکە لەلایەکی ترەوە لە ناوچەی جنین ڕوودا.
ڕووداوەکە چەند لایەنێکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کە بەهۆی توندی پێکدادانەکانەوە، چەند فەلەستینییەک بریندار بوون. تیمە پزیشکییەکان بریندارەکانیان بۆ چارەسەرکردن گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

🥰1
🔻 پەیامی توندی عێراقچی بۆ واشنتن لە بارەی گەمارۆکانەوە
پردمیدیا
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گوشارە ئابوریییەکانی ئەمریکا تەنیا دووبارەبوونەوەی سیاسەتە شکستخواردووەکانی ڕابردووە و تاران لەو گەمارۆیانە ناترسێت.
جەختیشی کردەوە کە واشنتن هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن.
عەباس عێراقچی ڕوونکردەوە کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا هەمان ئەو ئامرازانە بەکاردەهێنێتەوە کە لە ڕابردوودا پەنای بۆ بردوون و ئەوەی دەبینرێت سیناریۆیەکی دووبارەبووەوەیە. گەڕانەوە بۆ ئەم جۆرە سیاسەتانەی بە ڕەنگدانەوەی «دۆخی بێدەسەڵاتیی» واشنتن وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا وتی: "دەبێت ئەمریکییەکان لەوە تێبگەن کە هیچ بەدیلێک نییە جگە لە قسەکردن لەگەڵ گەلی ئێران بە ڕێزەوە و گەیشتن بە چارەسەرێک لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف."
هاوکات، عەراقچی جەختی کردەوە کە ئێران هەرگیز لەو جۆرە هەنگاوانە ترسی نەبووە و هەنگاوە نوێیەکانیش هەمان چارەنووسی پێشوویان دەبێت، کە سەرکەوتوو نەبوون.

❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تێپەڕین لەژێر دەرگادا؛ گەشتی هاووڵاتییە عەرەبەکە بۆ ئەشکەوتی قزقاپان
پردمیدیا
سەرەڕای ئەوەی دەرگای سەرەکی ئەشکەوتی مێژوویی قزقاپان لە چەمی ڕێزان داخراوە، بەڵام هاووڵاتییەکی عەرەب توانیویەتی لەژێر دەرگاکەوە بچێتە ناو ئەشکەوتەکە و شوێنەوارە کۆنەکان بەسەر بکاتەوە.
هەرچەندە دەرگای ئەشکەوتەکە داخراوە، بەڵام هاووڵاتیە عەرەبەکە لە ڕێگەی درزی ژێر دەرگاکەوە توانیویەتی بچێتە نێو ئەشکەوتەکە.
شوێنەوارەکە لە دەرگایەک پێکدێت و لە ژوورەوە سێ گۆڕ لەخۆ دەگرێت. لە ڕووی دەرەوە کۆمەڵێک نەخش و پەیکەری تێدایە و لە کۆندا بە "دخمە کیخسرو" (گۆڕی کەیخوسرەو - کیاکسار) پادشای ماددەکان ناودەبرا.....

🔻 دەستپێکردنەوەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی
#پردمیدیا
دادگای سلێمانی دەست بە دانیشتنەکانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی دەکاتەوە، دوای ئەوەی دادگای تەمیزی کوردستان بڕیاری دا داوای ناردنی دۆسییەکە نەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026، دانا تەقێدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسییەکە، بەمیدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، دادگای تەمیز لەمەودوا داوای هێنانی دۆسییەکە ناکات بە مەبەستی ئەوەی دادگای سلێمانی دەست بە کارەکانی بکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە دادگای تەمیز داوای ناردنی دۆسییەکەی کردبوو، بەڵام دادگای سلێمانی دۆسییەکەی نەناردبوو.
پێشتریش لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندبوو، بە مەرجی دەستەبەرکردنی دادپەروەری، ئامادەیە لە هەموو دادگایەک ئامادە بێت.

🔻 بەڤیدیۆ...
هێرش کرایە سەر کۆگایەکی کۆمپانیای ئۆزۆن لە شاری ئۆرێنبۆرگ.

🔻 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم؛ عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
#پردمیدیا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بۆ ٤,٦٤۲دۆلار.
هەروەها نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند.
بەپێی دواین نیشاندەرەکانی بازاڕی زێڕ، نرخەکان بەم شێوەیەن:
زێڕی عەیار ٢١: ١,٠٠١ ملیۆن دینار
زێڕی عەیار ٢٢: ١,٠٥٠ ملیۆن دینار
زێڕی عەیار ٢٤: ١,١٤٧ ملیۆن دینار
زێڕی عەیار ١٨: ٨٥٨ هەزار دینار
ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە بەهای ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاراستەیەکی بەهێزی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی مسقاڵ لە بازاڕە ناوخۆییەکان هەبووە.

