Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سوتانی بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - کەلار
#پردمیدیا
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لەسەر ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان - کەلار)، بارهەڵگرێک ئاگر دەگرێت. خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووە و تەنها زیانی مادی هەبووە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و ڕێگری لە پەرەسەندنی بکەن.
بەرگری شارستانی دەربەندیخان داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، لە پێناو کەمکردنەوەی زیانەکان و خێرا گەیشتنی تیمەکان، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم ژمارە گەرمانەوە بکەن:
115 (ژمارەی فریاکەوتنی خێرا)
07701506021

🔻 مەسرور بارزانی پشتیوانی لە هەنگاوەکانی عەلی زەیدی دەکات
#پردمیدیا
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر، عەلی زەیدی بە کەسێکی ڕاستگۆ وەسف کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەروەریی یاسا و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان دەربڕی.
سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی 30ی ئەیلول بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان، هیوای خواست پێش ئەو وادەیە پابەند بن و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەت ئەرکی خۆی لە پاراستنی هاوڵاتییان و سەروەریی وڵاتدا جێبەجێ بکات.
لە کۆتاییدا، پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەربڕی و بە پێویستی زانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەتایبەت لە کەرتی نەوتدا، بەردەوام بێت.

💩4😁3
🔻 هۆشداریی بەپەلە، شەماڵێکی توند سلێمانی دەگرێتەوە و داوای پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت
#پردمیدیا
بەپێی پێشبینی کەشناسی، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، سبەینێ ڕۆژی هەینی، بای باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت و پێشبینی دەکرێت سبەی شەو (هەینی لەسەر شەممە) تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، خێرایی با لە زۆربەی کاتەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.
هەر بەپێی پێشبینیەکان، چاوەڕێ دەکرێت خێرایی با بە گشتی لە نێوان 40 بۆ 60 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بێت، هاوکات ئەگەری کراوەش هەیە سبەی شەو بۆ ماوەیەکی کاتی، بەرزترین خێرایی با بگاتە 58 بۆ 65 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
هەروەها، لە مەودای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بۆ ئێوارەکەی، خێرایی با بەرەو لاوازبوون بچێت و ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدات، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا چالاکبوونی با کۆتایی دێت.
هاوکات، هۆشداری دەدرێت بە شۆفێران، کە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شوێنی سەلامەت دابنێ و دووربکەونەوە لە ژێر ئەو دار و درەختانەی مەترسیی شکانەوەیان لێدەکرێت. هەروەها دوورکەوتنەوە لە ژێر ئەو سەقف و دیوارانەی مەترسیی ڕووخانیان لێدەکرێت.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴 ساتی تێکشکانی ڕۆبۆتێک
ڕۆبۆتێک کە خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی ڕۆبۆتەکان لە پەکین ئامادە دەکرد، بە خێراییەکی زۆر ڕایکرد بە جۆرێک نەیتوانی بوەستێت و خۆی کێشا بە ڕێڕەوی سەلامەتی و تێکشکا

🤣1
🔻 زەیدی مۆڵەتی کۆکردنەوەی چەک لە کۆتایی ئەیلوول درێژ دەکاتەوە؟
#پردمیدیا
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە، سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بۆ عێراق نەیتوانیوە هەڵوێستی عەلی زەیدی، بەرامبەر وادەی کۆکردنەوەی چەک لە کۆتایی ئەیلوول نەرم بکات.
بەپێی زانیارییەکان ڕۆژنامەکە، زەیدی سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئامادە نییە دەستبەرداری وادەی دیاریکراو ببێت، سەرەڕای ئەوەی کە گرووپە چەکدارەکان و هێزە سیاسییەکان فشارێکی زۆر دەخەنە گەڕ بۆ پێداچوونەوە بە مەرج و کاتی جێبەجێکردنەکەیدا.
لە ئەگەری بەردەوامبوونی فشارەکان، ئەگەری ئەوە هەیە زەیدی ڕاستەوخۆ پەنا بۆ ڕای گشتی و پشتیوانیی موقتەدا سەدر بەرێت. هەروەها بەکارهێنانی ئەم کارتە جەماوەرییە دەتوانێت هەڵوێستی لایەنە نەیارەکان لاواز بکات و هاوسەنگیی هێز بگۆڕێت.