🔻 بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی هەرێم
#پردمیدیا
بەهای دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٤ هەزار و ٧٠٠ دینار.
بەپێی زانیارییەکانی بازاڕی دراو، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە دوێنێدا، مامەڵەکردن بە بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٩٠٠ دینار بووە، بەڵام ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرز بووەوە بۆ ١٥٤ هەزار و ٧٠٠ دینار.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە جووڵەی بازاڕی دراو بەردەوام ڕووبەڕووی (نوسان) گۆڕانکاری خێرا دەبێتەوە بەپێی خواست و خستنەڕووی دراوی بیانی.

🤮2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆچی سعوودیە یادی مـــەولود نــــــــاکاتـــــەوە؟
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وەڵامدەداتەوە......

🔴 سفرەکانی دینار و گۆڕینی دراو؛ بانکی ناوەندی چ بەڵگەیەکی هەیە و پڕۆسەکە چەند دەخایەنێت؟
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
🔶 سفرەکانی سەردینار و گۆرینی دراو بەکۆێ گەشت
ئەمرۆ یەک شەممە بەروار٢٠٢٦/٨/٢٣ میوانداری پاریزگاری بانکی ناوەندیمان کرد لەلێژنەی دارایی (تائەمڕۆش هەر لەلێژنەی دارایی دەوام دەکەم) کۆمەڵێک بابەتی هەستیارمان تاوتوێ کرد لەهەمووی گرنگتر بۆ بازار سفرەکانی سەر دینارو گۆرینی دراوەکە بوو:
سەرەتا گۆرینی دراو لە دەسەلاتی بانکی ناوەندییە بەپێی ماددەی (١٦) و (٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی ژمارە (٨٢) ی ساڵی (٢٠١٧) هەموارکراو ، بۆ ئەو مەبەستە بانکی ناوەندی لەساڵی (٢٠١٢) لەهەوڵی ئەوەدایە کە دراوەکەی بگۆڕێت و لە ئێستەشدا هەموو نمونەو شێوەو قیاسەکانی حازرن ،بڕی ئەو وەرەقە چاپکراوانە (٧) ملیارو نیو وەرەقەیە بەهەموو فیئەکانیەوە ،کەتێچوەکەی بڕی (٢٥٠) ملیۆن دۆلای تێدەچێت و چوار وڵاتیان دیاری کردوە کە ئەوانیش (ئەڵمانیا -فەرەنسا ـاسترالیا -بریتانیا) ن ،بەتێبینی ئەوەی هەمان نرخ و هەمان بەهایان هەبێت.
هۆکاری گۆرینی دراوی عێراقیش ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
یەکەم : برێک دراوی عێراق چوتەدەرەوەی سیستەمی بانکی ودەیانەوێت ئەو پارانە بسوتێنن
دووەم : لەئەنجامی بونی گەندەڵیەکی گەورەو لێپێچینەوەی دەزگای دەست پاکی بڕێکی زۆری نەختینەی عێراق شاراوەتەوە لە باخ و مەزراو شوێنە نهێنیەکانداو دەیانەوێت ئەم بڕانە بخەنەوە نیو دەزگای بانکەوە
سێ هەم : لەبەرئەوەی دراوی عێراق لە ٢٠٠٥ چاپ کراوەو هەمان شێوازی هەیە بۆیە ترسی تەزویرکردنی زۆر بوە لەکاتێکدا دراوەکە هەندێ خاڵی لاوازی هەیە .
چوارەم : لەبەر ئەوەی هیچ ناوەندێک نییە کە دراوی عێراچی چالاکی تێدا ئەنجام بدرێت و هاوڵاتیان متمانەیان بەسیستەمی بانکی نییە بۆ خەزنکردنی پارەکانیان سەرمایەیەکی نەختینەیی زۆر بۆتە سەرمایەی عاتڵ و دەیانەوێت ئەم سەرمایەیە بکەوێتەوە چالاکی و گۆرینەوەی لەرێگەی بانکەوە دەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەمەودوا پارە زیادەکانیان لەبانک دابنێن .
ئەم پرۆسەیە لەنێوان ٣ساڵ تا ٧ ساڵی دەوێت.
لەبەشی دووەمدا : باسی لابرنی سفرەکان و گۆرینی نرخی دینار بەرانبەر بەدۆلارتان بۆ باس دەکەم کە بانکی ناوەندی بەنیازی چییە ؟؟؟

#بەمزووانە...
د.فەهمی حسێن کاکەمەد ـ پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، میوانی ( پرد میدیا ـــ Prd Media )دەبێت و باس لەزۆرێک لەنەخۆشیی و چارەسەرەکانی وەک جەڵتەی قاچ، دەرچەی سنگ، سڕبوونی دەست و قاچ، دەوالی، مەترسی ڤەیپ و هەندێک نەخۆشی و مەترسیەکانی نێو گەنجان و تەمەنە جیاوازەکان دەکات.... چاوەڕوانبن..

🔵 سفرەکانی سەر دینار و نرخی دینار بەرانبەر بەدۆلار
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەیدا ڕایگەیاند:
لادانی سفرەکانی سەر دینار واتە گۆرانکاری لە نرخ و بەهای دیناری عێراقی ، لەنیو یاسای بانکی ناوەندیدا ئەم دەسەڵاتە نەدرواوەتە بانکی ناوەندی ،چونکە بانکی ناوەندی لەپێناسەکەیدا هاتوە کە راوێژکاری حکومەت و وەزارەتی داراییە ،کەواتە ئەم بڕیارە دەبێت بەیاسا رێک بخرێت .کەلەماددەی (١١٠) دەستوردا لەبرگەی (سێهەم) دا هاتوە:رەسمی سیاسەتی دارای وگومرگی و دەرکردنی دراو…….وەرەسمی سیاسەتی نەختینەیی و دامەزراندنی بانکی ناوەندی و بەرێوەبردنی ،لەدەسەڵاتە فیدراڵیەکانە.
کەواتە دەبێت گۆرینی نرخ و بەهای دینار بە یاسا رێک بخرێت ،هەربۆیە پرۆژەی گۆرینی دراوی عێراقی دوو بەشە ،گۆرینی دراوەکە لەدەسەلاتی بانکی ناوەندییە ماددەی (١٦ ، ٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی و گۆرینی بەهاونرخەکەی بەیاسا دەبێت ،هەربۆیە دەرکردنی یاسا بەپێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک کۆمار دەبێت و پەرلەمانیش پەسەندی دەکات .
ئەوەی دوێنێ پارێزگاری بانکی ناوەندی باسی کرد رەشنوسی پرۆژە یاساکە ئامادەکراوە و لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژە یاسا و پاشان دەنێرێتە پەرلەمان ولەنێو پەرلەمانیشدا لێژنەی سەرەکی لێژنەی داراییە کە رەوانەی لێژنەکە دەکرێت و دەبێت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و خوێندنەوەی دووەم و راپۆرتی لێژنەی دارایی ئامادەبکرێت و پرسیاری ئەوە بکرێت لە پەرلەمانتاران ،ئایا ئەم پرۆژەیە تێپەرێنرێت ،چونکە دەکرێت داوای ئەوەبکرێت ئەم پرۆژەیاسایە (من حيث المبدأ) رەدبکرێتەوە ئەگەر لۆبی بەهێزی بۆ بکرێت وئەگەر رەد نەکرایەوە ئەوا لە دەنگدانی سێهەمدا تێدەپەرێت و دەبێت بەیاسا .
لابردنی سفری سەر دینار مەرج نییە پرۆژەیەکی سەرکەوتوو بێت چونکە کۆمەڵێک ئەزمونی وڵاتان هەیە کە هەندێکیان سەرکەوتووبوون و هەندێکیش شکستیان هێناوە لەوانە:
یەکەم : ئەزمونی تورکیا
تورکیا ساڵی ٢٠٠٥ دراوی نوێی دەرکردو (٦) سفری لەدراوەکەی کردەوە،کە پێش ئەو ساڵە لیرەی تورکی بەشێکی زۆری بەهاو نرخی لەدەست دابوو ،هەڵاوسان گەشتبوە ٧٠٪ پاش ئەوەی لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا کۆمەڵێک چاکسازی دارایی و بانکی کرد و سەربەخۆیی تەواوی دا بەبانکی ناوەندی تورکیا ڕێژەی هەڵاوسان دابەزی بۆ ١٠٪ ، کەواتە بەتەنها لابردنی سفری سەردینار چارەسەر نییە ،ئایا عێراق دەتوانێت چاکسازی ریشەیی بکات لە بواری دارایی و بانکیدا.
لەهەمان ڕیزبەنددا بەرازیل یەکێکە لەوڵاتانەی کە سەرکەوتوو بوە لەلادانی سفری سەر دراوەکەیاندا .
دووەم: ئەزمونی ئەرجەنتین
ئەرجەنتین دادەنرێت بەیەکێک لەو وڵاتانەی کەپەنایان بردوە بۆ لابردنی سفری سەردراوەکەیان بۆ چاکسازی و دراوی وڵاتیان بەرانبەر کردوە بەدۆلار و یەک بینزۆ : یەک دۆلار بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لەساڵی ٢٠٠١ دراوەکەیان بەتەواوی داروخا ، بەهەمان شێوە زیمبابۆی دادەنرێت بە خراپترین ئەزموون لەبواری گۆرینی سفری سەر دراوەکەیان .
کەواتە : بابپرسین ئایا عێراق سەرکەوتن هەڵدەبژێرێت یان شکست ، هەربۆیە لادانی سفری سەر دیناری عێراقی بەتەنها نابێتە گۆرانکاری لە بەهاو نرخی دیناری عراقی ،ئەگەر چاکسازی دارایی و ئابوری و نەختێنەیی نەکرێت و سیستەمی بانکی بەوشێوەیە بمێنێتەوە و بانکی ناوەندی بەتەواوی سەربەخۆ نەبێت