👏2
🔻 مسۆگەرکردنی مووچە لە بودجەی ٢٠٢٧ و بەردەوامیی جەنگی گەندەڵی
پردمیدیا
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەشتەمین کۆنفڕانسی دیالۆگی بەغداد ڕایگەیاند، وڵات لە سایەی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی پەیوەست بە داخرانی گەرووی هورمز لە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت.
هاوکات جەختیکردەوە کە هیچ پاشەکشەیەک لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا ناکەن.
لە وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت لە ئێستادا کار بۆ کاراکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان دەکات و چەندین چارەسەری جێگرەوەی بۆ کێشە ئابوورییەکان ئامادە کردووە.
هەروەها دڵنیایی دا کە لە بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧دا تەواوی مووچە مسۆگەر کراوە. سەبارەت بە پرسی روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانییەکی فراوانی هێزە سیاسییەکان لە پشت ئەم هەنگاوانەوەیە و هیچ سازشێک لەم بارەیەوە ناکرێت.
لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا، ئاشکرای کرد کە بۆ خولی داهاتووی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کاندید ناکاتەوە.

🔻 نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، ئۆنسە نزیک دەبێتەوە لە ئاستە بەرزەکان
#پردمیدیا
ئەمڕۆ هەینی، 21ی ئابی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەم شێوەیەیە:
ئۆنسەی زێڕ: 4,597 دۆلار
زێڕی عەیار 24: 1,132,000 دینار
زێڕی عەیار 22: 1,038,000 دینار
زێڕی عەیار 21: 991,000 دینار
زێڕی عەیار 18: 849,000 دینار

تورکیا داوای دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ دەکات
#پردمیدیا
وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربکات بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاهۆ تۆمەتبارە بە جیـــ،ـنۆساید و ئەنجامدانی تـــ،ـاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی.
هاوکات، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دوێنێ 20ی ئابی 2026 ڕایگەیاندبوو، ئەنقەرە نەکەوتووەتە ئەو تەڵەیەی کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سوریا بۆی دانابوو.
جەختیشی کردەوە کە ئەزموونی پێویستیان هەیە بۆ خۆپاراستن لەو دەستوەردانانەی ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
لای خۆشیەوە، بورهانەدین دوران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی کەسایەتییەکانی وەکو ناتانیاهۆ تێکدانی ئاشتی و ئارامی ناوچەکەیە، بەڵام تورکیا بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکات.

🤔2🤣2🤡1
" مسۆگەرکردنی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران یەکلای کرایەوە."
پردمیدیا
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر کراوە و دابینکردنەکەی مسۆگەرە.
ئەمڕۆ، ئاڵا تاڵەبانی، ڕاوێژکاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکارە پێویستەکان ئەنجام دراون، بە جۆرێک کە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو تا کۆتایی ئەمساڵ بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکان بۆ ئەوە چڕ کراونەتەوە تاوەکو چیتر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دووچاری ئاستەنگ نەبێتەوە و مافی دارایی مووچەخۆران لە کاتی خۆیدا دابین بکرێت.

🔻 ئێران: پشتگیری لە هەر ڕێککەوتنێک دەکەین کە سەروەریی عێراق بپارێزێت
پردمیدیا
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ عێراق جەخت کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەگرێت و پشتیوانی لەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە چوارچێوەی دەستووردا ئەنجام دەدرێن.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ عێراق، لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی «فارس» بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند کەشوهەوای دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق برایانە و گەرموگوڕ بووە و دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئاسایشی، سیاسی، ئابووری و کلتورییەکان.
قالیباف ڕاشکاوانە ڕوونی کردەوە کە ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناکات و پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ حکومەتدا لە چوارچێوەی دەستوور و بۆ پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەری و دەسەڵاتی وڵاتەکەیان ئەنجامی دەدەن و کۆدەنگیی لەسەر هەیە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییە.

🔻 نوێترین نرخەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان
#پردمیدیا
ئەمڕۆ شەممە، مامەڵەکردن بە ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 4,570 دۆلار، نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
🎦 عەیار 18 861 هەزار دینار
🎦 عەیار 21 1,005,000 دینار
🎦 عەیار 22 1,050,000 دینار
🎦 عەیار 24 1,146,000 دینار
هاوکات، گۆڕانکاری لە نرخەکانی ناوخۆدا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەهای ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و گۆڕانکاری لە نرخی دراوەکاندا.

🔻 پێشمەرگە و چەکدانان، پرۆسەکە هێزە دەستوورییەکە نایگرێتەوە
#پردمیدیا
سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، کە پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و ئەرکی خۆی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆیە پرۆسەی چەکدانان هێزەکە نایگرێتەوە.
لە کۆنگرەی گفتوگۆی بەغداد، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژە بەوەکرد، کە تەنها دوو یان گرووپی چەکدار ماون چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن و هیچ بەرپرسێکی ئێرانیش داوای دواخستنی ئەم پرۆسەیەی نەکردووە.
سەرۆککۆمار جەختی کردەوە کە بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان بێپاساوە و هەوڵی بەئامانجگرتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و کەسایەتییە سیاسییەکانیش بە کردەوەیەکی تیــــ،ـــرۆریــــ،ـستی دادەنرێت.

🔻لە ئەگەری جەنگدا، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا لە ئیدلیبەوە تا ئیستەنبوڵ
پردمیدیا
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا هۆشداری دەداتە و لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و تورکیادا دەوەستێتەوەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەیەکە لەو شێوەیە سنوردار نابێت و توندیەکی وا بەخۆیەوە دەبینێت.
شیکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەر جەنگێکی ڕاستەقینە لەنێوان هەردوو وڵاتدا تەنها سنووردار نابێت و قەبارەیەکی گەورە دەگرێتەوە. بەپێی وتەی ڕۆژنامەکە، ئەگەر پێویست بکات ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچە دوورەکان و لە خاکی سووریاوە (ئیدلیب) دەستپێدەکات تاوەکو قووڵایی خاکی تورکیا و شاری ئیستەنبوڵ دەگرێتەوە.
ڕاپۆرتەکە جەخت لەسەر هەستیاری دۆخی جوگرافیای سیاسی و تێکەڵبوونی هێزەکان لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. "ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و تورکیا سنوردار نابێت، بەڵکو دەکرێت لە ئیدلیبەوە تا ئیستەنبوڵ درێژببێتەوە."

🔻 ئەمریکا و کوەیت ڕێککەوتنێکی نوێی هاوکاریی سەربازی واژۆ دەکەن
پردمیدیا
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان، ئەمریکا و کوەیت ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی سەربازییان واژۆ کرد کە چەندین بواری گرنگ لەخۆ دەگرێت.
ڕێککەوتنەکە تیشک دەخاتە سەر ئەم خاڵە سەرەکییانەی خوارەوە:
🔹بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگری بە ئامانجی پاراستنی زیاتری ئاسمانی هەردوو وڵات.
🔹 پەرەپێدانی تواناکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە خێرا و گەشەسەندنەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
🔹دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ ڕێڕەوە دەریاییەکان و ناوچە ئاوییە هاوبەشەکان.
🔹جەختکردنەوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاوێژ و هەواڵگری سەربازی لەپێناو سەقامگیری ناوچەکەدا.
هەروەها، هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە لەپێناو قووڵکردنەوەی هاوبەشییە درێژخایەنەکەیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دێت.

🔻پێکدادانی توند لە جنی، چەند هاووڵاتییەکی فەلەستینی بریندار بوون
پردمیدیا
گرژی و پێکدادانی توند لە نێوان هاووڵاتییە فەلەستینییەکان لەلایەک و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ نیشتەجێبووانی جوولەکە لەلایەکی ترەوە لە ناوچەی جنین ڕوودا.
ڕووداوەکە چەند لایەنێکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کە بەهۆی توندی پێکدادانەکانەوە، چەند فەلەستینییەک بریندار بوون. تیمە پزیشکییەکان بریندارەکانیان بۆ چارەسەرکردن گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

🥰1
🔻 پەیامی توندی عێراقچی بۆ واشنتن لە بارەی گەمارۆکانەوە
پردمیدیا
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گوشارە ئابوریییەکانی ئەمریکا تەنیا دووبارەبوونەوەی سیاسەتە شکستخواردووەکانی ڕابردووە و تاران لەو گەمارۆیانە ناترسێت.
جەختیشی کردەوە کە واشنتن هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن.
عەباس عێراقچی ڕوونکردەوە کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا هەمان ئەو ئامرازانە بەکاردەهێنێتەوە کە لە ڕابردوودا پەنای بۆ بردوون و ئەوەی دەبینرێت سیناریۆیەکی دووبارەبووەوەیە. گەڕانەوە بۆ ئەم جۆرە سیاسەتانەی بە ڕەنگدانەوەی «دۆخی بێدەسەڵاتیی» واشنتن وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا وتی: "دەبێت ئەمریکییەکان لەوە تێبگەن کە هیچ بەدیلێک نییە جگە لە قسەکردن لەگەڵ گەلی ئێران بە ڕێزەوە و گەیشتن بە چارەسەرێک لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەرەف."
هاوکات، عەراقچی جەختی کردەوە کە ئێران هەرگیز لەو جۆرە هەنگاوانە ترسی نەبووە و هەنگاوە نوێیەکانیش هەمان چارەنووسی پێشوویان دەبێت، کە سەرکەوتوو نەبوون.

❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تێپەڕین لەژێر دەرگادا؛ گەشتی هاووڵاتییە عەرەبەکە بۆ ئەشکەوتی قزقاپان
پردمیدیا
سەرەڕای ئەوەی دەرگای سەرەکی ئەشکەوتی مێژوویی قزقاپان لە چەمی ڕێزان داخراوە، بەڵام هاووڵاتییەکی عەرەب توانیویەتی لەژێر دەرگاکەوە بچێتە ناو ئەشکەوتەکە و شوێنەوارە کۆنەکان بەسەر بکاتەوە.
هەرچەندە دەرگای ئەشکەوتەکە داخراوە، بەڵام هاووڵاتیە عەرەبەکە لە ڕێگەی درزی ژێر دەرگاکەوە توانیویەتی بچێتە نێو ئەشکەوتەکە.
شوێنەوارەکە لە دەرگایەک پێکدێت و لە ژوورەوە سێ گۆڕ لەخۆ دەگرێت. لە ڕووی دەرەوە کۆمەڵێک نەخش و پەیکەری تێدایە و لە کۆندا بە "دخمە کیخسرو" (گۆڕی کەیخوسرەو - کیاکسار) پادشای ماددەکان ناودەبرا.....

🔻 دەستپێکردنەوەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی
#پردمیدیا
دادگای سلێمانی دەست بە دانیشتنەکانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی دەکاتەوە، دوای ئەوەی دادگای تەمیزی کوردستان بڕیاری دا داوای ناردنی دۆسییەکە نەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026، دانا تەقێدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسییەکە، بەمیدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، دادگای تەمیز لەمەودوا داوای هێنانی دۆسییەکە ناکات بە مەبەستی ئەوەی دادگای سلێمانی دەست بە کارەکانی بکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە دادگای تەمیز داوای ناردنی دۆسییەکەی کردبوو، بەڵام دادگای سلێمانی دۆسییەکەی نەناردبوو.
پێشتریش لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندبوو، بە مەرجی دەستەبەرکردنی دادپەروەری، ئامادەیە لە هەموو دادگایەک ئامادە بێت.

🔻 بەڤیدیۆ...
هێرش کرایە سەر کۆگایەکی کۆمپانیای ئۆزۆن لە شاری ئۆرێنبۆرگ.

🔻 نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم؛ عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
#پردمیدیا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بۆ ٤,٦٤۲دۆلار.
هەروەها نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار کرد و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند.
بەپێی دواین نیشاندەرەکانی بازاڕی زێڕ، نرخەکان بەم شێوەیەن:
زێڕی عەیار ٢١: ١,٠٠١ ملیۆن دینار
زێڕی عەیار ٢٢: ١,٠٥٠ ملیۆن دینار
زێڕی عەیار ٢٤: ١,١٤٧ ملیۆن دینار
زێڕی عەیار ١٨: ٨٥٨ هەزار دینار
ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە بەهای ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاراستەیەکی بەهێزی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی مسقاڵ لە بازاڕە ناوخۆییەکان هەبووە.